renmae | Unsorted

Telegram-канал renmae - دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

1149

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ Muhammad jabar

Subscribe to a channel

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

فیل کە دڵی تەنگ دەبێت خەو بەهیندستانەوە دەبینێت!
.....................................
ئەلێن فیل کە دڵی تەنگ ئەبێت و سەر دەنێت بە شیشی باخچەی ئاژەڵانەوە خەو بەهیندستانەوە دەبینێت ، خەو بە مێرگ و سەوزایی و دارستانەوە دەبینێت ، خەو بەو ڕۆژگارەوە دەبینێت کە لەگەڵ کەسوکار و دایک و باوک و هاورێ و خوشک و براکانی لە روبارەکان یاری ئەکرد و یەکتریان ڕاو ئەنا.

ئێستا فیل چییە ؟ جگە لە چوار قاچی بەهێز و دوو شفرەی درێژ و کۆمەڵێک شیش و زیندانی کە ناتوانێت تیایدا بجوڵێت ، فیلێکی گەروە لە باخچەی ئاژەڵاندا چی بۆماوەتەوە ؟ جگە لەوەی خەڵک دەستە دەستە بێن بۆ تەماشای و گەڵای کاهو و سەوزەی تێبگرن ، قامچی ڕۆژگار و راهێنەری سێرک ،لەسەر یەک قاچ لەسەر تەنافی گەورە بیوەستێنن و یاری پێبکەن ،
...............................
ئەڵێن
(گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە)

وەختێک (گا) لەبەر سورەی هەتاودا دەیەوێت بوەستێت پشوویەک بدات ، بێ ڕەحمی جوتیار و لێدان و نەقیزەی بەس خۆی ئەزانێت چۆن لە تاوا گێرەئەکات و جەنجەڕ و مۆشەنە و ناعور و جەرچەڕە رادەکێشێت ، ئێوارەش کە ئەگەرێتەوە (پشتیر) و گەوڕەکەی ، تەنها ئەوەندە کاتی هەیە ، خەون پووش و پاوانەوە ببینێت ،
ئاخر هەرشتێک هەتا گەورەتر بێت زیاتر بەند دەبێت ، بەندەی گەورەبوونەکەی ، بەندەی ناوبانگەکەی ، دیلی بەهیزییەکەی.

ئەوەی لە قوڕی خەستدا زۆرتر پەلبکوتێ و بجوڵێتەوە زیاتر نوقم دەبێت ، مرۆڤ هەتا گەورەتربێت ، بەناوبانگتربێت ، بەدەستی خۆی داو بەداوی ڕەشمە و هەوساری بەستنەوەی دەچنێت و تەڵ بەتەڵی شیشی قەفەس و بەندینخانەی خۆی دەچنێت.

ئەو کات ناچارە خەیاڵ بکات ، پوشێکی بچووک ، گوریسێکی کورت ، پێکەینینێکی ڕابردوو ، گریانێکی شیرین ، کۆبوونەوەیەکی کورت و کەم لەقەفەس یان لەو قوڕە دەری بهێنێت کە تێیکەتووە.
....................
چاو تەنها ئەتوانێت بینین ئەنجام بدات بەڵام دڵ پێکگەیشتن دەکات ، بینین لەکوێ و سەرنان بەدلەوە لەکوێ ؟
مورید بەهۆی هیمەتی پرەکەیەوە لە دوورەوە بەناو ئاگردا دەروات ، پیر لە بوخارایا و مورید لەسەمەر قەند ، ئەوەی پێکیان دەگەیەنێت هیمەتی دلە نەک بینین

بینینی دڵ لە بینینی چاو قوڵترە ، دڵ کەتەنگ دەبێت گەشت بە مرۆڤ و فیلیش دەکات بۆ ئەو شوێنانەی کە چاو ناتوانێت پێی بگات و بیبینێت.

(دلم از وحشتِ زندان سکندر بگرفت
رخت بربندم و تا ملکِ سلیمان بروم)

ئەسکەندەر لە کۆشکی خۆیدا دەمانهێڵێتەوە و دڵ خەیاڵی فڕینی هودهودی بچکۆلەئەکات
..........................................
پرسیاریان لە (مارگرێت مید) (ئەنثرۆپۆلۆجیست -مرۆڤناس)ی ئەمریکی کرد ، یەکەم نیشانەی شارستانی بوونی مرۆڤ کە دۆزراوەتە چی بووە ؟ هەموان چاوەڕێ ئەوە بوون باسی قەڵغان و ڕم و ئامێری ڕاوکردنیان بۆ بکات بەڵام ئەو گوتی :-

یەکەم نیشانەی شارستانییەت لە کولتوری کۆندا ئەو بەڵگانەن کە دۆزیمانەوە، کە ئێسکی کەسێکە کە تووشی شکانی ئێسکی ڕان بووە، بەڵام چاک بووەتەوە، و... بەردەوام بوو لە ژیان.

لە شانشینی ئاژەڵان بە گشتی ئەگەر قاچت بشکێنیت، بە ناچاری دەمریت، بەو پێیەی ناتوانیت لەو مەترسییە ڕزگارت بێت کە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووت دەبێتەوە یان بچیتە ڕووبارەکە بۆ خواردنەوە ئاو یان گەڕان بەدوای خۆراکدا، جگە لەوەش دەبیتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڕاوچییەکان، لە جەنگەڵدا هیچ گیاندارێک کە قاچی شکاوە لە ژیاندا نامێنێت، چونکە کات نییە بۆ چاکبوونەوەی ئێسکەکە.
ئەو بڕبڕەی پشتی شکاوە و چاککراوەی دۆزیمانەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسێکی تر کاتێکی بۆ تەرخان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسە بریندارەکە بمێنێتەوە و بیپارێزێت و گرنگی پێبدات تا چاک دەبێتەوە.
یارمەتیدانی کەسێک بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی ژیان خاڵی دەستپێکی شارستانییەتە؛ (شارستانیەت واتا هاوکاری کۆمەڵگا لەگەڵ یەکتری)
.................
مرۆڤ زۆرجار کە دڵی تەنگ دەبێت پارە و ناوبانگ و دەسەڵات کۆمەکی یەک چرکەی دڵتەنگیەکەی ناکات ، مرۆڤ جگە لەسەر مایەی مادی پێویستی بەسەرمایەی ڕەمزیش هەیە بۆ ئەوەی بژی ، ئەوەی کە کاسنێک بەچوار دەورتەوەن ، ئەوەی کە ئاوێک دەدەیت بە ئاژەڵێک ، مشتێک گێلاس ئەکەیتە جنگی منداڵێکەوە ، هێلانەی باڵندەیەک دەپارێزیت ، لەخۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ چواردەورتدا دەبیت ، وەک فیلێک لە کاتی دڵتەنگیدا دەتگەیەنێت بەهیندستان ، وەک مرۆڤ دەتگەیەنێت بە ئارامی.

لەودیوی ژوری نوستن و مێزی ئۆفیس و ژمارەی بانکی و ئیگۆی ناوبانگ و بڕوانامەو و پۆست و پلەو پایەوە زۆر لەوە تەنها تر و دڵتەنگترین کە دەیزانین.

گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە.

حەمدی وتەنی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

هەرکەسێک نامەکانی نێوان (فروغی فروغ زاد) و (پەروێز شاپوور)ی هاوسەری خوێندبێتەوە ، تێدەگات ، کەژیانی هاوسەرانی خوێنەواریش بێکێشە و گرێ و گۆڵ نین ، ئەسڵەن ژیانکردن لەگەڵ ژن و پیاوی خوێنەوار کێشەی ورد و تایبەتی خۆی هەیە ، وەک درەخت بەبێ دەنگی دەبرێنەوە و وەک تاقتاقکەرە بە هۆی زۆر قسەکردن و پرسیارکردنەوە تێکدەچێت ، بێ ئەوەی لێدان و ناپاکی و ئاڵودەبوون و دڵپیسی و رەزیلیشی تێدابێت.
...............
کورد ئەڵێت (هەر جادەیەک دز لێی بدات تا چل ڕۆژ ئەمینە) هەم خەڵک پیایدا ناروات و هەم دزیش لەترسا دزی تێدا ناکات نەوەک ئاشکراببێت، هەر مالێک کە کێشەیەک ، دەمەقاڵەیەک ، گرفتێک لێی ئەدات ، تا هەفتەیەک مانگێک ، بێ کێشەیە ، بێ قسەیە ، ئا لەو هەفتەیەدا لەو مانگەدا دووبارە بیر بکەنەوە ، دووبارە یەکتری بناسنەوە.

ئەگەر کوێریش بووین و یەکتری نابینین خۆ مەولەوی گوتەنی
(باز هەر تەسکینەن ، گۆش وە ئاوازم) ، برا خوشکم ، خۆ هێشتا گوێمان ماوە گوێمان لە چیرۆک و ئازار و بیانووەکانی یەکتری بێت.

نوقتە سەری دێڕ ......
.....................................................
*(در انتهای شب- لە کۆتایی شەودا) ناوی درامایەکی ئێرانییە ، کە پێویستە هەموو کەس بیبینێت ، باسی قوربانیەکانی منداڵم نەکردووە لە فیلەمەکەدا بیبینن

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مرۆڤی ژەهراوی ئەو کەسەیە کە بوونت لەناو دەبات!!
کەسانێکن کە حەز دەکەن خۆبەگەورەزانین و کەرامەتت کەم بکەنەوە و ژەهراویتان پێ بکەن.

مرۆڤە ژەهراویەکان نەرێنی و ئیرەیی دەبەن، حەز دەکەن کەسانی دیکە شکست بهێنن، نائەمنی و هەستکردن بە کەمتەرخەمییان وایان لێدەکات هەوڵی کەسانی دیکە تێکبدەن بۆ ئەوەی دڵخۆش بن.

مرۆڤ بەهۆی هەردوو میراتی بۆماوەیی و بارودۆخی ژیانی، یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی ژەهراوی دەبێت. خراپی کەسانی ژەهراوی ئەوەیە کە خراپترینەکان لە باقی ئێمەدا دەهێننە دەرەوە.

کەواتە نەک هەر کێشەمان بۆ دروست دەکەن، بەڵکو وامان لێدەکەن دژ بە خۆمان مامەڵە بکەین.

زۆرجار مرۆڤە ژەهراویەکان: کۆنتڕۆڵکەر، دڕندە، خۆپەرست، ئیرەیی، هەموو شتێک دەزانن، گاڵتەجاڕ، دوو ڕوو، ناپاک، هەلپەرست، درۆزن، بێ وریا، وردبین و نەرێنی. لە ژیانتدا بلۆکیان بکە، لێت دوور بخەرەوە و سەرنجت لەسەر دەورەدانی خۆت بێت بە کەسانی ئەرێنی کە پاڵت پێدەنێن.

هەموو ئەو کەسانەی کە سەرکەوتن و بەختەوەری ڕاستەقینە بەدەست دەهێنن بە پاڵپشتی و هاوکاری کەسانی تەندروست بەدەستی دەهێنن.

مرۆڤی تەندروست ئەو کەسەیە کە بۆ تۆ باشە، ڕێگەت پێدەدات بەهرە و تواناکانت بە ڕێزگرتن لە خۆت و دەستپاکی و کەرامەتی خۆتەوە بەکاربهێنیت و ئامادەیە بۆ خۆت و کەسانی دیکە "میلی زیادە ببڕیت".

سەرەتا بە دوورخستنەوەی ئەو خوێنمژە ژەهراوییە دەست پێ بکە کە تەنها دەیەوێت چاکە و وزەت بڕژێنێت و تەنها بە کەسانی باش خۆت دەورە بدەیت.
باوەڕ بکەن مرۆڤە ژەهراویەکان شایانی ئەوە نین و کات بەفیڕۆدانی تەواوە کە شتی باشیان تێدا وەبەربهێنیت، ئەوان بەقەد تۆ بەهای بۆ نادەن!

وە ئەگەر سەختیش بێت و ئازاریشی هەبێت: بڕۆ بیر لە خۆت بکەرەوە ❣️

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئیدی دوایە کە گەورە دەبین خێزان و ژینگە سیستێمی خوێندن و کارکردن و سەختی ژیان و ئاڵۆزییەکان کاریگەری زۆر نەرێنیان لەسەر ئاگامەندیمان دەبن و ئەو پێوەرەی کە بە سروشتی هەمانە و دەکرا ئاسانتر ژیانی خۆمانی پێ بخەینە سەر ڕێگای ئارامییەکی درێژخایەن و بەوەش پاسەوانی ئەو ئارامیی و ئاسودەییەی پێ بکەین، بە پێچەوانەوە ژینگەکەمان بە شێوەیەکی تر ئەوەمان پێ دەناسێنێ، ڕاستی دەتوانین بڵێین:
بەزۆری ژینەگە و کۆمەڵگە سەر لە سروشتی منداڵ و مرۆڤ دەشێوێنێ!
ئیدی هەر خێزان و خێڵ و ناوچە و کۆمەڵگەیەک وەکو ئەوەی تاکو ئەوڕۆ هێناویانە و بنەماکانی قوڕمیشکردنی ئەو پێوەرە بۆ خۆیان دەناسن، ڕێک ئەوە وەکو خۆی و جاریوایە خراپتریش دەگوازنەوە بۆ منداڵ و خوێندکار و کارمەند و هاوڵاتی و هتد.
دەنا بە دڵنیاییەوە هەر یەک لەئێمە گەر کەمێک ڕاهێنان بکەین دەتوانین هەست بە پێوەرە ڕەسەنەکەی نێو ناخی خۆمان بکەین، دەتوانین هەرچی تەپووتۆزیی ژینگەیە لەسەری لاببەین و ڕوون هەستی پێ بکەین کە ئێمە لە بنەڕەتدا چیمان دەوێ و چیش ئێمە ئارام و ئاسودە دەکات!

