قسەیەك :
گەر تەلەفونت لەبۆ كەسێك كرد و جوابی نەدایتەوە ، دووبارە و. سێبارەت كردەوە و جوابی نەدایتەوە
لە ڕۆژی دواتر پێی گەیشتی ئەدەب وایە لێی نەپرسی و گلەیی لێ نەكەی بۆچی جوابی نەدایتەوە ؟
ڕەنگە ناچاری درۆكردنی بكەیت وەك بڵێ تەلەفونەكەتم نەبینی یان بڵێ سەرقاڵ بووم. و بەهانەت بۆ بێنێتەوە
لە ڕاستی هەندێك كات بەسەر دەروون♡ی ئینسان دا دێت
تاقەتی تەلەفون جوابدانەوە و. تەنانەت سڵاو كردن و. هیچ پەیوەندیەكی نیە
ئەوە ڕق نیە لەو كەسەی تەلەفونی بۆ دەكات
بەڵكو شڵەژاوی خۆی ڕێگای پێ نادات لە بێ تاقەتی خۆی تۆش بێتاقەت بكات
كەسێك جارێك تەلەفونی لەسەر هەڵنەگرتی تێ بگە ئەگەر دەست بەتاڵ بێت و باش بێت جوابت دەداتەوە ئەدەب وایە دووبارە و سێبارەی نەكەیتەوە
خوای گەورە دەفەرمووێت
{ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا }
سورة النور
ئەگەر لە درگای ماڵێكت دا و پێیان ووتی بگەڕێوە و مەجالمان. نیە ئەوا بگەڕێنەوە
تەلەفون هەڵنەگرتنیش واتا بگەڕێنەوە
هو أزكی لكم
ئەوە باشترە بۆتان
گومانی جوان بە یەكتری ببەن 🖤
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
بوونی هاوسەر و منداڵ کۆت نییە وەک هەندێ کەس بۆی دەچن.
هاوسەرداری سنووردارییە. سنووردارییش بەخشینی واتایە بە ژین. بنیادەمی بێمەرز وەک وڵاتێکە سنووری نەبێت، ئازاد نییە، بەڵکوو زیاتر لەبەردەم هەڕەشەدایە!
مرۆڤی هاوسەردار دەچێتە هەرشوێنێک، ئاراستەی دڵی ڕووی لە نیشتیمانی ماڵی خۆیەتی، هەمیشە وێنەی هاوسەر و منداڵەکانی لە سووچێکی خەیاڵیدا هەڵواسراون.
مرۆی خێزاندار باڵندەیەکە چەند بفڕێت، هێلانەیەک بانگی دەکات و ناهێڵێت وەها بڕوات نەیەتەوە... کۆترێکم هەبوو نێرینە، مێیینەکەی توانای فڕینی نەمابوو، نێرینەکە هەموو ڕۆژێک دەفڕی تا لەچاو ون دەبوو، کەچی دواتر دەهاتەوە و شەوی لە هێلانەکەیدا دەکردەوە، بەیانییەک لفەکەی مردار بوویەوە، نێرینەکە هەر ئەو ڕۆژە وەها فڕی، ئیتر هەرگیز نەمدییەوە!
بوونی هێلانە پەتێک نییە پێییەکانت ببەستەوە، داوێکە و ناهێڵێت ون بیت، ڕێگە لە وێڵبوونت دەگرێت.
خێزانداری پەرژینە، ڕووگەنمایە...
هەر کەس بۆی بکرێت وا باشە هەرچی زووە لانەی بەختەوەری چێ بکات.
#هێلانەی_بەختەوەری...
دەربارەی ئاریشە خێزانییەکان...
دکتۆر هێمن خورشید
پزیشکی پسپۆڕی ئارێشە دەروونییەکان
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکەت کێشەت هەیە
هەرگیز دەردە دڵ لای منداڵەکەت مەکە
هەرگیز باسی خراپیەکانی هاوسەرەکەت و زوڵم و ستەم و ماف پێنەدان و یان هەرشتێکی دیکە لای منداڵەکەت مەکە٬
ئەوە شتێکە کە پەیوەندی بەخۆتانەوە هەیە وەک دوو هاوسەر٬ بەڵام ئێوە دایک و باوکی منداڵەکانتانن٬
ڕقیان بەرامبەر باوک و دایک بۆ درووست مەکەن!..
ئەوان مەخەنە گێژاوێکەوە کەلێی تێناگەن..
چونکە ئێوە خۆشەویستترین و گەورەترین کەسن لەژیانی منداڵدا!
منداڵ بە زانینی خراپیەکانی دایک و باوکی دەڕوخێت و هەست بە هیچ بوونی خۆی دەکات!!!
منداڵەکانتان بینا بکەن ..
خۆشتانبووێن..
مەیانڕوخێنن.
#بەختەوەربن
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
لەوانەیە وا گوومان ببەیت کە سەرکەوتنەکانت هەوڵی خۆتە، بەڵام نازانیت کە پاش فەزڵی خودا لەوانەیە نزا و پاڕانەوەکانی دایکت بێت!
🚨 بەردەوام با نزا و پاڕانەوەی باشتان بۆ ڕۆڵەکانتان هەبێت، چونکە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی رۆڵەکانتان.
خودا دایکی هەمووان بپارێزێت
اللهم آمین 🤲🏻
خیانەتی هاوسەری تەنیا ئەوە نییه یەکێک لە دوو هاوسەرەکە، بە دزییەوە بچنە باوەشی کەسێکی دیکە، ئەگەر ژن بەناچاری لەپاڵ پیاوەکەیدا بێت و بە خەیاڵ لە باوەشی پیاوێکی دیکەدا بێت هەر خیانەتە، پێچەوانەکەیشی ڕاستە...
بەداخەوە لە کولتووری ئێمەدا هاوسەرگیری وەک زیندانە و دوو هاوسەر وەکوو دوو زیندانی کە چارەنووسیان پێکەوە گرێ دراوە و مەحکوومن بەوەی تا مردن لەنا زینداندا پێکەوە بمێننەوە.. گرنگ نییه لە یەک تێدەگەن یان نا، گرنگ نییه یەکتریان خۆش دەوێت یان نا!
ژنە گەرووی پڕە لە گریان و ڕوخساری پڕ پڕە لە خەم، لێی دەپرسیت: نێوانت لەگەڵ مێردەکەت چۆنە؟ بە لێوەلەرزەوە دەڵێت: تا لە ماڵ نەبێت دڵم خۆشە، کە دێتەوە دەڵێی دنیالەسەر دڵم بارە! بە واقوڕماوییەوە دەپرسیت: ئەی بۆچی لەگەڵی ماوی؟ بۆچی لێی جیا نابیتەوە؟ دەڵێت: لەبەر خاتری منداڵەکانم!
ئەمە چ جۆرە پەیوەندییەکە؟ منداڵێکی بەدبەخت، لە وەها ژینگەیەکدا گەورە ببێت، دەبێت چ ژیانێکی هەبێت و چ دنیابینییەک!
ئەگەر تۆ بەختەوەر نەبیت، چۆن دەتوانیت منداڵەکانت بەختەوەر بکەیت؟!
ژیان کورتە، نابێت هەموو دەرگاکان لەسەر خۆمان دابخەین... ڕەوا نییه ژیانمان بە دەستی خۆمان بسووتێنین...
ژن و مێردایەتی پەیوەندی هاوڕێیەتییە، نەک پەیوەندیی جەللاد و قوربانی...
لە مەنهەجی خوێندندا لا بە لای ئەم بابەتەدا کە گرنگترین بابەتی ژیانە نەکراوەتەوە، کەچی سەری قوتابیی داماو پڕ دەکرێت لە هاوکێشەی بیرکاری و کارلێکی کیمیایی!
دکتۆر هێمن خورشید
كوڕی خۆم كاتێك ژنت هێنا!!!
ئهگهر وهك ئهو ڕهفتارهی لهگهڵ دایكت ئهیكهی لهگهڵ ژنهكهت بیكهی تهنیا دوو ڕۆژ پێكهوه ئهبن. ئهو نازه نهما به دایكت بڵێی دیسان تهماته... ئهرێ ئهمه نهبڕایهوه. ئهوه نهما ڕاكهی بۆ عهرهبانهكهی بهختیار و لهفهی قاورمه بخۆی.
ژن پێنج زمانهی خۆشهویستی ههیه تۆ دوانیان بدۆزهرهوه من زهمانهتی س ساڵ ژیانت دوای زهواج ئهكهم.
ئاممان نهچیت كه تهلهفونت بۆ هات به (سرپه) وهڵام بهیتهوه، قهت بهسۆعبهتیشهوه نهڵێی خۆزگهم به مێردی فڵانكهس!
پاسۆرت لهسهر مۆبایلهكهت دانهنێی. ئهگهر جهڵته لێی دای به گوێم یهك یهكهم شت مۆبالهكهت خهره ناو ئاوه وه با خهریتهكهی بسوتێ. چونكه دوای مردن شتێكت كهشف بی گۆرانی ئۆژین نهوزاد لهسهر گۆڕهكهت لێ ئهدا...
دووبارهی ئهڵێم: وهك من مهبه ئهگهر توانیت زمانهكانی خۆشهویستی ژن بخوێنهرهوه و یهك دوانێكیان جێبهجێ كه قهت بهردی سارد و گهرم نایهته ڕێت. من خۆم نه ڕاهێنرابوم و نه دهوروبهریش لهوه ڕازیبون كه بتوانم ڕۆژی گواستنهوه دهستهكانی ماچكهم. بۆ ئهوهی زامی دووركهوتنهوه له دایكی ساڕێژ بكهم. بهڵام تۆ نێوچاوی ماچ بكه. نێوچاوی ژن دهروازی دڵییهتی، چونكه نێوچهوان ئاماژهی بهرژوهندی بۆ پیاو تیا نیه..
