rawezhism | Unsorted

Telegram-канал rawezhism - rawêjîsm | ڕاوێژیسم

2276

#ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە؛ بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 rawezhism@gmail.com

Subscribe to a channel

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"ئیرەج قادری ئازەر" کێیە؟
کورتەیەک لەسەر ژیان و کارە هونەرەییەکانی

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Mehmet Uzun: “Edebiyat xwedî hêzek jîndar e. Jiyanê watedar dike, nemabûnê dizivirîne geșbûnê, ji berxwedanê re dibe çavkanî. Tirsê dizivirîne cesaretê, yên ketî ra dike, tunebûnê dizivirîne hêviyê .”

▫️#محەممەد_ئوزون (٢٠٠٧ - ١٩٥٣) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد، ڕێبەندانی ساڵی ١٩٥٣ لە سوێرەکی (رحا) باکووری کوردستان لە دایکبووە و ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی شاری ئامەد (دیاربەکر) کۆچی دوایی کرد. ئوزون دامەزرێنەری ڕێکخراوی پێنووسی کورد لە سوید، خاوەنی حەوت ڕۆمانە بە زمانی کوردی کە یەکەم ڕۆمانی بە نێوی "تۆ" لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاو کردەوە. ھەروەھا ئەو گەلێک لێکۆڵینەوە و ھەڵبەستی نووسیوە و بڵاوی کردووتەوە، کە یەکێک لە ھەڵبەستە درێژەکانی بە ناوی "دەستانا عەگیدەکی" لە لایەن ھونەرمەند جوان حاجۆ کراوەتە گۆرانی. ئەو جگە لە زمانی کوردی، گەلێک بەرھەمی بە زمانەکانی ئینگلیسی، سویدی و تورکیش نووسیوە. ئەمڕۆکە ھەندێک لە توێژەران، ئەو وەک سەرکێشی ڕۆمانی کوردی مۆدێرن دەپەژرێنن و بەرھەمی ئەو لە ڕیزی ئەو بەرھەمانەن کە زۆر دەخوێندرێنەوە و خوێنەرانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، بە تایبەتی ڕۆمانەکانی "سیا ئەڤینێ" و " ڕۆنی مینا ئەڤینێ، تاری مینا مرنێ" گەلێک بەرچاوترن و ئەم دوو ڕۆمانەی بۆ گەلێک زمانی بیانی وەرگێڕدراونەتەوە. ئوزون بە ھۆی خەبات و نووسین بە زمانی کوردی، چەند جاران لە لایەن دەستەڵاتی تورکان خرایە بەندیخانەوە و ھەر بە ھۆی ئەم کێشەوە، ھاوینی ساڵی ١٩٧٧ باکووری کوردستانی بەجێ ھێشت و بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی سوید مایەوە. لە سوید ئەندامی کارای "پێنی سوید" بوو و ساڵی ٢٠٠١، خەڵاتی Torgny Segerstedtی سویدی وەرگرت. ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە باکوور و ھەر لە کۆتایی ئەم ساڵەدا کۆڕێکی ڕێزلێنان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێری پایتەخت بۆ ئوزون بەڕێوە چوو. ٢٩ی گوڵانی ٢٠٠٦ دەرکەوت کە ئوزون تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و سەرەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکی ستۆکھۆڵم خەوێندرا و پاشان و بۆ چارەسەری چوو بۆ ئامریکا، لێ مخابن ئوزون ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی ئامەد کۆچی دوایی کرد و بۆ ھەمیشە نیشتمانی بەجێھێشت.

بەرھەمەکانی محەممەد ئوزون:
کوردی:
- تو، (ڕۆمان، ١٩٨٤).
- ڕۆژەک ژ ڕۆژێن ئەڤدالێ زەینکێ(ڕۆمان، ١٩٨٧).
- مرنا کالەکی ڕند (ڕۆمان، ١٩٨٩).
- سیا ئەڤینێ(ڕۆمان، ١٩٨٩).
- دەستپێکا ئەدەبیاتا کوردی، کتێبی لێکۆڵینەوە، ئانکارا١٩٩٢.
- ھێز وو بەدەویا پێنووسێ، پەخشان، ١٩٩٣.
- ئانتۆلۆژیا ئەدەبیاتا کوردی، ٢بەرگ، ١٩٩٥.
- بیرا قەدەرێ، ستۆکھۆڵم (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ڕۆنی مینا ئەڤینێ تاری مینا مرنێ (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ھاوارێ دیجلەیێ١(ڕۆمان، ٢٠٠١).
- ھاوارێ دیجلەیێ٢(ڕۆمان، ٢٠٠٣).

