2276
#ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە؛ بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 rawezhism@gmail.com
"یادی تراژیدیایەکی لەبیرنەکراو؛ سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژیی دەرسیم"
نووسینی: ئەمیر سیراجەدین
لە ڕۆژێکدا وەک ئەمڕۆ، مەیدانی "ئەلەزیز" (خارپێت) شاهیدی تراژیکترین ڕووداوی مێژوویی بوو؛ کارەساتێک و کۆمەڵکوژییەک کە هەرگیز لە بیر ناکرێت. بڕیار بوو سەید ڕەزا، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی، و چەند هاوسەنگەرێکی دیکەشی لە سێدارە بدرێن. سەید ڕەزا پێی وابوو کە لانی کەم کوڕەکەی، کە هێشتا منداڵە، لێی خۆش دەبن. بە سەربازەکان دەڵێت: "چل لیرە و کاتژمێرێکم هەیە، بیدەن بە کوڕەکەم." لە وەڵامی داواکەیدا پێی دەڵێن: "ئێمە کوڕەکەشت لە سێدارە دەدەین. سەید ڕەزا ئەمجارە دەڵێت: "کەواتە پێشتر من لە سێدارە بدەن."
بەڵام دەوڵەتی کوردکوژی تورکیا لە پێش چاوەکانی، کوڕە ١٧ ساڵانەکەی هەڵدەگرن و دەیبەن کە لە سێدارەی بدەن. سەید ڕەزا ڕوو لە کوڕەکەی دەکات و پێی دەڵێت:
"لەسەر نێوچاوانیشمان هیچ لەکەیەکی ڕەش نییە کوڕم، سەرت بەرز بکەرەوە جەرگەکەم."
"من لە فێڵ و پیلانەکانتان تێنەگەیشتم، نەمتوانی ستەمی ئێوە قبووڵ بکەم، لەبەر ئەمەش بۆ ئەم دیدارە هاتم. ئەوەتا دەمرم، با ئەمە بۆ من ببێتە دەرد، بەڵام با ئەوەش بۆ ئێوە ببێتە دەرد کە سەرم بۆ ئێوە دانەنواند."سەید ڕەزا لە ساڵی ١٩٣٧ز لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە دڕندانەترین شێوە، لە مەیدانی خارپێت (ئەلەزیز) بە دەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە سێدارە دەدرێت. بەپێی هەندێک سەرچاوە، سەید ڕەزا لەدایکبووی ساڵی ١٨٥٩ز بووە و کاتێک لە سێدارە دراوە، تەمەنی ٧٨ ساڵ بووە. بەپێی یاساکان، تەمەنی سەید ڕەزا بۆ سێدارەدان گونجاو نەبووە، بەڵام فاشیزم یاساکان ناناسێت.
"Em ne Şêrgeleyê xeylan
Ne Qaremanê çîrokan;
Em bikujê hestên xwe yên kêrkirî ne!"
"تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە...."
ژەنیار: کانی پاشائی
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە
"خۆشمدەوێتێک بە تامی جوان حاجۆ!"
Ciwan Haco - Hez dikim
Concert Venue: Basel / Switzerland
Concert Date: 1995
Jêder: Red Music
@rawezhism
15'ê Gulanê / Cejna Zimanê Kurdî Pîroz Be
Têbînî: ji bona roja zimanê kurdî 15 gulanê li bakûrê kurdistanê ev roj tê pîroz kirin, di 15 ê gulanê de yekemîn hejmara kovara hawarê derket û ev roj ji sala 2006`an ve wek roja zimanê kurdî li bakûrê kurdistanê hate pejirandin. roja 15 gulanê, salvegera kovara kurdî ya bi navê (hawarê)`ye ku di sala 1932’yan de, ji alîyê celadet elî bedirxan ve bi tîpên latînî li bajarê şamê yekemîn hejmara hawarê hatibû derxistin. bi vê helkeftê, li bakûrê kurdistanê hefteyekê bi çalakiyên cihêreng cejna zimanê kurdî bi civîn û semîner û şanoyan tê pîroz kirin û di civînan de girîngiya zimanê dayikê ji gel re tê nirxandin. her weha di hemû çalakiyan de li ser rola kovara hawarê di parastina ziman û perwerdeya kurdî wek gaveke dîrokî dê were nirxandin.