میهرهبانی لێ ئهچۆڕی. ئهگهر ئهمه بكهی قهت له شووهكهی پهشیمان نیه، ههمیشه ئهبێته لایهنگری تۆ و به تهنیا بهجێناهێڵێ و ههموو ناشیرینیهكانت جوان ئهكا...
خۆزگه ئهوهی ئێستا ئهیزانم ئهو كاته كهسێك به منی وتایه.
ژن حهز ئهكا ههدیهی له پڕ و ناكاوی بۆ ببكڕیت. مهرج نیه گرانبهها بێت، بهڵام مهرجه بزانی حهزی له چیه. ئهگهر هیچت شك نهبرد گوڵ، بهڵام به ئینجانهوه.
نهچیت پهرداخه لهسهر مێزی نانخواردن دانێی، یان گۆرهویهكانت تاك و تاك لهم لا فڕێ دهی. ئهگهر خاتونهكهت چوو بۆ دهوام ئاگات له ژووری میوان بێ، یهك توێكڵ گوڵهبهڕۆژه باجی ساڵێك لووتكردن ئهدهی. چونكه ئهو دایمه چاوی لهسهر ژووری میوانه و ئهترسێ له پڕ یهكێك خۆی كا به ژووردا ئهگهر ئهوه ڕوو بدا و شتێك له شوێنی خۆی نهمابێ. دوایی چی ڕوو ئهدا.. من نایلێم!!!
لهگهڵ ژن ڕاستگۆ به ئهگهر له قافیشا گیرای لهسهر من به ئاسانی ڕزگارت ئهبێ. بهڵام درۆی لهگهڵ مهكه. چونكه ئه و خوایه ههستهوهرێكی به ژن داوه من ناوم ناوه ههستهوهری حهوتهم. بهس بتبینێ ئهزانێ ئهمڕۆ چیت كردووه بهس دهرگات كردهوه سهلامت كرد ئهزانێ خۆتی، یان خۆت نی. سوبحانهڵا ئامێری كهشفكردنی نهێنیهكانی پیاو لای ژنهكهیهتی. رَێك مهبهستهكانت ئهخوێنێتهوه. هیچ ئافرهتێكی گێژ لهم دنیایهدا بوونی نیه، بهڵام ئێمه دركی پێناكهین. ئهگهر ڕۆژێك زۆر پیای ههڵدهی نیهتی ئهوهت ههبێ ئاڵتونهكانی پێ فرۆشی ئهزانێ!!! بهدرۆوه پیای ههڵنهدهی. ڕاست و ڕهوانبه.
ڕۆژێك دانێ بۆ گوێگرتن له هاوسهرهكهت ناوی بنێ ڕۆژی خێزان. ئهگهر چویت بۆ كهرهسهی یاپراخ و شیویتت لهبیرنهچێ، لای ئهو مانای وایه ئهڵێ بهخوا منی خۆشناوێ. كوڕی خۆم یهكێك به له دڵخوازانی یاپراخ. زوو زوو بڵێ ئهوه بۆ دایكت بانگ ناكهی، یان بچینه باخێك و بیخۆین. ئهگهر ژنهكهت فهرمانبهر بوو تكایه خۆت فێری لێنانی دوو چێشت بكه، ههندێك ڕۆژ كه ئهو ماندووه ئهركهكان وهرگره با ئهو بخهوێ. چونكه حهتمهن پشتی ئێشێ. خۆت فێری ههندێك دهستهواژه بكه لهسهر ڕهفهی دوهم كتێبێكم بۆ داناوی. ئهو دهستهواژانهی ژنی تۆراو ئاشت ئهكهنهوه..
له ههموو دهستهواژهكان موهیمتر دهستهواژهی یهكهمه، كه ئهبێ ڕۆژی 5 جار به به زمان پێی بڵێی !!!!!!
من بۆ پیاوه دهردهدارهكانی ئهنووسم...
ناوی ژنهكهت بهو كورته ناوه خهزن كه خۆی پێیخۆشه. ئهگهر تهلهفونی كرد و وتی له كوێی؟ نهڵێی له شوێنێكم، یان له نێو هاوڕێكانتای و ئهڵێی ها..
ئهگهر ژنهكهت مووچه خۆر بوو كه پارهی موهلیده هات نهچیته دهرهوه.
له ههمووی موهیمتر كاتێك شهڕو ئاژاوه له ماڵدا ڕوویدا ڕانهكهی!
له ژوورهكهی تر بوهسته تا ههرچی له ناخیدایه ههڵیدهڕێژێ، كاتێك زانی تۆ گوێت له قسهكانی گرتوه ئارام ئهبێتهوه، ڕۆڵهگیان با شووشهكانتان دهبڵ جام بێ. دهرگاكانی ماڵهوهیشتان كهبس بێ. ئهگهر بویته خاوهنی خانوو قهت قاتی سهرهوه نهدهی بهكرێ، مهگهر زۆر ناچاربوویت!!!
#azadjalal
کارەساتێکی دیکەی نێو خێزان، سەیرکردنی فیلمە پۆڕنەکان بە خێزانی
زۆر جار پەروەردەی منداڵ، تەنیا لە چەند شتێکی لاوەکیدا کورت دەکرێتەوەو پێمان وایە بەفێرکردنی چەند شتێکی سەرەتایی بۆ منداڵاکانمان ئیدی ئێمە توانیومانە منداڵەکانمان پەروەردە بکەین.
زۆر کات دیاردەی سەیر و نامۆ دەبیستین لە زۆرێک لە خێزانەکان، بەتایبەت ئەو خێزانانەی بە دەست کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن.
لەو وتارەدا چیرۆکێکی سەیرتان بۆ دەگێڕمەوە بەو هیوایەی کە ببێتە هۆی سوود گەیاندن و وشیارکردنەوەی خێزانەکان، بۆ ئەوەی زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن. بەر لەوەی بەهۆی هەڵەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کارەساتێک دروست ببێت.
چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێدەکات، ڕۆژێک دایکێک منداڵێکی کچی خوار تەمەنی ١٠ ساڵی هێنایە پشکنین بۆ ئەوەی پشکنینی پەردەی کچێنی بۆ بکات.
منیش پرسیاری ئەوەم لێکرد کە بە چ بیانویەک و هۆکارێک دەیەوێت پشکنین بۆ کچێکی تەمەن بچووک بکات؟
وەڵامی دایکەکەش ئەوە بوو، کە ڕۆژێک کچەکەی ناردووە بۆ دوکانێکی نزیک ماڵیان، بۆ ئەوەی هەندێک پێداویستی بۆ بکڕێت. بەڵام لە گەڕانەوەدا درەنگ کەوتووەو کاتی زۆری پێچووە.
کە منداڵەکە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ، لێی پرسیوە بۆچی ئەوەندەت پێچووە؟ منداڵەکەش پێی وتووە کە پیاوێک لە ڕێگای چوونی بۆ دوکان، بانگی کردووەو دەستی لە جەستەی داوەو پێی وتووە کە شوێنێکی هەستیاری نیشان بدات. لەبەرامبەر ئەوەدا دەیبات بۆ دووکان و شتی بۆ دەکڕێت.
دایکەکە ترسی هەبوو، کە شتێک ڕوویدابێت و ببووبێتە هۆکاری لە دەستدانی پەردەی کچێنی لە لایەن کچەکەیەوە.
ئەوەی بەلای منەوە سەیر بوو کە دایکەکە دەیوت ئەوە سێیەمجارە کچەکەم ئەوەی بەسەردێت. تەنانەت بۆ ئەمە دایکەکە گلەیی لە بەختی خۆی دەکردو دەیوت نازانم ”بۆ وا بەد بەختم. کچی من ئەو دەستدرێژیانەی دەکریتە سەر؟”.
لای خۆمەوە سەیرم بە دایکەکە هات. چونکە تاوانەکەی بە لاوە گرنگ نەبوو، بەڵکو ئەوەی بە لاوە مەترسیدار بوو کە کچەکەی پەردەی کچێنی نەمابێت. لەوەش سەیرتر ئەوەبوو کە بەشێوەیەکی زۆر ئاسایی دەیوت ”ئەمە سێیەم جارییەتی وای بەسەردێت”.
بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراور یونیسێف، مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربوانی دەست دریژی سێکسی، پێویستی بە شارەزایی هەیە وەک پسپۆری پزیشلی دادوەری ئەو خولانەمان بینیوە.
بەپێی هەنگاوە زانستییەکان، دەستمان بە گفتوگۆ کرد، لەگەڵ منداڵەکە.
بەڵام لە ئەنجامی گفتوگۆکانمان توشی شۆک بووم. ئەو منداڵە باسی ئەوەی دەکرد کە ئەو لە ماڵەوە سێ برای هەیە، لەگەڵ براکانیدا سەیری فیلمی ڕووتیکردووە. کە مەبەستی سایتە پۆرنەکان بوو.
ئەو منداڵە بە وتەی خۆی دیمەنی یەکێک لە فیلمە پۆڕنەکانی دووبارە کردووەتەوە کە پێشتر بینیویەتی کە چۆن کچێکی تەمەن بچووک لە ڕێگەی نیشاندانی سینگی خۆیە بە پیاوانی تەمەن گەورە پارەی دەستکەوتووە.
بە قسەکانی ئەو منداڵە توشی شۆک بووم کە چۆن دەکرێت منداڵێک بە ئاسانی دەستی بگات بەو دیمەنانەو لەوەش کارەساتتر دووبارەکردنەوەی دیمەنەکانە لە ژیانی ڕۆژانەیدا.
