ئەگەر دنیات بەئەندازەی یەك نەفەر بچوكەیتەوە،یان ئەو كەسە بە ئەندازەی خودا بۆت گەورەبێت ،ئەگەر ڕۆژێك جێت بهێڵێت و بڕوات،ئەوكات دین و دنیات بەیەكەوە ئەدۆڕێنی
🤍
ئەو پێی وایە كە من ئێستاش كەسەر بەرزدەكەمەوە بەدوای ئەودا دەگەڕێم چونكە”پێم گتبوو ”تۆ ڕۆژێك وەك باڵندەیەك دەفڕیتو لەهیچ ئاسمانێكدا
ناتدۆزمەوە،من هەڵەم وت
یان بەهەڵەداچوم
ئەو وەك كرمێك بەناخی زەویدا چووە ومن پێم وایە هەر زۆر دەمێكە
ئەوم لەژێر پێیەكانمدا پان كردۆتەوە
یەكێ هەیە لە دڵمدا
كە هەموو شەوێ نامەی بۆ ئەنوسم ئەو خەوتوە ،نامەوێ بزانێ بۆ ئەوە كەئەم هەمووە دڵم بێتاقەتە
ئەترسم ڕۆژێك بێت ،كە ئەو نەبینم و بمرم لەتەنهایدا
خودایە یارمەتی!نامەوێ بزانێ لێرەدا گیان دەسپێرم
سەردەمێكە دوور لە باڵات والەشاراندا ئەژیم ،ژین چ ژینێك؟چاوەكانم،
گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار بە جارێ دێتە بیرم
ژینی ڕابردوم لە دێ
سێبەری دارانی جوانوو خێزەڵانی دەوری ڕێ
خوڕ خوڕی فرمێسكی حەسرەت جالەچاوم دێتە خوار
بۆخۆموو بۆ بەختی سەرگەردانم ئەگریم زار زار،
دڵ تەنگم بۆ لێووی ئاڵوو دوو دیە شەرمینەكەت
بۆ دەمئێوارانی حەوشوو سۆزی مەڕ دۆشینەكەت...
”كەمەندی”
پێویستە تێبگەین
ھیچ شتێک بەبێ مەبەست رونادات
تەنانەت دڵ شکانەکان و ئازارەکانیش
ئەو دڵشکان و ئازارە پەند و ئاماژەن
بۆمان بریتین لە ئاگارکردنەوەمان
لەوەی شتێکی ھەڵە ھەیە
ئاگادار کردەوەن بۆمان
بۆ ئەوەی گۆرانکاری
لە خۆماندا ئەنجام بدەین!
لـە کتێـبـی؛ دڵـت بـێـنەوە
نەكەی یەك وشە بڵێییت
نەكەی سەیری ڕوخسارم كەیت
كەسێك گوێی لە دەنگت دەبێت
كەسێك چاوی لێت دەبێت
دووژمنمە ئەو كەسەی لەتۆ نزیك دەبێتەوە
سینەی من دەبێت بەخوێن
تەنانەت دایكیشت دەست لێ بدات
ناخم دەبێت بە بەرد
باناوت نەهێنن ئەو لێوانەی لەدڵەوە ناوت
دەبەن
كوێر بن ئەو چاوانەشی وەكو من سەیرت ئەكەن..!
ئەگەر ئەکرێت ئەمرۆ بە بۆنەی یەکی نیسانەوە
وەرە پێم بلێ خۆشم ئەوێی بە درۆش بێت قەینا، تۆ درۆزنێکی کە هەر 12 مانگی سال درۆت کرد چی ئەبێت ئەمرۆش درۆم بۆ بکەی؟!🖤
وەک کلیلێکی بزربوو بێ خاوەنم، دایکە
نە دەستی هاوڕێیەک لەسەر شانمە و
نە دەستی نەوازشێک وا لەناو قژما
وەک قوڕولیتە بە جادەکانەوەم، دایکە
وەک تەڕبوونم
وەک لەرزینم
وەک بارانم، دایکە
ئەدی تۆ ساڵەهای ساڵ
فرمێسکەکانت ڕژاندنە کام دەریاوە
ئای بمرم من،
تۆ منت بە چ ئومێدێکەوە بوو، دایکە!
