renmae | Unsorted

Telegram-канал renmae - دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

1149

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ Muhammad jabar

Subscribe to a channel

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

نە (خان)ێک ، لێرەوە هات و نە (گەورەیەک) لێرەوە تێپەڕی ..!!
....................
پیاوێکی هەژار هەبوو ، هەموو خۆزگەی ئەوەبوو وەک خانەدانێک بژی ، بەڵام هەمیشە (هەشتەکەی) بۆ گرەوی (نۆ) بوو ، ڕۆژێک هاتە شار و لە کاتی گەڕانەوەیدا کاڵەکێکی بۆ خواردن کڕی .
کاتێک چووە دەرەوەی شار ، لەبن دارێک دانیشت ، دەستی بە کالەک خواردن کرد ، سەرەتا بەس ناوەکەی هەڵکۆڵی و لە خەیاڵی خۆیدا گوتی (دەستکاری توێکڵ و ناوکەکەی ناکەم) بۆ ئەوەی هەر کەسێک لێرەوە تێپەڕی بزانێت ، خانێک کالەکی خواردووە و توێکڵ و ناوکەکەی دەستکاری نەکردووە ، کاتێک ویستی بروات ، خەفەت دایگرت ، بۆ توێکڵەکەی پێی حەیف بوو جێی بهێڵێت ، ئاخر ئەو هێشتا تێر نەببوو ، گەڕایەوە توێکڵەکەشی کڕاندەوە ، گوتی قیروسیا هەر ناوکەکەی لێرە جێ دەهێڵم ، تا ئەگەر ڕێبوارێک لێرەوە تێپەڕی بزانێت کە خانێک لێرە کالەکی خواردووە و توێکڵەکەشی داوە بە خزمەتکارەکەی . پاشان کە هەستا ملی رێ بگرێت ، هێشتا وەقرە و تەسکینی نەهات ، گەڕایەوە ، بەهەردوو دەست مشتی کرد بە ناوکی کاڵەکەدا و تێری لێخوارد و گوتی (ئۆخەی ئیسراحەتم کرد ، ئێستا وەکو ئەوە وایە نە خانێک هاتبێت و نەخانێک ڕۆشتبێت و نە خانێک کاڵەکی خواردبێت)
...................................................
(تا کنی مر غیر را حبر و سنی
خویش را بدخو و خالی می‌کنی)

هەتا بتەوێت وەک ئەوانی تر بژیت و لاسایی خانێک بکەیتەوە ، خۆت بێڕەوشت دەکەیت ، سزای خۆت دەدەیت ، ئەو هەموو توێکڵ و ناوکە بەجێ ماوە بۆ ؟

لە دونیادا کەسانێکی زۆر هەن بۆ ئارایشتی ڕوخسار و جلی گرانبەها و پێگەی بەرز و ژیانی وەک خانێک ، ورگ و مێشکی خۆیان بە بەتاڵی دەهێڵنەوە ، ئەوان بۆ فریوی چاوی خەڵک ، خۆیان تووشی ئازار و چەرمە سەرێیەکی زۆر دەکەن.

خەونی بە (خان) بە (ئاغا) بە (ڕاهێنەر) بە (قسەکەر) بە (بەناوبانگ) بە دەسەڵاتدار و ڕۆشنبیر بوون لە مێشکتاندا دەرکەن ، هێشتا توێکڵ و ناوکێکی زۆرمان لە ماڵەکانی خۆمان بەجێهێشتووە

ئەوەی لە شوێنێکی بەرزەوە بەو پەڕی متمانە و لە خۆ ڕازیبوونەوە ئامۆژگاری خەڵک دەکات ، لە ڕاستیدا خۆی پێویستی بە ئامۆژگارییە ، پێڵاوە بن بەرزەکانت فڕێ بدە ، باڵا بەرزێک با لێرەوە تێنەپەڕی بێت ، چ عەیبێکی هەیە ، زۆرێک لە بالا کوڵەکان شیرینترن لە کاڵەک و توێکڵ.

چەمک و کۆنسێپتە قەبەکانت فڕێدە قات و بۆینباخ و ئیگۆ و فوو تێبوونەکانت کەمێک شل بکەرەوە ، با ڕۆشنبیرێک لێرەوە تێنەپەڕیبێت ، چ نەنگییەکی هەیە ؟ مەگەر سمۆرەیەک کوێی تەواو کردووە ، ساڵانە هەزاران تۆ و دەڕوێنێت ؟
تەشەبوس و چەمینەوەکانت فڕێ دە ، با خەونی پلە و پۆست و خانێک لێرەوە تێنەپەڕیبێت ! مەگەر هەرچی ئەهرام و بینا بەرز و جادەکان هەیە لەسەر دەستی کرێکار دروستنەکراوە
....................................
من (ناسر) و تۆ (داود) ، ئەم مامەڵەیە هەر نابێت ،ئەم هەموو خانە ، ئەم هەموو گەورەییە هەر ناوێت لە مەملەکەتێکدا ، لە دەرونێکدا پێکەوە بن ، دەرونێک کە هێشتا تێری لە توێکڵ و ناوک نەخواردبێ ، چ ئیحتیاجێکی بە (خان) بوون و بە ناوبانگ بوون هەیە.

کورد ئێژێت (بەکابرایان ووت ، ژنەکەت زۆر دەگەڕێت ، وتی قەینا بەس نییە شەو لەماڵی خۆما ئەخەوێت)

خەیاڵی مرۆڤ زۆر ئەگەڕێت ، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە دیار ئۆخەیەکی بچووکەوە بیخەوێنیت ، باوەش بە توێکڵ و ناوکی فڕێدراودا بکەن ، دەروونی مرۆڤ ئۆخەی بکات بکات ، باشترە لەوەی خەیاڵگەڕی خان بکات.

منداڵەکەت ، هاوسەرەکەت ، کارە بچوکەکەت ، هەرمێی کەوتووی ژێر درەختێک ، تێرکردنی پشیلەیەک ، شکاندنی تینووێتی سەگێک ، ئێواران ڕۆشتنەوەی ماڵ و جەم بوونی بەردەم سۆپا و قاپە شێلمێکی هەڵم لێهەڵساو ، سەر کردنە سەر ڕانی دایکت ، پێنج هەزار بە دزییەوە دەیکەیتە گیرفانی باوکت ، سەد خەیاڵی ناسر شا و داود خان دەهێنێت.

حەمدی گوتەنی :-
(سەدەف وەک شاخی مەرجان ، پڕ لە گوهەر بێ،هەر دەم و لێوە
بەهای ئەم توحفەیی دەریایی حوسنە چۆن بە جان نەبڕم)

پیاو و ژن کە چل ساڵی تەمەنی تێپەڕاند ، هەر پانزەی تر دەژی ، ئەویش بە شەکرە و ئینزیلاق و سەوەفان و زەخت و قەستەرە و مردنی ئازیزانی ، حەیفە بهێلیت خانێک لێرەوە ، لە خەیاڵتەوە تێپەڕێت و ، هەزارەها ئۆخەیی و ناوک و توێکڵ جێبێڵیت

نوقتە سەری دێڕ ....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مرۆڤ چۆن دەستی دەچێتە خۆی ،
خۆکو*ژی ، لە نیوان (مانا و بێ مانایی)دا
.........................................
١- ژمارەی ئەو مرۆڤانەی کە لەژێر بەنج و بێهۆشکردنا هەڵناستنەوە هیچی کەمتر نییە لەوانەی بە پەت و دەرمان خۆیان دەکو*ژن ، لەبەر یەک هۆکاری سادە ئەویش ئەوەیە ، کە پێوەرەکان خەڵک بۆت دیاری دەکەن نەک دەروونی خۆت ، ئەوان پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی (لوتی بەرازییە) یاڵا بۆ ژێر چەقۆ و بەنج ، دواتر پێت دەڵێن ئەمڕۆ مۆدی پێڵو بڕین و چەناگە تیژ کردن و ددانی کەروێشکی و زەرع و گەدەبڕینە ، یاڵا بۆ ژێر بەنج ، ئەوانەی لەژێر بەنجدا هەڵناستنەوە ، هەمان ئەو مرۆڤانەن کە لەژێر باری سەختی ژیاندا هەڵناستنەوە.
پرسیارەکە ئەوە نییە کە خەڵک چۆن دەستی دەچێتە خۆی و خۆکو*ژی دەکات؟ ، پرسیارەکە ئەوەیە کە هەمووان چیان لەیەکتری دەوێت ؟
...........................................
٢-خراپترین ئارگۆمێنتێک کە لە سالانی ڕابردوو تەرویج و برەوی پێدەدرێت ئەوەیە (کە مرۆڤ لاشە و جەستە و ڕۆحی هی خۆیەتی چی لێدەکات کەس بۆی نییە تەداخولی تێدا بکات) پێم وایە ئەم بابەتە لەسەد شوێنەوە ئەکەوێتەوە بەر ئارگۆمێنتی دژەکەی و بە دەیان بەڵگەی زانستی و لۆژیکی دەپوچێتەوە (کە ڕەنگە لێرەدا دەرفەت نەبێت بە وردی باسی هەمووی بکەین) :- بەڵام سادەترینیان

*(پێکەوە ئازار بچێژین باشترە لەوەی پێکەوە شادی بگێڕین- suffering together more important than celebrating together) لەم لۆژیکەوە بۆمان دەردەکەوێت شادی بڕێکی زۆری تاکە کەسییە ، کەچی ئێمە لە شادییەکاندا زیاتر بە دەوری یەکەوەین وەک لە کاتی کەوتن و شکست و دڵتەنگیەکانمان ،
دورین لەیەکتری تا ئەو کاتەی هەواڵەکە دەبیستین و دەکەوینە بەردەم ڕاچلەکاندنێکی گشتی و ترسی ئەوەمان لێدەنیشێت ، ئای لەوە! ئەو کەسەی کە ئەوەی بەسەر هات ، خۆ ئەوە ئێمەین ، ئەزانی ژیانی منیش هەمان شتە ؟ یان خەریکە بەهەمان ڕێگادا دەڕۆم ؟
بەو مانایەی شادی کەسێک بە ئەندازەی ناشادیی بوونی کاریگەری لەسەر هەمووان دروست ناکات ، کاتێک کەسێک هاوسەرگیری دەکات یان سەر دەکەوێت بڕێک خەڵکی تریش دڵخۆش دەکات ، بەڵام کاتێک شکست دەهێنێت یان کارەساتێکی گەورەی بەسەر دێت ، زۆرینەی خەڵکی غەمبار دەکات بە تایبەت لە ڕوداوە (کوتوپڕ و چاوەڕواننەکراوەکاندا) ، ئالێرەوەیە کە دەگوترێت ئازاری ئەوانی تر دەبێتە ئازار بۆ کەسەکانی چوار دەوری.
.................................
٣-گەڕانی مرۆڤ لە دەروەی خۆیدا چیرۆکێکە هەموو ئاین و فەلسەفەکان تاڕادەیەک مانا و بێ ماناییان پێداوە ، مانادارە کە مرۆڤ کەینونە و کنە و پشکنین بۆ جیهان و ئەوانی تر دەکات ، بێ مانایە کە لە کۆتایی چیرۆک و گەشتەکەدا دەبێت بگەرێیتەوە بۆ ناو خۆت بۆ ئەوەی مانایەک بدۆزیتەوە .

(فرۆید) پێی وایە ژیان چیرۆکێکە پڕە لە چێژ ، لە کاتێکدا لای (ئەدلەر)، پێی وایە ژیان گەڕانە بەدوای مانادا ، (نیتچە) پێمان دەڵێت بریتییە لە ئازار چەشن ، مەسیحیەت و ئیسلام و بودایزم پێمان دەڵێن ژیان برتییە لە (کەمکردنەوەی بارگرانیی لەسەر یەکتر).
ئەوەی کە لەکۆتایدا هەمووان لەسەری کۆکن ، ئەگەر چی مرۆڤ لەیەکەم وێستگە، کە بەبێ ویستی خۆی ، خۆی و جانتاکەی دایدەبەزێنن بۆ گەشتکردن بە ژیاندا (ئەکەوێت ، بە دوای پەپولەیا ڕائەکات ، هاوسەرگیری دەکات ، منداڵی دەبێت ، پارەدار دەبێت ، قەردار دەبێت ، گەشت دەکات ) لە کۆتایدا چیرۆکەکەدا بەدوای مانادا دەگەڕێت ، مانایەک کە وەڵامەکانی درەنگ کەوتووە دەستی بکەوێت، من کێم ؟ بۆ لێرەم ؟ چیم لەوانی تر کەمترە ؟ ژیان بۆ وایە ؟ تازە قەرەبووشی بۆ ناکرێتەوە ، قیتار دوکەڵکێشی چووە بە ئاسماندا و سافیرەی مەرگی قیتار یەک لە دوای یەک بە دەنگی بەرز هاوار ئەکات توت تووووت ، تووووت ، وا بەڕێ ئەکەوین سەرکەون ، مرۆڤ زیاتر دەکەوێتە بۆشایی و داڵغەوە تا ئەو کاتەی بەجێ دەمێنێت ، بۆ تۆڵەکردنەوە لەم تەرزە لەژیان و کاپتن و ئەوانی چوار دەوری خۆکوژی دەکات ، بەڵام هیچ کات مرۆڤ بیری ئەوەی نەکردەوە کە لەناو خۆیدا بۆ ژیان و مانا بگەڕێت.
.............................................
٤-لە کتێبی (مرۆڤ و گەڕان بەدوای مانادا) ڤیکتۆر فرانکل دەڵێت (ئازاری هاوبەش ئەشێ مرۆڤەکان لەدەوری یەک کۆبکاتەوە) بەڵام ڕەنگە شادی هاوبەش نەتوانێت یان کەمتر ئەمە بکات.

