سڵاو بەڕێزان 🌷
هۆکاری هەبوونی مناڵی لاسار لە ناو خێزانەکاندا چیە؟ ....
زۆر جار ئەبینین یان ئەیبیستین کە دایک وباوک سکاڵا ئەکەن لە دەست مناڵەکانیان کە مناڵەکەیان لاسارە ، بە ئارەزووی خۆی ڕفتار ئەکات ، بەڵام ئەوان نازانن کە هۆکاری سەرکەی ڕفتاری مناڵاکانیان خۆیانن .
لەبەر ئەوە پێم باش بوو بەچەن خاڵێک باس لەو هۆکارانە بکەم کە لە چەن سەرچاوەیەک کۆمکردووەتەوە .
۱. نەبوونی هۆشیاری دەربارەی چۆنیەتی پەروەردەکردنی مناڵەکانیان وجۆنیەتی ڕفتار کردن لەگەڵیان.
۲. نەبوونی ڕێزو خۆشەویستی لەنێوان ئەندامانی خێزاندا، کە ئەبێتە هۆکاری چاندنی ڕق وکینە ودڵ ڕەقی لە ناخی مناڵەکەدا، دواتر لە ڕفتار وهەڵسوکەوتەکانیدا بەدیار ئەکەوێت .
۳. تەرخان نەکردنی کات بۆ گفتوگۆکردنی کراوە وگوێ نەگرتن لە مناڵ بۆ ئەوەی بە ئازادانە باسی ئەو کێشەو گرفتانە بکات کە ڕووبەڕووی ئەبنەوە .
٤. بەکار هێنانی توندوتیژی لەگەڵ مناڵەکەدا لە کاتی هەڵەکردن ، ئەمەش کاردانەوەی خراپی ئەبێت لە لایان مناڵەکەوە .
٥. پێدانی نازێکی زۆر بەمناڵ وجێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی بە بێ لێپرسینەوە، بەڵام ئەگەر جارێک داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت کاردانەوەی نەرێنی ئەبێت .
٦. بەکارنەهێنانی کاتەبەتاڵەکانی مناڵەکانیان بە بابەتێکی سوود بەخش کە حەزو ئارەزووەکانیان تێدا ببیننەوە .
بەهیوای ئەوەی دایک وباوکەکان زیاتر گرنگی بە پەروەردە کردنی مناڵەکانیان بدەن لە بارودۆخییان تێبگەن نە زۆر نازیان بدەنێ نە زۆر توندو تیژ بن .
Mamosta Galawezh
سەر پەرشتیاری پەروەردەیی
پەیوەندی پەروەردە بە توشبوون بە نەخۆشی دەرونی!
پەروەردەی مندالەکەت هۆکارە بۆ پاراستنی لە نەخۆشییە دەرونییەکان و لادانە رەفتارییەکان!
لە هۆکارزانی نەخۆشییە دەرونییەکاندا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بریتییە لە لایەنی کۆمەڵایتی تاک، ئەمەش پەیوەستە بە پەیوەندی لەگەل چواردەور، بەتایبەت خێزان کە ژینگەی یەکەم و سەرەکی کۆمەلایەتی منداڵە، لەبەرئەوە پەروەردە و مامەلەی خانەوادە زۆرکاریگەرە لەسەر توشبون بە نەخۆشی دەرونی یان نا.
هۆکارێکی تر بۆ توشبوون بە نەخۆشی دەرونی بریتییە لە لایەنی دەرونی خودی تاک، ئەو مرۆڤانەی کە بە منداڵی توشی توندوتیژی یان فەرامۆشکردن بوونەتەوە لەلایەن چواردەورەوە زیاتر توشی گرفتە دەرونییەکان دەبن. ئەمەش پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە پەروەردەکردنەوە.
زۆرگرنگە دایباب پەروەردەیەکی هاوسەنگی نەوەکانیان بکەن و خۆیان بەدوربگرن لە توندوتیژی زۆر (سەرکوتکردنی بەردەوام) یان کرانەوەی زیاد لەپێویست (بەرەڵاکردنی منداڵ)، بەڵکو دەبێت رێگەیان پێبدەن و هاوکارییان بکەن بۆ ژیانێکی سروشتی و لەهەمانکاتدا سنوریان بۆ دیاریبکەن.
#دەرووندروستی_منداڵ
#یانەی_پەروەردەیی
#دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا #پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی
لەڕووی زانستییەوە پاکیزەیی کچ و پەردەی کچێنی، دوو شتی جیاوازن:
بیرکردنەوەکانمان، دەبێت راست و لە ژیانی راستەقینە بێت. نەک لە خەیال و خەون، هەموومان دەست بەسەر چاوماندا بگرین و گوێمان دابخەین لە هەندێک ڕاستی کە پێویستە کۆمەڵگا بیزانێت، بەڵام بەهۆی شتیک کە پێی دەڵێن شەرم کە لە ڕاستیدا دوورە لە شەرم، ئەوا هەستاوین بە گواستنەوەی کۆمەڵێک زانیاری هەڵە لەناو کۆمەڵگا. نەوە دوای نەوە ئەم پرۆسەیە بەردەوامە. کە لە ڕاستیدا هەمووشی زانیاری هەڵە و دوورە لە ڕاستی.
خۆی شەرم سیفەتێکی جوانە لە هەندێک سیفاتی ناشرین وەک درۆ کردن و دزیکردن و ....هتد ئەو سیفاتە ناشرینانەی باسم کردن دەبێت ببنە مایەی شەرمکردن نەک شەرمکردن لە بابەتێکی ڕاست و دروست و زانستی. بەپێی نامیلکەی ماستەرەکەم کە تایبەت بوو بە پەردەی کچێنی و دەستدرێژی سێکسی، هەندێک ڕاستی زانستی هەیە دەبێت کۆمەڵگا بیزانیت. ئەو ڕاستییەش ئەمانەن:
-پەردەی کچێنی، زیادەی ماوەی کۆ ئەندامی زاوزێی مێینەی کۆرپەلەیە کە لە سکی دایکییەتی. زانست ناڵێت پاکیزەیی کچ. واتا پەردەی کچێنی. چونکە پاکیزەیی کچ و پەردەی کچێنی لە ڕووی زانستییەوە دوو شتی جیاوازن و لە ڕووی پێناسەوەش جیاوازن.
-وشەی پەردەی کچێنی لە زمانی کوردیدا وشەیەکی زۆر ناشرینە. دەبێت لە بنەڕەتەوە ناوی بگوڕدرێت. ناوی زانستی (هایمنە) واتا بۆ ناوی پەردەی کچێنی لێبندرێت و بۆ بە (کچێنی و پاکیزەیی) ببەسترێتەوە؟ ئەگەر بێینە سەر عەدل و عەدالەت و بیری کۆمەڵگا. ئەگەر شەڕەفی کچ بە پشکنینی پەردەی کچێنی ببەستینەوە، ئەی شەڕەفی پیاو بە چ ببەستینەوە لە ڕووی پشکنینی زانستی؟ یان تەنها شەڕەف لەسەر ژن هەژمارە و پیاو شەرەفی هەژمار ناکرێت؟
-باشە لیژنەیەکی پزیشکی دادوەری هەیە لە کوردستان بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی... زۆر جار کە ژن و مێردێکی نوی دەهاتن بۆ پشکنین. کە گوایە کاکی زاوا گومانی هەیە لە ژنەکە و چەند دڵۆپە خوێنێکی نەبینیوە!.
