تکایە ئاگاداربن!
فێڵکردن جۆر و شێوازی زۆرە، یەکێکیان بریتییە لە دروستکردنی ناونیشانی درۆینە و کارکردن لە بوارێک کە لێینازانێت یان بە هەڵە کارەکەی دەکات...
ئێستا لە بواری دەروونپزیشکی زۆر کەس وەکو پزیشکی دەروونی (دکتۆری دەروونی) دەناسێنن، لەکاتێکدا کە لەو بوارەدا پسپۆڕنین یان لێینازانن. لە بواری پزیشکی دەروونی زۆر پسپۆری کاردەکەن وەکو پزیشکی دەروونی، چارەسەرکاری دەروونی، ڕێنماییکاری کۆمەڵایەتی، راهێنەری منداڵانی خاوەنپێداویستی، ...
کاری پزیشکی پسپۆری دەروونی بریتییە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی و شڵەژانەکان و دیاریکردنی چارەسەری گونجاو و پێشکەشکردنی چارەسەر (بەتایبەت چارەسەری دەرمانی)! ئەو کەسانەی دەبنە پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەبێت کۆلێژی پزیشکی (طب) یان خوێندبێت و پاشان پسپۆری لە بواری پزیشکی دەروونی وەرگرتبێت.
لە ئێستا چەند کەسێک بەو ناوەوە کاردەکەن کە لەو بوارەدا پسپۆڕنین و لە بواری کارئەندامی، توێکاری، دەرمانزانی، نەخۆشییەکان، پشکنین و تیشک، ... زانیارییان نییە و کۆلێژی دەروونناسی پەروەردەییی یان پەرستارییان خوێندووە، بەڵام وەکو پزیشکی دەروونی خۆیان ناساندووە و چارەسەر دیاریدەکەن و خەڵکی دەخەنە سەر دەرمان یان چارەسەری دەروونی! ئەمانە بوونەتە هۆی تێکدانی دەروونی ئەو کەسانەی چونەتە لایان و گیرۆدەییان زیادیکردووە. ئێمە بەردەوام قوربانییەکانیان دەبینین!
راستە ئەو کەسانە سەردانیکەریان کەمە بەڵام، بەهۆی نەزانینەوە ئەو خەڵکە کەمە توشی چەرمەسەری دەبن.
لێرەدا مەبەست ئاگادارکردنەوەیە نەک باسکردنی باشی دکتۆری دەروونی، بەڵکو دەگونجێت پزیشکی دەروونیشس هەبێت کە هۆکاری جیاوز زیان بگەیەنێت، بەڵام زیانەکەی ناگاتە ئەوەی کە کەسەکە بەبێ زانیاری کاری کەسێکی تر بکات.
ئەم ئاگادارییە بۆ ئێوەیە کە دەتانەوێت بچنە لای پزیشکی دەروونی بۆ چارەسەری کێشە و نەخۆشییە دەروونییەکانتان، ئەگەرنا تۆ ئازادیت دەچیتە لای هەر کەس بۆ خۆت باجەکەی دەدەیت و تەنها خۆت بەرپرسیاریت...
پێش چونە لای هەر کەسێکی پسپۆڕ سەرەتا دلنیابەرەوە کە ئایا ئەو کەسەیە کە تۆ دەتەوێت یان نا، بڕوانامە و پسپۆریەکەی چییە...
هیوادارم کەسمان نەکەوینە هەڵەوە..
تۆش دەتوانیت ئەگەر قوربانییەکی لەم جۆرەت لایە ئاماژەی بۆ بکەیت... بەڵام بەبێ سوکایەتی و ناوزڕاندن...
#دەرووندروستی
#دەرووندروستی_منداڵ
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
ژیان جوانە
...........................
ئەم ژیانە سزا نیە ، ئەوە تۆیت هەمیشە سزای خۆت دەدەیت.
(کاتێک لەگەڵ مردویەکدا ئەڕۆی بۆ سەر قەبران ، گرنگ نیە لە پێش مردووەکە ئەڕۆیت یان لە دوای مردووەکە ، گرنگ ئەوەیە لەناو تابوتەکەدا نەبیت) لە راستیدا هەر ئەمەیە کورتترین فەلسەفەی ژیان ، هەڵبەز و دابەز هەیە ، پاش کەوتن و پێش کەوتن هەیە ، شکست و سەرکەوتن هەیە ، شادی و دڵتەنگی هەیە ، بەڵام چونە ناو تابووت نییە تەسلیم بوون نییە ، تەسلیم بوون واتا بەزین ، تەسلیم بوون واتا بەزیندوێتی مردن.
ژیان جوانە .....
هەموو بەیانیەک خۆرهەڵدێ ،گوڵەکان چاوەڕێی هەنگەکان ئەکەن ، ئاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەکانیان ، منداڵەکان هێشتا نازانن ڕق و کینە چیە ئەوان هەموو بەیانیەک هۆیەک ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پێبکەنن، مندالەکان کە بەیانی هەڵدەستن بیریان دەچێتەوە دوێنێ لە گەڵ کێدا شەڕیان کردووە ، تۆ بۆ چی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت ، تا بەبێ هۆ پێ بکەنێت ؟ بۆچی یارمەتی منداڵەکەی ناخت نادەیت تا بەبێ هۆ دڵخۆش بێت ؟
ژیان جوانە ....
لە قوڵای هەر گریانێکدا تۆ پێکەنینێک بدۆزەرەوە ، لە خراپترین بارودۆخدا مەهێڵە پێکەنینت بیرچێتەوە ،هەمیشە هۆیەک هەیە بۆ ئەوەی تۆ بە زیندوێتی نەمریت ،تەنها ئەوەیە تۆ تا ئێستا پەیت پێ نەبردووە.
ژیان جوانە ....
بەڵام هەتا نەبیتەوە بەمناڵێکی چوار پێنج ساڵان هەستی پێناکەیت ،هەتا سەیری فیلم کارتۆن نەکەیت ،هەتا دەموچاوی خۆت لە شیرینی و شوتی هەڵنەکێشیت ،هەتا لەسەر عەرەبانە شێلم نەخۆیت هەتا چەقۆ و چەتاڵ و بۆینباخ و سەرمایەی ڕەمزی و شێوازی دانیشتن و مامەڵە کردنت سانسۆری زۆر بکەی ناگەیتە خۆشنودی
ژیان جوانە ...
بەڵام هەتا لەگەڵ مندالەکەی ناختا یاری نەکەیت هەتا ئەو غرورەی ناخت نەشکێنی ناگەیت بە ئاسودەگی ، هەتا ئەو (ئیگۆ) فوتێکراوەی دەروونت فش نەکەیتەوە کە بۆ خۆتت دروست کردووە ناتوانیت خۆشبەخت بیت ، هەتا پێت وابێت ، تۆ لەوانی تر جیاوازتری لە پلەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی ، ئارامی لەژیانتا پێت ناڵێ مەرحەبا
نوقتە سەری دێڕ .....
.............................................................
*ئەگەر ئەتەوێت هەر بەراستی بزانیت ژیان چەند جوانە سەیری فیلمی (Life Is Beautiful) رۆبەرتۆ بینینی بکە ، یان سەیرێکی ئەم خونچەیە بکە ئەنجا دەزانیت ژیان چەند جوانە.
نوسینی:- هێمن عەبدولقادر
ڪوڕێك دەڵێت باوڪم قسەی لەگەڵ ئافرەتی تردا نەدەڪردو سەیریانی نەدەڪرد ، لەناو ئافرەتاندا بەڪەسێڪی توڕەو قسە ڕەق ناسرابوو ..
بەڵام لەگەڵ دایڪمدا زۆر میهرەبان بوو
ڕۆژێڪیان دوای ڪاتێڪی درێژ لە ڪارڪردن دایڪم خواردنەڪەی خستە بەردەمی باوڪم ، لەگەل پارچە نانێڪی گەرم و پەنیرێڪی ڕەق و كۆن ، بەڵام نانەڪەش زۆر سووتا بو، باوڪم پارچە نانە سووتاوەكەی هەڵگرت ، زەردەخەنەیەڪی بۆ دایڪم ڪرد ، دواتر لە منی پرسی ئەمرۆ لە قوتابخانە چۆن بوویت ؟
من بیرم نیە چۆن جوابی باوڪم دایەوە ، بەلام ئەوەم بەبیرە باوڪم پارچە نانە سووتاوەڪەی هەلگرت و ڪەمێک پەنیر و مرەبای پێوە ڪرد و خواردی .
دواتر ڪە لەنان خواردن تەواو بووین ، گوێم لێ بوو دایڪم بە باوڪی دەووت بمبوورە لەوە ڪە نانەڪە زۆر سووتا بو، هەرگیز وەلامی باوڪم بیر ناچێتەوە لەبەرامبەر داوای لێبوردنەڪەی دایڪم ڪە ووتی ☟☟
خۆشەویستم ئەوە ڪەی ڪێشەیە ، خۆت دەزانی من حەزم لەوەیە نان زیاد ببرژێت ، ئەگەر تامی سووتاویش بدات خۆشترە.
