renmae | Unsorted

Telegram-канал renmae - دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

1149

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ Muhammad jabar

Subscribe to a channel

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مرۆڤەکانی دەوروبەرت هەموو شت دەکەن تۆ ببەنە ئەو ئاستەی خۆیانی تێدایە، تۆ سەربەستی دوای کامیان دەکەویت و کاریگەری لە کامیانەوە وەر دەگریت.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دایکێکی ئاسایی مەبە🚨

🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆن هەموو ڕۆژێک گرنگی بە پاکوخاوێنی جلەکانی دەدەیت.

🔹بیروباوەڕێکی باش و دروست بدە بە مێشکی، هەروەک چۆن خۆراکی تەندروست دەدەیت بە جەستەی

🔸دڵنیابە لەوەی کە نوێژە فەرزەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەک چۆن گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵەوەی دەدەیت.

🔹 ئاگاداری چوون بۆ مزگەوت و خوێندنی قورئانی بە هەروەک چۆن گرنگی بە چوونە قوتابخانەی دەدەیت.

🔸لەبری ئەوەی هەموو شەوێک چیرۆکی ناڕاستی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و مرۆڤە ڕاستگۆکانی بۆ بگێڕەوە، بۆ ئەوەی لای خۆشەویست ببێت و لاسایییان بکاتەوە.

🔹پێش ئەوەی فێری پیتەکانی ئەلفوبێی بکەیت، مانای "لاالەالااللە" ی فێر بکە.

🔸پێش ئەوەی باسی ئەم دونیایەی لەگەڵ بکەیت باسی قیامەتی بۆ بکە.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ئاگاداری ئەو کەسە بە کە زۆر جار لێت ئەبورێت..!
چون ئەو کەسانە کە گەیشتنە خاڵی کۆتایی بێ دەنگ دەبن لە هەموو شتێک .. هەموو شتێک؟
بەڵێ هەموو شتێک، چونکە وەک شاخێکی سپی لێ دێت کە بەفر دایپۆشیوە هەستەکانی سارد و بینینەکانی پەردەیەکی سپی لە بەرامبەر ئەو هەستانەی هەیبوو بەرامبەر هەڵوێستەکان، ئیدی دەگاتە کۆتایی و سارد دەبێتەوە و ئەو گەرمیەی جارانی نامێنێ، ئەو کاتەش بە ئاراستەیەکی راستی ژیان دەڕوات..
ــــــــــ
#پەرتوکم

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ


با ساڵی جارێکیش بێت، دیاریەک یادگاریەک ببەخشە بە ئازیزێکت, ئاخر زۆر هەستێکی تایبەتە کە کەسێک بڵێت: ئەم دیارەم فڵان کەسە بۆی هێنام، زۆرم خۆش دەوێت، بەخشینی دیاری پەیوەندیەکان بەهێزتر ئەکات، گرنگ نیە دیاریەکە بچوکە یان گەورەیە، گرنگ ئەوەیە کەسەکە ئارەزوی ئەو شتە ئەکات و حەزی پێیەتی، لە ڕۆمانی 'من پێش تۆ' دیاری ویل بۆ کڵارک گۆراویەکی درێژ بوو، بەڵام کڵارک هێندە دڵی پێ خۆش بوو تا دوای مردنی ویلیش هەر مابووی..
ــــــــــ
#پەرتوکم

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

✍ #هاوسەران

پیاو چۆن گرنگی بە ھاوژینەکەی دەدات؟

لەوانەیە لەم سەردەمە زۆربەی گلەیی ھاوسەران لەوەوە سەرچاوە گرتبێت کە پیاوەکە گرنگی بە خێزانەکەی خۆی نادات و ھەموو کات خەریکی کاری دیکەیە، مەرج نییە گرنگیدان تەنھا دابینکردنی پێداویستیە داراییەکان بێت بەڵکو پێویستە پیاوان ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن بۆ گرنگیدان بە ھاوژینەکانیان لەوانەش :

١. گوێی بۆ بگرە:

یەکێک لە نیشانەکانی گرنگیدانی پیاو بە ھاوژینەکەی ئەوەیە گوێ لە قسەکانی ڕابگرێت، تا ئەو کاتەی قسەکانی تەواو دەکات بۆ ئەوەی ناخی خۆی ھەڵڕێژێ.

٢. مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی نایاب و جیاواز لە کەسانی دیکە:

دەکرێت پیاو پرسیار لە خێزانەکەی بکات و پێی بڵێت کە چی دەوێت و چیت پێخۆشە، ھەروەھا دەکرێت پیاوەکە ھەندێک ڕەفتاری تایبەت بە خێزانەکەی بکات تاوەکو لەلای ئەو پێگەیەکی تایبەتی ھەبێت.

٣. ھەوڵبدە زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ ئەو بێت :

کاتێک پیاو ھاوژینێکی باشی دەبێت، پێویست دەبێت لەسەری کاتێک زۆری خۆی بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی ئافرەتەکە ھەست بە گرنگی خۆی بکات و خۆشەویستیەکەیان زیاتر بکات.

٤. گواستنەوەی ھەواڵی دڵخۆشکەر :

پێویستە پیاو ھەل بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خێزانەکەی بکات و دەکرێت ئەمە لەڕێگەی گواستنەوەی ھەواڵی خۆش بێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن.

٥. سەرنجت بخە سەر ھاوژینەکەت :

بۆ ئەوەی سەرنجی خێزانەکەت بە لای خۆت ڕابکێشی پێویستە سەرنجت لەسەر ڕەفتار و کردەوەکانی بێت و بەخۆشەویستانە سەیری بکەیت و دەکرێت لەم نێوەندەدا بزەیەکی خۆشەویستانەی بۆ بکەیت.

٦. پرسیاری لێبکە :

کاتێک گفتوگۆیەک لەگەڵ خێزانەکەت دروست دەبێت پرسیاری بابەتەکەی لێبکە بۆ ئەوەی ھەست بکات کە تۆ گرنگی بە قسەو بابەتەکانی دەدەیت و ئەو کەسێکی زۆر گرنگە لەلای تۆ.

٧. ھەندێک چالاکی بەیەکەوە ئەنجام بدەن :

ھەوڵبدە ڕۆتین بشکێنێت و ماوە نا ماوە دەرچوونێکی تایبەتیتان ھەبێت بەیەکەوە بۆ شوێنی جیاوازتر بۆ ئەوەی کەشێکی خۆشەیستانە لەنێوانتان بەردەوام بێت.

٨. ڕازی دڵی خۆتی بۆ بکەوە :

ھەست کردن بە ئارامی لەگەڵ ھاوژینەکەت خۆشترین ھەستە لە لای مرۆڤ، دەکرێت بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو ڕازەکانی دڵی خۆتی بۆ باس بکەیت بۆ ئەوەی ئەویش بەھەمان شێوە ڕازی دڵی خۆی بۆت باس بکات، بەم شێوەیەش متمانە لەنێوانتان زیاتر دەبێت و خۆشەویستی گەشە دەکات.

٩. ستایشی بکە :

ھەوڵبدە بەردەوام ڕۆژانە موجامەلەی خێزانەکەت بکەیت و قسەی خۆشی بۆ بکەیت و ستایش جلوبەرگ و جوانی و خواردنەکانی بۆ بکەیت، ئەمەش خۆشەویستی نێوانتان زیاتر دەکات.

#بۆهاوسەرانbohawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دایکێکی ئاسایی مەبە🚨

🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆن هەموو ڕۆژێک گرنگی بە پاکوخاوێنی جلەکانی دەدەیت.

🔹بیروباوەڕێکی باش و دروست بدە بە مێشکی، هەروەک چۆن خۆراکی تەندروست دەدەیت بە جەستەی

🔸دڵنیابە لەوەی کە نوێژە فەرزەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەک چۆن گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵەوەی دەدەیت.

🔹 ئاگاداری چوون بۆ مزگەوت و خوێندنی قورئانی بە هەروەک چۆن گرنگی بە چوونە قوتابخانەی دەدەیت.

🔸لەبری ئەوەی هەموو شەوێک چیرۆکی ناڕاستی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و مرۆڤە ڕاستگۆکانی بۆ بگێڕەوە، بۆ ئەوەی لای خۆشەویست ببێت و لاسایییان بکاتەوە.

🔹پێش ئەوەی فێری پیتەکانی ئەلفوبێی بکەیت، مانای "لاالەالااللە" ی فێر بکە.

🔸پێش ئەوەی باسی ئەم دونیایەی لەگەڵ بکەیت باسی قیامەتی بۆ بکە.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بۆچی سەردەمی هیچگەراییە؟

- چونکە جاران کەسایەتی و مرۆڤە گەورەکان بەچەندین تەحەدی و قۆناغی قورس، لەسوچی حوجرەو کونجی بەندیخانەو درزی کتێبخانەکانەوە لەدایک دەبوون و دەردەکەوتن، ئەمڕۆ لەنێو دیجیتاڵ میدیاو پۆینت و تەحەدییەکانی تیکتۆک..