ئەوەندەی کار لەسەر ئەم بابەتی ئاگایی و نائاگایی و ناخی مرۆڤ و پرسی شکۆ و ئینتێگریتی دەکەم زیاتر ئەو بڕوایەم لا دروست دەبێ کە نەتوانم باوەڕ بەوە بکەم مرۆڤ بوختان بۆ کەسێکی تر بکات، ماڵی ئەوێکی تر بخوات، فێڵ لە کەسێکی تر بکات، لەسەر حیسابی کەسێکی تر خۆی پێ بگەێنێت یان ئازاری ئەوانی تر بدات، بەڵام لە قووڵایی نێو ناخی خۆیەوە ئاسودە بێ!

بەدڵنیاییەوە گەر ئەوڕۆش بە ڕووکەش و چاولێکەریی و ئێگۆی ساختە دوای ئەو دۆخانەش خۆمان هەڵبخەڵەتێین یان هەڵخەڵەتاندبێ، ئەوا ڕۆژێک ئەو پێوەرەی نێوەمان لێمان دێتە دەنگ، ئیدی ئەوە بەزۆری وەکو فرۆید دەڵێ: بە ئازارێکی جەستەیی یان دەروونی لێمان ڕاست دەبێتەوە، ئێ ئەو هەموو خەفەکردنە لە ژیاندا قابیلە بۆ کوێ دەچێ؟
بێگومان ئەو حەوزە لە شوێن و وێستگەیەکی تری ژیاندا هەر پڕ دەبێت و سەرەڕێژە دەکات!

هەر لەسەر زیرەکی جەستەی خۆمان و هەستپێکردن، کاتێک ئێمە ماسولکە یان جومگەیەکمان دەست بە ئازار دەکات، ڕاستیەکە ئەوەیە کە جەستەی ئێمە پێشتر هەموو هەوڵێکی داوە کە ئەو ئازارە نەگاتە هەستپێکردن، بەڵکو خۆی بە سروشتی چارەسەری کێشەکە بکات، بەڵام کاتێک ئازارەکە دەگاتە هەستپێکردن لە ڕاستیدا ئەوە بۆ ئەوە نییە ئێمە حەبێکی ئازار بخۆین و ئیدی لە کار و هەر شتێکی تر وەکو پێشتر بەردەوام بین نا، بەڵکو دەبێ ڕێک لەوێدا بوەستین و لەگەڵ خۆماندا بکەوینە گفتوگۆکردن و بەخۆداچوونەوە، دەبێ ڕێک لەوێدا هەست بەخۆمان بکەین، بە مێشکی خۆمان و ئاگایمان سکانێکی ژیانی ئێستا و ڕۆژانی ڕابوردوومان بکەین، دەبێ یەک ڕیز پرسیار لەخۆمانن بکەین، چ کارێکمان کردووە؟ لە کوێ بووین؟ ڕۆژانە چەند کاتژمێر بەپێ دەڕۆین؟ چەندێک دادەنیشین،؟ چۆن دادەنیشین؟ چیمان خواردووە و خواردۆتەوە؟
ئەو ئەگەرانە چین کە وایکردووە ئەو ئازارەمان هەبێ، دەتوانین گۆڕانکاریی لە چیدا بکەین و هتد.
ئەمە نەک هەر بۆ ئازاری جەستە، بەڵکو بۆ ناخێکی نائارام و دەروونێکی ناجێگیریش هەر هەمان شتە!

خۆی دەبێ بڕوانین و لەوە تێبگەین کە جەستە و مێشک و ناخی مرۆڤ بە سروشتی هێجگار زیرەکە، ئەو تەلێفۆنە زیرەکەی لەنێو لەپی دەستەکانمادا لەچاو زیرەکیی و لێهاتوویی خۆماندا هەر هیچ نییە هیچ! بەڵام ئێمە بەهۆی بوونی ژینگەی قەرەباڵغ و شار و ڕاکە ڕاکەی ژیان و بازاڕی سەرمایەداریی چاوچنۆکەکانەوە سروشتی خۆمانمان لەیاد کردووە، ناکەوینە هەڵەوە گەر بڵێین:
کەم نین ئەوڕۆ ئەوانەی لە دنیای زانستدا هەموو وزە و توانای زانستی خۆیان بەکاردێنن تا خەڵکی زیاتر و زیاتر بکەنە کاڵا، کاڵای ساخکردنەوی بەرهەمەکانی خۆیان، ئێمە ڕۆژانە لە جەنگێکی قووڵی نێوان وەرگرتنەوەیی خۆمان و لەدەستدانداین، ڕەنگە کەسمان نەتوانین بە تەواوەتی و لە هەموو کاتێکدا خۆمان لەدەست ئەو دۆخە وەربگرینەوە، بەڵام دەیهێنێ کە هەرچی وزە و کاتی خۆمانە لەوەدا دابنێین کە تەنها جاروبار و کاتێکی کەمیش بێ هەست بەو ناخە سروشتیەی خۆمان و پەیوەندیگرتنمان لەگەڵ شکۆی خۆماندا هەبێ!

بێگومان کە ئەوڕۆ گڵۆپی سووری نێو ناخمان هەڵبوو، دەبێ لەگەڵ خۆماندا دانیشین و سکان و پشکنینێکی وردی خۆمان بکەین، داخۆ خەلەلەکەمان لە کوێدایە و چۆن چارەسەری بکەین، ڕەنگە ئەمە لە یەکەم هەستپێکردندا چارەسەری ئاسانتر بێ، تا بەرانبەری بێباک بین و دوایە لەوسەرەوە پێویست بکات پزیشکە جەستەیی و دەروونییەکان بۆمان بکوژێننەوە گەر هەر بشتوانن!

بەهیوای ئاگامان لە گڵۆپەکانی نێو ناخمان بن و لێیان بێباک نەبین!💐

نەریمان ئاغالی
_____________________
#پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن
#کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن #ژیانسازیی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بابەتێکی سەرنجڕاکێش

لە يابان، لە کاتی جەنگی جیهانیدا کوڕێک برا مردووەکەی لەپشتی هەڵگرتبوو هەتا بگاتە شوێنێکی ئارام و بینێژێت ،

سەربازێک کوڕەکەی بینی داوای لێیکرد مناڵەکەی پشتی فڕێدا هەتا ماندوو نەبێت ، کوڕەکە وەڵامیدایەوە گووتی ئەو قورس نیە ، ئەو برامە !
سەربازەکە تێگەیشت ودەستی کرد بەگریان .
لەو کاتەوە ئەو وێنەیە بووە هێمای یەکگرتوویی لە یابان "

خۆزگە ئەبووە دروشمی ئێمەش:

"ئەو قورس نیە ئەو برامە ... ئەو خوشکمە ".
ئەگەر کەوت بەرزی ئەکەمەوە ،
وەئەگەر ماندوو بوو یارمەتی ئەدەم ،
وەئەگەر لاواز بوو پاڵپشتی ئەبم ،
وەئەگەر هەڵەی کرد لێی ئەبوورم ،
وەئەگەر هەموو جیهان دەستبەرداری بوو لەسەر پشتی خۆم هەڵیئەگرم ئەو قورس نیە ئەو برامە ..

لە زمانی عەرەبییەوە وەرمگێڕاوە

Mamosta Galawezh
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

سڵاو بەڕێزان
چەن تێبینیەک دەربارەی بەدەست هێنانی نمرەی بەرز وڕێژەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەکان بەگشتی ....

۱. ئەگەر لە قوتابخانەیەک زۆربەی قوتابیانی لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون ونمرەی بەرزیان بەدەست هێنا وە ئاستی زانستیان زۆر باش بوو ئەو کات ئەبێت بڵێن قوتابخانەیەکی زۆر باشە و کارگێڕی قوتابخانەو مامۆستایانی ئەکتیڤ وچالاکن وە جێی دەستایان دیارە ، چونکە هەر قوتابیەک لە هەر ئاستێکدا بووبێت بچێتە ئەو قوتابخانەیە گرنگی پێ ئەدرێت هەتا ئاستی زانستی بەرز ئەکەرێتەوە ئەبێتە قوتابیەکی چالاک .

۲. ئەگەر لە قوتابخانەیەک یەک قوتابی یان دوو قوتابی نمرەی بەرزیان بەدەست هێنا ئەوە ئاماژە نیە بۆ ئەوەی ستافی ئەوقوتابخانەیە هۆکاربووبێت ، لەوانەیە قوتابیەکە خۆی زیرەک بووبێت وئاستی تێگەیشتنی لە بابەتەکان بەرزبووبێت ، بە هەوڵ وماندوو بوونی خۆی دەرچووبێت و نمرەی بەرزی بەدەست هێنابێت .

۳. ئەگەر لە چەن بابەتێک زۆربە قوتابیەکان نمرەی بەرزیان بەدەست هێنابێت وە زۆرترین ڕێژە دەرچوون هەبووبێت لەو بابەتانە ئەوە بەڵگەیە لەسەر لێهاتوویی وماندووبوونی مامۆستای بابەتەکان .

هیوادارم مامۆستایان وکارگێڕی قوتابخانەکان قوتابیان بە مناڵ وکەس وکاری خۆیان بزانن لە سەرەتای ساڵەوە پلانی باش وئامادەکاری باش بکەن بۆ ئەوەی قوتابیان بگەیەننە ئاستێکی زانستی زۆر باش شێوازو ڕفتار وهەڵسوکەوت وانەوتنەوەیان بە پێی جیاوازی تاکەکەسی بێت ئەوەی پێویست بێت بۆیان بکرێت بۆ سەرکەوتنی قوتابخانەکەیان و قوتابیان .

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
Mamosta Galawezh

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شەکری خەڵکی لە شەکری تۆ شیرینتر نییە !

- ئەو ژنەی تۆ شێت و شەیدای بوویت تەنها بۆ یەکجاریش بووبێت دەستت لە دەستی بخشێت، ڕۆژانە بە بەردەمی مێردەکەیدا دێت و دەڕوات بەبێ ئەوەی هەستی بجوڵێنێت، لەوانەیە سەیرکردنی شاشەی مۆبایلەکەی پێ خۆشتر بێت وەک لە سەیرکردن ژنە جوانەکەی.

- ئەو باخەی تۆ خواخواتە یەک جار گوزەرێکی تێدا بکەیت، خاوەنەکەی سەدان جار بەناویدا دەڕوات و هەست بە بوونی سێبەری هیچ دارێک ناکات، بۆنی هیچ گوڵێکی نایەت بە لوتیدا، گوێی لە جریوەی هیچ چۆلەکەیەکی سەر چڵەکانی نابێت، لەوانەیە هەر هەست بە بوونی باخەکەش نەکات.

- ئەو ئۆتۆمبیلەی تۆ خۆزگە دەخوازیت وێنەیەکی لە پەنادا بگریت، خاوەنەکەی ڕۆژانە سولفی لێدەدات و دێت و دەڕوات، لەوانەیە تەنها وەکو ئامێرێکی گواستنەوە تەماشای بکات و هیچ هەست بە جوانییەکەی نەکات.

٭٭٭

٭ مرۆڤ چەندە دڵنیاتر بێت لەوەی شتێک بە تەواوەتی هی خۆیەتی، هێندەش هەست و پێزانینی بۆی کەمتر دەبێتەوە.

٭ موڵکداریی بەهای ڕاستەقینەی شتەکان دەشارێتەوە بەڵام لەناویان نابات، هەرکاتێک موڵکدارییەکە نەما، بەهای ڕاستەقینەش سەردەردێنێتەوە.

- مرۆڤ هەمیشە پێی وایە سێوی باخی خەڵکی تامی خۆشترە لە سێوی باخەکەی خۆی، لەوانەیە جیاوازییەکیان هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی خاوەندارییە نەک جیاوازی تام، نەبوونی قەناعەتە نەک نەبوونی شتەکە.
------------------------
د. ماکۆک محمد

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئەوەی خاتری کەسێکی بوێت ، خاتری سەگەکەشی دەوێت!
..................

گوڵەکان هەمیشە ڕازاوەن، ئەی دڕکەکان ؟ دڕکەکان بەشێکن لە بوونی گوڵ ، بەبێ بوونی دڕک هیچ گوڵێک ناتوانێت بژی ، ئەو گولانەشی کە دڕکیان کەمە ، کەمترین کات ئەمێننەوە باڵا ناکەن ، دڕکەکانیش خاوەن پەیام و مەبەستن ، مرۆڤە کە جیاوازی لە نیوان گولەکان و دڕکەکان دەکات ، دابەشیان دەکات بۆ جوان و ناشیرین ، نەرم و تیژ ، درەختێک یان نەمامێک ، کە گوڵ و دڕک پێکەوە سەوز دەکات ، وەک یەک ئاویان بۆدەنێرێت ، خاکەکەی لەبەر ئەوەی هەردووکیان بەهی خۆی دەزانێت وەک یەک مادە سود بەخشەکانیان بۆ دەنێرێت ، لە بنەڕەتدا زۆرجار دڕکەکان پێش گوڵ خزمەتدەکرێن ، چونکە پێویستن بۆ پارێزگاری گولەکان.

دادوەری کردنی ئیمە سەبارەت بە جوانی و ناشیرینی ، باش و خراپ تیژ و نەرم (حوکمی پێش وەختەی ئێمەیە سەبارەت بە شتەکان) هیچ درەختێک ئەمە لەگەڵ لق و گوڵ و ڕەگ و توێکڵ و دڕکی خۆی ناکات.
...............
ئەوانەی کە گوڵیان خۆش دەوێت ئەسڵەن هەر لێی ناکەنەوە و دەستی بۆنابەن ، ئەوانەی کەمتر خۆشیان دەوێت دەیکەنە ناو پەرداخێک ئاوەوە ، ئەوانەی نرخی گوڵ نازانن ، لەهەر شوێنێک گوڵێک ببینن بە پاساوی جوان بینی تەنها خونچە و سەری گوڵەکە هەڵئەپڕوچقێنن و لەچاکەت یان تەسریحە و ئەگریجەی دەدەن و دواتر فڕێی ئەدەن.

ئەگەر عاشقەکان ، لەبری گوڵچنین بۆیەکتری ، تەنها بچونایە بۆ مێرگ و باخچەکان ،یان لانی کەم دڕک و گوڵیان پێکەوە بۆ ژووان ببردایە ، پڕۆسەکە مانادارترئەبوو.