هەر بژی پاڵەوان ؟
.....................................
عەزیز نەسین لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا بەناوی (بە من چی)
دەڵێت :-

نزیکەی بیست ساڵ بوو خالە گیان مەلەی نەکردبوو، تازە لە نەخۆشخانە دەرچوو بوو ، ڕۆژێک بۆ هەوا گۆڕکێ ، چوو بۆ ڕۆخی دەریاکە ، ئا لەو کاتەدا (مندالێک خەریک بوو لە قەراغی ئاوەکە دەخنکا) هاواری ئەکرد فریام کەون.

خالە گیان هاواری لە بەلەمەوانە کە کرد ووتی ئەو گەنجە خەریکە ئەخنکێ!
بەلەمەوانەکە بە خوێن ساردیەکەوە گوتی (جا بە من چی ) نابینیت خەریکی ماسی گرتنم.

خاڵە گیان ڕووی کردە کۆمەڵێک گەنج یاریان ئەکرد ، گوتی ئەو منداڵە خەریکە ئەخنکێ ! گەنجەکان گوتیان لێی گەڕێ بەئێمە چی لەوانەیە خۆی حەز بکات بخنکێ.

خاڵەگیان هاواری ئەکرد بە هەرچوار لادا بیکەن بەراهی خوا ئەو مندالە وا دەخنکێ ، کەسێک نییە بگاتە فریای؟ خەڵک وتیان پیرە پیاو بەس هاوار بکە ئەوەندە لە خەمیدایت خۆت بۆ نارۆی ڕزگاری بکەیت!

خالە گیان بە ناچاری جلەکانی داکەند و خۆی بە ئاوەکەدا دا

بەلەمەوانەکە وازی لە ماسی گرتن هێناو گووتی :-
(لەگەڵ ئەوەی کە پیریشە لەش و لارێکی جوانی هەیە)
گەنجەکان وازیان لەیاری هێنا و گووتیان:-
(هەر بەشێوازی جل داکەندنەکەیدا دیارە بەگەنجی پاڵەوان بووە)
ساردەمەنی فرۆشەکە گووتی:-
(بەخوا برا موهیمە لەو تەمەنەیا ئاوا بەدەست و برد بیت)
کۆمەڵێک خەڵکی تر گووتیان :-
(راستە پاڵەوانە بەس بەخوا شۆرتەکەی ناشیرینە ، ئاخر بڵێ پیری ئاخر شەڕ ئەو شۆرتە ڕەنگاو ڕەنگە هی تەمەنی تۆیە ؟)
........
خالە گوێی بە قسەی خەڵکی کەنار دەریاکە نەدا و بەناچاری خۆی بە ئاوەکەدا دا ، کەوتە پەلەقاژە تا نزیکتر دەبووەیەوە ، فیکە و هاواری خەڵکەکە لەقەراغی ئاوەکە زیاتر دەبوو تێکڕا هاواریان ئەکرد

(بڕۆ هەی نێرەکەر ، ئەڵێی ماسییت مەلە ئەکەیت)
(بڕۆ ئەوەنەت نەماوە ، خۆتۆ تازە خۆت کرد بەفیلمی ئەو عالەمە نەگەڕێیتەوە)
(بڕۆ وا گەیشتیت ، دەرپێ ڕەنگاو ڕەنگ)
(خۆت بە خنکاندن دا ، بە قسەی ئێمەت نەکرد ، تازە بڕۆ با هەردووکتان پێکەوە بمرن)

خالە وەختێک نزیکی گەنجەکە بوویەوە ، گەنجەکە لە ئاوەکە دەستی کرد بە مەلە کردن و (جڕتێکی جوانی بۆ خاڵەگیان کێشا) تێکڕای خەڵکەکە دەستیان کرد بەپێکەنین.

وەختێک خالە گیان بەو وەزعەوە لە ئاوەکە هاتە دەرەوە ، بینی خەڵکەکە جل و سەعاتەکەشیان دزی بوو ، خاڵم کە لە سەرما هەڵئەڵەرزی بەپەلە بە سەیارەی فریاکەوتن گەیاندیانە نەخۆشخانە و لە هۆش خۆی چوو.

خاڵە گیان پێشتر هەمیشە ئامۆژگاری ئەکردین (تا ئەتوانن هاوکاری خەڵک بکەن ، پشتی یەکبگرن ، بەهۆی هاوکاری نەکردن و یەکڕیزیەوەیە ، دۆخی خەڵک و ووڵات گەیشتۆتە ئەم ئاستە، لەبیرتان بێت ووشەی بەمن چی ، لە ژیانتان بسڕنەوە ، بەردەوام لایەنگری حەقیقەت و ڕاستی بن )

وەختێک خالە گیان لەسەر تەختی نەخۆشخانە بەهۆش هاتەوە گوتی :-
(هەر کەس دەیەوێت بمرێت .. بابمرێت .. هەرکەس دەیەوێت بخنکێ با بخنکێ ، بە من چی؟)
...........................................
کە دەست ئەدەیت لە سەگێک بۆ ئەوەی لەو هەموو ئازاری بەردو و ڕاونان و کلک بڕین و قورسکان و تەنهاییەی ئارام بێتەوە بۆ هەموویان دەبیتە پرسیار و سەدان ئارگۆمێنتت بۆ دەهێننەوە کە ئەو کارە نادروستە ، بەڵام برسێتی سەگەکە قەت بۆیان نابێتە پرسیار و سەرنجیان ڕاناکێشێت و بە ئەوان چی ؟

مرۆڤێک خەریکە دەخنکێت ، کۆمەڵگا لە ناو قەتارەی تریاک و منداڵی پەرتەوازە و بێ پارەیی و زۆربوونی رێژەی جیابوونەوە و باجدا خەریکە دەمرێت لە برسا ، خنکاندنەکەیان بەلاوە گرنگ نییە ، بەڵام شۆرتی ڕەنگاوڕەنگی ڕزگارکەرەکە بۆیان جێگەی پرسیارە.

ئیتر خاڵەی رزگارکەریش لە کۆتایدا وەک هەمووان دەگاتە قەناعەت کە (بە ئەو چی) لە کاتێکدا بەشێکی زۆری ژیان وسەعات و جلەکان و شتی تریشیان لێدزی.
.........
حەمدی چەند جوان دەڵێت :-
(خەبەرداربن لە عالەم هەرکەسێ مرد، گەیوەتە مەنزڵ
لەباتی ئەو بکەن شینێ ، ئەوانەی پاشی ئەو، جێ ما )

ئەوەی مرد نەجاتی بوو ، بەد خەت و قوربەسەر کەسێکە ، کە لە شوێنێکدا بژی و هەمووان بڵێن (جا بە ئێمە چی؟)
ئەوە ئیتر خراپترین دۆخێکە، کە کۆمەڵگا پێی دەگات ، کەس حەقی بەسەر ئەنجامدانی چاکەوە نەبێت.

نوقتە سەری دێڕ ....
......................................
کورد ئەڵێت (زیرە بۆ کرمان ئەبات) کرمان خۆی پڕە لە زیرە ، کۆمەڵگا لەو پەریدایە ، خەریکە (بەمن چی)ش ، دەست بەسەر هەمووماندا دەگرێت و ناهێڵێت یارمەتی کەس بدەین

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

https://www.instagram.com/p/DBEwf05oKG7/?igsh=NXJ1cXNhNzcydjVx

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مەجلیسی مەیموون خۆشە ، هەتا جامی ئەدەبی تیێدا نەڕژابێت
................

عەللادین سەجادی لە (رشتەی مرواری)دا دەڵێت :-
شێخ عیسای درۆزنە دیوەخانێکی گەورەی هەبوو، ڕەمەزانان نوێژ و تەراویحی تیا ئەکرا ، پاشان گفتوگۆ و باسی دونیا ، ڕۆژگارێک (مەلا محمدی چرچە قەڵا) ڕێی دەکەوێتە دیوەخان و لە تەنیشت نێڵەی سەماوەر و زۆپا ، وەعز و ئامۆژگاریان بۆ دەخوێنێتەوە و پێش نوێژیان بۆ ئەکات ، دواتریش بەدەم شەوچەرەوە ، داستان گەلێکی زۆر و سەربوردەی ژیانی زانایانی بۆ ئامادەبووان دەخوێندەوە ، لە تەنیشت دیوەخانیش ژوورێکیان دابوو بە مەلا محمد تا ئیسراحەتی تیا بکات و تێیدا بخەوێت، شەوێک لۆتییەک بە مەەیموونێکەوە رێی ئەکەوێتە دیوەخانەکەی (شێخ عیسا) و ئەویش پیاوێکی نانبدەر و میوان دۆست ئەبێت و خزمەتێکی باشی ئەکات ، هەڵبەت دەبێت ئەوە بزانین کە هەتا ، پێش شەڕی دووەمی جیهانی ئەوەی بە دیهاتەکاندا دەگەڕان و ورچ و مەیمونیان بە دەهۆڵ و زوڕناوە هەڵدەپەڕاند پێیان دەگوترا (لۆتی) .

دوای خزمەتی زۆری لۆتی ، لە بێ شوێنیدا تەکلیف لە مەلا محمد ئەکەن کە ئەمشەو با ئەم پیاوە لای تۆ بخەوێت .

پێش خەوتن لەسەر جێگا ئەکەونە باسی دونیا و ڕۆژگار ، کابرای لۆتی ئاهێکی قوڵ هەڵئەکێشێت ، ئەڵێ بەخوا مامۆستا گیان ، دونیا خراپ گۆڕاوە و هیچ شتێک لە شوێنی خۆی نەماوە ، ئەوەتا من بەو هەموو هونەرەوە ، هێناویانم لە تەنیشت تۆدا خەواندویانم.

......................................
کورد ئێژێت (لۆتی هەتا تڕنتر بێت تەماشاکردنی خۆشترە) ، لۆتی و شایەر ، دەربار و ماستاوچی ، بەدنمەک و بێ هونەر ، هەتا ورچ و مەیموون و پیاهەڵدان و جڕتلێدان و پەڕۆی زیاتری پێوەبێت ، خەڵک زیاتر تەماشایان دەکات، بۆ سەرگەرمی خۆیان زیاتر حورمەتیان ئەگرن.

مرۆڤ ئەگاتە ڕۆژگارێک ، ئەوانەی کە فەرشی سوریان بۆ ڕائەخرێت و ئەوانەی دەیان مایک و کەناڵ دەخرێتە خزمەتیان ، هەرشەوەی لە بەرنامەیەک بانگهێشت دەکرێن و هەر ڕۆژە و بەناو و ناونیشانێک خۆیان بە خەڵک ئەناسێنن ، ئەوانەشت پێ ڕازی نابن.

ئەگەیتە دۆخێک هەست ئەکەی هەموو شتێک بە تۆ نامۆیە ، ئەوان بێزیان نایەت لەگەڵ تۆدا دەرکەون ، لە تەنیشتت بڕۆن ، لەگەڵتدا ڕۆژ بکەنەوە.

ناچاریت وەک (نەجمەدین مەلا) کە خادیم و خزمەتکارێکی گەورەی زانست و ئەدەب بوو ، لەگەڵ پشیلە و سەگ ڕۆژ بکەیتەوە ، وەختێکیش ئەمریت کەس پێت نەزانێت ، پشیلە و سەگ تەرمەکەت لە ژوورەکەتدا بخۆن ، چونکە خەڵکی سەرگەرمی فیکە و چەپڵە لێدانن بۆ لۆتییەکان.

هەر کۆمەڵگایەک ڕێزی چاوش و لۆتییەکان، مەیموون و سەماکارەکان و بازدەر و پەتپەتێنکەرەکانی زیاتر گرت لە ئوستادەکانی عیلم و ئەدەب ، ئەو کۆمەڵگایە ئەبێت بەمارگەزیدە بێژێت دابڕان و فیراق ، ئەو کۆمەڵگایە درەنگ یان زوو ئەکەوێت ،چون ئیتر ئەوەی لەلای دیزە دانیشێت ڕەشە.
................................
ئاسک لەترسی ڕاوچی لە بنکی داردا خۆی حەشار دەدات ، وەختێک گەڵای درەخت ئەبینێت دەست ئەکات بەخواردنی ، ڕاوچیش کە جوڵەی گەڵا دەبینێت ئەگەڕێتەوە و ، تفەنگێکی پێوە دەنێت و دەیکوژێت، کاتێک گەڵای ئەو بنە مێوە ئەخۆیت کە تۆی داپۆشی بوو ، دوژمن دێتەوە سەرت ئەتپێکێت، کاتێک ئەوانەی بەهای ئەم کۆمەڵگایەیان ڕاگرتووە و دایپۆشیوە ، وورد وورد ئەیانخۆیت ، ئیتر سێبەرێک نامێنێت و لەگشت لایەکەوە دێنەوە سەرت ، وەک کە هاتنەوە سەر ئێمە و کوشتیانین.

