بە لەخـوا ترسان و شـەو نـوێژكردن لەو خـوایە نزیك دەبیتەوە كە دەیپەرستیت
[ کاتی گیرابوونی دوعا لە ڕۆژی هەینی ]
عن جابر بن عبدالله -رضي الله عنه- قال:
قال رسول الله -صلی الله علیه وسلم- :
«يوم الجمعـة ثنتـا عشرة ساعـة ، لا يوجد مسلـم
يسـأل الله عز وجل شيئـا إلا آتـاه الله عز وجل فالتمسوهـا [ آخـر سـاعـة ] بعد العصر».
واتە : ڕۆژی هەینی دوازدە کاتژمێرە ، هیچ موسڵمانێک نیە لەوڕۆژەدا داوای شتێک لەخوای گەورە بکات ئیللا خوای گەورە پێی دەبەخشێت ، بۆیە پەیوەست بن بە [ کۆتا کاتژمێر ]ـی دوای عەصر ؛ پێش خۆرئاوابوون.
[ صحیح أبي داود : ۱۰٤۸ ]
م. علی خان خوای گەورە مۆفەقیان بکات و بیان پارێزێت
Читать полностью…[ ئەگەر ماسی بێ ئاو بێت دەمرێت ]
قال شيخ الإسلام ابن تيمية -رحمه الله-:
«الذكر للقلب مثل الماء للسمك؛ فكيف
يكون حال السمك إذا فارق الماء ؟!».
واته : زیکری خوا بۆ دڵ وەکو ئاو وایە بۆ
ماسی؛ حاڵی ماسی چۆن دەبێت ئەگەر
لەئاو جیا بێتەوە ؟!.
[ الوابل الصيب، صـ ٨٥ ]
قال ابن السعدي رحمه الله :
من أعظم المُنجيات من النّار الإحسان إلى الخلق بالمال والأقوال .
ابن مەسعود ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
زۆرترین شت کەدەبێتە هۆی ڕزگارکردن لە ئاگر چاکەکردنە لەگەڵ خەڵکی بەسەروەت و سامان و بەوتـە .
📚 بهجة قلوب الأبرار : (44)
#ڕێگای_بەهەشت
زانست وفێربـوون پێش ئـەنجامدانی ڪردەوەیە
▪️قَالَ ابنُ عُثَيمِين - |رَحِمَهُ اللَّه| :ـ
« يَنبَغِي لِلإنِسَانِ أن يَتَعَلمَ حَتَّى لا يَكُونَ مِنَ الضَّالِين ، وأن يَتعبَد حَتَّى لا يَكُوْنَ مِنَ المَغضُوبِ عَلَيهِم ».
▪️ابنُ عُثَيمِين |ڕەحمەتی خوای لێبێت| فەرموویەتی :-
« پێویستە لەسەر مرۆڤ فێر بێت هەتا وەکو لە گومڕایان نەبێت، وە خوا بپەرستێت هەتا لەو کەسانە نەبێت کە خوای گەورە خەشم و قینی لێیان گرت »
📚 [ أحكَامٌ مِنَ القُرآنِ الكَرِيم || ١ / ٥١ ]
ئەگەر ڕەوشتت بەرزت نەکاتەوە ،
پلەو پۆستەکەت بەرزت ناکاتەوە ،
ئەگەر کردەوەکانت تۆ جوان نەکەنەوە ،
ئەوا جلو پۆشاک جوانت ناکاتەوە ،
ئابەوشێوەیە ژیان ، دین ، ڕەوشت ، دەستپێک ، ئەگەر لەدەستت دا ئەوا چاوەڕێی ڕێز مەکە .
🍃📚
#ڕێگای_بەهەشت
پێغەمبەری خودا ﷺ ـ فەرمویەتی :
خودای گەورە ڕەوشتی لەنێوانتاندا دابەشکردووە هەروەکو چۆن ڕزق و ڕۆزی لەنێوانتان دابەشکردووە .