ئەوەی گوڵی بوێت دڕکیشی ئەوێت ، ئەوەی بۆنی خۆشی بووێت ، ئازاریشی ئەوێت ، ئەوەی جوانی بوێت ، دزێویشی دەوێت ، ئەوەی خاتری کەسێکی بوێت ، خاتری سەگەکەشی دەوێت.
.........................
ڕەنگە بیرۆکەی دروستبوونی دەرگا لە دوو بەش یەکیان بۆ ڕۆشتن بێت و یەکیان بۆهاتن ، ئەوەی هاتنی بوێت ، دەبێت ڕۆشتنیش پەسەند بکات ، ئەوەی گوڵی بوێت دەبێت لەگەڵ دڕکیشدا بژی ، ژیانکردن پاکێج و بەش بەش نییە ، تەنها پرۆسەیەک لە ژیاندا ناوتوانیت ئۆفەر و داشکاندنی تیا پێشکەشبکرێت خودی ژیانە،

قەصابێک ئەتوانێت ئێسک و چەوریت بۆلێبکاتەوە و تەنها نەرمەکەیت بداتێ ، بەڵام ژیان ناتوانێت ئەمە بکات ، لە دونیادا هەموویت بە یەک پاکێج و لە یەک کارتۆندا بۆ دەپێچێتەوە ، چۆن مندالەکانمان دڵخۆش کەین ؟ چۆن هاوسەرەکان بێکێشە بژین ؟ ژن و مێردەکان چۆن بەختەوەر دەبن ؟ بەسێ خاڵ چۆن لە شادیدا بژیت ؟ ئەمانە بانگەشەی بزنس و پارە پەیاکردنن ،مرۆڤ ئەمڕۆ چۆن لەدەبە و پلاستیک و مقەبای فڕێدراویش پارە پەیدا دەکات ،

لە خێزانیش هەروەها ، بەڵام ناتوانێت چارەسەری بنەڕەتی پێشکەش بکات ، ئەمانە (زڕ هۆشیاری)ین ، هۆشیاری زڕیش جگە لە پارەکیشانەوە ، هەمیشە زووتر دەوەرێن ، بەرگەی ڕەشابەیاک ، گەرمایەک ، ڕاوەشاندنێک ناگرن ، هەروەکو چۆن بەرگەی دەمە قالێیەک ، بێ ئارامییەک ناگرن ، لە راستیدا خێزانێکی بێکێشە بوونی نییە ، منداڵێکی بێکێشە بوونی نییە ، مرۆڤێکی بێکێشە بوونی نییە ، هەروەکو چۆن گوڵێکی بێدڕک ، جوانییەکی بێ ناشیرینی ، ناسکیەکی بێ توندوتیژی ، بۆنێکی ئارام بەخش بەبێ بۆنێکی ناخۆش بونی نییە.
.................
کەسێک لە جونەیدی بەغدادی پرسی :- (دۆستمان لەم ڕۆژگارەدا کەم و نادیارن) ، جونەید وەڵامی دایەوە (ئەگەر کەسێکت دەوێت ئازاری تۆ هەڵگرێت ، بەڵێ کەم و نادیارن) ، بەڵام ئەگەر هەڵوەدای دۆستێکی کە تۆ بار و ڕەنجی ئەو هەڵگری ، ئەو کەسانە زۆرن.

ئەگەر تەنها گوڵ و جوانی و بۆنی خۆش و پێکەنین و سادیتان دەوێت ، ئەوانە کەمن ، ئەگەریش دڕک و ئازار و کێشە و گرفتی دۆستتان دەوێت ، ئەوانە لە چواردەورمانن و زۆریشن.

مەحوی وتەنی

لەسەر تۆ دوشمنمە دونیا ، قەزیەم (مانع الجمع)ە
کە تەرکی تۆ نەکەم ، تەرکی هەموو دونیا نەکەم چ بکەم ؟

دونیا ( مانع الجمع) دژەکۆکراوەکانە پێکەوە ، واتا یەکێکیان بێ ئەوی تریان بوونی نییە ، و هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن ، شەو بەبێ ڕۆژ مانای نییە و هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن، گوڵ بەبێ دڕک مانایەکی نییە و هەردووکیشیان پێکەوە کیشەن ، شادی بەبێ دڵتەنگی و ئازار مانایەکی نییەو هەردووکیشیان پێکەوە کێشەن ، هەر ئەم کێشانەش هۆکاری زیندوو مانەوەی مرۆڤ و دونیا ، ئەوەی گوڵی بوێت دڕکیشی دەوێت ، هەر وەک چۆن ئەوەی کەسێکی بوێت سەگەکەشی دەوێت.

کورد ئێژێت (من ناسر و تۆ داوود ، ئەم مامەڵیە هەر ناوێت) یەکێکمان هەر گوڵ و شادی و پێکەنین و خەنین و خەنەسێ و سەما و تریقانەوە و سەفا ببینێت و یەکێکیشمان هەر دڕک و خار و ئەرەشانی و پەیکوڵ ، دروست ئەم مامەلەیە هەر ناوێت ، ژیان مانع الجمعە ، خۆی و سەگەکەشی.

نوقتە سەری دێڕ ...

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

منداڵ تا نەگری، ناینێن بە سنگەوە
.....................
عەتتاری نەیشاپوری لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێت:-

ڕۆژێک مێروولەیەک ، زەردەواڵەی بینی شاد و سەرخۆش و باڵە فڕێ و گیزە گیزی بوو ، پێیگوت ها زەردەوالە چییە ئەوەندە دڵخۆشی ؟
زەردەواڵە گوتی:- دڵخۆشم چونکە لە هەرکوێ دڵم حەز بکات ئەنیشـمەوە و بۆ کوێ بمەوێت ئەفڕم ، خۆ وەک تۆنیم بەو زەویەوە نوساویت ، کاتێکیش باڵ دەرئەکەیت ، وەختی مردنتە.

زەردەوالە خەیاڵی گۆشت و چەوری دای لە کەللەی و چووە دوکانی قەسابێکەوە ، بە ڕانێکی نەرمەوە نیشتەوە ، قەساب لەو کاتەدا کە خەریکی مامەڵەی مشتەریەکانی بوو ، ڕانە مەڕی داگرت و لە سەر (کۆتە)کە داینا و بە (ساتور)ێک ، گۆشتەکانی لەت ئەکرد ، لەو کاتەدا ساتوور بەر زەردەوالە کەوتوو کردی بە دوو کەرتەوە ، مێروولە کە ماجەرای ئەم چیرۆکەی بینی ، کەرتێکی زەردەواڵەی هەڵگرت و گووتی (ئەوەی لە سنووری خۆی زیاتر بفڕێ ، پێدەخاتە خوێنەوە) ئەوەی پێی خستە خوێن و چڵێسی و تەماعەوە ڕۆژێک ئەبێت بە سەد کەرتەوە.
..........................
ئەڵێن منداڵ تا نەگری ناینێن بە سنگیانەوە ، ڕۆژگار تا نەتگلێنێت و ئازارت نەدات هیچ وانەیەکت فێر ناکات ، برین هەتا نەکەوێتە ڕوخسارت ، لە مەترسی تێناگایەت ، خاڵ هەتا نەکوترێ ، عەشقەکەیت بیر ناکەوێتەوە ، دڵ هەتا تەنگ نەبێت گۆرانییەکەیت بۆ ناوترێتەوە، ساتوور هەتا نەوەشێنرێت ، کەسێکی تر پاڕچەیەک ناباتەوە.
..................
پیادە ئەزانێت ، سوار تەنگەی بەربووە.
بچووک ئەزانێت عەیبی گەورەکان چییە؟ ئەوەی بە پێ ئەڕوات ئەزانێت ئەوەانەی دەفڕن کەی دەکەونە خوارەوە.
(هەسان) ئەزانێت (خەنجەر) چی لێئەبێتەوە وەختێک تیژی ئەکەنەوە.
گەرمیانییەک لەوە تێئەگات چەناگە و مەچەکی ژنەکانیان بۆ بە خاڵ کوتراوە ، ئەو هەموو مانگ و ئەستێرەیەی سەر چەناگە هی ئەو ماجانە بوون کران بە ژێر خۆڵەوە.
...............
(روناکی لە شوێنێکەوە دەجیتە ژوورەوە کە برینەکانمانی لێیە) سارا و چۆڵەوانی چۆن دەبنە مێرگ و لالەزار ، گوڵ لە وشکانیدا چۆن ئەپشکوێت ، ئەگەر هەور ڕۆژێک نەگری.

مرۆڤ چۆن ئەتوانێت خەیاڵی گەورە بکات ئەگەر چەند خەتێک نەکەوتبێتە سەر ڕوخساری ، ئەستێرە چۆن دەر ئەکەوێت ، ئەگەر دونیا نەگاتە تاریکی

مرۆڤ تا هێمنتر بێت ، بریندارترە،هەروەکو چۆن ترسناکتریشە، تا بێدەنگبێت پڕترە، تا پڕسۆز و میهرەبانتر بێت سوتاوترە

(ناری سینەم گەر نەبێ غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەرنەبێ، سووتاوم ئەز)

ئەگەر ئاگری دڵ نەبێت گریان ئەمان خنکێنێت ، ئەگەر گریان نەبێت ئاگری سینە ئەمانسوتنێنێت.
ئەگەر ئەتەوێت لە دەردی عیشق بزانی لە (مۆم) بپرسە ، نەک لەو سرەوەیەی کە دەمەو بەیان لێیدەدات ، بەس مۆم خۆی ئەزانێت تا بەیانی چۆن سوتاوە و دنیای ڕوناک کردۆتەوە.

ئەگەر ئەتەوێت لە دەردی زەردەواڵە بزانی لە مێرولە و ساتوور بپرسە نەک لە فڕین و دەنگەدەنگ و خۆهەڵکێشانی.
.................
شێر وەختێک بریندار ئەبێت ، درۆنک و ئاژین و دڕتر ئەبێت ، بەڵام لە سوچێکدا برینەکانی ئەلێسێتەوە بەبێدەنگی ، چەقەڵ و کەمتیاریش وا ئەزانن وادەی مردنێتی بەدوریدا بازی و حەنەک و گەپ دەکەن ، تا شێری بریندار ئارامی لەدەست دەدات و لەناکاو جەند دانەیەکیان بە چنگ و کەڵبە دەخنکێنێت.

سوحبەتی (نالی) گەر دەکەن ؟
مەشپرسن بۆچ لەوڕا ، بەدناو بوو (ئەو)

منداڵ تا نەگری ناینێن بە سنگەوە ، مرۆڤیش تا برینەکانی خۆی نیشان نەدات زۆرجار نایلاوێننەوە ، پێش ئەوەی منداڵ بگری دەبێت بکرێتە باوەش ، هەروەکو چۆن پێش ئەوەی برین و کەڵبە نیشان بدرێت ، دەبێتە رێزی هێمنایەتی و بێدەنگی بگیرێت ، شێری بریندار رەحمی نییە، ئەزموون و برینداری هەیە.

نوقتە سەری دێڕ ....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

پرسیاریان لە "ئەنیس مەنسوڕ" کرد، چۆن مەعدەنی مرۆڤەکان دەناسیت؟

ئەویش لەوەڵامدا گوتی :-

مێرد لەکاتی نەخۆشکەوتنی ژنەکەیدا .....
ژن لەکاتی هەژارکەوتنی مێردەکەیدا .......
برادەر لەکاتی تەنگانەدا .......
منداڵەکان لەکاتی پیربوونی دایک و باوکیاندا......
برا لەکاتی میراتدا........
خزم و کەسوکار لەکاتی غوربەتدا .......
خۆشەویستی ڕاستەقینە لەکاتی نەمانی بەرژەوەندیدا ...
ئیماندار لەکاتی تاقیکردنەوەدا ....
-----------------------
وەرگێڕانی:- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بەجدی ئەمە یانی چی؟
"تەڵاق زۆر لە سوتاندن وکوشتن باشتره"

- خوای گەورە، زاناو داناو حەکیمە وکاربەجێیه، ئەگەر تەڵاق و جیابوونەوەی بەڕێگەیەکی ناچاری چارەسەری کێشەکان دانەنایە، بەهیچ شێوەیەک لەقورئانی پیرۆزدا باسی نەدەکرد.

- یانی چی؟؟؟؟ ژنەکە بسوتێنی یان خۆی بسوتێنێ، یان جاری وا هەیە بەپێچەوانەوە پیاو خۆی لەبەین دەچێت، کەئەمانەش لەبەر کێشەکانی نێوان ژن و پیاوە، باشە جیا ببنەوە باشتر نییە، هەرکەسەو بۆ ماڵ و ژیانی خۆی؟؟ بۆ دونیا وێران دەبێت.

- ئەم کۆمەڵگایە بۆ وای لێهات، بۆ چارەی هەموو کێشەکان بووە بەکوشتن و سوتاندن و لەناوبردنی یەکدی؟؟ ئەمانە سیفەتی سەردەمی جاهلی و نەخوێندەوەرین و پێویستی بە تەڕاجوع و موراجەعەیەکی جدی هەیە

#تریفە_جلال
#ژن #ژنان
#خێزان #پەروەردە

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دەرمانێکم بۆ بنوسە گێژم نەکات!