منیش لە پێش نووستن چوومە لای باوڪم ، پێم ووت هەر بەراست باوڪە گیان تۆ حەزت لە نانی سووتاوە باوڪم سەری نام بەسنگیەوە ئەو قسانەی بۆ ڪردم☟☟
ڪوری خۆم ئەمرۆ دایڪت ڪاری زۆر ڪردووە ، زۆر ماندوو بووە ، لەبەرامبەر ئەو هەموو ڪارەی بروا ناڪەم پارچە نانێڪی سووتاو ئەو هەموو زیانەی هەبیت ، خۆ نامڪوژێت ،
ژیان پرە لە ڪەموڪوری ، كەس نیە كامل و بێ عەیب بێت جگە لە خوا . بۆیە پێویستە فێربین هەڵەی بەرامبەر قبوڵ بڪەین ، بەتایبەت خۆشەویستەڪانمان ،، بەم شێوەیە پەیوەندیمان بەردەوام دەبێت، ناڪرێ لەسەر پارچە نانێڪی سووتاو یا شتێڪی بچوك دڵێڪی میهرەبان بشڪێنیت😊♥👼
بە ڕۆیشتنی تەمەن دەگەیتە جێیەک؛ دەبینێت بەشێک لەو کەسانەی سەردەمانێک لە کەسە هەرە نزیکەکانت بوون، هێندە لێت دوور کەوتوونەوە بووی بە غەوارە بۆیان و لە نیاز و مەبەستت ناگەن، کە دەبینیت تۆ هەر وەک جاران لێیان دەڕوانیت و ئەوان ئەوەندە نامۆ بوون، دڵت بە خۆت دەسووتێت و سەیرێکی ئاسمان دەکەیت و بە دڵێکی تەنگەوە دەپرسیت: ئەم بوونەوەرەی دروستت کردووە بۆچی ئەوەندە ئاڵۆزە؟ بوچ هێندە خێرا لە خۆی دەترازێت؟!
Читать полностью…چۆن خێزان بەهێز دەبێت؟
یەک: گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن (گوێ لەیەکتر دەگرن وقسە لەگەڵ یەکتر دەکەن) بە باشی وبە جوانی.
دوو: کاتی خۆش وبەچێژ لەگەڵ یەکتر بەسەر دەبەن، بۆ نمونە سەیران و نانخواردن و یاریکردن..
سێ: پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خزمەکان بەهێز دەکەن، هاموشۆکردنیان.
چوار: دایک وباوک شێوازی پەروەردەی تەندورست پیادە دەکەن وبە دروستی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
پێنج: بەشداری یەکتر دەکەن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵ ودادپەروەری لە دابەشکردنی ئەرکەکان.
شەش: ڕێز لە یەکتر دەگرن.
حەفت: کێشەکانی ناو خێزان زوو چارەسەر دەکەن.
هەشت: سوپاسی یەکتر دەکەن لەسەر کاری باش لەسەر کاری هەڵە داوای لێبوردن لە یەکتر دەکەن.
نۆ: خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕن..
دە: پابەند دەبن بە کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ناو خێزان .
#گرنگی_بە_کچەکانتان_بدەن
1_تێیان بگەیەنن کەخۆشەویستن لای خوای گەورە ئەگەر بێ فەرمانی خودا نەکەن یارمەتیدەریانە .
2_ببە بە گوێگرێکی باش بۆیان.
*قسە بۆ کچەکەت بکە بەپێی ئاستی تێگەیشتنی ، با دڵنیا بێت لەوەی تۆ ئاگاداری ئەبیت ، پێداویستیە تایبەتیەکانی بۆ جێ بەجێ ئەکەیت .
کچەکەت هانبدە بۆ فێربون پەرەدان بەخۆی، هاندان گرنگە بۆ کچ وە گرنگە بۆیان کە بزانن تۆ متمانەیان پێ ئەکەیت .
3_کچەکەت بنیادبنێ بە ڕێزو خۆشەویستی و خاکیەتی.
دەست بکە بەفێرکردنی کچەکەت دەربارەی گرنگی خاکیەتی لەتەمەنێکی منداڵیەوە ، تابتوانێت خۆڕاگربێت .
پشگیری کچەکەت بکە لەلەبەرکرنی حیجاب و لەلای شیرین بکە و فێری بکە شانازی بە دایک و باوکی و خێزانەکەیەوە بکات ..
4_ئافرەتانی ئیسلامی پێ بناسێنە ..
*پێوستە کچەت فێربکەیت دەربارەی چیرۆکە شکۆدارەکانی ئافرەتانی مێژوی ئیسلام
وەک
*مەریم کچی اعمران
*خدیجەی کچی خوەیلد
*ئاسیای ژنی فیرعەون
*فاطیمەی کچی پێغەمبەرﷺ
هتد ....
5_خۆشەويستى و سۆز یان پێ بدەن
*گەشە سەندن و نزیک بونەوەی کچەکەت بەندە لەسەر خۆشەویستی و سۆزت بۆ ئەو .
ڕێی پێ بدە بزانێت بەنرخە لای تۆ.
*پێغەمبەری ئازیزمان هەرکات فاتیمەی کچی بهاتایەتە ژورەوە لەبەری هەڵئەستاو ناوچاوی ماچ ئەکردو لەشوێنی خۆی دای ئەنا.
6_لەنیعمەتی کچ تێ بگە...
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : هەرکەسێک دوو کچ بەخێو بکات تاتەمەنی پێگەیشتن پاشان بەڕێیان بکات بۆ ماڵی خۆیان ، لەبەهەشت ئاواین پکەوە ..
ئیشارەتی بۆ ئەردوو پەنجەی دەستی کرد .
#خوایەگیان یارمەتیمان بدە کچەکانمان بەو شێوە پەروەردە بکەین کەتۆ ئەتەوێت .
#بۆهاوسەرانbohawsaran
هۆکارەکانی زۆربوونی تەلاق
بەشی یەکەم؛-
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی تەلاق نەمانی خۆشەویستیە لە نێوان ژن و مێرددا.
زۆرێک لەو کەسانەی کە هاوسەرگیریان کردووە لە سەرەتا دا پەیوەندی خۆشەویستیان زۆر بەهێز بووە لەگەل یەکدی بەلام بە تێپەڕبوونی کات ئەو خۆشەویستییە نەماوەو کال بووەتەوە تا وای لێهاتوە گەیشتوەتە ئەو ڕادەییەی کە ژن و مێرد هیچ ئینتیمایەکیان بۆ یەکدی نەمێنی بە هۆی چەند هۆکارێکەوە.
ئینجا بۆئەەوەی خۆشەویستی نێوان خێزانەکان بمێنێت و زیاتر پەرە بسێنێت چەند ئەرکێک دەکەوێتە سەر شانی هاوسەرەکان کە پێویستە پێی هەلستن:-
١- ئەرکە خێزانیەکان پێویستە لەسەرووی گشت ئەرکەکانی دیکەتانەوە دابنێن هەرگیز خێزانەکانتان مەکەنە فیداکاری کارەکانتان ، چونکە خێزان پێویستی بە زۆرترین چاودێری و خزمەت کردنە.
٢-کاتێک دەڕۆنەوە بۆ مال یەکسەر هەستی فشارو تووڕەی نیشان مەدەن ، ئەگەر هەر بەڕاستیس ئەو هەستانەتان هەبوو ئەوا زۆر لە خۆتان بکەن و هەر خەندە بهێننە سەر لێوی ئەوانەی بەرەو پیرتان دێن ، چونکە ئەوان چاوەڕوانی خەندەیەک و دواندنێکی شیرین لە ئێوە دەکەن.
٣-کاتێکی تایبەت بۆ خێزانەکانتان تەرخان بکەن و ئەو کاتانەتان لەگەل ئەوان بەڕێ بکەن، بۆ نمونە بچن یاری بکەن،یان بڕۆنە گەشتێک یان پیاسەیەک بکەن ، چونکە ئەو چالاکیانە پەیوەندی نێوانتان بەهێز دەکات.
٤-هەندێ کات تەرخان بکەن و کۆ ببنەوە لەسەر کێشەکانی خێزانەکەتان بدوێن و هۆیەکان و چارەسەری گونجاو بدۆزنەوەو بەلێنی دووبارە نەبوونەوەیان دووپات بکەنەوە.
٥-لە رۆژە تایبەتەکاندا هەولبدەن دیاری بۆ مندال و هاوسەرتان بکڕن بە تایبەتی ئەو دیاریانەی کە حەزی لێ ئەکەن، پێغەمبەر(د.خ)فەرموویەتی "دیاری ببەخشن خۆشەویست دەبن".
٦-ستایشی دەست ڕەنگینی هاوسەرەکەتان بکەن وزوو زوو بە هەول و تێکۆشان و کارەکانیاندا هەلبدەن ، وە شیرینترین وشەو پەیڤ هەلبژێرن بۆ دەربڕینی هەستەکانیان.
٧-خۆشەویستیتان بۆ ئەندامانی خێزانتان بە هەلسوکەوتتان دەرببڕن ، بەم جۆرە خۆشەویستی هاوسەرەکەت و مندالەکانیشتان بە دەست دەخەن و زیاتر وابەستەیخۆتانیان دەکەن.
بەڕاستی ئەوانەی برەو بە خۆشەویستییەکەیان دەدەن لەسەر هاوەلێتی هەتا هەتایی مافەکانی یەکدی لەبەر چاو دەگرن لەبەر خاتری هاوەلێتیەکەیان هەموو فیداکاریەک دەکەن و لە بڕی ڕاکردن بە دوای خۆشی و لەززەتە دونیاییەکاندا هەولدەدەن چرکە ساتە فانییەکانیان بێ سنوور بکەن ئیدی ئەوکات خێزانیش دەبێتە باخێکی بەهەشت ئاسا.
هەر کاتێک خۆشەویستی ڕاستەقینە جێی خۆشەویستی زوو تێپەڕو فانی گرتەوە ئەو کات کامەرانی و ئارامی بال بەسەر خێزاندا دەکێشێت ، چونکە ئەو هاوسەرانە یەکدی بە دیاریەکی ئیلاهی دەزانن ، بە ناوی ئەو زاتەوە خێزانەکانیان لەسەر بنەمای هاوەلێتی ئەبەدی بنیات دەنێن، چونکە خێزان ئەگەر لەسەر بنەمای هاوەلێتی هەتا هەتای بنیات بنرێت تەندروستدەبێت ، بەمەش خۆشەویستییەکەیان تەنها بە جوانیەکانی دونیاوە وابەستە نابێت .
