714
بە لەخـوا ترسان و شـەو نـوێژكردن لەو خـوایە نزیك دەبیتەوە كە دەیپەرستیت
هەموو خاوەن نیعمەتێك حەسوودی پێدەبرێت ( بەزیکری خوا خۆتان پارێزراو بکەن )
Читать полностью…
کتێب یەکێکە لەخۆشیەکانی ژیان، دڵت پێی دەڕەوێتەوە لەبەرئەوەی دانیشتن لەگەڵ کتێب باشترو چاکترە لەدانیشتن لەگەڵ هەرشتێك لە دونیادا....
🌷✍ الشیخ: صالح آل الشیخ ـ حفظه الله
خودایە هیچ ڪەسێك لە خۆشی خەونێك بێ
بەش نەڪەی ڪە چاوەڕێی بە دیهاتنی دەڪات...🤲🤲
#وتەی_زانایان
شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمییە ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
هەرکەسێك داوای دوعا و سوپاس و ستایش لەهەژارەکان بکات ( واتە: ئەوکاتەی کە پارە یان شتێکیان پێدەبەخشێت )
لەم ئایەتە دەرەچێت و نایگرێتەوە:
﴿ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ﴾ [ الانسان: ۹]
واتە: ئێمە تەنها لەبەر ڕووی پیرۆزی خواو لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە خواردنتان پێ ئەدەین، بە دەم وایان نەووتووە بەڵام خوای گەورە ئاگای لە دڵیانەو قسەی دڵیانەو خوای گەورە دەری كردووە، ئێمە پاداشتمان لە ئێوە ناوێت و چاوەڕێی ئەوە نین كە لەلای خەڵكى سوپاسمان بكەن یان باسمان بكەن بەڵكو تەنها لەبەر خوای گەورە بووە .
📚 مجموع الفتاوی (۱۱۱/۱۱)
#سوننەت
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «لَمْ نَرَ -يُرَ- لِلْمُتَحَابَّيْنِ مِثْلُ النِّكَاحِ».
ئیبن عەبباس ـ ڕەزای خوای گەورە لەخۆی باوکی بێت ـ دەفەرموێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «هیچ چارەسەرێک نابینین -نابینرێت- باشتر بێت لە هاوسەرگیری بۆ دوو کەس کە یەكدییان خۆش بوێت».
📚گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 315Читать полностью…
#وتەی_زانایان
مهمَا بَلَغ تقصِيرُكَ فِي العِبَـادَة، فَلَا
تُفرِّط فِي حُسنِ الخُلق، فَقَد يَكُون
مفتَاحَك لِدُخولِ أَعـالِي الجنَّـة!
هەرچەندە کەمتەرخەمیت هەبێت لەعیبادەتەکان، ئەوا کەمتەرخەم مەبە لەڕەوشت جوانی، لەوەیە کلیلێك بێت پێی بچیتە بەرزترین پلەی بەهەشتەوە !
🏷️ ابْـنُ القَـيِّم ـ رحمه الله ـ🌷🍃
#وتەی_زانایان
يُبتلى الأخيار بالأشرار؛ ليُمحِّص الله القلوب، وينصَع الطِّيب، فبالنَّار الحارقة عُرِف طِيب العُود، وفاح جميل ذكره.
کەسە باشەکان بەخراپەکاران تاقیدەکرێنەوە تووشی بەڵا و ناڕەحەتی دێن بەهۆیانەوە، بۆئەوەی کەسی باش و دڵسۆز دەربکەوێت، جا هەربەهۆی ئاگرەوە بۆنی خۆشی عود دەردەکەوێت و بۆنە خۆش و جوانەکەی بڵاو دەبێتەوە .
✍ليلة ٩ رمضان ١٤٤٧
📝 الشيخ صالح العصيمي
ئەو کاتەی هەموو دەرگاکان دادەخرێن چراکان هەموو دەکـوژێنەوە، بەڵام دەرگای میهرەبانی خودا هەرگیز داناخرێ چرای هیوای خودا هەرگیز خامۆش نابێ…
Читать полностью…
#وتەی_هاوەڵان
ئەنەسی کوڕی مالیك ـ ڕەزای خوای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
زەکاتی پیاو لە ماڵەکەی خۆیدا ئەوەیە ژوورێکی میوانداری تێدا دابنێت بۆ میوانداریکردن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قال أنس بن مالك:
إنَّ زكاة الرجل في داره أن يجعل فيها بيتًا للضيافة.
قِرى الضيف لابن أبي الدنيا، ص: 66.
قال الإمام أحمد بن حنبل ࢪحمه الله:
لا نڪفࢪ أحداً بذنب إلا الصلاة،فمن تࢪڪها فقد ڪفࢪ
ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
بۆ هیچ تاوانێك کەس بەکافر دانانێین تەنها بۆ نوێژ نەبێت، لەبەرئەوە هەرکەسێك وازی لێبهێنێت، ئەوا کوفری کردووە .
