714
بە لەخـوا ترسان و شـەو نـوێژكردن لەو خـوایە نزیك دەبیتەوە كە دەیپەرستیت
#خۆپاراستن_لە_فیتنە
عن سعيد بن جبير قال :
لَأنْ أُؤْتَمَنَ عَلَى بَيْتٍ مِنْ دُرٍّ أحَبُّ إلَيَّ مِنْ أنْ أُؤْتَمَنَ عَلَى امْرَأةٍ حَسْنَاءَ.
ئەگەر بێتو ماڵێکی گەوهەرو مرواریم بدرێتە دەست ئەمانەت و پارێزگاری لێبکەم پێم خۆشترە لەوەی ئافرەتێکی جوانم لەلا بە ئەمانەت دابنرێت پارێزگاری لێبکەم .
📚[الزهد لأبي حاتم].
هەموو ئاواتە دوورەکان بەنزاکردن نزیك دەبنەوە .🍃
Читать полностью…
{وقليل من عبادي الشكور}..
- كان نوح ـ عليه السلام ـ
إذا أكل قال : الحمد لله
وإذا شرب قال : الحمد لله
وإذا لبس قال : الحمد لله
وإذا ركب قال : الحمد لله
فسماه الله عبدا شكورا.
ـــــــــــــــــــ
نوح ـ علیه السلام ـ کاتێك شتی بخواردایە دەیفەرموو: سوپاس بۆخوا،
کاتێك شتی بخواردایەتەوە دەیفەرموو:
سوپاس بۆ خوا،
کاتێك جل و پۆشاکی بپۆشیایە دەیفەرموو:
سوپاس بۆ خوا،
کاتێك سواری سواری بوایە دەیفەرموو:
سوپاس بۆ خوا .
لەبەرئەوە خوای گەوره ناوی نا بەندەیەکی سوپاسگوزار .
📖: الزهد - للإمام أحمد بن حنبل.
ژیان هەوڵدانی دەوێت بەڵام هەڵپەهەڵپ و ڕاکەڕاکی زیاد لە پێویستی ناوێت چونکە هەر شتێک قەرار بێت بۆ تۆ بێت، هەر پێت دەگات و بۆتۆ دەبێت .
Читать полностью…
"لە(جوانترین)و(تاریکترین) حەقیقەتەکانی ژیان ئەوەیە، کەس نایەت ڕزگات بکات و کەس نایەت لە جیاتی تۆ بیکات، ئەبێ خۆت بیکەیت.
ئەمە دووبارە حەقیقەتێکی دیکەیە لە حەقیقەتە تاڵەکانی ژیان کە زۆرینە بە سێ عەیارە شەکری زیادەشەوە پێیان قوت نادرێت، چونکه بەسادەیی وات لێ ئەکات هەموو مەسئولیەتێکی ژیانت هەڵگریت و هەموو شکستێکت بخەیتە ئەستۆی خۆت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش حەقیقەتێکی جوانە، گەر کردەوەی پێ بکەیت و خۆت دەست بکەیت بەراستکردنەوەی ژیانی خۆت لە هەموو لایەنەکانەوە، دواتر بەدەسی خۆت بەرهەمەکەی دەچنیتەوە و شیرینیەکەی دەچێژیت."
#وتەی_زانایان
جنَّةُ الدُّنيا جسرُ الوصولِ إلى جنَّةِ الآخرة؛ فمن دخل الأُولى بملازمةِ أمرِ الله؛ أدخلهُ اللهُ الثَّانيةَ برحمتهِ وفضلهِ ورضاه، فأذيقوا أنفسَكُم جنَّةَ الدُّنيا امتثالًا وعملًا، يُبلِّغْكم ربُّكُم جنَّةَ الآخرةِ جزاءً وأملا.