مامۆستا سەعیدی نورسی بە ڕەحمەت بێت دەلیت"نەکەی خۆشەوسیتیت ببەستیەوە بە جوانیە روالەتیەکانەوە کە زوو تەواو دەبێتت و نامێنێت بەلکو بیبەستەوە بەو جوانیەی کە هەرگیز ناڕوات و ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، ئەویش جوانی ڕەوشت و هەلسوکەوتی پاک و بێگەردیەتی کە لە ناخی نەرم و نیانی افرەتدا رەگی داکوتاوە".
ئەگەر هاوسەرەکان تەنها بۆ چەند مەبەستێکی دونیایی و سنوردار یەکدیان خۆشبوێت ئەوا خۆشەویستیان دەبڕێتەوە ، پێکەوە بوونیان کورتخایەنەو کاتیە و هەلوەشاندنەوەی خێزانی لیدەکەوێتەوە ، کەوایە بۆ بەسەر بردنی ژیانیکی خێزانی نمونەیی پێویستە بە ئەرکی خۆشەویستی بەخشین بە خێزانەکانتان ڕابگەن ، چونکە ئەو کات گۆڕانی گەورە دەبینن کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوودەدات و کەشی بێزاری و نائارامی خێزانەکانتان دەگۆڕێت بۆ بەهشتی دونیا.
نوسینی/محمد ئافریانی
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
ئیبن جەوزی دەفەرموێت:
ئەم سێ شتەت لە خەڵکی بشارەوە
ذهبك وذهابك ومذهبك...
مەبەست لە (ذهبك)ە ئەوەیـە:
ماڵ و حاڵ و ئەو نیعمەتانەیە کە پێت بەخشراوە،
چونکە خەڵکی ئیرەیی بە ماڵ و سامانەکەت دەبەن،
ئەگەر سامانیشت کەم بێت بەچاوی بەزەییەوە تەماشات دەکەن، یـان بەچاوی کەم تەماشات دەکەن...
هەموو نیعمەتێک کەسێک هەیە ئیرەیی پێ ببات.
مەبەست لە (ذهابك)ە ئەوەیە:
ئەو کارانەی نیازت هەیە ئەنجامی بدەیت، وەک پرۆژەیەک، کڕینی خانووی تازە، هاوسەرگیری...
زمانت بگرە و دەبینیت کارەکانت بەدەستەوە دێن...
یەعقوب بە یوسفی وت: خەونەکەت باس مەکە لای براکانت!
هەرچەندە هێشتا خەونێکـبوو، نەهاتبووە دی...
مەبەست لە (مذهبك)ە ئەوەیـه:
ئامۆژگاری کەس مەکە مەگەر خۆی داوای ئامۆژگاری بکات،
زۆر مەڵێ حەزم لەوەیە و ڕقم لەوەیە، خەڵکی هەموو شتێکی تۆ نەزانن باشە، ئاوا جوانتریت لەلایان...
پێشەوا عومەر فەرمووی:
چەندین جار لە قسەکردن پەشیمانبوومە،
بەڵام هەرگیز لە بێدەنگی پەشیمان نەبوومە...💛
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
بیر لە پەیوەندی ھاوسەرگیری بکەوە، وەپارێزگاری لێبکە
بیر لە پەیوەندی ھاوسەرگیری بکەوە، وەپارێزگاری لێبکە، ھەزار جار بیربکەوە پێش ئەوەی کارێک بکەیت ئەم پەیوەندیە بشێوێنیت.
پەیوەندی ھاوسەرگیری تەنھا دەستەواژەیەک نیە لەسەری بدوێین و بنوسین، دەبیت ھاوسەران باش بزانن کەوا یەکێک لە گرینگترین ئەو شتانەی کە لە ژیاندا ھەیە و ھیچ رێگەیەکی گاڵتە پێکردنی نیە پەیوەندی ھاوسەرگیرییە!
گرینگی دان بە پەیوەندی ھاوسەرگیری گرنگیدانە بە تەواوی ژیان، چونکە تاوەکو دووربیت لەو گرفتانەی لە نیوان ھاوسەران روودەدات نزیک دەبتەوە لە بەختەوەریەکی تۆکمەتر. ئاگادار بە چەند دەستەواژەیەک وات لێ نەکات پەیوەندی ھاوسەرگیری بشێوێنیت، کە دواتر راست کردنەوەی ئەستەم بێت، وە قولایەکی زۆر بۆ بابەتەکە دروست بکەیت.
بۆیە پەیوەندی ھاوسەرگیری واتە:
١- بیرکردنەوە
٢- پارێزگاری لێ کردن
٣- چارەسەرکردن
٤- دوورکەوتنەوە لەھەر کار و ئاخاوتنێک کە بەرەو نەمانی دەبات.
ئەگەر بیربکەیتەوە پێش بڕیاردان، پارێزگاریت کرد لەجیاتی ھێرشکردنەسەر، چارەسەرت دانا لەجیاتی قولکردنی گرفت، دورکەوتیتەوە لەو شتانەی پەیوەندی دەشێوێنێت و رێگە چارەیەکی ژیرانەت گرتە بەر، دڵنیابە لە لوتکەی بەختەوەری ھاوسەران خۆت دەبینیتەوە.
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
بابەتێکی گرنگی کاک د. ئەیمەن کە جێی سودمەندییە بۆ هەمووان...
ڕژێنی غوددە چییە؟ کاریگەری کانزای ئایۆدین لەسەر هۆرمۆنی غوددە چۆنە؟
ڕژێنی غوددە (دەرەقی) ئەندامێکی شێوە پەپوولەیە و دەکەوێتە بنی ملەوە. هۆرمۆنەکانی غوددە دروست دەکات کە زیندەچالاکی لەش کۆنتڕۆڵ دەکەن.
⬅️هۆرمۆنەکانی غوددە یارمەتی جەستەت دەدەن وزە بەکاربهێنن و گەرم بمێننەوە و مێشک و دڵ و ماسولکەکان و ئەندامەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکەن.
🔹خانەکانی ڕژێنی غوددە پێویستیان بە یۆد هەیە بۆ دروستکردنی هۆرمۆنی سایرۆید. ئەگەر یۆدی پێویست لە جەستەتدا نەبێت، ناتوانێت هۆرمۆنی سایرۆید دروست بکات.
✅ کەمی ئایۆدین دەبێتە هۆی:
🔹گەورەبوونی ڕژێنی سایرۆید (گۆیتەر)
🔹توشبوون بە غوددەی تەمبەڵ و بە پێی پێویست هۆرمۆنی سایرۆید دروست ناکات.
🔹ئەو منداڵانەی کە دایکیان لە کاتی دووگیانیدا ئایۆدینی پێویستیان نەبووە ئەگەری هەیە منداڵەکانیان ئاستی فێربوونیان لاواز بێت.
⬅️جەستە ئایۆد دروست ناکات، بۆیە پێویستە لەو خواردنانەوە وەریبگرین کە دەیخۆین.
⬅️سەرچاوە باوەکانی خواردنی ئایۆدین:
🔹 بەکارهێنانی ئەو خوێیانەی یۆدیان تێدایە بۆ چێشتلێنان و بەکارهێنانی ڕۆژانە.
🔹بەکارهێنانی ڤیتامینەکان کە ئایۆدینیان تێدایە.
🔹خواردنی گیای دەریایی وەکو (کێڵپ، کۆمبو، نۆری، دوڵس)
🔹ماسی ئاوی سوێر (کۆد، ساردین، سالۆمۆن، تۆنا)
🔹ماسی شێڵ (سکالۆپ- ڕامپ)
🔹بەرهەمە شیرەمەنییەکان (شیر، پەنیر، ماست)
🔹هێلکە
د.أيمن محمد مرعي
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو
بورد(دكتوراه)في الأمراض الباطنية F.K.B.M.S
بكالوريوس طب وجراحة عامة M.B.Ch.B
سەرەتای شەقامی ئۆرزی، نزیک پاسەکانی ڕزگاری، تەلاری سپۆرت
07706133456
07501345670
بهم شێوهیه پێشوازی له مانگی پیرۆزی رهمهزان بكه
- خوبەیب سالەح
مانگی رەمەزان دەرفەتێكی زێڕینە، واپێویستە مرۆڤی موسڵمان بەو شێوەیە لە مانگی رەمەزان بڕوانێت كە دەرفەتێكی زێرینە و خوای گەورە تەمەنی پێی بەخشیوە تا بگاتەوە بەو مانگە پیرۆزە پێشینان لە چاكەكاران رەزاو رەحمەتی خوایان لەسەر بێت چەندین مانگ بەر لەرەمەزان خۆیان بەتەواوی ئامادە دەكرد بۆ ئەوەی بگەن بە مانگی رەمەزان هەمیشە لە دووعاكانیان دەیان فەرموو ((اللهم بلغنا رمضان))
یهكێك لهو فهزلانهی خودای گهوره بهسهر ئێمهی ئومهتی پێغهمبهری خوایداوە ﷺ ئهوهیه مانگی رهمهزانی پێ بهخشیوین، رهحمهت و بهرهكهت لێی دهبارێت، وێستگهی نوێكردنهوهی ئیمانه، ههڵێكه بۆ ئهوهی بهر رهزامهندی خودای گهوره بكهوین و له گوناههكانمان خۆمان پاك بكهینهوه ههروهك پێغهمبهری خوداﷺ فهرموویهتی :"رغم أنف من بلغ رمضان ولم يغفر له". لوتی بهقوڕداچێت ئهوهی بگات بهرهمهزان وه خۆی بهر لێخۆشبونی خودا نهخات....
