بەهەشت و دۆزەخ لەناو مالدا
ژن و پیاو دەتوانن بە چەند جوملەیەک ماڵ بکەنە بەهەشت یان دۆزەخ
.
پیاو لە سەر ئیشەکەی دەگەڕێتەوە، بێگومان ئەندازەیەک ماندووە کە دەگاتە لای خاتونەکەی دەیەوێ وەک نازێک بەسەر ژنەکەیدا، باسی کاروبارو ماندویەتی ئەو ڕۆژەی بکات، ئێرە دووڕیانی دۆزەخ و بەهەشتە.
- ئەگەر بەرەو بەهەشت بێت:
ژنەکە بەهیچ شێوەیەک باسی ماندوویەتی خۆی ناکات، بەڵکو دەڵێ: یاخوا بەقوربانتبم هاوسەرە ئەزیزەکەم، بەخوا ئەزانم زیاد لە حەد خۆت بۆ ئێمە ماندوو دەکەی، کەم پیاو هەیە ئەوەندە خەمی ماڵ و منداڵی خۆی بخوات، بێنە با قاچەکانت بۆ بشێلم.
بەدەم زەردەخەنەوە دەکەوێتە قاچ وشان و مل شێلانی مێردەکەی، پاشان عەسرەچایەکی بەتام و کەمێ چەرەس دەخاتە بەردەمی، ئینجا شان لەشانی توند دەکات و بەم جۆرە قسەو هەڵسوکەوتانە ماڵی بۆ دەکاتە بەهەشت.
ئێستا کاتی ژنەکەیە، کە دەزانێت مێردەکەی تەواو، ئارامەو حەساوەتەوە، هەر بەو ڕۆمانسیەتە باسی ماندویەتی خۆی بۆ مێردەکەی دەکات، هەر لە لێنانی چێشتی بەتام و خاوێنی ماڵ و بەمناڵ ڕاگەیشتن، ئەویش یەک لەدوای یەک ماندوونەبوونی لێدەکات و قوربانی دەست و پلی ژنی خۆی دەبێت و دڵنیای دەکاتەوە کە جوانی و ڕەونەقی حاڵ و ماڵ بە تۆوەیە، ئەگەر تۆ نەبی نە من و نە مناڵ بوونمان نابێ، لەئاست هەموو کارەکانیدا دنیایەک ڕێز دەنوێنێ.
......
ئەگەر بەرەو دۆزەخ بێت:
کاتێ پیاو دەیەوێ وەک نازێ باسی مانوویەتی خۆی بکات، ژن دەڵێ: بۆ هەرتۆ ماندووی یەعنی من هیچم نەکردووە؟ پیاوی هەموو کەس ئیش دەکات و وەک تۆش ناکەن، من مناڵم شتوە، جلم شتوە، مناڵەکانت ئیمانیان نەهێشتووم، دراوسێکان هاتنەسەرمان، مردووم ئەوەندە هەڵسوڕاوم، ئیتر پیاوی داماو هیلاکیەکەی دەبێتە چەند هێندەو شەڕ بە دارو بەرد دەفرۆشێ، چونکە لە جیاتی ئەوەی مانوویەتی دەرکرێ ماندووتر ئەکرێ، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە، کاتێ ژن دەیەوێ ژیرانە باسی ماندویەتی خۆی بکات، پیاو دەڵێ: جا چیت کردووە، خۆ هەمووی کارەباییە، ئەوە گسک و غەسالەو قاپشۆر، ئیتر ژن دەزانێ هەرچەند ماندووبووە بەلای مێردەکەیەوە هیچ نیە، بۆیە قێز لەو ژیانە خاڵیە دەکاتەوە، ئاوا ماڵ لەیەک دەکەن بەدۆزەخ.
ئێستا بەهەشت یان دۆزەخ؟؟
#بۆهاوسەرانbohawsaran
سێ چیرۆک بۆ مناڵان
هەڵبژاردەیە لەکتێبێکی مناڵانم بەناونیشانی
گوندی کەروێشکەکان
کە پشتیوان بەخوا بەمزووانە چاپدەکرێ
1ــ مراوی ناو گوندەکە
ماڵی نازڵی لەگوندێکی پڕ لە باخ و گوڵزار و درەختدا بوو
ڕۆژێکیان نازڵی سەرنجی دا مراوییەک و بەچکەکانی
بەکزی و خەمبارییەوە ڕاوەستاون ...
نازڵی گوتی مراوییە جوانەکان ئێوە بۆچی وا بەدڵتەنگی و خەفەتباری ڕاوەستاون ؟
دایکی مراوییەکان گوتی زۆر زۆر سوپاست دەکەین نازڵی خان کە هەواڵمان دەپرسی و دەتەوێ بزانی بۆ مات و خەمبارین ...
تۆ خۆت دەزانی مراوی حەزی لەئاوە و ئەمساڵ باران کەم باریوە و هەرچوار دەوری ئەم گوندە گەڕاوم باراناوێک یا جۆگەلەیەکم بەرچاو نەکەوتووە خۆم و بەچکەکانم یاری و مەلەوانی تیادا بکەین ...
نازڵی گوتی مراوییە جوانەکان نەختێک ئارام بگرن کێشەکەتان چارەسەر دەکەم ...
مراوییەکان بەو بەڵێنەی نازڵی زۆر دڵیان خۆش بوو
ئەنجا نازڵی کاغەزێکی گەورەی هێنا و وێنەی ڕووبارێکی لەسەر کاغەزەکە کێشا و لێی نووسی ــ ڕووبار ــ و کاغەزەکەی لەبەردەمی مراوییەکاندا دانا و پێیگوتن ئەمە ڕووبارە و بۆ خۆتان بەئازادی مەلەوانی و گەمەی تیادا
بکەن ....
مراوییەکان لەپێشدا دوودڵ بوون و باوەڕیان پێنەکرد ...
بەڵام دایکی بەچکە مراوییەکان بازی دایە ناو وێنەی ڕووبارەکە و ئەنجا بەچکەکانی دوا بەدوای ئەو یەک لەدوای یەک بازیان دایە ناوی ...
ئیتر لەپڕ وێنەکە بوو بە ڕووباری ڕاستەقینە و شەپۆلی ئاو هاژەی کرد ...
مراوییەکان لەناو ڕووبارەکەدا کەوتنە یاری و مەلەوانی و زۆر زۆر سوپاسی نازڵیان کرد ...
دەڵێن تا ئێستاش ئەو ڕووبارە هەر هاژەی دێ و مرواری جۆربەجۆر گەمە و مەلەوانی تیادا دەکەن ...
[ نازڵی کچۆڵەیەکی زۆر جوان بوو بە هەرزەکاری زۆرم خۆشدەویست و کردوومە بەپاڵەوانی دەیان شیعر و چیرۆکی مناڵانم ]
2 ــ دارلاستیك و کۆلارە
سوپەر و قەڵغان دوو برا بوون ..
سوپەر هەشت ساڵان بوو
قەڵغان دە ساڵان...
سوپەر حەزی لەدرووستکردنی کۆلارە بوو .. و هەمیشە کۆلارەی ڕەنگاوڕەنگ و باڵدرێژی درووستدەکرد و وێنەی خۆی و هاوڕێکانی لەسەر کۆلارەکە دەکێشاو هەڵیدەدا بۆ ئاسمان و دەیگوت دەڕۆین بۆ گەشت و گوزاری ئاسمان و وڵاتانی هەندەران ...
بەڵام قەڵغان حەزی لەدارڸاستیک بوو هەمیشە دارلاستیکێکی پێ بوو بەردی لە چۆلەکە و گڵۆپی
کۆڵان و پەنجەرەی ماڵان دەگرت ...
ڕۆژێ لە ڕۆژان قەڵغان بە سوپەری برای گوت کاکە حەز دەکەم کۆلارەیەکم بۆ درووستبکەیت و وێنەی منی لەسەر بنەخشێنی بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ گەشت و گوزاری بەرزاییەکانی ئاسمان و وڵاتانی جیهان ..
سوپەر گوتی دارلاستیکەکەتم بدەرێ هەموو جارێ کۆلارەیەکی جوان و ڕەنگینت بۆ درووستدەکەم و وێنەی خۆت و هاوڕێکانتی لەسەر دەکێشم و دەتاننێرم بۆ گەشت و گوزاری ناو ئەستێرەکان و وڵاتانی جۆربەجۆری گێتی ..
قەڵغان دارلاستیکەكەی ڕادەستی سوپەر کرد ..
سوپەر کۆلارەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی جوانی درووستکرد و وێنەی قەڵغانی برای لەسەر کۆلارەکەدا نەخشاند و هەڵیدا بۆ ئاسمان و گوتی بڕۆ بۆ خۆت بەرزاییەکانی ئاسمان و وڵاتانی جۆربەجۆری ئاسمان ببینە ...
ئەنجا دارلاستیکەکەی شکاند و تووڕیدایە ناو تەنەکەی پاشەڕۆکی گەڕەکەکەیان ...
3 ــ سەبەتە و قەفەز
لەگوندێکی نزیکی دارستانێکدا پیرەمێردێک و پیرەژنێک بەشووڵی درەختی دارستانەکە سەبەتە و قوڵینە و تەیکەیان دەچنی و دەیانفرۆشت و بەپارەکەی بژیوی خۆیانیان دەکڕی و بەخۆشی دەژیان ...