دەرئەنجام ئەو کاتە یان دەبووە کێشەیەکی ئەوەندە گەورە یەک عەشیرەت بەو هەموو پیاو و ژنە دەهاتن بۆ پشکنینی ئەو ژنە بەستەزمانە. کە لەشەرمان نەیدەتوانی سەری بڵند بکات. یان کاکی زاوا دەیکردە منەت دەیگوت واللە هاتینە بزانم مەسەلەی ئەو ژنەی چییە؟ لە هەمووشی خۆشتر هەندێک لە پیاوەکان دەیانگوت (واللە ڕاستیمان پێبڵێن هەتا ستری بکەم) کە ئەو قسانەم گوێ لێدەبوو زۆر بیرم دەکردەوە. دەمویست بپرسم: باشە کاکی زاوا، کە بەم شێوەیە مامەڵە دەکەی و قسە دەکەی دەڵێی ئامێرێکت کڕیوەو دەتەوێ بزانێت ئیش دەکات یان نا؟ئینجا زۆر جار دەمویست بڵێم ئەی ئەگەر ئەو ژنەت هێناوە بۆ پشکنین دەتەوی بزانیت شەرەفی چۆنە؟ کە پێت وایە بە پشکنینی ئەو پەردەیە، دەتوانی ئەمەت بۆ دەربکەوێت... ئەی ئەزیەت نەبێت چ پشکنینێک بۆ تۆی بەڕێز بکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە شەرەفی جەنابت؟
ئینجا زۆر جار ئەو ژنانەی کە دەبونە ناوبژیوان و لەگەڵ بوک و زاوا دەهاتن، بە پستە پستێک دەهاتنە بن گوێمان و دەیانگوت (ئێ دکتۆرە پیاوە پیاو، حەقیتی دڵی تۆزێک ئارام بێتەوە و بزانێت لۆ ژنەکەی خینی نابینی؟) دیسان پرسیارم بۆ دروست دەبوو دەمگوت باشە ئەی ژنەکە بە چ دڵی ئارام ببێتەوە کە پیاوەکە هیچ پەیوەندی نەبەستیوە پێش ئەو ژن هێنانە؟ (یان ببورن ببورن بۆ ئەو ئاساییە).
شتی وا سەرسورهێنەرم بینیوە بەو ١٣ ساڵ کارکردنە کە باسی بکەم تەواو نابێت... جاری وا هەبووە کاکی زاوا باوەڕی بە ئێمەی پزیشک نەبووە لەسەر ئەنجامی پشکنین و بە ئێمەی وتووە (قورئانتان بۆ بێنم دەست لەسەری دادەنێن ئەو کچە خاوێنە؟) ئینجا وەرن ئێوە لەبری ئێمە وەڵامی بدەنەوە.
ئینجا ئەو بیرە هەڵەیە ئەوەندە بەقوڵی چۆتە ناومان. تەنانەت کەسانی خاوەن بڕوانامەی بەرز هاتوونە بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی ژنەکانیان کە ئەوە کارەساتە بەڕاستی. لەوەش کارەساتتر ژنەکە (بوکەکە) کە خوێنی نەبینیوە لە شەوی هاوسەرگیری وایزانیوە ئەوە لە ڕووی تەندروستییەوە زۆر ترسناکە و بە دڵە ڕاوکێوە، خۆی هاتووە گوتویەتی (دکتۆرە زۆر پێم ناخۆشە بۆ منیش وەک خەڵکی دیکە خوێنم نەبینی؟ دەبێت هی ئەوەی بێت کە قاوەی تاڵم زۆر خواردییە؟ یان هەبوو دەیگوت دەبی هی ئەوە نەبێت جارێک بەربوومەتەوە؟ یان هەبوو دەیگوت دەبی هی لەیزەری موو لابردن نەبێت؟ جۆرەها شتی تری نازانستی کە باسیان دەکرد مانای وابوو کە ئەو قسانە لە دایک و داپیرانەوە ماوەتەوە و هەمووشی هەڵە. کەسیش نەهاتووە چاکی بکاتەوە.
کەسی وام بینیوە جۆری پەردەکەی لاستیکی بووە، هاتووە بەزۆرە ملێ مێردەکەی وتوویەتی دەمەوێت بە نەشتەرگەری ئەو پەردە کچێنیە لابدرێت. کاتێک پرسیارمان لە کاکی زاوا کردووە کە لەبەرچی دەیەوێت، لایبدات؟ ئایا پرۆسەی هاوسەرگیری مەحال کردووە ئەو پەردە کچێنیە؟ وەڵامی داوەتەوەو وتویەتی ”نەخیر، من دەزانم ڕێ دەگری لەوەی منداڵمان ببێت”.
دواتر بۆمان ڕوونکردووەتەوە، کە لە ڕووی زانستییەوە ئەم شتە ڕاست نییە. کەچی ئەو هەر سور بووە، لەسەر بیر و ڕای خۆی.
ههڵهی زۆرێك لهوانهی زوو له هاوڕێ و كهسهكانیان بێئومێد و عاجز دهبن ئهوهیه، نازانن دۆستهكانیان پۆڵێن بكهن و وهك ئهوهی ههن قبووڵیان بكهن.
هاوڕێ ههیه له تهنگانهدا شاخێكه، وهلێ ڕهنگه بۆ دهمهتهقێ زۆر بهكار نهبێت، ههیشه بهپێچهوانهوه..
هاوڕێ ههیه كهشی میوانی خۆش دهكات، لێ مهرج نییه هاوگهشتێكی باش بێت، ههیشه بهپێچهوانهوه..
هاوڕێ ههیه باشه، خۆشهویسته، بهڵام به كهڵكی ئهوه نایهت زۆر پشتی پێ ببهستیت.
هاوڕێ ههیه ناتوانیت خۆشت نهوێت، كهچی نازانیت بۆ؟ ههر خۆشت بوێت، زانینی بۆ چییه؟!
رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی چاودێری منداڵێک دەکەن کە توشی زەبری دەرونی بووە
منداڵان توشی زەبری دەرونی دەبن و ئەو زەبرەش کاریگەی دەخاتە سەر ژیانیان، لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پاش زەبر وەکو "نەخۆشی فشاری پاش زەبر"، ئەم رێنماییانە بۆ دایک و باوک و کەسوکاری نزیکە کە چۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەو منداڵەی تووشی زەبری دەرونی بووە:
🔹 دورکەوتنەوە لە تورەبوون و سەرزەنشتکردنی منداڵەکە، بۆ نمونە ئەوەی کە لای ئێمە باوە و بە منداڵی دەڵێین "ترسنۆک, چی بووە بۆ والەخۆت دەکەیت" ئەم وتەو قسانە هیچ هاوکاری منداڵەکە ناکات.