چەند شتێكی گرنگ هەیە بەر لە رەمەزان ویستم بیری خۆم و ئێوەیشی بخەمەوە :
1- با نیەتەكانمان پاك بكەینەوە و راستگۆبین...
2 - خاوێنكردنهوه...
3- تهوبهكردن و گهڕانهوه...
4 - به گرنگ زانینی كات...
5 - كهمكردنهوهی خواردن...
6- خوێندن و بیركردنهوه جێ بهجێكردنی ئایهتهكانی قورئانی پیرۆز...
7- بهجێ گهیاندنی صیلهی رهحم...
8- دووعا و پاڕانهوه...
9- زمانت بپارێزه...
10- خێركردن...
11- بهخشین و لێخۆشبوون...
درێژهی بابهت👇👇👇
با بهر لهمانگی رهمهزان ئهم چەند شته ئهنجامبدهین:
1- با نیەتەكانمان پاك بكەینەوە و راستگۆبین:
هیچ كارێك مهكه تا نیهتهكهت بهتهواوی راست و دروست و پاك كردبێتهوه ، چونكه هیچ كردهیهكهت قهبوڵ نابێت گهر خالیصهن بۆ خودا ئهنجامی نهدهیت،
هەموو شتێك لە نیەتەوە سەر هەڵدەدات با پێش ئەوەی بگەین بە مانگی رەمەزان نیەتەكانمان پاك بكەینەوە لە هەموو پیسیەكی ئەم دونیا فانیە، نیەتەكانمان تایبەت بكەین بۆ خوای گەورە و خۆمان لە هەموو فرت و فێل و غەش و شتێكی خراپ دووركەینەوە و بە راستگۆیانە نیەتەكانمان پاك بكەینەوە بۆ خوای گەورە لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزات تا بتوانین بە راستگۆیان پەرستشەكان ئەنجامبدەین...
هەروەك پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرموێت: (إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امريء ما نوى) متفق عليه.
2 - خاوێنكردنهوه:
بێنه بهرچاوی خۆت گهر خزمێكتان وتی بۆ ئێواره دهبینه میوانتان، تۆش سهیرت كرد ماڵهكهتان پیس و شپڕێوه، لهوكاتهدا چی دهكهیت؟
به دڵنیاییهوه یهكهمجار خاوێنی دهكهیت ئینجا تهرتیبات و جوانكاری و بۆن له ماڵهكهت بڵاو دهكهیتهوه، بۆیه مانگی رهمهزانیش میوانی ئێمهیه وا خهریكه دهگات پێویسته ماڵی دڵهكانمانی بهتهواوی بۆ پاك بكهینهوه، خۆمان و كاتهكانمان رێك بخهینهوه تا بتوانین به شیوهیهكی جوان پێشوازی له میوانه پڕ له خێر و بهرهكهتهكهمان بكهین، ماڵ و منداڵهكهت هانبدهین خۆیان ئاماده بكهن و ورهیان بهرزكهن لهسهر تاعهت و پهرستشهكان لهبهر ئهوهی "فخيركم خيركم لأهله". باشترینتان ئهوانهن كه بۆ خانهوادهكانیان باشن ئهوه فهرموودهی رهسول الله ﷺ ـیه
3- تهوبهكردن و گهڕانهوه:
ههڵێكه لهم مانگه به راستگۆیی بگهڕێینهوه و دهست ههڵگرین لهسهر ئهو تاوانهنانهی له مانگهكانی پێشتر ئهنجاممان دهدا، با پهشیمان ببین و بگرین بۆ حالی خۆمان تا بتوانین بهر رهزامهندی خودا بكهوین ....
(يا أيها الذين آمنوا توبوا إلى الله توبة نصوحاً)
4 - به گرنگ زانینی كات:
كات زۆر گرنگه بزانین چۆن دابهشی دهكهین و چۆن بهرێی دهكهین، خودای گهوره له قورئانی پیرۆز سوێندی بهكات خواردووه ﴿ وَالْعَصْرِ * إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ ﴾ [العصر: 1، 2]، ههروهها له چهندین شوێنی دیكه خوای گهروهی سوێندی به كات خواردووه، ههروهها پێغهمبهری خۆشهویستمان ﷺ دهفهرموێت : "نعمتانِ مغبونٌ فيهما كثير من الناس: الصحة والفراغ... واتا دوونیعمهت چهندین خهڵك لێی بێ ئاگان لهش ساغ و دهست بهتاڵی...بۆیه با تا دهتوانین سود له كاتهكان وهرگرین و بهشێویهیكی زۆر رێك و پێك دابهشی بكهینه سهر رۆژهكان ....
5 - كهمكردنهوهی خواردن:
یهكێك له مهبهرستهكانی رۆژوو و مانگی رهمهزان ئهوهیه رامان بێنێت لهسهر كهمكردنهوهی خواردن و دابهش كردنی گهده بۆ سێ بهش (ئاو ، خواردن، ههوا) بهم شێوهیهش لهشێكی تهندروستمان دهبێت و دوور دهكهوینهوه لهچهندین نهخۆشی ترسانك، با لهمانگی رهمهزان ئیسراحهتێك به گهدهكانمان بدهین.....
بزانە پێغەمبەر ﷺ چەندە نەرمونیانانە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکانیدا کردووە.
م.چیمن محمد زنگنە
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran
#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
ژیانى دەروونى (psychic life/mental life)، دەستەواژەیەکى چەمکایەتییە. واتە دەروون ژین و ژیانێکى تایبەت بە خۆى هەیە، ئەم ژیانەش هەر لە ژیانى بوونەوەرێکى سەربەخۆ دەچێت. «ژیانى دەروونى» لەسەرەتادا وەک دەربڕینێکى نامۆ دەردەکەوێت، بەڵام لەناو سیاق و شیرازەى خۆیدا ئاشنا و مانادارە. دەروون، لە مانا ئەبستراکتەکەیدا خاوەنى "واقیع"ـى تایبەت بە خۆیەتى کە هێشتا بڕێک لە واقیعەکەى دەرەوە جیاوازترە. دەستەواژەى واقیعى دەروونى (Psychic reality) گوزارشت لەم دۆخە دەکات. ئەوەى لە واقیعى دەرووندا ڕوودەدات، بە پێوەرەکانى واقیعى دەرەوەى دەروون ناپێورێت. جار هەیە دەروون بۆ ئاستى ئۆنتۆلۆژى/بوونناسانە هەڵدەکێشرێت و باسى بوونى دەروونى (Psychic existence) دەکرێت. دەروون تەنیا ئۆبێکتى چارەسەر نیە، هەبوونی هەروا ساڕێژ و چارەڕێژ نابێت، بەڵکو لەوە ئاڵۆزترە.
هەروەها "ژیانى دەروونى"، لە ئاڵوگۆڕى بەکارهێنانى خۆیدا، جار هەیە هەر بەسادەیی بە واتاى "دەروون" دێت، بۆ نمونە باسى فڵان دۆخ دەکرێت لە دەروونى مرۆڤدا. بۆیە سەرەنجام "ژیانى دەروونى"، هەم بۆ "دەروونە لەخۆیدا" و هەم بۆ "دەروونە بۆ ئەویتر"، واته کاتێک دەدرێتەپاڵ مرۆڤ.
Lana Kirmanj
هەندێك کەس کە ژیانیان ناخۆشە، بە هەر هۆکارەك بی، ئەوجا خەمۆکی بی یاخودیش کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی، بەردەوام ژیان و چشتەکانی دەوروبەریان بە "نێگەتیڤ" دەبینن و شییان دەکەنەوە. نێگەتیڤ ئەوەیە ئەتوو لۆ هەر هۆکار و چارەسەرەك، بەردەوام ڕووە خراپ و پڕ کارەساتەکان ببینی. لۆ نمونە، کەسەکی پەناهەندە، وا بیر دەکاتەوە کە ژیانی زۆر ناخۆشە "چونکێ ئیقامەی نییە." بە هۆی ئەوەوە، پێی وایە ژیانی هەموو لە دەست دایە، ناتوانی خۆی پێ بگەینی، خێزانی پێ درووست ناکرێ، هیچ هیشکە-پارەیەکیشی نییە.
لۆ ئەوەی ورد لە باسەکە بگەین، دەبی بگەڕێینەوە ناو مێشك. زۆر جارانی دیش باسم کردییە، بیرکردنەوە بریتییە لە جوولەی گوێزەرەوە دەمارییەکان لە نێوان خانەکان. ئەو ماددانە یەکەم جار لەناو خانەیەك، بەهۆی هۆکارێکەوە، دەجوولێن و گۆڕانیان بەسەردا دێ. پاشان، ئەو ماددانە لە خانەی یەکەمەوە لۆ خانەی دووەم دەگوازرێنەوە، ئەوجا لۆ خانەی سێیەم و چارەم و هتد. ئەوجا، دەبنە زنجیرە خانەیەکی کارلێكکردوو. پاشان، ڕێڕەوێکی دەماری درووست دەکەن، کە وێی دەگۆترێ جادەی دەماری (Neuronal/Neural Pathway).
ئەوانەی کە نێگەتیڤ و ڕەشبین بیر دەکەنەوە، خەلەلەکە لە مێشك درووست بووە. ئەو جادە دەمارییە بەشێوەیەك درووست بووە، وەکی بازنەیەکی داخراوی لێهاتییە. ئەو کەسە هەر جارەك بیر دەکاتەوە، لە هەمان خاڵدا دەست پێ دەکا و لە هەمان خاڵی نێگەتیڤیشدا کۆتایی دێ. یانی، هەمیشە بیرکردنەوەکانی بەستراو دەبن بە بازنە و زنجیرە بیرکردنەوە نێگەتیڤەکە.