ئینگلیسی:
• Mehmed Uzun, "Words Washed by the Waters of the Euphrates", International Journal of Kurdish Studies, Vol.14, No. 1&2,pp.36-40, 2000.
• Mehmed Uzun, The Kurdish Renaissance in Exile, The Journal of the International Parliament of Writers, Vol. 1, Jan. 2001, pp.67-78.
• Mehmed Uzun, The Nature of Fiction, Index on Censorship Journal, vol.4, 2001.
• Mehmed Uzun, Diyarbakir: the slap in the face, International Journal of Kurdish Studies, Jan. 2003.

بە ئەڵمانی:
• Im Schatten der verlorenen Liebe, Roman
• Einführung in die kurdische Literatur, St. Gallen 1994

بە سویدی:
• I skuggan av en förlorad kärlek (werg. Ingmar Björkstén), Ordfront förlag, Stokholm (antolojî, 2001)

بە تورکی:
Dengbêjlerim (Dengbêjên Mi), Pexşan, Tirkî, 1998
Zincirlenmiş zamanlar zincirlenmiş sözcükler (Demên zincirkirî peyvên zincirkirî), (pexşan, bi tirkî, 2002)
Dengbêjlerim (Dengbêjên min), Pexşan, Tirkî, 1998
Ruhun gökkuşağı (qozaqara tînê) (bi tirkî).

@rawezhism | #ڕاوێژیسم

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

دە وەرە دەی
کۆتری شەرمت بەڕەڵاکە و
لەسەر برینی تەنیاییم، چاو لێک بنێ.

"ئەنوەر مەسیفی"

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Ciwan Haco - Xerîbî

بۆ دووری؛ برینی هەمیشەیی...

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

چرکەساتی مێژوویی؛ دەسپێکی شۆڕش

"ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ئەبێتە ڕەمز"
"Jîna giyan tu namrî, navê te wê bibe remiz"


#ڕۆژهەڵات #ڕاوێژیسم #ژینا_امینی #ژینا #ژن_ژیان_ئازادی

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Beytocan (1955 - 2023)
Oxir be dengê xemgîn…

بۆ بەیتۆ جان؛ دەنگێکی تایبەت و خەمێکی گران.

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Kurmancî | سۆرانی

یەکەم ھاوڕێکان، یەکەم پەکەیجی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵانە کە بەپێی ستانداردی فێرکاریی زمانی زانکۆی ئۆکسفۆرد داڕێژراوەتەوە. پێوەری ئەم بەرھەمە، پەکەیجی فێرکاریی فێرست فرێندزە کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە ئەزموونی فێرکاری و پەروەردەی منداڵانی ھەیە و لە سەدان وڵاتی دنیا و لە کوردستانیش ناسراوە و زۆرینەی فێرگەکانی زمانی ئینگلیسی بۆ منداڵانی ٣ تا ٦ ساڵ بەکاری دەھێنن.

"Yekem Hawrêkan" yekem pakêta fêrbûna zimanê kurdî ye ji bo zarokan, ku li gorî standardên fêrbûna ziman li Zanîngeha “Oxford”ê hatiye dariştin. pêwera vê berhemê pakêta fêrbûna "First Friends" e ku ji sala 2012an ve ezmûna fêrkirin û perwerdekirina zarokan heye û li sedan welatên cîhanê û li Kurdistanê û beşek zêde ji fêrgehên zimanê Îngilîzî ji bo zarokên 3 heta 6 salî tê bikar anîn.


@yakamhawrekan

https://youtu.be/f-HCViOUpS8?si=84G5TdLeQ8oPH9GZ

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

سەبارەت بە فەلسەفەی هزری "سۆرێن کیەرکێگۆر" فەیلەسۆفی دانیمارکی، کە بە باوکی قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم دادەنرێت.