🍃🌷
بەهەشتی دونیا پردی گەشتنە بەبەهەشتی دواڕۆژ؛ لەبەرئەوە هەرکەسێك بڕواتە بەهەشتی یەکەمەوە بەوەی فەرمانەکانی خوای گەورە بەجێبهێنێت؛ ئەوا خوای گەورە ئەیخاتە بەهەشتی دووەمەوە بەفەزڵ و ڕەزامەندی خۆی، جا چێژی بەهەشتی دونیا بکەن بەفەرمان و بەکردار خوای گەورە دەتانگەیەنێت بەبەهەشتی دواڕۆژ وەکو پاداشت و ئاواتێك .
٣٠ صفر ١٤٤٨
📝 الشيخ صالح العصيمي
✍
#وتەی_زانایان ✍
قال شيخ الإسلام ابن تيميّة رحمه اللّٰه تعالى :
« ما رأيتُ شيئًا يُغذّي العقل والرُّوح، ويحفظ الجسم، ويضمن السعادة، أكثرَ مِن إدامة النظر في كتاب اللّٰه تعالى ».
هیچ شتێکم نەبینیوە گەشە بەعەقڵ و ڕۆح بدات و جەستە بپارێزێت و خۆشبەختی مسۆگەر بکات زیاتر لە بەردەوام تەماشاکردنی کتێبەکەی خوای گەورە پەروەردگار .
📚 مجموع الفتاوى (٤٩٣/ ٧)Читать полностью…
••----------------------------••
زانای فەقیهـ ابن عثیمین -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- فەرموویەتی:
#دین
«اعْلَمْ رَحِمَكَ اللهُ:
أَنَّ أَفْرَضَ مَا فَرَضَ اللهُ عَلَيْكَ مَعْرِفَةُ دِينِكَ،
الَّذِي مَعْرِفَتُهُ وَالعَمَلُ بِهِ سَبَبٌ لِدُخُولِ
الجَنَّةِ، وَالجَهْلُ بِهِ وَإِضَاعَتُهُ سَبَبٌ
لِدُخُولِ النَّارِ».
✍📚
بزانە ڕەحمەتی خوای گەورەت لێبێت لە فەرزترینی فەریزەتەکان کە خوای گەورە لەسەری داناوی ئەوەیە دینەکەت بزانیت و بناسیت، کە ناسین و کردەوەکردن پێی هۆکارێکە بۆ چوونە بەهەشت، وە نەزانین و پێی و لەدەستدانی هۆکارێکە بۆ چوونە نێو ئاگر .
• الشَّيخ مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الوَهَّابِ -رَحِمَهُ اللهُ-.
• مُخْتَصَرُ السِّيَرِ (١١)📚
#وتەی_زانایان
قـال ابـن القيم رحمه الله :
إنّ الإحسَــان إذا بَاشـرَ القَلـب،
منعَـهُ عـن المَعاصِـي.
بەدڵنیاییەوە هەرکە چاکە ڕووی لەدڵ کرد، ڕێگری لێدەکات لە تاوان و سەرپێچی .
📚 الـدّاء والـدّواء
#یــاد
کاتێك مرۆڤ بیری کەسێك یان شتێك دەکات یان دەگات بەدیداری کەسەکە، یان ئەو شتە بەدەستدەخات کەدەیەوێ یان هەوڵی بەدەستخستنی دەدات ... یان بۆی دەگرێت و فرمێسك دەڕێژێت و دوعا دەکات ئەمە بۆ دونیا ...
ئەی بۆ بەهەشتێك نەبەچاو بینراوە و نە بەدڵی کەس دا هاتووە، ئەوە دەبێت زۆریش هەوڵی بۆبدەیت ... تەوحید و نیەتپاکی دەوێت، کردەوەی چاك ( لەسەرقورئان و سوننەت)، گریان و دوعا ئەوجا ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکەی. 🥀
✍
✍ مێشکت ئاو بدە بەوتەو چیرۆکەکە و بگە بەپەندو فێربوون...🫀🌱
🌱📖چیرۆک:
Обложка очень подходит для этого заисключением крайней ревности.
ئەو ئافرەتەی خۆی زۆر دادەپۆشیت ، تەنها
پیاویکی زۆرر غیرەتدار شایستەی ئەوە.