مێشکی خەمۆك و نەرێنی (Depressive Cognitions)
ئەوجا، بەهۆی ئەو نێگەتیڤ بیرکردنەوەوە، هۆشی نەرێنی (Negative Cognition) درووست دەبی. بەهۆی ئەوەوە بنیادەم تووشی زنجیرەیەك کارەساتان دەبی. ئێك، زاڵبوونی نەرێنییە. لە زاڵبوونی نەرێنی، ئەو کەسە بیر لە هەرچییەك لە ژیان بکاتەوە، تەنانەت کە تەماشای ژیانی خەڵك و کۆمەڵگەش دەکا، هەر نێگەتیڤ دەیبینی و ڕەشبینانە تەماشای دەکا. دوو، بڕیاری نەرێنییە. لەوەیاندا، ئەگەر بیەوێ لۆ هەر هەنگاو و کێشەیەك بیر بکاتەوە و بڕیار بدا، دیسان، بڕیارەکەی نێگەتیڤ دەبی و کاریگەریی خراپی لەسەر خۆی و دەوروبەری دەبی. سێ، بێهیوایییە. لەوەیاندا، کە ئەوەندە نێگەتیڤ بیر دەکاتەوە، هەست دەکا، نەك هەر ڕابردووی، بەڵکوو داهاتووشی هەمووی خراپ و ڕەشە. لۆیێ، هیچ هیوای نامینێ. ئەوەش بنەمای درووستبوونی ڕەشبینییە. چار، ئەو کەسە لە ئێستادا خۆی بە ئینسانەکی فاشیل، شكستخواردوو، دۆڕاو، خراپ، و هیچ-نەبوو دێتە بەرچاو. پێنج، پاشان دێ، لە خۆی بەگلەیی (Guilty) دەبی. ئەوجا، نەك هەر خۆی پێ خراپ و شکستخواردووە، بەڵکوو پێی وایە هەموو خەڵکیش ئەویان پێ کەسەکی دۆڕاو و فاشیلە. شەش، بەمەش، کاریگەریی لەسەر هەست و سۆز و ڕەفتاری دەبی لەگەر دەوروبەری. هەن، بەردەوام هەڵچوو و توڕە و شەڕاوی و بەکێشەن. حەفتەم، پاشان، کارەساتی گەورەی لەدوو دێ؛ ئەویش، خۆزگەخواستن بە مردن و بیرکردنەوە لە مردن و خۆکووشتن. خوانەخواستە، لەوانەیە هەوڵی خۆکووشتن بدا و خۆیشی بکوژی.
چارەسەرمان چییە؟
ئەو بارە قورسە و بە دوو قسان چا نابی، بەڵام گرنگە هەنگاوی زانستی باس بکەین. بەری هەموو چشتان، گرنگە مرۆ سەردانی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان بکا. لەوانەیە دەرمان و چارەسەری دیکەشی بوێ. لەوەدا، درێخی مەکە و سبەینێ بڕو کن دکتۆرەکی نەفسی. بەڵام ئەمن لێرەدا ڕیگەیەك باس دەکەم، کە ڕەنگە سوودی لۆ هەموومان هەبی، تەنانەت لۆ ژیانی ئاسایی هەموومان.
ڕێگەکە:
لۆ ئەوەی ئەو بازنە داخراوە نێگەتیڤە تێك بشکێنین، دەبی چەکی تایبەتمان هەبی. چەکی تێکشکاندنی بازنەی نێگەتیڤ "بیری پۆزتیڤ"ە. بیری پۆزتیڤ قەتع و پچڕان و دابڕان لە بازنە نەرێنییەکە درووست دەکا. لە هەر شوێنەکی پچڕاودا لە بازنەکە، باریکەڕێ و لاڕێ و کۆرەڕێیەك درووست دەبی. ئەو لاڕێیانە دەبنە سەرچاوەی درووستکردنی بیر (Thought) و بازنەی بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ و بیرکردنەوە دەبەستنەوە بە شوێن و خاڵی دیکەی پۆزتیڤ. بەمە، بازنە نێگەتیڤەکە دەشکێ. ئەوجا، پاشان، چەندان ڕێگەی دیکە دێنە ناو بیرکردنەوە. بەمە، کەسەك کە بیر لە کێشەکانی خۆی یان ژیانی کۆمەڵگە و دەوروبەری دەکاتەوە، تەنیا یەك بیرکردنەوەی نێگەتیڤی لۆ نایێ، بەڵکوو دەیان ڕا و ڕووی پۆزتیڤیش دەبینی. بەمە، نەجاتی دەبی لەو حەفت کارەساتانەی لە سەرێ باسمان کردن.
ئەوە کوو دەکرێ؟
ئاسانە، هەوڵدە هەرچییەکت هەیە و ئەتوو پێت باشە بە بیری خۆتیان بهێنەوە. لۆ ئەوەی هیچت لە دەست نەچی، باشترە هەموویان بنووسی. ئەوجا، قل قل بیانخوێنەوە. بەردەوام بە تا هەموویان هەزبەر دەکەی. هەوڵدە ڕۆژانە لیستەکەت زیاد و گەورەتر بکە. لەسەر ئەوە ئیش بکە. هەرچییەکی ئەتوو پێت باشە و بەبیری خۆتیان دەهێنیتەوە، دەبیتە هۆی درووستکردنی پچڕانەك لە بازنە نێگەتیڤەکە. لۆ نمونە، لە نمونەکەی سەرێ، کابرای پەناهەندە دەتوانی بەخۆی بەخۆی بڵێ، "بەڵێ، تەندرووستیم باشە.
کچێک دەڵێ: زۆر دایک بونەتە هۆی کێشە بۆ کچەکانیان، من شوم کرد، هەموو جارێک دایکم دەیگوت ناحەقی لە مێردت قبوڵ مەکە، ڕێگە مەدە قسەت پێ بڵێ، ئەگەر کێشەت هەبوو وەرەوە لای من، گەر بە قسەی نەکردی لێی قبوڵ مەکە.
ئەم نسحەتانەی منی دەکرد، دوای دوو ساڵ بەقسەی دایکمم کرد، ڕۆژێک مێردەکەم لە کرێکاری هاتەوە زۆر ماندوو بوو، وتی ژنەکە چیمان هەیە، منیش بە توڕەی وتم بڕۆ لە بازاڕ نان بخۆ، زۆر پێی ناخۆش بوو.
کاتێک چوو بۆ بازاڕ نانی خوارد نەهاتەوە، ڕۆیشتەوە بۆ سەر کارەکەی، ئێوارە هاتەوە هێلکەو ڕۆنم بۆ ئامادە کردبوو، لە پڕ تەقیەوە و توڕە بوو، وتی ژنەکە سوێند بە ئیلاهی دوو ساڵە لێت قبوڵ دەکەم لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش دەوێی، بەڵام ئەمجارە لێت قبوڵ ناکەم، منی سواری سەیارە کرد و بردمیەوە بۆ ماڵی باوکم، بە باوکمی گوت من ژنی وام ناوێ فەرموو ئەوە کچەکەتان.
باوکم وتی هۆکار چیه، ئیتر مێردەکەم هەموو شتێکی بۆ باس کرد، منیش قسەم نەکرد چونکە حەق بەو بوو، باوکیشم وتی حەق بە تۆیە و کچەکەم تاوانبارە.
باوکم وتی کوڕم یەک تکات لێ دەکەم، مێردەکەم وتی چیە مامە، باوکم بەچاوی پڕ فرمێسکەوە وتی لەبەر حورمەتی ڕیشی سپی من ئەمجارە کچەکەم بیبورە چونکە وەڵاهی نامەوێ خەڵک قسەم لەسەر بکات و حایە و حورمەتی خۆمم زۆر خۆش دەوێ، مێردەکەم بە باوکی گوت مامە بۆ حورمەتی ڕیشە سپیەکەت ئەمجارە کچەکەتم بەخشی و دەیبەمەوە، بەس ئەمجارە بێ حورمەتم بکات لە ماڵەوە سێ بەسێ تەڵاقی دەدەم.
دوای دوو ڕۆژ دایکم تەلەفونی کرد وتی کچم نەکەی بکەویته فێڵی ئەمانە و هیچ لە مێردەکەت قبوڵ نەکەی، منیش وتم دایکە ئەگەر جارێکی تر ئەم نسحەتانەی من بکەی لێت قبوڵ ناکەم، چونکە نامەوێ باوکم شەرمەزار بکەم، ئیتر بەقسەی دایکمم نەکردەوە، هەرچی مێردەکەم داوای بکات بەقسەی دەکەم، بەیانیان قۆندەرەکانیشی بۆ بۆیاخ دەکەم، دەی سوێند بە خودا ئێستا منی لەدایکی خۆشتر دەوێ، هەر ڕۆژێک بێتەوە ماچم دەکات، چونکە بە قسەی دایکم ناکەم.
ڕۆژێک دایکم وتی بۆ بەقسەی من ناکەی، وتم ئەگەر ژنی بڕۆ تۆش وەکوو من حورمەتی مێردی خۆت بگرە پێش ئەوەی بمرێ، بڕۆ گەردنی خۆتی پێ ئازاد بکە پێش ئەوەی لەدەستی بدەی، چونکە لەوەی بیرم دێ تۆ ڕێزی باوکی منت نەگرتووە.
جا بۆیە زۆر جار دایک دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی شیرازەی کچەکەی و ماڵوێرانی، کچینە نەکەن بە نسحەتی دایک و خوشکتان لەگەڵ مێردەکانتان خراپ بن، بەخودا ماڵوێران دەبن، خوتان لای خودا شەرمەزار مەکەن.