یەکێک لە هۆکارەکانی کە خەڵکی سەردانی پزیشکی دەروونی ناکەن لەکاتێکدا کە پێویستییان پێیەتی بەهۆی ئەوەوەیە کە دەترسن دەرمانەکان گێژیان بکات و وڕببن پێی، چونکە هەتا ئێستاش خەڵکی وادەزانن کە دەرمانی دەروونی تەنها هێورکەرەوە (موهەدیئات)ە!
لەکاتێکدا دەرمانە دەروونییەکان وەکو چارەسەر بەکاردەهێندرێن و زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان بە دەرمانەکان باشدەبن و چاکدەبنەوە. چەندین جۆری دەرمانی دەروونی هەیە.
نەخۆش زۆربەی کات لە لای پزیشکی دەروونی داوا دەکات دەرمانێکی بۆ بنوسرێت کە خەولێخەر نەبێت و گێژنەبێت پێی، چونکە ئەگەر گێژی بکات ئەوە ناتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی بکات.
لە رۆژگاری ئەمرۆدا چەندین دەرمانی دەروونی هەن کە نابنە هۆی گێژبوون و نەخۆش دەتوانێت بە رۆژ بیانخوات و ژیانی ئاسایی خۆشی بکات.
کەواتە ئەو باوەرە هەڵەیە لەبیربکە کە دەڵێت: "دەرمانە دەرونییەکان هەموویان خەولێخەرن"
ئەگەر پێویستت بە چارەسەری دەروونی هەیە و نارەحەت بوویت بەدەست گرفتە دەروونییەکەتەوە، دوودڵ مەبە و سەردانی پزیشکی دەروونی بکە هەتا دەرمانت بۆ بنوسێت! و لە نارەحەتی دەربازت ببێت..
هەرچەندە مەرج نییە پزیشک راستەوخۆ بریاربدات بۆ بەکارهێنانی دەرمان! بەلکو لەوانەیە سەرەتا بریاری چارەسەری دەروونی و رێنمایی بدات...
بەهیوای دەرونێکی ئاسودە

#پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی #دەرووندروستی #دەرووندروستی_منداڵ

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئەو حەوت خاڵانە چین کە دەبێت پەروەردکار پەیڕەوی بکات بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دروست لە نەوەیەکی تەندروست:

ئەگەر پەروەردەکردن بە دروستی بێت ئەوا کێشەکانی کۆمەڵگا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات.لە بنچینەوە پەروەدە ئسلوب و ڕەفتارە ئەگەر نایزانین با پرس بکەین و فێر بین.
( با دەست پێکی نوسینەکەم بە نمونەیەک باس بکەم:لە ڕێستورانتێک دانشتبووم منداڵیکی ٥ ساڵان وەک هەر سیفاتێکی ئاسایی تەمەنی خۆی ماوە ماوە دەیوت بابە برسیمە لە ناکاو باوکەکە کە زۆر بە مچ و مۆڕی دانیشتبوو یەک شەقی لە کوڕە بچکۆلانەکەی داو کوڕەکەی دەستی بەگریان کرد و دوای ئەوە دیاربوو دەستی بەرەو دایکەکە ڕادەوەشاند دەیوت خەتای تۆیە نەتزانی منداڵەکە پەروەردە بکەیت،دەمویست لە شوێنی خۆم پێی بڵێم کاکی بەڕێز تۆ ئەو منداڵ و ژنەت هێناوە بۆ پیاسەکردن و دڵخۆش بوون یان بۆ ئەشکەنجەدانی دەروونی؟) بێگومان ئەو منداڵە کە گەورە دەبێت بەکارهێنانی ڕەفتاری توندوتیژی لای ئاسایی دەبێت.
ڕۆژانە هەر هەموومان کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە لەدەورمان دەبینین و گوێمان لێدەبێت ،هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنمەوە بۆ پەروەردەی نا دروست. منداڵ و خێزان و کۆمەڵگا وەک زنجیرەن پێکەوە گرێدراون ،لەناو خێزان ڕۆڵی دایک و باوک زۆر گرنگە لە پەروەردەکردن، بەڵام دایک ڕۆڵەکەی تایبەتە و ڕاستەوخۆ ئەو وزەی هەیەتی بۆ ماڵ و منداڵەکەی دەگوازرێتەوە کەواتە ئەگەر دایکەکە توندو تیژی یان ڕەفتاری ناشرینی بەرامبەر بکرێت لەلایەن باوکەکەوە یان هەر تاکێکی تر( کە ئەوەش بیگومان لە پەروەردە توندڕەوی پیاوەکەیە یان تاکەکەیە کە بەو جۆرە پەروەردەکراوە) ئەوا لەئەنجام دایکەکە وزەی نەرینی و توندڕەو دەداتە خێزان و منداڵەکەی،بەوەش نەوەیەکی ناتەندروست دەخاتە ناو کۆمەڵگا.لێرەوە زۆر بەجوانی شێوەی زنجیرەکە بە دیار دەکەوێت کە باسمان کرد.
یان کاتێک دایک و باوک ناتوانن باسی پەروەردەی سێکسی بۆ منداڵەکانیان بکەن ئینجا لەبەر شەرمە یان بێ باکیە،ئایا منداڵ چۆن دەزانی بەرکەوتەو لێکەوتەی دەست درێژی وگێچەلی سێکسی چییە؟لەو جۆرە باسە زۆر شتی تریش دێتە ئارا و هەمووی لە پەروەردەکردن سەرچاوەی گرتووە...
ئەو حەوت خاڵەی کە والە کەسایەتی منداڵەکەت دەکات بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوونی زیاد بێت، وادەکات نزیک بێت لەخۆت وەک دایباب (پێویستە ڕۆژانە دووبارەبکرێتەوە):
١-هەمیشە پێی بلی( خۆشم دەوێی)بەوە دڵی منداڵەکەت پڕ لە خۆشەویستی دەکەی بەرامبەر خۆت و دەورو بەر.
٢-پێی بڵی(تۆ گرنگترین کەسی لەژیانی من)بەوە هەست بە دڵنەوایی دەکات.
٣-پێی بڵی (باوەڕم پێتە) بەوە جۆرێک لە متمانە بەخۆ بوونی پێ دە بەخشیت.
٤-پێی بڵی(تۆ کەسێکی زیرەکی) بەو جۆرە وایلێدەکەی باوەڕی بەخۆی هەبێت.
٥- پێی بڵی(تۆ گەورەترین دیاری کە خوا داویەتی بە من) منداڵەکەت لێرە هەست بە بوونی خۆی و خۆشی ژیان دەکات.
٦-پێی بڵی(کە پێدەکەنی هەموو ژیان لای من ڕووناک دەبێت)بەوەش فێری وزەی ئەرێنی و دڵخۆشی دەکەی لە ژیان.
٧-پێی بڵی(شانازیت پێوە دەکەم)بەوە هاندەری دەبیت وەک دایباب بۆ زیاتر کاری چاکە.
بیر بکەرەوە کە منداڵێکی خاوەن کەسایەتییەکی نەرم و نیان و لەسەرخۆ و بەهێز دروست بکەیت وەک دایباب یان پەروەردکار ئەوا چ خزمەتێکی کۆمەڵگات کردووە!لەبری ئەوەی کەسایەتییەکی توندڕەو دروست بکەیت ،بیرتان بیت کەسایەتی دروست دەکرێت لە منداڵییەوە. ئەوەش بەدەست دایک و باوک و خێزان و قوتابخانەیە کە چۆن دروستی دەکەن. واتە بەگشتی پەروردکار کەسایەتی دروستی دەکات .

دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
مامۆستای زانکۆ
پسپۆری پزیشکی دادوەری

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بابەتێکی گرنگ بۆ خوێندکاران

پۆلی دوانزەی ئامادەیی و تاقیکردنەوەی وزاری
خوێندکاری ئازیز... ئەم ڕێنماییانە سودیان هەیە بۆت:
یەکەم. ئامانج و پلان دابنێ و هەوڵبدە:
بەشێوەیەک کە گونجاوە بۆ کەسییەتی و تواناکانت، بەرنامەیەک بۆ ئەم ماوە دابنێ لە رووی دابەشکردنی کاتەکانی خوێندن، کاتی خوێندنی هەر وانەیەک، کاتی پشوو و حەوانەوە، کاتی هەستان و خەوتن، پیاچوونەوەی وانەکان، ....
 ئامانجت لە خوێندن و هەوڵدان، یارمەتیت دەدات بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن و پاڵنەری سەرەکییە بۆ هەوڵدان.
 پلانەکەت دەبێتە هۆی سودوەرگرتنی زیاتر لە کاتەکان و دەتپارێزێت لە بەفیرۆچوونی کات. دەزانیت رۆژانە چی بکەیت و چی لەسەرت پێویستە...
 هەرگیز کات بەفیڕۆمەدە و بەردەوام هەوڵبدە و تێبکۆشە، لە چوارچێوەی ئەو پلان و بەرنامەی کە داتناوە.
دووەم. پشوو وەرگرتن و حەوانەوە:
پێویستە بەشێکی گرنگی کاتەکانت بۆ حەوانەوە دابنێیت، بەتایبەت ئەم سێ لایەنەت بیرنەچێت:
 خەوی پێویست؛ نابێت کەمتر لە 7 سەعات لە شەو رۆژێکدا بخەویت. ئەم کاتە بۆ حەوانەوەی مێشک پێویستە، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرە بۆ باشکردنی هەڵگرتنی زانیارییەکان.
 کاتی پشوو و چێژوەرگرتن؛ لەم ماوەی کە پێش تاقیکردنەوەکانە، هەفتانە یان دە رۆژ جارێک، تاقێکی کاتەکەت بۆ کاتبەسەربردن لەگەل خۆشەویستان دابنێ، بۆنمونە پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەک تاقی ئێوارەکەی بۆ چونە دەرەوە لە ماڵ یان کات بەسەربرن لەگەڵ خێزان دابنێ.
 لەکاتی سەعیکردندا، ناوبەناو پشوو وەربگرە، بۆ نمونە دوای هەر 40 خولەک سەعیکردن 5 بۆ 10 خولەک پشوو وەربگرە. مێشکت پێویستی بە دووبارە ئامادەباشی هەیە بۆ خوێندنی داهاتوو!
سێیەم. شێوازی دروستی ژیانی رۆژانە:
ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە بەشێوەیەکی دروست و گونجاو، هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و فشارەکانی خوێندکار، لەو بارەوە ئەم کارانە گرنگ:
 خەوتن و هەستان لە کاتی دیاریکراو.
 خواردنی تەندروست و نانخواردن لە کاتی خۆیدا.
 پاکوخاوێنی جەستە و گرنگیدان بە تەندروستی جەستە.
 وەرزشکردنی ڕۆژانە.
 دورکەوتنەوە لە شاشە و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، یاخود دیاریکردنی کات بۆ بەکارهێنان.
 ناچالاککردنی هەژمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چوارەم. شێوازی دروستی هەوڵدان:
یەکێك لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە خوێندن، بریتییە لە زانینی ڕێگاکانی هەوڵدان و سەعیکردن، نەک زۆری کاتی سەعیکردن. لەو بارەوە ئەم خاڵانە گرنگن:
 بەکارهێنانی ڕێگا جیاوازەکانی خوێندن و هەوڵدان؛ وەکو هێڵکاری مێشک (مایندماپ)، پێکەوەبەستنی زانیارییەکان (چەنکین)، وەرەقەی ستیکەر، دروستکردنی پرسیار، ...
 پیاچوونەوە؛ یەکێکە لە ڕێگە گرنگەکانی فێربوون، بریتییە لە پیاچونەوەی ئەوەی خوێندراوە، ئەمەش بە سێ هەنگاو، ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی بەشەکە، دوو سەعات دوای تەواوبوون، ڕۆژی دواتر پێش دەستکردن بە بابەتێکی تر.
 دروستکردنی پرسیار و وەڵامدانەوەی بەشێوەیەکی هزری و فکری و لەناومێشکدا؛ بۆ هەر لاپەرەیەک کە دەیخوێنێتەوە، خوێندکار پرسیار لە بارەی بابەتەکە دروست بکات و دواتر خۆی لە مێشکی خۆیدا وەڵامەکەی بڵێت.
پێنجەم. بیرکردنەوەی ئەرێنی:
هۆکاری بنەڕەتی و سەرەکی سەرکەوتن لە ژیان، بریتییە لە بیرکردنەوەی ئەرێنی و واقیعی. بەتایبەت لە بواری خوێندن و فێربوون، بیرکردنەوەکانی تاک کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر سەرکەوتنی خوێندکار. لەوبارەوە ئەم خاڵانە گرنگن:
 با بیرکردنەوەکانت واقیعی بن؛ تۆی خوێندکار ماوەی چەند مانگێکە هەوڵدەدەیت، بەهۆی هەوڵەکانتەوە توانیوتە بەشداری لە تاقیکردنەوەی وزاری بکەیت، کاتێکی زۆرت لەبەردەستە بۆ خوێندن و هەوڵدان، ئەوانەی کە نمرەی بەرز دەهێنن هەمان بارودۆخی تۆیان هەیە، هەمووان یەکجۆر پرسیار و هەمان کاتیان هەیە بۆ هەوڵدان و وەڵامدانەوە. دەبینیت بارودۆخەکە بۆ هەمووان وەک یەکە، پێویست ناکات بیری نەرێنی و ناواقیعی وەکو ناتوانم، کات بەشناکات، سەرکەوتونابم، ... لە مێشکت دابنێیت. بەڵکو بڵێ؛ "من دەتوانم و بارودۆخەکە بۆ هەموومان وەکو یەکە".
 وشەی ئەرێنی و ڕاست بەخۆت بڵێرەوە؛ ڕۆژانە ئەم دەستەواژانە دووبارە بکەوە؛ "دەتوانم"، "زۆرباشم"، "سەرکەوتووم"، .... لە ژورەکەت وتەیەک یان وێنەیەک هەڵبواسە کە هەمیشە بیرت بکەوێتەوە کە تۆ گەیشتوویتە ئامانجەکەت.
 مێشکت بەشتی لاوەکییەوە مەژغوڵ مەکە؛ ئەرکی تۆیە کە لە ئێستاد خۆت دوربخەیتەوە لە کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، ئەم ڕووداوانە بیری نەرێنی و ناواقیعی و بێهیواییت بۆ دروست دەکەن. ئەرکی تۆ لە ئێستادا خوێندنە، لە داهاتوو بەشداری هەموو ئەو چالاکییانە دەکەیت کە گرنگن بۆ ژیانت.
کۆتایی:
بەردەوام هەوڵی خۆت بدە، کات بەفیڕۆ مەدە، سەرکەوتن بەدەستبهێنە.