- بێگومان ئەم دوو کەسە وەک یەک نین، هەتا ئەگەر ئایەتە قورئانییەکانیش وەربگرین و شی بکەینەوە، ئەم دوو کەسە زۆر دورن لەیەک، یەکەمیان کەسێکی بەحیکمەت و بەئەزموون و بەرچاوو ڕوون کەزۆر ئەستەم دەکەوێ و ناوی نامێنێ، دووەمیشان بەپێچەوانەوە.

- شاعیر دەیوت: بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەرداکا حەیا...

بەجدی ئەمڕۆ سەردەمی هیچگەرایی و پووچی و بێ حەیاییە، زۆربەی کات سەردەمی ئەو کەسانەیە کە پێغەمبەر (د.خ)دەیفەرموو: کەحەیا نەبوو مرۆڤ هەموو شتێک دەکات و پێ شەرم نییە..!

#تریفە_جلال
#پەروەردە
#سەردەمی_پوچگەرایی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

برای بەڕێزم
خوشکی سەنگینم

تکایە زۆر ناڵێم تەنها دەڵێم ١٥٪ ی ئەو قسە و بەڵێنانەی پێش زەواج بەیەکتری دەدەن کاتی زەواج جێ بەجێی بکەن دڵنیابن ماڵتان پڕدەبێ لەخۆشی و بەختەوەری

برای بەڕێزم تاقی کەوە
ئەو نیگا جوانەی بۆنامەحرەمی دەکەی بۆ هاوسەری خوتی بکە ئەوکات بزانە چەند خۆشەویستیت پێ دەبەخشێ

ئەوە قسە خۆشانەی بۆنامەحرەمی دەکەی بۆهاوسەری خۆت بیکە بزانە چەندە خۆشەویستی و ڕێز لەنیوانتاندا دروست دەبێ

کاتێ ئێوارە دەڕۆیتەوە لەجیاتی سێ عەلاگە دو عەلاگە ببەرەوە بۆماڵەوە پارەی ئەو ئەلاگەیە بدە بەلەچکێک بۆی جابزانە چەند کاریگەری ئەرێنی دروست دەکات لەنێوانتان

ئێوارەیەک کاتێ چێشتێکی بێ خوێ یان چەور یان سوێر دەبێ چیدەبێ وای دابنێ برسیت نیە چی تێدەچێ بابێدەنگ بی لەکاتێکدا ساڵانێکی زۆر خواردنی خۆشت بۆحازر دەکات دەی وەک سوپاس کردنێ ئەوجاره هیچ مەڵێ

خوشکی بەڕێزم تاقی کەوە
ئەو خۆ جوان کردن و ڕازاندنەوەی بۆدەرەوە دەیکەی بۆهاوسەرت بیکە ئەوکات بزانە چەند کاریگەری ئەرێنی دەبێ

ئەو ڕوە خۆشەی بۆدەرەوە و بۆناموحرەم هەتە بۆ هاوسەرت هەتبێ جابزانە چەند بەختەوەردەبن

کاتێک شتێک لەماڵدا نامێنێ کاتێ منداڵ کارێکی هەڵە دەکات ئێوارە پیاوەکەت دێتەوە لەبەردەرگا یەکسەر یەخەی مەگرە بەڵکو بەخێر هاتنی بکە دواتر بەهێمنی ئەوەی دەتەوێ پێی بڵێ ئەوکات ئەویش باشتر وەری دەگرێ

تکایە تۆزێک ژیرانە مامەڵە بکەن بەخوا بەختەوەری ئاسانە گەر بمانەوێ

هیوای بەختەوری و دڵخۆشی بۆهەموان...
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مەهێڵن درەنگ بێت... بیخوێنەوە لەوانەیە ژیانت بگۆڕێت ..!
دوای هاوسەرگیری، دەبوایە پارەکانمان پاشەکەوت بکەین تا بتوانین خانوی پێ بکڕین.حەزمان لە هەرچی بوایە دەمان گوت ئێستا کاتی نیە دوایی، ئێستا پێویستە خانویەک بکڕین.بە هەزار حاڵ پارەمان کۆکردەوە و لەکۆتاییدا توانیمان خانویەک بکڕین... ماوەیەک دوای ئەوە کەوتینە بیری ئەوەی کە کەل وپەلی جوان بکڕین، پاشتر ئاواتمان بوو ببینە خاوەن منداڵ، کەبوینە خاوەن منداڵیش لەخەمی ئەوەدا بوین کە منداڵەکان جل وبەرگیان باش بن خواردنی بەسود بخۆن....، بەکورتی تا منداڵەکانمان پێگەشتن هەر ڕۆژە خەمی شتێکمان بوو، خانوی گەورە،ئۆتۆمبێلی باش،دیکۆراتی جوانتر،خەرجی زانکۆ و هاوسەرگیریان و ....
ڕۆژەکان تێپەڕین و پیربوین ماینەوە ئێمە و خانویەکی گەورە، ئۆتۆمبیلێک کە لە گەراج وەستاوە و کاری پێ ناکرێ.
منداڵەکانیش سەرقاڵی ژیان خۆیانن.
پیربوین و تاممان لە ژیان نەکرد, پیربوین و هاتەوە بیرمان ئەو کافتریایەی کە بڕیاربوو ساڵڕۆژی هاوسەرگیریمان بڕۆین،نەڕۆشتین.
بیرمان هاتەوە کە ئێوارەیەک لە دەرەوە خوانێکی ئەفسوناویمان نەخوارد.
بیرمان هاتەوە هیچ ساڵێک یادی هاوسەرگیریمان نەکردەوە,
بیرمان هاتەوە کە چەندە زوو ڕۆژی لە دایک بونی یەکمان لەبیرکرد.
بیرمان هاتەوە کە لە تەلەفۆن تەنها لیستی پێداویستیەکانمان دەوت هەرگیز حاڵو ئەحواڵی یەکمان نەپرسی.
بیرمان هاتەوە کە دەبوایە ڕۆژی چەندجار خۆشمدەوێ ی بەیەک بڵێین و نەمان وت.
بیرمان کەوتەوە کە وێنەی دوبەدومان نەگرتن,
لەو ژیانە تەنها بیرمان لای خەرجیەکان بوو
ڕاستە زیاد خەرج کردن و ماڵ بەفیڕۆدان کارێکی باش نین بەڵام بەوجۆرەش نا کە تەواوی فکرو هۆشت داگیرکەن..
بۆیە ئەگەر بەنیازی ژیانن
١ـ لە ئێستاوە بۆ کافتریاکانی ژیانتان بڕۆن،بەیانی درەنگە.
٢ـ جارجار بۆ نانی ئێوارە بڕۆنە ڕێستۆرانت، بەردەوام جلە جوانەکانتان بپۆشن.
٣ـ ئاهەنگێک بۆ ڕۆژی لە دایک بونتان بگێڕن ئەگەر تەنها بە کێکێک و لقێک گوڵیش بێت.
٤- هەموو ڕۆژێ بڵێن کە چەندە یەکتان خۆش دەوێ.
٥- جارجار بە دیاریەکی سادە سوپرایز بۆ کەسە خۆشەویستەکانتان بکەن
وێنەی دوبەدوو زۆر بگرن ڕەنگە ڕۆژێک بێ تەنها وێنەی یەکتان بۆ بمێنێ.
ئەو شتە بچوکانە ژیان جوان دەکەن،نە کاتێکی زۆریان دەوێت نە خەرجیەکی زیاد...

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

تەبیعەت دەرمانی نیە
دوو مناڵم هەیە، گەورەکەیان تەمەنی ۹ ساڵە، کچێکی بێدەنگ و سەلارە، حەزی لە قسەکردن نیە، هەر کارێکیشی پێ ئەسپێرین بەبێ دەنگی جێبەجێی دەکات.

لە سەرەتاوە زۆر تێکۆشام لە کەم دوویی دووری بخەمەوە، دواتریش خستمە باخچەی ساوایان و مامۆستاکانم ڕاسپارد هەوڵی کرانەوەی بدەن، زۆر شتی ترم کرد، ئێستاش هەر لەناو خەڵکیدا و تەنانەت لەگەڵ ئێمەشدا هەر کەم دووە.

بچوکەکە تەمەنی ٥ ساڵە، هەر لەگەڵ زمانی کرایەوە هەتا ئێستاش لە قسەکردن نەوەستاوە، بڕوا بکەن پارویەک نانی بە دەستەوەیە،

دە جار دەیبات بۆ دەمی بەڵام لەتاو قسەکردن مەجالی نیە بیخاتە دەمی و دەیگێڕێتەوە، ئێ خۆ ئێمەی دایک و باوک هیچ ڕۆڵێکمان نەبووە لەوەی سرووشتی ئەو مناڵانە وا دەرچوون،

هەمیشە هانی بێدەنگەکەمان دەدا قسە بکات و داوامان لە بچوکەکەش دەکرد قسە نەکات، بەڵام تەنها خۆمان سەغڵەت کرد و هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.