منداڵەکە وەک ئەوەی دەست و پەنجەی نەرمکردبێت لەگەڵ ئەم دیاردەیەو زۆر بەشێوەیەکی ئاسایی باسی هەندێ کاری دەکرد کە لەگەل تەمەنی ئەو نەدەگونجا.
بۆیە ڕووم لە دایکەکە کردەوە پرسیاری ئەوەم لێکرد کە هۆکاری ئەوە چییە کە ئەو کچە ئەو دەرفەتەی هەیە بەو شێوەیە مامەڵە بکات و بەشێوەیەکی جەماعی لەگەڵ براکانیدا سەیری فیلمی پۆڕن بکات؟ کۆمەڵێک پرسیاری دیکەم لێیکرد لەبارەی ئەوەی چۆن دەکرێت منداڵێک بەبێ چاودێری هێڵی ئینتەرنێتی لەبەر دەست بێت؟
بەڵام وەڵامەکانی ئەو دایکە زۆر سەرسوڕهێنەر بوون، دەیوت دکتۆرە کێ تاقەتی ئاگا لێبوونی منداڵی هەیە؟ باوکیان هەموو ڕۆژ دێتەوە بۆ ماڵ و ئیهانەم دەکات و پێم دەڵێت تۆ ناشیرینی و تۆ ژن نیت و دەیان قسەی ناشیرین. تەنانەت زۆربەی کات شەڕەکانمان دەگات بە کۆڵان.
ئەو ژینگە ناتەندروست و نالەبارە بۆ بەخێوکردنی منداڵ، کارەساتی لەو شێوەیەی لێدەکەوێتەوەو دواجار ئەو جۆرە منداڵانە بەهۆی شارەزاییان لەو جۆرە کارانە دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت تێکەڵ ببن لەگەڵ دەیان جۆر باندی تاوانکاری.
ناکرێت شەڕی نێوان دایک و باوک، بەو شێوە بێسنور لەبەر چاوی منداڵ بکرێت. یاخود هیچ بەدوادانەچوونێک بۆ منداڵەکان نەکرێت و هیچ لێپێچینەوەیەکیان لەگەڵ نەکریت. یاخود بەبێ هیچ سانسۆرێک هێڵی ئینتەرنێت بخرێتە بەر دەستی منداڵ.
بۆ چارەسەرکردنی دۆخی لەم شێوەیە جگە لەوەی دەبێت دایکان و باوکان کەشێکی ئارام بۆ منداڵەکانیان فەراهەم بکەن لە هەمان کات دەبێت پەروەردەیەکی جوانی سێکسی منداڵ بکرێت و بە هەموو شێوەیەک فێری خۆپارێزی بکرێت.
چونکە لە بنەڕەتەوە خێزان دروستکردن پیرۆزە. منداڵ زۆر پیرۆزە. بەڵام کەسانێک ئەگەر توانای خێزان دروست کردنیان نەبێت. پێویست ناکات خێزان دروست بکەن. یاخود ئەگەر توانای منداڵ پەروەردە کردنیان نەبێت تاوانێکی گەورەیە ئەو هەموو منداڵە بخەیتەوە.
هەندێک ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان بۆ پارێزگاریکردنی منداڵەکانیان لە دەست درێژی سێکسی:
١-لە تەمەنی بچووکەوە منداڵەکەت فێری ناوی ڕاستەقینەی ئەندامە هەستیارەکانی جەستە بکە.
٢-دوای ئەوەی منداڵەکەت ناوی ئەو شوێنە هەستیارانەی زانی ئینجا فێری بکە کە( ئەو شوێنە پیشانی کەس مەدە وە کەس بۆی نییە دەستکاری بکات و کەس بۆی نییە وێنەی شوێنە هەستیارەکانت بگرێت چونکە ئەوە تایبەتە بەخۆت).
٣-فێری منداڵەکەت بکە کە دەست لێدانی خراپ چۆنە و چییەو دەست لێدانی باش چۆنە و چییە ،بۆ نمونە دەست لێدانی دایک بۆ منداڵەکەی جیگای دڵنیاییە، یان پێی بڵی (کە نەخۆش دەکەوی ئەگەر دایکت لەگەل بوو پزیشک دەتوانی دەستت لێبدات و پشکنینت بۆ بکات).لێرە مەرجی بۆ منداڵەکەت دادەنێی کە دایک یان باوکی لەگەل بیت .
٤-فێری منداڵەکەت بکە ئەگەر کەسێکی گەورەتر لە تەمەنی خۆی یان هەر تەمەنێکی هەبێت ئەگەر بێتو کارێکی ناشرین بەرامبەر جەستەی منداڵەکات بکات ئەوا منداڵەکات دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێلێت و بڵێت (نەخیر)بۆیە فێرکردنی وشەی( نا)زەرورە.
٤-بە منداڵەکەت بڵی کە دەبێت هەموو نهنییەکت پێ بلیت و تۆش وەک دایک یان باوک هەرگیز لێی توڕە نابیت. ئەگەر شتێکی هەڵەشی بۆ باس کردی خۆت توڕە مەکە بەڵکو ئامۆژگاری بکە.
٥-دابین کردنی ژینگەیەکی پاریزراو بۆ منداڵەکەت ئەرکی تۆیە وەک دایک و باوک بۆ نمونە ئەو منداڵە دەچتە چ شوێنیک ئەوا دەبێت تۆی دایک یان باوک بزانیت کوێیە ئەو شوێنە و سەردانی بکەی بزانی ئایا بۆ منداڵەکەت گونجاوە؟.
یان مامۆستای منداڵت کێیە ،زوو زوو سەردانی قوتابخانە بکە و لەگەل مامۆستاکانی گفتۆ گۆ بکە.
هەروەها ڕاهێنەری وەرزشی منداڵەکەت کێیە؟
بەهەمان شێوە دابین کردنی ژینگەیەکی پارێزراو بە چاودێری کردنی ئەو سۆشیال میدیایەی دەستی منداڵەکەتە .ئەرکی تۆیە وەک دایک و باوک بزانیت منداڵەکەت چی بەکار دەهێنی و تەماشای چی دەکات ،لەوانەیە سەرچاوەی دەست درێژی بۆ سەر منداڵەکەت لە سۆشیال میدیاوە رووبدات.
٦-کە منداڵت لە قوتابخانە دێتەوە هەموو ڕۆژ بیدوێنە و قسەی لەگەل بکە.بزانە چی روویداوە لەقوتابخانەو چی هەیە.
٧-منداڵەکەت فێر بکە کە دەست درێژی سێکسی چییە و پێی بڵی کە ئەوە تاوانە و دەبێت تاوانبار سزا بدریت چونکە کەسێکی هەڵەیە.
٨-هەمیشە خۆت وەک دایک و باوک سەرچاوەی زانیاری بە بۆ منداڵەکەت وە شەرم لە منداڵەکەت مەکە چونکە ئەگەر زانیاری لە تۆی دایک و باوک وەرنەگرێت ئەوە لە دەرەوە وەریدەگرێت و لێرەوە کارەسات ڕوودەدات چونکە تۆ نازانیت کە سەرچاوەی زانیاری منداڵەکەت کێیە و چییە.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
مامەڵە ڵەگەڵ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ:
یەکێک لە خولە گرنگەکانی کە بینیم خولی دایاکایەتی و باوکایەتیە و مامەڵەکردن لەگەل مندال لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کۆرسەکە بۆ ماوەی مانگێک بوو.هەندێک لەو خاڵە گرنگانەی کە دەستمان کەوت وە بە پێویستی دەزانم هاونیشتمانیانیشم بەشداربن لەگەڵم بۆ سوود بینین:
-سەرەتا یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە (ڕێکەوتنامەی پاراستنی منداڵ ) بەپێی رێکەوتنامەی پاراستنی منداڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ٥٤ بەند لە خۆ دەگرێت زۆر گرنگە ئەو ڕێکەوتننامەیە لە لایەن دەوڵتەوە جێبەجێ بکرێت.بەم جێبەجێکردنە نەوەیەکی تەندروست دێتە ئارا.
-یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەو خولە باسکردنی کاتی پشوو بوو کە زۆر گرنگە وەک دایک و باوک چالاکی بدۆزینەوە بۆ منداڵ کە ئەوە ئەرکی دایک و باوکە بەشێوەیەکی سەرەکی تەنانەت لە قوتابخانەش پیویستە منداڵ لەکاتی پشوو خەریکی وەرزشکردن و کاری دەست و چالاکی تر بکریت ئەو چالاکیانە وا لە منداڵ دەکات متمانەی بەخۆی دروست بیت و تەندروستی باشتر بێت و بەهرەی نوێ فێر ببێت. واتا منداڵ نابێت بۆ کاتی زۆر دابنیشێت بە دیار شاشەی ئایپاد و تەلەڤزیۆن.
-لەقوناغی باخچەی ساوایانەوە دەبێت منداڵ فێری یاساکانی ژیان بکرێت کە ئەوەش بەشێوەیەکی سادە.هەروەها منداڵ فێر بکرێت مانای داهێنان چییە ئەو منداڵە کاری بۆ بکات .ئەوەی باسی دەکەم نمونەی ڕاستەقینەیە لەو باخچە ساوایانەی کوڕەکەمی لێیە ڕاپۆرتێکیان دایە دەستم کە تێدا باس کرابوو کوڕەکەم لەگەل منداڵەکانی تر بەشدار بووین لەسەر پڕۆژەیەک لەسەر (ئاو) ئینجا لەو ڕاپۆرتە باس کرابوو کە چییان کردووە و بۆ کوێ بردراون ئەو منداڵانە بۆ زیاتر ناسینی (ئاو )و تێیان گەیاندبوو ئاو چۆن بەکار دێت و شتی تریش لەسەر سامانی ئاو ،بەم جۆرە مندال فێری مانای فراوانکردنی بیرکردنەوە دەکەین و وایان لێدەکەین بزانن پڕۆژە چییە.لەگەل ئەوەش منداڵ فێر بکەن چۆن پاریزگاری لەخۆی دەکات ،و هەروەها فێر بکرێن مانای یارمەتیدان چییە و لە منداڵییەوە وشەی (نا)فێر بکەن ئەگەر شتێکی نەویست بڵی (نا).
-یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەروەردەی منداڵ زۆر گرنگە منداڵ زۆر بەجوانی فێری زمانی دایک ببێت (کە بەداخەوە ئیستا لە کوردستان زۆربەی منداڵەکانمان لە زمانی دایک تەواو حالی نین و زۆربەیان بە ئینگلیزی قسەی دەکەن).
-زۆر گرنگە منداڵ لەتەمەنی زووەوە بزانێت دایک یان باوک لیپرسینەوە لە منداڵەکەی دەکات لە قوتابخانە ،واتا پیویستە دایک یان باوک ماوە ماوە سەردانی قوتابخانە بکەن و لە مندالەکانیان بپرسن .یەکێک لە یاسا جوانەکانی وڵاتی سوید ریگا بە دایک یان باوک دەدریت تەنانەت بچێتە ناو ژووری وانە وتنەوەی منداڵەکەی لە قوتابخانەو و وەک قوتابی دابنیشیت و گوێ بگرێت لە وانەکان کە ئەوە مافی دایک و باوکەکەیە وە بەم ڕەفتارە پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک یان باوکی پتەوتر دەبیت.
-هەروەها لە کارە گرنگەکانی بەرامبەر منداڵەکەت دەیکەی دابین کردنی کەشی ئارام بۆ خوێندنی منداڵەکەت ،جاری وا هەیە کە منداڵەکەت دێتەوە ماڵەوە دەڵێت پێت دەڵێت کە ئەو پرسیارەمان پێدراوە وەک ئەرکی ماڵەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەینەوە ،تەنانەت ئەگەر وەک دایک یان باوک نەشتزانی باسی چییە ئەو ئەرکەی ماڵەوە ئەوە بەگرنگیەوە گوێ بۆ منداڵەکەت و پرسیارەکەی بگرە واتا وا لە منداڵەکەت بکە بەدەنگی بەرز بۆت بخوێنێتەوە و ئەگەر منداڵەکەت گەڕاوە ماڵەوە خۆی قسەی نەکرد لەسەر قوتابخانەو ئەرکی قوتابخانە ئەوە ئەرکی تۆ وەک دایک یان باوک لێرە دەست پێدەکات ،خۆت لێی بپرسە وە بزانە چییان کردووە لەقوتابخانەو منداڵەکەت بدوێنە .لیکۆلێنەوەکان دەرییان خستووە کە تەنها بەو لیپرسینەوە کەمە ئاستی منداڵەکەت بەرەو باشتر دەچێت.ئەو منداڵانەی پرسیاریان لیدەکرێت و لەلایەن دایک و باوکانیان ئاستیان باشترە لەو منداڵانەی هیجیان لێناپرسرێت.
یەکیک لە شتە جوانەکانی وڵاتی سوید ئەوەیە یارمەتی دانراوە بۆ خویندنی قوتابی لە دوای دەوامی فەرمی قوتابخانەکان .ئەو یارمەتیەش لەلایەن مامۆستاکانی ئەو وڵاتە پێشکەشدەکرێت و ئەویش لە ڕۆژانی دیاریکراو لە کتێبخانە گشتییەکان مامۆستای تایبەت دانراوە ئەوانەش هەمووی بێبەرامبەرە بۆ قوتابیان و مامۆستاکانیش موچەی زیاتریان بۆ دابین دەکریت لەلایەن حکومەت لە بڕی وانە تایبەتەکە.
-یەکێک لەمامەڵە گرنگەکانی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان کە هەرگیز لە ماڵەوە نابێت جیاوازی بکەن لەنێوان کوڕو کچ و گوێ بۆ هەردوکیان بگرن وەک یەک و جیاوازی مەکەن لەمامەڵەتان ڵەگەڵیان.
-منداڵ دەبێت لەهەندێک شت بۆچوونی تایبەتی هەبێت و دایک و باوک گوێی بۆ بگرە و ڕێزی لێبگرە و لێگەڕی با هەندێک شت هەڵبژاردەی خۆی بێت.
-توندو تیژی و لێدانی منداڵ تاوانە بەرامبەر دەروونی منداڵ دەکرێت.لەبیر نەکەی کە تۆ وەک دایک و باوک قدوەی منداڵەکەتی .
چەند راستییەک سەبارەت بە ئۆتیزم!
- ئۆتیزم واتە بوونی کێشە لە پەیوەندییەکان لەگەل ئەوانی تر و بوونی ئارەزو و جولەی دووبارە و سنوردار لای منداڵ کە وادەکات منداڵ زیاتر لەناوخۆیدا بژی.
- ئۆتیزم چەندین شکڵ و شێوەی هەیە و تەنها یەک شێیوە نییە، لەبەرئەوەشە ئیستا پێیدەوترێت شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم (Autism Spectrum Disorder)
- ئۆتیزم نەخۆشی تەمەنی منداڵییە و لە تەمەنی گەشەی سەرەتای منداڵیدا دەردەکەویت نەک بە گەورەیی.
- رێژەکەی لە رەگەزی کوردا بەرزترە. بە رێژەی ٤ کور بە ١ کچ.
- رێژەکەی لە هەڵکشاندایە، تازەترین راپرسی کە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ بلاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە لە هەر ٤٠ منداڵێکی تەمەنی ٣ بۆ ١٧ ساڵان یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە (The Prevalence of Parent-Reported Autism Spectrum Disorder Among US Children)
- هەندێک توشبوو بە ئۆتیزم بە چارەسەر و راهێنانەوە نیشانەکانیان کەمدەبنەوە و بەرەو باشبوون دەچن. بەتایبەت ئەگەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە چارەسەر وەربگرن. (Is autism curable?)
- ئۆتیزم ئەگەر بیرکۆڵی لەگەڵ نەبێت واتە منداڵەکە ئاستی ژیری باش بێت ئەوە ئەگەری باشبوونی زۆرە و لەروی چارەسەرییەوە بەرەوپێشەوە دەچێت.
- هۆکاری مەترسیدار بۆ توشبوون بە ئۆتیزم زۆرن، جگە لە بۆماوە کە رۆلی هەیە لە توشبووندا، چەند هۆکارێکی ژینگەیی ئەگەری توشبوون زیاتر دەکەن وەکو: نەخۆشبوونی دایک کاتێک کە مندالەکەی لە سکدایە، زەبر و کێشەکانی کاتی لەدایکبوونی منداڵ وەکو درەنگ کەوتنی لەدایکبوون، نارەحەتبوونی منداڵ کاتی لەدایکبوون، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی لە تەمەنی کۆرپەلەییدا وەکو زەردوویی و بەرکەوتن بە ژەهرەکان..
- زۆر سەیرکردنی شاشە لە تەمەنی خوار ٢ ساڵان هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نێشانەی ئۆتیزم. (Early electronic screen exposure and autistic-like symptoms)
- لەدایکبوونی مندال بە نەشتەرگەری کە ئێستا لەناو خانماندا زۆر بەربڵاوە و هەندێکجار بەبێ هۆکاری پزیشکی دەیکەن بۆ بابەتی دەستکەوتنی رێکەوتی جوان بۆ منداڵ یان لە ترسی ژانی منداڵبوون. دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن زیاتر توشی ئۆتیزم دەبن. (Cesarean Delivery Tied to Increased Risk for Autism, ADHD)
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی
تێبینی: بۆ هەندێک راستی سەرچاوەکەم داناوە (نوسینە ئینگلیزییەکە) هەتا ئەگەر ویستتان بگەرێنەوە بۆی.
#پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی #دەرووندروستی_منداڵ #یانەی_پەروەردەیی #دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا
ڕێنمایی گشتی بۆ نەخۆشانی دەرونی لە ڕەمەزاندا:
لەم پۆستەدا باسی دە ڕێنمایی سەرەکی دەکەین بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەروونییان هەیە و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەڕۆژوودەبن:
1. بڕیارردان بۆ بەڕؤژووبوون کاری کەسانی پسپۆڕە؛ بۆ بڕیاردان لەسەر بەڕۆژوو نەبوون، دەبێت پشت بە ڕای پزیشکێکی پسپۆڕی متمانەدار ببەسترێت. هەرچەندە پزیشکی کردەیەکی تەواو ڕەوشتییە و پزیشکان خیانەت لە پیشەکەیان ناکەن و ڕێنمایی هەڵە نادەن ئەگەر هەر دین و باوەڕێکیان هەبێت، بەڵام سەرچاوە ئاینییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە جگە لەوەی پزیشکەکە دەبێت پسپۆڕبێت لە بواررەکەدا، باشترە کە موسوڵمان و پابەندبێت بە ئاینەوە.
2. بڕیارێکی هاوبەشە؛ بڕیاری بەڕۆژووبوون یان نەبوون بە هاوبەشی نەخۆش و پزیشکی پسپۆڕی دەروونی نەخۆشەکە دەدرێت. چەندین هۆکار بەشداری دەکەن لەو بڕیارەدا، وەکو جۆری نەخۆشی، ئاستی ئێستای، جۆری چارەسەر و دەرمان، ڕێژە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی، سود و زیانەکانی ڕۆژوو بۆ نەخۆشییەکەی،... لەبەرئەوە ئەو دوو لایەنە ئاشنان بە دۆخەکە.