د.جەعفەر عومەر
پسپۆری پزیشکی دەروونی

#پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی #دەرووندروستی_منداڵ #یانەی_پەروەردەیی #لەپێناوپەروەردەدا

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی!
خۆکوژی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن، دیاردەیەکی جیهانییە، بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە (٧٠٠٠٠٠) حەوتسەد هەزار کەس بە خۆکوژی دەمرن، واتە هەر (٤٠) چرکەیەک و مرۆڤێک خۆی دەکوژێت. لە ساڵی ٢٠١٩ خۆکوژی ڕێژەی (٪١.٣)ی هۆکارەکانی مردن پێکدەهێنێت و لەو ساڵەدا حەڤدەیەم هۆکاری مردن بووە، لەناو نەوجەوانان و گەنجاندا (تەمەنی ١٥-٢٩ ساڵ) چوارەم هۆکاری مردنە!
ڕێگری لێدەکرێت!
خۆکوژی دەتواندرێت ڕێگری لێبکرێت، ئەویش لەسەر بنەمای کارکردن لەسەر نەهێشتنی هۆکارەکان و ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە خۆیان دەکوژن. بۆنمونە بەدەمەوەچوونی خێزان بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان و مامەڵەی دروستی تاک و کۆمەڵ لەگەڵ کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، بنەمای سەرەکین بۆ چارەسەری ئەم کێشە جیهانییە، ئێمە لە کوردستان کەلێنی زۆرمان لە بواری ڕێگریدا هەیە کە زۆربەی پەیوەستە بە هۆشیاری تاک و کۆمەڵگەوە.
نیشانە ئاگادارکەرەوەکان:
هەندێک نیشانە هەن، ئەوە پیشاندەدەن کە کەسێک ئەگەری هەیە هەوڵی خۆکوژی بدات، هەرکات کەسێکمان بینی ئەو نیشانانەی هەیە، پێویستە بە زووترین کات هاوکاری بکەین و ڕزگاری بکەین. ئەو نیشانانەش بریتن لە:
- هەستکردن بە بێهیوایی و نائومێدی لە ژیاندا و ڕەخنەگرتن لە خود و خۆی بە کەسێکی بێنرخ ببینێت و بزانێت.
- قسەکردن لە بارەی مردن و ویستی مردن، بۆنمونە کەسەکە دەڵێت؛ "دەمەوێت خۆم بکوژم"
- گەڕان بۆ دەستکەوتنی هۆکارەکانی خۆکوشتن، بۆنمونە کوڕێکی گەنجە و بەدوای چەکدا دەگەڕێت.
- بوونی خەمۆکییەکی تووند لە لای تاک، جا بەهۆی بوونی نەخۆشییەکی دەروونییەوە بێت یان کێشەی کۆمەڵایەتی و عاتفی هەبێت.
- گۆشەگیری و خۆدابڕینی لە کۆمەڵ و خێزان.
- ڕەفتاری نامۆ و جیاواز، بۆنمونە سەردانیکردنی خزموکەسوکار و داوای گەردنئازادی بەبێ هۆکار، یان سەردانیکردنی سەرقەبران لەکاتێکدا کە خوی ئەو نەبووە و پێشت کاری واینەکردووە.
- نوسینی وەسیەت و نامە بۆ کەسانی تر، لەوانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ماڵئاوایی لە هاوڕێیانی بکات.
- گۆڕانکاری لەناکاو لە کەسەکەدا، بۆنمونە تێکچوونی خەو، توندوتیژی، دڵەڕاوکێ و ترسێکی زۆر، ..
هەرچەندە ناتواندرێت بە تەواوی بزندرێت کەسێک دەیەوێت خۆی بکوژێت، بەڵام ئەو خاڵانەی سەرەوە ئاماژایەکن بۆ ئەو کردەیە، هەرکات ئەو نیشانەت بینی هەوڵبدە لەگەڵ کەسەکە بمێنیتەوە، ڕێنمایی بکەیت، هاوکاری بکەیت لە چارەسەری کێشەکەیدا، پیشانی کەسانی پسپۆڕی بدەیت.

د.جەعفەر عومەر
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دکتۆرێکی دەرونی ئەگێڕێتەوە ئەڵێ جارێك نەخۆشێکی ئافرەتم هەبوو، هاتبوو بۆ چارەسەر وەرگرتن..
قسەیەکی ئەکردەوە دووبارە و دووبارە ئەیووت:
من جواننیم..
من باشنیم..
هاوسەرەکەم وام پێ ئەڵێت تۆ جوان نیت
تۆ باش نیت وەکو ئافرەتەکانیتر نیت
وتی من پرسیارم لێ کردووە تۆ ڕات چییە لەسەر ئەم بابەتە..؟!
ئایا تۆ وایت؟!
ئەیوت ئەو بەردەوام سوربوو لەسەر ئەوەی
من جوان نیم
من باشنیم
ئاخر هاوسەرەکەم وام پێ ئەڵێت
تۆ جوان نیت
تۆ باش نیت
تۆ جسمت جوان نییە و ...هتد
ئەیوت من هەر دووبارەم دەکردەوە ئایا تۆ وایت؟!
ئەو بەردەوام قسەی هاوسەرەکەی دووبارە ئەکردەوە..



کەواتە کێشەی ئێمە ئەوەیە هەموو ئەو قسانەی بەخۆمانی ئەڵێین هی دەوروبەرە
دەوروبەریش بە پێی ئەوەی ئەیانەوێت ئەمانبینن، بۆیە نابێ لەچاوی کەسێکیکەوە بڕوانینە خۆمان و حکوم بەین
قسەی خۆت بۆ خۆت باشترین پاڵنەرو هەستی خۆناسییە بۆ مرۆڤ

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

(لە کۆتایی شەودا) ،نەژن دەبێت بە دایک بۆ پیاو، نە پیاو دەبێت بە باوک بۆ ژن
.............................

(خیانەتی لێئەکردیت؟ نا ،ئالوودە بوو؟ نا ، لێی ئەدایت ؟ نا ، ئەو ئەیویست من دایکی بم نەک هاوسەری)
......
کە ژنێک وەڵامی غەریزەی سێکسی پیاوێک دەداتەوە ، دوای پڕۆسەکە نائاگاهیمان دەمانکاتەوە بە منداڵ ، ئیتر پیاوان حەز ئەکەن ژنەکان وەکو دایکیان بن ،ئاخر ژنیش تەنها لەو کاتەدا دەتوانێت بەبێ مەرج و پێداویستی خۆشەویستی و قوربانی بدات کە دەبێتە دایک بۆ مندالەکانی نەک بۆ هاوسەرەکەی، بەلام کاتێک دەبیتە هاوسەر و هاوژینی کەسێک ناتوانێت ئەمە بکات ، پیاو حەز ئەکات ئەگەر درەنگ ڕۆشتەوە ژنەکەی وەکو دایکی نیگەرانی بێت ، نەک لێی بپرسێتەوە ،
بۆیە مامەلەکە نادروست دەبێت و ئیتر دەست ئەکرێت بە کێشە ، ئاخر ژن ناتوانێت بۆ پیاو ببێت بە دایک ، کارەکە دیسان پێچەوانە دەبێتەوە.
کاتێک پیاوێک وەڵامی (غەریزە -رەمەک)ی سێکسی ژنێک دەداتەوە ، ئیتر ژنەکە حەز ئەکات پیاوەکە ببێت بە باوکی ، پیاویش ناتوانێت بۆ هاوسەرەکەی ببێت بە باوک ، باوک تەنها بۆ کچەکەی دەتوانێت بەبێ مەرج ببەخشێت ، زۆرینەی کچەکان نازداری باوکیانن ، هەروەکو چۆن زۆرینەی کوڕەکانیش نازداری دایکیانن ،کاتێک ژن بەردەوام داوا ئەکات داوای چونە دەرەوە داوای ماڵ ، داوای سەفەر ، مەرج و مەرج کاری ، پیاو ناتوانێت ئەمە بکات ، ئەمانە تەنها بۆ منداڵ بە بێ مەرج دەکرێت ، دیسان کێشە سەر هەڵدەداتەوە.
.........................................
(ڕۆشنبیر کە سێکە کە هۆشیاری زیاترە لە زانین)
زانین بەرکەوتنە لەگەڵ کەڵکە بوون، بەڵام هۆشیاری کشانە بەرەو ڕوناکی ، ئامێرێکی مۆسیقی لە ماڵدا دەتکات بە خاوەنی ئامێرەکە ، بەڵام ناتکات بەژەنیار ، مرۆڤ بۆ ئەوەی ببێتە ژەنیارێکی باش تەنها ناسینەوەی نۆتە و ژێ بەس نییە ، دەبێت ئەزموونی هەبێت ، ئازاری هەبێت ، شادی هەبێت ، گریانی هەبێت ، پێکەنینی هەبێت.

هەبوونی پارجەیەک کاگەز وەک بڕوانامە، دەیسەلمێنێ کە ئێمە خوێنەوارین بەڵام نایسەلمێنێ کە ئێمە هۆشیارین ،بزنس و سەرمایەیەکی گەورە دەیسەلمێنێ تۆ پارەداریت ، وەلێ نایسەلمێنێ کە تۆ خاوەن ویژدان و ئاکاریت ، تاج و نەجمەیەک دەیسەلمێنێ سەربازیت ، بەڵام نایسەلمێنێت سەرکردەیت ، سەرکردە کەسێکە کە لەسەر سفرەی مالەکەی دواین کەسە نان دەخوات ، سەرکردە کەسێکە تا ئەوانی تر تێر نەبن ، دەست نابات بۆ نان ، لەم غەریزەیەدا زۆرجار ئاژەڵەکان لە ئێمە فامیدەتر و هۆشیارترن ، سەرکردەی گەلە گورگێک یان رەوە باڵندەیەک کە کۆچ دەکەن هۆشیاری و ئەزموونەکەی دەیخاتە پێش کاروان ، نەک لە دواوە خۆی بپارێزێت.

ڕۆشنبیر کەسێک نییە پارێزەرە یان توێژەرە، یان پزیشکە ، یان دکتۆرای هەیە ، یان خەریکی شیکاری چەمکە گەورەکانی فەلسەفەیە، ئەمانە بەرهەمی زانین ، ئەمڕۆ براوسەرێکی وەک گوگڵ هاردێکی کۆمپیوتەر ، ئەشێ لە هەموومان توانای زیاتر بێت ، هەر بۆیە پیشەسازی نوێ بوکەڵەی پلاستیکت بۆ دروست ئەکات ، تا چێژ ببینین نەک ئەزموون بکەین ، زانین چێژە ، کورت و تێپەڕە بەڵام هۆشیاری قورس و سەنگینە دەزانێت درێژخایەنە ، تەنهایی و دڵتەنگی و شادی دوای بوکەڵە دەست پێدەکات، هۆشیاری دوای زانین دەست پێئەکات.

بەکورتی مەرج نییە ئەوانەی بروانامەی بەرزیان هەیە ،نازناو و پاشناوی جۆراو جۆریان هەیە ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانیان جێگیر بێت ، کێشەکە ئەوەیە زانین سەر بەگۆبەنە ، خاوەنەکەی دەکاتە مرۆڤێکی فوتێکراو ، لەهەموو وردەکاریەک دەپرسێتەوە ، بەڵام هۆشیاری نا ، هۆشیاری تێڕادەمێنێت و بیر دەکاتەوە.
....................
(ئەگەر گفتوگۆی نێوانمان کۆتایی هات ، ئەگەر رێگاکان دووبارە داخران ،، ئەگەر جیابووینەوە و بەیەکتری نامۆبووین ، دوبارە با یەکتری بناسینەیەوە)

دوبارە بیری یەکتری بهێننەوە ، کاتێک لەناو هەزاران کەسدا ئێوە یەکتریتان هەڵبژارد ، کاتێک پارەتان نەبوو بەڵام دڵشاد بوون ، کاتێک خەریکە بەیەکتری نامۆ دەبن ، دووبارە دانیشتن بیر بکەنەوە چیتان چەشت ؟ چەندتان بەڕێکرد ؟ چەندتان ماوە ؟ چی لەدەست ئەدەن ؟ چی بەدەست ئەهێننەوە؟ ئەوکاتە باشتر لە شتەکان تێدەگەن.
...............................
درەختێک هێلانەی (تاق تاقکەرە)ی لەسەر بوو ، کۆمەلێک منداڵ درەختیان بڕیەوە.

پرسیان (هۆ درەختی بە ئەزموون و پیر بۆچی بڕایتەوە؟)
درەخت وەڵامی دایەوە (نەمتوانی هیچ قسەیەکیان لەگەڵ بکەم)

پرسیان (هۆ تاقتاقکەرە، هێلانەی تۆ بۆچی کاولکرا؟)
تاقتاقکەرە وەلامی دایەوە لەبەر ئەوەی (شەو و ڕۆژ قسەم ئەکرد)

ئەڵێن وشە و قسە وەکو باران وایە یەکەمجار باری زۆر گەورە و پیرۆزە ، دووەمجارە باشە ، سێیەمجار ئیتر ناجاریت بەرگەی بگریت ، چوارەمجار دەبێتە کێشە.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ كۆمێنت يا شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته‌ له‌ گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=sharep

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

جارێکیان سەیارەی کەسێکی ئەزیزمم لە کوردستان بۆ گەشتەکەم وەرگرت، هەر کە یەکەم ڕۆژ چوومە نێو ئۆتۆببێلەکە و پێمکرد وەکو هەر سەیارەیەکی تر ئەودیوی سوکانەکەی بووە چراخان و ئیدی یەک یەک ئیشارەتەکان بێجگە لەوەی مەکینەکە گوژانەوە!
ئەوە ئاگادارکردنەوەی گرفتێکی ئۆتۆمبێلەکە بوو، دەبوو دابەزمەوە و تەلێفۆنێک بۆ ئەو ئەزیزەم بکەم!

پێم گۆت: کە شتێکی ئاوا هەیە، ئەو بە پێکەنینەوە گۆتی: نا خەمت نەبێ ئەوە دەمێکە وایە، بەنزینی ئێرە پیسە دیارە هی ئەوەیە!
وتم ئاخر داگیرسانی ئەو ئیشارەتە لەخۆوە دروست نەبووە، کەواتە نابێ لێی بخوڕین، دەبێ سەرەتا چارە بکرێ، ئەو وتی: چەندین جار هەر لەسەر ئەوە بردوومە بۆ لای فیتەر و شتیوا، لە کۆمپیوتەری دەدەن و دەڵێن: ئاها ئەوە و ئەوەی شکاوە یان سوتاوە، سەد دۆلارێکم لێ وەردەگرن و دوایە وای لێ دێتەوە! بەکورتی ڕازی کردم کە دەبێ ئاوا لەسەری بڕۆم و بەحیسابی ئەو هیچ کێشەی نابێ!