کۆمێنتی تۆ چیە؟
۱۰ تایبەتمەندۍ باوکێکۍ دڵسۆز
باوک بوون بەو مانایەیە کە دەبێت منداڵەکەت خۆشت بوێت، کەسێکی بەخشندە بیت و دڵنیا بیت لەخۆت و منداڵەکانت.
بەڵام وەک باوکێکی خەمخۆر ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرە، باشترین شت کە دەتوانیت بۆ منداڵەکانت بیکەیت تەنها بابەتی دارایی و هەڵبژاردنی باشترین قوتابخانە نییە بۆیان، بەڵکو گرنگتر لەمانە چوارچێوەیەکە کە تێیدا منداڵان دەتوانن بە باشی گەشە بکات.
هەربۆیە تا دەتوانیت باشترین بە.
وەک "باوکێکی خۆشەویست و خەمخۆر"، تۆ بەرپرسیاریت لە دروستکردنی هەلومەرجێک بۆ منداڵەکانت کە ئەم دەرفەتەیان پێببەخشێت بۆ گەشەکردنی جەستەیی و دەروونی تەندروستیان.
هەربۆیە ۱۰ لە گرنگترین ئەرک و بەرپرسیارێیەتی دەخەینەڕوو کە باوک دەتوانێت بیکات بۆ ئەوەی یارمەتی منداڵەکەی بدات بۆ گەورەبوون و گەشەی منداڵەکەی کە بریتییە لە:
۱- باوکی میهرەبان تەنها منداڵەکانی خۆش ناوێت:
بەڵکو ژنەکەی خۆشدەوێت، ئەمە خاڵێکی زۆر سەرەکییە، گرنگترین ڕۆڵی باوکان بەرامبەر بە خێزان و منداڵەکانیان.
کەواتە هاوسەرەکەت بەبێ مەرج خۆشبوێت، چونکە ئەم هەستە ئەرێنییە دەتوانێت سوود بە منداڵەکانت بگەیەنێت و زیاتر لە هەموو شتێک مانا بە ژیانیان ببەخشێت.
۲-منداڵەکانت بێ مەرج خۆش بوێت:
دڵنیابە لەوەی بزانن کە تۆ خۆشت دەوێن، هەستی خۆشویستنیان تێکەڵ مەکە. خۆشەویستی بەبێ مەرج هەرگیز نابێتە هۆی ڕەفتاری نائاسایی لە منداڵەکانتدا، لە ڕاستیدا ئەو منداڵانەی لە سایەی خۆشەویستی باوکیان هەست بە ئاسایش دەکەن، کەمتر ڕەفتاری سۆزداری نیشان دەدەن.
۳- گەورەبوون:
لەوانەیە پێت وابێت گەورەبوون تەنها بۆ منداڵە! بەڵام هەڵەیت! چونکە باوکیش دەبێت گەورە بێت، لە ڕاستیدا منداڵ! پێویستی بە کەسێکە کە بیر لە هەموو شتێک بکاتەوە و بڕیاری قورس بدات و بەرپرسیار بێت لە ژیاندا.
ئەوان کەسێکیان دەوێت کە بتوانن حسابی بۆ بکەن.
٤-لەگەڵ منداڵەکانتان بن و کات لەگەڵیان بەسەر بەرن: تەرخانکردنی "کاتی بەسوود" بۆ منداڵان زۆر پێویستە، بەڵام "کاتی نابەسوود" هیچ خاڵێکی ئەرێنی ناهێنێت، بۆیە دەرفەتێک بدە بە خۆت بۆ ئەوەی کات لەگەڵ منداڵەکانت بەسەر بەریت و بزانە هەموو مرۆڤەکان هەمان بڕی کاتیان هەیە واتە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بەڵام خاڵە گرنگەکە ئەوەیە پلانی دروست بۆ ئەم کاتە دابنێیت.
٥- دابین کردنی بژێوی منداڵەکانتان:
گرنگترین پێداویستییەکانی منداڵان کە دەبێت دابین بکرێن بریتین لە دابینکردنی ماڵێکی ئارام لەگەڵ ژینگەیەکی سەقامگیر، خۆشەویستی و سۆز، دابینکردنی پێداویستییە مادییەکان و بوون لەگەڵ ئەندامانی خێزان.
٦- لۆژیکانە لەبەردەم منداڵدا ڕەفتار بکە:
منداڵان هەمیشە بەهای یاسا و ڕێسای دادپەروەرانە و بەرپرسیارانە و خۆشەویستانە دەزانن، ئەمە پەیوەندییەکی لۆژیکییە.
بەبێ پێناسەکردنی سنووری تایبەت، گەشەکردن و پێگەیشتن بە شێوەیەکی مەنتقی بۆ منداڵان زۆر قورس دەبێت.
۷- قەناعەتت بە بەهای پەروەردە هەبێت:
تەنها کتێب بۆ منداڵان مەخوێنەرەوە، بەڵکوهاوبەشیان لەگەڵ بکەو کتێب لەگەڵیان بخوێنەرەوە.
هەوڵ مەدە تەنها لەسەر نمرەکانیان دڵخۆشی خۆت دەرببڕیت، بەڵکو هەوڵبدە بەشداری بکەیت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەشیان.
تەنها باسی فێربوون مەکە، بەڵکو لەگەڵیان بن لەپرۆسەی فێربووندا.
٨- ئاماده کردنی منداڵه کان بۆ ژیان:
یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی باوکی خەمخۆر، دابینکردنی مەرجە بۆ ئەوەی سبەی ڕۆژ بتوانن هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوانە هەڵبژێرن، پاشان لەڕووی جەستەو دەروونییەوە ئامادە بکرێن، چونکە گرفتی کۆمەڵگە، لەخێزانەوە دەست پێدەکات.
٩- فێرکردنی بەرپرسیارێتی بۆ منداڵەکانتان:
ئەو منداڵانەی هەوڵدەدەن بارگرانی بەرپرسیارێتی بخەنە سەر شانی خۆیان، درەنگ یان زوو شکست دەهێنن.
"باوکێکی میهرەبان" پێویستە دڵنیابێت لەوەی منداڵەکەی دەزانێت چۆن هەڵە لە دانپێدانانەکانیدا بکات و ڕاستی بکاتەوە و بچێتە پێشەوە.
۱۰- فێریان بکەن ژیانیان خۆش بوێت:
باشترین شت کە گەرەنتی بەختەوەری منداڵان دەکات، دڵخۆشی دایک و باوکیانە.
ئەگەر فێربین چۆن عاشقی ژیان بین، لە ئەنجامدا ئەم دیارییە گەورەیەش دەبەخشین بە منداڵەکانمان.
لە ئەنجامدا بە تەواوی لە ژیانی خۆیان ڕازی دەبن.
بەهیوای سوود.
ئیدریس نوری
تقبل الله منا ومنكم
جەژنی ڕەمەزان لەهەمووتان پیرۆز بێت ئازیزانی ئێمە یاخوا هەمیشە لە خۆشی و شادی بن.
ئافرەتێك پرسیاری لە پارێزەرەک کرد
وتــى : هاوسەرگیریم لەگەڵ پیاوێك کردووە، مناڵێکی تەمەن یەك ســــاڵەی هەیە کە دایکی لەکاتی لەدایکبوونی مناڵەکەدا گیانی لەدەستداوە.
ئێستاش من دووگــــــــــــیانم، بەڵام نامەوێ ئەو مناڵە لەگەڵ مناڵەکەی خۆم هاوبەشی ژیانمان بکات...
ئایا هیچ دەقێکی یـــــــاسایی هەیە هاوسەرەکەمی پێ ناچار بکەم مناڵەکەی لە خانەی بێ باوکان دابنێت
- پارێزەرەکەی وەڵامی دایەوە و ووتی:
پەلە مەکە، لــــــــــــــەوانەیە تۆش لەکاتی مناڵ بووندا گیانت لەدەست بدەیت و باوکەکــــە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی باش و ساڵحدا بکات و مناڵی هــــــــــــــەردووکتان بەیەکەوە پەروەردە بکات...
وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا... قەت وا گومان نەکەن خوا بێ ئاگایە .
#گرنگی_بە_کچەکانتان_بدەن
1_تێیان بگەیەنن کەخۆشەویستن لای خوای گەورە ئەگەر بێ فەرمانی خودا نەکەن یارمەتیدەریانە .
2_ببە بە گوێگرێکی باش بۆیان.
*قسە بۆ کچەکەت بکە بەپێی ئاستی تێگەیشتنی ، با دڵنیا بێت لەوەی تۆ ئاگاداری ئەبیت ، پێداویستیە تایبەتیەکانی بۆ جێ بەجێ ئەکەیت .
کچەکەت هانبدە بۆ فێربون پەرەدان بەخۆی، هاندان گرنگە بۆ کچ وە گرنگە بۆیان کە بزانن تۆ متمانەیان پێ ئەکەیت .
3_کچەکەت بنیادبنێ بە ڕێزو خۆشەویستی و خاکیەتی.
دەست بکە بەفێرکردنی کچەکەت دەربارەی گرنگی خاکیەتی لەتەمەنێکی منداڵیەوە ، تابتوانێت خۆڕاگربێت .
پشگیری کچەکەت بکە لەلەبەرکرنی حیجاب و لەلای شیرین بکە و فێری بکە شانازی بە دایک و باوکی و خێزانەکەیەوە بکات ..
4_ئافرەتانی ئیسلامی پێ بناسێنە ..
*پێوستە کچەت فێربکەیت دەربارەی چیرۆکە شکۆدارەکانی ئافرەتانی مێژوی ئیسلام
وەک
*مەریم کچی اعمران
*خدیجەی کچی خوەیلد
*ئاسیای ژنی فیرعەون
*فاطیمەی کچی پێغەمبەرﷺ
هتد ....