🔹 دڵنیاکردنەوەی بەردەوامی منداڵ کە سەلامەت و پارێزراوە. ئەمەش بە وتە و رەفتار دەکرێت.
🔹 قسەبکەن لەبارەی روداوەکەوە، ئەمەش ئەگەر منداڵ خۆی ویستی یان باسی کرد. بەتایبەت لەشێوەی چیرۆک و یاریدا.
🔹 هاوکاریبکە لە دەرخستنی هەستەکانیدا، بۆ نمونە با لەو ماوەدا وێنەبکێشێت، یان داوای لێبکە چیرۆکت بۆ بگێرێتەوە، لەم رێگایانەوە خۆی خاڵی دەکاتەوە.
🔹 ئەنجامدانی کارە رۆتینییەکانی رۆژانە و فەرامۆشنەکردنی وەکو خۆشۆردن، چونە قوتابخانە, یاریکردن, ...
- فێرکردنی میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە وەکوو هەناسەدانی قوڵ.
🔹 کارئاسانی بۆ خەو و خواردنی تەندروست..
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
پالبشتي دەروونی بو مروڤ له لايه ن هه ر كه سيكه وه لە کاتە سەختەکاندا له بيرناكريت به لكو هەرگیز لەبیرناكريت
Читать полностью…ئەوڕۆ سەردانیکەرێک کە قوتابیی ئامادەیی بوو هاتە لام کە دڵی پڕ بوو و خەریک بوو دەگریا. کە پرسیاری هۆکاری خەمباریەکەیم لێ کرد گوتی "مامۆستایەکمان لەبەر چاوی تەلەبەکان 'لەسەر ناهەق' قسەی ناشرینی پێ وتووم و شکاندوومیەتەوە"، منیش کە درێژەی ڕووداوەکەیم لێ پرسیار کردو بیستم، بۆم بەدەرکەوت کە ئەو لە میانەی گفتوگۆی زانستیی پۆلدا شۆخی (سوعبەت) ێکی بۆ مامۆستا کردووەو ئەم بە (بێڕێزی) تێگەیشتووە. ئەلهەقی من مامۆستا بوومایە پێدەکەنیم و پێم خۆش دەبوو کە تەلەبەکانم دڵیان خۆشەو بەشداریی ڕاستینە (فیعلی) یان هەیە. بەو پێیە من دڵم دایەوەو پێم گوت: "لەبیری کەو هەر گوێشی مەدەرێ، تۆ هەڵەیەکت نەکردووە". لەبەر ئەوەش کە پێشینەی خەمۆکیی هەبوو دەرمانێکی دژە خەمۆکیم بۆ نووسی و کۆمەڵێک قسەی دڵنیاکەرەوەو وزەپێدەرم بۆ کردو گوتم: "تەرکیز لەسەر خوێندنت بکەو وابزانە هیچ نەبووە". گوتی "دکتۆر زۆر سوپاس، بەس نەت وت ئەو حەبە چۆن بخۆم؟" وتم: "یەک دانە دوای نان". بەزەردەخەنەیەکی باوەڕبەخۆبووەوە وتی: ئەی ناکرێ هەر نەیخۆم؟! وتم بۆ؟.. وتی هەست دەکەم باشم!..
لە مێشکی خۆمدا بیرم لەوە کردەوە کە "وشە" دەکرێ چ کاریگەریەکی هەبێت لەسەر کەسی بەرامبەر. ئەوەتا وشەی مامۆستاکەی تووشی خەمۆکی کردو چەند ڕستەیەکی منیش وای لێکرد باش بێتەوە!.. بەڕاستی وشەی لە زار دەرچوو هێزی هەیە. بۆیە دەبێ باش هەڵبژێردرێ!
د. نەسرەو مستەفا/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ
ئەگەر پەیامەکەت پێ گرنگە سوپاست دەکەم شەیری بکەی.
لە پیرێکیان پرسی : وتیان ئامۆژگاریمان بکە
پیرەکە ووتی: ھەتا ئەتوانیت ھەڵە بکە و لۆمەی خۆت مەکە.
چونکە قورسترین شت لەپیریدا پەشیمان بیت لەوەی کە ئەنجامت نەداوە!
کەواتە ھەڵە بکە و بەردەوام خۆتت خۆشبوێت
ھیچ کات لۆمەی خۆت مەکە
فێربە و ئەزمون وەرگرە بۆ ئەوەی ژیانێکی پڕ لە ووزە و چالاکیت ھەبێت .
#شیلان حمە #پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر #جوان بژی #تۆشایستەیت
بەشێک لەخێزانەکان هەرزەکارەکانیان لەمالەوە رادەکەن و دەیانەوێت دوور لەخێزانەکانیان بژین ،رەنگە هۆکاری راکردنەکەیان جیاواز بێت ، بەلام دووهۆکاری سەرەکی هاندەرن .
1. کێشەی بەردەوامی ناوخێزانەکان و بەردەوام شەرو ئاژاوە و هەلچون (تورەبوون) ی لەرادەبەردەری دایک و باوکان لەنێوان خۆیان و ئەندامەکانیان و نەمانی رێزو خۆشەویستی .ئەمەش هۆکاری سەرەکی راکردنی ئەوهەرزەکارەیە بەدوای شوێنێکی ئارام و پر لەئاسایش بگرێت ، هەرچەند دوای راکردنەکەش شوێنی ئارامی دەست ناکەوێت ،رەنگەببێتە کەسێکی لادەر.
2. لەسەردایک و باوک پێویسته هاورێی هەرزەکارەکانیان بن دوور کەونەوە لەسوکایەتی و جنێو و هەرەشەی دەروونی و جەستەیی وزەبری جەستەیی ، پێویست ناکات کاتێک هەرزەکارەکەت لەقوتابخانە سەرکەوتونەبووە یان هەلەیەکی کردوە ، یان شتێکی وون کردوە یان شکاندویەتی یان لەگەل کەسێک کێشەی هەیە ،،پێویسته بەدوای هۆکارەکەی بگەرێیت و چارەسەری بکەیت و هاورێیانە وژیرانە رێنمایی بکەی و زیانەکانی بۆ روون بکەیتەوە .
ئەگەر تـــا ئێســــتا
کـــەس پێی نەگووتویت کە شانازیت پێوە دەکەم
ئــــــــەوە من پێت دەلێم کە شانازیت پێوە دەکەم
جونکە تا ئیرەت هێناوە و بەردەوام بوویت لە ژیان.
شـــــــانازیت پێوە دەکەم
کە خۆتت گرتووە وبەرگەت گرتووە
لەوکاتەنەی کە دڵــــــــت پــــــارچە پـــــارچە بووە.
شـــــــانازیت پێوە دەکەم
که هەوڵی بۆ دەدەیت
تەنانەت لەو کاتەنەی کە دەشزانی زۆر سەختە بـــۆت.
خۆت بە بچووک نەیەتە بەرچاو و گوێ مەدە بەوکەسانەی کە گەشەکردنی تــــۆ نابینن وتەنها خۆڵەکە دەبینن و ڕەگەکانی تۆ نابینن کە ژێر ئەرزەکەدا بڵاوبوونەتەوە
مەهێڵە کە دوا بـــــــــکەویت
بەهۆی قسەی ئەو کەسانەی کە بەردەوام شکستەکانت بە بەرچاودا دەدەنەوە
باسی ڕابردووت بــــۆ دەکەن.
