منداڵەکەت فێر بکە...
ڕێزت بگرێت، چونکە گەر ڕێزی تۆی گرت، فێر دەبێت ڕێزی خەڵکیش بگرێت، بە خزم و دراوسێ و مامۆستاکانی و کەسانی نەناسیشەوە.
گەر ڕێزیشی نەگرتیت، ئەوا مەحاڵە ڕێزی کەسانی تریش بگرێت.
🎯فێری بکە
⛔جنێو و قسەی هەڵە و پیس نەکات.
⛔بە ناوی خۆتانەوە بانگتان نەکات، جگە لە دایە و بابە (باوکە).
⛔قسەکانت پشتگوێ نەخات.
⛔ دەمەقاڵە و عینادیت لەگەڵ نەکات.
🔶گوێڕایەڵت بێت.
🔶پابەند بێت بە کات و ساتەوە و ئەرکەکانی لە کاتی خۆیاندا بکات.
بابەتێکی گرنگ وهەستیار تایبەت بۆخوشکانی سەنگینم...
(هەڵخەلەتاندنی کچان وناردنی وێنەو بلاوکردنەوەی)
خوشکانی سەنگینم بابەتێکی زۆر ئێستا بلاوە لەسۆشیال میدیا وە نامەێکی زۆریش بۆئێمە دێت لەلایەن چەندان کەسی خۆشەویستەوە کەوا هەست بەمەترسی ئەو بابەتە ئەکەن ئەویش بەداخەوە هەلخەلەتاندنی کچان وخوشکانی ئازیزمانە کەوا لەنەزانینی باش بەکارهێنانی سۆشیال میدیا وتکنلۆجیا، ئەکەونە نێو چەندین گرفتی گەورەوە جا بگرە لەوێنە بلاوکردنەوە یان وێنە ناردن بۆکەسانێک کەوا نایناسن دوایش چەندین کێشەی گەورەی لێ ئەبێتەوە بگرە تەلاق دان وکوشتن لێدان وئیهانە کردن بەداخەوە، بۆیە من ڕوو ئەکەمە هەر دایکێک هەر خوشکێک هەرباوکێک هەربرایەک رەحمەتی خواتان لێبێت ئاگاداری ئەو مۆبایلەی دەستتان بن ئاگاداری ئەو مۆبایلەی دەستی کچەکەت خوشکەکەت ناسیاوەکەت بە بەڕاستی کارەساتەکان هەمووی لەڕێگای مۆبایلەوەیە ڕوودەدات ودروست دەبێت، نابێت تۆلەمالێک بیت نەزانیت موبایلی کچەکەت چی تیایە تۆ باوکی بەرپرسی لەو بەتایبەتی لەم سەردمە هەر ئەبێت زۆر زۆر وریای مۆبایلەکەی بیت، چونکی گوڕگ زوور بووە وەبەداخەوە کچانیش شارەزاێکی زۆر کەمیان هەیە لەبەکارهێنانی تکنلۆجیا بۆیە زیاتر ئەوان ئەکەونە داوی ئەو گورگانە...
چەند ڕێنماێک بۆتۆی ئازیز...
*خوشکی بەرێزم زۆر کەم سۆشیال میدیا بەکار بێنە بۆکاری پێویست نەبێت بەکاری مەهێنە،پێویست ناکات تاکو دوانزەی شەو وە دوای دوانزە تۆ لەخەت بمێنیتەوە...
*تاکو درەنگانێکی شەو مەمێنەوەلەخەت
*گەر کوڕێک نامەی بۆناردیت نەت ئەناسی وەلامی مەدەرەوە ڕاستەوخۆ بلۆکی بکە..
*گەر یەکی هەڕەشەی لێکردیت بێ ئەوەی بیناسیت هیچ شتێکی تۆی لابێت وەکو ئەوەی تۆ بترسێنێت، ڕاستەوخۆ مالەوە ئاگاداربکەوە، یان دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس ئاگاداربکەوە بۆئەوەی بەدواداچون بۆئەوجۆرە کەسانە بکەن
* رەحمەتی خواتان لێبێت خوشکانی ئازیزم وێنەی خۆتان لەپەڕەکانی سۆشیال میدیا بلاو مەکەنەوە لەستۆری و لەفیسبوک وانستا وسناپ وتویتەر و تیک تۆک یان هەر تۆڕێکی تر بێت، چونکی هەزاران ڕێگا هەیە بۆدەستکاری کردنی ئەو وێنانە و ئیش کردنیان لەسەری دواتر بەکارهێنانیان، ئەوە جگە لەوەی دەتوانیرێت لەسەر ئەو وێنانە سحر بکرێت زۆر جار ژن و مێرد لێک جیا ئەکرێنەوە(ئەمە بابەتێکی تری دوورو درێژە)
*توی کچ یان ژن کە باوکت یان مێردەکەت متمانەی یاوە پێت ومۆبایل بەدەستەوەیە سومعەی باوک ومێرەکەت بنەمالەکەت بپارێزە مەهێلە بکەویتەوە ئەو کێشانەوە خوانەخواستە دوای ئەو سەریان شۆڕبێت بەهۆی هەلەێکی تۆوە بۆیە متمانەیان بپارێزە.
*دایکان وباوکان منالەکانتان بپارێزن لەبەکارهێنانی مۆبایل وسۆشیال میدیا مۆبایل مەدەن بەدەستی مندال وە تاکو ئەچێتە زانکۆ باهەر مۆبایلی پێ نەبێت، هیچ پێویست نیە لەو قۆناغە مندال وهەرزەکار مۆبایلی پێ بێت.
*دایکان وباوکان هەولبدەن عائیلەکانتان بابەردەوام گوی لەئامۆژگاری وڕێنماییە،تەندروستەکان بگریت وڕوو لەخوا بن دلنیابە گەر ڕوو لەخوا بێت زۆر بەکەمی ئەکەوێتە ئەوهەلانەوە..
* دایک وباوکی ئازیز هەولبدەن ڕۆژانە یان هەفتانە منالەکان کۆکەرەوەو پێکەوە چەند ئامۆژگاریەکیان بکە وە چەند شتێکیان بیربخەرەوە،با منالەکان هەست بکەن کەوا یەکێک هەیە لەخەمیاندایە لێپرسینەوەوئامۆژگاریان ئەکات.
* هەولبدەن لەبری زۆری بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیا، کاتێک ڕێک بخەن ڕۆژانە یان هەفتانە بۆ،کتێب خوێندوە پێکەوە کتێبک کورت بکەنەوە مناقەشەی کتێبک بکەن بەمەش هەم سوودێکی زۆری ئەبێت بۆتان هەمیش تۆزێک لەجیهانی سۆشیال میدیا دوور ئەکەونەوە.
لەکۆتایدا بەتایبەت ڕوو ئەکەمە ئێوە دایک وباوکانی ئازیز ئێوە بەرپرسیارن لەمندالەکانتان و لەپەروەردەکردنیان رەحمەتی خواتان لێبێت پەروەردەێکی شایستەیان بکەن بۆئەوەی لەداهاتوودا کۆمەڵگا لەجێگای نەفرین رەحمەتتان بۆبنێرێت کەوا مندالێکی باش وچاکتان پەروەردەکردووە.
#بۆهاوسەرانbohawsaran
ئەگەر هیچ شتێک نەبێ لە مردن ڕزگارمان بکات
خۆ خۆشەویستی هەیە تا لە ژیان ڕزگارمان بکات.
پابلۆ نیرۆدا
----------------------------
..... یەکێک لەو سیفەتە هەرە خراپانەی، کە لەناو ئێمەدا باوە ئەوەیە زۆرجار بێ ئەوەی کەسێک لە نزیکەوە بناسین یەکسەر حوکمێکی خراپی لەسەر ئەدەین و ڕقمان لێی دەبێتەوە و دوژمنایەتی دەکەین نازانم تاکی ئێمە چۆن ئەتوانێ ئەو هەمووە ڕقە لە ناو خۆیدا هەڵبگرێت لە کاتێکدا ئەتوانێ بە خۆشەویستی پڕی بکاتەوە.