خراپترین دۆخێک کە ئینسان تێی ئەکەوێت ، ئەوەیە کە لۆتی و دەربارەکانیش گلەییان لێی هەبێت
.................
(جیلەوەی ساقی ، و نەشئەی مەی و لەهەمبەی موتریب
فەرەحی مەجلیسە، تا جامی ئەدەب نەڕژابێ)

سەرگەرمی ساقی و بەزمی لۆتی و زرینگەی پیاڵە و ناونیشانی سەیر و سەمەرە و تەماشاکردنی خەڵکی بێمانا و کۆڕ و کۆبوونەوە و بەپاڵەوانکردنی لۆتی بۆ مەجلیس عەیب نییە و هەندێک جار ئەداتی فەرەح و خۆشییە ، بەڵام تا شوێنێک کە ئیتر سنوری ئەدەب و بێحورمەتی نەرژابێت ، کەڕژا ئیتر،

ئیتر لەسەد لاوە شکاوە و ڕژاوە وەک ئێستا ...
دڵی تۆو
حورمەتی من.

نوقتە سەری دێڕ .....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شەش خاڵی گرنگ فێری منداڵەکرت بکە بۆ چۆنیەتی بەکارهینانی سۆشیال میدیا:

1-خاڵی پێکگەیشتنت لەگەڵ منداڵەکەت بەهێز بێت واتە گفتوگۆی لەگەڵ بکەو وای لێبکە ئەو منداڵە هەر شتێکی سەیرکرد لە سۆشیال میدیا و بووە هۆکاری سەرنج ڕاکێشانی ئەوا بێت و گفتوگۆت لەگەڵ بکات وپێت بلێت ئایا ئەوە چۆنە؟! . واتە ترسی لەهەڵچون و داچونی تۆی دایک و باوک نەبێت و توندوتێژی لەگەڵ بەکار نەهێنیت . بەڵکو ئەوە ئەرکی سەر شانی خۆتە ڕێگە ڕاست و دروستەکەی بۆنیشان بکەی ،لەلات ئەرکێکی قورس نەبێت ئەگەر چەندجارێک دووبارە بکەیەوە کە ڕێگەی ڕاست و دروست کامەیە .
٢- فێری بکە کە سۆشیال میدیاش ئەتەکێتی بەکارهێنان و ڕەوشتی جوانی بێویستە . تێی بگەینە کۆمێنتی ناشیرن و گاڵتەکردن لەسەر هەر پۆست و ڕایەکی خەڵکی نیشانەی بێ ئاستی و پەروەردەنەکردنی خۆتو خانەوادەکەتە . تاوەکو خۆی بەدوربگرێ لەو جەنجاڵیەی ئێستای سۆشیال میدیا.
٣-فێری بکە بەکارهێنانی شاشە کاتی دیاری کراوی هەیە واتا ڕۆژەکەی دابەش بکات بۆ کۆمەڵێک چاڵاکی ئەو خاڵە زۆر گرینگەو هەندێک ماندوو دەبین وەک دایک و باوک بەڵام ئەنجامی زۆر باشی دەبێت لەسەر تاک و کۆمەڵگا . منداڵەکەت حەزی لەچ چالاکیەکە هانی بدە پەرە بەو حەزە بدات و لێی دانەبڕێت کە نابێ وەرزش لەبیربکرێ و کاتی خوێندن گرینگی تەواوی پێ،بدرێ و کاتێکیش بۆ کۆبونەوەی دایک و باوک تەرخانبکات بۆئەوەی نە دایک و باوک نەمنداڵەکەش لە سۆزی یەکتر بێ بەش نەبن .
٤- فێری بکە زۆر بە ووردی بەدوای زانست و زانیاریدا بگەڕێت بەدوایی سەرچاوە ڕاست و دروستەکانی زانیاریدا بگەڕێت . لەئەنجامی دەستکەوتنی سەرچاوە بێن و لەگەڵ دایک و باوکیان گەنگەشەی ڕاستی و دروستی سەرچاوەکە بکەن .تێیان نگەینن هەموو سەرچاوەیەک بۆ زانیاری راست نییە.
٥- زۆر گرینگە منداڵ فێری تایبەتمەندی بکەی . واتا نابێت هەموو شتێک لە سۆشیال میدیا باس بکات یان کەسانێک بێنە ناو ئەکاونتەکەی یان کۆمێنت بۆ هەر شتێک بکات.
٦-ئەگەر بتەوێ شتێکی دەربارەی سۆشیال میدیا بە منداڵەکەت بگەیەنی واباشترە نمونە بهێنیتەوە و بەسەرهاتێک بگێڕیتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بەباشی تێیبگات و لەیادی نەکات واتە ڕاستەوخۆ ئامۆژگاری مەکە بەنمونە و ڕوداوی خۆش و ناخۆش لە یادگەی بچەسپێنە .

بەرپرسیارەتی دایکان و باوکان هاوتایە لەگەڵ ئەو بەرپرسیارەتەی لە ئەستۆی ماموستایان و بەگشتی ناوەندەکانی خوێندن و فێرکردن و پەروەردەکردنە . دەکرێ بە هوشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵان بکەین لەکاتی بەکارهێنانی گشت ئەپ و کەناڵەکانی گەیاندن و ئەو فەوزایەی لە سوشیال میدیادا کاریگەری کردۆتە سەر گشت سێکتەرەکانی ژیان . بمانەوێ و نەمانەوێ دەبینین سۆشیال میدیاش وەک هەموو لایەنەکانیتری ژیان دوو جەمسەری هەیە ئەویش چۆنیەتی هەڵبژاردن و بەکارهێنانیەتی لەتای تەرازودا . لێرەدا مەبەستمە بڵێم منداڵ چۆن فێربکەیت سۆشیاڵ میدیا بەکار بهێنێت بۆ کاری سود وەرگرتن یان بەبێ ئاگایی و کات بەسەربردن . بێ گومان بەو جۆرە بۆی دەگەڕێتەوەو لایەنه باش و خرابەکەی لە ئەنجامدا وەردەگرێتەوە .
سەرچاوەی نوسینەکە(کۆمەڵێک تویژینەوەی زانستی لەسایتی pubmed)
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

(ئاشنایە دەست بەتەپڵی سەر لەوەختی حەسرەتا) دەست لە کاتی حەسرەتدا خۆی ئەزانێت دەبێت بە کوێی جەستەدا بکێشێت کە سەرو قوڕ پێوانە ، دڵیش لە کاتی تەنهایی و بێکەسی و دڵتەنگیدا دەزانێت ،لە کوێدا بنیشێت ، کە پەنجەرە و هیندستان و گەرانەوەیە بۆ ئەوشتانەی لە دەستمان چوون.

نوقتە سەری دێڕ...

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا مرۆڤ لەسەر حەق بێت یان شادو کامەران بێت ؟ وەڵامەکەی ئەوەیە دیسان هەموو بەهەشتێک ماری خۆی هەس.

نوقتە سەری دیڕ ...
..........................................
تێبینی
*هاوپیچ وێنەی غەوس بەرزان Barzan Ayub Namiq و هەموومان کە دەمانەوێت بە حیوار و گفتوگۆ قەناعەت بە چواردەورەکەمان و کۆمەڵێک ماری کوبرا بکەین کە تەداخولی ژیانمان نەکەن.

**ماری کوبرا لەماوەی پێنج چرکەدا ژەهرەکەی دەتکوژێت ، بەڵام حیوار و گفتوگۆ جاری وایە مانگ و ساڵی پیویستە ، بۆیە سیاسەت و گفتوگۆ و ئاشتەوایی پێویستیبە دانایی و وریایی و تاقەت هەیە ، شەری گەرەک و ماڵ و حیزبیش پیویستی مناڵ و کوبراو بە کۆمێنت و پەیج و تیکتۆکباز و لایڤچی هەیە و سەرەنجام دوای کارەکە هەمووان دەکوژێت.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شتێکی بە سوود بۆ مامۆستایان

کایتی شوارتز مامۆستایەکی ئەمریکی بوو لە شاری دنفر لە ویلایەتی کلۆرادۆ تێبینی کرد فەراغێکی گەورە لە نێوان خۆی و قوتابیەكانی دا هەیە , هەستا بە ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی بچووک بە ناوی ,, خۆزگە مامۆستاکەم دەیزانی ,, ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە پێدانی وەرەقەیەک بە هەر یەک لە قوتابیەکان , لە نێو وەرەقەکە مامۆستا کایتی پرسیارێکی ئاراستەی قوتابیەکان کردبوو , پرسیارەكەش ئەمەبوو ,, دەتەوێ چی دەربارەی تۆ بزانم ...!!! ,,
کاتێک مامۆستا کایتی وەرەقەکەی لە قوتابیەکان وەرگرتەوە بە وەڵامی زۆرێک لە قوتابیەكانی تووشی شۆک بوو ..
قوتابیەک نووسیبووی
,, خۆزگە مامۆستا دەیزانی من هیچ هاوڕێیەکم نیە تاوەکو یاری لەگەڵ بکەم ,,
قوتابی دووم نووسیبووی
,, خۆزگە مامۆستا دەیزانی من چەند غەریبی باوکم دەکەم , هەموو ڕۆژێک کە دەچمە ژوورەکەی ئەوی لێ نیە خەمبار دەبم , باوکم بۆ هەمیشە ڕۆیشتووە بۆ مەکسیک منیش بۆ هەمیشە بێ باوک دەبم ,, .
دانەیەکی تر نووسیبووی
,, خۆزگە مامۆستا دەیزانی من برایەکم هەیە نا بینایە , هەموو ڕۆژەکە سەرقاڵی یارمەتی دانی براكەمم لەبەرئەوە ناتوانم بە باشی وانەکانم بخوێنم ,, .
قوتابیەکی تر نووسیبووی
,, خۆزگە مامۆستاکەم دەیزانی من لەماڵەوە قەڵەم دارم نیە تاوەکو ئەرکەکانی ماڵەوەی پێ بنووسم ,, .
لە کۆتایدا یەکێکی تر نووسیبووی
,, خۆزگە مامۆستاکەم دەیزانی كە دایک و باوکم هەمیشە لە ماڵەوە شەڕیانە , بۆیە هەرگیز حەزناكەم بگەڕێمەوە ماڵەوە , وە زۆر ڕقم لە قوتابخانەیە , چونكە ئەو شتەی لە قوتابخانە فێربووم لە ماڵەوە لەبیرم دەچێتەوە لەبەرئەوە منیش ئەرکی ماڵەوە جێ بەجێناکەم ,, .

وەڵامی قوتابیەکان هەڕەمەکی و ڕاستگۆیانە بوون , ئەمەش دەرگایەکی بەڕووی مامۆستا کایتی کردەوە تاوەکو ئاشنای دیوە شاراوەکەی ژیانی قوتابیەکانی بێت .
کایتی بڕیاری دا بە شێوەیەکی تەدریجی هاوکاری قوتابیەکانی بکات , وە بە پێی توانا چارەسەری کێشەکانیانیشیان بکات .
بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ماڵی زۆرێک لە قوتابیەکانی کردو لە نزیکەوە ئاگاداری موعاناتەکانیان بوو .
بەڵام لەوەش گرنگتر مامۆستا کایتی لەم رێگەیەوە باکگراوندی خێزانی و عەقڵیەتی قوتابیەکانی باشتر بۆ ئاشکرا بوو .
پاشتر لە قوتابخانە لەسەر بنەمای جیاوازی تاکایەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکردن و بە پێی باردۆخی ژیانیان ئەرکی ماڵەوەی پێ دەسپاردن .

پڕۆژە ناوازەکەی کایتی گوێزرایەوە بۆ چەندین قوتابخانەی تر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا , بە شیوەیەکی مەنهەجی لە چەندین قوتابخانە پیادەکرا , ئەم پرۆژەیە هاندەرێکی باش بوو بۆ باشتر ئەداکردنی ئەرکی مامۆستاو قوتابخانە لەلایەکەوە وە ئەداکردنی ئەرکی قوتابی لە لایەکی ترەوە .
کاریگەری ئەم پڕۆژەیە پەلوپۆی گەیشتە كۆمەڵگاش , چونکە هەر یەك لە قوتابیەکان بەشێکن لەم كۆمەڵگایە . بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە نەوەک لە قوتابخانە بەڵکو پێویسە لە کۆمەڵگاش پیادەبكرێ , چونکە دواجار قوتابخانە کۆمەڵگایەکی بچووکەو کۆمەڵگاش قوتابخانەیەکی گەورەیە .
Harem Kara

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

شەڕ و خۆشەویستی هەردوکیان لە یەک دەچن چونکە ڕێگایەک هەر دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی ڕوبدەن .
"برێخت"
...............
ئەگەر هەموو کارێک پێویستی بە بیانویەک هەبێت، تەنها شەڕ و خۆشەویستییە کە هیچ بیانویەکیان ناوێت، چونکە خۆیان لەبنەڕەتدا باشترین بیانون.
"هێمن عەبدولقادر"

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

چەند ئامۆژگارییەکی بەسوود:
یەک: هەوڵ بدە دانایانە مامەڵە لەگەڵ رابردووت بکەیت، وەک مامۆستایەک تەماشای بکەیت ولێی فێر بیت..
دوو: لە داهاتوودا ڕووداوی خۆش وناخۆش هەیە، بۆیە ڕەشبین مەبە..
سێ: دەکرێ نەگەیتە هەموو ئامانجەکانت لە ژیان، ئەوەش بە ئاسایی وەربگرە..
چوار: کەموکورتی خۆت قبوڵ بێ وکار لەسەر بەرەوپێش بردنیان بدە..
پێنج: ئەرکی تۆ گۆڕینی کەسانی تر نییە، بەڵکو گۆڕینی خۆتە..
شەش: بۆ هەر کێشەیەک زیاتر لە چارەسەرێک هەیە، قبوڵکردنی کێشەکە یەکێکە لە چارەسەرکان..
حەفت: باری قورس مەخەرە سەر شانت، و لە کوێ پسا، لەوێ گرێیدەوە.
هەشت: کاتت بۆ خۆت هەبێ، وتاموچێژ لە سروشت وەرگرە...
نۆ: هەستە ناخۆشەکانت دەرببڕە، یان بیانووسەوە.
دە: هەوڵ بدە وەرزش بکەیت، بە بەردەوامی...
یازدە: باش بخەوە...
دوازدە: ئەگەر کەسێکی ئیمانداریت، پەیوەندیت بە خوا پتەو بکە..
(پێش سێ ساڵ)

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

کوبرامژی، خێزان کوژ
.........................................
بوکێک تەلەفۆنی بۆ خەسووی کردبوو ، وتبووی حەزەکەم ئێوارە بێن بۆ ماڵی ئێمە بۆ نانخواردن ، برنجێکم لێناوە ، هەر دەنکەی لە شوێنێک وەستاوە لەناو مەنجەڵەکە ، خەسووشی پێی وتبوو جا ڕۆڵە برنج چییە ؟ تۆ تایەفەیەکت وا لێکردووە هەر یەکەی کەوتوونەتە شوێنێکەوە.