تــــــــۆ هەتا ئێرەت هێناوە ، دەی شانازی بەوەش دەکەم.
بەختەوەریش ڕۆژیک دێت تۆ دەدۆزێتەوە هەروەک چۆن
خـــــــەمباری تـــــــــۆۆ دۆزیوەتەوە
که بهبهختی ئهگهر دووكهست ههبێ له یهك كهسدا،
كهسێك بتوانیت قسهی خۆش و پێكهنیناوی خۆت لهگهڵ ئهو بكهیت.
شهرم نهكهیت و گهمژانه و مناڵانه ڕهفتار بكهی،
بەشتی بێتام پێبكهن.
گاڵته به یهكتر بكهن و یهكیتری دڵخۆش بكهن بۆ چهند كاتژمێرێك.
بهڵام ڕێك و لهچركهیهكدا كاتێك بابهتهكه گرنگ و جدی دهبێت ،
دهتوانێت بگۆرێت و باشترین ئامۆژگاریت بكهت.
دهتوانێت ئهزموون و تواناكانی خۆی بهكاربهێنێت و سەرسامت بکات به زیرهكی و تێگهیشتووهكهی.
وەک بڵێی ئهمه ئهو كهسه نهبوو،
كه نیو كاتژمێر لهمهو بهر موناقهشهی لهگهڵ ئهكردی لەسەر شتی بێتام و گاڵتەی بە شێوازی قژ بەستنەکەت ئەکرد..!!
ــــــــــــ
کاتێک دەتەوێ کوپێک چــا بدەیت بە کەسێک و لێی دەپرسی چەند شەکری تێبکەم؟ ئەویش پێت دەڵێت تەنها نــیو کەوچک بەسە.
تۆش لە دڵسۆزی خۆت دوو کەوچکی بۆ تێدەکەیت، بەڵام دەبینی ئەو کەسە حەز بە چــایەکە نــاکات و زۆر جار دەبینی چــایەکە تەواو ناکات و نایخوات...
بێ گومان مامەڵەکردنیشت لەگەڵ خەڵکی بەو چەشــنەیە، زیادە ڕەوی مەکە لە بەخــشین لەگەڵ ئەو کەسانەی کە داوایان لێت نەکردوە کە باشبی لەگەڵیان.
لەگەڵ هەمووکەس بەئەندازەی تێگەشتنی کەسەکە مامەڵە بکە نە زیاتر و نە کەمتر
هەتا ئەوەی لە بەرامبەر بەخشینەکانت ڕێزت بۆ دابنێن و بابەتەکە پێچەوانە نەبێتەوە
"أحمد خالد تۆفیق"
وەرگێڕانی:- هێمن عەبدولقادر
هەرکاتێک گوێت لێبوو وتیان گوناحە با ئەویش بەرین لەگەڵ خۆمانا یان پێیان ووتی ئەگەر حەزت لێیە تۆش وەرە یان وتیان تۆ بۆخۆت لەماڵەوەبە مەیە، بزانە ئیتر کارێکیان پێت نەماوە و بۆ ئەوان زیادەیت
تکایە با بەتەمەنەکان گوێیان لەم وشانە نەبێت …
پەیامێکی پەروەردەیی بۆ مامۆستا بەڕێزەکان لە وەرزی دووەمی خوێندن ...
مامۆستای بەڕێز:
لە وەرزی دووەم پلانێک دابنێ کە بگونجێت لەگەڵ ئەو ئاستە زانستییەی قوتابیەکانت بەدەستیان هێناوە لەبابەتەکەی بەڕێزت .
۱. ئەگەر زۆر بەی قوتابییەکانت نمرەی بەرزیان بەدەست هێنابوو ئەوە ئەتوانی هەمان شێواز وپلانی وەرزی یەکەم پەیڕەوبکەیت لەگەڵ هەندێک گۆڕانکاری کەم .
۲. ئەگەر نمرەکانیان مامناوەند بوون ئەتوانی زیاتر پەرە بە شێوازی وانەوتنەوەکەت بدەیت ،وە هەوڵ بدەییت ئامرازی فێرکردنی باش بەکاربهێنیت بۆ گەیاندنی زیانیارییەکان بە قوتابی، وەپلانێکی گونجاوتر دابنێت .
۳. ئەگەر زۆربەی قوتابییەکانت نمرەکانیان لە بابەتەکەت نزم ولاواز بوو ئەوە ئەبێت شێوازی پلانی وەرزی یەکەم بەتەواوی بگۆڕێت وشێوازی وانە وتنەوەی نوێتر بەکاربهێنیت کە بگونجێت لەگەڵ ئاستی تێگەیشتنی قوتابیانتدا .
تێبینی...
هەموو ئەو بابەتانەی ئەیانووسم وبڵاویان ئەکەمەوە تەنها بۆ سوودی گشتییە هیچ بەرژەوەنی تایبەتی منی تێدا نیە زۆر مامۆستای بەڕێز سوودی لێ وەرئەگرن ، تەنها ئەوانە نەبێ کە حەز بە پێشکەوتنی خۆیان ناکەن.
Mamosta Galawezh
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک ❤
سڵاو بەڕێزان
هەموومان ئەزانین لەم چەن ڕۆژەدا ئەنجامی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەدرێتەوە قوتابی بۆیە حەزم کرد چەن خاڵێک بخەمەڕوو بۆ بەرژەوەنی گشتی ...
دایک وباوکی بەڕێز کاتێک مناڵەکەت ئەنجامی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم وەرئەگرێت ئەم خاڵانە ڕچاو بکە :
٭ ئەگەر نمرەی بەرزی بەدەست هێنابوو دەست خۆشی لێ بکەو نێوچەوانی ماچ بکە و پێی بڵێ ئافەرم زۆر دڵ خۆشم کە نمرەی بەرزت بەدەست هێناوە هیوادارم هەموو کاتێک بەو شێوازە بخوێنی ونمرەی باش وباشتر بەدەست بهێنیت.
٭ ئەگەر نمرەکانی باش نەبوون یان نمرەی دەرچوونی بەدەست نەهێنابوو ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە ...
۱. بە هیچ شێوەیەک توندوتیژی لەگەڵی بەکار مەهێنە وپاڵپەستۆی مەخەرەسەر چونکە خۆی دڵ تەنگەو باری دەروونی باش نیە .
۲. هیچ کات بەراوردی مەکە بە مناڵێکی تر چونکە هەر کەسەو ڕێژەیەکی دیاری کراوی هەیە بۆ وەرگرتنی زانیاری .
۳.هەوڵ بدە هۆکاری هێنانی ئەو نمرە کەمانە بزانی چییە وچارەسەری بکە وهاوکاری مناڵەکەت بکە لە هەموو ڕوییەکەوە ، پلان وبەرنامەی تایبەتی بۆ دابنێ بۆ ئەوەی ئاستی زانستی بەرزبکاتەوە وچاودێری دوور بەدووری بکە و لەکاتی پێوستدا ڕێنمایی بکە .