گەورەترین زیانی ڕق لێبوونەوە ئەوەیە، یەکەمجار ئازارەکە بەخۆت ئەگات چونکە خۆتی پێ نائارام ئەکەیت.
داوا ناکەم کەستان خۆشبوێت، بەڵام ئەڵێم بە لایەنی کەم وابکە ڕقت لەکەس نەبێت چونکە ئەوەی لە ڕقەوە سەر هەڵدەدات دۆڕانی خۆتە، بەڵام درەنگ هەستی پێ ئەکەیت.
ئێمە شتێکمان ویست و خودایش شتێکی تری ویست،
سوپاس بۆ خودا لەسەر ئەو خێرەی ئێـمە نایزانین..
ـــــــــ
#پەرتوکم
ژنێک کە 4 منداڵی سەرکەوتووی هەبوو ئەم ئامۆژگارییانەی دەکرد و دەیگووت:
🔹هەرگیز نەمهێشتووە منداڵەکەم لەگەڵ گەورەتر یان بچووکتر لە خۆی ببێتە هاوڕێ «تەنیا لەگەڵ هاوتەمەنی خۆی نەبێت» چونکە هاوڕێی گەورەتر شتی نەشیاوی فێر دەکات و هاوڕێی بچووکتریش دەبێتە هۆی ڕەفتاری منداڵانەتر تێیدا.
🔸بە منداڵەکانم دەگوت کە هەرگیز لە ترسی شکستخواردن لە کارەکەیاندا لەگەڵ هیچ کەسێکدا شەریک نەبن، دەمگوت: پاشای دۆزەخی خۆتان بن نەک کرێکاری بەهەشتی کەسانی تر ئێستا هەر 4 منداڵەکانم خاوەن کاری خۆیانن.
🔹منداڵەکانم فێر کردووە کە هەرگیز گوێ بە قسەی خەڵکی نەدەن، ماڵێکی بێ یاسا و ڕێسامان نەبووە بەڵام هەرگیز نەمهێشتووە قسەی خەڵکی پەڕ و باڵی منداڵەکانم بکەن و ئازاری من بدەن، بەڵکوو خۆم بە هەموو توانامەوە پارێزگاریم لە منداڵەکانم دەکرد.
🔸ڕەنگە لە ماڵەوە ئێمە هیچمان نەبووبێت بەڵام عەشق و خۆشەویستی و گرنگیپێدان و ڕێزمان هەبووە، بە ئەندازەیەک بازنەی عەشقی خێزانیمان بە گەرمی دەهێشتەوە کە ئەگەر ئێستا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەمان تووشی گرفتێک ببێت، ئەوانی تر تاوەکوو چارەسەری نەکەن ئارام و ئاسوودە نابنەوە.
چەند لەم خاڵانەت فێری منداڵەکانت کردووە؟
بۆيە باشتر وايە تيمى تۆژەران لە كورد وبێگانە پێك بێن بۆ ئەوەى ئەگەر سۆزى نەتەوەيى كاريگەرى لەسەر گروپى يەكەم كرد، گروپى دووەم بتوانێت ئەم لەنگييە هاوسەنگ بكاتەوە وئەگەر گروپى دووەم لە هەندێ تايبەتمەندييە نەتەوەييەكان تێ نەگەيشت، گروپى دووەم يارمەتى پێويست پێشكەش بكات.
پسپۆرى ئەم تۆژەرانە دەبێ چى بێت؟ فرەپسپۆرى مەرجێكى سەرەكى سەركەوتنى ئەم جۆرە هەوڵە زانستييە. ئەو پسپۆريانە كە بە ڕاى من پێويستن بۆ ئەنجامدانى تۆژينەوە لەسەر عەقلى كورديدا بريتين لە مێژوو، كۆن وهاوچەرخ، مرۆڤناسى، كۆمەڵناسى، دەروونزانى، ئایین، فەلسەفە، زمان وئەدەبى كوردى وهونەر. وئەدەبى كوردى وهونەر.
(پێش نۆ ساڵ)
كاتی باران بارین کاتێکی گونجاوە بۆ دوعاکردن و
ئومێدی قبوڵبوونی زۆرە، دوعابـکەن...♥🤲🏼
هەینییەکی پیرۆز:
هەندێک یاسای خێزان و منداڵ :
-هەرگیز مەڵی بێ کاتم بۆ ئەوکەسانەی کە خۆشت دەوێن.بەڵکو لە دەروبەریان بە و لێیان نزیک بە.
-لیگەڕێ منداڵەکانت هەندێک قورسایی ژیان ببینن هەموو شتێک لە ژیان یارمەتی تۆی ناوێ و دەبێت فێر بن چارەسەر بدۆزنەوە.
-ڕۆژانە پشوویەکی کەم بدە منداڵەکانت لەو یاسایانەی داتناوە لە ماڵەوە . لەو پشووە کورتەپێویست ناکات پێیان بڵێیت وابکە و وا مەکە.
-فێری منداڵ بکە پارە باران نییە لە ئاسمان بێتە خوارەوە.
-شتێک نییە بەناوی منداڵی خراپ بەڵکو شتێک هەیە ناوی پەروەردەی خراپە.
-بزانە هاوڕیی منداڵەکەت کێیە و دایک و باوکی ئەو منداڵە ڕەفتارییان چۆنە.
-بەرپرسیارێتی بدە بە منداڵەکانت،تەنانەت بەرپرسیارێتی بچوکیش بێت.
-منداڵەکانت پێویستیانە لەگەل تۆ بێنە دەرەوە نەک هەموو کات لەماڵەوە بن.
-هەندیک جار پێشانی منداڵەکانت بدە کە تۆش وەک منداڵ ڕەفتار دەکەی.زۆربەی کاتیش پیشانیان بدە کە سنووری دایک و باوکایەتی چییە و وەک دایباب ڕەفتار بکە.
-فێری منداڵەکەت بکە بەدەست هێنانی هەموو شتێک ئاسان نییە و هەوڵدانی دەوێ تەنانەت ئەگەر خۆت وەک دایباب هەموو شتێکت توانی بۆ بکەی،بۆی مەکە و لێیگەڕێ هەوڵبدات.
لە خاڵانەی سەرەوە هەوڵمدا کۆکردنەوەیەک بکەم لەنێوان خاڵە گرنگەکانی کە لە خولەکان وەرمانگرت لە وڵاتی سوید و هەروەها ئەو خاڵانەی ریتشارد تێمپلەر لە کتێبەکەی( یاساکانی ژیان و خیزان و منداڵ) باسی کردووە.
ئەو خاڵانە زۆر گرنگن ئەگەر جێبەجێبکرێت خێزانێکی سەرکەوتوو دروست دەبێت.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستای زانکۆ
هاوسەرە بەڕێزەکان
لە کاتی بوونی ناکۆکی، یەکسەر ئەو لاپەڕەیە هەڵدەنەوە و پەڕەیەکی نوێ دەست پێ بکەن.
زۆر مەوقیف هەن، پێویست بە قسەی زۆر و عینادیی زۆر ناکات، ئەوەندەی پێویستیی بە بێدەنگییەک، باوەشێک، وشەیەکی جوان هەیە بۆ ئەوەی ماڵیشتان لێ تێک نەچێت.
ئاخر ماڵی ئێوە، شوێنێک نییە خۆتان لە بەرانبەری یەکتر بگرن، سەنگەر لە یەک بگرن، دوژمنایەتیی یەک بکەن.
بیرت بێت، هەردوکتان لە ژێر یەک سەقفدان. ئێوە دەبوو هاوڕۆحی یەک بن،
بیرتان چوو؟؟
مەعدەنی ژن و مێردی ڕەسەن، لە کاتی بوونی ناکۆکی دەردەکەوێت.
ئافرەتی ڕەسەن، ئەو ئافرەتەیە کە لە کاتی نەبوونیی مێردەکەی، کەمبوونەوەی هێزی جەستەی و بێتوانایی کارکردنی، چاکە و پیاوەتییەکانی لەبیر ناکات.
پیاوی ڕەسەنیش، ئەو پیاوەیە کە لەگەڵ چوونەتەمەنی ژنەکەی و کەمبوونەوەی جوانییەکەی، پشتی لێ ناکات و لەگەڵی بگۆڕێت.