لە دیندا جیاوازی نێوان (جمال و حسن ) و (جوانی و باشە) هەیە ، جوانی سەروکاری لەگەڵ برژانگ و برۆ و قەد و کەمەر و گێسوو و ئەگریجە و باڵادا هەیە ، هەرچی حوسنە دەجێتەوە سەر مامەڵە، گوفتار ، قسەکردن ، بیرکردنەوە ، ڕەفتار.

زۆرجار ئەبینیت جوانترین ژن و پیاوەکانی دونیا جیا دەبنەوە ، کە زۆرینەی خەڵک تەمەنایان ئەکرد کچە یان کوڕەکە هاوسەری ئەوانبوایە ، کەس دیوی ناو مەنجەڵ و برنجەکە نابینێت.
......................

ژن و مێردەکان ئەتوانن پێکەوەبن ، بە پێوەر و قیاسی خۆیان ، نەک پێوەر و قیاسی خەڵکی

(بەمەجوونیان گووت خۆ لەیلی ڕەشە
گوتی گیا لەدەمی پەزا خۆشە)

تۆ لە چاوی مەجنوونەوە لەیلیت نەبینیوە ،بۆیە هەر چاڵ و چۆڵ و کێماسی و عەیبەکان دەبینیت ئەگینا خۆ گیا لە دەمی ئێمەدا زۆر قێزەون و ناخۆشە ، کەچی مەڕ شانی بۆ دا ئەدا ئەڵێی برا قەرەخەرمان ئەخوا ،

جاران کورد ئەیگوت (لە بووکی زمان نەبوو ، لە خەسووی ویژدان نەبوو)

ئێستا زمانی هەمووان وەکو یەک درێژە لە ئاستی بچوکترین گرفت و ویژدانی هەمووان کورت و خەڵانە و خەشین.
..................................
نێرینەی زۆرینەی زیندەوەر و باڵندە و مرۆ لە سروشت ڕەق و توندوتیژ و بێ پەروا و ئیهمال و شت بیرچۆوە ، مێینەی زۆرینەی زیندەوەرەکانی تریش ، قسەهێن ، قسە هەڵگر ،تەعلیقدەر و وتی وتیکەر ، ئێ لەم دوو کیمایە چۆن خامێکی نوێ دروست ئەکەیت ، ئەم هاوکێشە لاسەنگە چۆن هاوسەنگ دەکرێت ئەگەر دوو ئاسن بکێشن بەیەکدا هەر چەخماخە و برق و تەقە تەق دروست دەبێت ،دوو شتی ڕەق ناکرێت چاوەرێی نەرمونیانی بیت ، پێویستە یەکێکیان هێمنتر ، لەسەر خۆتر ، تا دارستان بە تەواوی کڵپە نەسێنی.
..........................
ژیان وەک هەنارمژ

خۆشترین شێوازی هەنار خواردن داوڵین و دا تەکاندن و قاش کردنی نییە ، بەڵکو بریندار کردن و دەمتێهەڵسوینێتی کە پێی ئەڵێن (هەنارمژ) ئەمە بۆ ئەو کەسە خۆشە کە ئەیخوات بەڵام بۆ هەنارەکە نا

هەڵکیشە خەنجەر ، خەنجەر کوژمکە
دەمخەرە خوێنم ، هەنار مژم کە

خێزان مژ شێوازێکە لە پەیوەندیکردن لەناو خێزانی کوردا ، توێکڵی پەیوەندی و بنەمالەکە و چرچ و لۆچ ئەکەن ئەوەندە دەم ئەخەنە برین و پەیوەندیەکانیانەوە ،هیچی تیا ناهێڵنەوە دواتر تڵپەیەک ئەمێنێتەوە بۆ یەکتر فڕێدان دایکت وای وت ، باوکت وای وت ، ئەوەم ئەوێ ، ئەوەم ناوێ ، ناچین بۆ ئەوێ ، ئەچین بۆ ئەوێ ، ئەوە مەکڕە ، ئەوە بکڕە ، ئەوە لەبەر مەکە ، ئەوە مەڵێ ، وای لێدێت مانگ بەتاقی ئاسمانیشەوە بێت ڕەشی دەکەن .
..................................
یەکێک لە خوێندکارەکانی سوقرات پرسیاری لە مامۆستاکەی کرد ، تێگەیشتن و دانایی ئێمە کەی کامڵ دەبێت ؟

سوقرات گوتی ؛- (هەرکاتێک بە پیاهەڵدان زۆر دڵخۆش نەبن و بە لۆمەکردنیش زۆر نیگەران نەبن)

قوتابیەکان گوتیان مامۆستا کەی وامان لێدێت ؟

سوقرات گوتی (کاتێک واتان لێدێت ، کە دوو گوێتان هەبێت قسەی بەنرخی پێببیستێت و دوو گوێشتان هەبێت لە ئاستی قسەی خراپ و بێکەڵکدا هیچ نەبیستێت)

پیاهەڵدان و شیعر و شانامە شاگەشکەتان نەکات چونکە مرۆڤ دیوی تر و رێگای تر و مەزاجی تر و پەیوەندی تری هەیە ، لۆمەکردن و تانە و توانجیش زۆر نیگەرانتان نەکات ، چونکە هەردوو دۆخەکە کاتییەو وتێدەپەرێت.

هەموو بەرە و ژووریەک بەرەو خواریەکی هەس ، هەموو شادییەک دڵتەنگیەکی هەس ، هەموو باوەش و خۆشەویستییەک پشتلێکردن و دڵتەنگیەکی هەس ، هەموو بەهەشتێک ماری خۆی هەیە ، هیچ مرۆڤێکی عاقڵ و ژیر لەبەر یەک دوو مار بەهەشتی خۆی جێناهێلێت ، فێری رێگاکانی مامەلە کردن لەگەڵ ماردا دەبێت .

بیستنی باش و خۆگێلکردن لە شتی خراپ هونەری دانایی گەرەک ، ئەگەرنا دەتکەن بە سەپایە و خەڕەک.
....................
(ئەگەر بۆم نەکەیت لەو چیتە مۆرە
حاشات لێئەکەم مشتەریم زۆرە)

بیانوو بەیەک مەگرن رەنگە مشتەری زۆر بێت وەلێ کەس نرخی راستەقینەی خۆی نادات ،
ئەڵێن زەوی سەختە و گا لە گا ئەگرێت تاوان ، ژیان خۆی سەختە ، و پێویست ناکات ئەو دوانەی پێکەوە جووتی ژیان ئەکەن بیانوو بەیەک بگرن لەسەر شتی بچووک و تێپەڕ.
..........
(گوێ دەڕوشێنێ دڵدەشەمزێنێ
قسە تا حەق بێت ڕەقتر دەنوێنێ)

ئەوەی لەسەر حەقە دایم ڕەقتر دەردەکەوێت ، بەڵام پێویست ناکات هەمیشە لەسەر حەق بین ، بڕێکجار باشترە ، شاد و کامەران بین وەک لەوەی لەسەر حەق بین یان بمانەوێت حەق بسەلمێنین ، بەتایبەت ئەوانەی کە لەگەڵیان دەژین و خۆشمان دەوێن و خۆشیان دەوێین.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

کەواتە با لە دەوری یەک کۆبینەوە ، مانایەک لە خۆماندا بدەین بە شتەکان ، هەزاران ساڵە کرمێک ، هەزارپێیەک لە دەرەوەی خۆی بەدوای مانادا ناگەڕێت ، لێگەڕێین خەڵکی سەبارەت بە ئێمە چی دەڵێن و چۆن بیر دەکەنەوە ، مەرج نییە ئەوەی ڕانج ڕۆڤەر و پۆست و پلە و پایەی و پارە و قەسر و کۆشک نییە شکست خواردووبێت ئەوەی پێڵووی ڕانەکێشاوە جوان نەبێت ، لە ڕاستیدا شکست خواردوو کەسێکە کە لەم راگوزەرەدا بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەوانی تر و سیستەمەکە ئازارێکی زۆری خۆی و ئەوانی تریش دەدات ، بەڵام بەتەنها لۆمەی قوربانی ناکرێت ، چونکە هەموومان لەم تاوانەدا بەشدارین ، یەکتریمان خستۆتە ژێر داواکاری زۆرەوە و کەسیشمان پێی ڕاناگەین.

کورد ئێژێت (یەک تروسکای چاو ، لە سەد گۆچان باشترە) چونکە ڕوناکی لە خۆتەوە وەردەگرێت.

سەد هەزاری خۆت باشترە لە ملیۆنێک دۆلار کە وەک گۆچان خەڵک بۆت دادەتاشێ و بە نابینایی ڕێی پێدەکەیت تا دەکەویتە دەیان چاڵی ژیانەوە ، یەک لوتی دەستکاری نەکراوی خۆت کە بەجوانی هەناسەی پێدەدەیت باشترە لەوەی خەریکە دەخنکێت تەنها بۆ رەزامەندی خەڵک ، یەک مانای بچوکی ژیانت (منداڵەکەت ، هاوسەرەکەت ، تەندروستیەکەت ، ساغ و سەلامەتیەکەت) لەسەد مانای گەورەی ئەوانی تر ، کە پێت دەڵێن و بۆت دیاری دەکەن مانادارترە.
.......................................
داخی پەیجەوان و مایک بەدەستیش لە زیادکردنی ئەم ئازارە با لەولاوە بابوەستێ بۆ کاتێکی تر، حەمدی وتەنی :-

(ئەم باری منە ، بیخە سەرشانی فەلەک،جا
ئەو وەختە دەزانێ کە دڵم چەندە ، کەشەنگە) یان غەمناک و تەنگە.

نوقتە سەری دێڕ ....
............................................
*کۆمێنتی یەکەم

بە ئازاری دڵ دەڵێن (چارەنووس)
........................................
هەر شتێک لە کاتی خۆیدا نەگات دەمرێت

(ئەو کاتەی عاشقی کەسێک ئەبیت و نیتە بچیتە داوای ، ....ئەوە مردنە
ئەو کاتەی ئاڵتوونی خەڵکی دەهێنیت تا دوای وێنەگرتنەکە و ئاهەنگەکە بیبەیتەوە ....ئەوە مردنە
ئەو کاتەی کچەکەت لە دایک ئەبێت و پارەی شیری ووشکت پێنییە ،..... ئەوە مردنە
ئەو کاتەی داوای قەرز ئەکەیت و کەس پێتنادات ئەوە....... مردنە )

ئەو کاتەی هەردووکتان داوای کارێک ئەکەن ، سیڤی ئەنێرن بۆ شوێنێک و تۆ شایستەتریت ، بەڵام هیچ ناسیاوێکت نییە و تەنورەی کورت و خڕخاڵ و پاوانەت نییە ، زرینگەی پیاڵەی شەوان و تریقانەوەی ژێر گڵۆپی سووری ناو باخەکانی قەراغ شار نازانیت ، ئا لەو کاتەدا مەعلوم کە ناوی تۆ نایەتەوە ئیتر ئەوە مردنە ، مردنێک کە پێی دەڵێین نسیب ، چارەنووس .
..............
کورد دەڵێت:-
(ئەوەی منارە بدزێت کفنیشی بۆ ئەکات )
ئەوەی خەمێکی گەورەی لە دەروونیدا هەڵبگرێت ناچارە چاڵ و کفنی قوڵیشی بۆ هەڵکەنێت و بیشارێتەوە ، قەدەر ، چارەنووس ، کفنی هەموو ئەو ئازارە گەورانەیە کە وەک منارە بە بەرزی بە ناوەڕاستی دڵماندا چەقین.
.............................................
مرۆڤ کاتێک ناتوانێت هەموو ئازارەکانی دڵی دەرببڕێت ،
خودا (گریانی بەکوڵ)و (خەوی درێژ) و (پێکەنینی سارد) و (لەرزینی دەستەکان)ی پێدەدات ، ئەوانەی پێیداین تا چەند حەز بکەین لە کاتی شکستدا بگرین ، لە کاتی کەوتندا و تەنهایدا بخەوین ، لە کاتی پێکنەگەیشتندا بزەیەکی سارد ، بەڕووی گەرمترین چارەنووسدا بکەین ، دەستەکانمان بلەرزن کاتێک دەست بۆ یادگارییەک ئەبەین .
ئەم میکانیزمی بەرگرییە نەبووایە (چارەنووس) نەی دەهێشت کەس لە ساڵێک زیاتر بژی
...........................
مردن تەنها ڕاکێشانی ڕۆح نییە ، بەناو دەمار و خوێن و ئیسکەپەیکەردا، یان ساردبوونەوەی لاشەنییە لەسەر پێخەفەی ماڵ و نەخۆشخانە ، بەڵکو هەر ڕاکێشانێکی کەرامەت و بچوکردنەوەیەکی مرۆڤ جۆرێکە لە مردن، هەر پێکنەگەیشتنێک جۆرێکە لە مردن ، ئێمە بۆ ئەوەی بەرگەی ئەم مردنە بگرین ئازارشکێنێکمان داهێناوە ناومان ناوە (چارەنووس)

مرۆڤ بۆ ئەوەی نەمرێت هەندێکجار ناچارە بەدزی ئیزرائیلەوە بگەڕێت ، گەڕانێک پێش ئەوەی مەلکولمەوت بگاتە سەری و پێی بڵێ (ارجعی الی ربک) بگەڕێوە بۆ لای مەلەکوتی ئاسمانەکان ، ئەو چەند جارێک لە سەر شەقام و بازاڕ و ژیاندا بە چاوی پڕ فرمێسک و دەستی لەرزۆک و خەوی قوڵ و پێکەنینی ساردەوە تا ناوەراستی دۆزەخەکان ڕۆشتووە و هاتۆتەوە.