ئێستا تێدەگەم ئێمە چەندە هەڵە بووین لەوەی ویستمان تەبیعەتی ئەو مناڵانە بگۆڕین، ئێستا دەزانم ماڵەکەم چەندە (ئارامە) بە بێدەنگی کچی یەکەم و چەندە (ئاوەدانە) بە قسەکانی کچی دووەم، ماڵەکەم پێویستی بە تەبیعەتی جیاوازە، بەبێ یەکێک لەو دوانە نوقسانە.

❞ ئاساییە ڕەوشتمان لەیەک بچێت بەڵام ناکرێت تەبیعەتمان لەیەک بچێت، لەیەکچوونی تەبیعەت واتە نوقسانی، واتە یەکێک زیادەیە❝.

٭ ئاساییە هەمومان ڕاستگۆ بین، بەڵام نائاساییە هەمومان بێدەنگ بین.
٭ ئاساییە هەمومان دەسپاک بین، بەڵام نائاساییە هەمومان تووڕە بین.

تەنها شتێک بتوانین بیکەین ئەوەیە بێدەنگی یەکەم و زۆربڵێی دووەم وا لێبکەین زەرەر بە خۆیان و دەوروبەریان نەگەیەنێت، ئێمە ناتوانین سرووشتی ئەوان بگۆڕین،

بەڵام دەتوانین ئەو سرووشتە جیاوازەیان بخەینە سەر ڕێگای درووست، واتە هەردوولا بەو تەبیعەتە جیاوازەوە نەبنە مایەی زەرەر بۆ خۆیان و دەوروبەریان، بێدەنگێکی ڕەوشبەرز و زۆربڵێیەکی ڕەوشتبەرز بن.

تەنانەت ئاینیش تەبیعەتی مرۆڤ ناگۆڕێت بەڵکو ڕەوشتیان دەگۆڕێت.
عومەری کوڕی خەتاب پێش ئیسلام پیاوێکی توند و تووڕە و شەڕانی بوو، دوای موسڵمان بوونیشی هەمان تەبیعەتی هەر هەبوو،

بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدابوو پێشتر تووڕەبونەکەی لە هەموو شتێکدا بەکار دەهێنا و دوای موسڵمانبوونیش تەنها بۆ پاراستنی حەق و جێبەجێکردنی دادپەرورەری بەکاری دەهێنا.

سەدان جەنگ و جیهاد نەیتوانی تەبیعەتی نەرم و نیانی عوسمانی کوڕی عەففان بگۆڕێت، ئەو پێش ئیسلام و دوای ئیسلام هەر هێمن و لەسەرخۆ بوو.

هەوڵی گۆڕینی تەبیعەت مەدەن، بەڵکو هەوڵی گۆڕینی ئاڕاستەکەی بدەن، لە ڕێگەی خراپەوە بۆ ڕێی باش.

#وەرگیراوە
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

خوشکەکەت خۆشەویستە...
زۆرێک لەپیاوان دوای ئەوەی خوشکەکانیان مێردیان کرد، ئیتر لێیان ناپرسنەوە... هەواڵیان ناپرسن... فەرامۆشیان دەکەن... دەڵێی ڕۆژێک خوشکیان نەبووە...
ئەیدەن بەدەستی مێردەوە و ئیتر وا دەزانن کە کاریان بە سەریەوە نەماوە و زاوا لێی بەرپرسیارە...
دەڵێی خوشک هیچ ڕۆڵێکی لە کایەی ژیانی ئەوانەدا نەبووە... گریێەستی هاوسەرگیری واژووکرا... کاڵا ڕادەست کرا و ئاو بێنەودەست بشۆ...
ـــ خوشکەکەت دوای مێردکردنیش هەر پێویستی بەتۆیە...
دوای مێردکردن زیاتر ئاتاجی سۆز و میهرەبانی تۆیە... پێویستی بە ڕاوێژکردنە لەگەڵ تۆدا... خەمی لەدڵدا مەهێڵە... ئامۆژگاری بکە... کاتێ تۆ سەردانی دەکەیت وهەوالی دەپرسی، ئەو لە حۆشیدا شاگەشکە دەبێت... خەریکە بفڕێ...
ژنێک باسی ئەو کاتانە دەکات کە براکەی سەردانی دەکات و دەڵێ: کاتێ براکەم هەواڵم دەپرسێت یان سەردانم دەکات، خەریکە لەخۆشیدا بفڕم... ئەو شەوە لای مێردەکەمدا هەر باسی براکەم دەکەم... باسی دڵسۆزی و خۆشەویستی و لێبووردەیی ئەو دەکەم.
بەڵێ... ئەو شانازی بە براکانیەوە دەکات... وەک بڵێی: مێردەکەی ئاگادار دەکاتەوە و زەنگی بۆ لێدەدا بۆ ئەوەی وشیار بێت و ڕۆژێک لە ڕۆژان نەوێری خراپەی لەگەڵدا بکات، چونکە برای هەیە... پشتئەستوورە...
ژنێکی تر دەلێت: جارجار بەناچاری لای مێردەکەمدا درۆ دەکەم...بەدرۆ پێی دەلێم: براکەم سڵاوی لێدەکردی...
ـــ ئەگەر تۆ هەواڵی خوشکەکەت بپرسی... هەوالی مێردەکەی بپرسی... دڵنیایی وئەرخەیانی پێ دەبەخشێ... وا هەست دەکات کە بەهەموو مافێکی خۆی گەیشتووە... لەچەقی خێرو خۆشیدایە... سڵاوێک و هەواڵپرسییەک و داوەتێک... وا لەخوشک دەکات ئەو ڕۆژە خۆی بە شای ئافرەتانی سەر زەوی بزانی...
کاتێ موبایلی خوشکەکەت زەنگ لێدەدا وناوی تۆی لەسەرە... بەدەنگێکی بەرز وەڵام دەداتەوە قسەت لەگەڵدا دەکات... بۆ ئەوەی مێردەکەی گوێی لێبێت کە ژنبراکەی هەواڵی خوشکەکەی خۆی دەپرسێ... بۆ ئەوەی مێردەکەی گویێ لێبێت کە براکەی هەواڵی پرسیوە... خەمی ئەوی لەدڵدایە... پشت وپەنای ئەوە... بەوجۆرە ژن لەبەرچاوی مێردەکەی ڕێزی زیاتر پەیدا دەکات... نەک جارێ، بەڵکوو هەزار جار گرنگی بۆ دادەنێ... زیاتر ڕێزی دەگرێ... زمانی حاڵی ئافرەتەکە دەڵێ: براگیان ــ دوای خوای گەورە ــ تۆ پشت وپەنامی... بارودۆخ هەرچۆنێک بێت، هەرچەندێ ژیان ناخۆش بێت، من هەر خۆشیمە... تۆم هەیە...
ـــ وریابە! ژن و مناڵ و کێشەی ڕۆژانە و ژیان... ئەوانە لە بۆنخۆشەکەی باوکتە...
ـــ جوانترین و باشترین شتێک کە ژن لە دونیادا هەیبێت، برایە... شوێنی برا بەهیچ پڕ نابێتەوە...
باهەمیشە دەرگای خۆشەویستی نێوان تۆ وبراکەت کرابێتەوە...
ئەگەر ئەو دەرگایە دابخەن، ئەوا دەرگایەکی گەورەی خۆشەویستیمان داخستووە...
بەعەرەبێکی دەشتەکییان وت: کوڕەکەت مرد... وتی: پاداشتم بۆنوسرا...
پێیان وت: براکەت مرد. وتی: پشتم شکا...
تازە برا نایەتەوە... دایک و باوکم لەکوێ بێنمەوە تابرایەکی تریان بۆمن ببێت؟
ـــ ئاگاتان لەخوشک وبراکانتان بێت... مەهێڵن شەیتان بکەوێتە نێوانتانەوە... مەهێلن کێشە و ئارێشەی ڕۆژگار خوشک وبرایەتیتان لەبیر بباتەوە....
لەکتێبی:چرپە
نوسینی: د.حەسسان شەمسی پاشا
ڵاپەڕە:٢١٩-٢٢١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەوە منیش پێت دەلێم برای ئازیزم، رەحمەتی خوات لێبێت گەر دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەست نەدەیتە تەڵەفۆنەکەت وپەیوەندی بەخوشکەکەتەوە نەکەیت، گەر نارەحەتێک یا دل ئێشانێک یا قسەێکی ناخۆشتان هەبووە لەنێوانتانا بەهۆی هەڵە لێک تێگەشتنێکەوە بوبێت، هەوالێکی بپرسە، چونکی ژیان کورتە وتەمەنیشمان خەریکە ئەڕوات ونزیکین لەمردن کەس نازانێت تاکو چرکەێکی تر چی رووئەدات لەژیانمان خوانەخواستە دوای مردنی خوشکە ئازیزەکەت هەربەخەفتەوە ژیان بکەیت لەوەی تاوەکو لەژیانا بوو بەدەمیەوە نەبویت وهەوالت نەئەپرسی بۆیە تاکو دەرفەتت لەبەردەمە لەدەستی مەدە، زوو زوو هەوالی خوشکەکانتان بپرسن...

#بۆهاوسەرانbohawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

با شتێکت پێبڵێم کە خۆشت دەیزانیت.
دونیا هەمیشە خۆر و جوان و ڕەنگاوڕەنگ نییە، بەڵکو زۆر شتی خراپ و پیسی تێدایە.
گرینگ نییە بەهۆی سەختییەکانەوە چەند جار دەکەویتە سەر ئەژنۆ، ئەگەر تۆ ڕێگەی پێبدەی بۆ هەمیشە لەسەر ئەژنۆ دەتهێڵێتەوە.
من و تۆ و هەر کەسێکی تریش، زۆر بە خراپی ژیان لێماندەدات، بەڵام گرینگ نییە چەندێک لێماندەدات، گرینگ ئەوەیە چەندێک دەتوانیت لێدان بخۆیت و هەر بەردەوام بیت، چەندێک دەتوانی بەرگە بگری و هەر بەردەوام بیت.
بردنەوە بەم شێوەیە بەدەستدەهێنیت.
ئێستا کە دەزانیت چەند بە بەهای بڕۆ دەرەوە و بەدەستی بهێنە، بەڵام دەبێت ئامادەبیت تا ئەو لێدانە بخۆیت، نەک دەست بۆ ئەوانی تر ڕابکێشیت و بڵێیت من بە ئامانجەکانی خۆم نەگەیشتووم بەهۆی ئەم و ئەو یان هەر کەسێکی تر.
ترسنۆکەکان ئەو کارە دەکەن، تۆ نیت.
تۆ باشتریت لەم قسانە.
---------------------------

تێبینی//
ئەم نوسینە لە گفتوگۆیەکی جوانی "سیلڤستەر ئێنزیۆ ستالۆن" ناسراو بە "ڕامبۆ" لەگەڵ منداڵێک وەرگیراوە.

وەرگێڕانی :- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

🔸 کاتێک دەچنە دەرەوە دەستی منداڵەکەتان بە جۆرێک مەگرن کە ڕایبکشێن بەدوای خۆتاندا، چونکە ئەمە جۆرێک لە سووکایەتی و سەرشۆڕکردنی منداڵ نیشان دەدات و کاریگەری نەرێنی دەبێت.

🔹کاتێک شتێک دەکڕن جار جار پارەکە بدەنە دەست منداڵ بیداتە فرۆشیارەکە، بەمەش هەستی متمانە بە خۆبوونی لا دروست دەبێت و بە گرنگییەوە سەیری خۆی دەکات.

🔸کاتێک بازاڕ دەکەن، داوا لە فرۆشیارەکە بکەن ئەو شتەی کە تایبەتە بە منداڵەکەت بە جیا بیکاتە کیسەیەک و بیداتە دەست منداڵەکە خۆی، بەمەش هەستی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لا دروست دەبێت.

🔹کاتێک دەچنە دەرەوە، داوا لە منداڵەکەتان بکەن کە چی دەوێت و چ خواردنێک دەخوات لە لیستی پێداویستییەکان بینووسێت، بەمەش فێری ڕێکخستن و سیستەم دەبێت.

🚨کاتێک ئەم بابەتە دەخوێننەوە، بە لایک و کۆمێنت هاوکار بن تا زۆرترین دایک و باوک سوودی لێ وەربگرێت.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

لە سەرەتای هەموو پەیوەندییەکدا هەستەکان دەردەکەون و لە کۆتاییەکەدا ڕەوشت.

...... هەربۆیە ئەگەر ڕۆژێک پەیوەندیت نەما لەگەڵ ئەو مرۆڤەی خۆشتویستووە، دڵت بکە پەناگەیەکی نهێنی بۆ ئەوەی نهێنی و چیرۆکەکانی تێدا بشاریتەوە کە لە ڕابردوودا لە نێوانتانا هەبووە، چونکە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان ئەخلاقە.

-نەجیب مەحفوز

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

🔹 لە هەموو کۆبوونەوەیەکی خانمان و ژناندا مەیخەرە شوێنی خۆت و لەگەڵ خۆت مەیبە، بەڵکوو لێ بگەڕێ با کاتەکانی لەگەڵ باوکیدا بە سەر بەڕێت تاکوو پەیوەندییەکی باش لەگەڵ باوکیدا دروست بکات و فێری ڕەوشت و خەسڵەتی پیاوانە بێت.

🚨 (توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن یەکێک لە هۆکارەکانی مەیل و حەزی هاوڕەگەزبازی لای کوڕان ئەوەیە کە منداڵ پەیوەندییەکی باش و تۆکمەی لەگەڵ باوکیدا نەبووە).

🔸کاتێک منداڵەکەت نەرم و نیانە یان ڕۆح سووک و قسە لەسەر خۆیە یان زۆر دەگریت، پێی مەڵێ ئەوە چییە دەڵێیت کچیت و کچ کچی مەخەرە دوا، با وای لێ نەیەت ڕقی لە ناسنامە و ڕەگەزی خۆی بێت.

🔹 لە دوای تەمەنی 5 ساڵییەوە، هەوڵ بدە منداڵەکەت فێر بکەیت خۆی بشوات و خۆت نەیشۆیت، یان ئەگەر پێویست بوو خۆت بیشۆیت ئەوا بە تەواوی جلەکانی لەبەر دامەکەنە چونکە لەو تەمەنەوە ئیدی منداڵ خەیاڵ و بیری سێکسی لەلا دروست دەبێت.

🔸کوڕەکەت مەخەرە دونیایەکی سۆزداری توندەوە لەگەڵ خۆت، کاتێک هاوسەرەکەت پەیوەندی سۆزداری لەگەڵتدا لاوازە ئەوا هەوڵ مەدە لەگەڵ کوڕەکەت قەرەبووی بکەیتەوە، چونکە بەو شێوە پێتەوە وا بەستە دەبێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەبێت لەگەڵ خێزانیدا.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە تەمەنی 10 ساڵی پێویستە ئەمانەی فێر بکەیت
1. فێری بکەن کە ڕێز هەم لە کچان بگرێت و هەم لە کوڕان؛ هەردوو ڕەگەز لە ڕێزگرتندا یەکسانن.
-گیانەکەم بێ ڕەوشتی بەرامبەر کچان نەکەیت❌
+گیانەکەم دەبێت ڕێز لە هەمووان بگریت✅
2. فێری بکەن لە هەڵەکردن نەترسێت.
-ئەمە چیت کێشاوە تۆ؟ تەنها ئەوە دەزانیت کاغەز ڕەش بکەیتەوە❌
+وەرە با ئێستا ئەو شوێنانەی کە خواپە ڕاستیان بکەینەوە)✅
3. فێری بکەن زانست و لێهاتوویی زۆر لە نمرە گرنگترن.
-تۆ دەبوو نمرەی تەواو بەدەست بهێنیت تۆ زۆر گێژیت)❌
+کێشە نییە ئازیزەکەم دەزانم کە هەوڵی تەواوت داوە، جاری داهاتوو نمرەی باشتر بەدەست دەهێنیت✅
4. فێری بکەن باوک و دایک دوژمنی نین و هەمیشە هاوکاری دەکەن.
-وااای گەر دایکم بزانێت دەمکوژێت❌
+دایکە گیان من دەبێت شتێکت پێ بڵێم دەکرێت هاوکاریم بکەیت✅
5. فێری بکەن کاتێک شتێک نازانێت پرسیاری لەبارەوە بکات.
-ئەگەر ئێستا لە مامۆستا بپرسم وادەزانێت من گێلم❌
+دەکرێت جارێکیتر ڕوونی بکەنەوە من لە هەندێکی تێنەگەشتووم✅

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

جوانتریت سات ئەو ساتەیە
پێغەمبەری خوداﷺ بەناوی خۆتەوە بانگت دەکات.
دەپرسیت: چۆن ناوم دەزانیت؟
دەفەرموێت: "سەڵاواتەکانتم پێ دەگەیشت
ئەوانەی صەڵاوات لەسەرپێغەمبەر(ﷺ)لێ دەدەن
دڵخۆش و سەرفرازی دوارۆژن
#اللهم_صل_على_محمد_وعلى_آل_محمد

یەکێک لەکارە باشەکانی شەو و رۆژی هەینی گوتنی
#اللهم_صل_على_محمد_وعلى_آل_محمد
ئەوانەی صەڵاوات لەسەرپێغەمبەر(ﷺ)لێ دەدەن
دڵخۆش و سەرفرازی دوارۆژن..