ڕۆژێک ڕاوچییەکانی گوندەکە هاتن بۆ ماڵیان و پێیان گوتن ئێمە هەمیشە دەچین لەشار قەفەز بۆ ئەو باڵندانە دەکڕین کە لەناو دارستانەکان وچیاکانی دەوروپشتی گوندەکە ڕاویان دەکەین ..
جا ئەگەر ئێوە لەبری تەیکە و سەبەتە و قوڵینە و قەرتاڵە ...
قەفەز بۆ ئێمە درووست بکەن تاکو باڵندەکانی تیادا بەند بکەین پارەیەکی زۆرتان دەدەینێ و ژیانتان زۆر لە ئێستا خۆشتر دەبێ ...
پیرەژن و پیرەمێردەکە گوتیان هەرگیز ئێمە کاری وا ناکەین و هەتا ئێستا بەم ئیشەی خۆمان بە خۆشنوودی ژیاوین و ئێستاش ببڕای ببڕ نامانەوێ قەفەز بچنین و ببین بەهۆکاری دیلێتی هیچ باڵندە و ئاژەڵێک ...
کاتێ باڵندەکانی سەر درەختی ناو دارستانەکە لەدوورەوە گوێیان لە وتووێژی نێوانی ڕاوچییەکان و پیرەژن و پیرەمێردەکە بوو هاموویان هاتن و سوپاسی پیرەمێرد و پیرەژنەکەیانکرد ...
ئێستا هەموو ڕۆژێ ئەو باڵندانە بە دەنووکەکانیان شووڵ و نەیجە و زەلی ناو دارستانەکە کۆدەکەنەوە و دەیبەن بۆ ماڵی پیرەژن و پیرەمێردەکە بۆ ئەوەی تەیکە و قەرتاڵە و سەبەتە و قوڵینەی لێدرووستبکەن و بیفرۆشن و بەپارەکەی بژێوی و پێویستییەکانی ژیانی خۆیان بکڕن و بەخۆشی بژین ...
ـ مناڵت هەیە؟
بەڵێ مناڵێکم هەیە.
نانا دانەیەکی ترت با ببێ بەتەنیا گوناهە
= دوو کوڕم هەیە؟
-با کچێکیشت ببێ ئەوەی کچی نەبێ نازانێ دایکایەتی چیە.
=دووکچم هەیە
- نا نا با کوڕێکیشت ببێ کوڕ پشت و پەنایە.
= سێ مناڵم هەیە
-ماڵت ئاوا بێ تەندروستی و تەمەنی خۆتت فەوتاندووە لە بەخێو کردن گەورەکردنی مناڵ.
-مناڵەکەم شیری قتوو ئەخوا
=گوناهت ئەگا بۆ تەندروستی مناڵەکەو ئەفەوتێنی ؟
-شیری خۆم ئەخوا
=هەموو جسمی خۆت تێک داوە ،ئەونە نازانی مێردەکەو ڕائەکا لەدەستت ژنی تر ئەهێنێ
-دوای دومانگ مناڵ بون گەڕامەوە سەر کارەکەم
= دایکی ئاخر زەمان ڕەحم لە دڵیانا نیە.
-دوای دووساڵ مناڵ بون گەڕامەوە سەر ئیش و ئەیبەم بۆ دایەنگە
=سبەینێ ئەویش تۆ فڕێ ئەداتە خەڵوەتگەیەک خەمت نەبێ
-دوای مناڵ بون وازم لە ئیشەکەم هێنا بەیەکجاری
=داهاتوی خۆت بەدەستی خۆت وێران کرد
= مناڵەکەم دوو ساڵە ئێستاش قسە ناکات
جا تۆ اهمالت کردووە قسەی لەگەڵ ناکە
-زوو فێری توالێتی ئەکەم
=جارێ بچوکە گوناهت ئەگات
-جارێ ئەوەستم زووە بۆ فێرکردنی چونە توالێت
=دە تاماوی ناتوانی دایبی لێ بکەیتەوە،من نەبووە ساڵ دایبیم لابرد
-ئەهێڵم مناڵەکان شیرینی بخۆن.
=گوناهە دانیان وێران ئەبێ
-شیرینی قەدەغەیە بەهەموو جۆرێ
=واز لەو مناڵانەت بێنە با مناڵی خۆیان خۆش بەڕێکەن
-یاریان بۆ ئەکڕم
=بەم هەموو نازەی ئەیاندەیتێ خویان تێک ئەدەیت
=یاریان بۆ ناکڕم
-بەخیلی مەکە با تامی مناڵیان بکەن
-سەیری تەلەفزیۆن ئەکەن
=بەم ئیشەت مناڵەکانت توشی چاو کزی و گێژی ئەکەی
-تەلەفزیۆن قەدەغەیە
=جا دوو کەلیمە قسە فێر نابن وا بڕوا
=ناهێڵم لەگەڵ مناڵی دراوسێ بچێتە کۆڵان
-گوناهە گۆشەگیر دەبێت، ئێمە هەر لەکۆڵان گەورە بوین و عەیبیشمان نیە
=لەکۆڵان یاری ئەکا
-بێ تەربێت ئەبێ فێری هەزار شت ئەبێ ئەمە ئەگەرنەیڕفێنن یا سەیارە نەیشێلێت.
= مناڵەکەم لە باخچەی ئەهلیە
-لەخۆڕایی مەسرەف ئەکەی چی زۆرە حکومی
=مناڵەکەم لەباخچەی حکومیە
- دڵت نەهات مانگی دوو دیناری بۆ بەی و بیخەیتە باخچەیەکی باش و تایبەت
-..........
.... هتد...،،،،
گەر گوێیان بۆ بگری ،تەواو نابن ، بۆیە مناڵەکەت بەڕێگەی خۆت گەورە بکە وازیش لەخەڵک بێنە چی ئەڵێن با بڵێن
بـــــــیرت نەچێت مناڵەکەت بەپێی سەردەم و کاتی خۆی گەورە بکە نەک ئەو سەردەم و شێوازەی تۆی پێ گەورە کراوی لەلایەن دایک و نەنکتەوە،،،،،
بەخێو کردنی دوێنێ بەکاری ئەمڕۆ ناخوا ...
خاتوون بە نەک ژنۆکە و کچۆکە 🤍
- خاتوونەکان هەرگیز تاقیبی خەڵک و ماڵی دراوسێ ناکەن وەک کامێرەی چاودێری
- خاتوونەکان کەمتر قسە دەکەن ئەو کاتەی قسەش دەکەن کەسی بەرامبەر بە ئافرەتێکی ژیر و ئاقڵ ناوی دەبات
- خاتوونەکان ڕێزی پیاوەکانیان دەگرن و وەک شاژنێک مامەڵە دەکەن
- خاتوونەکان لەکاتی ڕۆیشتن شێوازێکی جوان و تایبەتیان هەیە زۆر سەیری دەوروبەر ناکەن و سەیری بەردەم خۆیان دەکەن
- خاتوونەکان هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزن بۆ کەسە نزیکەکانیان و هەمیشە وەک گەورەیەک دەردەکەون و دڵنەوای خەڵک دەکەن
- خاتوونەکان تانە و تەشەنە ( تەعلیق ) لە کەسی بەرامبەر نادەن بەڵکو بەبێ دەنگی بزەیەک دەکات و بێ دەنگ دەبێت وەک کەسێکی سەرکەوتوو دەردەکەوێت
- خاتوونەکان لە هەموو کاتێک بە ئارامی دەمێننەوە تەنانەت لەو کاتەش کە هەوڵی تووڕە کردنیان دەکرێت
- خاتوونەکان کەسایەتی خۆیان دەپارێزن لە هەموو شوێنێک
- خاتوونەکان بە دەنگی بەرز پێناکەنن و بە دەنگی بەرز قسە ناکەن
- خاتوونەکان هەمیشە ئامۆژگاری جوان دەبەخشن و سوود دەگەیەنن بە کەسانی بێ هیوا و ڕەشبین.
#بۆهاوسەرانbohawsaran
کاریگەر و بەسود
دەمتوانی بەپارەی حەرام دەیان باڵەخانەو گەڕەک بکڕم
چونکەمن پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بوم..
عەلی وەردی دەڵێ " لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات دەگەڕامەوە بۆ عێراق , کاتێک لە فڕۆکەخانە دابەزیم دەستم لە تەکسیەک لەو تەکسیانەی کە لە فڕۆکەخانە وەستابوون و چاوەڕێی گەشتیاریان دەکرد ڕاگرت .
دووری ماڵمان لە فڕۆکەخانەکەوە سێ چارەک یاخود نێو کاتژمێر دەبوو , بە مەرجێک ئەگەر شەقامەکان زۆر جەنجاڵ نەبوونایە , دوای سەرکەوتنم حەزم کرد گفتوگۆیەک لەگەڵ شۆفێری تەکسەیە بکەم بۆ ئەوەی مانددوویەتی ڕێگاو سەفەری دوورەوڵات لە بیر خۆم ببەمەوە ,
بەڵام کاتێک کەوتمە گفتوگۆکردن لەگەڵی سەرنجم دا شوفێرەکە خاوەنی ڕۆشنبیریەکی زۆر فراوانە , لە شوفێرێکی ئاسایی ناچێت , دەموچاوێکی نوورانی هەیە , کەسێکی بە ویقارو بە هەیبەتە , لە چاوەکانی ئەوەم بەدی کرد زۆر لە ژیانی خۆی ڕازیە , کەسێکی زۆر دڵخۆشە , لە ڕوانینی بۆ داهاتوو زۆر گەشبینە .