(هێمن)گووتەنی :-

(بەتۆ چارەی چلۆن دەكرێ‌ دەروونی پڕلەناسۆرم
خەساری بۆ دەكەی دكتۆری زانا مەرهەمێكی تر)

(سرتڕاڵین) و (دۆڵۆکستین) و (لیتیووم) چارەی دەروونی پڕ لە ناسۆری تاک و کۆمەڵگا ناکەن ، چارەی ئەو هەموو مردنی ڕۆژانەیە (ڤالپرۆمیت) نایکات ، دەردەکەی ئێمە کارییە ئەوانە دەرمانی دەماری و ڕژێنین، خەساری مەکەن ئەم هەموو مەرهەمە و دەرمانە، وەرن پێتان بلێم ، ئەم چیرۆکە چۆن ڕویدا ، چۆن ئازاری دڵمان ناو نا (چارەنووس)

شتێک بەبەردەوامی لە ناوەوەی مرۆڤدا دەشکێت جیاوازترە لە بڕبڕە و ئێسقان و دەمارەکان، شتێکە لە ناجاری و بێ چارەییدا پێی دەڵێین (چارەنووس)، ئەوەی پێی نەگەیشتین ناومان نا چارەنووس

نالی چەند جوان دەڵێت :-
بولبول شیوەن و زاری ئەکات و بەردەوام ئەناڵێنێت ، کەچی گوڵ بەدەم بای بەرەبەیانەوە پێئەکەنێت ، ئیتر بولبولی بێچارە و مرۆڤی بێچارە و بێ پشت و پەنا و چارەنووس حەقی بوو بفڕێ ، بمرێ .

(تا پێنەکەنی گوڵ بە دەم بادی سەباوە
نەمگوت :- کە شەوێ بولبولی بێچارە حەقی بوو)

حەقمان بوو هەموو شتێک بلێین و بکەین بەڵام نەمانکرد و نەمانگووت ، بۆیە ئیتر بەدەم هەناسەی سەردەوە ئازارەکانمان ناونا (چارەنووس).

نوقتە سەری دێڕ ...

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

(فەریدەدینی عەتتار) ، لەیەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێت :-

شێخێکی گەورە و زانا هەبوو ، عاشقی کچێک بوو ، بنەماڵەی ئەم کچە سەگیان بەخێو دەکرد، شێخ شەوان لە نزیک کولانەی سەگەکان دەخەوت تا جاوێکی بە مەعشوق و دڵبەرەکەی بکەوێت ، کەسوکاری کچە بەم حاڵەیان زانی وتیان وەک خۆ دەزانی ئێمە پیشەمان چییە ؟

ئەگەر کچی ئێمەت دەوێت دەبێت بۆ ماوەی سالێک سەگ بەخێو بکەیت و ئەگەر وەک ئێمەت لێهات ، کچەکەمانت لێمارە دەکەین.

شێخ کارەکەی پەسەند و گوزیدە کرد ، خەرقە و شڕەی فڕێدا و ڕۆژانێکی زۆر بەسەر کارەکەیدا تێپەڕین و ڕۆژێک شێخ لە بازاڕ ، پەتی سەگێکی بەدەستەوە بوو ئەچوو بۆ خواردن کڕین ، تووشی بوو بە تووشی یەکێک لە موریدەکانی .

مورید بە بێمەیلی و هەناسە سەردییەوە ، تەماشای مامۆستاکەی کرد و ، گوتی (قوربان ئەو چ حاڵ و ژیوارێکە ، تۆی تێدایت ؟
سی دانە ساڵ گەورە و پیاوی خودا بوویت ، سەرەنجام گەشتیت بەو ڕسوایەی خەریکی سەگ بەخێو کردنیت !!)

شێخ گووتی هەی نەفامی غافڵ لەخوا تەشەرم لێمەدە و درێژە بە قسەکانت مەدە ، با خودا پەردە لەسەر ئەم سڕە هەڵنەماڵێت و شەوێک (تۆ)ش تووش بکات و ، پەتی ئەم سەگە لە دەستی من بسەنێتەوە و بداتە دەستی تۆ.
.............................
مەودای نێوان ئابڕوو ، بێ ئابڕوویی ، دێوانەیی و دانایی هەر بەقەد پەتێکە ، کەی بیەوێت لەیەکێکی وەر دەگرێت و دەیداتە دەست یەکێکی تر و بە بازاڕدا دەگیڕێت.

خیام چەند جوان دەڵێت :-

(بە پیری عەشقت سەرمی خستە داو
ئەگینا من لەکوێ و شەرابی بەدناو؟!)

ڕسوایی پیری زۆر خراپترە لە ڕسوایی گەنجی ، گەنج هەرچییەک بکات زۆر لێی ناگیرێت ئێژن جاحێڵ و جەوانە ، بەڵام پیر کە مەست ئەبێت و بەلادا ئەکەوێت دیمەنەکەی زۆر ناشیرینە ، بەڵام کێ حەقی پیرێک ئەدات کە کەوتۆتە داوەوە .
.................
ئێژن (قەدری ددان وا بەلێوەوەیە)
قەدری مرۆڤ وا بەدەست پەتێکەوەیە ، بە دەست سەودای خەیاڵێکەوەیە ، هەر ئەوەنەی مرۆڤ سەودای (عیشقبازی) (دونیا) و (هەلپەرستی) و شەراب و پلەو پایە دای لەکەلەت ، هەر ڕۆژە و پەتی بێ ئابڕوویەک ئەبەستن بە ملیەوە و بە بازاڕی بێحورمەتیدا دەتگێڕن.

سەعدی وتەنی :-
(دیدیم، بسی آب سر چشمە خرد
چون بیشتر آمد شترو بار ببرد)

دڵۆپە یەکەمجار کە ئەبارێت بچووکە ، چەند دانەیەکیان یەکئەگرن و ئەبنە لافاو و زۆرجار حوشتری گەورە بەبارەوە لەگەڵ خۆیان دەبەن ، حورمەتی ئینسانیش هەروەها ، چەند دانەیەکی بچووک و دوو بارە بووە بەدوای یەکدا دێن کاتێک ئەشکێ و کەڵەکە دەبێت مرۆڤی گەورە دەبات و بێحورمەتی ئەکات.

(هەتا ڕۆژی قیامەت ڕێی لە قەسری ناکەوێ قەیسەر
لە کووچەی عەشقدا ڕێگەی بدەن ساتێ گەدایی کا )

هەرکەسێک گەدایی و سواڵ بکات بۆ عیشق و ئارەزووەکانی ، پاشای ڕۆمیش بێت هەرگیز ناچێتەوە کۆشک و ملی ڕێگا ئەگرێت بە پەتی سەگەوە و بەبازاڕدا تا قیامەت دەگەڕێت.

نوقتە سەری دێڕ ....

نوقتە سەری دێڕ ....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

زامی دڵ خەتەرە ، ئەی هاوسێکەی بەر پەنجەرە
.........................
کۆمەڵێک منداڵی چەتوون ناهاڵ بووین ، ئێواران کە بانگی شێوانی ئەدا ، بەردێکی بچوکمان لە پەنجەرەی ماڵی (......) ئەدا ، کوڕەکە پەنجەرەی ئەکردەوە و هەوای خۆشەویستیەکی دوور دەیهێنایە بەر پەنجەرە و چەند جارێک فووی لە کاسێتەکەی (بەرهەم حەسەن) دەکرد و پاشان دەیخستە ناو موسەجەلە سورەکەوە و دوگمە گەورەکەی دادەگرت ، ئاوازێکی غەمگین و عاشقانە کزکز پەنجەرەو ئاقشقە و دوودەری ماڵکەی پڕدەکرد و ئیقاعێکی خۆش دەهاتە دەرێ ، لەگەڵ مێلاقە و ڕەیحانەی تەڕ گوێمان پڕ دەبوو لە
(لەیادمایت ، لە یادمایت ، لەژینمایت لە ژیانمایت ، لەناو خوێنو دەمارمایت ، لەناو شەوگاری تارمایت ، پیرۆزیت لام ، لەیادمایت)

ئاخر ئێمە چەند جارێک بینیبوومان لەرێگەی لێدانی زیخەوە لە پەنجەرە ، لەگەڵ یەکێک لە کچەکانی دراوسێ ئاگاداری یەکتریان دەکرد.

ئێوارەیەکی پایزی درەنگ ، ئەو کاتەی عێراق ، کوەیتی داگیر کرد ، ناوی کوڕە بۆ سەربازی هاتبووە ، هەتا خوا حافیزیشی کرد چەندجارێک ئاوڕی بۆ پەنجەرەی مالە دراوسێکەیان دایەوە ، کوڕە ڕۆشت و دوای چەند مانگێک تەرمەکەیان هێنایەوە ، ساڵان تێپەڕین و هێشتا لە مانای ترسناکی بەرپەنجەرە تێنەدەگەیشتین ، چۆن کۆترێکی بەجێماو لەبەردەم یادەوەرییەکانیدا بە تەنها هەڵدەکوڕمێ ، نەگۆرانییەک بوونی ما ، نە فەروغ و تریفە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ مانگدا ، هەردوو پەنجەرە بۆ هەتا هەتایە پەردەکانیان دادرایەوە .

زۆرجار سەربازێک کە پەنجەرەی نییە ، وێنەی خۆشەویست و منداڵەکانی دەکاتە ناو خودە و بێرییەکەیەوە ، شۆفێرێک دەیخاتە سەر داشبۆردی ماشێنەکەی ، ڕاگوزەر و ڕێبوار و ڕۆیارێک ، دەیخاتە ناو تێشووبەرەکەی ، ئاخر یادەوەری مرۆڤ لەگەڵ نان و ڕێگا و پارێزبەندی جیاناکرێتەوە، مرۆڤ بێ بوونی پەنجەرەیەک خۆ هیچ نییە.
...................................
مرۆڤ کاتێک (چوەر) ، یان ژوورێک لە میوانخانەیەک بە کرێ دەگرێت ، یان یەکەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکرێت ، یەکێک لە پرسیارەگرنگەکانی ئەوەیە ، کە (ڤیو- ڕوانین)ەکەی ڕووی لە کوێیە؟ بەسەر کوێدا دەڕوانێت ؟ ڕوانینی ژوور لە بازاڕیشدا نرخی شتەکان دەگۆڕێت ، مرۆڤ هەر لە خۆڕاو هەوانتە، بەسەر شوێن و شتەکاندا ناڕوانێت.
ئەڵێن (دەمی بچوکیش ئەشێ قسەی گەورەی پێبکرێت) هەر بەو چەشنەی ئەشێت پەنجەرە و دەریچەی بچوکیش یادەوەری گەورە بگێڕێنەوە، پەنجەرە تەنها بۆ هەوا گۆڕکێ نییە ، بەڵکو بۆ بۆ دەستکاری کردن و هەڵکەندنی برین و یادەوەریمانە ، بۆ خەیاڵێکە کە مرۆڤ (ڕەوەک) و سڵ دەکاتەوە لە شوێنی گشتیدا باسی بکات و بیری لێبکاتەوە.
.............................................
(ئەڵێن ئەوانەی کە لەهیندستان بەشداری ئاهەنگی ئاگر دەکەن ، دواتر چرایەکیان بە دیاری پێدەدەن بۆ ئەوەی لە پەنجەرەی شارەکەی خۆیاندا شەوان بیگڕێنن ، ئێمە زۆرجار دەڵێین سڵاوی گەرم ، گەرمترین سڵاوم بگەیەنە...!
ئەشێ سەردەمەێک هەبووبێت مرۆڤ لەبری ئەوەی سڵاو بۆ یەکتری بنێرن ، ئاگر و ڕوناکی و خۆشەویستیان لە ئەشکەوتێکەوە ، لە دەلاقە و پەنجەرەیەکەوە بۆ یەکتری ناردبێت ، ئاگری شەڕ و کوشتار نا ، ئاگری عیشق و خۆشەویستی بەر پەنجەرە، ئاگرێک کە بە ئەشکەوتەکەی بەرامبەر و پەنجەرەکەی بەرامبەری دەڵێت ئەوەتا ئێمەش لێرەین ، ئەسوتێین.)
..............................
ئەڵێن (خەنجەر پیاو ئەخاتە باوەشی مەرگەوە و تەنبوور و مۆسیقاش زیندووی دەکەنەوە) پەنجەرەش دەیکات بە پەیکەر ، پەیکەرێکی وشک و بێڕۆح و ڕاوەستاو

