{(وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ )
هه‌رده‌مێ به‌نده‌کانی من پرسیاریان لێ کردیت ده‌رباره‌ی من ئه‌وا بێگومان من لێیانه‌وه نزیکم نزای نزاکاران گیرا دەکەم هه‌رکاتێک هاوار و نزام لێبکه‌ن ده‌ی با ئه‌وانیش به‌ده‌نگ منه‌وه بێن وه بڕوام پێ بهێنن به‌ڵکو ڕێ ی ڕاست بدۆزنه
[فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ]
کاتێک (لەحەق) لایاندا، خوای گەورەش دڵیانی لادا..
پۆستی کاتی..
تکایە بەرێزان، ئەم ئەکاوتنە تەنھا بۆ خزمەتی قورئانی پیرۆزە.. دەمەوێت لەم رێگەیەوە بتوانم سودێک بە ئێوەی خۆشەوست بگەیەنم و مەبەستم کۆکردنەوەی لایک نییە بەلام لایک و کۆمێنتەکانتان دەبێتە ھۆی زیاتر بلاوبوونەوەی ئایەتەکان و ئێوەش بەشداری پاداشتەکەی دەبن ان شا‌ء الله..
بەبێ جیاوازی ئاد بۆ ھەمووان دەنێرم، سەر بە ھیچ لایەنێک نیم..
لە تەفسیرو مانای ئایەتەکان پشت دەبەستم بە کتێبە باوەرپێکراوەکان.
تکایە جۆینی کەناڵەکە بکەو بینێرە بۆ ھاوڕێیانت.. تا ئەم خێرە بەردەوامبێت.
سوپاس بۆ بەشداریت..
سوێند بەخوا ده‌زانین که دڵت ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌یانەی کەپێت دەڵێن. که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن.
جاته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه.
به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا (یەقین) مردن پێتدەگات.
کۆتاییەکانی سورەتی حیجر.
[لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ]
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
سورەتی قەدر:٣
[قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ]
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).
سورەتی ئیخلاس:١
~<إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ>~
خوایه، هه‌ر تەنھا تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین.
~{رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ}~
په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆشبه، له‌و ڕۆژه‌ی که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.
{إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ وَطَائِفَةٌ مِّنَ الَّذِينَ مَعَكَ ۚ}
ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم- به دڵنیایىەوە په‌روه‌ردگارت ده‌زانێت كه کەتۆ كه‌متر له دوو له‌سه‌ر سێی شه‌و هه‌ڵئه‌ستی شه‌ونوێژ ئه‌كه‌ی، یاخود نیوه‌ی شه‌و، یان یه‌ك له‌سه‌ر سێى شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت، وه كۆمه‌ڵێك له صه‌حابه‌یش كه له‌گه‌ڵتدان ئه‌وانیش شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن
المزمل: ٢٠
-«فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ»-
واتە: یادم بکەن (بە گوێڕایەڵی کردنتان بۆم) منیش یادتان دەکەم (بە لێخۆشبوونم بۆتان) ھەروەھا سوپاس گوزارم بن و کوفرانەی نیعمەتەکانم مەکەن و سپڵە مەبن.
[سورەتی بەقەرە: ١٥٢].
[يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ]
ئه‌ی كوڕی خۆم (رۆڵە گیان) نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده...
سورەتی لوقمان؛١٧
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ]
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ هه‌ینی، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
سورەتی جوموعە: ٩
~{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}~
به‌ڕاستی خوای گەورەو فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).
سورەتی ئەحزاب: ٥٦
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوەو کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) پێشکەش دەکات.
[إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ (22)]
ئه‌وانه‌ی كه چاكه‌كارن و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه - صلی الله علیه وسلم - وه تاوان و سه‌رپێچیان نه‌كردووه ئه‌وانه له نازو نیعمه‌تی به‌هه‌شتدان.
[عَلَى الْأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ (23)]
ئه‌مانه له‌سه‌ر جۆلانی و شوێنه به‌رزه‌كانی به‌هه‌شته‌وه ته‌ماشای نازو نیعمه‌ته‌كان ئه‌كه‌ن، یاخود ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
[تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ (24)]
له ڕوویاندا دره‌وشاوى و گه‌شاوه‌یی و جوانی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌یان پێوه دیاره، یاخود به‌هۆی بینینی خوای گه‌وره ڕوویان ئه‌وه‌نده‌ی تر جوان و گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌و پڕشنگدار بووه.
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلى آلِ مُحَمَّد، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إبْرَاهيمَ، وَبَارك عَلَى مُحَمَّد وَعَلى آلِ مُحَمد، كَمَا بَارَكتَ عَلَى إبْرَاهيمَ إنكَ حَمِيد مَجِيدٌ
~{وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ}~
سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره).
سورەتی قەلەم: ١
[ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي ]
په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه, ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.
سورەتی تاھا: ٢٥-٢٦.
_[تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ]_
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، له‌سه‌ر مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زن، بەھەموو کار‌و فرمانێک.
[وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ]
خۆڕاگربە؛ لەسەر ئەو ئازارانەی کە تووشت دەبن.
سورەتی لوقمان:١٧
﴿وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسَناً﴾
قسەی جوان و چاک بۆ خەڵکی بکەن.
سورەتی بەقەرە: ٨٣
@qurankrd
رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي
پەروەردگارا من ستەمم لە خودی خۆمکردوە، بەتاوان و سەرپێچی، بەڵام تۆ لێم خۆشبە..
~«رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ»~
په‌روه‌ردگارا لێمانی قەبوڵ بفەرموو، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی بیسه‌رو زانایت.
سورەتی بەقەرە:١٢٧
~{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}~
به‌ڕاستی خوای گەورەو فرێشته‌کانی (صەلاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ده‌ن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صەلاوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).
سورەتی ئەحزاب: ٥٦
~{الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا ۜ}~
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) دابه‌زاندووه‌و هیچ که‌مو کوڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه.
سورەتی کەھف:١
~{مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ}~
هه‌ر قسه‌یه‌ک کە دەردەبڕدێت؛ راستەوخۆ چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات.
قاف: ١٨