📚 #السلسلة الصحيحة ٢٧١٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قال ﷺ :
إن الله قسم بينكم أخلاقكم
كما قسم بينكم أرزاقكم .
📚#السلسلة الصحيحة ٢٧١٤
#ڕێگای_بەهەشت
ئیبراهیم_ڪوڕی_ئەدهەم
-ڕەحمەتی خوای لێبێت-
فـــەرموویەتی:
{بـــەرزترین پـــلە ، ئەوەیە یـــادی خـــوا لات لە ھەنگوین شیـــرینتـــر بێـــت ، لە ئـــاوی شیـــرین و پـــاك بەتامـ تربێـــت}
📚[مجموع رسائل ابن رجب]
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیە وسلم ـ
دەفەرموێت :ـ
واقیامەت نزیک بوویەوە و
هێشتا خەڵکی زیاتر سوورن لەسەر بەدەستهێنانی دونیا وەزیاتر لەخودا دووردەکەونەوە .
📚 رواە الحاکم وحسنە الٲلباني .
🌸📚
زانای پایەبەرز ـ شێخ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای گەورە پەروەردگاری لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
ـ ئەم دووبەشە لەنێو خەڵکی لە : ( زانایان و کاربەدەستان و دەسەڵاتداران )
" ئەگەر بە کەم و سووک تەماشا بکرێن لەپێش چاوی خەڵکی ، ئەوا شەریعەت تێک دەچێت ، وەئەمن تێکدەچێت ، وەهەموو مرۆڤێک وادەبینێت خۆی زانایە ، وەهەموو مرۆڤێک وادەبینێت خۆی میرو کاربەدەستە ، جا شەریعەت لێرە لەناودەچێت وە وڵاتیش لەناودەچێت ."
📚[ شرح ریاض الصالحین ]
ـــــــــــــــــــــــــ
✅قال العلامة ابن عثيمين رحمه الله تعالى:
▪️ فهذان الصنفان من الناس:
(العلماء والأمراء)
" إذا احتقروا أمام أعين الناس، فسدت الشريعةُ، وفسد الأمنُ، وصار كل إنسان يرى أنه هو العالم، وكل إنسان يرى أنه هو الأمير، فضاعت الشريعة وضاعت البلاد ".
[📚شرح رياض الصالحين]
لەهۆکارەکانی لاچوون و نەمانی نەخۆشی .
ـ ئەبوبەکری خەبازی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
نەخۆش کەوتم نەخۆشیەکی سامناک ، دراوسێیەکی باشمان هەبوو بینیمی وەپێی وتم : کردەوە بەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خودا بکە ـ صلی الله علیەوسلم ـ "چارەسەری نەخۆشەکانتان بکەن بەسەدەقە ".
وەئەوکاتە هاوین بوو منیش شوتیەکی 🍉 زۆرم کڕی وەکۆمەڵێک لەهەژاران و منداڵان لێی کۆبوونەوە لێیان خوارد وەدەستیان بەرز کردەوە لەخودای گەورە وە داوای چارەسەریان بۆ کردم ، جا سوێندبەخوا ڕۆژم نەکردەوە ئیللا من بە ساغ و تەندرووستیەکی باشەوە نەبێت لەلایەن خودای گەورە پەروەردگارەوە ".