لەگەڵ نەمانی هێزی پیاو و جوانیی ئافرەت، پێویستە سۆز و خۆشەویستی جێگەیان بگرێتەوە، نەک شەڕ و ناکۆکی.
وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
🔸 کاتێک منداڵەکەتان سەرقاڵی مۆبایل و یاریکردنە، نابێت لەپڕ مۆبایلەکەی لەدەست بسەنن. ئەم ڕاکێشانە لە پڕە زۆر زیانبەخشە بۆ کۆ بیری منداڵان. تەنانەت دەبێتە هۆی تێکچوون و گرفت لە سیستەمی کۆ بیری و ئاگایی منداڵان لە ماوە درێژدا.
🔹کاتێک منداڵەکەتان سەیری کارتۆن دەکات، مافی ئەوەتان نییە لە ناوەڕاستی کارتۆنەکەدا لەپڕ تەلەڤزیۆنەکە بکوژێننەوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە مێشک ناتوانێت خێرا خۆی لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخدا بسازێنێت و ڕێک بخاتەوە. لەوانەیە منداڵەکەتان تووڕە ببێت، هاوار بکات، هات و هاوار بنێتەوە، پاشانیش دڵتەنگ دەبیت لەوەی منداڵەکەت بە قسەت ناکات.
🔸 کاتێک منداڵەکەت لە ناو پارک یان میوانی لە نێو یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا نوقم بووە ئێوە نابێت لەناکاو فەرمان بکەن کە «خێرا کۆی بکاتەوە خەریکە دەڕۆین» لەم بارودۆخەدا بە ئەگەری زۆرەوە منداڵەکەتان بەرهەڵستی دەکات، تۆش نیگەران دەبیت لەوەی کە منداڵەکەت لاسار و کەلە ڕەق و زمان درێژە!
🚨نا بەڕێزم منداڵەکەی ئێوە هەر زۆریش ئاسایییە. تەنیا مێشکی پێویستی بە کاتە کە خۆی لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخدا بگونجێنێت.
👈 لە هەموو ئەم بارودۆخانەدا تەنیا یەک یاسا ڕەچاو بکەن «کات پێدان» بۆ نموونە پێی بڵێ 3 خولەکی تر کاتی یاریکردن تەواو دەبێت. دواتر بڵێ 1 خولەکی تر کات تەواو دەبێت و لە کۆتاییدا بڵێن تەواو.
هەر لە ئێستاوە بەڵێن بدەن کە لەمەو دوا ئەم یاسای کات پێدانە جێبەجێ بکەن و چیتر بە بۆنەی پەلە پەلکردنەوە منداڵەکەتان تووڕە نەکەن.
ژیانی ژنومێردی یان زیندان؟
وهختێ دوو كهس بڕیار دهدهن پێكهوه بژین، ههریهكهیان بهنیازی گۆڕانی ژیانیان بهرهو خۆشتر له دۆخی ئێستایان وهها ههنگاوێک دهنێن نهک بهرهو ناخۆشتر. ئامانجی پێكهێنانی ژیانی هاوسهرداری فرهوانبوونی ڕووبهری ژیانه نهک تهسكبوونهوهی...
كوڕ و كچێک كه له ماڵی باوكیاندان دارای جۆرێک له سهربهخۆیین، ههڵبهت كوڕان زیاتر، كهی دێن، كهی دهڕۆن، كهی دهنوون، كهی له خهو ههڵدهستن، ئازادن. لێ وهختێ ئهڵقهی دهستگیرانداری دهگۆڕنهوه، ههریهكهیان لهلایهن ئهویتریانهوه دهستگیر دهكرێن، واته دهستیان دهبهسترێتهوه، یان ڕوونتر بڵێین دهستیان دهگیرێت، ئهمهیش یانی بهو ئازادییهی جاران نامێننهوه...
ژیانی هاوسهرداری كهمێک خۆشی و زۆرێک سهختیی تێدانه. قورسه، دهبێت بهرگه بگیرێت. بهتایبهت دوای پهیدابوونی منداڵ، دۆخهكه بهتهواوهتی دهگۆڕێت، ئهو ڕۆمانسییهتهی پێشوو نامێنێت، گریهی نیوهشهوی منداڵ و لهخهوههستانی دایک و ئێشكگرتنی بووک، نهخۆشكهوتنی زارۆک، دایبیكڕین، دایبیگۆڕین، شیردان و دهیان بهزمی دیكه.
بۆیه لهسهر دایكان و باوكان پێویسته كچهكانیان و كوڕهكانیان به شێوهیهكی ئهوتۆ پهروهرده بكهن و بار بهێنن كه بهباشی ئامادهی شووكردن و ژنهێنان بن و له باری قورسی ژنایهتی و مێردایهتی، دایكایهتی و باوكایهتی حاڵی ببن و هاوسهردارییان لهگهڵ دڵداریدا لێ تێكهڵ نهبێت و وهک یاری و دهستبازی و سێكسكردن لێی تێنهگهن!
خاڵێكی دیكهی زۆر گرنگ، تێگهیشتنی نێوان كوڕ و كچه. بهداخهوه له كۆمهڵگهی مهدا لهبهر فاكتهرگهلی نهریتی و ئایینی، كچ و كوڕ مهودای باش یهكترناسینیان نییه، ئهگهرچی ئێستا ژیان گۆڕاوه و ئازادی تا ڕادهیهک ههیه، لێ هێشتایش پهیوهندیی پێش زهماوهند ههر سنوورداره. كچ و كوڕ ههیه ههردوكیان باشن و بۆ هاوڕێیهتیی یهكدیش دهشێن، لێ بۆ ئهوه نابن وهک هاوسهر و هاوژین پێكهوه بن. ههق وایه ماوهی دهستگیرانداری لانی كهم دوو ساڵ بێت، لهو ماوهیهیشدا كچ و كوڕ زۆر به یهكهوه دهربچن و بگهڕێن و پیاسه بكهن، تا بهجوانی له ڕهوتار و سروشتی یهكتر تێدهگهن و ئهگهر زانییان جۆره ناحاڵیبوونێكیان لهنێواندایه بهبێ دڵئێشان و زیزبوون دهستیان له یهک ببێتهوه و جودا ببنهوه و ههریهكهیان بڕوات به لای كاری خۆیهوه.
خاڵێكی دیكهی لهو گرنگتر، ژیان و لێكترگهیشتنی دوای زهماوهنده. له نهریتی خۆماندا هاوسهرگیری وهک زیندان تهماشا دهكرێت، كهسێک ژنێكی هێنا یان مێردێكی ههڵبژارد، ئیتر دهبێت به تهوق و دهچێته ملی و تا مردن دهبێت ڕایبكێشێت!
سهدان، بگره ههزاران خێزان لهم كۆمهڵگهیهی خۆماندا ههن، لهسهر بنهمای ڕقی ژن له مێرد و پێچهوانهكهی وهستاون، وهها خێزانێكیش دیاره چی چاوهڕێی دهكات. خیانهتی هاوسهری مهرج نییه جهستهیی بێت، پیاوێک كه لهپاڵ ژنهكهیدایه و به خهیاڵ له باوهشی ژنێكی دیكهدایه، خیانهت ناكات؟ ژنێک كه بێزی له پیاوهكهی دهبێتهوه و له ترسی قسهی خهڵک یان لهبهر خاتر منداڵهكانی وازی لێ ناهێنێت، خیانهت ناكات؟
وا دهزانم باشترین كارێک ژنومێرد بیكهن ئهوهیه، ساڵانه لانی كهم یهک جار پێكهوه دابنیشن و پهیمانی نێوانیان یان تازه بكهنهوه یان بڕیاری دووركهوتنهوه بدهن!
لهوانهیه ئهم بۆچوونه به لای زۆر كهسهوه نامۆ بێت. لێ به كهمێک وردبوونهوە و ڕامان، ساده دهبێـتهوه. دڵی بنیادهمه و به ڕۆیشتنی كات دهگۆڕێت، ساڵانێک حهزت له كهسێک كردووه و ئێستا ئیدی دڵت بۆی ناچێت، زهمانێک كهسێكت وهک هاوڕێ قبووڵ بووه و ههنووكه ناتهوێت، ژنومێردایهتییش ههر ئهوهایه. پێویسته ژیانی هاوسهری ههمیشه به تهڕی و تازهیی بمێنێتهوه، نابێت ببێت به بار و به كۆڵ بكێشرێت، ئهگهر وای لێ هات له مانای خۆی بهتاڵ دهبێتهوه و خێرێكی تێدا نامێنێت.