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

جیاوازی نێوان دایک و باوک!!!
د.کەریم شریف قەرەچەتانی

•دایک ئەو کەسەیە کە خۆشی دەوێیت کاتێک بۆ یەکەم جار چاوت دەکەیتەوە
~باوک ئەوە کەسەیە کە خۆشی دەوێیت بێ ئەوەی سەیری چاوەکانت بکات.

•دایک تۆ پێشکەشی جیھان دەکات
~باوک ھەوڵ دەدات جیھان پێشکەشی تۆ بکات.

•دایک ژیانت پێ دەبەخشێت
~باوک فێرت دەکات چۆن ژیان بکەیت.

•دایک ٩ مانگ تۆ لە سکی خۆیا ھەڵدەگرێت
~باوک تەواوی تەمەن لەسەر پشتی خۆیت دادەنێت.

•دایک لە کاتی لە دایک بون ھاوار دەکات و تۆ گوێت لێی نیە
~باوک دوای لە دایک بونت ھاوار دەکات.

•دایک دەگری کاتێک نەخۆش دەکەویت
~باوکت نەخۆش دەکەوێت ئەگەر تۆ بگریت.

•دایک دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە تۆ برسی نەبیت
~باوک فێرت دەکات کە برسیت نەبێت.

•دایک تۆ لەسەر سنگی دادەنێت
~باوک تۆ لەسەر پشتی دادەنێت.

•دایک کانیەکە لە ھەست و سۆز
~باوک بیرێکە لە حیکمەت.

•دایک بەرپرسیاریەتی تۆ ئەگرێتە ئەستۆ
~باوک فێری بەرپرسیاریەتیت ئەکات.

•دایک دەتپارێزێت لە کەوتن
~باوک فێرت ئەکات دوای کەوتن ھەڵسیتەوە.

•دایک فێرت دەکات کە لەسەر پێیەکانت بڕۆیت
~باوک فێرت دەکات کە چۆن لەسەر ڕێگای ژیان بڕۆیت.

•دایک ئاوێنەی جوانی و کەمالە
~باوک ئاوێنەی واقیع و ماندوبونە.

•دایک بە ھیچ نرخێک دیاری ناکرێت
~باوک دوبارە نابێتەوە.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

✍ #هاوسەران

پیاو چۆن گرنگی بە ھاوژینەکەی دەدات؟

لەوانەیە لەم سەردەمە زۆربەی گلەیی ھاوسەران لەوەوە سەرچاوە گرتبێت کە پیاوەکە گرنگی بە خێزانەکەی خۆی نادات و ھەموو کات خەریکی کاری دیکەیە، مەرج نییە گرنگیدان تەنھا دابینکردنی پێداویستیە داراییەکان بێت بەڵکو پێویستە پیاوان ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن بۆ گرنگیدان بە ھاوژینەکانیان لەوانەش :

١. گوێی بۆ بگرە:

یەکێک لە نیشانەکانی گرنگیدانی پیاو بە ھاوژینەکەی ئەوەیە گوێ لە قسەکانی ڕابگرێت، تا ئەو کاتەی قسەکانی تەواو دەکات بۆ ئەوەی ناخی خۆی ھەڵڕێژێ.

٢. مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی نایاب و جیاواز لە کەسانی دیکە:

دەکرێت پیاو پرسیار لە خێزانەکەی بکات و پێی بڵێت کە چی دەوێت و چیت پێخۆشە، ھەروەھا دەکرێت پیاوەکە ھەندێک ڕەفتاری تایبەت بە خێزانەکەی بکات تاوەکو لەلای ئەو پێگەیەکی تایبەتی ھەبێت.

٣. ھەوڵبدە زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ ئەو بێت :

کاتێک پیاو ھاوژینێکی باشی دەبێت، پێویست دەبێت لەسەری کاتێک زۆری خۆی بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی ئافرەتەکە ھەست بە گرنگی خۆی بکات و خۆشەویستیەکەیان زیاتر بکات.

٤. گواستنەوەی ھەواڵی دڵخۆشکەر :

پێویستە پیاو ھەل بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خێزانەکەی بکات و دەکرێت ئەمە لەڕێگەی گواستنەوەی ھەواڵی خۆش بێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن.

٥. سەرنجت بخە سەر ھاوژینەکەت :

بۆ ئەوەی سەرنجی خێزانەکەت بە لای خۆت ڕابکێشی پێویستە سەرنجت لەسەر ڕەفتار و کردەوەکانی بێت و بەخۆشەویستانە سەیری بکەیت و دەکرێت لەم نێوەندەدا بزەیەکی خۆشەویستانەی بۆ بکەیت.

٦. پرسیاری لێبکە :

کاتێک گفتوگۆیەک لەگەڵ خێزانەکەت دروست دەبێت پرسیاری بابەتەکەی لێبکە بۆ ئەوەی ھەست بکات کە تۆ گرنگی بە قسەو بابەتەکانی دەدەیت و ئەو کەسێکی زۆر گرنگە لەلای تۆ.

٧. ھەندێک چالاکی بەیەکەوە ئەنجام بدەن :

ھەوڵبدە ڕۆتین بشکێنێت و ماوە نا ماوە دەرچوونێکی تایبەتیتان ھەبێت بەیەکەوە بۆ شوێنی جیاوازتر بۆ ئەوەی کەشێکی خۆشەیستانە لەنێوانتان بەردەوام بێت.

٨. ڕازی دڵی خۆتی بۆ بکەوە :

ھەست کردن بە ئارامی لەگەڵ ھاوژینەکەت خۆشترین ھەستە لە لای مرۆڤ، دەکرێت بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو ڕازەکانی دڵی خۆتی بۆ باس بکەیت بۆ ئەوەی ئەویش بەھەمان شێوە ڕازی دڵی خۆی بۆت باس بکات، بەم شێوەیەش متمانە لەنێوانتان زیاتر دەبێت و خۆشەویستی گەشە دەکات.

٩. ستایشی بکە :

ھەوڵبدە بەردەوام ڕۆژانە موجامەلەی خێزانەکەت بکەیت و قسەی خۆشی بۆ بکەیت و ستایش جلوبەرگ و جوانی و خواردنەکانی بۆ بکەیت، ئەمەش خۆشەویستی نێوانتان زیاتر دەکات.

#بۆهاوسەرانbohawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

🔸کاتێک لە منداڵەکەتان دەدەن و لە کاتی نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە نایەتە سەر سفرە؛ مەڵێن: وازی لێ بێنە با تەمێ ببێت..

👈 دەبێت هەوڵ بدەن بێتە سەر سفرە یان خواردنەکەی بۆ ببەنە ژوورەکەی. منداڵ دەبێت بزانێت کە تەنانەت ئەو کاتەی هەڵەش دەکات و تەمێ دەکرێت دایک و باوکی هێشتا لەپشتین.

🔹ئەگەر منداڵەکەتان شەوێک ناتوانێت بخەوێت؛ مەڵێن: گەورە بووە دەبێت خۆی بخەوێت..

👈بچنە لای و هەستی دڵنیایی بە منداڵەکەتان بدەن لەوانەیە نیگەرانی یان خەمێکی هەبێت.

🔸ئەگەر داوای پەرداخێک ئاوی لێ کردن بە سەریدا هاوار مەکەن و لێی تووڕە مەبن..

👈بەم جۆرە پێی دەڵێن کە نابێت پێداویستییەکانی بڵێت و ئەگەر بیانڵێت چیتر خۆشتان ناوێت.

🔹هەر کاتێک منداڵەکەتان لە باخچە یان قوتابخانە گەڕایەوە بچن بە دەمییەوە و لە باوەشی بکەن..

👈بەم جۆرە تەنانەت لە هەرزەکاریشدا هەوڵ دەدات زوو بگەڕێتەوە ماڵەوە چونکە دەزانێت بە باوەشێکی گەرم و گوڕەوە چاوەڕوانین.

🔸لەگەڵ هاوڕێکەیدا شەڕیان کردووە... بڕیار نییە کە ئێوەش شەڕی لەگەڵدا بکەن و یەکسەر حەق بە هاوڕێکەی بدەن..

👈بە وردی گوێ لە قسەکانی بگرن دواتر ڕێگای ڕاستی پیشان بدەن...

🚨لە یادت نەچێت تۆ پارێزەری منداڵەکەتی.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شێخ عەلی تەنتاوی دەڵێت:

رۆژێکیان لەماڵەوە بینیم ، کچەکەم ھەندێک برنج و فاسۆڵیا لەسەر سیینەک دانا و ئینجا ھەندێک باینجانی بۆ زیاد کرد لەگەڵ خەیار و چەندە دەنگە قەیسیەک .