📚 [الامام الذهبی ـ سیر اعلام النبلاء : ( ٤٤/١٨)]
#ڕێگای_بەهەشت
لە شەو و ڕۆژی هەینداسەڵاوات بدەن لەسەر پێغەمبەرمان|ﷺ|
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
دايكي ماموستا زانا عادل نەشتەرگەري دڵی بۆ کراوە لەبەیانیەوە بێهۆشە و هێشتا هیچ بەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە
داواتان لێدەکەین رەحممەتان لێبێت لەنێوان خۆتان و خودای گەورە بە زمان و بەدڵ دوعای بۆبکەن خودا شیفای عاجلی بۆ بنیرێت
بەشکو خوای گەورە دوعای یەکێکتان قبول بکات و بەهۆش خۆی بێتەوەو بەزوترین کات چاک بێتەوە
لەگەڵ قورئاندا دڵ ئارام و ڕووناک دەبێت 💦
💦ٳنا نخافُ من ربِنا يوماً عبوساً قمطريراً ( سورة الانسان :١٠)
#ڕێگای_بەهەشت
اللَّهمَّ صلِّ على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما صلَّيتَ على إبراهيمَ وآلِ إبراهيم؛ اللَّهُمَّ بارِك على محمَّدٍ وعلى آلِ محمَّدٍ كما باركتَ على إبراهيمَ وآلِ إبراهيم؛ إنَّك حميدٌ مجيد.
Читать полностью…ـ #وتە_زێڕینەکانی_پێشینیان ـ
📍 #قال_الحافظ_المنذري_في الترغيب (١/٩٥) :
ئەو ڪەسەی زانستی بەسود دەنوسێتەوە پاداشتی خۆی هەیە هاوڪات لەگەڵ ئەوەدا پـــاداشتی ئەوانەشی پێدەدرێ ڪە دەیخوێننەوە یـــان دەینوسنەوە ـ بڵاوی دەڪەنەوە ـ یان ڪاری پێدەڪەن تا ئـــەو نوسیـــنە بمێنێ .
✍🏼 ( نَاسِـخُ العلـم النَّافِعِ ؛ له أَجـرهُ ، وَأَجـْرُ مَن قَرَأَهُ ، أو كتبه ، أو عَمِلَ بِــه ما بَقِيَ خَطُّهُ )
زانای پایەبەرز ـ شارەزا لەدین زەید کوڕی موحەمەد کوڕی هادی مەدخەلی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ولە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی نیشتنگەی بکات :ـ دەفەرموێت :ـ
"" ئای چەند خەڵکی پێویستیان بەوەرگرتنی علمە بەهەوڵ و کۆششەوە لەم سەردەمەدا ئەگەر چی ببینن ئەوە لەسەریان قورسە ، وە هیچ شتێک ناگاتە ئەوەی وەکو داواکردنی علم بەنرخ بێت ،
بەڵکو هەموو شتێک ئاسان دەبێت لەداواکردنی علم ، وە پابەندبوون لەسەر وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی ؛ لەبەرئەوەی ئەوە ژیانە ، وەبەبێ ئەوە هیچ ژیانێکی باش و خۆش و پیرۆز نییە ، وەکەسی ژیرو عاقڵ و وریاو زیرەک خۆی هەست بەخۆی دەکات بۆوەرگرتنی علم ، خۆئەگەر فێربوو خوێندیەوە ئەوا بەردەوام پێویستی بەگوێگرتن لەعلم و بڵاوکردنەوەی علم و خوێندنەوەی علم هەیە ، لەبەرئەوەی ئەو لەسەرەتادایە کەپێی هەڵدەنات یان سواری ئۆتۆمبیلەکەو سواریەکەی دەبێت بۆئەوەی علمی دەستبکەوێت ".
📚 [عون الاحد الصمد شرح الادب المفرد ( ج : ۳ / ص : ۱۱۳)]
#ڕێگای_بەهەشت
مامۆستا علی خان | خوا مۆفەقی بکات
«عیلم خوێندن زور قورسە لەسەر زۆرێکی خەڵک»
#_ڕێگای_بەھەشت_Re_peshin
🍃📚بـرنامج مهمات العلم دائمًا بقربي..