١٥ی گوڵان / ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز بێت
لە باکووری کوردستان ١٥ی گوڵان وەک ڕۆژی زمانی کوردی دەستنیشانکراوە، لە ١٥ی گوڵانی ساڵی ١٩٣٢ یەکەمین ژمارەی “گۆڤاری هاوار” لەسەر دەستی “میر جەلادەت عالی بەدەرخان” لە دیمەشقی وەڵاتی سووریا دەرکرا. ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٠٦ـەوە لە باکووری کوردستان وەک ڕۆژی زمانی کوردی قبووڵکراوە و بە ئاهەنگ و سمینار و کۆمەڵێک چالاکی هونەری و ئەدەبی پیرۆز دەکرێت.
#CejnaZimanêKurdîPîrozBe
#15êGulane #rawêjîsm
@rawezhism
ئەمیر سراجەدین - ئەبستراکتێکی خەمگین
"مرۆڤ ئێخسیری زمانە
یا زمان ئێخسیری مرۆڤ!؟
واتا ژانێکە دووپاتە!"
مۆسیقا: مەحموود بەرازی
ئامادەکردنی: #ڕاوێژیسم
Emîr siracedîn - Ebstraktêkî Xemgîn
Music: Mehmûd Berazî
Amadekirina: #Rawêjîsm
@rawezhism
https://youtu.be/DW-nUmaP9Rc?si=5hYocoYcDKPVp7r9
Читать полностью…
بۆ تۆ
کە وەک خۆم خەڵکی ناشوێنێ...
Roja Cîhanî ya Koçberan
#internationalmigrantsday
@rawezhism
https://youtu.be/RsYtpIqsPgU?si=ZrV8BzYSt1tyJoyr
Читать полностью…
#مارکی_دۆ_ساد لە نامەیەکدا بۆ هاوژینەکەی:
"تۆ دەڵێی شێوازی بیر کردنەوەت جێی پەسن نییە. گومان دەکەی بۆم گرنگە؟ گەمژەیەکی تەواوە ئەو کەسەی کە شێوازی بیر کردنەوەی بە دڵی کەسانی تر هەڵدەبژێرێ! شێوازی بیر کردنەوەی من ڕاستەوڕاست لە تێڕامان و ورد بوونەوەم سەرچاوەی گرتووە؛ شێوازی بیر کردنەوەی من لەگەڵ بوونم, لەگەڵ کەسایەتییم دێتەوە. لە دەسەڵاتی مندا نییە بیگۆڕم؛ و ئەگەر لە دەسەڵاتیشمدا بوایە نەمدەگۆڕی. ئەم شێوازی بیر کردنەوە کە تۆ عەیبی لێ دەگری تەنیا دڵخۆشیی منە لەم ژیانەدا؛ هەموو ڕەنج و ئازاری زیندان لە لام کەم دەکاتەوە، هەموو خۆشیی و چێژی من لە دنیای دەرەوە پێک دێنێ، لە لام لە خودی ژیانیش ئازیزترە. ئەوە شێوازی بیر کردنەوەی من نییە کە بۆتە مایەی ناڕەحەتیی و ناخۆشییم بەڵکوو شێوازی بیر کردنەوەی کەسانی ترە. پیاوی ئاوەزمەند کە گاڵتە بە لایەنگریی و هەست و سۆزی کەسانی گەمژە و گێل و گێج دەکا بە ناچاریی دەبێتە دوژمنی خەڵکی گەمژە؛ و دەبێ هەر چاوەڕوانی ئەمەش بێ و پێکەنینیشی پێ بێ. ڕێبوارێک بە ڕێگایەکی ڕێک و پێکدا گەشت دەکا. ڕێگەکە بە داو و تەڵە چێندراوە. ڕێبوارەکە دەکەوێتە یەکێ لە تەڵەکانەوە. ئایا تۆ دەڵێی ئەمە هەڵەی ڕێبوارەکەیە، یان ئەو خوێڕی و ڕووڕەشانە کە تەڵەکەیان داناوە؟ هەروا کە پێم دەڵێی، ئەگەر وا بێ و ویستیان ئەوە بێ کە ئازادییەکەم ڕادەست کەنەوە، ئەگەر من ئامادە بم کە بەهای ئەم ئازادییە بە قوربانی کردنی بیر و بۆچوون و باوەڕەکانم بدەم، دەبێ بۆ هەمیشە و بە یەکجاریی ماڵئاوایی لە یەکتر کەین، چونکوو بە جێی ئەوە کە من دەس لە بیر و باوەڕم بەر بدەم، ئەگەر هەزار ژیان و هەزار ئازادییم بوایە ئامادە بووم هەر هەموویان بکەمە قوربانیی بیر و باوەڕم".