کچەکەم دەیویست بچێتە دەرەوە ومنیش گووتم : ئەمە بۆ کێیە ؟

کچەکەم گووتی : ئەمە بۆ پاسەوانەکەیە ... داپیرەم گووتی خواردنی بۆ ببە

منیش گووتم : چەند قاپێک بھێنە و ھەر خواردنێک بە جیا لە قاپێک دانێ .

ئینجا سینیەکە بڕازێنەوە و کوپێک ئاویشی بۆ دابنێ لەگەڵ مڵاک و چەنگاڵ و چەقۆ

کچەکەم چۆنم پێ گووت وایکرد و چووە خواردنەکەی برد

کاتێک گەڕایەوە گووتی : باوکە بۆچی وات کرد .؟

منیش گووتم : خواردن چاکەیەکە بە پارە دەکرێت ، بەڵام رێکخستنی خواردنەکە چاکەیەکە بە ھەست و سۆز دەکرێت!

یەکەمیان سک تێر دەکات .... بەڵام دووەمیان دڵ و دەروون تێر دەکات

شێوازی یەکەم وا لە پاسەوانەکە دەکات ھەست بکات کە سواڵکەرە و ئێمە پاشماوەی خۆمانمان بۆ ناردووە

بەڵام شێوازی دووەم وای لێدەکات ھەست بکات کە کەسێکی نزیکی ئێمەیە و یاخود مێوانێکی ئازیزە

کچی خۆم جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە نێوان بەخشین بە پارە و بەخشین بە روح و گیان

بەخشین بە گیان فەزلێکی زۆر گەورەی لە لای خودا و بەندەکان ھەیە

با چاکەکانتان رووپۆش کراوو بێت بە خۆشەویستی و ھەست سۆز .. نەک بە سوکایەتی پێکردن .

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

دایکێکی ئاسایی مەبە🚨

🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆن هەموو ڕۆژێک گرنگی بە پاکوخاوێنی جلەکانی دەدەیت.

🔹بیروباوەڕێکی باش و دروست بدە بە مێشکی، هەروەک چۆن خۆراکی تەندروست دەدەیت بە جەستەی

🔸دڵنیابە لەوەی کە نوێژە فەرزەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەک چۆن گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵەوەی دەدەیت.

🔹 ئاگاداری چوون بۆ مزگەوت و خوێندنی قورئانی بە هەروەک چۆن گرنگی بە چوونە قوتابخانەی دەدەیت.

🔸لەبری ئەوەی هەموو شەوێک چیرۆکی ناڕاستی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و مرۆڤە ڕاستگۆکانی بۆ بگێڕەوە، بۆ ئەوەی لای خۆشەویست ببێت و لاسایییان بکاتەوە.

🔹پێش ئەوەی فێری پیتەکانی ئەلفوبێی بکەیت، مانای "لاالەالااللە" ی فێر بکە.

🔸پێش ئەوەی باسی ئەم دونیایەی لەگەڵ بکەیت باسی قیامەتی بۆ بکە.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

#مەکری #ژنان👇
ژنێک لە سەر بیرێک خەریکی هەڵکێشانی ئاو بو پیاوێک چوە لای و گوتی:
مەکری ژنان چییە؟
ژنەکە چوە سەر لێواری بیرەکە و بە دەنگێکی بەرز دەستی بە گریان کرد بۆ ئەوەی خەڵکی گوند گوێیان لێبێت!
پیاوەکە بە ترسەوە لێی پرسی:
بۆچی و لەبەرچی بەم جۆرە دەگریەی؟!!
ژنەکە گوتی:
بۆ ئەوەی خەڵکی گوند بێن و بتکوژن چونکە تۆ دەتەوێت من ئازار بدەیت!
پیاوەکە گوتی:
بەڵام خۆ من نەهاتوم ئازاری تۆ بدەم من تەنها ویستم زیرەکی تۆ تاقی بکەمەوە، من لەبەر ئەوە قسەم لەگەڵت کرد و نیەتم خراپ نەبو!
بەم قسانە ژنەکە هێور بوویەوە و ئەو ستڵە ئاوەی کە لە بیرەکە هەڵی کێشابوو بە سەر سەری خۆیدا ڕشت!
پیاوەکە بەم کارەی زیاتر سەری سوڕما و ئەمجارەش لێی پرسی:
بۆچی ئەم کارەت کرد؟!
لەو قسانەدابون هەمو خەڵکی گوند هاتن بە هاواری ژنەکەوە و گوتیان ئەوە تۆ چیت بەسەرهاتوە؟!
ژنەکە گوتی:
من کەوتمە ناو بیرەکەوە و ئەم پیاوە هات منی ڕزگار کرد!
خەڵکی گوند کە ئەمەیان بیست دەستیان کردە ملی پیاوەکە و زۆر سوپاسیان کرد و زۆر پێی سەرسام بون و خەڵاتێکی باشیان کرد !!
ژنەکە گوتی: ژن ئاوایە
ئەگەر ئازاری بدەیت ئاسمانت بەسەردا دەڕوخێنێت،
ئەگەر ڕازیشت کرد بەرزت دەکاتەوە بۆ ئاسمان!🌹
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

🚨 ئەگەر منداڵێکی دەروون دروستت دەوێت ئەوا:

🔸 بەردەوام بە شێوەیەکی جوان و بەڕێزەوە بانگی بکە: کاکە محەممەد، دادە هانا، گوڵ ئارام، نێرگزەکەم، گیانەکەم.

🔹 هێندەی میوانێک، بگرە زیاتریش ڕێز لە منداڵەکەت بگرە و کەسایەتی بپارێزە و وەک مرۆڤێکی کامڵ ڕەفتاری لەگەڵ بکە.

🔸 ڕۆژانە لانی کەم یەک جار پێی بڵێ: ئازیزی دڵم، شانازیت پێوە دەکەم.

🔹 پشت بە منداڵەکەت ببەستە و لە هەڵبژاردن و ئەنجامدانی کارەکان ڕاوێژی پێ بکە و ڕێز لە بۆچوونی بگرە.

🔸 لە بابەتە پەروەردەیییەکاندا دوور لە چاوی منداڵ لەگەڵ هاوسەرەکەت کێشە و ڕاجیاییەکان چارەسەر بکەن و لەبەرچاوی منداڵەکەت با پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت گەرم و گوڕ بێت.

🔹 لە هەڵەکانی منداڵەکەت خۆش ببە و هەلی تری بدەرێ و نهێنییەکانی بپارێزە.

🔸 ڕۆژانێک تایبەت بکەن بە پیاسە و چوونە دەرەوە لەگەڵ منداڵەکەت.

🔹 لەگەڵ منداڵە تەمەن خوار ٧ ساڵەکەت زیاتر بدوێ و زیاتر لێیەوە نزیک بە.

🔸 بە منداڵە سێ ساڵەکەت وردە وردە ئەرکی پێ بسپێرە و کاری بدەرێ تا ئەنجامی بدات.

🔹 ببەرە نموونەیەکی باش بۆ منداڵەکەت لە ڕاستگۆیی و دەستپاکی و کۆنترۆڵکردنی تووڕەیی و وەفا و بەڵێن.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

چۆن دەبیت بە خۆشەویستی پیاوەکەت ؟ 💙

- کاتێک لە ئیش دێتەوە بە ڕووێکی خۆش بەخێرهاتنەوەی بکە

- کاتێک ماندووە و دێتەوە ماڵ یەکسەر دەست مەکە بە گلەی کردن و چەقە چەق کردن لەجیاتی ئەوە چەند وشەیەکی شیرینی بۆ بەکاربێنە

- بۆ هەموو شتێک ڕاو بۆچوونی وەربگرە و هیچ شتێک بەبێ پرسی ئەو مەکە چونکە کاتێک پرسی پێ دەکەیت هەست بە پیاوەتی خۆی دەکات

- پیاوەکان حەزیان لێییە هەمیشە بە شان و باڵیان هەڵبدەیت کۆمەڵێک دەستەواژەی هێزیان بۆ بەکاربێنی بۆ نمونە ( پاشاکەم , پاڵەوانەکەم , ڕووناکی ماڵم , هێزی ئەژنۆمی .... )

- هەرگیز لەناو خەڵک بە خراپە باسی مەکە و گلەی لێمەکە هەمیشە بە باشترین لە قەلەمی بدە گەر واش نەبێت

- لەجیاتی ئەوەی گلەی بکەی پێداویستی ماڵت نەماوە و هیچت نییە بۆ ئەوەی لەبەری بکەیت , بەشێوەیەکی نەرم و جوان داوای لێبکە کە پێداویستیەکانت بۆ دابین بکات

- لەلای ئەو باسی پیاوێکیتر مەکە بە باشتر لە خۆی

- کاتێک زانیت بێتاقەتە لەجیاتی ئەوەی پرسیار بکەی چی بووە هەوڵدە وەک منداڵێک بیلاوێنیەوە و بڵێیت تێپەڕ دەبێت چاوەڕێ بکە تا خۆی قسە دەکات

✍🏼تەنیاحاجی
..
#𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊️

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

لەم کاتانەدا بە توندی بە منداڵەکەت بڵێ نەخێر!