ئەوەت لێی دەخوێندوە کە هەرچی خەمی دونیا هەیە ئەم پیاوە نیـەتی .
عەلی وەردی دەڵێ پێم گوت " تۆ کەسێکی زۆر زیرەک و دونیا دیدە دیاری , لە شوفێری ئاسایی ناچیت , پیشەکەت و ڕۆشنبیریەکەت تۆزێک لێک دوورن " .
شوفێرەکە بۆ چەند ساتێک بێ دەنگ بوو , پاشان بە دەستی ئاماژەی بە چەند باڵەخانەو کۆشکێکی گەورەو قەشەنگ لەو ناوچەیە کردو گوتی " ئەگەر حەزم بکردایە ئێستا ئەو هەموو باڵەخانە بەرزانە هی من دەبـوو ..!!!!
بەڵام من هەموو ئەم شتانەم ڕەتکردەوە ...
منیش گوتم " باشە لەبەرچی ... ئایا هیچ کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتوو هەیە شتێکی ئاوا لە دەست خۆی بدات .... !!!!
شوفێرەکە گوتی " من پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بووم لە یەکێک لە وەزارەتە گرنگەکانی ئەم وڵاتە , لە لایەن چەند بەرپرسێکی باڵاوە پارەو سامانێکی بێ شوماریان خستە بەردەمم وەک بەرتیل لەبەرامبەر ئەوەی چەند واژۆیەکیان بۆ بکەم ..." .
بەڵام خاوەنی ئیمان و باوەڕێکی بەهێز بووم , باوەڕەکەم لە حەزو ئارەزووەکانم بە هێزتر بوو , متمانەیەکی پتەوم بە ڕەزاقیەتی خودا هەبوو , لەبەرئەوە بە خۆمم گوت خودای گەورە ئەیەوێ ئیمان و باوەڕەکەم بە پۆستەکەم تاقی بکاتەوە ,
هەمیشە بە خۆمم دەگوت چۆن منداڵەکانم بە ماڵی حەرام گەورە بکەم , ئەگەر ئەو کارە بکەم ئەوا دونیاو قیامەتی خۆم و ئەوانیش وێران دەکەم ... " .
بۆیە دواجار بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە , بۆ ئەوەی دونیاو قیامەتم سەلامەت بێت , بەو پارەیەی هەمبوو لەگەڵ ئەو پارەیەی وەک حەقی پیشەکەم وەرمگرت ئەم تەکسیەم پێ کڕی .
دوای وازهێنانم هاوڕێ و خزم و ناسیاوەکانم بە شێت و بێ عەقڵ ناویان دەبرم , تانەو تەشەریان لێ ئەدام , دەیانگوت چ مرۆڤێکی ژیـر کارێکی ئاوا گەمژانە دەکات , بەڵام من هەر ئارامم گرت و دانم بە خۆمدا گرت , دڵنیا بووم ڕێگە ڕاستەکەم هەڵبژاردووە .
من منداڵەکانم بە پارەی حەڵاڵ گەورە کرد , سوپاس بۆ خودا هەموویان خوێندیان تەواوکردووەو بڕوانامەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە , من و نەوەکانیشم تەندروستیەکی زۆر باشمان هەیە .
بەڵام هاوڕێ و هاوپیشەکانم کە بە پارەی حەرام و بەرتیل و گەندەڵی دەوڵەمند بوون , ئێستا زۆربەیان تووشی نەخۆشی درێژ خایەن و مەترسی دار بوون , وە هەندێك لە منداڵەکانیان ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بوون ..." .
عەلی وەردی دەڵێ کاتێک گەیشتینە جێ , پێش ئەوەی ماڵئاوایی لێ بکەم نێوچەوانیم ماچ کرد ,
پاشان خۆم ناساندو گوتم هەرچەندە من مامۆستای زانکۆم و لەقەبی پڕۆفیسۆریم هەیە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆوە فێری بووم هەرگیز لە هیچ کتێب و دانایەکەوە ئـاوا پێشتر فێر نەبووم ... " .
#بۆهاوسەرانbohawsaran
("ئەگەر بڵێم واجبە ئەوە بخوێننە، موجامەلەم نەکردیە)
نووسینی: د. هێمن خورشید.
پەیامێکی کورت بۆ دایکان و باوکان!
پێش ئەوەی بەشوویان بدەن، کچەکانتان ئامادەی شووکردن بکەن!
خەریکە ڕێژەی جیابوونەوە لە ڕێژەی هاوسەرگیری نزیک دەبێتەوە... نەوەی نوێ بە کوڕ و کچەوە، ئاگایان لە ئەرکەکانیان نییە و هەموویان داوای ماف دەکەن... کیژی ئەمڕۆ زۆر خراپ لە ژیانی ژنومێردی تێگەیشتووە... پێویستە لە ئەلفوبێوە پێناسەی ئەو ژیانەی بۆ بکرێت.
کچان دەبێت تێبگەیندرێن، ژیانی دوای زەماوەند پڕپڕە لە بەرپرسیارەتی و هەنگاوێکە بەرەو گەورەبوون، نەک منداڵبوونەوە و نازونووز!
کچ دوای زەماوەند:
دەبێت بە کابان، چێشت لێ دەنێت، ماڵ ڕێک دەخات، میوان بەڕێ دەخات...
دەبێت بە ژن، بۆڵەبۆڵی پیاوی لەسەر زیاد دەبێت، دڵڕاگرتنی مێردی دەکەوێتە سەرشان، بەدەمەوەبوون و خزمەتکردنی مێرد دەبێتە بەشێک لە ئەرکەکانی...
دەبێت بە دایک، گریانی نیوەشەوی منداڵ خەوی لە چاو دەتارێنێت، شیردان و پاککردنەوەی زارۆی بۆ زیاد دەبێت، پەروەردەکردنی منداڵ دەبێتە بەشێکی گەورەی ئەرکەکانی...
کچان پێویستە فێر بکرێن، هاوسەرگیری:
- هەمووی مانگی هەنگوینی نییە، هەر تەنیا مانگێکی هەنگوینه، نە زیاتر...
- هەمووی خۆبادان و خۆنیشاندان و وێنەبڵاوکردنەوەی تەک مێردی تازە نییە، ئەوە وەک خەوێکی زۆر کورت تێدەپەڕێت...
- هەمووی گەشت و گەڕان و تریقوهوڕی خەنینە و شنینەوە نییە..
- هەمووی لێوسوورکردن و ماکیاژ و سناپ نییە.
زۆر گرنگە تێبگەیندرێن ژیانی ژنومێردایەتی لە ژووری نووستن و ماچومووچدا کورت نابێتەوە!
زۆرێک لە کچان لە فیلمە ڕۆمانسییەکانەوە دەڕواننە ژیانی هاوسەرداری، کە خەیاڵێکی خۆش زیاتر نین.
هەر کچێک -هەڵبەت هەر کوڕێکیش- بە خەیاڵی ئەو خاڵانەی سەرەوەوە هاوسەرگیری بکات، زۆر نابات لووتی بە بەردی ئەلحەددا دەتەقێت و هەر دە پەنجەکەی دەگەستێت و لە گێژاوێکدا گیر دەکات، نازانێت چۆن لێی دەرباز بێت.
کچێک نەزانێت ڕێز لە مێرد بگرێت، نه زانێت چێشت لێ بنێت، ئادابی میوانداری و بەخێرهێنان و خزمەتکردنی میوان فێر نەبووبێت، چی لە شووکردن داوە؟
#بۆهاوسەرانbohawsaranp
•
ئەگەر بمەوێت یەک شتت پێ بڵێم دەربارەی پەیوەندیەکان ئەوا دەڵێم ئاگاداری ‘ڕێزگرتن’ بە لەنێوان خۆت و هەر کەسێک کە لەبەرامبەرتدایە، ڕێزگرتن پردی گەیاندن و جیابونەوەشە خۆت هەڵیدەبژێریت بۆ کامیانت ببات، پەیوەندیەک ڕێزگرتنی تێدا نەبێت وات لێدەکات بە کەمی سەیری خۆت بکەیت، مێشکت دەشێوێنێت و هەنگاوێکت بۆ نانرێت، ژیانت لێ بێ نرخ دەکات ،بۆیە تاکە شت کە دەبێت دەستی پێوە بگریت ڕێزگرتنی خۆت و دواتر بەرامبەرەکەتە جا لەژێر ناوی هەر پەیوەندیەکدا بێت.
ـــــــــ
#پەرتوکم
ژنی چاک ... زۆر گرنگە بیخوێنەوە
پاشایەک هەبوو ، کەزۆر حەزی لێ بوو بە گەنجی و بەبەهێزی بمێنێتەوە و هەرگیز پیر نەبێت ..
داوای لە حەکیمەکەی کرد دەرمانێکی بۆ پەیدا بکات کە تەمەن درێژ بکات ، لەبەرامبەردا هەرچی بوێت پێی دەبەخشێت ..
ئیتر حەکیمەکە لەشارو دێ دەگەڕا تا دەرمانێک بدۆزێتەوە کە وا لەمرۆڤ بکات تەمەندرێژ بێت و لە لاویدا بمێنێتەوە .،
دوای چەند ساڵێک لەگەڕان ..هیچ چارەسەرێکی لەو جۆرەی نەدۆزییەوە ..بەڵام کاتێک بە گوندێکدا تێپەڕ دەبوو لە ئەهلەکەی پرسی سەبارەت بە بوونی گژو گیاییەک ، خۆراکێک کە بتوانێت مرۆڤ بەلاوی بهێڵێتەوە....