(حاصل خیره در آیینه شدن‌ها آیا
دو برابر شدن غصه تنهایی نیست؟!)
تەماشاکردنی ئاوێنە ، ئازارەکانی مرۆڤ دوو بەرامبەر ئەکات ، ئازارێک کە لە ناخیدا هەیە و ئازارێکیش کە لسەر روخساری دەیبینێت ، وەستانیشی لەبەردەم پەنجەرە ئازارەکەی زۆر سەختر دەکات هەزار بەرامبەرە ، بینینی هەزارەها زام و دەرە

زامی دڵم خەتەرە
تکات لێکەم توخوا وەرە
ئەی هاوسێکەی بەر پەنجەرە

نوقتە سەری دێڕ .....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

(پیاوی ترسنۆک کە شەوان بە ڕێگای تاریکدا دەڕوات ، لەبەر خۆیەوە گۆرانی دەڵێت ، بۆ ئەوەی ترسەکەی بشکێت)

دڵ شوێنی سەدان داستان و سەرگوزەشتەیە، ئەگەر جارجار گۆرانی بۆ نەڵێیت ئەوەندە تاریک و تەنگ دەبێت پیاو ناوێرێ بەتەنها دڵی بۆ خۆشی بکاتەوە.
..........
وەنەوزێکی قوڵ ئەمباتەوە و ، سەرم بەسەر چەند کتێبێکا شۆڕ کردۆتەوە و لەبەردەم پەنجەرەکەمدا کۆمەڵێک کوکوختی گمە و ناڵەیانە ، چەند گەواڵە هەورێک وەک یەکەم قاسید و پەیامبەری پایز گەیشتوون و مۆسیقایەکی غەمگینی ئاواز دانەری گەورەی (جەلیل شەهناز) خەیاڵیان شیتەڵ کردووم ، ئەم دونیایە بۆ وایە ؟

پشیلەیەکی گورپە بەو پەڕی ئەرخەیانی لەسەر هەردوو دەستەکانی خەوتووە و دەڵێن ، پشیلە زۆر زۆر متمانەی بە کەسێک یان ماڵێک نەبێت لەسەر دەست و قاچی ناخەوێت،

ئەوەی ئاژەلەکان بتوانن متمانەی پێبکەن ، مرۆڤەکانیش دەتوانن متمانەی پێبکەن ، چونکە مرۆڤ دەتوانێت لە نووسین و قسەکردندا فێڵ و ئارایشت بەکار بهێنێت ، بەڵام ئاژەڵەکان ڕەفتار و نیەتی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەبینن.
........
لە راستیدا (جەنگ ژمارەی دانیشتوانی زەوی زیاد ناکات ، بەڵام ژمارەی پاڵەوانەکان زیاد دەکات)

خەڵکی پێویستیان بە پاڵەوانەکانە بۆ ئەوەی ئێواران لە گوێی ئاگردانەکان باسیان بکەن ، نەوە بۆ نەوە بیگێڕنەوە، ئەوەی لە مێژوودا دەیزانین تەنها ناوی چەند کەسێکە، ئەو کەسانەی بوونە پاڵەوانی خەڵکەکەی خۆیان.

زۆر ئاژەڵ و زیندەوەری تر لەسەر ئەم هەسارەیە ژیاون و نەماون ، چونکە پالەوانیان نەبووە چیرۆکخوانیان نەبووە تا باسی پالەوانەکانیان بۆ یەکتری بگێڕنەوە
....
ئای لەو پاڵەوانانە چەند گەورە و کەمەندکێشن بۆ خەیاڵ

ئاخر پالەوانی کیژێک ،
هەر ئەو کوڕەیە کە دێت و لە ماڵی باوکی ڕزگاری دەکات.
پاڵەوانی کورێک ،
هەر ئەو کیژەیە ، کە دێت و لە ڕاوچی و کەوان و توندوتیژیەوە پڕی ئەکات لە مێرگ و کانی و گوڵالە.
پاڵەوانی هەژارێک ،
هەر ئەو کەسەیە کە دێت و دەستێک جلی قوتابخانە و جانتایەک بۆ مندالەکانی ئەکریت.
پاڵەوانی ئەو مندالانەی تۆپەکەیان کەوتۆتە سەر کەپری مێوێک ، هەر ئەو دەستگێڕەیە کە تۆپەکەیان بۆ دائەگرێت و دوو بارە دەست ئەکەنەوە بەیاری .
ـــــــ
چەند بەد بەختن ئەو نەتەوەو میللەتانەی کە پالەوانێکی ڕاستەقینەیان نییە هەمووان لە دەوری یەک کۆبکاتەوە ، سرودی ڕزگاری بۆ خۆشبەختی بڵێنەوە ،
لە تاریکیدا گۆرانیان بۆ بڵێت.

چەند بێولەت و بێ تالیحن ئەو گەلەی ، کە کەسێک نەبێت چاکی مەردایەتی بکات بەلادا و نان بە خەڵکەکەی و بەو سەگانەش بدات کە هەتا بەیانی لە برسا و لە تیونێتیدا ئەقروسکێنن.
لە هەر شوێنێکەوە ئەڕۆن تێیان هەڵدەدەن، سەگی بەدبەخت بەبرسێتی و ڕاونانیش ڕاهاتوون تەنها ئەوەندەی کلک و گوێیان نەبڕن ڕازین ، ئەو مرۆڤانەیان لێ دەبێتە پالەوان کە تەنها ئاخاریان نادەن ، هەروەکو چۆن ئێمەش بێ نان و ئاو زۆرێکمان لێبووە بە پالەوان .
.............................
لەژێر لێزمەی بارانێکی بەخوڕدا

(پەروێز شاپور) ، لە شامیلۆفی پرسی بۆ هێندە بەپەلە دەڕۆیت ؟
شاملۆف وتی :- دەترسم فریای دواین (پاص) نەکەوم و ئوتومبێلم دەست نەکەوێت.
پەروێز وتی (جا چییە من دەتگەیەنم)
شاملۆف پرسی :- مەگەر تۆ ئوتومبیلت پێیە ؟
شاپوور وتی نا ، بەڵام چەترم پێیە
ـــــ
چەند ئیغباڵ و بەختەوەرە ئەو مرۆڤەی یان ئەو کۆمەڵگایەی ، لەبری شەلاق و بەرد و قامچی و ڕاونان و نانبڕین و کلک بڕین ، پاڵەوانەکانی چەترێکیان پێبێت لە کاتی باراندا ، گۆرانیەکیان پێبێت لە کاتی دڵتەنگیدا ، لەتێک نانیان پێبێت لە کاتی برسێتیدا بیدەن بەیەک.

حەریق وتەنی :-(تەعمیری دڵی یاغی، لە باغ چاکترە قوربان )

(چەتر و هاوسۆزی) و (لاواندنەوە و هاودڵی) و ئاوەدانکردنەوە و دەستپیاهێنانی دڵ ، لە سەد تەعمیر و پینەو پەڕۆ و بەلێن و قسە چاکترە.
...........................
لەژێر چوخمەیەکی خەیاڵدا پاڵکەوتووم و ، ( ئەیاد زاخۆیی و مشکۆ )و (خوداداد عەلی و کێمنەیی) (وەلید ئیبراهیم و دیلان) دێن و دەچن ، چوخمە ئیشی ئەوە بوو دوو کۆڵانی شار بەیەک بگەیەنێت ، ئاخر ئەم هەموو دژیەکیە چۆن پێک بگەن ،
ئەڵێن (ڕم بەکەوان ناهاوێژرێ) و دڵیش بە گریان ئاو ناخواتەوە ،ماڵ بە خەممان پێک نایە و منیش هاتمەوە و لەم هەموو حەقایەتە بێ سەروبەرەیە هیچیان نەدامێ

لەبەردەم خۆمەوە بە گۆرانییەکەی ئەیاسەوە هەستام و گوتم :-

(بسکێ تە زراڤن , وەک ریحانە داڤ داڤن) وای وای وای

نوقتە سەری دێڕ .......

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە
....................
زۆر جار ڕێک ئەکەوێت یانەیەک باشترین یاریزانەکانی هەیە و کەچی هەر ئەدۆڕێ ، خەرجییەکی زۆر و ڕاهێنانێکی زۆر دەکات بەڵام هەر ئەدۆڕێ ، چونکە ژیانیش یاسای خۆی هەیە.

(قەلە ڕەش کە لەشەڕگەدا چاوی مردوویەک دەر دێنێت ، ناپرسێت داخۆ ئەمە چاوی قارەمانێکە یاخود هەڵهاتوویەک) ، قەلەڕەشیش یاسای خۆی هەیە، قەلەڕەش چوزانێت یاساکانی شەرگە چییە؟ کێ لە بن بەردا خۆی شاردۆتەوە و کێ لە ریزی پێشەوەی مەتەرێز و سەنگەردا وەستاوە.

یاسای گەورەی گەردوونی هەیە دەبێت نان و بوار بدات بەهەمووان ، کەمتیار و قەلەڕەش ، کیسەڵ و کرمی فەریکە نۆک ، هەنگ و پڵنگ و ڕژد، (سۆزانی) و (بەحورمەت) دەبێت شوێنەکانیان بگۆڕنەوە ، وەک چۆن یاریزانەکان لە نیوەی گەیمەکەدا بە فیکە و شەپلی دادوەر شوێنی گۆڕەپان ئاڵوگۆڕ دەکەن ، دەبێت هەمووان ئەم ئاڵوگۆڕە بکەن.
.........................
ئەوەی لە ئاش دوا بکەوێت ، دەبێت لە ڕێگا ڕابکات ،ڕاکردن بەتەنها بەس نیە ، کێ دەتوانێت ئەرخەیان بێت کەسی تر پێشی نەکەوتووە؟
یان کێ خاترجەمە کە لە رێگا باوبۆران ڕێی پێناگرێت، یان کێ دەزانێت ئاشەوان تاقەت و تابشت ، سەبر و حەرسەڵە ، یان بەوزە و پەلەک و شیانی هاڕینی مابێت.
مرۆڤ هەندێک جار لە کاتی خۆشیدا دەگات ، بەڵام ئاسیاو ئاوی لێبراوە.
........................................
دارستانیش یاسای خۆی هەیە ، ئەگەر نەکوژیت ئەکوژرێیت ، ئەگەر برێکجار گزی و گەسک و تیژ نەبیت ئەدۆڕێیت ، کێ دڵتەختی بە نێرگز دەدات کە لە گوڵەباخ بباتەوە کەهەموو گیانی دڕکە؟ کێ دنجەی پەپولە ئەکات کە لەمار زیاتر بژی ؟ پەپولە بەو ناسکیەوە و مار بە کەڵبەو ژەهرەوە؟

جوانی و ناسکی یاد ئەکرێنەوە ، بەڵام مەرج نییە بیبەنەوە ، میداڵ و نواط و ئەوسیمە دەکرێتە ملی سەرباز ، زیندان و نەفی کردن و تەوقی گەردن و توک و نەفرەت و تەنها کەوتن دەبنە بەشی نووسەر و رەخنەگر و هۆزانڤان.
..........................
بە(مار)یان گوت بۆچی خواریت ؟ گوتی هەموو ئەو شوێنانەی لە دونیادا من پێیدا دەڕۆم خوارو خێچن ، ئەگەر ڕێک بڕۆم ناگەمە هیچ جێیەک. هەندێکجار رێک ڕۆیشتن پێچەوانەی فیترەت و سروشتی یاساکانە لانی کەم بۆ هەمووان نابێت ، هانی خوار ڕۆشتنی هەمووان نەدرێت ، وەلێ ڕێک ڕۆشتنیش بۆ هەموو کات و دەمێک نابێت.
......................
زۆرجار ژیان و ژیوار وەکو سیاسیەکان وان، کاتێک تەوقە لەگەڵ سیاسیەکدا ئەکەیت ئەبێت دواتر پەنجەکانت بژمێریتەوە ، نەبادا یەک دوانێکیانی دزی بێت یان چەند دانەیەکیانی شکاندبێت، قۆپیت و زیندەگیش لە دونیادا وایە کاتێک دەچیتە ناو ژیانەوە دەبێت زوو زوو سەیری خۆت بکەیت بزانیت چی لێسەندوویتەتەوە ، نیگەرانی ئەوە نەبیت کێ لێی بردویتەتەوە ، چونکە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە.