° #وتەی_زانایان
المُحافظة علىٰ صلاة الفجر والعصر من أسباب رؤية الله في الجنة.
پارێزگاریکردن لە نوێژی بەیانی و عەصر
یەکێکە لەو هۆکارانەی خوای گەورە ببینیت لە بەهەشتدا .
🌸العلامة ابن باز رحمه الله.
اللَّهم لاتحرمنا النظر ٳلی وجهك الکریم
دوعاکردن بۆ دایك و باوك لەتەراویح دا چاکەو سەرفرازییە ..
پێشەوا ئیبن و عوثەیمین ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی:
دوعاکردن بۆ دايك و باوك لەنوێژی تەراویح یان شەونوێژ باشترە لەوەی دە وشتریان بۆ بکرێت بەقوربانی .
📚 [ لقاء الباب المفتوح: ( ۱۱٥ )]
لەڕۆژی دوایدا شکات دەکات .....
قال تعالی : {وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ} [التكوير: 8-9]
واتا : لەڕۆژی دوایدا کیژۆڵە یان منداڵە لەبار براو دفن کراوەکە پرسیار دەکات من تاوانم چی بوو کەوا کوژرام و زیندە بەچاڵ کرام ...
#چاکەخوازان
د. شێخ صاڵح العصیمی ـ خوای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:
لەپێشترە چاکە خوازان زیاتر چوست و چالاك بن و زیاتر ئارام و بەرگە بگرن لە بڵاوکردنەوەی حەق و بانگەوازیکردنی خەڵك بۆلای، وەك لە بانگەشەکارانی خراپە، بەتایبەت لەسات و کات و شوێنە ڕێزلێگراوەکاندا، بۆیە شیاو شایستەیە لەخۆت واڕابینیت سەربازێکی خوای گەورە مێهرەبانی بانگەوازی دەکەیت بۆلای خوای گەورە؛ بەعلم و بەصەبرەوە .
✍ الشيخ د.صالح العصيمي ـ وفقه الله ـ
٥ رمضان ۱٤٤۷ هـ
#دایکی_ئیمانداران
•✎ قالت أم المؤمنين عائشة رضي الله عنها :
❞ إِنِّي لَأَقْرَأُ حِزْبِي ( يَعْنِي مِنَ الْقُرْآنِ ) أَوْ عَامَّةَ حِزْبِي، وَأَنَا مُضْطَجِعَةٌ عَلَىٰ فِرَاشِي ❝.
❞من دوو بەش لەقورئان یان زیاتر لەدووبەش لەقورئان دەخوێنمەوە، لەکاتێکدا پاڵکەوتووم لەسەر جێگاکەم.❝
◂ مصنف ابن أبي شيبة (٢ / ٣٨٤) |
كُّلُّ الدُّيون جـزاؤها مُتيسِّرٌ
لكـنَّ دَينَ الأُمِّ مـن يقواهُ!
هەموو قەرزەکان دانەوەی ئاسانە،
بەڵام قەرزی دایك کێ شانی هەڵیدەگرێت و دەتوانیت بیداتەوە!
ــــــــــــــــ
ئایە تائێستا دیاریت بۆ دایکت کردووە؟ ئەگەرنا دڵی خۆشبکە بەدیاریەکی بچکۆلانەش بێت
📚 #صدقة
المتصدق تاجر ماهر قرر أن يستثمر ماله مع الله.
ئەوکەسەی خێرو سەدەقە دەکات بازرگانێکی لێهاتووە بڕیاریداوە بەسەروەت و سامانەکەی قازانج بکات لەگەڵ خوای گەورە .
✍🌷فواز اللعبون
••
حاجتنا يا ربّ
سُقنا لها
وسُقها إليّنا .
خوایە بمانگەیەنە پێویستیەکانمان
پێویستیەکانمان بۆلا ڕەوانە بکە .
نزای هەڵکردنی با...
لەکاتی هەڵکردنی بادا سوننەتە کەئەم زکرەی خوارەوە بخوێنیت...
" اللهم إني أسألك خيرها وخير ما فيها وخير ما أرسلت به، وأعوذ بك من شرها وشر ما فيها وشر ما أرسلت به" .
واتا : پەروەردگارا من داوای خێرو بێری ئەم بایەت لێدەکەم وەخێری ئەوەی کەوا تێیدایە وەخێری ئەوەش کە لەگەڵیدادێت ، وە پەنات پێدەگرم لەشەڕو خراپەی ئەم بایە ، وەشەڕی ئەوەی کە تێیدایە ئەوەش کەوا لەگەڵیدا ناردوتە ...