خەڵکی گوندەکە ڕێنماییان کرد کە سەردانی قەدپاڵی چیاکە بکات ، لەوێ دووبرا دەژین لەوانەیە ئەوەت دەست بکەوێت کە دەتەوێت ..!!
حەکیمەکە چووە قەدپاڵەکە و پێش ئێوارە گەیشتە لای ماڵێکیان کە خانوویەکی بچوک بوو چواردەوری پڕ بوو لە شتی بێ کەڵک و بڵاو بوو بووە ......
لەبەردەم ئەم ماڵە پیرە پیاوێک هەبوو ..کە ئیتر هەستت دەکرد زەمەن خواردوێتی ...حەکیم سەلامی لێکرد ..پیرەمێردەکە بە جوانی وەڵامی دایەوە ..
ئینجا حەکیمەکە داوای لێکرد کە میوانداری بکات ، تا سبەی ...
پێش ئەوەی پیرەمێرد وەڵام بداتەوە : دەنگێگ لە ژوورەوە هاواری کروو...بەڵێ هاوسەرەکەی بوو ...
ووتی ئێمە جێ و ڕێمان نیە ..تامیوانداریت بکەین بڕۆ بۆ شوێنێکی تر بگەڕێ .
پیرەمێرد کێشای بەسەری خۆی دا و داوای لێ بوردنی لە حەکیمەکە کرد ...!!
حەکیم بەرەو ماڵی دووەم ڕێیکرد ..ئەو خانووەیەک بووچوار دەوری پڕ بوو لە گوڵ و گوڵزار ...چریکەی چۆلەکەو بولبول ئەو ناوەی پڕ کردبوو لە جوانی ...
گەنجێکی جوان لەبەر دەرگای ماڵەکە بوو ..حەکیمەکەی بانگکرد و بۆ هاوسەرەکەی هاواری کرد ئەمڕۆ میوانێکمان هەیە ...!!
هاوسەرەکەی جوانترین پێشوازی لە حەکیمەکە کردوو و ئەوەی هەیانبوو لە خواردنی خۆش پێشکەشیان کرد ..
ڕۆژی دووەم حەکیمەکە هۆکاری هاتنەکەی خۆی پێ ووتن
پاشان ووتی : تەمەنی تۆ و براکەت زۆری نێوانە ...ئەو پیرە و تۆش هێشتان لەسەرەتای لاوێتیدایت ..!!
گەنجەکە دەستی بە پێکەنین کرد و ووتی : لەڕاستیدا من بیست ساڵ لەو گەورەترم و برای گەورەی ئەوم !!!
حەکیم هەر شۆک بوو !!! ...ئینجا ووتی : کەواتا نهێنی بەگەنجی مانەوەی خۆتم پێ بڵێ ، من بۆ ئەو دەرمانە دەگەڕێم ...داوای هەرچیش بکەیت لەبەرامبەریدا دەتدەمێ ..!
پیاوەکە ووتی : بەڵێن بێت پێتدەڵێم بەمەرجێک نانی نیوەڕۆشمان لە لا بخۆ ..
ئەمجارەشیان چی خۆش و شیاو هەبوو ..لەبەردەمی حەکیمیان دانا ..و لەژێر درەختێکدا دانیشتن کەبەسەر دۆڵەکەیدا دەڕوانی ....
ئینجا پیاوەکە داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە لە خواری دۆڵەکە و لە باخەکەیان شووتیەک بهێنێت ..
ژنەکە ڕۆیشت و دوو پیاوەکە تەماشایان دەکرد ...
دوای کاتژمێرێک گەڕایەوە و شوتیەکی لەگەڵ خۆی هێنابوو ..
پیاوەکە سەیرێکی شووتیەکەی کرد و بە هاوسەرەکەی ووت : ژنە شیرینەکەم ئەمە نابێ ..بڕۆ ئەمە بەرەوە و دانەیەکی ترمان بۆ بێنە ..
هاوسەرەکەی بە گورجی ووتی : بەچاوان ..
ژنەکە دیسان بەهەمان کات چوو و گەڕایەوە و شووتیەکی بەدەستەوە بوو ...
ئەمجارەش هاوسەرەکەی شووتیەکەی بەدڵ نەبوو !!!
ژنەکە بێ خۆ تێکدان و هەر وەک ئەوەی یەکەمجاری بووبێت چووەوە خواری دۆڵەکە و بەخۆی و شوتیەکەوە گەڕایەوە ..!!
ئەمجارەیان پیاوەکە بزەیەکی ڕەزامەندی کرد و شووتیەکەیان شکاند و دەستیان کرد بە خواردنی ...
حەکیمەکە ووتی : نهێنیەکە چیە ، ئەو خواردنە یان گژو یایە چیە کە تۆی بە گەنجی هێشتۆتەوە ..؟؟
پیاوەکە ووتی : ئەمە نە گژو گیاو نە خواردنە کە تەندروستی و لاوێتی منی پاراستووە ...بەڵکو نهێنیەکە هاوسەرەکەمە ..!!
لەوەتەی هێناومە جگە لە خۆشەویستی و میهرەبانی سۆز و ڕێز هیچی ترم لێ نەبینیوە...!
ئەی حەکیم تۆ دەتزانی ..کەلە باخی خوارووی دۆڵەکە تەنها یەک شووتی هەبوو ...ئەو سێ جار ڕۆیشت و گەڕایەوە وهەمان شووتی دەهێنایەوە ..بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەیهێشت تۆ هەست بەمە بکەیت نەکا منی پێ بشکێم لەبەر چاوت !!
حەکیمەکە لەم ئافرەتە سەری سوڕما و ئیتر تێگەیشت بەڵێ دڵخۆشی و ئارامی و تەندروستی و گەنجی خەڵاتێکە کە ژنی باش دەتوانێت پێت ببەخشێت ...نەک دەرمان و گژو گیاا!!
زۆرجار بابەتێکی لەو جۆرە دەخوێنینەوە ، پێمان وایە خەیاڵین و جێ بەجێ ناکرێن ...بەڵام کاتێ خوومان پێوە گرت ئەوەندەش گران نابێت ...!!!..
زانیاریەکی گرینگ بۆ مووچەخۆران
بە هۆی ئەم گۆرانکاریەی لە شێوازی پێدانی مووچەکرا لە پێدانی مووچە بە دەست بۆ سیستەمی پێدانی مووچە بەئامێری ATM
کە ئەمەش بابەتێکی نوێیە بۆ کارمەندانی حوکمی بە پێویستم زانی باسی بکەین
تۆ ماستەر کارت یان ڤیزا کارتێکێکت بۆ دروستکراوە لە بانک دواتر کارتەکە وەردەگریتەوە وە حوکمەت جۆری بانکەکانی دیاری کردووە
ئەم کارتە هەندێ ژمارەی لەسەرە کە ژمارە گرینگەکان ئەمانەن
ژمارەیەکی لەسەرە کە ١٦ ژمارەیە لە گەڵ تاریخی بەسەرچوون و کۆدی CVV کە سێ ژمارەیە کە لە زۆربەی کارتەکان دەکەوێتە پشتەوەی کارتەکە
کە زۆر پێویستە تۆی مووچە خۆر ئەم زانیاریانە بپارێزیت تەنها خۆت بیزانی و وە زۆر ئاگادار بیت
چونکە ئەگەر کەسێک ئەم زانیاریانە بزانێت ئەوە کاتێ پارە لە کارتەکەتە یان کاتی مووچە ئەچێتە سەرکارتەکەت کەسەکە ئەتوانێ بە کارتەکەی تۆ هەر شتێک کڕینی لە ئینتەرنێت بیت بە پارەی تۆ ئەتوانێ بیکڕێت وەک سپۆنسەرکردن و بازاڕیکردن و وە پارەدان و کڕین لە هەموو بوارەکانی ژیان بە شێوەی کڕینی ئۆنلاین
بۆیە زۆر ئاگادار بە
وە هەروەها لە کاغەزێک چوار ژمارە هەیە کە پێی ئەوترێت PIN Code ئەمەش بپارێزە ئەمە بۆ ئامێری ATM ە
بۆیە باسی ئەم بابەتەم کرد چونکە دڵنیام زۆر کەس هەیە زانیاری نیە لەم سیستەمە پێدانی پارەیە لە رێگای ATM
دڵنیام کاتێ ئەچێت بۆ مووچە وەرگرتن ئەگەر لە ئامێرەکە نەزانیت دڵنیام کەسێک لەوێ بێت ئەلێت ئەوە کارتەکەی منە بۆ منیش مووچەکە وەربگرە چونکە من نازانم لەم ئامێرە ئینجا ئەم کارە زۆر خراپە تۆ بیکەی ئاگادار بە
راکێشانی پارەکە ئاسانە
ئەچیتە سەر ئامێرەکە سەرەتا کارتەکەت ئەخیتە ناو ئامێرەکە بەڵام ئەم رووەی سیمکارتەکەی لەسەرە ئەبێت ئەم رووە لەسەرەوەیە بێت کاتێ کارتەکە ئەخیتە ئامێرەکە دواتر ئەلێت زمان هەڵبژێرە زمانێک هەڵبژێرە پێموایە ئەو بانکانەی حوکمەت لە گەڵی رێکەوتووە ئامێری ATM کەیان زمانی کوردی تێدایە دواتر ئەم چوار ژمارەیە بنوسە کە لەسەر کاغەزەکە هەیە کە ووتمان ناوی PIN Code ە دواتر Enter دواتر راکێشانی پارە بە دینار و دواتر بڕی پارەکە هەڵبژێرە کە ئەتەوێ ڕایبکێشیت وە هەموو دوگمەکانیش لە ئاراستەی هەڵبژاردنەکانی سەر شاشەکە رێکخراوە لە ئامێری ATM
ئەگەر بە کرداری ئەتەوێ فێر بیت ئەمە بنوسە لە یوتیوب پێت ئەدا
چۆنیەتی راکێشانی پارە لە رێگای ئامێری ATM
ئەمە بنوسە چەندین ڤیدیۆی فێرکاریت پێئەدات
کە بەتەواوی فێر ئەبیت و پێویستت بە کەس نابێت
تاگی هاورێکانت بکە لە کۆمێنت بۆ سوودی گشتی
محمد باڵەک
بە هیچ شێوەیەک ڕقت لە ڕۆژەکانی ژیانت نەبێتەوە، چونکە کاتە خۆشەکانی ئاسودەییان پێبەخشیووی، ناخۆشییەکانیشی ئەزموونیان پێداوی، ڕۆژە سەختەکانیشی وانەیەکیان فێرکردوی، کە هەرگیز لەبیری نەکەیەت.