هەندێک سەرگەرمی هەیە باشترە دەست پێنەکرێت ، وەلێ مادام مرۆڤ ئەو شاتانە گوێ پێنادات و بیر خۆی دەباتەوە ، دەبێت ئەوەی لە یاد بێت ، کە مەرج نییە ئەوەی جوان یاری بکات بیباتەوە ، مەرج نییە ئەوەی بە ڕەوشتەوە کار بکات بیباتەوە ، ئەوەی بەزانینەوە کار بکات بیباتەوە

ژیان وەک قەلەڕەشی شەڕگە وایە ناپرسێت ئاخۆ جوان شمشێرت راوەشاند یان هەڵهاتیت ، بەپێوە مردیت ، یان لەسەر چۆک، دەرباری کۆشک و سوڵتانەکان بوویت یان زاهید و برسی
....................................
(نوقڵی دا جانان، بە ئەغیار و جنێوی دا بە من
هەروەکو شاخی نەباتم دی جنێوی تاڵی خۆم)

ژیان زۆرجار نوقڵ و شیرینی و سەرکەوتن ئەدات بە وانەی کە باش یاری ناکەن ، وەلێ شکستی بەئەخلاقەوە بە هەزاران دەستکەوت و سەرکەوتنی رسوایی بەراوردناکرێت،

کەمالەدینی خوجەندی دەیگووت :-
(گه گه،که از لب چاشنی با هر دعاگویی دهی
از بهر من داری نگه زیر زبان دشنام را)

هەرکاتێک دوعایان بۆ کردیت بەلێو ، دڵنیابە نەفرەتەکەیان لە ژێر زمانیان هەڵدەگرن و دەیهێڵنەوە ، هەرکاتێک باش یاری ناکەیت و بەردەوام ئەیبەیتەوە ، کەوتنەکەشی لەژێر زمانی کات و ڕۆژگاردا هەڵگیراوە و دەمێنێتەوە.
.........................
فەرهاد کێوی بێستوون ئەبڕێت ،بەڵام ئەفسووس، خەسرەو شیرین ئەباتەوە

بەرەوشت و سەربەرزی و ملکەچ نەبوون و زانینەوە ژیان ئەبڕیت ،بەڵام پاوپوزێکی ساف و شایەر و دەرگاوانێک ڕەنگە بە ئەگەری زۆرەوە لێت بباتەوە، هەرگیز نیگەران مەبە ، چونکە ژیان هەندێک یاسای بێبەزەییانەی خۆی هەیە ، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە مەرج نییە ئەوەی باش و جوان و بەڕەوشتەوە یاری ژیان بکات بیباتەوە.

نوقتە سەری دێڕ ....

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

فیل کە دڵی تەنگ دەبێت خەو بەهیندستانەوە دەبینێت!
.....................................
ئەلێن فیل کە دڵی تەنگ ئەبێت و سەر دەنێت بە شیشی باخچەی ئاژەڵانەوە خەو بەهیندستانەوە دەبینێت ، خەو بە مێرگ و سەوزایی و دارستانەوە دەبینێت ، خەو بەو ڕۆژگارەوە دەبینێت کە لەگەڵ کەسوکار و دایک و باوک و هاورێ و خوشک و براکانی لە روبارەکان یاری ئەکرد و یەکتریان ڕاو ئەنا.

ئێستا فیل چییە ؟ جگە لە چوار قاچی بەهێز و دوو شفرەی درێژ و کۆمەڵێک شیش و زیندانی کە ناتوانێت تیایدا بجوڵێت ، فیلێکی گەروە لە باخچەی ئاژەڵاندا چی بۆماوەتەوە ؟ جگە لەوەی خەڵک دەستە دەستە بێن بۆ تەماشای و گەڵای کاهو و سەوزەی تێبگرن ، قامچی ڕۆژگار و راهێنەری سێرک ،لەسەر یەک قاچ لەسەر تەنافی گەورە بیوەستێنن و یاری پێبکەن ،
...............................
ئەڵێن
(گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە)

وەختێک (گا) لەبەر سورەی هەتاودا دەیەوێت بوەستێت پشوویەک بدات ، بێ ڕەحمی جوتیار و لێدان و نەقیزەی بەس خۆی ئەزانێت چۆن لە تاوا گێرەئەکات و جەنجەڕ و مۆشەنە و ناعور و جەرچەڕە رادەکێشێت ، ئێوارەش کە ئەگەرێتەوە (پشتیر) و گەوڕەکەی ، تەنها ئەوەندە کاتی هەیە ، خەون پووش و پاوانەوە ببینێت ،
ئاخر هەرشتێک هەتا گەورەتر بێت زیاتر بەند دەبێت ، بەندەی گەورەبوونەکەی ، بەندەی ناوبانگەکەی ، دیلی بەهیزییەکەی.

ئەوەی لە قوڕی خەستدا زۆرتر پەلبکوتێ و بجوڵێتەوە زیاتر نوقم دەبێت ، مرۆڤ هەتا گەورەتربێت ، بەناوبانگتربێت ، بەدەستی خۆی داو بەداوی ڕەشمە و هەوساری بەستنەوەی دەچنێت و تەڵ بەتەڵی شیشی قەفەس و بەندینخانەی خۆی دەچنێت.

ئەو کات ناچارە خەیاڵ بکات ، پوشێکی بچووک ، گوریسێکی کورت ، پێکەینینێکی ڕابردوو ، گریانێکی شیرین ، کۆبوونەوەیەکی کورت و کەم لەقەفەس یان لەو قوڕە دەری بهێنێت کە تێیکەتووە.
....................
چاو تەنها ئەتوانێت بینین ئەنجام بدات بەڵام دڵ پێکگەیشتن دەکات ، بینین لەکوێ و سەرنان بەدلەوە لەکوێ ؟
مورید بەهۆی هیمەتی پرەکەیەوە لە دوورەوە بەناو ئاگردا دەروات ، پیر لە بوخارایا و مورید لەسەمەر قەند ، ئەوەی پێکیان دەگەیەنێت هیمەتی دلە نەک بینین

بینینی دڵ لە بینینی چاو قوڵترە ، دڵ کەتەنگ دەبێت گەشت بە مرۆڤ و فیلیش دەکات بۆ ئەو شوێنانەی کە چاو ناتوانێت پێی بگات و بیبینێت.

(دلم از وحشتِ زندان سکندر بگرفت
رخت بربندم و تا ملکِ سلیمان بروم)

ئەسکەندەر لە کۆشکی خۆیدا دەمانهێڵێتەوە و دڵ خەیاڵی فڕینی هودهودی بچکۆلەئەکات
..........................................
پرسیاریان لە (مارگرێت مید) (ئەنثرۆپۆلۆجیست -مرۆڤناس)ی ئەمریکی کرد ، یەکەم نیشانەی شارستانی بوونی مرۆڤ کە دۆزراوەتە چی بووە ؟ هەموان چاوەڕێ ئەوە بوون باسی قەڵغان و ڕم و ئامێری ڕاوکردنیان بۆ بکات بەڵام ئەو گوتی :-

یەکەم نیشانەی شارستانییەت لە کولتوری کۆندا ئەو بەڵگانەن کە دۆزیمانەوە، کە ئێسکی کەسێکە کە تووشی شکانی ئێسکی ڕان بووە، بەڵام چاک بووەتەوە، و... بەردەوام بوو لە ژیان.

لە شانشینی ئاژەڵان بە گشتی ئەگەر قاچت بشکێنیت، بە ناچاری دەمریت، بەو پێیەی ناتوانیت لەو مەترسییە ڕزگارت بێت کە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕووت دەبێتەوە یان بچیتە ڕووبارەکە بۆ خواردنەوە ئاو یان گەڕان بەدوای خۆراکدا، جگە لەوەش دەبیتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڕاوچییەکان، لە جەنگەڵدا هیچ گیاندارێک کە قاچی شکاوە لە ژیاندا نامێنێت، چونکە کات نییە بۆ چاکبوونەوەی ئێسکەکە.
ئەو بڕبڕەی پشتی شکاوە و چاککراوەی دۆزیمانەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسێکی تر کاتێکی بۆ تەرخان کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسە بریندارەکە بمێنێتەوە و بیپارێزێت و گرنگی پێبدات تا چاک دەبێتەوە.
یارمەتیدانی کەسێک بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکانی ژیان خاڵی دەستپێکی شارستانییەتە؛ (شارستانیەت واتا هاوکاری کۆمەڵگا لەگەڵ یەکتری)
.................
مرۆڤ زۆرجار کە دڵی تەنگ دەبێت پارە و ناوبانگ و دەسەڵات کۆمەکی یەک چرکەی دڵتەنگیەکەی ناکات ، مرۆڤ جگە لەسەر مایەی مادی پێویستی بەسەرمایەی ڕەمزیش هەیە بۆ ئەوەی بژی ، ئەوەی کە کاسنێک بەچوار دەورتەوەن ، ئەوەی کە ئاوێک دەدەیت بە ئاژەڵێک ، مشتێک گێلاس ئەکەیتە جنگی منداڵێکەوە ، هێلانەی باڵندەیەک دەپارێزیت ، لەخۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ چواردەورتدا دەبیت ، وەک فیلێک لە کاتی دڵتەنگیدا دەتگەیەنێت بەهیندستان ، وەک مرۆڤ دەتگەیەنێت بە ئارامی.

لەودیوی ژوری نوستن و مێزی ئۆفیس و ژمارەی بانکی و ئیگۆی ناوبانگ و بڕوانامەو و پۆست و پلەو پایەوە زۆر لەوە تەنها تر و دڵتەنگترین کە دەیزانین.

گا کە زەوی ئەکێڵێت ،تەنها خۆی ئەزانێت ئازاری نیرەی سەر مل و نەقیزەی لاڕانی چۆنە.

حەمدی وتەنی

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

کوبرامژی، خێزان کوژ
.........................................
بوکێک تەلەفۆنی بۆ خەسووی کردبوو ، وتبووی حەزەکەم ئێوارە بێن بۆ ماڵی ئێمە بۆ نانخواردن ، برنجێکم لێناوە ، هەر دەنکەی لە شوێنێک وەستاوە لەناو مەنجەڵەکە ، خەسووشی پێی وتبوو جا ڕۆڵە برنج چییە ؟ تۆ تایەفەیەکت وا لێکردووە هەر یەکەی کەوتوونەتە شوێنێکەوە.

لە دیندا جیاوازی نێوان (جمال و حسن ) و (جوانی و باشە) هەیە ، جوانی سەروکاری لەگەڵ برژانگ و برۆ و قەد و کەمەر و گێسوو و ئەگریجە و باڵادا هەیە ، هەرچی حوسنە دەجێتەوە سەر مامەڵە، گوفتار ، قسەکردن ، بیرکردنەوە ، ڕەفتار.

زۆرجار ئەبینیت جوانترین ژن و پیاوەکانی دونیا جیا دەبنەوە ، کە زۆرینەی خەڵک تەمەنایان ئەکرد کچە یان کوڕەکە هاوسەری ئەوانبوایە ، کەس دیوی ناو مەنجەڵ و برنجەکە نابینێت.
......................

ژن و مێردەکان ئەتوانن پێکەوەبن ، بە پێوەر و قیاسی خۆیان ، نەک پێوەر و قیاسی خەڵکی

(بەمەجوونیان گووت خۆ لەیلی ڕەشە
گوتی گیا لەدەمی پەزا خۆشە)

تۆ لە چاوی مەجنوونەوە لەیلیت نەبینیوە ،بۆیە هەر چاڵ و چۆڵ و کێماسی و عەیبەکان دەبینیت ئەگینا خۆ گیا لە دەمی ئێمەدا زۆر قێزەون و ناخۆشە ، کەچی مەڕ شانی بۆ دا ئەدا ئەڵێی برا قەرەخەرمان ئەخوا ،

جاران کورد ئەیگوت (لە بووکی زمان نەبوو ، لە خەسووی ویژدان نەبوو)

ئێستا زمانی هەمووان وەکو یەک درێژە لە ئاستی بچوکترین گرفت و ویژدانی هەمووان کورت و خەڵانە و خەشین.
..................................
نێرینەی زۆرینەی زیندەوەر و باڵندە و مرۆ لە سروشت ڕەق و توندوتیژ و بێ پەروا و ئیهمال و شت بیرچۆوە ، مێینەی زۆرینەی زیندەوەرەکانی تریش ، قسەهێن ، قسە هەڵگر ،تەعلیقدەر و وتی وتیکەر ، ئێ لەم دوو کیمایە چۆن خامێکی نوێ دروست ئەکەیت ، ئەم هاوکێشە لاسەنگە چۆن هاوسەنگ دەکرێت ئەگەر دوو ئاسن بکێشن بەیەکدا هەر چەخماخە و برق و تەقە تەق دروست دەبێت ،دوو شتی ڕەق ناکرێت چاوەرێی نەرمونیانی بیت ، پێویستە یەکێکیان هێمنتر ، لەسەر خۆتر ، تا دارستان بە تەواوی کڵپە نەسێنی.
..........................
ژیان وەک هەنارمژ

خۆشترین شێوازی هەنار خواردن داوڵین و دا تەکاندن و قاش کردنی نییە ، بەڵکو بریندار کردن و دەمتێهەڵسوینێتی کە پێی ئەڵێن (هەنارمژ) ئەمە بۆ ئەو کەسە خۆشە کە ئەیخوات بەڵام بۆ هەنارەکە نا

هەڵکیشە خەنجەر ، خەنجەر کوژمکە
دەمخەرە خوێنم ، هەنار مژم کە

خێزان مژ شێوازێکە لە پەیوەندیکردن لەناو خێزانی کوردا ، توێکڵی پەیوەندی و بنەمالەکە و چرچ و لۆچ ئەکەن ئەوەندە دەم ئەخەنە برین و پەیوەندیەکانیانەوە ،هیچی تیا ناهێڵنەوە دواتر تڵپەیەک ئەمێنێتەوە بۆ یەکتر فڕێدان دایکت وای وت ، باوکت وای وت ، ئەوەم ئەوێ ، ئەوەم ناوێ ، ناچین بۆ ئەوێ ، ئەچین بۆ ئەوێ ، ئەوە مەکڕە ، ئەوە بکڕە ، ئەوە لەبەر مەکە ، ئەوە مەڵێ ، وای لێدێت مانگ بەتاقی ئاسمانیشەوە بێت ڕەشی دەکەن .
..................................
یەکێک لە خوێندکارەکانی سوقرات پرسیاری لە مامۆستاکەی کرد ، تێگەیشتن و دانایی ئێمە کەی کامڵ دەبێت ؟

سوقرات گوتی ؛- (هەرکاتێک بە پیاهەڵدان زۆر دڵخۆش نەبن و بە لۆمەکردنیش زۆر نیگەران نەبن)

قوتابیەکان گوتیان مامۆستا کەی وامان لێدێت ؟

سوقرات گوتی (کاتێک واتان لێدێت ، کە دوو گوێتان هەبێت قسەی بەنرخی پێببیستێت و دوو گوێشتان هەبێت لە ئاستی قسەی خراپ و بێکەڵکدا هیچ نەبیستێت)

پیاهەڵدان و شیعر و شانامە شاگەشکەتان نەکات چونکە مرۆڤ دیوی تر و رێگای تر و مەزاجی تر و پەیوەندی تری هەیە ، لۆمەکردن و تانە و توانجیش زۆر نیگەرانتان نەکات ، چونکە هەردوو دۆخەکە کاتییەو وتێدەپەرێت.