🔸نەخێر بۆ (هێلکەی دەرچوون) و هاوشێوەکانی

👈 زۆر کڕینی هێڵکەی دەرچوون هۆکارە بۆ دروستبوونی هەستی نیگرانی لە بارەی خۆشبەختی یان بەدبەختییەوە لە منداڵەکەتدا، چەندەها جار بیستراوە منداڵ وتوویەتی بەختی من خراپە بۆیە لەناو دەرچووندا شتی باشـم بۆ دەرناچێت.

🔹نەخێر بۆ مەیکئەپ کردن

👈 مەیکئەپ بۆ سەلامەتی جەستەیی و دەروونی منداڵان باش نییە، تا دەتوانن لە دوور دەستی منداڵەوە دایبنێن، بەکارهێنانی لە منداڵدا هەستی متمانە بەخۆبوون و ڕازیبوون لە خود کەم دەکاتەوە.

🔸نەخێر بۆ هەبوونی مۆبایل

👈 تکایە پێش 12 ساڵی مۆبایلی سەربەخۆ بۆ منداڵەکانتان مەکڕن، چونکە کرینی مۆبایل بۆ منداڵ واتای ئەوەیە ئەوە ئامرازی تایبەتی تۆیە و هەرچیت دەوێت پێی بکە، ئەگەر پێویست بوو دەتوانیت بەپێی پێویست مۆبایلەکەی خۆتی بدەیتێ!

چەند لەم خاڵانەت جێبەجێ کردووە؟

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

خوشکەکەت خۆشەویستە...
زۆرێک لەپیاوان دوای ئەوەی خوشکەکانیان مێردیان کرد، ئیتر لێیان ناپرسنەوە... هەواڵیان ناپرسن... فەرامۆشیان دەکەن... دەڵێی ڕۆژێک خوشکیان نەبووە...
ئەیدەن بەدەستی مێردەوە و ئیتر وا دەزانن کە کاریان بە سەریەوە نەماوە و زاوا لێی بەرپرسیارە...
دەڵێی خوشک هیچ ڕۆڵێکی لە کایەی ژیانی ئەوانەدا نەبووە... گریێەستی هاوسەرگیری واژووکرا... کاڵا ڕادەست کرا و ئاو بێنەودەست بشۆ...
ـــ خوشکەکەت دوای مێردکردنیش هەر پێویستی بەتۆیە...
دوای مێردکردن زیاتر ئاتاجی سۆز و میهرەبانی تۆیە... پێویستی بە ڕاوێژکردنە لەگەڵ تۆدا... خەمی لەدڵدا مەهێڵە... ئامۆژگاری بکە... کاتێ تۆ سەردانی دەکەیت وهەوالی دەپرسی، ئەو لە حۆشیدا شاگەشکە دەبێت... خەریکە بفڕێ...
ژنێک باسی ئەو کاتانە دەکات کە براکەی سەردانی دەکات و دەڵێ: کاتێ براکەم هەواڵم دەپرسێت یان سەردانم دەکات، خەریکە لەخۆشیدا بفڕم... ئەو شەوە لای مێردەکەمدا هەر باسی براکەم دەکەم... باسی دڵسۆزی و خۆشەویستی و لێبووردەیی ئەو دەکەم.
بەڵێ... ئەو شانازی بە براکانیەوە دەکات... وەک بڵێی: مێردەکەی ئاگادار دەکاتەوە و زەنگی بۆ لێدەدا بۆ ئەوەی وشیار بێت و ڕۆژێک لە ڕۆژان نەوێری خراپەی لەگەڵدا بکات، چونکە برای هەیە... پشتئەستوورە...
ژنێکی تر دەلێت: جارجار بەناچاری لای مێردەکەمدا درۆ دەکەم...بەدرۆ پێی دەلێم: براکەم سڵاوی لێدەکردی...
ـــ ئەگەر تۆ هەواڵی خوشکەکەت بپرسی... هەوالی مێردەکەی بپرسی... دڵنیایی وئەرخەیانی پێ دەبەخشێ... وا هەست دەکات کە بەهەموو مافێکی خۆی گەیشتووە... لەچەقی خێرو خۆشیدایە... سڵاوێک و هەواڵپرسییەک و داوەتێک... وا لەخوشک دەکات ئەو ڕۆژە خۆی بە شای ئافرەتانی سەر زەوی بزانی...
کاتێ موبایلی خوشکەکەت زەنگ لێدەدا وناوی تۆی لەسەرە... بەدەنگێکی بەرز وەڵام دەداتەوە قسەت لەگەڵدا دەکات... بۆ ئەوەی مێردەکەی گوێی لێبێت کە ژنبراکەی هەواڵی خوشکەکەی خۆی دەپرسێ... بۆ ئەوەی مێردەکەی گویێ لێبێت کە براکەی هەواڵی پرسیوە... خەمی ئەوی لەدڵدایە... پشت وپەنای ئەوە... بەوجۆرە ژن لەبەرچاوی مێردەکەی ڕێزی زیاتر پەیدا دەکات... نەک جارێ، بەڵکوو هەزار جار گرنگی بۆ دادەنێ... زیاتر ڕێزی دەگرێ... زمانی حاڵی ئافرەتەکە دەڵێ: براگیان ــ دوای خوای گەورە ــ تۆ پشت وپەنامی... بارودۆخ هەرچۆنێک بێت، هەرچەندێ ژیان ناخۆش بێت، من هەر خۆشیمە... تۆم هەیە...
ـــ وریابە! ژن و مناڵ و کێشەی ڕۆژانە و ژیان... ئەوانە لە بۆنخۆشەکەی باوکتە...
ـــ جوانترین و باشترین شتێک کە ژن لە دونیادا هەیبێت، برایە... شوێنی برا بەهیچ پڕ نابێتەوە...
باهەمیشە دەرگای خۆشەویستی نێوان تۆ وبراکەت کرابێتەوە...
ئەگەر ئەو دەرگایە دابخەن، ئەوا دەرگایەکی گەورەی خۆشەویستیمان داخستووە...
بەعەرەبێکی دەشتەکییان وت: کوڕەکەت مرد... وتی: پاداشتم بۆنوسرا...
پێیان وت: براکەت مرد. وتی: پشتم شکا...
تازە برا نایەتەوە... دایک و باوکم لەکوێ بێنمەوە تابرایەکی تریان بۆمن ببێت؟
ـــ ئاگاتان لەخوشک وبراکانتان بێت... مەهێڵن شەیتان بکەوێتە نێوانتانەوە... مەهێلن کێشە و ئارێشەی ڕۆژگار خوشک وبرایەتیتان لەبیر بباتەوە....
لەکتێبی:چرپە
نوسینی: د.حەسسان شەمسی پاشا
ڵاپەڕە:٢١٩-٢٢١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەوە منیش پێت دەلێم برای ئازیزم، رەحمەتی خوات لێبێت گەر دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەست نەدەیتە تەڵەفۆنەکەت وپەیوەندی بەخوشکەکەتەوە نەکەیت، گەر نارەحەتێک یا دل ئێشانێک یا قسەێکی ناخۆشتان هەبووە لەنێوانتانا بەهۆی هەڵە لێک تێگەشتنێکەوە بوبێت، هەوالێکی بپرسە، چونکی ژیان کورتە وتەمەنیشمان خەریکە ئەڕوات ونزیکین لەمردن کەس نازانێت تاکو چرکەێکی تر چی رووئەدات لەژیانمان خوانەخواستە دوای مردنی خوشکە ئازیزەکەت هەربەخەفتەوە ژیان بکەیت لەوەی تاوەکو لەژیانا بوو بەدەمیەوە نەبویت وهەوالت نەئەپرسی بۆیە تاکو دەرفەتت لەبەردەمە لەدەستی مەدە، زوو زوو هەوالی خوشکەکانتان بپرسن...

#بۆهاوسەرانbohawsaran

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

ڕێنماییم بۆ خاتونەکان..

،ٚٚ هەرگیز پێشبڕکێ، لەگەڵ مێردەکەت مەکە، تۆ ژنیت و ئەو پیاوە ،بوونت وەک ژن هیچ نەنگی وناشرینی وکەمکردنەوە نییە بۆ تۆ...

،ٚٚهەرگیز مەهێڵە مێردەکەت بەبێ نانخواردن بڕواتە دەرەوە،وە ئەو خواردنە بزانە کەمێردەکەت حەزی پێیەتی بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک ودووجار بۆی لێبنێ،ئەگەر خەرجیەکانتان بەشی کرد

،ٚٚهەرگیز،بەبێ ئیزنی مێردت ،بۆ مەودایەکی دوورو درێژ مێرد جێمەهێڵە ..

