وە من لە سوچێکی ئەم جیهانە
گەوەریەدا بە نهێنی لە خۆشەویستیدام
لەگەڵت و سەما ئەکەین وەک ئەوەی هەرگیز
شوێنیك نەبێت بۆ ناخۆشی لە ژینمان🤎!»
ھەمووان ئەڵێن زۆر گەورەیە خۆشەویستی من ئەڵێم نا
بڕوام پێ بکەن ھێندە بچووکە لەنێوان ھەموو دوو کەسی ڕاستگۆدا جێی ئەبێتەوە🖤
بە میزاجی خۆت مامەڵەم لەگەڵ بکەی بە زەھایمەر مامەڵەت لەگەڵ ئەکەم،
خوا شیفای ھەردووکمان بدات!🖤
لەخۆم ڕازیم ....
ئەو کاتەی دڵی کەس ناشکێنم
لەخۆم ڕازیم.
ئەو کاتەی ناحەقیم بەرامبەر ئەکرێ و تۆڵە ئەسپێرم بە خودا..
ئەوکاتەی ئەتوانم زوڵم بکەم و نایکەم..
ئەوکاتەی نیگا و خەندە بۆ منداڵێکی بچوک ئەکەم.
ئەوکاتەی دەستی بەتەمەنێک ماچ ئەکەم.
ئەوکاتەی توڕەیم ئەخۆمەوە.
ئەوکاتەی لەپێناو خودا هەموو کەسم خۆش ئەوێت...
بەڵێ من لەخۆم ڕازیم.....🌚🖤
لەهیچ شتێکدا حەزم نەماوە ، نە دەرەوە ، نەماڵەوە نە سەیران ، نە گەڕان ، نە سەفەر و یاری و شەو نخونی و فیلم و گۆرانی و هیچ شتێک ‘ تەنها ئەمەوێت نێوانم لەگەڵ خودا چاک بکەمەوە’.🤲🏼🌚
Читать полностью…🖤’
زۆر جار
خودا دڵت دهشکێنێت بۆ ئهوهی ڕۆحت بپارێزێت
دڵ تهنگ مهبه، ئهوهی خودا بۆت دیاری ئهکات زۆر باشتره
لهوهی خۆت بۆخۆتی دیاری ئهکهی، ئهوهی که خودا پێت
ئهبهخشێت هیچ کهس ناتوانێت پێت ببهخشێت ،
بۆیه ههرچی لای خوداوه بوو پێی ڕازی به…
جا ڪێ وەڪ و تۆ ئەو سەرڪێشیە دەڪات و
لام دەمێنێتەوە ڪە من لە دەقەیەڪدا
هەشت جار میزاجم دەگۆڕێت
لەگەڵ ئەم هەموو تووڕەییە لەپڕ و دڵتەنگیە
بێ هۆیەم
جا جگە لەتۆ ڪێی تر جورئەتی ئەوەی هەیە
خۆشی بوێم ؟🤎
ڕێزگرتن سەرنجڕاكێشترین سیفاتی ئینسانە، ڕێزگرتن لە خۆت و بەرامبەرەکەت، لەوەی کەسێک کاتت پێدەدات ، لەوەی قسەت بۆ دەکات و گوێی بۆ بگریت، لەوەی ئەو چۆن ڕێزت دەگرێت و تۆش وەک خۆی وەڵامی بدەیتەوە
بەر لەوەی ڕێزێک بێت بۆ ئەوان
ڕێزگرتنتە لە خودی خۆت و کەسایەتی خۆت، بیبەخشن هەموومان پێویستمان بەوەیە هەست بکەین ڕێزمان لێ دەگیریت🤍
ئەو دەمەی لەگەڵ کوڕێکدا پەیوەندی حەرامـت هەیە،
ئەمە لە خودا دوورت دەخاتەوە...
هەستەکانت بۆ کەسێک دەردەبـڕیت و پێی دەبەخشیت،
لەوەیە نسیبی تۆ نەبێت و ببێتە مێردی کەسێکی تر...
ئەگەر ئاوا بەردەوامبن لە قسەکردن و چاتکردن،
دەگەنە قۆناغێک کە زۆر قێزەونە...
زۆر پەشیمان دەبیت لەم کارەت،
چونکە دڵت بە غەیری خوداوە پەیوەستبووە و
دڵت نەپاراستووە هەتا ئەو دەمەی کەسێک دێت و
بە حەڵاڵی پێی ببەخشیت...