٤. ئەگەر هۆکارەکە خۆی بوو واتا خۆی هاوکار نەبوو لە باشتر کردنی ئاستی زانستی ئەوە بەجۆرێك سزای بدە کە دوور بێت لە توندوتێژی بۆ نموونە ئەتوانی ئەو شتانەی حەزی لێیەتی لێی قەدەغەبکەی هەتا ئەوکاتەی هەوڵی باشترکردنی نمرەکانی ئەدات وئاستی زانستی باشتر ئەکات .
بە هیوای ئەوەی هەموو قوتابیان نمرە بەرزیان بەدەست هێنابێت.
Mamosta Galawezh
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
وەهمەکانمان سەبارەت بە نەخۆشی دەرونی!
لە رۆژگاری ئەمرۆدا هۆشیاری دەرونی زۆرگرنگە! دەیان کەس قوربانی دەستی ناهۆشیارین. ئەمەی خوارەوە چەند تێروانینێکی هەڵەیە کە بە تەواوی پێچەوانەکەیان راستە و هەموو ئەم دەستەواژە باوانەی ناو کۆمەلگە هەڵەن و ئێمە رۆژانە قوربانییەکانیان دەبینین:
- نەخۆشانی دەرونی توانای عەقڵیان لەدەست دەدەن.
- نەخۆشی دەرونی چارەسەری نییە.
- نەخۆشانی دەرونی مەترسیدار.
- نەخۆشانی دەرونی چاکبونەوە بەدەستخۆیانە.
- نەخۆشی دەرونی بە دەرمان چاک نابێتەوە.
- دەرمانە دەرونییەکان تەنها هێورکەرەوە (موهەدیئ)ن.
- دەرمانە دەرونییەکان مودمین دەبیت پێیان.
- نەخۆشی دەرونی پەیوەندی هەیە بە جن، جادو، چاوەزار، ...
- نەخۆشییە دەرونییەکان هەموو درێژخایەنن.
- کەس لە نەخۆشی دەرونی چاکنابێتەوە.
- نەخۆشانی دەرونی درۆدەکەن خۆیان وا لەخۆیان دەکەن.
باوەربکەن سەرجەم ئەو خالانە وەهمن و پێچەوانەکەیان راستە. خۆزگە کەمێک کاتمان دەدا بە تێگەیشتن لە دەرونی مرۆڤ و نەخۆشی دەرونی...
#نەخۆشی_دەروونی
#پزیشکی_دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ #یانەی_پەروەردەیی #دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا
لە کۆتا پانێڵی زانستی نێو دەوڵەتی کە بەشداریمکرد لە بەیروت هەموو پسپۆڕان یەک دەنگ بوون لەسەر ئەوەی کە پشکنینی پەردەی کچێنی زانستی نییە و هەرگیز بەڵگەی پاکیزەیی نییە.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
رێنمایی دەرونی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی خەمۆکیان هەیە.
ئەم رێنماییانە بۆ ئەو کەسانەیە کە نەخۆشی خەمۆکیان هەیە، بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان تەنها بە گوێرایەلی و جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە چاکدەبنەوە یاخود لە پاڵ دەرمان و چارەسەری دەرونی هاوکاریان دەکات بۆ چاک بوونەوە.
- هەرکات هەستتکردن نەخۆشی خەمۆکیت هەیە ئەوە راستەوخۆ سەردانی پزیشکی دەرونی بکە و داوای هاوکاری لێبکە.
- ئەگەر پزیشکی دەرونی دەرمان یاخود چارەسەری دەرونی بۆ داناویت ئەوە پەیوەستبە پێیانەوە و وازیانلێمەهێنە بە بێ راوێژکردن بە پزیشکەکەت
- وەرزشکردن: دەبێتە هۆی دەردانی دەمارەخانەکان کە بەهۆی خەمۆکییەوە دەردانیان کەمبۆتەوە، هەروەها هاوکارە بۆ دروستبوونی پەیوەستی نوێی نێوان دەمارەخانەکان. پێویستە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک رۆژانە وەرزش بکرێت. وەرزشیش هەر شتێکە کە ببێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و خێرابوننی هەناسەدان. دەتوانیت تەنها بە رێکردن و پیاسەکردن ئەنجامی بدەیت.
- خەو و خواردنی باش: راستە تێکچوونی خەو و خواردن نیشانەی خەمۆکین و بەشێکن لە نەخۆشییەکە، بەڵام بە ئەنجامدانی خەوێکی تەندروست بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خوێکی دروست و خواردنی باش و وزەبەخش دەتوانرێت بەسەر ئەو دوو نیشانەیەدا زالببین و کەمیان بکەینەوە. زۆرجار بێخەوی هۆکاری دڵتەنگییەکانمانە.
- پشتیوانی کۆمەڵایەتی: پێویستە کەسی توشبوو داوای یارمەتی بکات لە چواردەورەکەی لە کاتی پێویستدا. پشتگیری چواردەوەی نەخۆش بۆ نەخۆشەکە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر چاکبوونەوە.
- گەران و گەشت: بینینی سروشتی چواردەور و تێکەڵبوون بە خۆشەویستان کارێکی پێویستە بۆ نەخۆشانی توشبوو بە خەمۆکی. پێویستە کەسی توشبوو تێکەڵ بە خەلکی ببێت و گۆشەگیرنەبێت.
- کەمکردنەوەی فشارەکان: پێویستە نەخۆش خۆی بەدور بگڕیت لە فشاری دەروونی و کەمیان بکاتەوە، بۆنمونە ئەگەر کێشەیەکی تایبەتی لەگەل هاوسەری هەبوو راستەوخۆ چارەسەری بکات نەک دوای بخات و لە دەرونیدا بەردەوام بیری لێبکاتەوە.
- ئەنجامدانی میکانیزمەکانی خۆخاوکرنەوە، وەکو هەناسەدانی قول یاخود خاوکردنەوەی ماسولکەکانی لاشە.
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
..... پیاوێکی خواپەرست لەگوندێك دەژیا، خەڵکی گوندەکە خۆشیان دەویست و هەموویان گوێڕایەڵی بوون و کردبوویانە پێشەنگ و هێمای خواپەرستی .
ڕۆژێکیان...
لافاوێکی بەهێز گوندەکەی نقوم کرد لەئاو، هیچ کەسێک ڕزگاری نەدەبوو، جگە لەوانە نەبێت کە بەلەمیان پێ بوو.
لەو کاتەدا هەندێک کەس چوونە لای خواپەرستەکە بۆ ئەوەی لەگەڵیان بێت و ڕزگاری بکەن، بەڵام ئەو پێی گوتن:
پێویست ناکات، خـوا خۆی ڕزگارم دەکات .
پاشان کۆمەڵێك لە خەڵکی تر هاتن..بەهەمان شێوەیە وەڵامی دانەوە : پێویست ناکات ،خوا خۆی ڕزگارم ئەکات .
کۆمەڵەی سێیەمیش هاتن و هەمان وەڵامی دانەوە .
