نامەی ئەمڕۆ
لەڕۆژە باشەكانتدا یەک یەک
خەت بەسەر ئەوانەدا بكێشە،كەلەڕۆژە خراپەكان لەگەڵت نەبوون..🤍
تاقیت کردوەتەوە:
٭ لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ نان بخۆیت و وێنەی نەگریت
٭ پۆشاکێکی کەشخە بپۆشیت و وێنەی خۆت نەگریت...
٭ دێڕی کتێبـێکت پێ جوان بێت و بە کەسی نەڵێیت...
٭ هەواڵێکی خۆش بزانیت و بە کەس نەڵێیت..
٭ موبایلکەت لە بێ شەحنیدا بکوژێتەوە و هیچ بەلاتەوە گرنگ نەبێت و چەندین کاتژمێر نەیدەیت لەشەحن...
تەنیایی هێندەیش خراپ نییە...🖤
ئەگەر لەکاتی خوێندنی قورئاندا هەستت بەناڕەحەتی کرد،
وەک ئەو کەسەیت کە پاککەرەوە دەخەنە سەر برینەکەی،
ئازار دەچـێژێت بۆ ئەوەی باش ببێت.
تۆیش هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت بۆ ئەوەی پاک ببیتەوە،
بەردەوام بە بۆ ئەوەی دڵت لەتاوان پاک ببێتەوە،
بۆ ئەوەی دڵت بگات بە چێژی خشوع و تێڕامان...
قورئان دڵت لەژەنگی تاوان و غەفڵەت پاک دەکاتەوە...☺️
و: ئەیاد فەهمی
"خودایە داهاتووم و ڕۆژەکانی بە تۆ دەسپێرم،
نازانم چ شتێکت داناوە تیایدا،
بەڵام دەزانم باشترینت بۆ داناوم،
دەزانم بە باشترین شێوە کارەکانم بەڕێوەدەبەیت" ❤️
و: ئەیاد فەهمی
نـامەی ئەمـڕۆ
ھەرگیز بە چاوی دوێنێ سەیری كەس مەكە،
ئەشێت ئەو كەسە بەرەبەیان تۆبەی كردبێت..🖤
بینیم مناقەشەت دەکرد لەسەر بابەتی " مرۆڤ بۆ کوێ دەچێت کاتێک هەست دەکات هەموو شوێنەکان بۆی ناگونجێن؟ "من دەپرسم ئەگەر تۆ وەڵامێکت دۆزیەوە بۆ ئەم گفتوگۆیە، چونکە پێویستە بزانم ئێستا بۆ کوێ بڕۆم. "
Читать полностью…ئیـلاھی ، بۆ گەیشتن بە ئەو تەنھا لە تـۆ ئەپاڕێمەوە ، وەک چۆن ئەوت خستە دڵمـەوە با ئاوھاش ئەو بۆمن بێ🤎!…
Читать полностью…شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسوتێنێ وجودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەشەو دەکا ناسۆڕی دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ بەجێ دێڵێ دڵی من خەم!
هێمن🖤
زۆر جار مرۆڤ جوابی كەمەر شكێنی پێیە بۆ كەسی بەرامبەر بەڵام میهرەبانی و دڵ باشێكەی ڕێگای نادات كەسی بەرامبەر بشكێنێێ.....!☺️
Читать полностью…لەنێو باشترین و بەنرخترین کاتی ساڵداین، نزا بکە نەک تەنها بۆ پێداویستیە دونیاییەکانت بەڵکو بۆ دواڕۆژ و ژیانی نەبڕاوەت
بۆ کۆتا ساتەکانی تەمەنت و بۆ ئیمانت،
نزا بکە بۆ خۆت بۆ دایک و باوکت و بۆ مردوەکان، نزای موسوڵمان بۆ خوشک و براکانی ناگەڕێتەوە و قبوڵە
بۆیە لەبیریان مەکە، هەموان پێویستمان بە نزا هەیە،پێوستمان بەوە هەیە لەنێو دێڕە گەرمەکانی نزاکاندا بین🤍…
مەولانا دەڵێـت:
خودا خودی عیشقە
کامە مەعشوق ھەیە بڵێ..
گەر ھەزار جار بەڵێنت شکاند دیسان وەرەوە🖤
تۆ تەنیـا نیـت،
ڕەحمەت و میهری خودا
لە هەموو لایـەکەوە دەوری داویـت...💚
و: ئەیاد فەهمی
صَبراً يا مِن ضَاقتْ بَكَ،لَو تَعلمْ مَا لكَ
عِندَ الله لَ بَكيتَ فَرحاً….
ئارامبگرە ئەی ئەو کەسەی دونیات لێ تەنگ بۆتەوە ، ئەگەر بزانیت خودا چی بۆ داناویت لە خۆشیان دەگریت.❤️🩹
ئەمەوێت بنوسم!
هەموو بەدبەختیەکانم هەموو ئەو ناڕەحەتیانەی لە ژیان بینیومە کە ژیانی خۆم چۆن دژم وەستاوە چۆن هەموو ئاواتەکانم یەک یەک ناشت، ئەمەوێ بنوسم سەرەتای شکانم چۆن بوو سەرەتای دەست هەڵگرتنم لە یەکەم خەونم چۆن بوو چی هۆکار بوو! بۆچی وا بەرەو بێ ئومێدی دەڕۆم من کەی وابووم؟
ئەمەوێ هەموو ئەمانە و زیاتریش بنوسم بەڵام ناخم پێمەڵێ پێویست ناکا هەمووی بە ڕوخسارتەوە دیارە…
2:46 A.M 🖤
"إِذْ يقُولُ لصَاحِبِه: لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا"
بە هاوڕێکەی وت: خەمبار مەبە، خودا لەگەڵـمانە...