Читать полностью…م.تریفە جەلال، بۆ کچان:
- هیچ ڕۆژێک هێندەی ئەمڕۆ ئاوا گرنگ و پێویست نەبووە کە کچان و ئافرەتانمان بەتایبەت تازە پێگەشتووان ئاگاداری حیجابەکەیان و بن و ئیماندارانە خۆیان باڵاپۆش بکەن، تاکو وەک خودای گەورەدەفەرموێت: پێی بپارێزرێن..
- ئەمڕۆ کە جۆرەها نمایشکردنی، شتانی بێ مانا دێنە کۆمەڵگاو گەنجانمان بەرەو هەڵدێر دەبەن، و سیماو ئادگارەکانی تاکی مسوڵمان دەسڕنەوە، پێویست و واجبترە کە کچان و نەوجەوانەکانمان بە خۆداپۆشین بەجل و بەرگی ئیسلامی هەم خۆیان له گوناه بپارێزێن هەم خوڕەوشتی کەسانی باوەڕدارانیش زیندوو بکەنەوە.
- پیرۆزە ڕۆژی باڵاپۆشی لەتەواوی ئافرەتانی مسوڵمانی سەر زەوی و ئەوانەشی بڕیار دەدەن لەم ڕۆژەدا کە بەرگێکی نوێ بپۆشن و شوێن فەرمایشت و ئایە پیرۆزەکانی خودای گەورەو پێغەمبەرەکەی (د.خ) بکەون..
..
- #تریفە_جلال
#باڵاپۆشی
#ڕۆژی_جیهانی_باڵاپۆشی
..... هەركەسێك قسەی بۆ هێنایت، قسەشت دەبات.
هەركەسێك باسی خەڵكی بۆت هێنا باسی تۆش بۆ خەڵكی دەبات.
هەركەسێك ستایشی كردیت و شتەگەلێكی وت كە لەتۆدا بوونی نەبووە، لە كاتی توڕەكردن و عاجز بوونیشدا شتەگەلێكت بۆ دروست دەكات و دەیخاتە دوات كە لەتۆدا بوونی نییە
محمدی كوڕی ئدریس (الامام الشافعی)
هەوڵمەدە تەنیا لەبەر خاتری ئەوەی خۆت گەورە دەرخەیت، چواردەورەکەت بشکێنیت.
.... ئەگێڕنەوە مامۆستایەک بە خوێندکارێکی دەڵێت:-ئەو خەتەی کە من کێشاومە بچوکی بکەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاری بکەیت.
خوێندکارەکەش هەرچەندی هەوڵدەدات بۆی ناکرێت، ئاخر چۆن دەکرێت خەتێک بەبێ دەستکاریکردن بچوک بکرێتەوە !
هەربۆیە بە مامۆستاکەی دەڵێت:- ناتوانم، بۆچی خۆت ئەنجامی نادەیت ؟
مامۆستاکەش قەڵەمەکە لە خوێندکارەکە وەردەگرێت و خەتێکی درێژ و گەورە لەتەنیشت خەتەکەی ترەوە دەکێشێت و دواتر بە خوێندکارەکە دەڵێت:- سەیرکە بەبێ هیچ دەستکارییەک توانم خەتەکەی ترت بە بچوکتر پیشانبدەم، چونکە گەورەیەک لە تەنیشتی وەستاوە.
تۆش ئەگەر دەتەوێت خەڵک بچووک بکەیتەوە، خۆت گەورە دەرخەیت، مەیانشکێنە، دەست بۆ کەسایەتی و کەڕامەتیان مەبە.
هەوڵدە کەسایەتی و کەڕامەتی خۆت باشتربکەیت، خۆت بکەیتە خاوەن کەسێکی بە عیززەت و نەفس بەرز، ئەو کاتەش بە گەورەبوونی تۆ ئەوان بچوکتر دەردەکەون و تۆش بەئاسانی ئامانجەکەت دەپێکی بەبێ ئەوەی دەستت بۆ کەسایەتی هیچ کەسێکیش بردبێت.
----------------------------
وەرگێڕانی:- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا
هەینییەکی پڕ لە خێرو بەرەکەت بۆ هەموولایەک:
چوار ڕاستی لە ژیان لەبیر مەکەن بەپێی خوێندنەوەکانم سوودم لێیان بینیوە:
-تەماشای پێنووس بکەن بۆ ئەوەی ببیتە پێنوسێکی باش و بەسوود دەبێت ناوبەناو نوکی پێنووسەکە تێژ بکرێتەوە، ئەگەر ئەو پێنووسە هەستی هەبا ئەوا چ ئازارێکی دەبوو. بەهەمان شێوە ئێمەی مرۆڤ کە بە ئازار و قورسی ژیان و تاسەکان تێپەڕ دەبین یارمەتی دەر دەبێت بۆ دروست بوونی کەسایەتی بەهێز و گەورەبوونی بیرکردنەوەمان.
- چۆن لەسەر پەڕەی نوسین هەڵە دەکرێت و هەر بەخۆشمان دەیسڕینەوە ڕاستەکە لە شوێنی دەنوسین بەهەمان شێوە ژیان وایە کە هەڵە دەکەی بیسڕەوە و ڕاستیەکە بخەرەوە جێگای ئەو هەڵەیە، لەبەرئەوەی ئەو هەڵە وەک وانەیەکی بێبەرامبەرە و لێی فێر دەبین.
- چۆن پینوس لەسەر پەڕەیەکی سپی دەنوسێت و جیگای پەنجەی بەجێدەهێڵی بەهەمان شێوە ئێمەی مرۆڤ ژیانی تایبەتی خۆمان دەنوسینەوە و جیگای پەنجەمان بەجێدەهێلین.
- دەبێت لەبیرمان بێت گرنگترین بەش لە ئێمەی مرۆڤ ناخمانە بە ناخێکی پاک و بێگەرد مامەڵە بکەن هەمان هەست وناخ وەردەگرینەوە.
مامۆستا "شەماڵ موفتی" رەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرمووێت:
🔹کاتێك کێشەیەکت دەبێ لەگەڵ هاوسەرەکەت، ئەو کێشەیە بە سەربەخۆ تەماشابکە، مەیبەستەرەوە بە ڕابردووەوە و مەلەفەکانی ڕابردوو هەڵمەدەرەوە،
مەڵێ ئەی تۆ نەبووی فڵان ڕۆژ وات کرد و وات وت... !
ئەمە کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەرگای شەیتان دەکاتەوە..
🔹 ´پیاوی ژیر` وا لە خێزانەکەی دەکات کە خۆشی بوێت،
بەڵام، ‘ پیاوی گەمژە ‘ داوا لە خێزانەکەی دەکات کە خۆشی بوێت...
خوای گەورە هەموو لایەك تەندرووست و سەلامەت بکات.
8 ساڵ لهمهوبهر و له رۆژێكى وهكو ئهمڕۆ 19-2-2016 مامۆستا شهماڵ موفتى بانگخوازى دیار و كهسایهتى ژینگهپارێزى كوردستان له تهمهنى (61) ساڵى كۆچى دواییكرد.
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
#خێزان
#بەختەوەری
... لەهەر شوێنێکی ژیاندا حاڵت لەگەڵ کەسێک یان شتێک باش نەبوو تەرکی بکە، گرنگ نییە تا کوێ ڕۆیشتووی، گرنگ نییە چەندی خایاندووە، هیچ کات بۆ تەرککردنی ڕێگای هەڵە و مرۆڤی هەڵە درەنگ نییە، هیچ شتێک لە ژیاندا بەقەد ئەوە گرنگ نییە کە حاڵت باش بێت، هیچ شتێک و هیچ کەسێک شایەنی ئەوە نییە خۆتی بۆ دڵتەنگ بکەیت.
بژاردەی یەکەمی ژیانت ئەوەیە حاڵت باش بێت، چونکە له شوێنێکدا سەیری ڕابردوو ئەکەیت و ئەبینی لەسەر هەندێک مرۆڤ و هەندێ ڕووداو ئازارت کێشاوە کە ئێستا هیچ نەخشەیەکیان لە ژیانی تۆدا نەماوە.
تووشی تۆقین بویت دڵت کێشەی نییە!