3. ئاولە دەموەردان ڕۆژووناشکێنێت؛ هەندێك لە دەرمانەكان دەبنە هۆی دەموشکبوون، زۆر ئاسایییە نەخۆشەکە ئاو لە دەمی وەربدات و پاشان فڕێیبدات.
4. ڕاوێژکردن لە کاتی پێویستدا؛ هەرکات هەستتکرد کە خەریکە نەخۆشییەکەت سەرهەڵدەداتەوە، وەکو بێخەوی یان تێکچوونی خواردن، توڕەیی زۆر، ... پیویستە نەخۆش ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکەکەی بکاتەوە. یاخود کاتێک کە هەستی بە باشی کرد لە ڕەمەزاندا بەبێ راوێژی پزیشک دەرمان نەوەستێنێت، بەڵکو بەردەوام بێت هەتا ڕاوێژ بە پزیشکەکەی دەکاتەوە.
5. خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زۆر؛ باشترە نەخۆشەکان گرنگی بدەن بەو خواردنانەی کە ناهێلن وشکببونەوە، لەبەرئەوەی هەم دەرمانەکان وهەم وەرزەکەش هۆکارن بۆ وشکبوونەو ە، بۆنمونە دەموشکبوون.
6. ژیانێکی ڕۆژانەی تەندروست؛ گرنگیدان بە شێوازی ژیانێکی تەندروستی لەڕووی جۆری خۆراک، خەوتن، وەرزش، ... زۆر گرنگە بۆ نەخۆشانی دەروونی. بەتایبەت خەوتنی بڕی پێویست و لەکاتی پێویستدا، بوونی جوڵە و دوورکەوتنەوە لە سستی، خواردنە تەندروستەکان، ئەمانە هەمووو یارمەتیدەرن بۆ دەرووندروستی و بەپێچەوانەشەوە ئەگەری خراپتربوونی دۆخی دەروونی نەخۆشەکە زیاتر دەبێت.
7. گرنگیدان بە لایەنی ڕووحی؛ نەخۆشانی دەروونی وەکو کەسانی تری ئاسایی دەتوانن بەشداری سەرجەم پەرستش و سروتە ئاینییەکان ببن، لەبەرئەوە بەشداریکردن لە پەرستشەکان وەکو نوێژی بەکۆمەڵ، تەراویح، قورئانخوێندن، ... بە مەبەستی تێکەڵی و هەستکردن بە ئاسودەیی زیاتر یەکێکێکە لە ڕیگەکان بۆ پاراستنی دەرووندروستییان.
8. گرنگیدان بە پەیوەندییە خێزانییەکان؛ بۆنمونە بەیەکەوە نانخواردن، گفتوگۆکردن لە شەوانی ڕەمەزان، بەیەکەوە نوێژکردن، قورئانخوێندن بە کۆمەڵ، کتێبخوێندنەوەی گشتی، ... ئەم ڕێگایانە هەم ئاسودەیی خێزانی زیاتر دەکات هەم زۆر سودبەخشە بۆ دەرووندروستی تاک.
9. ئاشکرای مەکە؛ ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی دەروونییەوە ناتوانن بەڕۆژووببن یان ڕۆژووەکەیان دەشکێنن، باشترە کەس نەزانێت، چونکە لەوانەیە ئامۆژگاری هەڵەت بکەن! بۆنمونە کاتێک دەزانن بەرۆژوونیت، لەانەیە کەسێکی ناشارەزا پێتبڵێت: "بەڕۆژووبە لەوانەیە خوای گەورە بەهۆیەوە شیفات بدات"، ئەمە یەکێکە لە هەڵە دووبارەکان! خوای گەورە بەزەیی بە هەمواندا دێتەوە و بۆ هەمووان وەکو یەکە.
10. ئەو کەسانەی کە ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون؛ بۆنمونە ئەوکەسانی هۆگری مەیخواردنەوەن، باشترە کە لەسەرخۆ دەرمانەکان لەژێر چاودێری پزیشکی دەروونیدا کەمبکەنەوە، نەوەکو بەهۆی لەناکاو وازهێنان توشی نیشانەکانی لێگیرانەوە ببن و زیان بە تەندروستی و دەرووندروستیان بگات.
#ن#نەخۆشی_دەروونی #پزیشکی_دەروونی #دەرووندروستی
بەهار و نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزە لە هەمووان...
دەربرینی خۆشی و چؽژوەرگرتن لە ژیان، هۆکارە بۆ دەرونێکی ئارام و ئاسودە...
هەمیشە دەرووندروستبن..
.#دەرووندروستی
#نەخۆشی_دەروونی
#پزیشکی_دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ
خیانەتی هاوسەری تەنیا ئەوە نییه یەکێک لە دوو هاوسەرەکە، بە دزییەوە بچنە باوەشی کەسێکی دیکە، ئەگەر ژن بەناچاری لەپاڵ پیاوەکەیدا بێت و بە خەیاڵ لە باوەشی پیاوێکی دیکەدا بێت هەر خیانەتە، پێچەوانەکەیشی ڕاستە...
بەداخەوە لە کولتووری ئێمەدا هاوسەرگیری وەک زیندانە و دوو هاوسەر وەکوو دوو زیندانی کە چارەنووسیان پێکەوە گرێ دراوە و مەحکوومن بەوەی تا مردن لەنا زینداندا پێکەوە بمێننەوە.. گرنگ نییه لە یەک تێدەگەن یان نا، گرنگ نییه یەکتریان خۆش دەوێت یان نا!
ژنە گەرووی پڕە لە گریان و ڕوخساری پڕ پڕە لە خەم، لێی دەپرسیت: نێوانت لەگەڵ مێردەکەت چۆنە؟ بە لێوەلەرزەوە دەڵێت: تا لە ماڵ نەبێت دڵم خۆشە، کە دێتەوە دەڵێی دنیالەسەر دڵم بارە! بە واقوڕماوییەوە دەپرسیت: ئەی بۆچی لەگەڵی ماوی؟ بۆچی لێی جیا نابیتەوە؟ دەڵێت: لەبەر خاتری منداڵەکانم!
ئەمە چ جۆرە پەیوەندییەکە؟ منداڵێکی بەدبەخت، لە وەها ژینگەیەکدا گەورە ببێت، دەبێت چ ژیانێکی هەبێت و چ دنیابینییەک!
ئەگەر تۆ بەختەوەر نەبیت، چۆن دەتوانیت منداڵەکانت بەختەوەر بکەیت؟!
ژیان کورتە، نابێت هەموو دەرگاکان لەسەر خۆمان دابخەین... ڕەوا نییه ژیانمان بە دەستی خۆمان بسووتێنین...
ژن و مێردایەتی پەیوەندی هاوڕێیەتییە، نەک پەیوەندیی جەللاد و قوربانی...
لە مەنهەجی خوێندندا لا بە لای ئەم بابەتەدا کە گرنگترین بابەتی ژیانە نەکراوەتەوە، کەچی سەری قوتابیی داماو پڕ دەکرێت لە هاوکێشەی بیرکاری و کارلێکی کیمیایی!
دکتۆر هێمن خورشید
نەخۆشی دەرونی نابێتە هۆی لەدەستدانی توانای ژیری✅✅
یەکێک لەو کێشە و گرفتە گەورانەی کە بۆتە لەکە و عەیبە بەسەر نەخۆشانی دەرونییەوە بریتییە لەوەی خەڵکی پێیانوایە هەرکەس توشی نەخۆشی دەرونی بوو ئەوە مانای وایە توانا ژیرییەکانی لەدەستداوە، وەک ئەوەی خەڵکی تێنەگەیشتوو راستەوخۆ دەڵێن "شێت بووە"! ئەمەش وادەکات خەڵکێکی زۆر کە نەخۆشی دەرونی هەیە شەرمبکات سەردانی پزیشکی دەرونی بکات و چارەسەر وەربگرێت و دەرئەنجامیش دەبێتە هۆی خراپتربوونی تەندروستی کەسەکە.
ئەم بیرکردنەوە هەڵەیە لە کاتێکدایە کە بەشێکی هەرە کەمی نەخۆشە دەرونییەکان کێشەی بیرکردنەوە و تێکچونی ژیریان ھەیە، وە ئەو نەخۆشییانەش بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بە گشتیش بریتین لە نەخۆشی شیزۆفرینیا و مانیا.
هەروەها نەخۆشی بیرکۆڵی کە لەمنداڵییەوە هەیە و نەخۆشی خەڵەفان کە لە پیریدا رودەدات توانای ژیری و عەقلیان نامێنێت.
چەندین نەخۆشی تری وەکو: خەمۆکی، قەلەقی، تۆقین، ترس، رارایی، بێخەوی، نەخۆشییە خۆراکی و سێکسییەکان، دەرونجەستەییەکان، نەخۆشییەکانی پاش فشار، ... توانای عەقڵی و ژیرییان هیچ کێشیەکی نییە!
ئەم نوسینە بۆئەوەیە کەسانی تێنەگەیشتوو تێبگەن چەند هەڵەن کە پێیانوایە کەسێک توشی نەخۆشی دەرونی ببێت
توانای عەقڵی نەماوە!
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ #یانەی_پەروەردەیی #دەرووندروستی #لەپێناوپەروەردەدا
تا ئەتوانیت باباشیەکانت زۆرتر بن لە تۆڵە سەندنەوەچونکە تۆڵەسەندنەوە ھەستێکی شەرەنگێزی زیاترت تیادا دروست دەکات
لێیان ببورن چونکە لێبوردن کانگای خۆشبەختیە
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر !
ئێمە ئەزانین چێژ لە ژیان ببینین؟ چێژ بینینمان بیر ماوە؟
بەشێکی هەرە زۆری ژیانمان بووە بە؛ رەخنە، ناشوکری بە بەشی خودا، نەبونی ئیمکانییەت، ناخێکی پڕ ڕەشبینی، بە کورتی چیتر چێژی ژیانمان نەماوە!