هەموو بەرە و ژووریەک بەرەو خواریەکی هەس ، هەموو شادییەک دڵتەنگیەکی هەس ، هەموو باوەش و خۆشەویستییەک پشتلێکردن و دڵتەنگیەکی هەس ، هەموو بەهەشتێک ماری خۆی هەیە ، هیچ مرۆڤێکی عاقڵ و ژیر لەبەر یەک دوو مار بەهەشتی خۆی جێناهێلێت ، فێری رێگاکانی مامەلە کردن لەگەڵ ماردا دەبێت .

بیستنی باش و خۆگێلکردن لە شتی خراپ هونەری دانایی گەرەک ، ئەگەرنا دەتکەن بە سەپایە و خەڕەک.
....................
(ئەگەر بۆم نەکەیت لەو چیتە مۆرە
حاشات لێئەکەم مشتەریم زۆرە)

بیانوو بەیەک مەگرن رەنگە مشتەری زۆر بێت وەلێ کەس نرخی راستەقینەی خۆی نادات ،
ئەڵێن زەوی سەختە و گا لە گا ئەگرێت تاوان ، ژیان خۆی سەختە ، و پێویست ناکات ئەو دوانەی پێکەوە جووتی ژیان ئەکەن بیانوو بەیەک بگرن لەسەر شتی بچووک و تێپەڕ.
..........
(گوێ دەڕوشێنێ دڵدەشەمزێنێ
قسە تا حەق بێت ڕەقتر دەنوێنێ)

ئەوەی لەسەر حەقە دایم ڕەقتر دەردەکەوێت ، بەڵام پێویست ناکات هەمیشە لەسەر حەق بین ، بڕێکجار باشترە ، شاد و کامەران بین وەک لەوەی لەسەر حەق بین یان بمانەوێت حەق بسەلمێنین ، بەتایبەت ئەوانەی کە لەگەڵیان دەژین و خۆشمان دەوێن و خۆشیان دەوێین.

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

عیشق خاڵی لاوازی مرۆڤە
...............................
پێش ئەوەی تیرەکە بدرێت لە پاژنەی (ئەخێڵس) تیرەکە درابوو لە دڵی ، هەرشتێک دڵ بیبات ئەوانی تر تێیدا دەبن بە دەستی دوو بە پەراوێز ، بە کەنار ، بە چەمەر.

خاڵی لاوازی (ئەخێڵس) پاژنەی نەبوو ، بەڵکو دڵی بوو ، دڵ عاریف و زاهید و شێخی گەورەی زۆری لە پەرستگا هێناوەتەوە دەرەوە لەناو بازاردا وەک سەرگەردان گێڕاوێتی ، دڵ سوپاسالار و قوماندار و سەرلەشکری لە خۆبایی زۆری ، شەوان بردۆتە دەرەوە بەتەنها و بێ چەک و دەموچاوی هەڵپێچراوەوە ، تا ریسوا و ئابڕو تکاو نەبێت

(دڵ کە مەیلی دولبەری بێ موشتەری پەیدا ئەکات
دڵ کە کەوتە سەرگەردانی ساحێبی ڕیسوا ئەکات)

دڵ ئەتخاتە ناو ئەسپی تەروادە ، نازانیت ئەسپەکە ئەسوتێنرێت یان ئەبرێتەوە بۆ ماڵی یار ، دڵ ڕسوات ئەکات، کارێکت پێئەکات ئاشتی نێوان (تەروادەیی)ەکان و (ئاکایی)ەکان دەکات بەجەنگ ، تەرمی (هکتۆر)ی برات بە بەرچاوەتەوە دوای ئەسپدا ڕادەکەێشن ، پاشایەک ناجار ئەکات بکەوێت بەسەر دەست و پێی دوژمنەکانیدا تا بە عیشقەوە تەرمی کوڕەکەی بنێژێت.

دڵ (خەرقە) و (جبە)ی زۆری لە شانی شێخ داگرت و کردی بەشوانی بەراز ، دڵ (زوننار) و (کۆشتی) ی زۆری لە کەمەری قەشە و پیرەوە داگرت و خستیە سەر بەرماڵ.

(حەڵقەیی زونناری زوڵفی بوو بە میحرابی دوعام
تورکی کافرکێش و یاری موسوڵمانم نەهات )
..............................
شتێک لە ناوەی مرۆڤدا هەیە دەشکێت ، دەپێکرێت ، جیاوازترە لە بڕبڕە و بەستەرە و ئێسقان بە زەحمەت چاک دەبێتەوە ، ئەویش دڵە ، مرۆڤ پێش ئەوەی لە پاژنەی بدەن لە دڵی ئەدەن ، ئەوەی لەنێو چیرۆک و ئەفسانە و ئاینەکاندا ونە دڵی جەنگاوەر و عابیدە، نەک شمشێر و پاژنە و بەستەرە و خەرقە و زوننار.

(قەسابێک گریا
چونکە عاشقی دەنگی
کەناریەکی بچووک بوو )

قەساب بەو دڵڕەقیە و جەنگاوەر بەو بێڕەحەمییە و شێخ بەو خواناسیە و مرۆڤ بەو خۆبەگەورەزانیەی هەرهەموویان دەپێکرێن ، هەموو سیستەمێک خاڵی لاوازی هەیە ، خاڵی لاوازی مرۆڤ عیشقە نەک پاژنەی ، دڵێتی نەک بڕبڕەی ، ئەخێلس بەشداری دەیان شەڕی کرد و نەکوژرا تا عاشقی خزمەتکارێکی پەرستگا نەبوو ، ئەوەی ئەخێڵسی خست لەناو چیمەنەکەدا دڵی بوو نەک پاژنەی.

سیاسییەکان لەوەدا بەختەوەرن کە عاشق نابن ،ئەگەر عاشق بوونایە ، بەسەر دیواری تەروادەی دوژمنەکانیاندا سەر دەکەوتن و هەرچیان لێبهاتبایە دەیانکرد بۆ مەعشوقەکەیان بۆ هاوڵاتیەکانیان تا نەمرن و رزگاریان کەن ، ئەگەر چی پاژنەشیان بپێکرایە ، ئەوان تەنها عاشقی روخان و کۆکردنەوەی سامانن ، لە کۆتایدا هەر ئەو پارە و سامانە دەبێتە خاڵی لاوازیان و دەیانکوژێت
.........................
ئێژن گورگ کە پیر ئەبێت ، هەموو ڕۆژێک ددانی خۆی ئەژمێرێت ، تا بزانێت لەو ڕسواییەی کە ژیان بەسەریدا هێناویەتی و لەو دۆزەخەی کە ماوییەتی چەندی تر ئەژی و بەرگە ئەگرێ ، مرۆڤیش هەر بەو چەشنە کە دڵبەند و دڵبەست و عاشقی هەرشتێک بوو، ئەبێت هەموو ڕۆژێک ڕسوایی خۆی بژمێرێت تا بزانێت چەندی تر بەرگە دەگرێت و دەکەوێت.

(ئەڵێن بارێ بەکاغەز شەرحی ئەحواڵت بنووسە بۆی
لە سوننەت چی بکەم ، بۆمن بەجێ نایێ کە جارێ فەرز)

هەموو دەستەوانەو زرێ و قەڵغان و ڕم و ناوبانگ و پۆست و پلەو پایە و پارە و بنەماڵە و ئازایەتیەک سوننەتن ، مرۆڤ کاتێک خاڵی لاوازی دڵی یان عیشقی دەبێتە فەرز.

بۆیە هەمیشە فەرز سوننەت ئەخات ، هەروەکو چۆن عیشق یان دڵ هەموو ئەوانی تر دەخات.

نوقتە سەری دێڕ ....
ـــــــــــــــــ
*لە داستانی ئیلیادەدا (ئەکلیس) ئەو منداڵەیە کە دایکی لە ئاوی ڕوباری (ستیکس) هەڵی دەکێشێت ، ئەو ڕووبارە دەشێت مرۆڤ لە نەمری بپارێزێت ، بەڵام تەنها شوێنێک کە (ئەکیلیس) بە ئاوی ئەو رووبارە تەڕ نابێت بریتیە لە پاژنەکانەی ، هەر ئەمەشە دەبێتە خاڵی لاوازی ئەکلێس، هەتا ئەو کاتەی تیرێک بەر پاژنەی دەکەوێت لە شەڕی (طەروادە) دا و دەکەوێت

Читать полностью…

دەرووناسی و پەروەردەی منداڵ

نیشانە ئاگادارکراوەکان لە دواکەوتنی گەشەکردنی زمان و پەیوەندیکردن لە منداڵدا:

منداڵان بە ڕێژەی جیاواز زمان فێر دەبن، لەبیرت بێت ئەگەر منداڵەکەت هەر جۆرە دواکەوتنێکی هەبوو، زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکەزۆر گرنگە، لەهەبوونی حاڵەتەکە هەرچی زووترە لەڕێگەی پسپۆڕی تایبەت ڕاهێنانی گوفتاری پێبکرێت، دوای دڵنیابوون لەحاڵەتەکە.
لەم بابەتەدا دەتوانن زانیاری لەسەر حاڵەتەکان و نیشانە ئاگادارکراوەکانی بزانین:

-لە تەمەنی چوار مانگیدا.
-لە شەش مانگیدا.
-لە تەمەنی حەوت مانگیدا.
-لە تەمەنی هەشت و نۆ مانگیدا.
-لە تەمەنی ١٢ مانگیدا.
-لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگ.

لە تەمەنی چوار مانگیدا:
* ئەگەر منداڵەکەت بەم جۆرەیی خوارەوەبوو:

نیشانت نادات کە دڵخۆشە یان دڵتەنگە.
نەبوونی گڕوگاڵکێ کردن واتە دەنگی نایە.

لە شەش مانگیدا
ئەگەر منداڵەکەت هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو:

پێناکەنێت و هاوار نەکات.
بزوێنەکانی وەک "ئە، ئا، و ئۆ" دەرنەبڕێت.

لە تەمەنی حەوت مانگیدا:
ئەگەر منداڵەکەت هەریەکێک لەمانەی خوارەوەی هەبوو:

لاسایی ئەو دەنگانە ناکاتەوە کە مرۆڤەکانی تر دەریدەبڕن.
ئاماژە بەکارناهێنێت بۆ ئەوەی سەرنجت ڕابکێشێت.

لە تەمەنی هەشت و نۆ مانگیدا:

هێشتا دەستی بە بێژەکردنی بزوێن نەکردووە.
وەڵامی ناوەکەی ناداتەوە.
ناوەکانی وەک "مامە" یان "بابە" دەرنابڕێت
سەیری ئەو شوێنە ناکات کە تۆ ئاماژەت پێدەدەیت.

لە تەمەنی ١٢ مانگیدا
ئەگەر منداڵەکەت هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو:

دەنگی دایکی و باوکی جیای ناکاتەوە .
ئاماژەی دەست وەک خواحافیزی، سەر لەقەندن، یان پەنجە ئاماژەکردن بەکارناهێنێت.
بەکارهێنانی لانیکەم چەند بزوێنێکی وەک "پ" یان "ب" دەرنابڕێت.
لە وشەکانی وەک "نا" یان "بای-بای" تێناگات و وەڵامی ناداتەوە.
ئاماژە بەو شتانە ناکات کە سەرنجی ڕادەکێشن، وەک باڵندەیەک یان فڕۆکەیەک کە گوێی لێ بووە.
ناتوانێتووشەی سادە بڵێت.
لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگ
ئەگەر منداڵەکەت ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو:

قسە ناکات واتە: ڕستەی زۆر سادە ناتونێت دەربڕێت.

تۆ لە هەموو کەسێک باشترمنداڵەکەت دەناسیت، بۆیە وەک یاسایەکی گشتی باشتر وایە لەگەڵ پزیشک یان پسپۆڕێکی تایبەتی قسەکردن قسە بکەیت، ئەگەر گرفتێک هاتەگۆڕێ، زۆر گرنگە ئاگات لەگەشەی زمان بێت، هەرمندااڵێک قسەکردنی پێش بکەوێت هێمای زیرەکی و ژیری منداڵەکە دەردەخات، بەڵام مەرج نییە هەرمنداڵێک قسەی دوابکەوێت، منداڵێکە دواکەوتنی ژیری لەگەڵ بێت، هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردن زۆرن، یەکێک لەگریمانەکان لایەنی مەعریفەی منداڵەکەیە، بەڵام بەبێ گشتاندن ....

بەهیوای سود

ئیدریس نوری