بیانووی ههبوونی منداڵیش بیانوویهكی ناپهسهنده، یهكهم/ لهبهر ئهوهی ژیانی ژن و مێردهكه له ژیانی منداڵهكان كهمتر نییه و نابێت به پاساوی پارێزگاریكردن له ژیانی زارۆكێک، ژیانی دوو گهوره نابوود بكرێت. دووهم/ منداڵ له وهها ژینگهیهكی پڕ له ڕقوكینه و شهڕهدهنووكیشدا گهوره ببێت، پاشهڕۆژێكی باش چاوهڕێی ناكات و لهوهی دایک و باوكهكه دوور له یهكدی بژین باشتر نابێت.
پێویسته دوو كهس كه خودا به ئازادی هێناونییه بوون و به ئازادی بڕیاری پێكهوهبوونیان داوه، هێندهیش بوێر بن، ئهگهر نهگونجان، ئازادانه له یهكتر جودا ببنهوه.
#هێلانەی_بەختەوەری... دەربارەی ئاریشە خێزانییەکان
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان
پرسیار؟
بۆچی کاتێک کە ئیشێکمان دەبێت یان دڵە کوتەیەکمان دەبێت لەسەر کارێک کە بریاری لێ بدەین ھانا بۆ ھەموو شتێک ئەبەین جگە لە ئارامگرتن و بیرکردنەوەی قوڵ لە دیاریکردنی رێگاچارەکان ؟
خۆشحالم کە ھەریەکەتان وەلامێک بدەنەوە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
دڵخۆش ئەبم كاتێك پیاوەكەم پڕخە پڕخ ئەكا..!
دڵخۆش ئەبم كاتێك كچەكەم قاپم بۆ ئەشوا و بۆڵە بۆڵ ئەكا..!
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
ئــافرەت دێـت و دەڕوات، بەڵام لەوەیە
خــودا تەنیا یەکـجار ئافرەتی باش بهێـنـێتـە ڕێـت...
ئەگەر گەیشتی پێی، پارێزگاری لێ بــکە...💛
و: ئەیاد فەهمی
🚨 دایکی زیرەک هەرگیز ئەم کارانە ناکات!
🔸چاوچنۆکی!
هەرگیز دایکی زیرەک بە منداڵەکەی ناڵێت: ئەگەر نانەکەت نەخۆیت دەیدەم بە بابە بیخوات، نەنە وەرە نانەکەی بخۆ، دەی تا کاکە نەهاتووە بیخۆ! و...
👈چونکە: ئەم کارە چاوچنۆک (حەسوودی) لە دڵی منداڵدا دەچێنێت.
🔹درۆکردن!
هەرگیز دایکی زیرەک بە منداڵەکەی ناڵێت بڕۆ دەرگاکە بکەرەوە و بڵێ دایکم لە ماڵ نییە، یان تەلەفۆنەکە هەڵگرە و بڵێ دایکم لە حەمامە، یان لەبەرچاوی خەڵکی باسی باشەی کەسێک بکات و لە پاشملە زەمی بکات.
👈چونکە: لەمەوە منداڵەکە دەزانێت ئەم درۆکردن و دووڕووی یە و ئەویش لەلای ئاسایی دەبێتەوە.
🔸پێکەنین بە کاری خراپ!
هەرگیز دایکی زیرەک بە کارە خراپ و ناپەسەندەکانی منداڵەکەی پێ ناکەنێت، بۆ نموونە کاتێک منداڵەکەی لە کەسێک دەدات، یان جڕتێک لێ دەدات بەرامبەر کەسێک، دایکی پێ ناکەنێت!
👈چونکە: بەم کارەی وا دەکات کە کارە خراپەکە لای منداڵەکە ئاسایی بێتەوە و دووبارەی بکاتەوە.
🔹لایک نەکردن!😬
دایکی زیرەک هەمیشە ئەم جۆرە پۆستانە لایک دەکات و کۆمێنت دەنووسێت و فەرامۆشی ناکات.
👈چونکە: دەزانێت بەم کارەکە پۆستەکە دەگاتە زۆرترین دایک و باوک و منداڵێکی زۆرتر سوودی لێ وەردەگرێت.😂
كه كوڕهكهت ژن دێنێت، ڕاستهوخۆ دهگۆڕێت، چیتر كوڕهكهی پێشوو نییه، لهوهبهدوا لانی كهم بهشێكی دهبێت به هیی كهسێكی تر... ههوڵ مهده بهزۆر بینووسێنیت به خۆتهوه...
ههر خێزانێك گرفتی ئابووریی نهبێت، یان كوڕهكه خۆی كاری ههبێت و دهستی تهنگ نهبێت، پێویسته لهگهڵ ژنهێناندا خانووی سهربهخۆی ههبێت، ئهگهر نهكرا، خانوویهك به كرێ بگرێت و لهگهڵ هاوسهرهكهیدا بچنه ناوی..
بهشێكی زۆر له كێشهی نێوان بوك و خهسوو نزیكیی فیزیكییه له یهكهوه.. نازانم بۆ خهڵكی ئێمه لهوه تێناگهن نزیكیی زۆر دوورییه؟ پهندی پێشینان نهیگوتووه دووری و دۆستی؟
شووكردن له خهیاڵدانی كچدا یهكسانه به ئازادی.. دهنا ئهگهر لهگهڵ كهسێكی دیكهدا جگه له مێردهكهی بژی، كێ له دایك و باوكی باشتره؟ ئهو وهختێ لانهی ماڵه باوان ج دههێڵێت، مهیلی سهربهخۆیی له دڵیدا چهكهرهی كردووه، ههست دهكات گهوره بووه و دهیههوێت لانهیهكی نوێ بۆ خۆی چێ بكات... تۆ بۆ دهتهوێت لهژێر ناوی خۆشهویستیی كوڕكهتدا، كچی كهسێكی دیكه له لای خۆت زیندانی بكهیت؟
بگهڕێن بزانن چهند خێزان لهوانهی كوڕهكهیان به خۆیانهوه بهستووهتهوه، ئهنجامی باشیان لێ چنیوهتهوه؟ ئایا پێویسته لهسهر بانی ماڵهكهت خانوو بۆ كوڕهكهت دروست بكهیت؟
ئهمه ئهو خیزانانه ناگرێتهوه كه توانای دارایاان نییه و ناچارن وهها كارێك بكهن.. ههموو یاسایهكیش ههلاوێردی تدایه، بوك و زاوا ههن چهندین ساڵ لهگهڵ ماڵی باوان-خهزووردا دهمێننهوه و كێشهیان نییه.. گرنگ ئهوهیه زۆرلێكردنی تێدا نهبێت.
#هێلانەی_بەختەوەری دەربارەی ئاریشە دەروونییەکان
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان
چەند ڕێنماییەك بۆ تۆی پیاو
• ┈┈┈ ✤ • ❀ • ✿ • ❀ • ✤ ┈┈┈ •
ئەگەر برایانی بەڕێز ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن ئاسوودەیی زیاتر بۆ خۆیان و خێزانەكانیان فەراهەم دەهێنن و بەدوور دەبن لە هەر جۆرە ئاژاوەیەك:
1- هەرگیز كەسێكی سەلبی و تەممەڵ مەبە.
2- لە بەها و نرخی خۆت كەم مەكەرەوە ، خۆت دامەبەزێنە بۆ ئاستێكی ناشایستە بۆ ڕازیكردنی كەسانی تر.
3- كەمتەرخەمی مەكە لە شتێكدا كە پەیمانتان داوە بە ئەنجامی بگەیەنن.
4- مەهێڵە دایكت تەدەخول بكات لە ناكۆكیەك كە كهوتۆتە نێوانتان بە هۆی ئەوەی كە لایەنگری تۆ دەكات ئەگەر لەسەر ناحەقیش بیت.