لافاوەکە تەوابوو،خەڵکی گوندەکە کۆبوونەوەو تەرمی خواپەرستەکەیان بینی، شڵەژان و گوتیان : ئەی خــوا لەکوێــیە ؟
بۆچی بەندەکەی خــۆی ڕزگار نــەکرد؟
هەندێکیان بڕیاریاندا لە ئاینەکەیان پەشیمان ببنەوە ..هەتا گەنجێکی ئاقڵ هەستایەوەو گوتی:
" کێ پێی گوتن خوا ڕزگاری نەکردووە؟..خوای گەورە 3 خێزانی بۆ ڕزگارکردنی نارد، بەڵام ئەو نەیویست .
--------------------------
پــەند :
خوای گەورە بەڕێگای خورافیات و جادو یارمەتیمان نادات، بەڵکو شتێکمان بۆ دەکاتە هۆکار بۆ سەرکەوتن، پێویستە مرۆڤیش خۆی ماندوو بکات و هەوڵ بدات،نەك چاوەڕێ بکات دەستێکی جادویی یارمەتی بدات .
وەرگێڕانی:- ڕێگا ئەحمەد عەبدوڵڵا
تەلەبەیەک لە امتحانەڪە_سفری_هێنا
دەنگۍ بەرزڪردەوە وتی:چۆن من سفرم هێنا؟ !!
چــــۆن؟
من باش وەڵامم دایەوە !!
دەستم شڪا ئەوندەم نوسی !
مەحاڵە ، شێت دەبم..!!!
.
مامۆستای بابەتەڪە وتی: ڕاستە زۆرت نوسی
بەڵام هەمووی هەڵە بوو هیچ لە وەڵامەکان پەیوەندی بە پرسیارەکەوە نەبوو...
لە ئەنجامدا سفرت هێنا.....!!
.
ئەوانەی ئەمڕۆش کەعیبادەتیان پڕ کوفر و شیرکە ئاوهایە لە ڕۆژی قیامەت
بەهەشتی لێ حەرام دەڪریت..
دەنگ بەرز دەڪاتەوەو دەڵێ
چۆن ناچمە بەهەشتەوە ؟ خۆ من عیبادەتم ئەکرد نوێژم ئەکرد و ڕۆژووم ئەگرت و حەجم ئەکردو........
چۆن ناچمە بەهەشتەوە؟ !!
الله ـش وەڵامی دەداتەوە :
بەڵێ بەڕاستی تۆ عیبادەتت ئەکرد بەڵام لەگەڵ ئەوەش شەریکت بۆ بڕیار دەدام لەگەڵ مندا #هاوارت_لە_غەیری_منیش_کرد لەغەیری بەرنامەو #حوکمی_#قورئان_و_سونەت بەرنامە و حوکمی #دیموکراسی و #تاغوتانت هەڵبژارد بۆیە هەموو کردەوەکات پوچ بونەوەو چویتە ڕیزی دۆزەخیان.
∫ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ ∫
ئهگهر شهریك بۆ خوای گهوره بڕیار بدهی ئهوه كردهوهكانت ههمووی بهتاڵ ئهبێتهوه
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَٰهُ هَبَآءً مَّنثُورًا
هاتین ههركارێكیان كردبوو ههموویمان وهك تۆزو گهردی بڵاوه پێكراوی بهربا پێكرد، واته: هیچ سوودێكی نهبوو بۆیان
یاربی کردەواکانمان قبوڵ بفەرمووی🥺🤲
نەخۆشی دەروونی، دۆخێکی تەواو جیاواز و تایبەتە. جیاوازە لە دەرکەوتن و نیشانە و دەستنیشانکردن، مامەڵە لەگەڵ کردن و چارەسەردا...
ئازاری نەخۆشەکان، زیاترە لە ئازاری نەخۆشانی جەستەیی، چونکە تەنها خۆیان هەست بە ئازارەکەی دەکەن، چواردەور لێیانتێناگات!
بەوهیوایەی کە بتوانین مامەڵەیەکی دروستیان لەگەڵ بکەین، نەهێڵین بە تەنها بمێننەوە و هەست بە نەنگی نەکەن...
#نەخۆشی_دەروونی #پزیشکی_دەروونی #دەرووندروستی #دەرووندروستی_منداڵ
باش بن لەگەڵ یەکتر ژیان فیلم و دراماکان
نییە !!
لە هەموو کوچەیەکدا، ڕێکەوتی دیدارێکتان بۆ ڕێکخات ئاخر تۆ لەمە تێناگەی، نا تێناگەی تا ئەوکاتەی هەناسەت بۆ دیداری دۆستێك تەنگ نەبێت نازانی ڕێکەوت چەند زاڵمە تا ئەو کاتەی تاسەی بینینەوەی چاوێك بەرچاوەکانت ڵێڵ نەکات نازانی دونیا چەند بێ ڕەحمە، بڕێك جار سەدان کیلۆمەتر دەبڕیت و دەچیتە پێش دەرگای دۆستێك کە ساڵانێکە نەتبینیوە، بەڵام چارەنوس زوڵمت لێدەکات و ئەودەرگایە بەڕووتدا ناکرێتەوە، بڕێك جار دەبینیت هەموو شتێك لەجێی خۆیەتی شوێنەکان هەمان شوێنن، کەسەکان هەمان کەسن، تۆ هەر تۆیت، ئەو هەر ئەوە بەڵام چیتر دۆستایەتیەکەتان هەمان دۆستایەتی ڕابردوو نییە.. مەگەر چ ئازارێك لەمە زیاترە دڵت بۆ دیداری کەسێك تەنگ بێت کە چیتر کەسی تۆ نەماوە ؟! چ برینێك لەمە قوڵترە نیشتیمان دژی پەیوەندیەکەتان بێت ؟ چی ئازارێك لەمە سەختترە چارەنووس لە کەسێکت دوورخاتەوە کە لە دڵتدا لەجێی هەموو کەسە !! چ هەستێك لەمە بە ئازارترە قەدەر پێش مردن لە خۆشەویستەکەت دا ببڕێت پێت بڵێت تۆ بۆ ڕێی خۆت، ئەو بۆ ڕێی خۆی لە کاتێکدا ڕێگای هەردووکتان دەچێتەوە سەر خۆشەویستی..
سڵاو بەڕێزان 🌷
بابەتی ئەم جارەم دەربارەی (هۆکاری ڕق لێ بوونەوە یان بێزاربوونی هەندێک لە قوتابیان لە قوتابخانەیە )
من بە پێی ئەزموونی خۆم چەن خاڵێکم باس کردووە لە خوارەوە بۆ ئێوەی بەڕێز بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن وهەوڵی چەرەسەرکردنی بدرێت ......
۱. نەبوونی هۆشیاری وبێ ئاگایی قوتابییەکان لە سوودەکانی قوتابخانە وفێربوون .
۲. هان نەدانی باوک ودایک بۆ مناڵەکانیان بە شێوازێک کە وایان لێ بکات قوتابخانەیان خۆش بوێت.
۳.هەڵسوکەوتی هەندێک لە ستافی قوتابخانە وئەو توندوتیژییانەی(دەروونی بێت یان جەستەیی)کە ڕووبەڕووی قوتابیان ئەبێتەوە بە هەر هۆکارێک بێت .