رۆژانە چەندین کەس سەردانی پزیشکانی دڵ و سنگ و هەناوی دەکەن بە مەبستی دڵنایبووەوە لەوەی کە نەخۆشی دڵیان نییە، چونکە ئەوان توشی حالەتێکی تووند دەبن کە تیایدا چەندین نیشانە بە یەکەوە و لەناکاو روویان تێدەکات و کەسەکە دەترسێت توشی جەلدەی دڵبوبێت! نیشانەکانیش زیتر بریتیین لە سنگئێشە، تەنگەنەفەسی، بێهێزبوون، تەزو و گەرمبوونی لاشە، یەڵنج، گێژبوون و ترس لە مردن. ئەو حالەتە زۆربەی کات لە ٥ خولەک کەمتر دەخایەنێت و هەندێکجاریش دەگاتە یەک سەعات.
سەرجەم پشکنیکان بە ئیکۆ و هێلکاری دڵ و تەنانەت هەندێکجار قەستەرەش دەکەن، بەڵام هیچیان نەخۆشی دڵ پیشان نادەن، بەڵکو سەرجەمیان نۆرمەڵ دەردەچن. کەسەکەش چەندین پزیشکی گۆریوە و هەمان دەرئەنجامی هەبووە!
ئەم حالەتە پێیدەوترێت نەوبەی تۆقین! حالەتێکی دەرونییە، بە چەندین شێووە دەردەکەوێت. ئەم نەخۆشییە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە چارەسەریان هەیە و دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشە بکرێت بە دەرمان یان بە چارەسەری دەرونی لە سەر شیوەی چارەسەری رەفتاری – هزری.
لەکاتی رودانی نۆبەدا چی بکەین؟
بەم چەند خالە دەتوانیت یارمەتی خۆت بدەیت کاتێک توشی نۆبەکە دەبیت, واتە لە ساتی نۆبەکەدا ئەمانە بکە:
- نەوبەکە قبولبکە و دژی مەوەستەوە بەڵکو بیرتبێت کە ئەو حالەتی هەست و ترسە دەروات و حالەتیکی دەرونیی کاتییەو دەرئەنجامی مەترسیداری نابێت.
- لەو ساتەدا تەرکیزت لە نۆبەکەوە بگوازەوە بۆ شتێکی چواردەورت, بۆنمونە تەرکیز بخەرە سەر کەلوپەلەکانی ناو ژوورەکە.
- هەناسەدانی خاوو و قولبدە, لە کاتی نۆبەکەدا دوربکەوە لە پەلەپەلی لە هەناسەداندا. بە قوڵی هەناسەبدە و پەلەمەکە لە هەلمژین و هێنانەدەرەوی هەواکەی ناو سییەکانت.
- بیرکردنەوە سلبییەکان بوەستێنە: لەناو مێشکتدا بە دەنگی بەرز هاواربکە "بووەستە"، ئەو وشەیە کاردەکاتە سەر مێشک و دەبێتە هۆی وەستانی ئەو فەرمانە لەناکاوەی لە مێشکەوە دەرچووە بۆ دەردانی مادەی ئەدرینالین کە هۆکاری نیشانی پانیکە.
كێمان خۆش بوێت؟
..
ـ ئێمه چۆن لهخۆشهویستى تێگهشتووین؟ كێ ئهم وشهیهى شێواندو بهجۆرێك لێ دزین كه ناتوانین ئازادانه بهكارى بهێنین..!
ـ ئایا ئهزانى ئهگهر خۆشهویستى راستى بێت، هێزو ئیرادهو توانا دهبهخشـێته دهروون، بهڵام بهپێچهوانهشهوه خاوهنهكهى توشى ماڵوێرانى دهكات؟
ـ خۆشهویستنى مرۆڤهكان بۆ یهكدى له كهلتورو ئهدهبى كوردی ئێمهدا حهرام و یاساغ نهبووه و بگره گهورهترین پهیامى ئهخلاقیشى لهپشت بووه، بهڵام چۆن چۆنى؟
ـ نالى و مهولهوى و مهحوى و چهندان شاعرو عارفى دیكهى كورد كه پیاوى نێو حوجرهو مزگهوت و زانای ئاینى بوون، له پشت شیعرهكانیانهوه جوانترین ئهدهب و ئیستاتیكایان دهربڕیوه.
ـ ئهى ئهوه نییه مهحوى دهفهرمووێت:
ئهوا لهیلا بۆ رۆژى حهشر ئهدا وادهى لیقا مهحوى
ههتا قامى قیامهت ئاهو واوهیلا نهكهم چى بكهم..؟
ـ ئایا بهجدى عهشق و خۆشهویستى ئهمرۆ كه تهنها رۆژێكى بۆ تهرخان كراوه، ناونراوه "ڤالانتاین" بریتییه لهو عهشق و خۆشهویست و رێزو ئهوینهى كهوا له كهلتورى كوردی و شهریعهتى ئیسلامدا باس كراوه؟
ـ كه ئهوهى ئهمرۆ بهداخهوه وێران.... وێران بووه و ئهوهى دیكهش، سهراپا ئیستاتیكاو مهحهبهت و ژیان دۆستییه و دووره له شههوهت و تۆمهت و تاوان..!
ـ خواى گهوره له قورئانى پیرۆزدا باسى خۆشهویستى و مهحبهت دهكات لهنێوان ژن و پیاودا پێغهمبهرهكهشمان به ئاشكراو لهناو پیاواندا شانازى بهخۆش ویستنى هاوسهرهكانییهوه دهكات، دهفهرموێت: من خێزانهكانمم خۆش ئهوێت ئێوهش خۆشتان بوێن.
ـ بهڵام بهداخهوه، ئهوهى ئهمرۆ دهگوزهرێت بهناوى خۆشهویستییهوه كورت دهكرێتهوه لهرۆژێك و تهنها لهنێوان كورو كچدایه و لهوهش ترسناكتر كورتتر دهكرێتهوه لهچهند بهریهك كهوتن و تاوانێكى تاریكدا.
ـ ئهو كهسهت خۆش بوێت، كه ههرچى بوون و جوانى و بههرهیه پێى بهخشیوت، كهچى نافهرمانیشى بكهیت ئهو ههر بهرهحمه و خۆشى ئهوێیت، گوناهیش دهكهیت سهتاره بۆت، ئهگهر تهوبهش دهكهیت دهرگاكهى لهسهر پشتهو ماڵى كراوهیهو ههنگاوێكیش بهرهو رووى دهرۆیت ئهو سهد ههنگاو بهرهو رووت دێت.لهتهنگانهو خۆشى و ناخۆشیشدا بههاناتهوه دێت.
...
#تریفە_جلال
#خۆشەویستی
کاریگەر و بەسود
دەمتوانی بەپارەی حەرام دەیان باڵەخانەو گەڕەک بکڕم
چونکەمن پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بوم..
عەلی وەردی دەڵێ " لە گەشتێکی دەرەوەی وڵات دەگەڕامەوە بۆ عێراق , کاتێک لە فڕۆکەخانە دابەزیم دەستم لە تەکسیەک لەو تەکسیانەی کە لە فڕۆکەخانە وەستابوون و چاوەڕێی گەشتیاریان دەکرد ڕاگرت .
دووری ماڵمان لە فڕۆکەخانەکەوە سێ چارەک یاخود نێو کاتژمێر دەبوو , بە مەرجێک ئەگەر شەقامەکان زۆر جەنجاڵ نەبوونایە , دوای سەرکەوتنم حەزم کرد گفتوگۆیەک لەگەڵ شۆفێری تەکسەیە بکەم بۆ ئەوەی مانددوویەتی ڕێگاو سەفەری دوورەوڵات لە بیر خۆم ببەمەوە ,
بەڵام کاتێک کەوتمە گفتوگۆکردن لەگەڵی سەرنجم دا شوفێرەکە خاوەنی ڕۆشنبیریەکی زۆر فراوانە , لە شوفێرێکی ئاسایی ناچێت , دەموچاوێکی نوورانی هەیە , کەسێکی بە ویقارو بە هەیبەتە , لە چاوەکانی ئەوەم بەدی کرد زۆر لە ژیانی خۆی ڕازیە , کەسێکی زۆر دڵخۆشە , لە ڕوانینی بۆ داهاتوو زۆر گەشبینە .
ئەوەت لێی دەخوێندوە کە هەرچی خەمی دونیا هەیە ئەم پیاوە نیـەتی .
عەلی وەردی دەڵێ پێم گوت " تۆ کەسێکی زۆر زیرەک و دونیا دیدە دیاری , لە شوفێری ئاسایی ناچیت , پیشەکەت و ڕۆشنبیریەکەت تۆزێک لێک دوورن " .
شوفێرەکە بۆ چەند ساتێک بێ دەنگ بوو , پاشان بە دەستی ئاماژەی بە چەند باڵەخانەو کۆشکێکی گەورەو قەشەنگ لەو ناوچەیە کردو گوتی " ئەگەر حەزم بکردایە ئێستا ئەو هەموو باڵەخانە بەرزانە هی من دەبـوو ..!!!!
بەڵام من هەموو ئەم شتانەم ڕەتکردەوە ...
منیش گوتم " باشە لەبەرچی ... ئایا هیچ کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتوو هەیە شتێکی ئاوا لە دەست خۆی بدات .... !!!!
شوفێرەکە گوتی " من پێشتر بەڕێوەبەری گشتی دارایی بووم لە یەکێک لە وەزارەتە گرنگەکانی ئەم وڵاتە , لە لایەن چەند بەرپرسێکی باڵاوە پارەو سامانێکی بێ شوماریان خستە بەردەمم وەک بەرتیل لەبەرامبەر ئەوەی چەند واژۆیەکیان بۆ بکەم ..." .
