لە هەموو ئەو دوعایانەی کە نزیکن لەدڵەوە، دوو دوعا هەن بۆم کە نزیکترینن، پڕ ئارامی و ئومێدترینن، لەو ساتەی چاوەکانم دادەخەم و قوڵ دەبمەوە لە قسەکردن لەگەڵت، بە پڕ هیوایەوە و ڕووم لە میهر و مەزنی تۆ، ئیلاهی بمگۆڕە بەوەی کە دەتەوێت، خودایە خۆت بۆم هەڵبژێرە، مەهێڵە خۆم هەڵبژێرم، بۆم هەڵبژێرە بەوەی کە دەتەوێت، دڵم پەیوەست بکە خۆتەوە، وە لەجیاتی ئەوەی کە چاوەکانم جوان دەبینێت بەوەی کە تۆ دەبینیت، وام لێبکە هەموو شتێک ببینم لەڕێگەی تۆوە. ئیلاهی، ئەی پەروەدگارم تۆ حاڵم دەزانیت، بۆتۆی جێدەهێڵم هەموو شتێک، ئەمما تۆ نزیکترینی و هەموو شتێک دەزانیت.🩷
Читать полностью…خودا دەفەرموێت:
{ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ }
بە شێوەیێڪ یارمەتیت دەدەم
خۆشت بیرت لێ نەڪردبێتەوە
🦋🕊️
زۆرترین زکری شەوی قەدر💛.
لا إلهَ إلاّ اللّهُ وَحْـدَهُ لا شَـريكَ له، لهُ المُلـكُ ولهُ الحَمـد، وهوَ على كلّ شيءٍ قدير، سُـبْحانَ اللهِ، والحمْـدُ لله ، ولا إلهَ إلاّ اللهُ واللهُ أكبَر، وَلا حَولَ وَلا قوّة إلاّ باللّهِ العليّ العظيم. رَبِّ اغْفرْ لي🌙
خــودایـە...!
زۆر کات لەگەڵ دروست کراوەکانت ئەدوێم...
هەستەکەم بێزارن لێم...
زۆر کات...!
بە تایبەت ئەو کاتانەی کە زۆر ئەدوێم...
من خۆشم ئەوێن زۆر...
بۆیە ئەدوێم لەگەڵیان زۆر...
خــودایـە...!
زۆر کات باشم لەگەڵیان
چاکە ئەکەم وەک کەفی دەریا...
بەڵام لەبیری ئەکەن وەک کەفی دەریا....
وام زانیوە چاکە بە چاکە وەڵامیەتی...
خــودایـە...!
کە باس ئەکرێن لەلام خەندە ئەکەم...
کە باس ئەکرێم لەلایان ئاسایی رەفتار ئەکەن...
وام زانیوە چۆنبیت بۆیان وا ئەبن...
خــودایـە...!
من لە لەلایان هەست بە خۆشی ئەکەم...
ئەوانیش لە دووریم کەیف و سەفا ئەکەن...
وام زانیوە مرۆڤەکان
پێکەوە تەنهایی لەبیر ئەکەن...
خــودایـە...!
تۆ کاتت پێ بەخشیم، دام بە ئەوان...
ژیانت پێ بەخشیم، دام بە ئەوان...
خۆشیت پێ بەخشیم، دام بە ئەوان...
پشتم گرتن، پشتیان شکاندم...
خۆشمویستن، تەنهایان کردم...
خۆشیم پێدان، غەمیان پێدام...
چاکم کردنەوە، شکاندمیان...
خودایە من چیتر مرۆڤە باشەکەی جاران نابمەوە...
خودایە من خراپ شکاوم، پارچەکانم چیتر کۆنابنەوە...
خودایە من چیتر خۆشویستراو نیم، ناشبمەوە...
خـودایە گیان تۆ بە هانایی
منێکی فرێدراو وەرە و رزگارم بکە.
مرۆڤ !
چەند بوونەوەرێکی عەجیبە !
هەندێ کات دەتوانێت چەند دڕندە بێت و
هەندێ کات چەند میهرەبان !
هەندێ کات دەتوانێت چەند پیس بێت و هەندێ کات چەند پاک !
هەندێ کات دەتوانێت چەند سادە بێت و
هەندێ کات چەند ئاڵۆز !
هەندێ کات چەند ڕاست و
هەندێ کات چەند درۆ …!
مرۆڤ چەند عەجیبە …!
بەڵام تا میهر هەیە و موحیبەت
بۆچی نەفرەت ؟
تا جوانی هەیە
بۆچی ناشرینی ؟
تا پاکی هەیە
بۆچی پیسی ؟؟
ئاخ لە مرۆڤ … ! 💔
لەپڕێکدا هەموو شتێک لێت کۆدەبێتەوە...
نائومێدیەکان...
هەست کردن بەبێ بەختی...
لەناوبردنی خەونەکانت...
ماندوێتی جەستەیی...