5- كاتێك كێبەڕكێ و ناكۆكیەك دەكەوێتە نێوانتان ، پێی نەڵێیت دەرمانە هێوركەرەوەكەت نەخواردووە؟ چونكە ئەوە بە ئیهانە و سووكایەتی كردن بۆ خۆی دەزانێت.
6- وا مەزانە كە تەنها ئەوە بەسە هاوسەرت بزانێت كە تۆ خۆشت دەوێت ، بەڵكو پێویستە لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر بیدەیتەوە بە گوێیدا كە خۆشت دەوێت.
7- خۆت بە كارەكەتەوە سەرقاڵ مەبە لەسەر حسابی ماڵ و خێزانەكەت.
8- سەرقاڵ مەبە و بێ ئاگا مەبە لە قسەكردن لەگەڵ هاوسەرەكەت و لە گرنگیدان بە خواست و حەزەكانی.
9- هاوسەرەكەت فەرامۆش مەكە كاتێك داوات لێدەكات شتێكی ناو ماڵ چاك بكەیتەوە وەكو بۆیلەر و تەلەفزیۆن و هەر شتێكی تری لەو جۆرە.
10- مەكەونە ململانێ و دەمەدەم لە بەردەم خێزانەكانتاندا یان هاوڕێكانتاندا یان كەسانێكی غەریبە و نامۆ وە هەرگیز لەو شوێنانەدا ئیحراجی مەكە.
11- پێویستە لە پەروەردەكردنی منداڵەكاندا هاوكاری بكە لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر ، وە ئەوە مەڵێ كە تەنها ئەوە ئەركی دایكە بە تەنها ، بەڵكو ئەوە ئەركی هەردوولا دایك و باوكه.
12- ماڵەوە تەنها وەكو شوێنێكی حەوانەوە سەیر مەكە ، كە لەكاركردن تەواو بووی ئیتر بگەڕێتەوە پشووی تیا بدەیت ، فەرمان بەسەر هەموواندا بكەیت كە خزمەتت بكەن ، بەڵكو پرسیاریان لێ بكە و پەیڤین و وتو وێژ بكە لەگەڵیاندا.
13- لە كاتێكدا لەگەڵ هاوسەرتدایت ، تەواوی كاتەكانتی بدەرێ و بە وەڵامدانەوەی تەلەفۆنی هاوڕێ و هاوكارەكانت خۆت سەرقاڵ مەكە.
14- وا باوەڕ بە خۆت مەهێنە كە پسپۆڕیت لەوەی كە لە ناخی هاوسەرتدایە یان بیری لێدەكاتەوە ، هەمیشە پرسیاری لێ بكە لەوەی كە ناخی داگیر دەكات و سەرقاڵی كردووە ، وە هاوكاری خۆتی بۆ دووپات بكەرەوە ، وە دڵنیای بكەرەوە كە هەمیشە پشتگیری دەكەیت ، و هەموو ئەو كارانەی دەیكات دەنرخێنیت.
15- كاتێك دەمەقاڵیەكتان بۆ دروست دەبێت ، باسی شتی ڕابردووی لە گەڵدا مەكە ، بەڵكو تەنها سەبارەت بەو شتەی كە مایەی دەمەقاڵەكەتانە قسەی لە گەڵدا بكە.
16- تەلەفزیۆن یان كۆمپیوتەر لە ماڵەكەتدا مەكەرە هاوڕێی خۆت ، كاتێك كە پێویستە لەگەڵ هاوسەرت بەسەری ببەیت لەگەڵ ئەو تەلەفزیۆنەدا بەسەری ببەیت.
17- هەرگیز بە هاوسەرت مەڵێ كە كاتی بەسەرچووە و پیر بووە.
18- قسە بە هاوسەرت مەبڕە كاتێك سكاڵای حاڵێكی لا كردیت كە بێزاری كردووە.
19- هەرگیز بە هاوسەرت مەڵێ كە دەست هەڵبگرێ لە ناڕەزاییەكانی و سكاڵاكانی.
20- وا مامەڵە لەگەڵ هاوسەرت مەكە كە وا دەربخات ڕاو بۆچوونەكانی جێگای بایەخ نیە.
21- لە بیرت نەچێت كە بەیناو بەین ستایشی بكەیت بە تایبەتی لایەنی جوانی و جل و پۆشاكەكانی و هەوڵ و كۆششەكانی لە ڕێكخستنی ناوماڵ و پەروەردەكردنی منداڵەكان.
22- تەنها كاتی خەوتن مەكەنە جێ ژوانی بەیەكگەیشتنتان ، بەڵكو با چەند كاتێكی تر تەرخان بكەن بۆ وتو وێژ و گۆڕینەوەی ڕازەكانتان لە نێوان خۆتاندا.
23- هەرگیز هەوڵ نەدەیت هاوسەرت بگۆڕیت بەو شێوەیەی كە خۆت حەزی پێ دەكەیت ، نەكەی ئازادی و سەربەستی بكوژیت ، لێگەڕێ هەست و خواستەكانی دەرببڕێت ، مادام لە چوارچێوەی شەرع و یاسادا بێت ، نەكەی وەكو ئامێرێكی بێ هەست و بێ گیان مامەڵەی لە گەڵدا بكەیت.
24- هەستی بریندار مەكە بە جۆرێك سیفەت و ناو و ناتۆرەی نەشیاو و ناشایستە.
25- كاتێك تووڕە دەبێت یان تووڕە دەبێت ، ههوەڵ بدە خێرا پەشیمان ببەرەوە و زیاتر بەسۆز بە لەگەڵیدا ، وهەرگێز نەكەیت ئەوەندە ڕەق بیت كە خۆت بشكێنیت یان ئەو بشكێنیت.
26- زۆری لێ مەكە لە جۆری هەستكردنی بە شتێك ، وەكو ئەوەی پێی بڵێیت لەو شتە بێ تاقەت مەبە ، یان پێی بڵێی پێویستە ئاسوودە بیت ، چونكە كاتێك ئەو بەو جۆرە هەستی پێ دەكات هۆكاری خۆی هەیە.
27- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت مەیخەرە سەر شانی هاوسەرەكەت ، یان پێی بڵێیت هەڵەی تۆ بوو ، بەڵكو بەرپرسێتی هەڵەكەی خۆت هەڵبگرە.
28- كاتێك لە گەشت و دەرچوونێكی بە كۆمەڵدان ، فەرامۆشی مەكە و بچیتە لای كەسانی تر و هاوڕێكانت قسە و باس لەگەڵ ئەوان درێژە پێ بدەیت ، بەڵكو زۆرینەی كاتەكەت بدە و بە هاوسەرت و قسە و نوكتەی خۆشی بۆ بكە.
کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی هەمیشە لە هەوڵی بە حەیوانکردنی کۆمەڵگا بووە، تاکەکانی وا فێرکراوەو ڕاهێنراوە، چێژی لەوە بینیوە هێرش بکات، فێرکراوە جنێو بدات، ئەمە گواستراوەتەوە بۆ زمانی رۆژانەشمان، بۆ رەفتارەکانمان، ئەگەر پێنج دەقە سەیری فەیسبوک بکەیت، دەبینیت چەندێک شەڕانگێزی دەبینیت، توڕەیی ناهەق ئەبینی لەناو ناخی ئینسانەکاندا.
"بەختیار عەلی"
چۆن لە عەقلى كوردى بگەين؟
چەند سەرنجێك دەربارەى مێتۆد
مەبەست لە عەقلى كوردى چييە؟
ئەو شێوازەى بيركردنەوەيە كە بە گشتى لاى تاكەكانى كورد تێبينى دەكرێ. ئەو شێوازە لە كاتى مامەڵەكردنى تاكەكان لەگەڵ ڕووداوەكان وبيرۆكەكان خۆى بەديار دەخات. دەشبێ ئەم شێوازەش تايبەت بێ بە كورد وهاوشێوەى لاى نەتەوەكانى دراوسێدا نەبێت، ئەگەر نا نابێتە عەقلى كوردى. لێرەدا زاراوەى عەقل لەبەرمبەر وشەى mentality لە زمانى ئينگليزى دێت نەوەك وشەى mind. عەقل هاوشێوەى بير يان هزر نييە بەڵكو لە بيركردنەوە نزيكترە، بەڵام لەسەر ئاستێكى سەرووى تاكەوە. هەروەها مەبەست لە عەقلى كوردى عەقلى بژاردە (نوخبە) نييە چ ئينتليجنێنسيا بێت يان سياسى چونكە مەرج نييە عەقلى بژاردەى كوردى بەرهەمى عەقلى كوردى گشتي بێت، بەڵكو دەكرێ عەقلێكى تەواو هاوردە ونامۆ بێت ولەوانەشە بە تەواوى پێچەوانە ودژى عەقلى كوردى بێت.