،ٚٚهەرگیز بیرت نەچێت ،کە ژن یارمەتی دەری مێردیەتی،ڕاوێژکاری ئەو بە ،نەک ڕەخنەگری بیت..

،ٚٚکاتێک مێردت لەکار گەڕایەوە ،زەردەخەنەی بۆبکەو بەخێرهاتنەوەی بکە، ئەگەریش کرا لەباوەشی بگرە..

،ٚٚژووری نوستن هەمیشە ،با پاک وخاوێن بێت،مەهێڵە جلەکانت لەسەر سیستەمەکە بەهەڵڕژاوی بمێنێتەوە،چونکە زۆرینەی پیاوان ڕەقیان لەوەیە..

،ٚٚ کاتێک مێردەکەت توڕەیە، واز لەقسەکردن بهێنە،خێرا ببیستەو بەهێواشی قسەبکە،وەکاتێک زانیت کەهەڵەیت خێرابە ،لە داوای لێبوردنکردن..

،ٚٚپیاوان وەک مناڵ وان ،کەواتە وەک دایکی بە،وەکاتێکیش خودا مناڵێکی پێبەخشیت ،تەنیا گرنگی بەمناڵەکەت مەدە و مێردەکەت ئیهمال مەکە..

،ٚٚهەمیشە ئەو شتانە بکە ،کەوەک هاوسەردەیکات ،نەک وەک خوشک و هاوڕێی،چونکە تۆ ژنی ئەویت نەک وەک کەسی تر..

،ٚٚشتی باش، لەدایکت فێربە پرسیار وهەوڵپرسینی لەکەسوکاری بکە ،هەروەک چۆن لەکەسوکارەکەی خۆت دەپرسیتەوە...

،ٚٚهەروەها باش بزانە خاتوون ژیر..
هیچ مێردێک بێ کەموکوڕی نییە،بۆیە هەرگیز مێردەکەت و ماڵەکەت بەراود مەکە ،بە مێرد و ماڵی ژنێکی تر..💚

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

هەڵە پەروەردەییەکان:

هەندێک ڕەفتار هەیە دایک و باوکی زیرەک بەرامبەر منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن بەڵام پێچەوانەی ئەو ڕەفتارانە دەبێتە هاندەر و دروستکەری ڕەفتار و ڕەوشتی ناشرین لە نەوەکانی داهاتوو.

ـدایک و باوکی زیرەک هەرگیز لە پێش منداڵەکەی ناڵێت برۆ دەرگا بکەرەوە یان وەڵامی ئەو پەیوەندییە بدەوە و بڵێ دایکم یان باوکم لێرە نییە .بەو جۆرە ڕەفتارەمنداڵەکان فێری درۆکردن دەکەین ،دوای ئەوەش گلەیی نابێت گلەیی بکەین وبڵیین (منداڵەکەم درۆم )لەگەل دەکات.
-هەرگیز دایک و باوکی زیرەک بە کارێکی خراپی منداڵەکەی پێناکەنێت لەبەر ئەوەی هانی دەدات دووبارەی بکاتەوە و ئەوکات منداڵەکە کارە خراپەکەی لا ئاسایی بێت.دوای ئەوەی دووبارەی کردەوە نابیت گلەیی بکەین لێیان و یان بە لێدان چارەسەر بدۆزینەوە لەبەر ئەوەی لە ئیوەی دایک و باوکەوە فێر بووە.
-هەرگیز و دایک و باوکی زیرەک بە منداڵەکەی ناڵێت ئەگەر نانەکەت نەخۆی دەیدەمە فلان.دوای ئەو قسانە گلەیی لە منداڵ مەکە کە فێرە ئیرەیی و چاو چنۆکی بوو.
-دایک و باوکی زیرەک کە مندالیان دەگەڕێتەوە لەقوتابخانە بە باوشێکی گەرم پێشوازی لیدەکەن بۆ ئەوەی بزانێت ماڵێکی پڕ لە خۆشەویستی هەیە ،خۆی لە خۆیدا ئەو باوشە هیج پارەی تێناچێت و هیج ئەرک نییە بەڵام زۆر مانای هەیە بۆ منداڵەکانمان.لەزۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بینیومانە منداڵ بە ئاسانی ماڵ بەجێدەهێڵی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئەو خۆشەویستیە.
-دایک و باوکی زیرەک ئەوانەن کە دەبینن منداڵەکەیان هەندێک شەو ناتوانێت بنوێت ،وازی لێناهێنن تاکو هۆکاری نەنوستنەکەی دەزانن نەوەک شتێک هەبیت ناڕەحەتی کردبیت و نەتوانێت بیدرکێنی بۆ نمونە لەوانەیە توشی گێجەلێک بووبیتەوە وکاری لەسەر کردبێت و دەروونی ناڕەحەت بێت و نەتوانێت بنوێت و پێی شەرم بیت یان بترسێت باسی بکات،بەلام بەداخەوە زۆر جار دایک و باوک دەڵێن لێگەری گەورەبووە با خۆی بخەوێت.

ئەو خاڵانەی باسم کردن خاڵی زانستین و تویژینەوەیان لەسەر کراوە کە چەند گرنگن بۆ پەروەردە.زۆر لە دەورو بەرمان و لەناو خێزانەکان ئەو هەڵە پەروەردییانە بە سادە لەقەڵەم دەدەن کەچی ئاسەواری دوور بەجێدەهێڵێت.
وەک هەموو بابەتێکم کە دەنوسم و دەڵێم و دووبارە و سێبارەی دەکەمەوە بتەوێت کۆمەڵگا بنیات بنێی بە پەروەردەی راست و تەندروست دەست پێبکەو کەسانی داهێنەر دروست دەبن ،ئەو کێشە کۆمەڵایەتییە گەورانەش سنوردارتر دەبن .ڕوون و ئاشکرایە کە منداڵ دەبێتە قوربانی پەروەردەی نا تەندروست و دوای ئەوە خۆمان گلەییان لێ دەکەین.

دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستای زانکۆ

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

کورێك ویستی پاداشتی دایکی بداتەوە .....

کورێك بە دایکی وت دەمەوێت پاداشتی ئەو هەمو ساڵەی کە گەورەت کردوم بدەمەوە داوای هەرشتێك بکەیت بۆ دەکەم
دایکی وتی کوری خۆم من تەنها ئەرکی دایکایەتیم بەجێ هێناوە وەك هەمو دایکێکی تر
بەڵام کورەکە ئینکاری کردو وتی دەبێ پاداشتت بدەمەوە
دایکەکە وتی من تەنها داواکاریەکم هەیە ئەگەر توانیت ئەوا تۆ پاداشتی منت داوەتەوە داواکاریەکەشم ئەوەیە کە یەك شەو لە سەر جیگاکەم بخەوە لەگەڵم دا کورەکەش وتی زۆر ئاسانە
شەو داهات کورەکە چوە سەر جێگاکەی دایکی و لەگەڵی دا خەوت

دوای ئەوەی کورەکە چاوی چوە خەو دایکی هەستاو پەرداخێك ئاوی کردە ژێری ....کورەکە بەدەم خەوەوە خۆی لول کردو چوە لا وشکەکەی جێگاکە ئینجا دایکی پەرداخێك ئاوی تری کردە لا وشکەکەی کە کورەکەی لێخەوتبو تا تەواو جێگاکە تەر بو
کورەکە لە ناکاو خەبەری بوەوە لە تەری دۆشەکەکەی ژێری و سەیری کرد دایکی وەستاوە بە پەرداخێکەوە
کورەکە کە ئەمەی بینی زۆر تورە بو وتی دایکە ئێستا من جۆن بتوانم لەم جێگا تەرەدا بخەوم
دایکی پێی وت کوری خۆم کاتێک کە تۆ منداڵ بویت و لە تەنیشت خۆمەوە دەمخەوانی هەمو شەوێک خۆت تەر دەکرد کاتێك کە خەوتبوی وە من هەڵدەستام جلەکانم دەگۆریتو لە لا وشکەکەی جێگاکەم دەمخەوانیتەوەو خۆشم لە لا تەرەکە دەخەوتم تا بەیانی بەس لەبەر ئەوەی کە تۆ تەر نەبیت و نەخۆش بکەوی
وە ئەگەر ئێستاش هەر سوری لەسەر ئەوەی کە پاداشتم بدەیتەوە فەرمو لەم جێگا تەرەی من دا بخەوە

......................................................................
هیچ کەسێك لە ئێمە ناتوانێ پاداشتی خۆشەویستی و میهرەبانی دایکی بداتەوە بە هیچ شێوەیەك ...!!!!

Читать полностью…
Subscribe to a channel