٤. ژینگەی پۆل وزۆری ژمارەی قوتابیان لە پۆلێکدا نەبوونی هۆییەکانی فێرکردن وەک پێویست کە وا لە وانەکان بکات چێژبەخش بن .
٥. نەشارەزای هەندێك لە مامۆستایان لە چۆنیەتی ڕفتار کردنیەکی پەروەردەیی لەگەڵ قوتابیاندا و هاوارکردن بەسەریاندا وترساندنیان .
٦.نەبوونی چالاکی جۆراجۆر لە قوتابخانەکەدا ولەنیوان وانە سەرەکییەکاندا .
۷. گۆشەگیری هەندێک لە قوتابیان وتێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ هاوپۆلەکانیان وا ئەکات کە حەزی لە قوتابخانە نەبێت وبێزار بێت.
٨. هەبوونی هەندێك قوتابی شەڕانگێز وئاژاوەچی کە ئەبنە مەترسی ودڵەڕاوکێ بۆ قوتابیان.
۹. قورسی تێگەیشتنیان لە هەندێک بابەت و ترس لە تاقیکردنەوەکان .
۱۰. سستی وتەمبەڵی هەندێک ڵە قوتابییەکان کە حەزناکەن زوو لە خەو هەستن و لەکات وساتی خۆیدا لە قوتابخانە ئامادە بن .
بەهیوای ئەوەی ئەم خاڵانە سوود بەخش بن وچارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی قوتابیان قوتابخانەیان خۆش بوێت🌷
Mamosta Galawezh
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
پەروەردەی دروستی باوکێک :
باوکەکە دەڵێت
لەسەفەر بووم
کوڕەکەم نامەیەکی بۆ ناردم
وتی باوکە زۆر بێتاقەتم
لەگەڵ دایکم بووە بە ناخۆشیمان و توڕەم کردووە
وتم داوای لێبوردنی لێبکە ، دیاریەکی بۆ بکڕە و قسەی خۆشی بۆ بکە
و ....هتد
وە لەگەڵ دایکی قسەم کرد و سینارۆیەکمان دانا
وتم ئەگەر هاتە لات و داوای لێبوردنی کرد قبوڵی بکە و لەگەڵی ئاشت بەرەوە
دواتر ئاشت بوونەوە
کوڕەکەم ڕەسمی بۆ ناردم بەیەکەوە دانیشتبوون و کێکیان دەخوارد
وتی باوکە زۆر سوپاس
لەگەڵ دایکم ئاشت بوینەوە ئێستە زۆر دڵخۆشین
وتم تەواو ؟
ئاشت بونەوە ؟
دڵتان خۆشە ؟
وتی بەڵێ
وتم باشە دەی داوای لێبوردن لە منیش بکە
وتی چی ؟
تۆ بۆچی ؟
خۆ هیچم بەرامبەر تۆ نەکردووە !
وتم خێزانمە
ئەوت دڵتەنگ کردووە
ئەبێ داوای لێبوردن لە منیش بکەی
منیشت بێتاقەت کردووە
وتم داوای لێبوردن لێبکە
وتی داوای لێبوردن ئەکەم
وتم داوای لێبوردن لە خوشک و براکانت بکە
چونکە هەڵەت بەرامبەر دایکیان کردووە
مرۆڤ دەبێ لە ئەندازەی زەرەر لێکەوتووان و سودمەندان تێبگات لە پەیوەندیەکانی
پەیوەندی بەرپرسیاریەتیە.....
دڵی دایک...
نوسینی: لوقمان حەوێز
دایک ژیانە، لێدانی دڵی دایک و ئینێرجی سوڕی خوێنی دایک سەرچاوەی وزەی یەکەم ترپەی دڵی کۆرپەلەیە لەسکی دایکیدا...
ئەمە وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە هاوڕێیەکم لەم ماوەیەدا لێکردم و ووتی: یەکەم ترپەی دڵی کۆرپەلە لەناو سکی دایک چۆن و بە چی وزیەک دەست پێدەکات..؟
من شارەزای بواری پزیشکی نیم، بەڵام پرسیارەکەی زۆر سەرنجڕاکێش بوو وای لێکردم بەدوای وەڵام و هەندێک زانیاریدا بگەڕێم، کۆمەڵێکی زۆر لە لێکۆڵینەوە لەو بوارە هەن و بڵاوکراونەتەوە، یەکێکیانم پێ گرنگ بوو بیخەمە ڕوو کە لە ساڵی 2022 لە ماڵپەڕی پەیمانگەی تەندروستی نەتەوەیی ئەمەریکی NIH بڵاوکراوەتەوە کە دەزگایەکی فەرمی حکومیە بەستەرەکەشم لە کۆمێنت داناوە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە دڵی کۆرپەلە لە تەمەنی 35 ڕۆژی بۆ 37 ڕۆژی دەست بە ترپە و لێدان دەکات کە دەکاتە هەفتەی شەشەمی تەمەنی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا، تێبینی: ئەم تەمەنە لە دوا ڕۆژی تەواوبوونی سوڕی مانگانەی دایکەکەوە دەژمێردرێت gestational.age چونکە بەزۆری ئەستەمە ڕۆژی پیتاندنی هێلکەکە بەوردی بزانرێت، ئەگەریش لە ڕۆژی دوای پیتاندنەوە تەمەنەکە هەژمار بکرێت ئەوا کاتی یەکەم ترپەی دڵی کۆرپەلە دەکەوێتە هەفتەی چوارەم، ئەو دەستپێکەش هەمووی بەپاڵپشتی لێدانی دڵی دایک و سوڕی خوێنی دایک و ئینێرجی لەشی ئەو دێت لە دوای پیتاندنی هێلکەکە لەماوەی چوار هەفتە...
ئەگەرچی هێشتا لەکاتی دەستپێکی یەکەم ترپەی دڵی کۆرپەلەکە سەدا سەد شێوەی دڵێکی ئاسایی وەرنەگرتووە و تەواو پێنەگەیشتوە، بەڵام هەموو وزەی پێویست بۆ دەستپێکردنی دڵی کۆرپەلە لە ئینێرجی و سوڕی خوێنی دایکەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەویش لە لێدانی دڵی دایکەکەوە پەیدا دەبێت، دوای ئەو دەستپێکەش دڵی کۆرپەلەکە بەردەوامی دەدات بە لێدان و وردە وردە گەشە دەکات وهەموو بەشەکانی دروست دەبن...
له مرۆڤی ئاسایی و پێگەیشتووشدا دڵ ئەو ئەندامە سەرسوڕهێنەرەیە کە بەردەوام بەدرێژایی ماوەی ژیان لە جوڵەدایە بۆ گەیاندنی خوێن بە هەموو خانەکانی لەش و لە خولەکێکدا لەنێوان 60 بۆ 80 جار لێدەدات، ئەو جوڵەیەش کە بەلێدانی دڵ ناسراوە بریتیە لەگرژبوونەوە و خاوبوونەوەی ماسولکەی دڵ بەبەردەوامی، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی بارگەیەکی کارەبایی ڕوودەدات لەلایەن هەندێک خانەی تایبەتمەند که بە sinus.node ناسراون و کەوتونەتە بەشی سەرەوەی دیوی ناوەوەی دڵ، بارگەکان بەشێوەی ترپەی بەردەوام دروست دەبن و وادەکەن دڵ بەردەوام وەک ترومپایەک کاربکات و ڕۆژی پتر لە 100 هەزار جار لێبدات...