وەلێ ژیان بەو جۆرە نیە کە ئەیبینین، بەدڵنیاییەوە ژیان باکی بەو ژیانە نیە کە ئێمە دەیکەین، ئەوەی کە بە ڕەشبینی ئەژیت هەر بە ڕەشبینیش کۆتایی پێ دێت، وەلێ ئەوەی کە چێژ لە ژیان ئەبینێت براوەیە..
ــــــــــــ
#پەرتوکم
کۆرسی هاوسەرگری چییە؟ بۆ کێیە؟ چەندێک کات دەخایەنێت و چۆن پێشکەش دەکرێت؟
بۆ زانیاریی زیاتر وێنەکان بکەرەوە...
#ئەکادیمیای_هاوسانی
#کۆرسی_هاوسەرگری
(ADHD) و ڕێنمایی بۆ دایباب!
ئەو خێزانانەی کە منداڵێکیان هەیە، نەخۆشی جوڵەزۆری کەمتەرکز (ADHD)ی لەگەڵدایە، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن، هەتا بتوانن زیاتر هاوکاری منداڵەکەیان بن:
1. دورکەوتنەوە لە لێدان و شکاندنەوە؛ نابێت بەهیچ بینوویەک ئەم جۆرە لە منداڵان لێیان بدرێت و بشکێندرێنەوە، هۆکاری جوڵەزۆرییەکەیان بێگوێی نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە تەرکیزیان نییە و ناتوانن جوڵەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەهۆی لێدان و مامەڵەی هەڵەی دایبابەوە توشی گرفتی تری وەکو بێگوێیی و لاساری دەبن.
2. زووبیرخستنەوە؛ بەهۆی کەمی تەرکیزەوە بەردەوام فەرمان و ئەرکەکانیان بیردەچێتەوە، لەبەرئەوە دەبێت زوو زوو بیریان بخرێتەوە. کاتێک کە کارێکیان پێدەسپێردرێت بە جوانی بۆیان ڕونبکرێتەوە و بیریان بخرێتەوە.
3. فەرمان و ئەرکەکان کورتخایەن بن؛ لەبەرئەوەی توانای تەرکیزکردنیان لاواز و کورتە، هەروەها جوڵەیان زۆرە ناتوانن لەسەر ئەرکی درێژ بەردەوام بن. چالاکی کورتخایەن و فەرمانی کورت یارمەتیدەرە بۆ جێبەجێکردنی ئاسان.
4. یارییەکانی تەرکیز؛ پێویستە ئەم منداڵانە ئەو یارییانەیان بۆ دابینبکرێت کە یارمەتی منداڵان دەدەن بۆ زیادبوونی تەرکیزیان، وەکو یارییەکانی دروستکردنی پارچەکان (پەزڵ)، یان یاریی مەتەڵ یان دۆزینەوەی شتەکان!
5. ڕاهێنانی تەرکیز؛ ئەو ڕاهێنانەی کە تەرکیزیان زیاد دەکەن ڕۆژانە بە منداڵان بکرێت، وەکو گوێگرتن لە چرکەکانی سەعات و وتنەوەی ژمارەکانی لەگەڵ هەر چرکەیەک یان ژماردنی ژمارەکان بە پێچەوانەوە و بەرەو دواوە. دایباب دەتوانن چەندین ڕاهێنانی تەرکیز دەستبخەن کاتێک کە لە ئنتەرنێت دەگەڕێن.
6. خۆراک؛ دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە خراپن بۆ تەرکیز و جوڵەزۆردەکەن وەکو ئەو خواردنانەی کە شیرینی و مادەی کافاینیان زۆرە، وەکو خواردنەوە گازییەکان، شیرینی و کێک و نەستەلە دروستکراوەکان. بەپێچەوانەوە ئەو خواردنانە زیادبکرێن کە بۆ تەرکیز و مێشک باشن وەکو شیر، هێلکە، گۆشت، ماسی و چەرەساتەکان بەگشتی.
7. بەکارهێنانی خشتەی ئەستێرەکان؛ لە پۆستەکانی ڕابوردوو باسی ئەم بابەتەمان کردووە.
8. پابەندبوون بە چارەسەرەکان؛ ئەگەر منداڵێک چارەسەری بۆ دانرابێت جا دەروونی بێت یان دەرمان، پێویستە بە بەکارهێنانییەوە پابەند بن لەژێر ڕێنمایی پزیشکی بەرپرسدا.
تێبینی؛ ئەم ڕێماییانە بۆ ئەو منداڵانە بەسودە کە ئەم گرفتەیان هەیە، نەک هەموو منداڵێک کە جوڵەی زۆرە، چونکە جوڵە زۆری و کەمی تەرکیز هۆکاری زۆرە!
#یانەی_پەروەردەیی
#نەخۆشی_دەروونی
#پزیشکی_دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی
دایک و باوکانی بەرێز:
١- ھیچ کات رێگە مەدەن منداڵە خوار دە ساڵەکەت بەتەنھا و دوور لە چاودێری خۆتان سەرقاڵی ئینتەرنێت بێت و پێویستە لە نزیکەوە چاودێری بکەیت و ئەگەر شتێکی نەخوازراو روویدا ، بتوانن بە زوترین کات کۆنترۆڵی بکەن.
٢- ھیچ کات رێگە نەدەن منداڵە خوار شەش ساڵەکەتان بەتەنھا لەگەڵ منداڵی خزمی لەخۆی گەورەتر دوور لە چاودێری ئێوە یاری بکەن، چونکە لەوانەیە توشی گێچەڵی سێکسی ببێت و بەداخەوە زۆر حالەتیش رووی داوەو ھەندێک منداڵ توشی ھێدمەو زەبری دەروونی بوون.
٣- تکایە بەردەوام رێنمایی کچە ھەرزەکارەکانتان بکەن بە ھیچ شێوەیەک وێنەی جەستەی خۆیان بۆ کەسانی تر نەنێرن، بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر کچی ھەرزەکار بەھۆی وێنەوە توشی کێشەی گەورە بوون.
٤-پێداویستی سەرەکی منداڵ ھەستکردن بە ئاسایش و دڵنیایی و خۆشەویستیەو وەک ئۆکسجین وایە بۆ کەسێتی و باری دەروونیان، تکایە بێبەشیان مەکەن.
٥-ئەگەر دەتانەوێت لە ئەم دونیاو لە ئەو دونیا بەختەوەر بن، لە ناپاکی و خیانەتی ھاوسەرگیری دوور بکەونەوە، بەدرێژایی بیست و ھەشت ساڵی کارکردنم لە بواری پسپۆڕیم تەنانەت یەک خێزانم رێکەوت نەکردووە لە ئەوانەی یەکێک لە ھاوسەرەکان خیانەتی کردووە، کە بەختەوەر بوو بێت لە کۆتایی یان بە تەڵاق یان بە کارەسات کۆتایی ھاتووە.
٦-بەڕێزان زۆربەی زۆری ئەو منداڵانەی کە گەورە دەبن و توشی نەخۆشی و گرفتی دەروونی دەبن ،ئەو منداڵانەن کە نازدار بەخێو کراون یان بە دوو جۆری جیاواز پەروەردە کراون یان بێزراوو ترۆکراون، تکایە لێیان دوور بکەونەوە.
٧- تا دەتوانن کاتی پێویست بۆ منداڵ و ھاوسەرەکانتان تەرخان بکەن و گوێیان لێ بگرن با کێشەو گرفتەکان کەڵەکە نەبن و کار لە کار نەترازێت، کورد وتەنی گرێی دەست مەخەنە ددان، چونکە ھەموو کێشە گەورەکان لە کێشەی بچووکەوە دروست بوون.
٨-ھەرچ کات ژن و مێرد پەنایان بۆ جنێو دان بە یەکتری یان لێدان و توندوتیژی برد، ئەوە سەرەتای لێکترازاندنی خێزانەو تکایە رێزی یەکتری بگرن و چارەسەری گرفتەکان بە دیالۆگ وگڤت و گۆو لێکتێگەیشتن بکەن.
٩- تکایە لە کاتی دروستبوونی کێشەو گرفتەکان ھێڕش مەکەنە سەر کەسێتی یەکتری، بەڵکوو ھێڕش بکەنە سەر رەفتارە ھەڵەکان، لەبەر ئەوەی کەسێتی بەرانبەر بە تۆ ناگۆڕدرێت، بەڵام رەفتاری ھەڵەو نادروست دەگۆڕدرێت.
١٠-کاتێک ھاوسەرەکەت توڕەو ھەڵچووە تکایە تۆ بێدەنگ بەو ئەو جێگایەی بۆ بەجێ بھێڵەو دوای ئەوەی ھێور دەبێتەوە ئینجا قسەی لەگەڵ بکەو ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە بدەن، لەبەرئەوەی مرۆڤ کاتێک توڕە دەبێت ئەوا پرۆسە عەقڵیە مەنتیقیەکان لە کاتی توڕەبوون لەکار دەکەون ئینجا ئەگەر ھەردوولا توڕەبن ئەوا رووداوی نەخوازراو روودەدەن و چارەسەرکردنیان زەحمەت دەبێت.
لە خودای گەورە داواکارم ھەموو خێزانەکان بەختەوەر بن و ماڵەکانتان پڕبێت لە ئاشتی و خۆشەویستی .