🪐🌪️
#وەرگیراوە
#پاداشتێک_بۆ_دوای_مردن 🍃
📌لینکی تاقیکردنەوەی سوڕەتی مولک
https://forms.gle/Gh12bpcD4m3vpPTt7
#وشەکان بەکردارەوە:
لاوازترین وشە ((خەمە)) مەیخۆ.
بەتواناترین وشە ((زانستە)) فێربە.
ژەهراویترین وشە ((لەخۆبایبوونە)) بیشکێنە.
سست ترین وشە ((شانسە)) بەهیوای مەبە.
بەناوبانگترین وشە ((ناوبانگە)) شوێنی مەکەوە.
وە ناسکترین وشە ((زەردەخەنەیە)) با لەگەڵت بێت.
قوڕسترین وشە ((ئارامگرتنە)) لە ئارامگران بە.
🌷💎
قوتابی بەمامۆستا و کتێبەکانی دەناسرێتەوە پەروەردەی دەستی کێیە؟!
اللهم احفظهم وانفعنا بعلمهم 🌷✍
باشترین و ئاسانترین ڕێگاکانی فێربوونی « زمانی عەڕەبی »
➡️ لای خۆتان بڵاو بکەنەوە
«من نعم الله على الرجل أن يرزقه زوجة تحبه».
"لەنیعمەتی خوای گەورە بەسەر پیاوەوە ئەوەیە خوای گەورە ئەو ئافرەتەی پێ ببەخشێت کە خۆشی دەوێت ."
ئەو هۆکارەی والە مرۆڤ دەکات بۆ هەموو جارێك بگەڕێتەوە سەرتاوان ..!
شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمییە ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
" لەڕاستیدا بەندە دەگەڕێتەوە سەر تاوان لە بەرئەوەی هێشتا لەنەفسیدا ماوەتەوە، جا هەرکەسێک گومان و حەزو ئارەزوو لەدڵی خۆی دەربهێنێت ناگەڕێتەوە سەر تاوانەکە؛ ئا ئەمە تەوبەی نەصوحە ."
📚[ الفتاوی | ج ۱٦ ص ٥۸ ]
========
السبب الذي يجعل المرء يعود للذنب كل مرة ..!
قال شيخ الإسلام رحمه الله:
"العبد إنما يعود إلى الذنب لبقايا في نفسه فمن خرج من قلبه الشبهة والشهوة لم يعد إلى الذنب؛ فهذه التوبة النصوح"
📚[الفتاوى | ج ۱٦ ص ٥۸]
لە شوێنێک بینیم نوسرابوو تەنانەت ئەو میوەیەش کە دەیخۆیت قەدەری تـۆ بووە هەر لە ساتی یەکەمی چاندنیەوە..
- کەواتە شتێک لە چارەنووسی تـۆ بێت لە کۆتاییدا هەر بۆ تـۆ ئەمێنێتەوە .
إذا كان الله معك، فأنت أغنى الناس وإن خلت يداك من كل شيء.
ئەگەر خوای گەورەت لەگەڵ بێت، ئەوا تۆ دەوڵەمەندترین کەسی، ئەگەر چی خاوەنی هیچ شتێك نەبیت .
✍🌷
ليس في تاريخ البشرية كتابٌ ربّى النفوس كما ربّاها القرآن.
لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ کتێبێک نییە پەروەردەی نەفسی مرۆڤایەتی بکات هەروەکو چۆن قورئان پەروەردەی کردووە.
#لنصاحب_القران
•لە نێوان چاکە و ڕەفتاری جواندا مافەکان دەپارێزرێن و سنوورەکان دەستەبەر دەبن؛ چونکە ئەمە شەرع و یاسای خودایە کە دامەزراوە لەسەر دادپەروەری و فەزڵ.