عەقلى كوردى چۆن دروست بووە؟
ئەگەر عەقلى تاك لە دوو توخمى سەرەكى پێك بێت: توانا عەقلييەكان وئەزموونەكان، ئەوا عەقلى بەكۆمەڵ پێك دێت لە چييەتى ئەزموونەكان وچۆنيەتى مامەڵەكردنى عەقلى لەگەڵياندا. واتە ئەگەر تواناعەقلييەكان توخمى سەرەكى بێت لە عەقلى تاك، ئەزموون توخمى سەرەكى عەقلى بەكۆمەڵە. كەواتە، بۆ ئەوەى لە عەقلى كوردى بگەيت، دەبێ بە وردى درك بەو ئەزموونەكانى ئەم عەقلەدا بكەيت. مەبەست لە ئەزموون ڕووداوى مێژوويي ڕووت نييە، بەڵكو كاريگەرى ڕووداوە مێژوويەكانە لەسەر ئاستى هەست وبيرى نەتەوەييدا. تێگەیشتن و چۆنیەتی پیادەکردنی ئایینیش، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، ڕۆڵێکی گرنگی لە فۆرمەلەبوونی عەقلی کوردییە.
لێرەدا هەنگاوى گرنگ دەستنيشان كردنى ئەو وێستگە مێژووييانەيە كە دەكرێ سيفەتى ئەزموونى لەسەردا جێبەجێ ببێت. هەروەها لە ڕووى كاتەوە، دەبێت لە چ كاتێكەوە وێستگە مێژووييەكان دياري بكەين؟ من پێم وايە، عەقلى كوردى دابەش بكەين بۆ دوو ئاست: ئاستێكى قووڵ وئاستێكى ڕووكەش. بۆ تێگەيشتن لە ئاستە قووڵەكە، دەبێ هەرتا ئەو ڕادەييەى كە زانيارييە دروستە مێژووييەكان بوار دەدەن، بە دواى سەرداوەكانى ئەزموونە كاريگەرەكان بگەڕێين. بەڵام لەسەر ئاستى ڕووكەشدا، دەكرێ لە سەدەيەك يان چەند سەدەيەكى ڕابردوودا ئەو ئەزموونانە دەستنيشان بكەين كە بە شێوەيەك لە شێوەكان بەشداريان لە دروست كردنى عەقلى كوردى كردووە.
بەڵام بابەتەكە لەم خاڵە مێژوويەدا كورت نابێتەوە، بەڵكو دەبێ رەهەندى شوێن وجوگرافياش لێكۆڵينەوەى لەسەر بكرێت. كارلێككردنى مێژوو وجوگرافيا، كات وشوێن، مۆركى گرنگ لەسەر عەقلى بەكۆمەڵ بەجێ دێلن. بە حوكمى دابەش بوونى جوگرافى كورد، نەك لە ڕووى سياسيەوە بەڵكو لە ڕووى شوێن وجێگاى نيشتەجێبووندا، ئەزموونەكان دەگۆڕێن بە شێوەيەك كە دەكرێ ئەزموونێك لە شوێنێكى دياريكراودا، كاريگەرى لەسەر عەقلى بەكۆمەڵى ئەو كوردانە هەبێت كە لەم شوێندا ژياون، بەڵام هەمان كاريگەرى لەسەر ئەو كوردانە نەبێت لە شوێنێكى جودادا ژيانيان بەسەر بردووە ولەوانەيە ڕووبەڕووى ئەزموونى تر بوونەتەوە. كەواتە لێرەدا يان ئەوەتا قسە لەسەر عەقلى كوردى تايبەت، بە مانا جوگرافييەكەى، دەكەين يان ئەوتا قسە لەسەر عەقلى كوردى گشتى دەكەين. ئينجا ئەگەر قسە لەسەر عەقلى كوردى تايبەت بكەين دەكرێ مێژووى بەشێك لە كورد لە كات وشوێنێكدا ديراسە بكەين وبەدواى ئەزموونە مێژووييەكانيدا بگەڕێن بەڵام لەم حاڵەتەدا، لە ڕووى مێتۆدى زانستييەوە، دەرەنجامەكان بە پێى تەسكى بوارە مرۆييەكە، تەسك دەبن وتەنها بەشێك لە وێنەكە پيشان دەدەن هەڵبەتە هەر دروست وڕاستن. بەڵام ئەگەر ديراسەى عەقلى كوردى لە شوێنەكانى تريش، لەسەر بەشێكى تريش ئەنجامدرا، ئەوا بەيەكەوە وێنەيەكى تەواو وگشتى بە دەستەوە دەدەن. ئەوەش دەمان گەێنێتە دەرەنجامێك كە ناكرێ بە تاكە كەسێك ديراسەتى عەقلى كوردى بكرێت، بەڵكو پێويستى بە كارێكى زانستى هەماهەنگ هەيە كە هەم لە ڕووى كات وهەم لە ڕووى شوێنەوە بتوانێت پارچەكانى وێنەكە كۆبكاتەوە وبگاتە ئەنجامێك.
ئەم كارە، بۆ ئەوەى بەرهەمدار بێت، دەبێت بە پلەى يەكەم زانستى بێت، نەك ئايديۆلۆجى يان سياسى. تۆژەران دەبێ زۆر بابەتييانە مامەڵە لەگەڵ دۆكيومێنت وڕووداوەكان وكاردانەوەكان بكەن، نەك مەبەستيان گەورەكردن يان بچووككردن بێت. لێرەدا ئەگەر تۆژەران كورد بن، ئەوا زۆر ئەستەمە خۆيان لە هەستى كوردايەتى دووربخەنەوە وئەگەرى ئەوەى ئەو جۆرى هەستە كاريگەرى خراپى لەسەر بابەتيبوون هەبێت، لە ئارادايە. بەڵام لە هەمان كاتدا، تۆژەرى بێگانە هەرچەندە بابەتى بێت، زەحمەتە لە نەتەوەيەكى بێگانە تێ بگات بە تايبەتى كاتێك مامەڵە لەگەڵ بەرهەمى هزرييە خۆماڵييەكان دەكات، وەك پەندى پێشينيان.
ئەو کەسانە کێن یاسای لەش فرۆشی ئەیانگرێتەوە؟
یەکێک لەمافەکانی مرۆڤ بەگوێرەی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان ئەوەیە ژیانێکی شەڕەفمەندانەو سەربەرزانە بژی بەبێ گوێدانە هیچ جیاوازیەکی (ئاینی، ڕەگەزی ،نەتەوەیی،زمان، ڕەگەز)لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانە بێت ...
یەکێک لەوبابەتانەی لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بڵاوەوهەیە بریتیە لەلەشفرۆشی چ بەئاشکرا یان بەنهێنی بونی هەیەوهەستی پێئەکرێت،خۆشبەختانە لەعێراق و هەرێمی کوردستان یاسایەک هەیەو بەرکارەو کاری پێدەکرێت ئەویش یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی بەژمارە 8ی ساڵی (1998)لەشفرۆشی و دەڵاڵی بۆئەوکارەو کردنەوەی ماڵی داوێن پیسی قەدەغە دەکات و سزای بۆدیاری کردون..
لە ماددەی سێیەمی ئەو یاسایەدا هاتوە وسزاکەی دیارکردووە بەو شێوەیە:
سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت:
ا- هەر دەڵاڵێک یان یان ئەوەی هاوبەشی یان هاوکاری دەکات لە کرداری دەڵاڵی.