وەرگێڕانی: #مسلم_ئەحمەدی
Marquis de Sade | #ڕاوێژیسم #وەرگێڕان
@rawezhism
هەموو ڕۆژێ حەسەن زیرەك، بە دەنگی بەرز...
نووسەر: #ڕێبوار_سیوەیلی
لهم دهوروزهمانهیهدا، گوێم له زۆر دهنگهدهنگ دهبێت، بەڵام دەنگی ڕزگاركەر نابیستم، زیاتر هەڕەشە و هاوارهاورم گوێ لێدەبێت. من پێویستیم بە دەنگێكی دیكەیە. دەنگێك بۆنی شادی و بەهار و مرۆڤویستی لێبێت. دەنگێك پڕ بێت لە ستایشی با و ژن و ئەڤین....
1.
پێنج ساڵ پێشئەوەی لە داییك ببم، سەردانی گوندەكەی ئێمەی كردووە و چەند شەوێك لەوێ میوان بووە و گۆرانیی گوتووە. بەڵام من بۆخۆم لە تەمەنێكی زۆر زووی منداڵیمدا، لە ڕادیۆی دەنگی كرماشانەوە ناسیم، كاتێ لەدوای دەنگە سیحرییەكەی كابرایەك، كە جگە لە شوكروڵای بابان كەسیتر نەبوو، گۆرانی دەچڕی. زیرەك، زۆر پێش لەدایكبوونی من هاواری كردبوو، بەڵام دڵنیام تا بمێنم دەنگی ئەو لە ڕۆحمدا دەزرینگێتەوە. ئەو مرۆڤێك بوو، هەژاری و كۆژان و ئازار دروستیانكرد، كەچی نەتەوەكەی خۆی بەجۆرێ دەوڵەمەند كرد، میراتێكی ڕۆحیی ئەوتۆی بۆ بەجێهێشتین، كە لە میژوودا نمونەی نەبوو.
2.
لەوە دەچێ حەسەن زیرەك بە مانایەكی سیمبولیكیانە ئەو دەنگە ئومێدبەخشە بێت، ڕووبەڕووی سنوورێكی دەستكرد، كە لە شەڕی چاڵدێرانەوە لە نێوان كوردی خۆرهەڵات و باشووردا دروستكرابوو، بەرز دەبێتەوە. ئەو لەسەردەمێكدا كە كوردی خۆرهەڵات لەمدیو قاچاخ و هی ئێرە، لەوێ قاچاخكرابوون و سنوورەكان پڕكرابوون لە گوزارشچی و جاسووس و تادەهات وڵاتی ئێمە بەهۆی سیاسەتی شۆڤێنیانەی ڕژێمی ئێرانی و عێراقییەوە، دوولەت و پارچەپارچە دەكرا و كوردانیان لێكتر دوور دەخستنەوە، حەسەن زیرەك پردێكی لە ئاواز دروستكرد و بە گۆرانی و ئامادەییەكانی خۆی لەمدیو و لەو دیو، هەوڵیدا تاكو ئەو دابڕانە سیاسیی و دەستكردە، نەبێتە دابڕانێكی ڕۆحی و كەلتووری و مەعنەوی.
3.
میراتی حەسەن زیرەك بە پلەی یەكەم میراتێكی جوانیناسانە (ئیستاتیكی) و هونەرییە، ناوەڕۆكی ئەم هونەرە باس لەو بارودۆخانەی ڕۆحی مرۆڤ دەكات، كە بە پلەی یەكەم زادەی ژیان و ژینگەیەكی كۆمەڵایەتییانەی هونەرمەندەكەیە و بە پلەی دووەمیش ئەو ناوەڕۆكە باس لە ناخی مرۆڤ دەكات وەكئەوەی كە بوونەوەرێكی هەستەوەرە. ئێمە لە ئێستادا ئەو شێوە ژیان و بارودۆخە كۆمەڵایەتیەمان تێپەڕاندووە كە بۆتە ناوەڕۆكی بەشێكی زۆری هونەرەكەی حەسەن زیرەك. ئێمە ناچار نین عەوداڵی گەڕانەوەبین بۆ ئەو شێوازە ژیانە. ئەو شێوازە ژیانە بەهای خۆی لە سەردەمی خۆیدا بوو، وەلێ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەندێ بەهای دیكە، چ لە ژیان و چ لە هونەر و گۆرانیدا، خۆیان سەپاندووە. بەم مانایە ڕۆژگاری ناو گۆرانییەكانی حەسەن زیرەك و خودی ئەم هونەرمەندە بۆ ئێمە بەسەر چووە، ئەگەرچی لەهەرلا دەبینین و گوێمان لەدەنگی ئەوانەش دەبێت كە بە شێوازێكی نۆستالیژیانە یاد و لاسایی حەسەن زیرەك دەكەنەوە. {...}
#ڕاوێژیسم | #حەسەن_زیرەک
درێژەی ئەم دەقە لە فایلی pdfی خوارەوەدا بخوێنن:
@rawezhism
Şakiro - Metê
Roj Baş! ☀️
Dîmen: Zozanên Feraşînê - #Colemêrg
Edit: #Rawêjîsm
#şakiro #ڕاوێژیسم #دەنگبێژی #dengbej
@rawezhism
لە دەنگەکانی شەقامەوە تا ئەو دیوی زارە کوردییەکان...