هەندێ قسە وەک لە ئامێزگرتن وایـە،
هەندێ وشە وەک ئامێزێك وایە...❤
و: ئەیاد فەهمی
ئازار ئەوەیە لەنێوان
دڵ و مێشكتدا بمێنیتەوە،
لەكۆتایدا ئەوەی دڵت دەیەوێت
ھەڵیبژێریت و ئەقڵیشت
كۆتایەكەی بھێنێتە بەرچــاوت
بەڵام تۆ ھێشتا دڵنیابیت لە بڕیارەكەت،
مردن ئەوەیە لەدوورەوە
مردنی خۆت لێ دیاربێت و بەرەو ڕووی بڕۆیــت..
|ئــارام ئازاد
"دڵتەنگی بەهۆی زیرەکییەوە دروست دەبێت، تا زیاتر لە هەندێک شت تێبگەیت، زیاتر خۆزگە دەخوازیت کە تێنەگەشتبای ."
Читать полностью…ئێستا...کە نوقمی قەلەقیت،
خودا لەسەرووی حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە
کارەکانت بەڕێوەدەبات....
بە ئارامی بـخەوە...🩵
و: ئەیاد فەهمی
ساردبونەوە و نەمانی خولیا و ئارەزوت لە شتێک یان کەسێک و پەیوەندیەک، بەهۆی ئەوەوە نییە کە ناتەوێت و ئاساییە لە دەستی بدەیت، هەندێک جار ئینسان زۆر هەوڵدەدات، زۆر ڕێگا دەگرێتە بەر، ئازاری زۆر دەبینێت بەڵام ئەنجام نابینێت
هەموو ئەمانە کەسێك دروست دەکات کە سارد دەبێتەوە بەرامبەر هەوڵدانی هەرچەندە دەشتوانێت هەوڵبدات بەڵام چیتر نایەوێت و دڵ گەرمی جارانی بۆی نامێنێت، بۆیە بەرامبەر هەڵوێستی هەندێک کەس و هەندێک بارودۆخ توشی سەرسوڕمان مەبن.
وەک محمود درویش دەڵێت:
"لە ژیانتدا جارێک هەیە بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەیت
لەدوای ئەوەوە سارد دەبیتەوە بەرامبەر هەموو شتەکان"🌚
زۆر سەرسامم کە خوای گەورە دەفەرموێ: من ئەمڕۆ پاداشتم داونەتەوە بە ئارامگرتنیان کە ئەوان براوەن. پەروەردگارمان دەزانێت ئارامگرتن بەهەموو جۆرەکانیەوە عیبادەتێکی قورسە و ئاسان نییە بۆ دڵی هیچ مرۆڤێک، سەبر لەدوای لەدەستدان، سەبر لەدوای شکست، ئارامگرتن لەدوای لەدەستدان، ئەگەر دڵمان خوێنی لێ بچۆڕێت، بەڵام ئێمە دەرناکەوین و غروری هەڵناگرین لە بەخشندەییدا. نەیفەرموو پاداشتم دانەوە بەوەی نوێژیان کرد، یان بەوەی بەڕۆژوو بوون، یان بەوەی باوەڕتان پێیەتی، ئەمە دڵەکانمان ئارام بکاتەوە و مژدەی پاداشتی ئەومان پێ بدات. فەرمووی ئەوانەی ئارامیان گرت..❤️🩹
@emadnoahh👏🏼☺️
کاتێک سەیری ڕابردو یان تەنانەت ساڵی پاریش دەکەیت دەبینیت کە 'کات' چۆن دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت، شێوەی دەموچاوت، بەژن و باڵات، هاوڕێکانت، ڕوداوەکانی ژیانت، ئەزمونەکانت و تێگەیشتنت بۆ ژیان، تەنانەت نزاکانت و کەسە نزیکەکانی دوروبەریشت
ئێمە هەمیشە لە گۆڕانداین، ژیان لە گۆڕاندایە تا کۆتا ساتی زیندوبونت، بۆیە هیچ شتێک وەک هەمیشەیی سەیر مەکە
وە پێت وانەبێت بارودۆخت هەروا دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت.🤍
ڕەشبینی زۆر واتا تێگەشتن لە ڕاستیەكان وە گەشبینی زۆریش واتا تێگەشتن لە ڕاستیەكان.....
لە دەمی ئەزموندارێكەوە....!
هەرچیتان لەدەست دێت بۆ دڵخۆشکردن و کەمکردنەوەی ئازاری ئەوانی تر بیکەن و کەمتەرخەمی تێدا مەکەن، ئەگەر دەتوانیت بەقسەیەک بە پاڵپشتیەک و دڵدانەوەیەک یارمەتی بدەیت، بەبێ بیرکردنەوە بیکە
لەنێو ڕۆژگارێکی سەختداین، هەندێک جار ئەوەی پێویستمان تەنها ئەوەیە بزانین کەسێک خۆشیدەوێن، کەسێک لەگەڵمانە کاتی سەختیەکان، پیکەنینێک و دڵدانەوەیەکی تۆ ڕەنگە ببێت بە وزەی تەواوی ڕۆژەکەی
هەرشتێک بەرامبەر بە خەڵک بکەیت بۆت دەگەڕێتەوە🌚🖤…
خوایەگیان
لەو بەندانەت بین کە لەم مانگەدا قەڵەمی عەفو دێنی بەسەر تاوانەکانیاندا و لێیان خۆشدەبیت🤲🏿❤
..