ب- هەموو بەکارهێنەرێک یان بەڕێوەبەری شوێنێکی گشتی یان هەر شوێنێکی تر رێگا بە چوونەژوورەوەی خەڵک بدات بۆیان و بەد بەکارهێنانی کەسانێک کە لەشفرۆشی پەیڕەو دەکەن بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە برەودان بە شوێنەکەی. ج- هەر کەسێک موڵکداری یان بەڕێوەبەرایەتی ماڵێک یان ژوور یان ئۆتێلێک بکات و رێگە بە کەسی تر بدات لەشفرۆشی تێدا ئەنجام بدات یان هاوکار یان کارئاسانی بۆ ئەوە بکات.
لە ماددەی چوارەمیشدا هاتووە:
ئەو لەشفرۆشەی سەلمێندرا لەشفرۆشی ئەنجام ئەدات سزا دەدرێت بە دانانی لە یەکێک لە خانەکانی چاکسازی کە ئامادەکراوە بۆ ئاڕاستەکردن و شیاندنی ئافرەتان بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە سێ مانگ و زیاتر نەبێت لە دوو ساڵ.
ماددەی پێنجەم:
١- هەر کەسێک نێر یان مێ بهێڵێتەوە بۆ لەشفرۆشی یان نێربازی لە شوێنێک بە فێڵ یان بە زۆر و بە هێز یان هەڕەشە و تەمەنی تاوانلێکراو ژن بێت یان پیاو زیاتر بێت لە ١٨ ساڵ، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٠ ساڵ.
٢- سزاکە بە بەندکردن دەبێت بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٥ ساڵ، ئەگەر هاتوو تەمەنی تاوانلێکراو نەگەیشتبێتە ١٨ ساڵی.
٣- لەسەر دادگایە حوکم بە قەرەبووێکی دادپەروەرانە بدات بۆ تاوانلێکراو ژن بێت یان پیاو لە هەردوو حاڵەتی پێشوو.
ئامادەکردنی پارێزەر:
خەنسا محمد هەڵەبجەیی
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
کارتۆنی نوێ 😍
کارتۆنی (پێشکەوتووان لە ئیسلامدا) زنجیرەیەکی دۆبلاژکراوی نوێی کەناڵی ئافەرینە
چیرۆکی کارتۆنەکە باس لە کۆمەڵێک دیمەن و بەسەرهاتی کاریگەری نێوان پێغەمبەری خودا ﷺ و هاوەڵە ئازیزەکان دەکات کە لەسەر زاری چەند منداڵێكەوە دەگێڕدرێنەوە.
کارتۆنەکە بۆ تەمەنی منداڵانی سەروو 8 ساڵ گونجاوە
ڕۆژانە لەم کاتانەی خوارەوە لە شاشەی ئافەرین کیدسەوە پەخش دەکرێت 👇🏻
🕒 9:30 ی بەیانی
🕒 17:30 ی ئێوارە
حەز ئەکەم ئەم پۆستە پڕ بەدڵ بیخۆێننەوە واتا بەچاوی دڵ بیخوێننەوە
شەڕو ناکۆکی نێوان هاوسەرەکان ، منداڵی نەخۆش بەرهەم ئەهێنێت . نەخۆش لەڕوی دەرونیەوە ، منداڵی لەرزۆک دروست ئەکات ، لەرزۆک لەڕوی بڕیاردانەوە ، منداڵی هەڵخەڵەتێنراو دروست ئەکات هەڵخەڵەتێنراو لەڕوی سۆزەوە لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە ...!!
ناکۆکی و نەگونجانی هاوسەرەکان منداڵ بێ بەش ئەکات لەسۆزو خۆشەویستی ، هاوسەرەکان لەبەر ناکۆکی خۆیان ناپەرژێنەسەر ئەوەی خۆشەویستی ببەخشن بە منداڵەکانیان ،
بۆیە ناچار زۆربەی ئەومناڵانە کە گەورەئەبن و ئەگەنە تەمەنی هەرزەکاری و قۆناغی زانکۆ و پەیمانگا ئیتر بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایە گەورەیەی ژیانیان ، لەلایەن کەسانی فێڵبازەوە هەڵئەخەڵەتێنرێن چونکە هەرگیز وشەی خۆشم ئەوێیت و بەقوربانت بمیان گوێ لێ نەبوە لەلایەن باوک و دایکیانەوە. ئەو جۆرەگەنجانەی لەو خانەوادانەوە پەیدا ئەبن هەمیشە زۆربەیان وێڵی خۆشەویستین هەمیشە هەست بەکەمی ئەکەن ، بۆیە هەر کەسێک تەنها کەمێک خۆشەویستیان پێ ببەخشێت ئیتر ئەمان هۆگری ئەبن و ئەکەونە داوی قوڵترین خەیاڵ و ئەندێشەوە وەداوای هەرچیان لێ بکرێت جێ بەجێیی ئەکەن یان لەکۆتایی دا هەرکەسێک بیەوێت پرۆسەی هاوسەرگیریان لەگەڵ دا بکات ئەمان هەر ڕازی ئەبن ئیتر کەسی بەرامبەر باش بێت یان خراپ و لەکۆتایشدا ئەبن بە گەورەترین قوربانی.
نوسینی : #ابوبکر شفیق
#بۆهاوسەرانbohawsaran
چۆن لە ھاوسەرەکەم تێبگەم ؟!
یەکێك لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ھاوسەران دەبێتەوە ئەوەیە چۆن لە یەکتری تێبگەن، ھەرچەندە ئەم بابەتە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ئەمەش بەپێی ڕۆشنبیری ھاوسەرەکان دەگوڕێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت ھەندێک بنەما دابڕێژین بۆ ئەوەی ھاوسەرەکان بتوانن لە یەکتری تێبگەن.
١. گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتری :
قسەکردن لەگەڵ یەکتر کلیلی چارەسەری ھەموو کێشەکانە چونکە بنەمای سەرەکی ژیانی خێزانییە، چونکە گەر ھاوسەرەکان قسە لەگەڵ یەک نەکەن کێشەکانیان گەورەتر دەبێت و دەبێتە ھۆی بێزار بوون لە یەکتری. لەبەر ئەمە پێویستە یەکێکیان دەست پێشخەری بکات و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەم قسانە بگەنە ئامانج بەم شێوەیەش ڕێگری لە پەرتەوازەیی خێزان دەگیرێت.
٢. ڕێزگرتن :
مرۆڤ بە سروشتی خۆی ئارەزوو دەکات ڕێزی لێبگیرێ چونکە ڕێزگرتن پێویستیەکی دەروونییە، لەم حاڵەتە پیاوان ئارەزوو دەکەن ڕێز لە خودی کەسایەتیان بگیرێت و لە پێش چاوی کەسانی دیکە نەشکێندرێنەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسانی نزیکی خۆی بێت، بەھەمان شێوەش ئافرەتان ئارەزوو دەکەن ڕێز لە کەسایەتیان بگیرێت چونکە ڕێزگرتن کەسایەتیان بەھێزتر دەکات لە ناو کۆمەڵگە.
٣. واقیعی بن :
پێویستە لەسەر ھاوسەران واقیعیانە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن چونکە ھەموو خێزانەکان کێشەیان ھەیە جا کێشەکە بچووک بێت یا گەورە بێت، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھەردوولا بزانن کێشەکە چییەو چۆن بە شێوەیەکی سادە چارەسەری بکەن و ڕێز لە تایبەتمەندی یەکتری بگرن چونکە ھەریەکەیان بیرکردنەوەیان جیاوازە.
٤. با لایەنی سێیەم خۆی لەکارەکانتان ھەڵنەقوڕتێنێت :
ژیانی ھاوسەرگیری لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و لێك تێگەیشتن بونیات دەنرێت، ھەر کاتێک ڕێگە درا لایەنی سێیەم خۆی بخاتە نێو کێشەکان، ئەوا ئەم بنەمایە لاواز دەبێت چونکە کێشەکان زیاتر دەبێت و چارەسەرکردنی ئەستەم تر دەبێت، لەبەر ئەمە تا دەکرێت کێشەکانی خۆتان بە خۆتان چارەسەر بکەن و ڕێگە بە خەڵکی دیکە مەدەن بێتە نێوانتان.