یوسف خایاڵ ئۆغلو
ھەناسەدان چەند تەنگ ئەبێت کاتێک بیر ئەکەیتەوە ڕۆژێک لەڕۆژان کەسێکت ھەبووە
لەگەڵ دەرکەوتنی تیشی ھەتاو زەنگی موبایلەکەت لێی ئەدا
ئەلو ئەلو گیانەکەم گوێت لەدەنگمە نوستوی
ئەی ناتەوێ یەک ببینین، ئەی ناتەوێ دەسپێکی ڕۆژت بە باوەشێکی من دەس پێ بکەیت و ئەوکات بڕۆی بۆ سەر کارەکەت
ڕۆژێک دوان سیان چوار دە بیست
ڕۆژانێک پڕاو پڕ لەکەسێک کە ھەرگیز بیرت لەوە نەئەکردوە ڕۆژێک لەژینتدا نەمێنێ
حەوتی بەیانی بۆ دوانزەی نیوڕۆ
یەکی نیوەڕۆ بۆ کاتی بانگی ئێوارە
تەنھا گوێبیستی دەنگێک بیت کە سەراپای ژیانت پڕ بکات لە خۆی
ڕۆژانە لە ١٠ کاتژمێر قسەکردن بەبێ بێزار بوون
١٠ چرکەت بۆ نەمێنێتەوە گوێت لەدەنگی ھەناسەکەشی بێت
ئیدی ئەبێت ژیان چ نرخێکی ھەبێت ئیدی چاوەڕێی چی لە مرۆڤەکان ئەکەی ئیدی ئەبێت دڵخۆشی لە کوێی ژیان بونی مابێت
نەفرەت لەدڵ کە بەرگەی ئەم ھەموو ئازارە ئەگرێت و ھەر ئیش ئەکات نەفرەت کە دوای لەدەست دانی خۆشەویستانی لەترپە ناکەوێ
ڕادێین لەگەڵ ئازارەکان تەنھا ئازارێک کە لەبیر ناکرێ ئەوانەی ئازار ئەکەن بە ناخی دڵتا و ماڵت لێ وێران ئەکەن دوو ڕۆژی تر وەک خۆیان لێ دێتەوەو
ئەبنەوە بە خاوەنی دلت بە بێ گوێدانە ئەوەی
دڵی تۆیان لەناو برد
هیچ دڵخۆش نەبووم
ساردی لەبیرچوونەوە ئەملەرزێنێ
دایك و باوكم هێنامیانە ژیانەوە
لە پێناو گەمەی ژیاندا
گەمەییەكی ترسناك و بێ مانا
لە پێناو گڵ و ئاودا
لە پێناو ئاگر و هەوادا
شەرمەزارم كردن، چونکە دڵخۆش نەبووم.❤️
بۆرخیس
بێ هودە دەمەوێت دەورم قەرەبالغ بكەم
ئەسڵەن ئەوان ناتوانن بچوكترین. برینم. ساڕێژكەن ..💜
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە
نایشارمەوە..!
تا چۆك بدا لە دەرونتا دێوی گومان
تاگەورەو بچوك بزانن
”خۆشم ئەوێیی”
خۆشم ئەوێییی سەد بارتەقای دوری ئاسمان....
گیانی گیانم🧿💍
لە پەنا ئەسمەریت خۆم ئەشارمەوە
با بزانن!بەرامبەر ئەو هەموو شمشێرە
گەنم چ هێزێكی هەیە ..!
ڕەنگە كەسانێك ھەبن
لەدەروونی خۆیان بێزاریەك ھەبێ
ماندووبونێك كە مڕۆڤ بەرەو شێواوی
ئەباا لێرەوە ئەڵێم ھەمیشە گرینگ نیە
كە تۆ بێتاقەت بی گرینگ كە تۆ نارەحەتیەكانی
ژیان بێزارت بكا كەمێك گرینگی بە خۆت ببەخشە
دڵخۆشبە و ھەمیشە بە دڵخۆشی بیر بكەوە
ئەڵێن مرۆڤ یەک جار ئەمرێت دەی من..
مردم کاتێک گرنگییەکی زۆرم پێی داو پشتگوێی خستم .....
دووبارە مردم کاتێک بینیم ئیتر هەمان پێکەنینی جاران بەڕومدا ناکات....
.. دیسان مردم کە ئەو چاوەکانی سەیری منیان نەدەکرد ....
مردم کە بینیم سوارچاکی خەونەکانی من نەبووم ...
دیسان ئەمرم ئەگەر ببینم بە کەسێک بڵێ خۆشم ئەوێی
چی لێهات بەڵێنەکان؟
من چۆن بژیم بێ تۆ؟
من هێزم نامێنێ دوای تۆ
چی ئەبێت نەڕۆیت لای من
من ئەتوانم چی بکەم پێم بڵێ
چی هەیە تاکو تۆ ببەخشێت بە من
چەندان شــەو چەندان جار وتمان لەبیریان ئەکەین و نەمان کرد
ئەمان وت ئەوەی بەسەرمانی ھێنا بەسەریان دێنیــن نەمان کرد
وتمان بەڕوویان پێـدەکەنیـن بەڵام ھەموو دڵتەنگیـیەکمان لەلای ئەوانەوە باس ئەکرد
ڕاستیـیەکە ئەوەیە کە
ئێـمە ھەردەم بووین بە کەسە سادە و بێ نرخەکە...