یادەوەرییە تاڵەکانت...
دەرمان بۆ ئەم ئازار و نارەحەتیانەش
«تەنـــها صبـــر گرتنە»💜
بۆیە لەبیرت بێت صبـــر جوانە ، خوداش هەموو کات یارمەتیدەرە...
ئەم دوو دێڕە لەیاد مەکەن :
ئەو کەسەی ناز دەکات زیاتر نازی هەڵئەگرن
ئەو کەسەشی بەرگە دەگرێت ئەرکی سەختری پێ ئەسپێرن.🕊️
یارەب بەهۆی ترسی زۆرمانەوە
ئەوە لەبیرنەکەین کە دەسەڵاتی
بێسنوور هەر لای تۆیەو
بەبێ بریاڕی تۆ هیچ شتێک لەژیانمدا روونادات…🤍
" ڕۆژی بیست و هەشت (28) "
لە ڕەمەزانەوە فێر دەبین كە چۆن لە خەڵك خۆش بین، چونكە یەكێك لە دوعا دووبارەبووەكانی شەوی قەدر بریتیە لە ((اللهمَّ إنك عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعفُ عنِّي) رواه الترمذي وحسّنه،واتە: خوایە تۆ لێخوۆشبوونت خۆش دەوێت بۆیە لێم خۆش بە
جا چۆن حەزمان لێیە خوا لێمان خۆش بێت دەبا ئێمە لە خەڵك خۆش بین: {وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} [النور:22]، اللهم إني عفوت عن خلقك فاغفر لي واعف عني...
🤍🕊️
••🗓|📿
ئەمشەو شەوی ٢٧ رەمەزانە،،
❞ئەو شەوەیە کە ئوبەی کوری کەعب، سوێندی دەخوارد کە شەوی قەدرە،،ئەو شەوەیە کە ئیمامی عومەر، و حوزەیفەی کوری یەمان، و کۆمەڵێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا ﷺ گومانیان نەبوو، کە شەوی بیست و حەوتی رەمەزان شەوی قەدرە، زیندوو کردنەوەی ئەم شەوە هەلێکی زێرینە، و عیبادەت تێیدا بە گوێرەی هەزار مانگە، لە دەستی خۆتان مەدەن❝
"شەویـ قەدر
خێریـ ئەمـ شەوە زیــــاترە
لە ھەزار مانگـو 83 ساڵــو 3مانگـ|"
مژەدەتان لێبێت لەدەستی خۆتانی مەدەن ماندووبونی ساڵێڪ .... خەرمانێڪ لە چاڪە و پاداشت "
ئەکرێ ئەمشەو منیش بخەیتە گۆشەیەکی دوعاکانتەوە ؟
🤍🌱
موحتاجم
کێ دەزانێت
ڕەنگە تۆ زیاتر لە خواگیان نزیک بیت
تا من …
بڕیاری خەڵکی لەسەر تۆ ڕەنگدانەوەی ئەو شتەیە کە لەناو دڵیاندایە، نەک ئەوەی کە لە ناخی تۆدایە…🍂
Читать полностью…دوور دەکەویتەوە تا بزانی بە دواتدا دەگەڕێن ؟
ئەو کاتەیە کە دەزانی ئەو کەسانەی پێت وابوو کەسی نزیکتن،
زۆریش نزیک نەبوون …! :)
خەریکە دەخنکێی
هێزێکی قورس لەسەر دڵتە
وە تەنها یەک شت فریات دەکەوێت و
زیندوو دەتهێڵێتەوە
ووجودی ئەو
دڵبەستن بە ئەو
خوایە گیان
بوونت شوکر …
🦋💙
إنَّ ربَّك فوقَ حزنكَ فاصبر !
پەروەردگارت لە سەرووی خەمەڪانتەوەیە بۆیە ئـارام بـە !
🌻
~
مآ رح أندم اللە بعت ، اللە أخذ، اللە بعوض
پەشیمان نابم
خوا ناردی ، خوا بردی ، وە خواش قەرەبووی دەکاتەوە
🌻
دڵنیایی تەواو بە هیچ شتێک مەدە، پێشبینی شتی زۆر لە کەس مەکە، هەمیشە شتێکی وا لای خۆت بهێڵەوە کە پێچەوانەی بیرکردنەوەکانیشت ڕویدا توشی سەرسوڕمان نەبیت، وەک ئەو دەرونناسە گوتی: تاکە یاسایی جێگیر و دڵنیایی ئەم جیهانە کە هەرگیز ناگۆڕێت ' هەبون و تاک و تەنهایی خودایە' ئەگەر نا هەموو شتەکانی دیکە ئەگەری گۆڕانیان هەیە.💜
Читать полностью…تەنانەت گەر بمخەیتە دۆزەخیشەوە بە ئەهلی دۆزەخ دەڵێم کە چەنێک خۆشمەوێی ئیلاهــــی🩵.
Читать полностью…