الشيخ/ صالح آل الشيخ
گوێم لەزانای پایەدار ساڵح کوڕی عبدالعزیز آل الشیخ بوو ، لە ڕۆژی ٢٠ / ٥ / ١٤٤٤ ـ دەیفەرموو : ( بەرنامەی ( مهمات العلم ) بەردەوام لەنزیکمە لە پێشەکی زانیاریەکانمدایە پێداچوونەوەی بۆ دەکەم بە تەماشاکردنی وانەکانت ) ئەمەی بە زانای ڕێزدار شێخ ساڵح کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی حمد العصیمی فەرموو :ـ پاشان فەرمووی : ئەمڕۆ تۆ هەڵدەستێت بەڕۆڵێکی زۆر گرنگ ، لەڕێگای زنجیرە مەنهجیەکان ؛ بۆیە ئارامبگرە لەسەر ئەوکەسانەی پێچەوانەی تۆ دەکەن ، پابەندبە بە هێمنی شوێن و پێگەی ئەهلی علم ، وەوازهێنان لەوکەسانەی ڕەتدانەوەدەکەن و قسە دەکەن ، لەسەر ڕێگای خۆت بە ، عاقیبەت بۆتۆیە بەئیزنی خودای گەورە .
👈 وکتبە : عبدالمنعم المشوح
برنامج مهمات العلم دائمًا بقربي..
الشيخ/ صالح آل الشيخ
#برنامج_مهمات_العلم1444
#درة_عصيمية
#ڕێگای_بەهەشت
امام شافعی ـ رحمە الله ـ فەرموویەتی :
ئـەگەر سوننەتێکـی پێغەمبەری خواتان بینی ﷺ شوێنی بکەون و ئاور مەدەنەوە بۆ قسەی ھیچ کەسێك.
📔الحلیة'تھذیبە' -١٢٥/٣
«تەنها ئەوەندە خۆشیە بەسە بۆ بەهەشت»
مامۆستا علي خان
[ کاتی گیرابوونی دوعا لە ڕۆژی هەینی ]
عن جابر بن عبدالله -رضي الله عنه- قال:
قال رسول الله -صلی الله علیه وسلم- :
«يوم الجمعـة ثنتـا عشرة ساعـة ، لا يوجد مسلـم
يسـأل الله عز وجل شيئـا إلا آتـاه الله عز وجل فالتمسوهـا [ آخـر سـاعـة ] بعد العصر».
واتە : ڕۆژی هەینی دوازدە کاتژمێرە ، هیچ موسڵمانێک نیە لەوڕۆژەدا داوای شتێک لەخوای گەورە بکات ئیللا خوای گەورە پێی دەبەخشێت ، بۆیە پەیوەست بن بە [ کۆتا کاتژمێر ]ـی دوای عەصر ؛ پێش خۆرئاوابوون.
[ صحیح أبي داود : ۱۰٤۸ ]
ملیۆنەها چاکە بەدەست بهێنە بە خوێندنی ئەم دوعایە☟︎︎︎ ☟︎︎︎ ☟︎︎︎
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُسْلِمِینَ وَالْمُسْلِمَاتِ
وَالْمُٶْمِنِینَ وَالْمُٶْمِنَاتِ
الأَحْیَاءِ مِنْهُمْ والأَمْوَات📿🖇️💙
ئایا دەزانی بە خوێندنی ئەم دوعایە هێندەی ژمارەی موسوڵمانان چاکەت بۆ دەنوسرێت کەواتە بیکەن بە ویردی سەر زمانتان و ئەم خێرە گەورەیە لەدەست خۆتان مەدەن
[ عیلم سێ بستە ]
هەندێک لەئەهلی عیلم ئەڵێن :
« العِلمُ ثَلَاثَةُ أشْبَار ،فَمَنْ دَخَلَ فِي الشِّبرِ الأَوَلْ تَكَبَر، وَمَنْ دَخَلَ فِي الشِّبرِِ الثَانِي تَوَاضع، وَمَن دَخَلَ فِي الشِّبرِ الثَالث عَلِمَ أَنَّهُ لَايَعْلَمُ شَیئاًً »
[مَن دَخَلَ فِي الشِّبر الٲَوَل تَكَبَر ]
هەرکەسێک بچیتە ناو قۆناغی
یەکەمەوە، بستی یەکەمەوە خۆی لێ ئەگۆڕێت ، کیبر ئەیگرێت ، خۆی بەشتە زانێت ئەویش تێ خنە خنیەتی ، شان ئەدا لە ئەوانەکانی تر ، کەبەداخەوە ئەمە ئافێکە ئێستا لە زۆر وڵاتی موسڵمانان ، لە وڵاتی خۆشمانە خەریکە سەرهەڵەدات ، هێشتا دە کتێبی بە دەرس نەخوێندووە ، بیست کتێبی بەدەرس نەخوێندووە ، ئەویش خۆی لێگۆڕاوە ، خۆێ لێ بۆتە شت ، تێ قسە ئەکات جەرح و تەعلیل دەکات ، دەرسە ڵێتەوە ، کتێب ئەنووسێتەوە ، تو برام جارێ سەرەتاتە.