5_خۆشەويستى و سۆز یان پێ بدەن
*گەشە سەندن و نزیک بونەوەی کچەکەت بەندە لەسەر خۆشەویستی و سۆزت بۆ ئەو .
ڕێی پێ بدە بزانێت بەنرخە لای تۆ.
*پێغەمبەری ئازیزمان هەرکات فاتیمەی کچی بهاتایەتە ژورەوە لەبەری هەڵئەستاو ناوچاوی ماچ ئەکردو لەشوێنی خۆی دای ئەنا.
6_لەنیعمەتی کچ تێ بگە...
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : هەرکەسێک دوو کچ بەخێو بکات تاتەمەنی پێگەیشتن پاشان بەڕێیان بکات بۆ ماڵی خۆیان ، لەبەهەشت ئاواین پکەوە ..
ئیشارەتی بۆ ئەردوو پەنجەی دەستی کرد .
#خوایەگیان یارمەتیمان بدە کچەکانمان بەو شێوە پەروەردە بکەین کەتۆ ئەتەوێت .
#بۆهاوسەرانbohawsaran
☁ڕۆژانێکی نامۆن !
هاوسەردارەکان بەژن و پیاوەوە ،خیانەت دەکەن و نامە دەگۆڕنەوە ..بە بیانووی کەمی سۆز و نەبوونی بابەخ وڕۆمانسیەت ..وخۆشیان بە باک و باش دەزانن !!
☁ڕۆژانێکی نامۆن !
کچەکانمان کە گوڵی ڕۆژگارن ، وێنەگەلێکن دەنێرن کە ئاژەڵانیش شەرمی لێ دەکەن !!
☁ڕۆژانێکی نامۆیە !
دایک و باوکەکان خەریکی خواردن و پۆشاکن بۆ مناڵەکەنیان و ئیتر بەهاکان و ڕەوشتیان لەبیرکردووە پێشکەشی مناڵەکانیان بکەن.!
☁ڕۆژانێکی نامۆن !
فەرمانبەرەکان دڵسۆز نین لەکارەکانیان بە بیانوی ئەوەی مووچەکانیان کەمە ، بیریان چووە ئەوە ڕزقی حەڵاڵە کە خوا بەرەکەتی تێدەخا ..وحەرامیش بێ بەرەکەت !!
☁ڕۆژانێکی سەیرن !
کچان و کوڕانمان چەندین کاتژمێر بەپێ و پیاسە مۆڵ و ڕێگاکان دەبڕن و ، لەیەکەم ڕکاتی نوێژیشدا ماندوو دەبن !!
☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !
بەدڵفراوانیەوە گەنجەکانمان گوێ لە گۆرانی دەگرن و کاتێ گوێیان لە ووشەکانی خودا دەبێت ..دڵتوند دەبن ..بێ ئاگا لەوەی حەڵاڵ و حەرام لەیەک شوێندا جێی نابێتەوە.
☁سەیرە ئەم ڕۆژانە !
زۆرترین پارە بە باشترین خواردن و چاکترینیان دەدەین ، کاتێ سندووقی خێرخوازی دەبینین بۆ کەمترین جۆری دراو دەگڕێین و هێشتان شانازی دەکەین ...!!
☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !
کاتژمێرەکانمان دادەنێینەوە نەکا لە دەوام و قوتابخانە و کارەکانمان درەنگ بکەوین ...بیرمان دەچێت ئێمە بۆ نوێژی بەیانی دیدارمان لەگەڵ خودا هەیە !! و دەشتوانین دوو ئاگادارکەرەوە دابنێین !!
☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !
جنێو دەدەین و باسی ناموسی یەکتر دەکەین ...بێ ئاگا لەوەی هەرچی بڵێین چاودێری کراوە ودەنوسرێت !!
(مايلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد )
☁ڕۆژانێکی سەیرن!
پیاوەکان کچ و ژنەکانیان جلی ناپۆشتە لەبەر دەکەن، نەغیرەتیان دەجوڵێت و نە گوێی دەدەنێ ..بە حسابی خۆیان تێگەیشتوو و ڕۆشنبیرن !
وەرگێڕان ( ئاوارە)
#بۆهاوسەرانbohawsaran
«چاکسازی ئافرەت لەکۆمەڵگەدا»
ئافرەت کانیاوی سوکنایی و ڕەحمەتە. زۆر بەهێزە و بەهێزکەریشە، چاکسازییەکانی ئافرەت سەرەتا لە تاکەکانی خێزان دەستپێدەکات، بەپەروەردەیەکی دروست و تەندروست، چونکە گەر تاکەکانی خێزان پەروەردەکراو و دەروون ئارام بن کۆمەڵگەش تەندروست و ئارام دەبێت.
بۆیە هەر لەگەڵ دەستپێکی هاتنە کایەی مرۆڤایەتییدا ئافرەت وەک بونەوەرێکی تەواوکار لەگەڵ پیاودا ڕۆڵی لە پێکهێنان و چاکسازی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییدا هەبووە هەوڵی گۆڕانکاری و چاکسازی داوە. پاڵپشتییەکی زۆر گەورە بووە بۆ پیاو و هەوڵی زۆر گرنگی داون و سەرکەوتووش بووە.
ئەوەتا دایکمان (خاتوو خەدیجە) خێزانی یەکەمی پێغەمبەر یەکەم کەس بووە باوەڕی پێهێناوە و دڵنەوایی و پاڵپشتی بۆ دەربڕیووە، ڕێنموونی کردووە و گەورەترین نهێنی پاراستووە. پاشان کە خۆی گەورە بازرگان بووە سامانەکەی بەخشیووە بە پێغەمبەر و بە بانگەوازی ئیسلام. وەچەندین جار خواردن و خواردنەوەی بردووە بۆ ئەشکەوت چەندین نارەحەتی بینیووە، بەڵام لەپاڵپشتییەکانی و هاوکارییەکانی بەردەوام بووە بۆ هاوسەری و بۆ دینی ئیسلام و لەدەرئەنجامدا کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە تاریکی ڕزگاری بووە بەرەو ڕوناکی و سەرکەوتن چووە.
شایانی باسە چەندین ئافرەتی تریش لەناو کوردا ڕۆڵی زۆر باش و نایابیان بینیوە بۆ چاکسازی کۆمەڵگە لە ڕابردوو ئێستاش بۆیە هەمیشە پێویست دەکات ئافرەتان بەردەوام گرنگی بەڕۆشنبیری و ڕەوشت و زانست و مەعریفەی خۆیان بدەن تا ببنە پێشەنگ و ڕابەر.
وە بەحیکمەت و لێزانینەوە چاکسازی بکەن تاکو بتوانن لەگەڵ هەموو جۆرە کەسایەتییەک هەڵسوکەوت و چاکسازی بکەن، تاکو ئامانجەکەیان بپێکن، نەوەک بەپێچەوانەوە خەڵک بەلاڕێدا ببەن و سەرگەردانیان بکەن.
پارێزەر کەژاڵ محمدامین
یارەبی دەست وپەنجەی ئەو خانمانەی خواردنی ئێوارە و پارشیوی ڕەمەزان ئامادە دەكەن قەت بە ئاگری دۆزەخ نەسوتێت🌙🤲
Читать полностью…لە سێهەم ڕۆژی ڕەمەزاندا : لەبیرت بێت :
کەس لەخوا بەڕەحم تر نیە بۆت
کەس لەخوا بەئاگاتر نیە لە حاڵت
تەنها داوا لەو بکە ناڕەحتیەکانت لەسەر لابات
،ٚٚ ئەی ژن...
تۆ جوانیت ،بەبێ گوێدانە ئەوەی، کە چەند بەنەرێنی سەیری خۆت دەکەیت..
،ٚٚ ئەی ژن..
تۆ جوانیت،بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کە کێشت یان کەمەرت چەن گەورەیە..
٫ٚٚ ئەی ژن...
تۆ جوانیت، بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کەقژەشێواوەکەت یان کەموکورتییەکانت کەخۆت دیاریت کردووە..
٫ٚٚئەی ژن..
تۆ جوانیت ، بەبێ گوێدانە ئەوەی ،کە بۆ زۆرینەی پیاوان بسەلمێنیت چەند سەرنج ڕاکێشیت...
ئاخر ،بوونی پیاوی زۆر لەپشتت مانای ئەوە نادات، کەتۆ چەنە ژنێکی جوانیت..
ئەوە نرخە کەمەکانن سەرنجی کڕیارەکان ڕادەکێشێن،
هەتا نرخ هەرزان بیت مشتەری زیاتر بەڕێوەیە..
وە هەروەها تۆش تا ئاسان بیت پیاوی زیاتر بەڕێوەیە...
لەبیرت بێت ... ئافرەت ، بەتەجمیل و مۆدێل وبەمکیاجی براندە بەناوبانگەکان و بەجلی نیمچە ڕووت جوان نابێت..
،ٚٚبەڵکو..
بە ڕەوشت وشەرم و بەخۆ قبوڵکردن بەو شێوەی کەهەیە وە بەسنورەکانییەوە جوانـــە...
،ٚٚ جوانی...
لەناوخەوە دێت و لەدەرەوە شاژنانە ڕەنگ دەداتەوە...
#شابانو محمد..
٭هەشتی مارس، لە شاژنی ڕۆژ پیرۆزە...
چۆن یادى ههشتى مارس بكهینهوه؟
-دهتهوێ بهكردار یادى رۆژى جیهانى ژنان بكهیتهوه؟
-دهتهوێ ههمیشه وهفات ههبێت و یادى دایك و ژن و خوشك و هاوسهرت
بهرز رابگریت؟
-دهتهوێ رهزامهندى خودا بهدهست بهێنیت؟
ئهوا لهبرى كهمپهین و سیمینارو دروشمبازى
لهگهڵم بن و تهنها ئهم چوار رێگهیه تاقى بكهنهوه..