لەبەر خودا ئێستا واز بهێنە،
چونکە زۆربەی ئەو پەیوەندییانە بە ئازار و خەم کۆتایی دێت
سومعەیەکت هەیە مەیشوێنە،
پەڕەیەکی پاکیت پیسی مەکە،
باوکت سەربەرزە سەرشۆڕی مەکە،
دایکێکی بەسۆزت هەیە خەمباری مەکە...
تۆ زۆر لەوە بە بەهاتر، بەڕێزتر، گەورەتریت،
کە کەسێک کاتت پێ پڕ بکاتەوە و
بۆ حەزی خۆی بەکارت بهێنێــت...
ئاگات لەخۆت بـێت...♥
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
عەشق بریتییە لە خۆدزینەوە لە خۆشەویستی ھەموو مرۆڤەکانی تر لە پێناو یەک کەسدا...
بەختیار علی
ئەبێ چی هەستێک لەمە ڕوخێنەر تر بێت
بەو پەڕی بوونمەوە بە هی خۆمت دەزانم و هیچ مافێکیشم نیە لە تۆدا 🤎!»
چەندە جوانە كە بەھێزترین چەكی ئێمە ئارامگری بێت كێ ھەیە لە ئێمە كێشەی نەبێت كێ ھەیە دووچاری ناڕەحەتی نەھاتبێت كامە لە ئێمە بێ خەمین دەی ئێوە پشوو درێژبن لەسەر ناخۆشیەكانتان چونكە دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی خۆشەویستی پەروەرێنی جیھان!
{وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ}
"خودا ئارامگرانی خۆشدەوێت"
زۆربەی کات ئێمە بە جۆرێک دەگۆرێین کە ئیتر ھەرگیز
توانای ناسینەوەی خۆمان نامێنێت،
بە جۆرێک دەبین کە ئیتر ھیـــچ شتێک گرنگی نامێنێت و
توانای بەرگە گرتنمان زۆر زیاد دەبێت، دەتوانین پێبکەنین
لە کاتی ئازار، ئیتر ھەرگیز و ھـیـچ شتێک ناتوانێت بمان گەرێنێتەوە باری رابردوو.
ھەمیشە لە ئازارەکان وانەییەک ھەیە کە فێرت دەکات
لەسەر قاچەکانت بوەستی و ئیتر ھیـــچ ھێزێکی دونییا
توانای ڕوخاندنی تۆی نەبێت !🥀
بە ڕۆژ ھەواڵی یەكتر بپرسن نیوەی شەو
مرۆڤ سەیری وێنەی دوژمنەکەشی بکات، دڵتەنگ ئەبێت...🖤
دەڵێن:قسە لە مناڵ ،یان لە شێت وەرگرە
من مناڵانە خۆشم دەوێیت و شێتانە ھۆگرت بووم
"ئاکام کەلھوڕی"
هەندێک شتی ژیانت هەیە هەڵبژاردەی خۆت نییە، بەڵام بەشێکی زۆریان هەڵبژاردەی خۆتە
بۆچی سەرەڕای ئەوەی خۆت بڕیار بەدەستیت شتانێک و کەسانێک هەڵدەبژێریت کە نیگەرانت دەکەن، کە وزەت کەم دەکەنەوە؟ بۆچی دەیانهێڵیتەوە؟ چاوەڕوانی ئەوەیت نرخێکت پێ بدەن؟ بۆچی سەرەتا خۆت نرخ و بەهای ژیانی خۆت نازانیت و دەستبەرداری هەموو ئەو شتانە نابیت کە دڵتەنگت دەکەن؟
پێم سەیرە کەسێک ئازارت دەدات وچاوەڕوانی باش ببێت
،ژینگەیەک لەگەڵتدا ناگونجێت بەزۆر خۆتی لەگەڵدا دەگونجێنیت
هیچ بەهانەیەکی نییە، خۆشت ئەوە دەزانیت وناتەوێت قبوڵی بکەیت، وا دەزانیت بەبێ ئەوە دەمریت، من بەدڵنیایەوە پێت دەڵێم نامریت، بۆیە
بجوڵێ و بڕۆ هەر شتێک دڵخۆشی نەکردیت
پێویست نیە بیهێڵیتەوە و شایەنی تۆ نییە.🤍