دانی پێدا دەنێم کە سەرەڕای هەڵبوونی ئیشارەتی مەکینەکە منیش بە قسەی ئەو لەسەری دەڕۆشتم، بەڵام هەرگیز بۆم ئاسایی نەبوو، ئەوەتا ئێستاش دوای چەند ساڵێک بیرم نەچۆتەوە و لێرە باسی دەکەم!

ئەوە بۆ لەم بابەتەدا باس دەکەم؟
لە ڕاستیدا ئەوە بۆم جوانترین وێنایە تا ئێمە لە هەڵبوونی مەکینەکەی جەستە و دەروونی خۆمان تێبگەین!

چۆن کاتێک ئۆتۆمبێلەکەمان کێشەیەکی دەبێ و گڵۆپی مەکینەکەی دادەگیرسێ، ئێمەی مرۆڤیش خزمەتگوزاریی لەوەش باشترمان هەیە بۆ ئەو کاتانەی کە جەستە یان دەروونمان گرفتێکی ڕووبەڕوو دەبێتەوە یان پێویستمان بە پشوویەک هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەین پێویستمان بە کەمێک ئاگامەندی زیاترە، چونکە ئەو گڵۆپەی ئێمە لەنێوەوەی خۆماندایە و لەڕێگای هەست و ئاگاییمانەوە درکی پێ دەکەین!

با پێکەوە سەیرێکی هەڵبوونی گڵۆپەکانی نێوەوەی خۆمان بکەین، کە چۆن ئێمەش گڵۆپی جیا جیامان وەکو ئەوەی سەر داشبڵی ئۆتۆمبێلێک هەن وەلێ گڵۆپی داگیرساوی ئێمە تەنها لە ڕێگەی هەستکردن و ئاگاییمانەوە بۆ نمونە وەکو: ترس، نائارامیی، ئازار، تووڕەیی، خەمباریی، ئیرەیی، بێزاریی و برسیبوون و تینووبوون و ئازار و هتد پێشانمان دەدرێتەوە، ئیدی هەندێک لەو ئیشارەتانەی ئێمەی مرۆڤ وەکو تینوویەتیی و برسیبوون و هتد زۆر ئاسان هەستیان پێ دەکەین، بەڵام ئیشارەتی ترمان هەن کە ڕەنگە هەموو ژیانمان بخەنە مەترسییەوە کەچی گڵۆپەکە نابینین یان هەستی پێ دەکەین بەڵام نامانەوێ کاری پێ بکەین، چونکە ڕەنگە فێرنەکرابین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خۆماندا بکەین، زۆر جار ئەو درکپێکردن و دانپێدانانە کەمێک پاڵنانی بەو ئێگۆ ساختەیەوە پێویستە کە نۆڕمەکانی کۆمەڵگە و پەروەردەیەکی هەڵە تێماندا گەورەیان کردووە، بێگومان ئەو پاڵپێوەنانی ئێگۆیەشمان گەڕانەوە بۆ نێو ناخێکی ڕەسەنتری خۆمانە کە ئارامیی و ئاسودەیی زیاتری تێدا، ئەوە ڕاهێنان و دیسیپلین و ئەوجا هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی دەوێ!

لە ناخی هەر یەکێکماندا بە سروشتی و تەنانەت لە یەکەم ڕۆژی هاتنە دنیاوە و لەوکاتەی کە منداڵێک مەلۆتکەیە، لەوکاتەی نە زمان دەزانین، نە لەهیچ تێ دەگەین، نە هەستەکان دەناسین، وە نە دەزانین کە داخۆ ئەسڵەن بوونمان هەیە یان نا، تەنانەت لەو کاتەشدا پێوەرەکەی نێو ناخمان بوونی هەیە، بەڵام ئەوکاتە باسەکە ئەخلاق و ئێتیک و مۆڕاڵ نین، بەڵکو هەستە سەرەکیەکە هەستکردنە بە برسیبوون و تینووبوون و ئازار، بەڵام لە قووڵاییدا پێوەرێک لە ناخی ئەو مەلۆتکەیەدا هەیە، پێوەرێک کە ئەو شتانەی لە ژینگەی ئەو منداڵەدا ڕوو دەدەن و پەیوەندیان بەوەوە هەیە تۆماریان دەکات، دەتوانین بەو پێوەرە بڵێین: شکۆی مرۆڤ، بۆ نمونە ئەگەر دایک و باوکێک بە هاتنی منداڵەکە دڵیان خۆش بێ و بتوانن باوەشێکی ئارامی پێشکەش بکەن و لەگەڵیدا میهرەبان بن و لێ نەگەڕێن برسی بێ، هەستی قووڵی ئەو مەلۆتکەیە ئەوە تۆمار دەکات کە "هەموو شتێک باشە و لەشوێنی خۆیدایەتی، بەڵام بە پێچەوانەوە، گەر منداڵێک بە میهرەبانییەوە پێشوازیی ئەو ژیانەی لێ نەکرێ و باوەش و هەستێکی ئارام و دڵنیایی پێشکەش نەکرێ و لێی بگەڕێین بگریی ئیدی بە هەر هۆکارێک بێ، ئەو پێوەرە بەو منداڵە ساوایە دەڵێ:
هەموو شتێک لە شوێنی خۆیدا نییە و بوونی مەترسی لە سەر گرنگیپێدان و پێدانی هەستی خۆشەویستی میهرەبانی هەیە، ئیدی ئەم هەستە نەرێنییە لەناخی قووڵی ئەو مەلۆتکەیەدا تۆمار دەبێ، بێگومان ئەو نازانێ بۆ یان ئەوە چییە کە لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵام دەزانێ کە شتێک لە شوێنی خۆیدا نییە، ئەوەندەش بەسە کە ڕەنگە بۆ هەموو تەمەنی بەدوای شتێکدا بگەڕێ کە نەزانێ چییە؟!

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

پێش ئەوەی گوڵ بمرێت
..................
مێشکی مرۆڤ لە دوو نیوەگۆ پێک دێت لای ڕاست کە پەیوەستە بە سۆز و هەست و شیعر و گۆرانی و مۆسیقا و بابەتە ڕۆحییەکان ،
لای چەپ کە بەرپرسە لە ژمارە و ماتماتیک و لۆجیک ،

لەدەرەوەی مرۆڤیش چیرۆکەکە دوو نیوەگۆ هەیە کە یەکێکیان نوێنەرایەتی لایەنە مادی و سەختی و توندیەکە دەکات و یەکێکیان نوێنەرایەتی ماڵ و هاوژین و منداڵ و بەزەییەکان دەکات .

لەگەڵ ماتریاڵ و مادەدا دەبێت لۆجیکی بین ، بەڵام لەگەڵ کەسەکاندا نابێت بە ژمارە و ماتماتیک و لۆجیک مامەلە بکەین ،
ئەگەر بمانەوێت شاخێک بروخێنین ، دەبێت دەقاق و شۆفڵ و تەقینەوە بێنین ،هیچ هۆنراوەیەک ناتوانێت تونێلێک دروست بکات ، تونێلەکان بەرهەمی پڕگاڵ و ڕاستە و ژمارەن ، هەروەکو چۆن هیچ لێکدان و دابەشکردن و لێدەرکردنێک ، ناتوانن دڵێکی غەمگین یان شاد بلاوێننەوە ،
ئەگەر بمانەوێت لە ماڵێکدا بژین ، دەبێت هەستەکانمان بخەینە کار ، لۆجیک کاری ڕۆبۆت و کارگە و تاقیگەکانە .
ـــــــــــــــــــ
لێرەوە کێشەکە سەر هەڵدەدات ، هاوسەرەکان ، سیستەمە سیاسی و دەولەتیەکان ، مرۆڤ دەخەنە بەردەم تەنها یەک نیوەگۆ ، ئەو ژنانەی پیاوەکانیان تەنها وەک بانک و پارە و ئوتومبیل و بنەمالە و ڤێلا دەبینن و ئەو پیاوانەشی کە تەنها ژنان وەک بابەتێکی لەشولار و جوانی و سێکسواڵێتی دەبینن ، پاش ماوەیەک کارەکەیان دەبێتە ڕۆتین.

گەورەترین کیشەی خۆشبەختی ئەوەیە کە وەک شتەکانی تر دەبێت بە ڕۆتین ،ڕۆتینێکی ڕۆژانە ،

هیچ باڵندە و ئاژەڵێک لە ناو ماڵدا ڕاوچی نیین ، باڵندە لە ئاسمانەوە ، دوری نێچیرەکەی و ژمارەی لێکدانی باڵەکانی و خێرایی جوڵەی با و جوڵەی نێچیرەکەی حساب دەکات ، کە هاتە مالەوە بۆ بێچوەکانی دەخوێنێ ، وشکیان ئەکاتەوە یاریان لەگەڵ دەکات.

هایدگەر دەیگوت (نیگەرانی بەشێکی دانەبڕاوە لە وجودی مرۆڤ)

چونکە مرۆڤ ئەمە ناکات بۆیە بگاتە هەر پلەو ئاستێکی ئیداری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ، هێشتا هەر نیگەرانە.
..........................
لێرەوەیە کە هەمیشە وەها خەیاڵ دەکەینەوە کە ژیانی پێشهاوسەرگیری و دەستگیرانداری خۆشتر و باشتر و بێکێشەتر بوو بەڵام لە راستیدا پێش هاوسەرگیری هەموو (تەرکیز-کۆڕوانینی) ئێمە لەسەر دەنگ و نامە و چاو و لەشولار و سۆزە ، بەڵام دوای هاوسەرگیری دۆخەکە تەواو دەگۆڕێت هەموو تەرکیز دەگۆڕێت بۆ سەر مامەڵە.

هەروەک چۆن پێش هەڵبژاردنەکان دۆخەکە تەنها تەرکیزی لەسەر بەڵێنەکانە ، شەقامتان بۆچاک ئەکەین ، داتان دەمەزرێنین ، بیمەتان بۆ ئەبڕینەوە ، کە هەڵبژاردنەکان تەواو دەبێت ، لۆجیک دەڵێت بودجە بەش ناکات ، ناتوانین ئەم هەمووە دابمەزرێنین ، پەیوەندییەکە لێرەوە دەست ئەکات بە ساردبونەوە و بێ متمانەیی ، جا ئەو پەیوەندییە تاکە کەسی بێت لە نیوان دوو مرۆڤ ، یان دەستە جەمعی بێت لە نیوان گروپ و پارت و کۆمەڵگاکان.

مامەڵەش دۆخێکە سەر و سەدای لەگەڵ لۆجیک و بیرکاری و لێکدانەوە هەیە ، مرۆڤ کە کەوتە دۆخی لێکدانەوە دەست بەجێ دەبێتە هاوەڵی نیگەرانی .

چەندی تر بێم بەشوێنتا حازر ئەبیت ؟ کەی سەرێک لە ماڵی فڵان بدەین ؟ ئەم مندالە چۆن وابکەین داهاتوویەکی هەبێت؟ ئەمانە نیگەرانین ، نیگەرانی پاش پڕۆسەکە.
.............................
هەر بینایەک بۆ ئەوەی بە پێوە بوەستێت ئەبێت بەرزی و قوڵی پێکەوە وەربگرین ، هەر درەختێک بۆ ئەوەی بەرگەی زریان و شەختە بگرێت ، چەندێک گەڵا و گوڵ لە دەرەوە دەردەدات ، دەبێت ئەوەندەش لە ناوەوە ڕەگ دابکوتێت ،ئەوەی ڕەگی نەبێت جوانییەکەی با دەیلەرزێنێت و بەرگەی وەرزێک زیاتر ناگرێت ،
ئەوەشی گەڵا و گوڵی نەبێت و تەنها ڕەگ بێت وەک پەتاتە و سێوی بن عەرز دەجێتە ژێرخاک و هەمیشە لە تاریکیدا دەژی ، ئەوانەی تەنها وێنە و ڤیدیۆ و کاغەزی مۆرکراویان هەیە لەسەر بچوکترین شت دەبێت بە کێشەیان ، ئەوانەشی تەنها لۆجیک و لێکدانەوە و ژمارەی بانک و کۆشک و ئوتومبیل و ڤێلا و بارەگایان هەیە ، هەویا و ئاڵهە و نائومێدی بە بێدەنگی دەیانکوژێت.
..........................
هەور بەسەر گوڵێکی وشکدا بارانی باراند و پێی گوت باشترین دڵۆپە ئاوی شیرینم هەڵگرت و هێنام بەسەر تۆدا ڕشتم بۆ ئەوەی کەمێک تەپ و تۆزت بشۆمەوە و جوانیت دەرکەوێت ،

(خندید گل که دیر شد این بخشش و عطا
رخساره‌ای نماند، ز گرما گداختم)

گوڵ گیانی ئەدا کەمێک پێکەنی و گوتی :-
درەنگ کەوتیت قوربان ، گڕە و گەرما هەموو جوانییەکی ژاکانم و سوتاندی وا لەسەرمەرگی پەیوەندی نێوان چیرۆکی گوڵ و باراندایت.

ببارێن ، پێش ئەوەی درەنگ کەون ، بگەن پێش ئەوەی دڵ ، گوڵ ، پەیوەندییەکان بۆ هەتا هەتایە بمرێت .

نوقتە سەری دێڕ .....
..........................................
*هۆنراوەکە هی (پەروینی ئیعتیصامی)ە

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بۆ خۆتان کەرتان نییە ؟
.....................
عەزیز نەسین لە چیرۆکی (بۆچی لە وڵاتی خۆتان کەر نییە؟) چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشمان بۆ دەگێڕێتەوە :-
لەگەڵ پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی ئاشنایەتیم پەیدا کردبوو ، ڕۆژێک لە گوندەکانی لای خۆمان بەدوای شتی دەگمەن و کۆنە و ئاسار و عەتیقەدا دەگەڕاین ، باسی ئەوەی بۆ دەکردم چەند وڵات گەڕاوە ، چۆن فەرشی کۆنەی کڕیوە بە دە دۆلار و پاشان فرۆشتویەتیەوە بە پێنج هەزار دۆلار.