بەڵام خاوەنی ئیمان و باوەڕێکی بەهێز بووم , باوەڕەکەم لە حەزو ئارەزووەکانم بە هێزتر بوو , متمانەیەکی پتەوم بە ڕەزاقیەتی خودا هەبوو , لەبەرئەوە بە خۆمم گوت خودای گەورە ئەیەوێ ئیمان و باوەڕەکەم بە پۆستەکەم تاقی بکاتەوە ,
هەمیشە بە خۆمم دەگوت چۆن منداڵەکانم بە ماڵی حەرام گەورە بکەم , ئەگەر ئەو کارە بکەم ئەوا دونیاو قیامەتی خۆم و ئەوانیش وێران دەکەم ... " .
بۆیە دواجار بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە , بۆ ئەوەی دونیاو قیامەتم سەلامەت بێت , بەو پارەیەی هەمبوو لەگەڵ ئەو پارەیەی وەک حەقی پیشەکەم وەرمگرت ئەم تەکسیەم پێ کڕی .
دوای وازهێنانم هاوڕێ و خزم و ناسیاوەکانم بە شێت و بێ عەقڵ ناویان دەبرم , تانەو تەشەریان لێ ئەدام , دەیانگوت چ مرۆڤێکی ژیـر کارێکی ئاوا گەمژانە دەکات , بەڵام من هەر ئارامم گرت و دانم بە خۆمدا گرت , دڵنیا بووم ڕێگە ڕاستەکەم هەڵبژاردووە .
من منداڵەکانم بە پارەی حەڵاڵ گەورە کرد , سوپاس بۆ خودا هەموویان خوێندیان تەواوکردووەو بڕوانامەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە , من و نەوەکانیشم تەندروستیەکی زۆر باشمان هەیە .
بەڵام هاوڕێ و هاوپیشەکانم کە بە پارەی حەرام و بەرتیل و گەندەڵی دەوڵەمند بوون , ئێستا زۆربەیان تووشی نەخۆشی درێژ خایەن و مەترسی دار بوون , وە هەندێك لە منداڵەکانیان ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بوون ..." .
عەلی وەردی دەڵێ کاتێک گەیشتینە جێ , پێش ئەوەی ماڵئاوایی لێ بکەم نێوچەوانیم ماچ کرد ,
پاشان خۆم ناساندو گوتم هەرچەندە من مامۆستای زانکۆم و لەقەبی پڕۆفیسۆریم هەیە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆوە فێری بووم هەرگیز لە هیچ کتێب و دانایەکەوە ئـاوا پێشتر فێر نەبووم ... " .
#بۆهاوسەرانbohawsaran
کتێبی ( 101 پرسیار لە زانستەکانی قورئانی پیرۆز )
نوسەر : عادل محمد شێخانی
بابەت : #کتێب
کورتە :
کتێبێکی خنجیلانە کە 101 پرسیاری گرینگ و زەروری لەخۆ گرتووە لەسەر قورئانی پیرۆز ...
لینک ↓
https://drive.google.com/file/d/1-4ADrcZXNjOAovOz0Q46INPsTtGDYho6/view?usp=drivesdk
فایلی کتێب لە کۆمێنتە ↓
چۆن کتێبەکە بخوێنینەوە ؟ بەخۆڕای
/channel/tanyahaji7/2085
..................................................
#𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊️
برام
ئەوئافرەتەی دەیکەیت بەهاوسەری داهاتووی ژیانت دەبێت بەدایک وپەروەردکاری منداڵەکانت
ئامان وریابە لەبەرجوانی ڕەوشت لەبیرنەکەیت‼
بەختەوەریت دەوێت ؟
فێری هونەری پشتگوێخستن و گوێپێنەدان بە.
بەدبەختیت دەوێت ؟
مامە خەمە بەو بەرامبەر هەموو شتەکان هەستیار بە.
ژیان وەک تیانوسێکی سپی وایە کە ڕۆژانە بەو کارانەی دەیانکەیت پڕی دەکەینەوە، هەندێک لە لاپەڕەکان دەقێکی خەمناکیان هەیەو هەندێک لاپەڕەکان دڵنشین، هەندێک لاپەڕەکان شڵت و پڵتی و هەندێکیان خانا و جوانی و سەرنج ڕاکێش، لە خوێندنەوەی لاپەڕەکان بزە و خەندە لەسەر لێوەکانت دەنەخشێت و لەچاوگێڕان بە لاپەڕە شڵتی و پلتیەکان پەند وەردەگریت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هیچ پەڕەیک بە سپێتی نەهێلیتەوە چونکە ڕۆژێک تێپەڕی بۆ هەتا هەتایە چاوت پێی ناکەوێتەوە، یەک بەیەکی ڕۆژەکانت عاشقانە هەناسە بدە!..
ــــــــ
#پەرتوکم
ژنی چاک ... زۆر گرنگە بیخوێنەوە
پاشایەک هەبوو ، کەزۆر حەزی لێ بوو بە گەنجی و بەبەهێزی بمێنێتەوە و هەرگیز پیر نەبێت ..
داوای لە حەکیمەکەی کرد دەرمانێکی بۆ پەیدا بکات کە تەمەن درێژ بکات ، لەبەرامبەردا هەرچی بوێت پێی دەبەخشێت ..
ئیتر حەکیمەکە لەشارو دێ دەگەڕا تا دەرمانێک بدۆزێتەوە کە وا لەمرۆڤ بکات تەمەندرێژ بێت و لە لاویدا بمێنێتەوە .،
دوای چەند ساڵێک لەگەڕان ..هیچ چارەسەرێکی لەو جۆرەی نەدۆزییەوە ..بەڵام کاتێک بە گوندێکدا تێپەڕ دەبوو لە ئەهلەکەی پرسی سەبارەت بە بوونی گژو گیاییەک ، خۆراکێک کە بتوانێت مرۆڤ بەلاوی بهێڵێتەوە....
خەڵکی گوندەکە ڕێنماییان کرد کە سەردانی قەدپاڵی چیاکە بکات ، لەوێ دووبرا دەژین لەوانەیە ئەوەت دەست بکەوێت کە دەتەوێت ..!!
حەکیمەکە چووە قەدپاڵەکە و پێش ئێوارە گەیشتە لای ماڵێکیان کە خانوویەکی بچوک بوو چواردەوری پڕ بوو لە شتی بێ کەڵک و بڵاو بوو بووە ......
لەبەردەم ئەم ماڵە پیرە پیاوێک هەبوو ..کە ئیتر هەستت دەکرد زەمەن خواردوێتی ...حەکیم سەلامی لێکرد ..پیرەمێردەکە بە جوانی وەڵامی دایەوە ..
ئینجا حەکیمەکە داوای لێکرد کە میوانداری بکات ، تا سبەی ...
پێش ئەوەی پیرەمێرد وەڵام بداتەوە : دەنگێگ لە ژوورەوە هاواری کروو...بەڵێ هاوسەرەکەی بوو ...
ووتی ئێمە جێ و ڕێمان نیە ..تامیوانداریت بکەین بڕۆ بۆ شوێنێکی تر بگەڕێ .
پیرەمێرد کێشای بەسەری خۆی دا و داوای لێ بوردنی لە حەکیمەکە کرد ...!!
حەکیم بەرەو ماڵی دووەم ڕێیکرد ..ئەو خانووەیەک بووچوار دەوری پڕ بوو لە گوڵ و گوڵزار ...چریکەی چۆلەکەو بولبول ئەو ناوەی پڕ کردبوو لە جوانی ...
گەنجێکی جوان لەبەر دەرگای ماڵەکە بوو ..حەکیمەکەی بانگکرد و بۆ هاوسەرەکەی هاواری کرد ئەمڕۆ میوانێکمان هەیە ...!!
هاوسەرەکەی جوانترین پێشوازی لە حەکیمەکە کردوو و ئەوەی هەیانبوو لە خواردنی خۆش پێشکەشیان کرد ..
ڕۆژی دووەم حەکیمەکە هۆکاری هاتنەکەی خۆی پێ ووتن
پاشان ووتی : تەمەنی تۆ و براکەت زۆری نێوانە ...ئەو پیرە و تۆش هێشتان لەسەرەتای لاوێتیدایت ..!!
گەنجەکە دەستی بە پێکەنین کرد و ووتی : لەڕاستیدا من بیست ساڵ لەو گەورەترم و برای گەورەی ئەوم !!!
حەکیم هەر شۆک بوو !!! ...ئینجا ووتی : کەواتا نهێنی بەگەنجی مانەوەی خۆتم پێ بڵێ ، من بۆ ئەو دەرمانە دەگەڕێم ...داوای هەرچیش بکەیت لەبەرامبەریدا دەتدەمێ ..!
پیاوەکە ووتی : بەڵێن بێت پێتدەڵێم بەمەرجێک نانی نیوەڕۆشمان لە لا بخۆ ..
ئەمجارەشیان چی خۆش و شیاو هەبوو ..لەبەردەمی حەکیمیان دانا ..و لەژێر درەختێکدا دانیشتن کەبەسەر دۆڵەکەیدا دەڕوانی ....
ئینجا پیاوەکە داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە لە خواری دۆڵەکە و لە باخەکەیان شووتیەک بهێنێت ..
ژنەکە ڕۆیشت و دوو پیاوەکە تەماشایان دەکرد ...