وەرگێڕانی: محەممەد مێهرنەوائی
ژێرنووسکردنی: #ڕاوێژیسم

سەرچاوە: theschooloflifetv

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"سیلڤیا پلات"

ئەستێرەکان خەمگیناننە تێم دەڕوانن
دەڵێی دەزانن نائومێدیان دەکەم
مردنیش هونەرە
وەکوو هەموو هونەرێکی تر
ئەستەمە کەس هێندەی من
شارەزای نهێنییەکانی هونەری مردن بێ

وەرگێڕان و ئامادەکردنی:
#حەمەسەعید_حەسەن

#ڕاوێژیسم #SylviaPlath#سیلڤیا_پلات

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

https://youtu.be/nwRVOVyMNaA

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

پشیلەی #تارا_جاف:
"تارا سەرەتا بۆ من، دواتر بۆ ئێوە دەژەنێ!"

#tarajaff #music #harp

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Taxa Fillan _ Rewşen

#ڕاوێژیسم: "لەم بەرهەمە فۆلکەدا کچانی "گەڕەکی فڵەکان" وەها جوان و دڵبەرانە وێنا کراون، کە گوایە هەر کەسێ پێیدا تێبپەڕێ، حەتمەن شێت و شەیدایان دەبێت. ڕیتم و وێناکانی کارەکە وەها مرۆڤ مەراق دەکات بزانێ گەلۆ بە ڕاستی گەڕەک و تاخێکی ئاوا هەبووە یا نا؟ گەلۆ قەد و باڵای کچە مەسیحییەکان بە ڕاستی وەها ئەفسووناوی بوون، یا هەر فانتازیا و وێنای شاعیرن. ئیتر ئەمەش نموونەیەکی زۆر بچووکی جوانی مۆسیقا و وێژەی زارەکی زمانەکەمانە".


#Rawêjîsm: "Di vê berhema klasîk de, keçên "taxa fillan" bi qasek wisa ciwan û dilberane tê wênakirin, ku her kes pêde derbaz bibe, vê şêt û şeyda bibe. rîtm û wêneyên berhema hanê mirov meraq dike gelo bi rastî taxek wisa hebû e an na? gelo bejn û balaya keçên fillan bi rastî wisa efsûnawî bûn, an tenê berhema fantaziyên şai'rin. ev mînakek gelek biçûk ji cwaniya mûzîk û wêjeya devkî a zimanê me ye".


#مۆسیقای_کوردی #وێژەی_زارەکی #wêjeyadevkî #taxafillan #zimanêkurdî #wêje

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Sasa Sertap - Dendar

"xelê waxt teyna nalee zeryam
ustına çe mê rıjiyê bêto
dendarê tiyo ez torê mıneto
meymana xızıria to ospara
hewnêm dê fetelina
gula tu boa gula usariya
serêm dê çerexina "

فەرهەنگۆک: Dendar, meyman, usar
دەندار، دەیندار: قەرز ( منەتدار بوون)
مەیمان: میوان
ئوسار: بوهار. بەهار


#zazakî #zaza #زازاکی

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت!
Roja Ala ya Kurdistan ê pîroz be!

٢٦ی سەرماوەزی٢٧٢١ی کوردی

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

https://youtu.be/x7WYhMivmsU

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"خوێن بە خوێن ناشۆردرێتەوە. خوێن تەنیا دەکرێت بە هەستی دادوەری و مامەڵەی مرۆیی و ویژدانی بشۆردرێتەوە و خاوێن بکرێتەوە. سەرچاوەی چەمکی دادوەری و مامەڵەی مرۆیی و ویژدانیش، ئەدەبیاتە."