[ وَمَنْ دَخَلَ فِي ٱلشِّبْرِ الثاني تَواضع ]
ئەگەر چۆ قۆناغی دووهەمەوە خۆی بەکەمە زانێت .
[وَمَن دَخَلَ فِي الشِّبرِ الثَالث عَلِمَ ٲَنَّهُ لَا یَعْلَمُ شَيْئًا ]
کەچووە ناو قۆناغی سێهەمەوە ، ئەوکاتە ئەزانێ کە تۆ هیچ نازانیت ، تاوەکو قوڵ بیتەوە لە عیلمی شەرعی ئەوکاتە بۆت دەرەکەوێ تۆ بایی چەنێکیت ؟
کەتۆ هیچ نازانیت بۆیە عولەمای ئەهلی سوننە وەک شێخ بن باز و ئەخڕانەکانی « ڕەحمەتی خوای پەروەردگاریان لێبێ » لەتەمەنی حەفتا ساڵیشا موڕاجیعەی متونە علمیەکانیان کردووە ، موڕاجیعەی ٲصول الثلاثة و اربعین النویة و ئەوانەیان کردووە ،
بۆیە تۆ نابێ خۆتت لێبگۆڕێت ، ئەبێت خۆت بە تاڵیب عیلم بزانی ، ئیمامی ئەلبانی«رحمە الله » زیاتر لەپەنجا ساڵی تەمەنی خۆی تەرخان کردووە بۆ خزمەت کردنی فەرمودەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، کاتێک کە پێی ئەڵێن تو عالیمی ؟ ئەڵێ نەء من قوتابی عیلمم،
[ٳنما ٲنا طالب العلم ] .
ئێمەگرینگی و بایەخ بە «عیلمی شەرعی» ــە دەین ،« تَعَلُماً» خۆمان فێرەکەین ، دائیمەن ئێمەموحتاجی عیلمین ، «وَعَمَلًا » بەپێی توانا عەمەلیشی پێئەکەین ،
« وَتَعْلِماً » وە خەڵکیش فێرەکەین ، ئەمه یەکێکە لەبنەماکانی دەعوەو بانگەوازی سەلەفیەت ، وەسەلەفیەکانی پێ دەناسرێتەوە..
[ وانە دەنگییە شەرعیەکان ]
🍃سبحان الله ، شێخ ئەلبانی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ سەڕەڕای هەژاری دەستبەرداری نوسینەوە نەبووە .
💦🔹پێشەوا ئەلبانی ـ
گەشتە ئەوپەڕی هەژاری ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ، تاوەکو ئەوەی بەدواگەڕانەکانی لەسەر ئەوکاغەزانە دەنوسیەوە کەلەڕێگادا فڕیدرابوو ،
شێخ مەشهور حەسەن ـ خودا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ شێخمان ئەلبانی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ ئەوەی پێ سپاردم پیداچوونەوەی ( سلسلة الضعيفة ) بکەم ، پێش ئەوەی چاپ بکرێت ، جا موجەلەدی پێنجەمی پێدام لە (الضعیفة ) کتێبەکەم بەنوسوراوی خۆی برد پێش ئەوەی چاپ بکرێت ، جا کاتێک لەکیسەکە دەرم هێنا تەماشام کردوو گریام !💦
جا شێخ ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت - لێی پرسیم : چیتە ؟!