دوای کاتژمێرێک گەڕایەوە و شوتیەکی لەگەڵ خۆی هێنابوو ..
پیاوەکە سەیرێکی شووتیەکەی کرد و بە هاوسەرەکەی ووت : ژنە شیرینەکەم ئەمە نابێ ..بڕۆ ئەمە بەرەوە و دانەیەکی ترمان بۆ بێنە ..
هاوسەرەکەی بە گورجی ووتی : بەچاوان ..
ژنەکە دیسان بەهەمان کات چوو و گەڕایەوە و شووتیەکی بەدەستەوە بوو ...
ئەمجارەش هاوسەرەکەی شووتیەکەی بەدڵ نەبوو !!!
ژنەکە بێ خۆ تێکدان و هەر وەک ئەوەی یەکەمجاری بووبێت چووەوە خواری دۆڵەکە و بەخۆی و شوتیەکەوە گەڕایەوە ..!!
ئەمجارەیان پیاوەکە بزەیەکی ڕەزامەندی کرد و شووتیەکەیان شکاند و دەستیان کرد بە خواردنی ...
حەکیمەکە ووتی : نهێنیەکە چیە ، ئەو خواردنە یان گژو یایە چیە کە تۆی بە گەنجی هێشتۆتەوە ..؟؟
پیاوەکە ووتی : ئەمە نە گژو گیاو نە خواردنە کە تەندروستی و لاوێتی منی پاراستووە ...بەڵکو نهێنیەکە هاوسەرەکەمە ..!!
لەوەتەی هێناومە جگە لە خۆشەویستی و میهرەبانی سۆز و ڕێز هیچی ترم لێ نەبینیوە...!
ئەی حەکیم تۆ دەتزانی ..کەلە باخی خوارووی دۆڵەکە تەنها یەک شووتی هەبوو ...ئەو سێ جار ڕۆیشت و گەڕایەوە وهەمان شووتی دەهێنایەوە ..بەڵام بەهیچ شێوەیەک نەیهێشت تۆ هەست بەمە بکەیت نەکا منی پێ بشکێم لەبەر چاوت !!
حەکیمەکە لەم ئافرەتە سەری سوڕما و ئیتر تێگەیشت بەڵێ دڵخۆشی و ئارامی و تەندروستی و گەنجی خەڵاتێکە کە ژنی باش دەتوانێت پێت ببەخشێت ...نەک دەرمان و گژو گیاا!!
زۆرجار بابەتێکی لەو جۆرە دەخوێنینەوە ، پێمان وایە خەیاڵین و جێ بەجێ ناکرێن ...بەڵام کاتێ خوومان پێوە گرت ئەوەندەش گران نابێت ...!!!..
بەڵێ منیش وەکو تۆ دایکێکی خراپم ! 🙄
👈 منیش وەکو تۆ زۆرجار بەخۆم دەڵێم من دایکێکی زۆر خراپم ..🤷♀️
🔹 ئەو هەستەم لا دورست دەبێت کە خراپترین دایک بم، وە پێم وایە ستەمم لە منداڵەکەم کردووە، وەک پێویست گرنگیم پێ نەداوە، وەک پێویست بەخێوم نەکردووە، سەرکەوتوو نەبووم لە پەروەردەکردنیدا..
بەڵێ منیش وەکو تۆم!😐
ملیۆنان دایک لەسەر زەوی وەکو من و تۆ هەمان هەستیان لا دروست دەبێت ..😪
🚨 دایکایەتی، قوسترین و گەورەترین و بەهێزترین بەرپرسیاریەتیە لە مێژوودا..
نهێنیەکەیتان پێ بڵێم؟؟
👈 من دەمێکە زۆر بە بەهێزی ڕوبەڕوی ئەم هەست و بیرکردنەوەیەم وەستاومەتەوە، گرنگیم پێ نەداون، کاتێک ئەو بیرکردنەوە و هەستەم لا دروست دەبێت، تەنها یەک ڕستە بە خۆم دەڵێم:
هەمووان هەڵە دەکەن، کەموکورتیان هەیە، من مرۆڤم و وە هیچ کەسیش هێندەی من منداڵەکەمی خۆش ناوێ ❤️
ئاساییە ئەگەر بگریم..😪
ئاساییە ئەگەر دەردەدڵ بۆ هاوڕێیەکم بکەم..😟
یان کاتێک ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەت بۆ دێت، دەتوانیت بیری ساتە خۆش و پڕ ئارامیەکان بکەیتەوە، سەیری وێنە و ڤیدیۆی ساتە خۆشەکانی ژیانتان بکەیت!
بەڵێ، تۆ تەنیا نیت، منیش وەک تۆم
دایکان گەورە و میهرەبان و بەهێزن.
📝دایکێک
تۆش هەرگیز ئەم هەستەت لا دروست بووە؟
•
ھەموو شتێک بۆ خۆت دەگەڕێتەوە بە باش و خراپیەوە
ھەرگیز خودا ئەو شتانە لەبیر ناکات کە تۆ بە دڵێکی پاکەوە کردوتە، پێکەنینت بەڕووی کەسێکدا، دڵدانەوەی کەسێک کە لە تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژگاردایە، یارمەتیدانی خوشکەکەت، دڵخۆشکردنی ھاوڕێکەت..، دوبارە خودا ھەموو ئەمانەت بۆ دەنێرێتەوە بە ڕێگایەکی جیاواز
ھیچ شتێکی چاک بە کەم مەزانە، ڕەنگە نرخی شتێکی بچوک لای خودا موعجیزەیەکت بۆ بھێنێتە بوون!..
ــــــــــ
#پەرتوکم
تراژیدییەکانی خێزان بۆ لەناوبردنی کەسایەتی مناڵ.
✍️ خاڵی یەکەم
خێزان هەمووکات باخچەیەکی کراوە وپڕ لەچەمکی مهرەبانیە بۆمنداڵ ،
منداڵ لەوێوە هەست بەئارامی دەکات کاتێک خێزانیک بیر لەخونچەیەک ئەکاتەوە بۆناو ئەم باخچەیە ئەبێ پێش هەمو شت بیرلەپاراستنی بکاتەوە بۆنموونە ئەم خونچە چۆن ئەپارێزێت لەڕەشەبا و زریانی بەهێز کاتێک خێزان ئەمەی کردە سەرپشک بۆخۆی ئیترترسی وەرینی کەم ئەبێتەوە بەڵام پێچەوانەی هەموو ئەگەرەکان ئەگەرخوا نە خواستە تراژیدیایەک لەم خێزانە ڕووبدات کێ باجەکەی ئەدات بۆنموونە باوکێکی بێزارو ماندو وبێتاقەتی شەڕ بەدارو بەرد ئەفرۆشی کە دێتەوە ماڵ شەق لەدەرگا ئەدەی ڕەنگە هاوسەرت ترسی لێت نەبێ ڕاهاتووە لەم بارودۆخە بیرۆکەکانی هیواو ئومێدێکی نەماوە بەڵام منداڵێک کەژیانی لەپێشە تەمرین ئەکات تۆچ گرێنتیەکی پێ ئەدەیت لەداهاتووکەسایەتیەکی بەهێزی هەبێت ، خۆ ئەمە تەنیا لەترس ودڵەراوکێ گەورەبووە.
✍️ خاڵی دووەم گفتوگۆ هندێ خێزان شێوازی گفتۆگۆ بەداخەوە نازانن بەحسابی خۆیان خۆشەویستی بەم ووشەنەشیاوانە دەردەبڕن نازانن لەگەڵ تەمەنیان تۆماری مێشکیان دێتەوە بەرچاو کە چاو لەدایک وباوک دەکەن پێویستە ئیمە ئەو فیکرە بگۆرین قسەی نەشیاو لەوکۆمەلگایە کەم کەینەوە هەریەکەو لەخێزانی خۆیەوەدەست پێبکات.
✍️ خاڵی سێیەم دەمە قالی وگرفتەکانی نێوانتان بالەبەرچاوی منداڵ نەبێت مرۆڤ کەتەمەنێک ژیا بووە خاوەن منداڵ ڕەنگە ئارامگری زیاتری هەبێ بەڵام منداڵ وانیە یەک جارتەمسیلێکی لەپێشی بکەیت وەک خۆی دووبارەی ئەکاتەوە وە بەرگەی قسەی ناخۆش وشەڕ ناگرێت بەتێپەربوونی کات لەمێشکی ئەخولێتەوە وەک گەورەنیە لەبیری بکات بۆیە هەوڵدەن گرفتەکان بشارنەوە.
✍️ خاڵی چوارەم لێبوردەیی هاوسەران لەیەکتری وادەکات لەمنداڵانیش ڕەنگدانەوەی زۆری هەبێت هەرلەسەرەتای تەمەنیەوە هەست بەوە دەکات کەمرۆڤ هەڵەدەکات و دەبێ ئیمەش لێبوردەبین بەڵام لەم هەرێمەی ئیمە بەداخەوە لێبوردن کەم بووە بە دەیان ڕوداو تراژیدیامان دیتیە کە بەهۆی کێشەیەکی بچووک ژیانی چەندکەس کەوتۆتە مەترسی لەئەنجامی لەیەکتر نەبورین و نەخوێندنی دەرسی لێبوردەی پەیامی لێبوردەی لەناوخانەوادەکاندا.
واجیدەحەمەد
ڕاهێنەروپەروشیار لەبواری مناڵ
#بۆهاوسەرانbohawsaran