زۆر شوێن گەڕاین شتێکی وامان دەست نەکەوت دڵ بکاتەوە ، هەتا لە گوندێک بۆ ئاو خواردنەوە لەسەر کانییەک لاماندا ، بینیمان پیرە پیاوێک کەرێکی لاوازی پێییە و پارچەیەک فەرشی دڕاوی داوە بەسەر پشتی کەرەکەیدا ، پرۆفیسۆر دەست بەجێ چاوی پەڕییە پشتی سەری ئەمە ئەو شتەیە کە من چەند ساڵە بەدوایدا دەگەڕێم ، لە یەک سانتیمەترێک ١٢٠ گرێی تێدایە ، نرخەکەی لەسەروو ١٠٠ هەزار دۆلارەوەیە.

ئای بابە جا خۆ ئێستا راستەوخۆ بلێین ئەو فەرشەمان پێ بفرۆشە کابرا لەبەرچاوی ئەبێت بە ئەڵماس و گەوهەر ، چار چییە؟ هیچ ، سەرەتا ئەڵێین ئەو کەرەمان پێبفرۆشە ، دواتر کە دور کەوتینەوە داوای فەرشەکەی لێئەکەین بۆ سەر پشتی کەرەکە بەڵکو بمانداتێ .

دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر و داواکردنی نرخێکی زۆر و گوتنی هەموو عەیب و عاری کەرەکە ، لە پێنج هەزار لیرەوە ، ڕێککەوتن ، بە ٢٥٠٠ لیرە کەرەکە بکڕن ، ئەمە پارەی ئەسپێکی عەرەبی باش بوو.

دای جەند هەنگاوێک گەراینەوە وتمان کاکە ئەو فەرشەمان بەرێ بۆ سەر پشتی کەرەکە ، ئەمە ناگاتە سەر جادەی سەرەکی سەرما و گەرما ئەیکوژێت ، کابرای بەتەمەن گوتی ، هەموو خەزێنەی دنیام بدەنێ ئەو فەرشەتان پێنادەم ، پرۆفیسۆر چاوی پەریە پشتی سەری ، کابرای بەتەمەن گوتی قەینا ئەم نەقیزەیەتان پێدەدەم ، بۆ ئەوەی لە رێگا ئەگەر نەرۆشت بەم نەقیزەیە بەڕێی کەین ، دوای بێ هیوابوون لە فەرشەکە ، کابرای بەتەمەن بە گاڵتە پێکردنەوە ، هاوارێکی لێکردین ، هۆۆۆۆۆ کابرا ئەزانم ئێوە کەر کڕ نین و لەرێگا بەرەڵای ئەکەن ، هەر لێرە کەرەکە بەجێ بهێڵن ، با فەرشەکە بدەمەوە بەسەر شانیا و (بەکەرێکی تری بفرۆشم) من ئەمزانی ئێوە کەر ناکڕن ، (ئەگەرنا بۆ لە وڵاتی خۆتان کەر نییە؟)

پرۆفیسۆر لە کاتی ماڵئاوایی کردن و گەرانەوەی بۆ ئەمریکا ، نەقیزەکەی لەگەڵ خۆی بردەوە ، بۆ یادگاری لەبری ئەو ٢٥٠٠ لیرەیەی کە تێی سرەوێندراوبوو ، بۆ ئەوەی هەرکات نەقیزەکەی بینی بزانێت ئەو جارە خۆی مامەڵەی پێوە کراوە نەک کەرەکە
.........................................
*چینییەکانیش هەمان چیرۆکیان هەیە ، دەڵێن (هەرگیز ئەو دەفرە مەفرۆشە کە ڕۆژانە بەهۆی ئەوەوە چەند پشیلەیەکی پێ ئەکڕیت و دەفرۆشیت )

**هەرگیز ئەو فەرشە مەفرۆشە کە بەهۆیەوە ڕۆژانە یان سالانە چەند کەرێکی پێ ئەفرۆشیت

***هەرگیز دەستبەرداری ئەو شتانە مەبە ، کە گشت جارێک کۆمەڵێک خەڵکی پێ لەخشتە ئەبەیت

**** کورد دەڵێت (شوێنی کەروێشک لە وشکانیدا هەڵدەگرین و ئەوان دەیانەوێت لەسەر بەفرا لێمان وون بکەن)

*****زۆرینەی خەڵکی تۆیان ناوێت ، هەمووان هەڵوەدای فەرشەکەن ، وەڵامی فەرش فرۆشیش بۆ فەرش کڕ هەر ئەوەیە بلێی قوربان (بۆلای خۆتان کەر نییە؟)

حەمدی گوتەنی :-
(پێشەنگی قافڵە کەکەر بوو مەتاعی دیارییە
بۆ جەردەیەک زڕاندی کە ناوەخت وەکوو جەڕەس)

ئەوەی گوێدرێژێک دەکات بە پێشەنگ ، دەبێت چاوەرێ بێت فەرش و بارەکانی بە دەنگ بەرزکردنەوە و زەرەزەر بە دیاری ببرێتەوە بۆ لای جەردە و رێگر.

نوقتە سەری دێڕ ....
ــــــــــ
هیچ گورگێک لەبەر ڕەزای خوا ڕاوناکات بەڵکو لەبەر پێویستی خۆیەتی و هیچ کەسێکیش لەبەر کەری داماو پارە نادات تا لەرەنج و بار و ئاو کێشان رزگاری بکات ئەگەر فەرشێکی جوان و دانسقە بەسەر پشتیەوە نەبێت.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

هەر کەسێک کە دێتە ژیانمان، ڕووبەرێک لە جیهانی دەروونییمان دەگرێت.. بە ئەندازەی گەورە وبچوکی ئەو ڕووبەرە، لەدەستدانی ئەو کەسە ئازاربەخش دەبێت psychological grief.. بە ئەندازەی ئەو ڕووبەرەی خودا لە دڵت گرتوویەتی، لەدەستدانی خودا ئازار بەخش دەبێت spiritual grief... بۆیە کاتێک لە خودا دووردەکەویتەوە وهەست بە ئازار ناکەیت، بزانە کە ئەو ڕووبەرەی خودا لە دڵتدا گرتبووی، زۆر زۆر بچووک بووە...

كل من يدخل حياتنا، يشغل حيزا من عالمنا النفسي.. وبمقدار هذا الحيز ، يصبح فقده مؤلما.. وبمقدار الحيز الذي يشغله الله تعالى في قلوبنا، يصبح فقده تعالى مؤلما.. لذلك، اذا ابتعدت عن الله ولم تشعر بألم، فاعلم أن الحيز الذي شغله من قلبك كان ضئيلا..

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

..... گورگ ویستی وانەیەک فێری بێچووەکەی بکات و فێری ڕاوکردنی بکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بردییە لای مێگەلە مەڕێک و پێیگوت :-
بەڕاستی گۆشتی ئەو مەڕانە گەلێک بەتام و خۆشە پاشان ئامەژەیەکی بۆ شوانەکە کردو بە بێچووەکەی گوت زۆر ئاگاداری ئەمە بە، وە ئەو کۆلکەدارەی کە بەدەستییەوەیەتی زۆر بەئازارە .
لەو قسانەدا بوو بێچوەگورگ سەگێکی بینی دەهات و دەچوو بەدەوری مەڕەکاندا چاودێری دەکردن گوتی:- باوکە ئەو سەگە زۆر شێوەیەیان لە ئێمە دەچێت.
ئەویش پێی گوت:- کوڕی خۆم هەر کە ئەوت بینی هەڵێ و ڕاکە چونکە زۆربەی
نەگبەتییەکانی ئێمە لە سایەی سەری ئەو سەگانەوە بووە.
لەکۆتاییدا گوتی ڕۆڵەکەم
{ زۆر وریابە مەرج نییە ئەوەی شێوەی لە ئێمە کرد خێری بۆمان هەبێت }.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

- خەمخواردن لەو شتانەی کە نیمانە، بەفیڕۆدانی ئەو شتانەیە کە هەمانە !

- زۆربەی جار بۆ قەرەبووکردنەوەی چرکەساتێک وەستان، دەبێت هەزاران کاتژمێر ڕاکەیت.

دکتۆر// ئەنوشە

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

https://snapchat.com/t/hKANSl5A

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

هەرگیز ترسی نەخۆشی و مردن مەخە دڵی خۆتەوە..
هەمووشتێک بەدەست خوای گەورەیە..
کەواتە بەئارامی بژی....

پیرەمێردێکی چینی دوای ئەوەی بۆ ماوەی (٢٥)ساڵ پارچە ئاسنێکی بۆ گوێز شکاندن بەکار دەهێنا..
دواجار بۆی دەرکەوت کە بۆمبێکی کۆنە و نەتەقیوەتەوە..
واتا:
ماوەی (٢٥)ساڵ لەدەرگای مردنی داوە ،چونکە کاتی مردنی نەهاتبوو، خوا پاراستی و نەمرد....
کەواتە چاک بزانە:
مردن نەبەنەخۆشیە..
نەبە پیریە..
نەبە خواردن و نەبە....هتد...
ئەی:
ئایا وەرزش کردن تەمەن درێژ دەکات؟؟
ــ داهێنەری ئامێری ڕۆیشتن، لەتەمەنی (٥٤)ساڵیدا مرد...
ــ داهێنەری یاری بازدان لەتەمەنی (٥٧)ساڵیدا مرد..
ــ پاڵەوانێکی لەش جوانی لەتەمەنی (٤١)ٚساڵیدا مرد..
ــ ماڕادۆنای بەناوبانگ لەتەمەنی (٦٠)ساڵیدا مرد..
ــ جەیمس فولەری خاوەن پڕۆژەی شۆڕشی گرنگیدان بە جەستەو ڕاکڕن، لەکاتی ڕاکردندا لەتەمەنی (٥٢)ساڵیدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو مرد..

لەبەرامبەریشدا:
ــ داهێنەری شوکوڵاتە نۆتێلا لەتەمەنی (٨٨)ساڵیدا مرد.
ــ درووستکەری جگەرە (ونستون) لەتەمەنی (١٠٢)ساڵیدا مرد.
ــ دروستکەری (ئەفیۆن)ی هۆشبەر لەتەمەنی (١١٦)ساڵیدا بەبوومەلەرزە مرد..

ــ دیقەت بدەن:
کەروێشک هەر هەڵبەزو دابەزیەتی وبەردەوام ڕادەکات..
. بەڵام،
لە دەساڵێک زیاتر ناژی..
لەبەرامبەریشدا :
کیسەڵ لەتەمەنیدا وەرزش ناکات..کەچی تەمەنیشی لە(٤٠٠)ساڵ زیاترە...

پووخەتەی قسان...
ئەوەی لەسەر تۆیە جێ بەجێی بکەو هۆکارەکانی ژیان بەکاربێنە..
ئەوەی لەدەستت دێ لەچاکە ئەنجامی بدە..
وە دواتر...
پاک بخۆ..
تەندرووست بخۆ..
چێژ لەژیانت وەربگرە..
ئاسوودە بە..
خەم مەخۆ..
خۆت مەکە بە مامەخەمەو دونیا لەکۆڵی خۆت مەنێ..
مەڵێ خەم دەبارن وچۆن خەم نەخۆم..
لەکوێ پسا،لەوێ گرێی دەوە

بزانم کە بەقسەت نەڪردم و گلەییت لەونوسینەهەبوو، ژیانت خۆش دەبێ؟؟
تەمەنت درێژتردەبێ؟؟
بەئاواتەکانت دەگەی؟؟

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

هەر لەگەڵ تەواوبوونی خوێندنی ساڵانە، ناوەندە پەروەردەییەکان و کۆمەلێک بەناو راهێنەری نێودەوڵەتی، و مامۆستا تایبەتەکان دەست دەکەن بە بانگەشەی سەیر سەیر بۆ کردنەوەی خوولەکانی هاوینە.

ناردنی منداڵەکانتان بۆ خوولەکان با بۆ ئەوە نەبێت خۆت لابدەی لە بەرپەرسیارییەتی پەروەردەکردنییان و بڵێی هەموو پێداویستییەکانم بۆ دابینکردوون، دواجار ئەمە تەنها دڵدانەوەیە بۆخۆت. زۆربەی جار ئەنجامی چەندییەتی و چۆنییەتی لای ئەو قوتابییانە باشترە کە هیچ خولێک و مامۆستایەکی تایبەتییان نەبینییەوە.
تەنانەت ئەوانەشی لە ریکلامەکاندا دونیا ئایدیاڵییەکان بە تۆی دایک یان باوک نیشاندەدەن زۆرینەیان بەریەککەوتنیان نەبووە لەگەڵ ئەو جیهانەی باسی دەکەن، بەڵام ئێستا مەبەستی دیکەیان هەیە.

من ناڵێم خوول بینین گرینگ نییە، بەڵام زۆر گرینگە دایک و باوکان بەووردی بڕیار بدەن و بزانن منداڵەکانیان دەنێرن بۆ چ شوێنێک، چونکە:
- ناوەند هەیە تەنها مەبەستی بازرگانییە.
-مامۆستا هەیە لە قوتابخانە وزەی نییە بۆ وانە وتنەوە، کەچی بانگەشەی گەورە دەکات بۆ وانە تایبەتییەکەی.
- بەدوای وشەی بریقەدار مەکەوە، ناوەند هەیە دەڵێ منداڵەکەت لە ساڵی ئایندە دەکەین بە یەکەم. راستە نمرەی بەرز پاڵنەرێکی گرینگە لە بواری خوێندن، بەڵام مەرج نییە لە پەروەردەیەکی رێکوپێک گرینگتربێت.
ـ کاتێک خوولەکانی زمان وا نیشانی تۆی دایک و باوک دەدەن کە پێویستە منداڵەکەت لە تەمەنێکی زوو بنێری تا فێری زمانەکانیتربێت، و تۆش وادەزانی خەتاباری ئەگەر بەیانی منداڵەکەت بە ئینگلیزی قسە نەکات، ئەوا هەڵەی، چونکە جوانترین ئەرکی تۆ ئەوەیە فێری زمانی دایکی بکەیت بەباشی، ئینجا زمانەکانیتر.