شێخ مەشهور فەرمووی :ـ هیچم نەوت ، وەشێخیش ئەوفرمێسکەی لەچاوم دا بینی !!
شێخ ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ ( الضعیفة ) ی پێنجەمی دەنوسیەوە لەسەر کاغەزی دیاری وەلەسەر زەرفی شەکرو برنج ئەو زەرفە سورانەی کە خەڵکی شەکرو برنجیان تێدا کێشانە دەکرد !
جا شێخ پێی ووتم : چەند خیط و دەزوو تیرەیەکم هەبوو دەم کرد بە مرەکەبەکەیا ، پاشان دەزووەکانم لە سەر کاغەزەکە دادەنا جا کاغەزەکە ڕێک دەبوویەوە وەکو ڕاستەهێڵ !
پاشان فەرمووی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت :ـ پارەم پێنەبووە کاغەزی پێبکڕم .اهـ
وەشەیبانی لەژیانی ئەلبانیدا باسی ئەوەی کردووە لەلاپەڕەی ( ١ ، ٤٣) فەرمووی :
وەلەبەرزۆری ماندوویی و هەژاری کەشێخ تێیدا ژیاوە کاغەزێک نەبووە ئەوەی لەسەر بنوسێتەوە کەخودای گەورە ئەو مینەتەی بەسەردا ڕشتووە ، جا بەسەر شەقام و شۆستەکاندا دەسوڕایەوە دەگەڕا بەدوای ئەو کاغەزانەی کەوتوون لێرەو لەوێ بۆ ئەوەی لەسەر پشتی بنوسێت ، لەبەرئەوەی پێشی کاغەزەکە عادەتەن یان بانگێشتنامەی کردنەوەی پێشانگای تێدا نوسراوە یان ئاهەنگی هاوسەرگیری یان ڕێکلامێک لەڕێکلامی پێشانگاکان ، وەشێخ هەندێک کتێبی نوسراوی پێ پیشاندام کەنوسیبووی لەسەر ئەوکاغەزانە ، وەزۆربەی لێوارەکانی و دڕابوون و کەوتووبوون .
وەجارێکیان پێی ووتم : کاغەزم دەکڕی بە داشکاندنی کاڵاکان ، واتە بەدابەزندنی نرخی شتومەکەکانی .اهـ
📚 بەشێک لەژیانی زانای پایەبەرز شێخ ئەلبانی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ
٢٠٢٢/١١/٩
#ڕێگای_بەهەشت 💦
..
زانای پایەبەرز ـ شێخ ابن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
مرۆڤ ئەگەر ئەدەبی هەبوو لەلای هەموو خەڵکی خۆشەویست دەبێت ، ڕەقووشکی وبایەخ نەدان بەخەڵکی ڕەوشتێکی لۆمەکراوە . "
📕[ تفسير سورة الصافات (112) ]
*****
قال العلامة #ابن_عثيمين - رحمه الله :
" الإنسان إذا كان مؤدبًا كان محبوبًا عند النَّاس فالجفاء وعدم المبالاة بالنَّاس خُلق ذميم ".
📕[ تفسير سورة الصافات (112) ]
#ڕێگای_بەهەشت
..
يأكل المرءُ أخاه حين يَغتابه، ويأكل نَفْسَه حين يَحسده.
مرۆڤ گۆشتی براکەی خۆی دەخوات کاتێک غەیبەتی دەکات ، وەخۆی دەخوات کاتێک حەسوودی پێدەبات ،
#ڕێگای_بەهەشت