کەواتە ئەگەر ویستمان بێت ڕێز لە ژیان بگرین دەبێت پێش ئەوە ڕێز لەدایک بگرین، دایک ژیانبەخشە، ترپەی دڵە...
دایکیش ژنە، ژنیش ژیانە، دایکە، خوشکە، هاوژینە، خۆشەویستە، هاوڕێیە، تکایە من و تۆی نێرینەش ئەگەر ئاغا وشێخ و دانا و زانا و پیاو ماقوڵیش بین با لەبیرمان نەچێت لەکوێوە هاتووین و چۆن دروست بووین، بۆیە کاتێک کە لەگەڵیاندا دەژین یان لە دەوروبەریانین یان کاتێک دەیانبینین با هەمیشە ڕێزیان لێبگرین...
ئارامی ئەوەیە دەردەدڵ بۆ یەکێکیان بکەیت و
ترست نەبێت ڕۆژێک لە ڕۆژان لەدژت بەکاری بهێنێت!
دەستتی پێ بدەیت و تەواو دڵنیابیت بەری نادات!
لەگەڵیدا قسەبکەیت وەک ئەوەی لەگەڵ خۆتدا قسە دەکەی،
خۆت ماندوو ناکەیت بە پاساو هێنانەوە،
زۆر لەخۆت ناکەیت بۆ شرۆڤەکردن،
چونکە دەزانیت بەڕێگا ڕاستەکە لێت تێ دەگات،
گەرچی لە گوزارشتدا باش نەبیت، ئەو باش لێت تێدەگات،
گەرچی وشەکانت گونجاو نەبن،
نیەتەکەی ئەو گونجاوی دەکات!
ئارامی ئەوەیە لەسەر شانی بگریت،
بەبێ ئەوەی لاوازییەکەت شەرمەزارت بکات!
بە شکاوییەوە پەنا بۆ سینەی ببەیت و
هەموو بوونت ئەوە بزانێت کە ساڕێژت دەکات!
لەگەڵ هەستەکانتدا بژیت وەک چۆن هەیە،
بێزاربیت، تووڕەبیت، گۆشەگیربیت،
چونکە دەزانیت لە هەموو دۆخەکانتدا تۆی خۆشدەوێت!
لە کتێبی: سڵاوت لێ بێت هاوڕێ گیان، ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی
مرۆڤى تهواو كێيه ؟
دهرونناسى ئهنترۆپۆلۆجى ، واته كهس ناسى
له وهڵامى ئهم پرسيارهدا دهڵێت:
👤مرڤى تهواو، كهسێكه لهگهڵ خۆى و كهسانى دهوروبهريدا له حاڵهتى شهڕ و ههرا نييه،
لهئهنجامدا ئامادهبونى وزه دهدات به مرۆڤ!
👤زياتر لهوهى كه ڕهخنهگر بێت، هاندهره!
زياتر لهوهى كه نهرێنى بێت، ئهرێنييه!
👤زياتر لهوهى كه خۆبهزلزان بێت، خاكييه!
👤زياتر لهوهى كه بيهوێت خۆنواندن بكات ،حهزدهكات له كارى هاوبهشدا،كهسانيتريش بهرچاوبن ههروهك خۆى كه بهرچاوبێت !
👤لهگهڵ كهسى تهواودا،باشترين بهشى وجودت بهدهر دهكهوێت،
👤كهسى تهواو جوانييهكان دهبينێت و دێنێته سهر زمان!
👤كهسى تهواو خۆش خهلقه، مهزاج و ڕوى باشى ههيه!
👤كهسى تهواو ئهو كهسهيه كه دهبينيت، له ههموو ڕۆژ دا!
👤داهێنانى ههيه،
👤ههڵسوكهوتى بهڕێزهوهيه،
ڕێزى تۆ پارێزراو دهبێت،
👤دهتوانيت متمانهى پێ بكهيت،
👤ههست به ئهمان بكهيت!
👤كهسى تهواو پێوستى به كۆنترۆڵ كردن نييه ،
👤نيازى به سوكايهتى نييه،
👤نيازى به زاڵى نييه!
👤كهسى تهواو به كۆمهڵێ له ڕهفتارهكانى ئهو ههستهت پێدهبهخشێت كه له ڕاستيدا تۆ خۆت به ئهرێنى ترو باشتر لهوهى كه ههيت ببينيت
🔍ئێستا ببينن كهسانى تهواو له دهورى تۆدا چ كهسانێكن و
ئهم كهسانه له گۆشهيهكى ژيانتدا بپارێزه
🌻🌹🌻🌹🌻
جوان بير
تۆی بەڕێز
وەک هاوکاریەک بۆ گرووپەکەمان زەحمەت نەبێت چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس پۆستەکانمان ببینێت ......
#هۆشیاری ڕۆشنبیری ......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....
🚨ترسناکترین کارێک لە پەروەردەدا ئەوەیە لەبەر چاوی منداڵ سوکایەتی بە دایکی بکەیت!
👈چونکە دەکەوێتە نێوان دوو بژاردەوە:
🔹یان ئەوەیە ئەویش پشتت دەگرێت و بەشدار دەبێت لە سوکایەتی پێکردنی.
🔸 یان ئەوەیە بەرگری لێدەکات و سوکایەتی بە خۆت دەکات.
وەڵامی پرسیارەکان!
پرسیار: ئایا پەروەردەی هەڵەی سێکسی دەبێتە هۆی توشبوون بە شڵەژانی گرژبوونی ماسولکەکانی زێ (vaginismus)؟
بە دڵنیاییەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی کێشە و نەخۆشی و لادانە سێکسییەکان، لە کەمی ئارەزوی سێکسی، هەتا دەگاتە ترس و فۆبیای جوتبوون! زۆرجار ترساندن و باسکردن بەشێوەیەکی ترسناکی سێکس، یان بە عەیبە و شەرم نیشاندانی سێکس هۆکارێکە کە کچان لە گەورەییدا و کاتێک هاوسەرگیری دەکەن لەو کردەیە بترسن و دەرئەنجام توشی گرژبوونی ماسولکەکانی زێ ببن، کە ڕێگردەبێت لە ئەنجامدانی پرۆسەی جووتبوون.
هەروەها دەستدرێژی سێکسی لە منداڵیدا، یەکێکە لە هۆکارە مەترسییەکان بۆ توشبوون بەم گرفتە، پاشان پەروەردەی سێکسی هەڵە و تێگەیاندنی منداڵ لە بابەتە سێکسییەکان بەشێوازێکی نەگونجاو، یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.
#لەپێناوپەروەردەدا
#یانەی_پەروەردەیی
#دەرووندروستی_منداڵ
#دەرووندروستی
#پزیشکی_دەروونی