#بۆهاوسەرانbohawsaran
ئەوەندە لە خەیال و خەوندا مەژی وابزانیت ھەموشتێک کە کاتی ھات دەبێت
بەڵکو دەبێت خۆت بچیت بۆلای شتەکان بیھێنیت .
واتا جوڵەکردن سەرەتای بەدیھاتنی شتەکانە .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر!
پەیڤێک بۆ باوکان...
ئایا منداڵ موڵکی باوک و دایکە؟ ئایا خۆشەویستی پاساوێکە بۆ کۆتکردنی کچ و کوڕ، لەلایەن باوکەوە؟!
دەیان چیرۆکی ئەوینداریی تراژیدی دەبینین و دەبیستین، کە هیی سەردەمی قەیسی عامیری نین، بەڵکوو زادەی سەدەی بیستویەکن.
گۆزەی ئەوین، لەم جۆرە چیرۆکانەدا، زۆربەی جار لە سەری کیژەدا دەشکێت و باوک بە دەستی خۆی، کچەکەی زیندەبەچاڵ دەکات و لاپەڕەی گەشی ژیانی دەسووتێنێت و نغرۆی ژانێکی بێکۆتایی و ناسۆرێکی بێبنی دەکات.
کورتەی چیرۆکەکان، کە زۆربەیان لەیەک دەچن، ئەوەیە کوڕێک و کچێک، دڵیان یەکتری دەوێت و نیازی هاوسەرگیرییان هەیە، کاتێ وەختە دەبێت بە ڕاست، باوکی کچە، زۆربەی جار تەنیا لەبەر هۆکارێکی دەروونی و جۆرە ئیرەییەک، دەڵێت نەخێر، من کچ بەم کوڕە نادەم...! بۆ؟ نایدەم و نایدەم! ئاخر هۆکار؟ پیاوی خاس بە، کچەکەیشت حەزی لەوە، بۆ نایدەیتێ؟ نایدەم و بڕایەوە!
چیرۆک هەیە، درێژییەکەی دەگاتە دە ساڵ و سەرەنجامیش بە بێ ئەنجام یان بە تراژیدیایەکی جەرگبڕ کۆتایی دێت..
باوکە دڵسۆزەکە! کچەکەی نادات بە دڵدارەکەی و لەبری ئەوە دەیبەخشێت(!) بە کەسێکی تر، بەوەیش ژیانی چەندین کەس وێران دەکات؛ کچەکەی، ئەو کوڕەکەی حەزی دەکرد ببێت بە زاوای، زاواکەی، خۆی و خێزانەکەی -دایک و باوکی کچە-، نەوەکانی -مناڵی کچەکەی-... هتد.
کچەکەی بەزۆر دەدات بە کوڕێک کە خۆشی ناوێت و کوڕەیش بێئاگایە و زۆر جار دوای وا دەبێت، ماوەیەک دوای هاوسەرگیری بە چیرۆکی ژنەکەی دەزانێت یان هەست بە ساردیی ژنەکەی پەی دەبات و ناکۆکی و ناخۆشی دەبێتە بەشێک لە ژیانی ئەو ماڵە!
چیرۆکیش هەیە، باوک و دایکی کوڕە، کچەیان ناوێت و دەبنە بەربەست، ئەمەیان جەرگبڕترە، چونکە کچ ناسکترە و زووتر و زۆرتر هەست بە شکان دەکات...
پرسیار ئەمەیە؛ ئایا باوک تا ئەو ڕادەیە مافی بە دەستە، کە بە بێ پاساوێکی گونجاو و ئەقڵی، ببێتە لەمپەر لە بەردەم کچ یان کوڕەکەیدا و نەهێڵێت بگات بەو دڵخوازەی، بە ویست و بە مەیلی دڵی خۆی هەڵیبژاردووە؟
زۆر کچ و کوڕ لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، گیرۆدەی ئەم دەردەن و داوای هاوکاری دەکەن...
سەیر لەوەدایە، زۆرێک لە باوکان، خۆیان بە بەرپرسیار نازانن لەهەمبەر کۆتایی تراژیدی یان خراپی ئەو چیرۆکانە. زۆرێکیان بێئاگایشن لەوەی، دوور نییە ئەو بەرهەڵستییە بێپاساو و ناپەسەندەیان، وا لە کوڕ یان کچەکەیان بکات، دەست بۆ کاری نەشیاو ببەن و تووشی لادانی سێکسی بێن.
چار چییە؟ بە ڕای من دەبێت لەم جۆرە بابەتەدا، دادگا و دەوڵەت بێلایەن نەبن، چونکە کوڕ و کچ دوو کائینی خاوەن ئیرادەن و لە هەموو یاسایەکی دنیادا، دوای تەمەنی ۱٨ ساڵی، خاوەنی بڕیارن و ناکرێت وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکرێت، کە بە بڕوای من، بەزۆر بەشوودان هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ فرۆشتندا نییە.
#هێلانەی_بەختەوەری... دەربارەی ئاریشە خێزانییەکان
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئاریشە دەروونییەکان
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
تکایە منداڵەکانتان لە چونیان بۆ کۆڵان بپارێزن
كچێكی تهمهن پێنج ساڵان كاتێك خهریكی یاریكردن لهگهڵ منداڵهكانی كۆڵانهكهیان دهبێت، پیاوێكی بهتهمهن به فێڵی كڕینی یارییهوه ههڵیدهخهڵهتێنێت و دهیباته شوێنێكی چۆڵ، لهوێ دهستدرێژیی دهكاته سهر. دوای ئهوه منداڵهكه دهبرێته پزیشكی دادی و دهردهكهوێت دهستدرێژیی كراوهته سهر،
ئهو كاتهی كچه تهمهن پێنج ساڵییهكه بهخوێنهوه ڕادهكاتهوه ماڵهوه، دایك و باوكی ڕێكاره یاساییهكان دهگرنهبهر، پزیشکی دادوەر ئەو کچە دەبینی، لهوێ لهدوای ههموو پشكنینهكان، دهردهكهوی پەردەی کچێنی لە دەست داوە، دوای گهیشتنی كهیسهكه به دادگا و ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بۆ دادوهر، دهسهلمێنرێت كه ئهو پیاوه بهتهمهنه دهستدرێژیی كردووهتهسهر ئهو منداڵه.
لهدوای لێكۆڵینهوه له كهیسهكه، دهردهكهوێت كه ئهو پیاوه نهخۆشیی دهروونی ههیه.
دایك و باوكی منداڵهكه نەیاندەزانی چی بکەن وچی بڵێن
دایك و باوكی كچهکە لهدوای زانینی ئهو ڕووداوه بهسهلماندنی پزیشكی دادی، تووشی شۆك بوون بهو كارهی بهرانبهر منداڵهكهیان كراوه،ئیستاش کاردانەوەی باوکەکە لە مێشکم دەرناچێ.
ئێمە وەک پزیشکی دادوەر تەنها دیارمان کرد کە پەردەی کچێنی نەماوە بەلام ئەم منداڵە ئەوەندە ترسا بوو خۆی باسی دەکرد بەو بچوکییەی خۆی کە بە پەنجە ئەزیەتی داوە.
منداڵێك ئهگهر ئەگەر دەست درێژی بکرێتە سەر دەبی یەکەم کەس پزیشکی دادوەر بیبینی بۆ ئاسەواری تاوانەکە.
دوای ئەوە زۆر گرنگە پزیشکی دەروونی بیبینی.
وەک پزیشکیکی دادوەر دەڵێم تکایە ئاگاداری مندال بن مەیاننێرنە بەردەرگا بۆ یاری کردن بەتەنیا خۆتان چاودیرییان بکەن مندال ناتوانی پارێزگاری خۆی بکات ئیمەش نازانین چ جۆرە مرۆڤێک لە کۆلانەکان هەن هەندی جار تا درەنگانی شەو دەبینم منداڵ بەتەنیا یاری دەکات ئەوە کارەساتە.
من وەک پزیشکێک دایکم بۆ ٣ منداڵ بە تەنیا ناهێلم بچنە دەرەوە بۆ شت کرین و یاری کردن.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
#بۆهاوسەرانBoHawsaran