ساڵانە بێ ژمار لە کاتی کردنەوەی پێشانگاکان پەرتووک دەفرۆشرێن، بەڵام کوا بەرهەم!!!!!؟؟؟؟؟ نییە، چونکە تاک باشترین پەرتووکە کە خۆی بخوێنێتەوە، لەبرێ ئەوە بەکارتوون پەرتووک دەباتەوە و پۆستیشی دەکات. ئەمە رێک دۆخی بەشێک لەو خولانەیە، بۆیە دایک و باوک دەتوانن ببنە باشترین سەرچاوەی پەروەردە. بەپێچەوانەوە کرێکاری کارای کارگەی بەرهەمهێنانی منداڵ.

رێبین

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئەگەر دیمەنەکە جوانە،بالێرەدا بمرین
...........................
هونەرمەندی گەورەی کورد (ئازادی حەمە بچکۆل) لە شانۆگەری (ئەحەی کڕنوو) دا دەڵێت :-
ژیان دەرفەتی ئەوەی پێنەدام ببمە پالەوان ، ڕۆڵی شۆڕشگێڕ و پاشا لە شانۆگەریەکانمدا ببینم ، من هەر ڕۆڵی سێبەندی و شانە فرۆش و لفکە فرۆش و ناتری ناو حەمامەکانم گێڕا ، کاتێک بووم (قەرەگوێز)ی حەکیم و خەڵک هۆشیار ئەکردەوە لە لایەن قەرەوڵەکانی سوڵتان لە سێدارەدرام ، پێش مەرگم هاوارم کرد (ئەگەر ئەزانن دیمەنەکە جوانە داممەگرن، با هەر بەم بەرزییەوە هەر لێرەدا بمرم)
...............................
هەموو چیرۆکێک کۆتایی خۆیی هەیە ، هەموو مرۆڤێک دەبێت بمرێت ، نەک لەبەر ئەوەی نەخۆشە یان شایستەیە بەمردن نا، تەنها لەبەر ئەوەی لە دایک بووە .
ئەوەی لە دایک بوو دەبێت بمرێت هەموو لە دایک بونێک سەرەتای مردنە ، هەموو دەستپێکێک سەرەتای کۆتاییە ، هەموو بەهێزبونێک سەرەتای لاواز بوونە هەموو جەنگاور بونێک سەرەتای تەسلیم بوونە ، هەموو جوانییەک سەرەتای ناشیرینییە ، هەموو دەرکەوتنێک سەرەتای ون بوونە.
.......
لە راستیدا ئەوە مەترسی نییە سەربازێک لە جەنگدا بشکێت یان هەڵبێت، مەترسی گەورە ئەوەیە مرۆڤ بۆ هەمیشە لە خەیاڵی جەنگاوەریدا بمێنێتەوە، دەرفەتی ئەوەی نەبێت بە شکۆوە بمرێت ، قەڵغان و چەکمە و دەستبەند و زرێ و شمشێر و خەنجەرەکەی ڕۆژێک دابنێت ، مێزوکورسی و قەڵەمە سەوز و سور و قافلەی ئوتومبێلەکانی هەمیشە لە خەیاڵی جەنگاوەریدا بیکات بە لۆتی و دەربار ، بە تێهەڵدراوی ناو ئۆفیس و دەستپانکەرەوەی بەردەم باڕ و شەقام و چایخانەکان.
-------
هەموو گوندێک دەیان تولە رێی هەیە ، بەڵام یەک ڕێگای سەرەکی هەیە کە دەتباتە دەرەوەی گوندەکە و دەشتهێنێتەوە ، ژیان دەیان تولەڕێ و (هەوراز و نشێو) و (پاشا و گەدا) و (پاڵەوان و بەزیوی) هەیە ، بەڵام تەنها یەک رێگای هەیە بۆ ئەوەی هەمووان لێوەی بێن و بڕۆن ، ئەویش چیرۆکی گەڕانەوەیە بۆ ئەو شوێنەی لیوەی هاتوین ،

هیچ (قەدیان) و ڕێگایەک نیە مرۆڤ بۆ هەمیشە ببات ، ئەوەی لەخەیاڵی پالەوانبووندا نوقم دەبێت ژیان دەیبەزێنێت ، هەر وەکو چۆن (گەلگامێش) و (ئەسکەندەر) و (لیونادیس) و دەیان هەلوەدای نەمریی بەزاند،
درەنگ یان زوو ، بمانەوێت یان نا ،ئەمە رودەدات.
---------
کۆنفیشیۆس دەربارەی (ترس لە نائارامی) بە یەکێک لە خوێندکارەکانی گوت (نیگەرانی ئەو دۆخە مەبن ، چونکە مردن دێت و ئارامی هەتا هەتایی لەگەڵ خۆیدا دێنێت)

ئەوەی نەتوانێت بمرێت ، ناتوانێت ئارام بێت

چەند بێ بەختە ئەو کەسەی ناتوانێت لە شوێنێکدا بمرێت ، بێدەنگبێت ، دابەزێت ، چاوەکانی دابخات ، بخەوێت ،نوکی قەلەمەکەی ناشکێت، دەرنەکەوێت ،
قەدەر هەمیشە بە چاوکراوەیی و زیندوێتی و سواربوون و نووسەری و پاڵەوان و دەرکەوتنەوە ئەیهیڵێتەوە و دەبێت هەمیشە لە جەنگدابێت ،

(زام و چۆیی)،(زەخم و قەشفووس) ، (کۆڤان و کوول) (پەژارە و پڵمە) لەسەر جەستە و ڕوخساری بێت.
---------
چەند بەختەوەرە ئەوەی ئەگەڕێتەوە مالەوە ، لەگەڵ (حەسار و حەوش) ، (منداڵ و گوێسەبانە) گوڵ و هەنگ ، گەنم و با ، ئاو و ماسی ، ئاژەڵ و ڕوبار و کانیاو دەیگوزەرێنێت و بۆ هەمیشە خەیاڵی جەنگاوەری و پالەوانی و دەرکەوتن و بەناوبانگ بوون لە کەللەی دەردەکات.
-------
(بۆ گەیشتن بە شوێنێک کە پێشتر نەماندیوە، دەبێت بە ڕێگایەکدا بڕۆین کە پیشتر پێیدا نەڕۆشتوین) بۆ گەیشتن بە ئارامییەک کە پێشتر پێی نەگەیشتووین ، دەبێت لە شوێنێکدا بوەستین کە پیشتر تێیدا نەوەستاوین

ئەو نەهاتن ، دەرد بوو ، وەک مەحوی دەڵێت ،

بەڵام داغەکەی نەهاتن (دەردەها) دەیان دەردی تر ،

(وەردی خارە ،
شەهدی زەهری مارە ،
عەهدی بێ سەبات)

ئەو رێگایە ، گوڵیشی دڕکە ، شەکریشی تالە ، پەیمانەکانیشی درۆ و دەلەسە و فریودەر و جوڵا و ناجێگیر،

پێویستە لە شوێنێکدا بمرین ، بگەرێینەوە ، بوەستین ، تا دیمەنەکە بەو بەرزیەوە بە جوانی بمێنیتەوە.

نوقتە سەری دیڕ ...
....................................
*ناوم (ماکسیمۆس دیۆس مێردیس)ە
تۆ ناوێکی گەورەت هەیە ، ئەبێت ناوەکەت بکوژین ، پێش ئەوەی خۆت بکوژین

**کاتێک ماکسیمۆس واز لە سەرکردایەتی سوپا دەهێنێت و دەیەوێت بەو ناوەوە و بەو بەرزیەوە بمرێت و بگەرێتەوە بۆ ماڵەوە ، دەرهێنەری فیلمی (گلادیتۆر) ئەگەر چی لە ڕەشنووسی سیناریۆکەدا کوژرانی ژن و منالەکەی و سوتاندنی مالەکەی تێدانابێت ،لە کاتی داڕشتنەوەی سیناریۆکە بۆجاری دووەم ، بڕیار ئەدات ژن و مندالەکەی بکوژرێت و مالەکەی بسوتێت ، تا ماکسیمۆس هۆکاری زیاتری هەبێت بۆ شەڕ و مانەوە بەجەنگاوەری

ئەوەی ئارامی و ماڵی نەبێت هەمیشە لەدەرەوە ئەمێنێتەوە،

ئەبێتە جەنگاوەر جەنگاوەرێک کە کۆتاییەکەی پێناسەی سەرەتاکەی دەکات و بە پێچەوانەشەوە تەنها و تەریک و کوژراو.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ژیان جوانە
...........................

ئەم ژیانە سزا نیە ، ئەوە تۆیت هەمیشە سزای خۆت دەدەیت.
(کاتێک لەگەڵ مردویەکدا ئەڕۆی بۆ سەر قەبران ، گرنگ نیە لە پێش مردووەکە ئەڕۆیت یان لە دوای مردووەکە ، گرنگ ئەوەیە لەناو تابوتەکەدا نەبیت) لە راستیدا هەر ئەمەیە کورتترین فەلسەفەی ژیان ، هەڵبەز و دابەز هەیە ، پاش کەوتن و پێش کەوتن هەیە ، شکست و سەرکەوتن هەیە ، شادی و دڵتەنگی هەیە ، بەڵام چونە ناو تابووت نییە تەسلیم بوون نییە ، تەسلیم بوون واتا بەزین ، تەسلیم بوون واتا بەزیندوێتی مردن.

ژیان جوانە .....

هەموو بەیانیەک خۆرهەڵدێ ،گوڵەکان چاوەڕێی هەنگەکان ئەکەن ، ئاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەکانیان ، منداڵەکان هێشتا نازانن ڕق و کینە چیە ئەوان هەموو بەیانیەک هۆیەک ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پێبکەنن، مندالەکان کە بەیانی هەڵدەستن بیریان دەچێتەوە دوێنێ لە گەڵ کێدا شەڕیان کردووە ، تۆ بۆ چی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت ، تا بەبێ هۆ پێ بکەنێت ؟ بۆچی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت تا بەبێ هۆ دڵخۆش بێت ؟

ژیان جوانە ....

لە قوڵای هەر گریانێکدا تۆ پێکەنینێک بدۆزەرەوە ، لە خراپترین بارودۆخدا مەهێڵە پێکەنینت بیرچێتەوە ،هەمیشە هۆیەک هەیە بۆ ئەوەی تۆ بە زیندوێتی نەمریت ،تەنها ئەوەیە تۆ تا ئێستا پەیت پێ نەبردووە.

ژیان جوانە ....

بەڵام هەتا نەبیتەوە بەمناڵێکی چوار پێنج ساڵان هەستی پێناکەیت ،هەتا سەیری فیلم کارتۆن نەکەیت ،هەتا دەموچاوی خۆت لە شیرینی و شوتی هەڵنەکێشیت ،هەتا لەسەر عەرەبانە شێلم نەخۆیت هەتا چەقۆ و چەتاڵ و بۆینباخ و سەرمایەی ڕەمزی و شێوازی دانیشتن و مامەڵە کردنت سانسۆری زۆر بکەی ناگەیتە خۆشنودی

ژیان جوانە ...

بەڵام هەتا لەگەڵ مندالەکەی ناختا یاری نەکەیت هەتا ئەو غرورەی ناخت نەشکێنی ناگەیت بە ئاسودەگی ، هەتا ئەو (ئیگۆ) فوتێکراوەی دەروونت فش نەکەیتەوە کە بۆ خۆتت دروست کردووە ناتوانیت خۆشبەخت بیت ، هەتا پێت وابێت ، تۆ لەوانی تر جیاوازتری لە پلەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی ، ئارامی لەژیانتا پێت ناڵێ مەرحەبا

نوقتە سەری دێڕ .....

.............................................................

*ئەگەر ئەتەوێت هەر بەراستی بزانیت ژیان چەند جوانە سەیری فیلمی (Life Is Beautiful) رۆبەرتۆ بینینی بکە ، یان سەیرێکی ئەم خونچەیە بکە ئەنجا دەزانیت ژیان چەند جوانە.

نوسینی:- هێمن عەبدولقادر

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شەرمی ناوێت!

سەردانیکردنی پزیشکی دەرونی و پسپۆری دەرونی لەکاتی پێویستدا، هۆکارە بۆ خۆش ژیانی خۆت و خانەوادە و کۆمەلگاکەت.
دەیان کێشە بە هۆی شەرمکردن و بە عەیبزانینی سەردانی پزیشک و پسپۆری دەرونی خێزانەکانیان شلەژاندووە و چەندین کێشەیان هەیە.
کۆمەڵگە چەندین کەسی تێدایە کە پێویستی بە چارەسەری دەرونی و دەرمانی دەرونی هەیە، بەڵام لەبەر عەیبە ژیانی لێتاڵبووە و لە نارەحەتی و ئازاری دەرونیدا دەژی.
باوەرە هەلەکانی ناو کۆمەڵگە، لە گالتەکردن بە کەسێک کە توشی دلتوندی و ترس و تۆقین دەبێت هەتا دەگاتە رابواردن بە نەخۆشانی تری دەرونی و بە فشە سەیرکردن، لەگەڵ چارەسەر و باوەرە هەڵە و خورافییە ئاینی و کۆمەلایەتییەکان هۆکارن بۆ ئەم شەرم و بەعەیبزانینەی نەخۆشی دەرونی.

هەرکەس گاڵتەی بە کەسێکی نەخۆشی دەرونی کرد یان دژایەتی چارەسەر و سەردانی پزیشکان و پسپۆرانی دەرونی کرد، ئەوە دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە و تێڕوانینەکانی راستبکاتەوە، چونکە بە دلنیاییەوە کێشەی هەیە!
#پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی #دەرووندروستی
جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەرونی

Читать полностью…
Subscribe to a channel