د.کەریم شەریف قەرەچەتانی
چونکە دەبێت ئێمە جیاوازی بکەین لە نێوان بەخێوکردنی منداڵ و تەنانەت فێرکردنیش نابێتە بەدیلی پەروەردە. کە بە داخەوە لە زۆرینەی خێزانەکانمان تەنیا بەخێوکردن هەیە. بەڵام پڕۆسەی پەروەردە پشگوێخراوەو ئەسڵەن بیری لێناکرێتەوە. زۆر کاتیش خێزانەکانمان لە نێوان فێرکردن و پەروەردەکردنیش جیاوازی ناکەن. کە ئەم دوانەشیان جیاوازن و جگە لە بەخێوکردن و فێرکردن دەبێت دایکان و باوکان هەوڵی پەروەردەیەکی دروست بدەن بۆ منداڵەکانیان بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی تەندروستمان هەبێت و منداڵەکانمان ڕووبەڕووی ئەو جۆرە تاوانانە نەبنەوە.
Читать полностью…جەژنتان پیرۆز بیتن خۆشەویستانی ئێمە
هەموو ڕۆژێکتان هەر خۆشی و شادی
بێت
خودای گەورە هەموو ساتێکتان بکات
بە جەژن و خۆشی.
گەردنتان خۆش و ئازاد بێت و
گەردەنمان ئازاد بکەن.
هیوای دەروونێکی ئارام و تەندروست بۆ گشت لایەک ئەخوازم ساخ و سلامەتبن.😍😍💐✋🤗🤲
بۆیە ئەو لدان و توندو تیژییەی تۆ بەکاریدەهێنی بەرامبەر منداڵەکەت ئەوە نازانی منداڵەکەت چۆن کاردانەوە دەکات و دەروونی چۆن ئازاری دەبیت.
-یەکێک لە کارە گرنگەکان بەرامبەر منداڵ دەبێت فێری بکەی مانای خێزان چیە و پیشانی بدەی بە کردار بۆ نمونە کۆبونەوە لەسەر خوانی نانی بەیانی یان نیوەڕۆ تەنانەت ئەگەر ڕۆژانە یەکجاریش بێت زۆر گرنگە.
-سەبارەت بە هەرزەکار:کەتەمەنێکی هەستیار و قورسە من بەکورتی هەندێک خاڵ باس دەکەم پێویستە بیزانن:
١-دەبێت پێش ئەوەی منداڵەکەت بچێتە ناو تەمەنی هەرزەکاری ئامەدەکاریەکی باشی پێش وەختەی بۆ بکریت چ لەڕیگای دایک و باوک یان قوتابخانە بێت .بەڕاستی لە وڵاتی پێشکەوتووەکان جگە پرۆگرامی خویندن کە ئامەدەکاریەکی باشی تیدایە بۆ هەرزەکار ،ئەوە هەندێک سایت هەیە کە لەلایەن حکومەت و ڕیکخراوەکان دانراوە بەشێوەیەکی زانستی باسی هەرزەکار و پەروەردە و پێداویستی هەرزەکار دەکات وەک خواردنی تەندروست و چالاکی و گۆڕانەکانی بەسەر جەستەیان دێت.
٢-ببە بەهاوڕیی منداڵەکەت لەو تەمەنە هەستیارە .کات دیاری بکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵی و پیاسە بکە ڵەگەڵی وگوێی بۆ بگرە هاوڕێکانی بناسە تەنانەت هاتوو چۆی خێزانی هاوڕێکانی بکە.
٣-ئەگەر کارێکی هەڵەت لێ بەدی کرد خۆت بگرە لە هەلچوون و توندو تیژی ئینجا پاش ماوەیەکی کورت لەگەلی دابنیشە و گفتۆگۆی تەواوی لەگەل بکە و وەک کەسێکی گەورە لایەنی خراپی ئەوکارە هەڵەی تێبگەینە.هەرگیز نەکەی گلەیی لێبکەی و بیشکێنییەوە و یان وشەی ناشرینی بەرامبەر بەکاربهینی
٤-زۆرزۆر زەرورە باوکان و دایکان باوشی سۆز بۆ منداڵەکانیان زیاتر و زیاتر بکەن تەنانەت ڕۆژانە وشەی خۆشم دەوێی-سەربەرزم پێت...هتد بەکاربهێنن لەبەرامبەر منداڵەکان.
ئەوەی باسم کردن زۆر بەکورتی کۆمەڵە خالێکی گرنگ بوون لەو خولە ئینجا هەر یەک لەو خاڵانەی باسم کردن لە هۆکار و چارەسەر و کاری تری لەسەر باسکراون کە سودێکی زۆری هەبوو .
ئەو خولانە زنجیرەی تەواوکاری هەیە بەهیوای ئەوەی بتوانم لەهەمووی بەشدار بم.
ئەوان بۆ ئەوەی تا سەد ساڵی تر لە ئاشتیدا پێکەوە بژین و دڵیان لەیەکتر نەشکێت، ناوی خۆیان لەسەر پارچە پسکیتی بچوک بچوک دەنوسی و دەیاندا بە کۆترەکان، نەک هەر نەژیان بەڵکو شەڕی ژیان نەیهێشت پێکەوە لە خەونێکی قوڵیشدابێت ژیان بەو هەموو برین و ئازارەیانەوە درێژە پێ بدەن .ماڵێک بۆ کیسەڵەکان ڕۆمانێکی پڕ ئازار و پڕ نیگەرانی، بەڵام نیگەرانیەکی دڵبەر، ئازارێک کە دەتبڕێت و برینت تێدا جێدەهێڵێت، برینێک کە لەگۆشەی دڵی هەر یەکێکماندا هەیە و بەردەوام لێی ڕادەکەین.. لێتان ناشارمەوە، من چەند ڕۆژێکە لە دارستانێکی دوووووور لەگەڵ تارمایی و مرۆڤی ڕووخسار داپۆشراو و زەڕافە و کیسەڵ و ئەسپ و ماسی سووری بچکۆلە و گوڵ و پەپوولە و هەزارویەک باڵندەی دەنگ خۆشدا دەژیم و دوورم لە دەنگی ناڵینی ئەم هەسارە پڕ مەینەتە. نوسەر ئەوەندە جوان وێنەت دەداتێ کە دەمخواست زیاتر لەوێبام، عەشق لە هیچ جێیەکی ناو هەسارەی ئەم ماڵەدا کۆتایی نایەت. "مەگروون" بۆ دۆزینەوەی قاچە بڕاوەکەی دایکی دەچێت لەناو تاریکیەکی قوڵ و بێ بندا دوای هەنگاوی ٤٥٦۹ پێیەکانی دەترازێنە ناو بۆشاییەکی قوڵ و ........ئەوەی دەیدۆزێتەوە بڕوا پێ نەکراوە! سەرما و ترسی ناو دارستانەکە دوای خوێندنەوەی کتێبەکەش هێشتا لە جەستەمدا ماوە، بەڵام گەرمیەک کە دەهێڵێت بمێنیتەوە و زیاتر و دوورتر بڕۆی ، ئەو ئەوینە جوانەی ئەوان بوو کە بە سیەکانی یەکتر هەناسەیان دەدا و بە چاوی یەکتر دەیانبینی و بۆ یەکتر دەمردن، بەڵام بەبێ یەکدی چاوەکانیان داخست و بۆ هەمیشە نە مەگروون و کلیلی ژەنگاوی ژوورەبێ پەنجەرە پڕ لە برین و خوێنەکەی نزیک کارگەی چیمەنتۆی سیاچاڵی گەڕاندەوە بۆ نەخۆشخانە و نە منیش کیسەڵەکانم لەگەڵ خۆم هێنایەوە ، ئەو کیسەڵە پشت ڕەنگینانەی کە بە درێژایی ڕۆشتنم بەناو کتێبەکەدا دەمویست بیانهێنمەوەو لای خۆم ماڵیان بکەم...
جەنابی نووسەر
"شوان تۆفیق" سوپاس بۆ ئەم شاکارە جوانەت.
"مەستوورەی سلێمانی"
ئەگەر تۆ تەنها (پێنج)هەزارت پێبێ، وە برسیت بێ، یەکەم شت بیر لەوە ئەکەیتەوە کە نانێک بخۆیت؟ یان بیرلەوە دەکەیتەوە کە درعێک بۆ مۆبایلەکەت بکڕیت؟ بە دڵنیاییەوە (خواردن)سەرەتاییترین پێداویستی مرۆڤە. ئەو کاتەی برسی بوویت، خەیاڵت لای هیچی تر نییە، جگە لە تێربوون.
جا لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی خوداوەند لە ڕۆژوودا، یەکەم پێداویستیەکانی مرۆڤمان لێ دەگرێتەوە؟ چونکە دەیەوێ ئێمە فێری ئەوە بین لە ڕەمەزاندا خۆمان کۆنترۆڵ بکەین. تەنانەت بەرامبەر (حەڵاڵ)یش. بۆ ئەوەی دوای ڕەمەزان خۆمان کۆنترۆڵ بکەین بەرامبەر خووە حەرامەکان.
هەرچەندە ڕۆژوو تەنها خۆ گرتنەوە نییە لە خواردن، بەڵام لەم بەشەدا خودا دەیهەوێت ئەو پەیامە بدات بە مرۆڤ کە ئەگەر توانیت خۆت کۆنترۆڵ بکەیت بەسەر خواردندا، کەواتە دەتوانیت بەسەر هەموو شتێکی تر دا زاڵ بیت.
ئەی مرۆڤ، تۆ هێندە بەهێز بوویت کە توانیت لە ڕەمەزاندا واز لە یەکەم پێداویستی خۆت بهێنیت کە خواردن بوو، کەواتە باوەڕت بە خۆت هەبێت، تۆ دەتوانیت واز لە هەموو ئەو کەسانە و ئەو شتانە بهێنیت کە پێت وایە ئالوودەیان بوویت.،
تۆ کە وازت لە سەرەتایترین پێداویستی خۆت هێنا، بە دلنیاییەوە دەتوانی واز لەو کوڕە/کچە/هاوڕێیە/ئیشە/ بهێنیت کە خەریکە ژیانت تێک دەدات. تەنها پێویستە لە کۆرسی یەک مانگەی ڕەمەزاندا وانەی (خۆکۆنترۆڵکردن) فێربووبیت و دەرەجەی باشت هێنابێت.