مەمەد ئوزوون، کتێبی "گوڵەکانی هەنار"

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

بێکەسی هەر ڕۆژ ئاوا دەسترێ لەبەر گوێما:

Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, Li miné lé, le Li min, Li min, Li min

https://youtu.be/O9yKOo1sTQA?si=gymZx6NuIV7_gRCh

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

‎خۆشەویستی لای جەلادەت وەک مۆسیقا بوو، وەک چۆن لە مۆسیقادا دواجار مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی، لە خۆشەویستی ڕاستەقینەشدا مرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چی. کێشەکە هەر بێتوانایی زمان و کەم قودرەتی وشە نەبوو لە تەعبیرکردندا، بەڵکوو ئەوە بوو کە دواجار خۆشەویستی ڕاستەقینە وەک مۆسیقا ئامانجێکی نییە، تەفسیرێکی نییە بۆ لێرەیە و چی دەوێت، کە توانی تێبگات چی دەوێت، لەوە دەکەوێت خۆشەویستی بێت، کە ڕوخسارێکی نەگۆڕ و تەفسیرێکی کۆتایی وەرگرت ئیتر دەمرێت. خۆشەویستی ئەوەیە کە شادومانی بە بوونی ئەم مرۆڤە لەسەر زەوی، شادومانییەک هیچ مەبەستێکی لەپشت نییە، عاشقێکی ڕاستەقینە یەکێکی خۆشناوێت لەبەر ئەوەی جوانە، بەویقارە، ئەفسوناوییە، بەڕەوشتە، بەمەکرە یان هەر سیفەتێکی بێ مانای تر. بەڵکوو لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا ڕێگایە بیر لە هیچ غایەتێک نەکاتەوە.

‎لە ڕۆمانی: “شاری مۆسیقارە سپییەکان”
‎نووسەر: #بەختیار_عەلی

Video: koketit Text: bachtyar.ali


‎#ڕاوێژیسم #وێژەی_کوردی #kurdishnovel #kurdish

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"گەر ڕەزا بێ چییە بۆ ماچی دەمی جانی عەزیز
تەجروبەم کردووە عیشرەت بە دەمە نەک بە دەمە"

حاجی قادری کۆیی

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

“بۆ بەیتۆجان، بۆ یارێک کە وڵات بوو و زوو نەهات!”

نووسینی: #ئەمیر_سیراجەدین

Beytocan:
“Mirov ku bê welat bû, mirov nîne”

بەیتۆجان دەڵێ: “ئینسان کە بێ وڵات بوو، ئینسان نییە”.
یا بە قەوڵی “فەرید خان” کە لە شیعری “چیرۆکی سەگە برسییەکان”ـدا دەڵێت؛ “مرۆڤ کە بێ وڵات بوو، تەنانەت ناتوانێ سەگایەتی خۆشی بژیت..”.

شوناس گرنگە، خاک گرنگە، گرنگە تۆ لە شوێنێک ئارام بگری کە دەزانی هی ئەوێی، هی ئەو هەوا و ئاسمانەی و دڵنیا دەبی کە ئیدی لەوێ دەحەسێیتەوە. ئاوا مەرگ ئاسانترە و چاوەڕوانی مەرگ بێ ژانتر. بەیتۆجان بەردەوام ترسی ئەوەی هەبوو کە نەکا بمرێ و نەگات بە خاکی خۆی، نەگات بە نیشتمانی خۆی، نەشگەیشت! لەمە هەژێنەرتر هەیە؟ سوید و ستۆکۆڵم هیچکات نابن بە ماڵ و وڵات بۆ گیان و جەستەی بەیتۆجان. ئەو کوڕی ئامەد و فارقین بوو و تا دوا هەناسەش دڵی بۆ ئەوێ لێیدەدا. بەیتۆجان دەیزانی ڕۆحی ئارام ناگرێ لەوێ، بۆیەش قسەیەکی ئاوا جەوهەری دەکات؛ ئەوەی کە ئینسانێکی بێ وڵات بە ئینسان نابینێت. جوگرافیا بابەتێکی ئەوەندە هەستیار و ئاڵۆزە، دیدی مرۆڤێکی سەربەست و مرۆڤێکی ئاسمیلە بۆ شرۆڤەی ئەم پرسە زەوی تا ئاسمان دەگۆڕێت. بۆ ئێمەومانان کە لەوەتەی هەین ئەم پارچە زەوییە، ئەم جوگرافیا خوێنینە کە وڵاتی ناوە، بووە بە ئوقدەیەکی مێژووی؛ ئەستمە ئاوا ئاسان دەستبەرداری بین. ئێمە ئازادیمان نەچێشتووە، ئێمە تەژی لە گیانی وڵاتێک مەزن هەر مرۆڤمان قوربانی ئەم خاک و نیشتمانە کردووە، بۆیە ئاساییە بەبێ ئەو خۆمان بە هیچ بزانین. جا ئەمە بەتایبەت بۆ هونەرمەندێک کە قووڵتر نوقمی ئەم پرسە دەبێت هەستیارتر دەکات باسەکە. بەیتۆجان لە خاکی خۆیدا و بە زمانی خۆی بەیتۆجانە، ئەمە لەوانەیە بۆ هەر زاتێکی تریش دروست بێت، لێ بە دڵنیاییەوە بۆ بێ نیشتمانگەلێک کە ئێمەین، مانای قووڵتر هەڵدەگرێت لەچاو هەر مرۆڤێکی تری ئەم گۆکە شینە. دووری برینێکە بە جەستەی هەموو ئەوانەی لە غوربەتی نیشتماندان و لە هەر شتێک زیادتر، ترسی مەرگ لە دووری هەراسانیان دەکات. بەیتۆجان زیادتر لە مەرگ، لە دوورە وڵاتی و بێ نیشتمانی دەترسا. ئاه کە ئەستمە تێگەیشتنی ئەم خەمە بۆ کەسێک کە نازانێ نیشتمانی نەسەلمێنراو چییە، خاکێکی داگیرکراو چییە. ئاه کە مردن لە دووری، زۆر مەرگاویتر و بە ژانترە لە مەرگێک لە نێو دەستەکان و خاک و هەوایەک کە هی خۆتە. بەیتۆجان ڕاست دەکات، مرۆڤ بەبێ نیشتمان و وڵات، مرۆڤ نییە…