📚لەتەفسیری سورەتی ( البقرة )
#دوعا
" أسرع الدعاء إجابةً .. دعاء الغائب للغائب "
لذلك .. دثّروا أحبتكم
من فَيض أدعيتكم
واتە: خێراترین دوعا وڵام بدرێتەوە ... دوعای دووری کەسێك لە دووری کەسێك (ْ دوعای کەسێك بۆ کەسێکی تر لەپەنهانی )
✍📚لەبەرئەوە خۆشەویستانتان بەزۆری دوعاکانتان پڕپۆش بکەن .
ابن تيمية - رحمه الله - :Читать полностью…
••----------------------------••
زۆرترین گرنگی بدە بە گرنگترین ئەندامی لاشەت
"عەقڵت گرنگترین ئەندامی لاشەتە، ئەو کۆنتڕۆڵی هەموو بڕیارەکانت ئەکات(تەبعەن سەرفرازی تۆش لە دین و دونیاکەت بەستراوە بە بڕیارەکانتەوە)، ئەکرێ تۆ قاچ لەدەست بدەیت یان دووپەنجەت نەبێت یان پێستت بسوتێت، هیچ لەمانە نابنە هۆی ئەوەی لەدین و دونیاکەت فەشەل بێنیت، بەڵام گەر عەقڵت زیانی بەربکەوێت و فراوانی نەکەیت هەموو شتێکت دەفەوتێت
بۆیە گرنگی بە فێرکاری عەقڵت بدە و هەر 86 ملیار نیورۆنەکەی مێشکت بەکاربێنە لەسوودی خۆت، چونکە عەقڵ کاری چاکی پێ نەکەیت بیر لەخراپە دەکاتەوە و گەر دۆستی تۆ نەبێت وەک دوژمنێکت ئیش ئەکات."
#وەرگيراوه 📚
#ئافرەتی_زانا
فاطمەی بەغدادی ڕەحمەتی خوای لێ بێت.
خانمێکی فەقیهو ئامۆژگاریکار و بەڵکو قوتابی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە بوو، ئەو ئامادەی دانیشتنەکانی شێخ دەبوو و سوودی لێ وەردەگرت، وە شێخ الإسلاَم مەدحی زانست و ژیری و خێرایی تێگەیشتنی دەکرد.
(البداية والنهاية، ١٨/١٤١).
ئەویش دایکی زەینەب فاطمەی کچی عەباس کوڕی ئەبوو فەتحی بەغدادی حەنبەلییە کە بە فاطمەی بەغدادی ناسرابوو، ئافرەتێکی زانای ئامۆژگاریکار و خوداپەرست بوو، یەکێک بوو لە زانا بەڕێزەکان، فەرمانی بە چاکە و نەهی لە خراپە دەکرد، و دژی ئەهلی بیدعەکان دەوەستاوە. یەکێک بوو لە قوتابییەکانی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە؛ چونکە ئامادەی دانیشتنەکانی دەبوو و سوودی لە زانستی دەبینی، و شێخ زۆرجار وەسفی فەزڵ و زانستی ئەم ئافرەتەی دەکرد، و خۆی بۆ پرسیارەکانی ئامادە دەکرد لەبەر زۆری پرسیارەکانی و خێرایی تێگەیشتنی.
زاناکان وەسفیان کردووە بە گەورەی ئافرەتانی سەردەمی خۆی لەبەر عیلم و زانستەکەی.
چەندین ئافرەت لەسەر دەستی ئەو تەوبەیان کرد و خەتمی قورئانیان لەلادا کرد و گەڕانەوە و زۆرجاریش ئەگریان بەهۆی ووتارەکانیەوە.
زۆر دژایەتی ئەهلی بیدەعی دەکرد بەتایبەتی ئەو سۆفیانەی پێیان دەوترا ئەحمەدیەکان کەوا بە ناوەی دینەوە تێکەڵاوی ئافرەتانیان دەکرد .
ئەم ئافرەتە لەخواترس و زانایە لە شەوی عەرەفەی ساڵی (٧١٤ی هیجری) کۆچی دوایی کرد، و خەڵکێکی زۆر ئامادەی جەنازەکەی بوون.
ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت و لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.