هەست ئەکەم خودا دەیەوێت پێمان بڵێ:- تەنها بوونی شتێک، هۆکار نییە بۆ ئەنجامدانی. واتە تەنها لەبەر ئەوەی قۆزیت، دەوڵەمەندیت، جوانیت، ماڵەوە سەربەستیان کردوویت، بەناوبانگیت و وازت لێ ناهێنن، مانای ئەوە نییە هۆکارت هەیە بۆ ئەوەی خراپ بیت. وەک چۆن لە ڕەمەزاندا نان هەبوو، ئاو هەبوو، میوە هەبوو، بەڵام خۆت کۆنترۆڵکرد! تەنها بوونی ئەمانە هۆکار نەبوو بۆ ئەوەی خۆت پێ کۆنترۆڵ نەکرێت. ئەسڵەن تاقی کردنەوەکە بۆ ئەوانە قورسترە کە هەیانە! نەک ئەوانەی کە نییانە. وەک چۆن بەڕۆژوبوون بۆ کەسێک قورسترە کە نانی هەیە، وەک لە کەسێک کە نانی نییە.
————-
ڕەمەزان لە ئەهلی زەنگین و هەموولایەک پیرۆز بێت. ئەم مانگە هەوڵ دەدەم پشت بەخوا بە پلانێکی جیاواز لەگەڵتان بم😍 تۆش هەوڵ بدە ئەم مانگە ئەو #خۆکۆنترۆڵکردن ە تاقی بکەیتەوە و بەڕۆژوو بە. تەنها ڕۆژووی جەستەیی نا، ڕۆژووی دڵ و ڕۆح و حەزەکانمان.
تا ئێستا نەمبینیوە ژنێک خۆی بەراورد بکات بە ژنێکی تر کە لە خۆی باشترە، ئیللا خولیای بۆ ژیان لەدەستداوە، چرکە و ساتی ڕۆژەکانی تێکداوە و خۆش ژیانکردنی لێ زەوت بووە، جا چ لە ژیانی هاوسەرگیریدا بێت یاخود تەنانەت لە ماڵی خێزانەکەیدا.
بەراوردکردن هەموو بەخششێک کە خودا پێبەخشیویت لەناودەبات، هەروەها دەرگایەکی خراپەیە کە ئیرەیی و ڕق و ناڕازیبوونی لێوە دەچێتە ژوورەوە.
کورت و پوخت: ئەوەی بە بەرواردکردنەوە سەرقاڵە، لە ئارامی بێ بەشە.
نەریتە جوانەکان زیندووبکەنەوە...
لە راستیدا بە چەندین هۆکاری جۆراوجۆر و لەسەروو هەمووشیانەوە، هەستی خۆبەکەمزانی تاکی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی بە گشتی و کوردی بە تایبەتی، وایکردووە کە زۆرێک لە نەریتە جوان و پڕبەهاکانی کۆمەڵگە کاڵببنەوە و نەمێنن! یەکێک لەو نەریتانە بریتییە لە شەوی بەرات!
بەرات بە واتای دەربرینی خۆشی و بەخشینەوەی شیرینی و دیاری بەسەر منداڵاندا، یەکێکە لە نەریتە هەرە جوانەکانی کۆمەڵگەی کوردی... بەداخەوە کە لە ئێستادا زۆر کاڵبۆتەوە. لەکاتێکدا کە بەشێک لە تاکەکانی کۆمەڵگە هاتوون نەریتی کۆمەڵگەیەکی ئەوروپی هاوشێوەیان هێناوە (هەڵەوین)، بە شێوەیەکی بە بەرنامە خەڵکی بۆ هاندەدەن.
ئەم دوو بۆنە (بەرات و هەڵەوین)، هەردووکیان یەک شتن بەڵام کاریگەرییە کلتورییەکە بابەتەکەی گۆریوە! ئەوەی خۆمان بەبێ ترس و تۆقاندن خۆشی دەخاتە ناودڵەوە، هەڵەوین خۆشی دەخاتە ناو دڵەوە بە ترس و تۆقاندنەوە! ئەگەر سەرنجبدەین ئەوەی کوردەوارییەکە جوانتر و باشترە.
سەرەرای هاندان و ئاراستەی ئایدۆلۆژی گروپێکی دیاریکراو بۆ نەهێشتنی جوانییەکان، هەڵەیەکی گەورەیە کە کەسانێک بەناوی ئاینەوە ئەم نەریتە جوانە کاڵکرایەوە، بەناوی بیدعەوە خەڵکیان دورخستەوە، ئێستا خەڵکی رووی کردۆتە هەلەوین کە نە لەگەل نەریت نە لەگەل دینی گەلی کورد ناگونجێت... واتە هەموو خەریکن ئەم نەریتە لەناوبەرن...
پرۆژەی داهاتوومان زیندوکردنەوەی نەریتە جوان و بەسودەکانە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کوردی...
#لەپێناوپەروەردەدا #دەرووندروستی_منداڵ #یانەی_پەروەردەیی #دەرووندروستی #پزیشکی_دەروونی #نەخۆشی_دەروونی
تا كهی به نیازیت درێژه بهم سهرگهردانییه بدهیت؟ خهریكی چیت؟ ڕوخساری خۆتت بینیوه؟ له پرچ و ڕدێنت ورد بوویتهتهوه؟ لافاوی ئهم گاڵتهجاڕییهی
دنیای نوێ كه گوایه تۆ ڕقت لێیهتی و له دژیت، وا تۆیشی ڕاپێچ كردووه و كهچی هێشتا وا دهزانیت له ههمبهریدا وهستاویت؟!
بیرته ساڵانێكی درێژ به خهیاڵی كتێبهوه دهخهوتیت و بهیانیانیش یهكهم شتێك دهتكردهوه و سهیرت دهكرد پهڕهكانی كتێبێك بوو؟ به دیار چییهوه دانیشتووی؟! وا دهزانیت ئهو نووسینانهی دهینووسیت، ئهو ڕایانهی دهریاندهبڕیت، ئهو گشت قسانهی دهیانكهیت دهگهنه جێ؟! خهیاڵت خۆش هاوڕێ خهیاڵ، بنوو به دیار وههمێكهوه كه ژیانت ورده ورده ههڵدهلووشێت...
خۆشت دهوێم؟ به گوێم دهكهیت؟ متمانهت پێمه ڕاستگۆ بم؟ دڵسۆزت بم؟
ههر ئهم ساته لێره بڕۆ و بگهڕێوه بۆ لای ماڵی كتێب، بۆ گهڕهكی شادییهكانی شهوانه، بۆ نۆشینی شیلهی ههنگوینی نیوهشهو، واز لهم بازاڕه بهێنه دهخیلت بم...
لهم بازاڕهدا ههموو شت دهخرێته ڕوو، زێڕ و زێراب، گهوههر و گ... به یهكهوه دانراون، تا كهسێك دهست بۆ زێڕ دهبات ده كهس ڕوو له زێراب دهكهن.. تا گهوههرێك سهودا دهكرێت، ههزاران گ.. دهفرۆشرێن!
تۆ بهنیازی بهناو چڵكاودا ڕهت بیت و هێشتا بۆنی گوڵت لێ بێت؟ چهند ساڵه هاوار دهكهیت و جگه له خۆت كهس نایبیستێت؟ تۆ به خهیاڵی خاوتهوه وا بهتهمای كهڕ بانگ بكهیت؟ مردوو زیندوو بكهیتهوه؟
تۆ دهزانیت ڕۆژی چهند چركهی تهمهنت به خهیاڵی سهوزبوونهوهی بهیارهوه بهسهر دهبهی؟ به دیار چییهوه دانیشتووی؟ خۆری تهمهنت ئاوا بوو هێشتا كهسێك دڵۆپێ ڕۆندكی چاوتی نهبینیوه، هێشتا كهسێك گوێی له گریانت نهبووه... ئهم بازاڕه بازاڕی گوێگرتن نییه، گوێ ههر نییه، تا ئێستا گوێیهكت دیوه؟ لێره تهنیا زمان ههیه... زمان و بهس.. قسه ههیه و خۆنوواندن، خۆبهفهیلهسووف پیشاندن، بهزۆر بڕوای خۆ سهپاندن...
بهگوێم دهكهیت؟ بڕۆرهوه بۆ كونجی تهنیاییهكهت، بۆ ئهو كاتانهی هاودهمت كتێبێك بوو و یهك دنیا ئاواتی گهوره، ئهو دهمانهی لهبهر ڕۆشنایی مانگهوشهو ڕادهكشایت و به خهیاڵ دنیات دهگۆڕی.. كۆشكی ستهمت دهڕووخاند، خهندهت به دیاری دهبرد و دهتخسته سهرلێوی سهدان مێردمنداڵی پێڵاودڕاو...
ئهو شهوانهی تا شهكهتی دهستی له بینت گیر دهكرد، سهرت لهسهر كتێبهكه ههڵنهدهگرت، تا سوپای خهو بهخشكهیی چاوهكانی دادهگرتی و له دهریای خهوێكی قووڵدا بزر دهبووی!
داخه ئهم دهركهی فیتنهیه، ئهم زاری سهرلێشێوانه، ئهم لانهی سهرگهردانییه... بهتهمای چیت پێ ببهخشێ جگه له خهم؟ بهنیازی چ دیكهت ببا كه تا ئێستا نهیبردووه؟!
بڕۆ و ماڵئاوایی مهكه، بڕۆ و ئاوڕ مهدهرهوه...