@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Murat Demîr - Xalxalokê

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

چەند هاوڕێیەک ئاگاداری کردین کە فایلەکە کێشەی تێدا بوو، سەر لە نوێ ئەپلۆدمان کرد. ببوورن، بە هیوای چێژ.

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Demsal Yavuz & Vedat Akarsu
navê Sitran ê: Gewrê Amîn Amîn


Note:
Xwedê deng daye kurdan, xemên xwe pê birevînin!
خوا دەنگی دایە بە کوردەکان، تا خەمەکانیان پێ بڕەوێنن!


#دەنگبێژی #ڕاوێژیسم #şakiro #dengbêjî

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

سەردار جانان هەر لە دەسپێکەکانی #شۆڕشی_ژینا ئەم پێرفۆرمێنسەی پێشکەش کرد بە گیانی پاکی ژینا ئەمینی. ئێمەش بۆ نوێ کردنەوەی پەیمان و سۆزمان، پێشکەشی دەکەین بە رۆحی شەهیدان و قوربانیانی ئەم شۆڕشە.

Serdar canan her ji despêkên şoreşa jîna yê, ev performans pêşkeşî giyanê jîna emînî kir. û em jî ji bo nû kirina peyman û soza xwe, pêşkeşî riha şehîd û qurbaniyên vê şoreşê dikin.


@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

بەستەری یوتیوبی ڕاوێژیسم!

RAWEZHISM" rel="nofollow">https://youtube.com/@RAWEZHISM

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"زمان؛ فاشیزم و ئادابخانه‌"

عادڵ قادری

#ڕاوێژیسم #شۆڕشی_ژینا

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

"لە شینگێڕییەوە بۆ مانگرتن و بەرگری"

ڕێبوار سێوەیلی

#ڕاوێژیسم #شۆڕشی_ژینا

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

“کورد و فاشیزمی ئێرانی”

نووسینی: ئاراس ڕۆژهەڵاتی


#ڕاوێژیسم #شۆڕشی_ژینا

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

Nickwan - Daye giyan

بۆ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات، بۆ ژینا و ژیان
بۆ شۆڕش و ڕێگا و ڕێبازی ڕزگاری

هۆنراوەی: م. شەریف حوسێن پەناهی
نیگارە: pooneh nik

@rawezhism

Читать полностью…

rawêjîsm | ڕاوێژیسم

ڕەمز - ژین بەند

هۆنراوە: ڕەفیق سابیر
نیگارە: سۆران کوردپوور

بۆ سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات، بۆ ژینا و ژیان،
بۆ شۆڕش و ڕێگا و ڕێبازی ڕزگاری

@rawezhim

Читать полностью…
Subscribe to a channel