📚رواه مسلم من حدیث عائشة ـ رضی الله عنها ـ
🌷
«ناوەندی ئیمام زەهەبی» بۆ ئەم ساڵیش هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی • کۆمەک و هاوکاری بۆ یارمەتیدانی ماڵە فەقیر و کەم دەرامەتەکان • پشتیوان بە خوا.
بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن ئێوەش هاوکاری ماڵە هەژار و بێ باوکەکان بکەن، دەتوانن هاوکاریەکانتان بگەینن بۆ [ FIb ] و [ fast pay ] ئەم ژمارەی خوارەوە ::
07509473433
[نزای ڕۆژوو شکاندن]
]ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ
وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ ]
تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت
#فەزڵی_قورئان
«مِن قرأ القرآن مُتِّع بِعقله،
وإن بلغ من العُمر مائتي سَنة».
هەرکەسێك قورئان بخوێنێت چێژ لەعەقڵی دەبینێت ( واتە: عەقڵی بۆ دەمێنێتەوە) ئەگەر چی تەمەنی بگاتە دووسەد ساڵ .
• محمَّد بن كعب رَحِمهُ الله-.
• البداية والنِّهاية (٢٧٠/٩).
الدُّعاء بعد كثرة ذكر الله، مظنَّة الإجابة!
دوعاکردن لەدوای زیکرێکی زۆری خوای گەورە پەروەردگار ئومێدی وڵامدانەوەی لێدەکرێت!
✍ ابن كثير رحمه الله...
#ڕێگای_بەهەشت 🍃
ئایە خوای گەورە بەس نیە بۆ بەندەکەی
مزگەوتی بەهەشت - 7ی ڕەمەزان
د. صلاح الدین عبداللطیف ٲحمد
لەم لینکەوە بینەر بن:
https://facebook.com/amozhgarytv/videos/1418549406730618/
پەیجەکە بڵاوبکەنەوە بارک الله فیکم
[نزای ڕۆژوو شکاندن]
]ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ
وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ ]
تونیەتی ڕۆیشت و دەمارەکان تێر ئاو بوون و پاداشتیش بەدەست ھێندرا، ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت
نوێژی چێشتەنگاو...
ئەو نوێژەی پێغەمبەرمانﷺ تەنانەت لە سەفەریشدا لەیادی نەکردووە… ڕۆژانە بیکەن ئەگەر دوو ڕکعاتیش بێت..
- بەکردنی تەنیا دوو ڕکعات ٣٦٠ چاکە مسۆگەر بکە بۆهەریەک لەئەندامەکانی لەشت.
#بیرخستنەوە
#وتەی_سەلەف
عن وهب بن منبه قال :
لَيْسَ مِنْ بَنِي آدَمَ أحَبُّ إلَى شَيْطَانِهِ مِنَ الأكُولِ النَّوَّامِ.
هاتووە لە وەهبی کوڕی مونەبیهـ ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی:
هیچ کەسێک وەکو ئەوکەسە خۆشەویستر نییە لەلای شەیتان کە زۆر دەخوات و زۆردەخەوێت.
📚[الزهد للإمام أحمد].
شیکردنەوەی کتێبی ڕۆژوو ( ماچکردنی خێزان )🌷
"دروستە کەسی ڕۆژووان ماچی خێزانەکەی بکات، بەڵام بەمەرجێك ئەمین و پارێزراوبێت لەشەهوەت، بەڵام کەزانی ئەمین و پارێزراو نییە لەنەفسی خۆی، ئەوکات حەرامە لەسەری ماچی بکات، چونکە ئەوە هۆکارێکە بۆ شتێکی حەرام ."
📚[( الدرس الثالث في شرح كتاب الصيام من منظومه سبل السويه لفقه السنن المرويه) للشيخ: أَحمد الحكمي ـ حفظه الله ـ]
پێت وایە صالیحان بێ گوناهو تاوانن ؟!
ئەوان تەنها گوناهەکانیان دەشاردەوە و شانازییان پێوە نەدەکرد ، داوای لێخۆشبوونیان لە “رب العالمین” دەکرد و بەردەوام نەبوون ، دانیان بەوەدا ناوە و پاساویان نەدەهێنایەوە و دوای ئەوەی هەڵەیان کرد چاکەیان دەکرد.
إبن القَيّم [رحمه الله]Читать полностью…
#وتەی_زانایان
قال الشيخ صالح الفوزان -حفظه الله-:
"كان السَّلف إذَا صَامُوا؛ جَلَسُوا في المَساجِدِ، وَقالُوا : نَحفَظُ صَومَنا ولا نَغْتَابُ أحدًا".
پێشینە چاکەکان کاتێک بەڕۆژوو بونایە؛ لەمزگەوتەکان دادەنیشتن، وە دەیانفەرموو: ڕۆژووەکەمان دەپارێزین و غەیبەتی کەس ناکەین .
📚الملخص الفقهي (٣٨٥/١)