دڵنیابه ههموو رۆژێك
یادى ژنان و نیوهى كۆمهڵگا بهرز دهكهیتهوه..
🔹ـ ئهتهوێ بهكردارى یادى ههشتى مارس وهك رۆژى جیهانى ژنان بكهیتهوه؟ ئهوا هیچ دوو دڵ مهبهو ههر ئێستا گوڵێك بكڕهو بچۆرهوه بۆ ماڵ و پێشكهشى خێزانهكهتى بكه، له ئامێزى بگرهو پڕ بهدڵ پێى بڵێ: "خۆشم ئهوێیت" چونكه ئهو رهمزى رهنج و قوربانیدان و مانوو بوون و پهروهرده كردنى منداڵهكانته..ئهو پشت و پهناو دۆست و هاودهم و ههموو كهسته.
🔹ـ ئهتهوێ لهبرى قسهى باق و بریق، بهجدى یادى ههشت مارس بكهیتهوه؟
ههر ئێستا دهستى كچهكهت بگرهو پێكهوه سهردانى پاركێكى شارهكهتان بكهن و به ئهسپایی گوێ له رازو نیازهكانى بگره و لهكهشێكى ئارامداو بهبێ تورهبوون و لهسهرخۆ، با پلان و ئامانجهكانى داهاتووى بدركێنێ بۆت تاكو بتوانێ بڕیار بدات، تاكو ههست به باوكێتى و بهرپرسیارێتى تۆ بكات، چونكه دواتر ههر ئهوه دهبێت به دایك و بربرهى پشتى كۆمهڵگا.
ـ ئهتهوێ یادى ههشتى مارس بكهیتهوه؟
ههر ئێستا پهیوهندى بكه بهو ژنهوه كه نۆ مانگ گۆرانى به باڵاتدا دهوت، ئهو ژنهى نهكهس دهتوانێ قهرزهكانى بداتهوه نه خۆشى دهتوانێ بهتهواوى گوزارشت لهو ههموو مهینهتى و ئازاره بكات كه بهدهست من و تۆهوه چهشتوویهتى..بهڵێ بچۆ سهردانى بكه نهك تهنها ههشتى مارس ههموو رۆژێ دهستى ماچ بكه..
🔹ئهتهوێ یادى ههشتى مارس بهكردارى بكهیتهوه؟
ـ دهتهوێ رێز لهخوشكهكهت بگرن له كۆمهڵگادا وهك رهگهزێكى مێ و ژنێك، ئهوا تۆش بهوشێوهیهبه لهگهڵ خوشكى خهڵكیدا و چاوت له ئاستیاندا بپارێزه و لهبرى ههر كارێكى نهشیاو دهستى هاوكارى و پاڵپشتیان بۆ راكێشه.
♦️ـ تۆش دهتهوێ وهك ژنێك مافت ههبێت و بهبیانووى ههشتى مارسهوه لهیهك رۆژدا كورت نهكرێیتهوه؟ كه رۆژێكه تهنها لایهنى مادى و ئیش و كارو بازار لهخۆ دهگرێت، ئهوا لهگهڵ رهگهزى بهرامبهردا كه باوك و براو هاوسهرته بهخۆشهویستى و نازو عیشق و ئهوینهوه بژى...
#تریفە_جلال
#ڕاهێنەری_پەروەردەیی
#٨ی_مارس
#ڕۆژی_جیهانی_ژنان
زۆرینەی کوڕان لەئەرکی بەرپرسیارەتی هاوسەرگیری دەترسن..
،ٚٚ ئەوان لەو ئازادییە دەترسن ،کەپێشتر هەیانبووە،
دەزانن کاتێ هاوسەرگیری دەکەین ،ئازادییەکەی جارانیان نامێنت،تەنانەت لەوانەشە نەتوانن شەوانی هەینی لەگەڵ هاوڕێکانیان کۆببنەوە لەکافتریایەک...
ئێ ئەوان ئەو ئازادییە لەسەرووی هەموو شتێکەوە دەبینن..
،ٚٚ ئەوان لەو ئەرکە داراییانە دەترسن ،لەو خەرجیانە کەدەبێت لەکاتی هاوسەرگیری خەرجی دەکەن،وە دواتر کاتێک منداڵ دێت ،کە حەتمەن داواکاری وپێداویستی زیاتریان دەبێت...
ئێ ئەوە بۆ پیاوێک ناگونجێت بێکار بێت..
،ٚٚ ئەوان لەبەرپرسیارەتی سۆزداری دەترسن..
دەبێت هەموو ڕۆژێک بە خاتونەکەی بڵێ خۆشم دەوێت،بیباتە دەرەوە بۆ ژووان و ڕۆژانە نازی بکێشت و ماچی بکات و لێی ببورێت ، وە دەبێ هەفتانە خێزانی بباتە ماڵی خەزورانی ...
ئێ ئەو هەمووە زۆرە ، بۆ ئەوان بەرگەی ناگرن..
،ٚٚ وە هەروەها هەندێکیان ترسیان لەهاوسەرگیری هەیە،
بەهۆی ئەو شتانەی کەبیستویانە یان بینیویانە، ڕەنگە باوکیان یان کەسی خۆی وە یان هاوڕێیەکی بە ئەزمونی تاڵی هاوسەرگیریدا تێپەڕێبێتن...
ئێ ئەوان خەمی ئەو ئەزمونەیە بەسەریاندا تێپەڕێتەوە..
،ٚٚ نەخێر نەخێر..
لەنێوان ئەم بڕگانەدا دوو جۆر هەیە..
ئەوانەی کەپێت دەڵێت خۆت توش مەکە و دانیشە سنگڵی خۆشە...
زۆرینەی ئەوانە بەسەختی کاردەکەن وپارە کۆدەکەنەوە بۆ هاوسەرگیرییان ،لەگەڵ پلان بۆ ئەوەی لەسنگڵی دەرچن..
وە خاوەن پارەکان ، ئیشێکی باش و موچەیەکی باشیان هەیە،تەنانەت شوێنی نیشتەجێبوون ،بەڵام دەیانەوێ سەرەتا ملیۆنەربن ،سەیارە بکڕن و زەوی بکڕن و وەخانوەیەکی تر دروستبکەن بێگومان ئەمە (گەمژەیییە)...
ئەوان لەدەوری دۆزینەوە دە و بیست خانما تیا ماوەتەوە بێگومان نازانێ کامیان هەڵبژێرێت ،ئەوان هێشتا دەگەڕێن ، تا گونجاوترین وجوانترین بێنن وباشترین بێنن ، بەڵام ڕاڕان خۆشیان بەشایستەی باشترینن، هێشتا خۆیان یەکلانەکردتۆتەوە..
هەریەک لەوانە دۆعا دەکەن و چاوەڕێن خودای گەورە نسیبیان بکاتەوە، لەسنگڵی نەجاتیان بێت...
#شابانو محمد
#بۆهاوسەرانbohawsaran
دەگێڕنەوە ڕۆژێکیان "مەجنون" زۆر بە پەشۆکاوی چەندین جار بە بەردەمی کۆمەڵێک خەڵک هاتوچۆیی دەکرد، کە سەرقاڵی نوێژی بە کۆمەڵ بوون.
دوایی تەواوبوونی نوێژەکە، یەکێک لە نوێژکەرەکان بانگی مەجنونی کرد و پێی گوت:- ئەی هاوار لەیلا چی لێکردووی !؟
مەجنون گوتی:- چی لێکردووم ؟!
کابرا گوتی:- کوڕە بە شێوەیەک ئەقڵ و بیر و هۆشی بردووی، ئاگات لە خۆت نەماوە، هەربۆیە تازە چەندین جار بە بەردەممان تێپەڕی، بەڵام نە ئاوڕت لێداینەوە و نە هاتی نوێژەکەشت بکەیت !
ئەو هەموو بیرکردنەوەیە تەنها لەبەر کچێکە !
مەجنون گوتی:- بەخوا نەمبینیوون، سوێند بەخوا ئەگەر بەو شێوەیەیی من بیر لە لەیلا دەکەمەوە، ئێوەش بیرتان لە خودا بکردباوە ئێستا منتان نەدەبینی !
خۆشەویستی لەیلا وایی لێکردووم ئێوە نەبینم، کەچی بەحساب ئێوە خواتان خۆشدەوێت، بەڵام لەناو نوێژدا سەیری منتان کردووە !
باشە بۆچی لەبری چاودێری کردنم، لە دڵەوە لەگەڵ خودای مەزن نەدەدوان ؟!
دوای ئەو پرسیارە هەمووان بێدەنگیان هەڵبژارد !
وەرگێڕانی:- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا
سەلامەتی و ئەمانم هەیە. دڵم بەباشی لێ دەدا. کەسوکارم سەلامەتن. نانی ڕۆژانەم هەیە. جلکوبەرگم هەیە. شوێنی حەوانەوەم هەیە، و هتد."
هاوپێچ: ئەو هێلکارییە سادەیەم کێشا تا باسەکە ڕوونتر بێ. بازنە و هێلە ڕەشەکە جادەی دەمارییە کە نێگەتیڤانە بیر دەکەینەوە. داخراون. سۆرەکەش جادەی دەمارییە کە پۆزەتیڤانە بیر دەکەینەوە. ناداخراوە.
--------
ئەگەر دەزانی نووسینەکە سوودی لۆ کەسانی دەوروبەرت هەیە، سپاست دەکەم کە بڵاوی کەیتەوە.
ههرچهندهسهرقاڵ بویت بهكاسبیەوه كات بۆژن ومنداڵت دهبێ ههبێت مهگهرناعایلهیهكی نادروستت ئهبێ گهرچی پارهداریش بیت⚠️
Читать полностью…