Читать полностью…
"بۆ ئەشق، بۆ جوانی"
Helbestvan: Mûdî Strançek
Navê stranê: Ez naxwazim
Stranbêj: ?
ناوی هونەرمەندەکەمان بۆ بنووسن گەر دەزانن.
@rawezhism
شێرکۆ بێکەس - ئازادی
بە دەنگی خۆی.
ئەوەی “ئا”ـیە و نابێ بە “نا”
کوژاندنەوەی “ئایندە”ـیە لە چاوی یەک بە یەکماندا!
@rawezhism
دوێنێ ٢٧ـەمین ساڵوەگەری کۆچی هونەرمەندی نەمر “ئەیشە شان” بوو.
Читать полностью…
Aynûr Dogan - Hedûr
• Pêşkeşî hez û ciwaniyê; du bingehên sereke yê muzîka Kurdî.
. بۆ جوانی و حەز؛ دوو بنەڕەتی سەرەکی مۆسیقای کوردی.
@rawezhism
فەرەیدوون کە وێرانبوونی عەشقەکانی دەبینی بە گۆڤەندی دەگووت: "مامۆستام گوناهی ئێمە ئەوەیە کە چتی زۆر لە عەشق داوا دەکەین، داوا دەکەین کە عەشق پردی نێوان ئێمە و خودا بێت، عەشق پردی نێوان ئێمە و نیشتمان بێت، عەشق ڕزگارکەری ئێمە بێت لە بێزاری شارەکان، لە ساردی ئایینەکان، لە ماندوێتی ناو کێڵگە و کارگەکان، لە دەر بەدەر بوونمان لە دونیا، لە نامۆییمان و پەراوێز بوونمان لە جیهان... داوا دەکەین عەشق باڵمان بداتێ، توانامان بداتێ، هێزی داهێنانمان بداتێ، بەڵام عەشق خۆی لە جیهانێکی وەکوو ئەم جیهانەی ئێمەدا، لە شارێکدا وەکوو ئەو شارەی کە ئێمە لە کوچە و کۆڵانەکانیدا گەورەبووین، جگە لە دیلێکی بریندار هیچیتر نییە، جگە لە زامێکی گەورە و شاردراو هیچیتر نییە. کە هەتاو ناوێرێ خوێنی خۆی نیشان بدات... لە هەر شوێنێکەوە دەرکەوت دەپێکرێت، بەڵام بڕوانە دونیا بە جۆرێ مەخلوقەکان و مرۆڤەکان و نەتەوەکانی لە یەکتر دابڕیوە کە عەشق ناتوانێت پێکەوە گرێیانبدات، سەیرکە... سەیرکە، مامۆستام، هەندێ کەس هەرگیز عاشق نەبوون، بەڵام پێیانوایە عاشقن، ئەمەیش ژیان دەگۆڕێتە سەر جەهەنەم، هەندێکیش ئومێدی وا گەورە بە عەشق دەبەستن، کە خۆیان و عەشقیشی پێوە وێراندەکەن".
#بەختیار_عەلی
له ڕۆمانی: "ئێوارەی پەروانە" | ل. 233
@rawezhism
هەموو ڕۆژێ حەسەن زیرەك، بە دەنگی بەرز...
نووسەر: ڕێبوار سیوەیلی
#حەسەن_زیرەک | #ڕاوێژیسم
@rawezhism
102 Sal berî niha “Hesen Zîrek” dengê xwezayî û resen, li bajarê Bokana Rojhilatê Kurdistanê ji dayik bû.
Читать полностью…