سفیانی کوڕی حصین دەڵێ لەلای ئیاسی کوڕی موعاویە دانیشتبووم ، کەسێک بەپێشمان ڕۆیشت منیش قسم پێ گۆت ، ئیاس گۆتی : بێدەنگبە !
دواتر گۆتی : جیهادی ڕۆمەکانت کردوە ؟ گۆتم : نەخێر
گۆتی : ئەدی جیهادی تۆرکەکانت کردوە ؟
گۆتم : نەخێر
گۆتی : ڕۆمەکان و تۆرکەکان لەدەستت سەلامەت بوون بەڵام برایەکی موسڵمان لەدەستت سەلامەت نەبوو ،
منیش چیتر نەگەڕامەوە سەر باسکردنی موسڵمانان .
خودا لێیان ڕازی بێ .
🌿ئەی کچ ئاگادار بە !!
ڕەوشـــــــــــتت گرنگــــــــترە لەجــــــــوانی ڕووخســــــــــارت چونکە کــــــــــوڕ لەپێش هاتن بۆ داخــــــــــوازیت لەڕەوشـــــــــتت دەپرسێـــــــــت .
/channel/rollyafrat00001
سوپاسی خوای گەورە بکەن لەسەر نیعمەتی لەش ساغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەکاتی غەسلی گورچیلە سۆندە سورەکە خوێن ئەهێنێتە دەرەوە ، وە بەسۆندە شینەکەدا خوێنەکە ئەگەڕێتەوە .
ئەمەش لەڕێی ئامێری غەسلی گورچیلەوەیەو پرۆسەکە 4 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڕاکشاوی لەسەر تەخت و بێ جوڵە .
ئەم کردارە لەهەفتەیەکدا 3 جار ئەنجام ئەدرێت واتە لەمانگێکدا 12 جار هەرجارەو 4سەعات بەکۆی گشتی 48 سەعات لەیەک مانگدا .
بەڵام تۆ کەتووشبووی ئەم نەخۆشییە نیت لەڕۆژێکدا نزیکەی 36 جار ئۆتۆماتیکی ئەم غەسلەت بۆ ئەنجام ئەدرێت بێ ئاگاو بێ ئازار ..!
"خودایە ئێمە لەچ نیعمەتێکداین الحمدالله"
....وەرگیراوە.....
ئەمشەو ...
بەقەدەر دەریاچەی دووکان مشروب ئەخورێتەوە ..
لەچرکەیەکدا ملیارەها تاوان ئەکرێ .
خەڵکانێك بەناوموسوڵمان بەشداری ئەکەن لەو هەموو تاوانە ...
خوای گەورە تەنها بەڕەحمی خۆت ڕەحم بەحاڵمان بکە ..بەزەییت بەمناڵ و پیروپەککەوتەو نەخۆشدا بێتەوەکەچاوەڕێی ڕەحم و کەرەمی تۆن بەخراپەی ئەوانەمان لەگەڵدا مەکە ..
ئێمە بەریئین لەکاروکردەوەی ئەوانەی ئەم شەوە بەپیرۆز ڕائەگرن ..
ئەوانەی ئەڵێن عیسی کوڕی خوایە..والعیاذبالله ...
آمین ...آمین ..آمین ..
شادان عمر ..
حیجاب پەرستشێکە کە ئافرەتی لە پیاو جیاکردۆتەوە، ئەو کاتانەی ئافرەت حجاب دەپۆشێت ئەمە پەرستشێکە بۆی، تەنانەت ئەوکاتەی کە لەگەڵ خێزانەکەی کە دەچێت بۆ بەسەر بردنی کات لەدەرەوە، پیاوان لە ناو شتێکدان کە موباحە (و عیبادەتیان بۆ حسێب نیە) ئافرەتیش بەحیجابەکەی لە پەرستش دایە، ئافرەت بە باڵا پۆشبونی تەنیا خۆی ناپارێزێت بەڵکو ئومەتی محمدیشﷺ دەپاریزێت.
دایکی عبداللە.
╭━═━⊰✹📚✹⊱━═━╮
@ba8y_firdaws
╰━═━⊰❀📚❀⊱━═━╯
سێ سیفەت هەن لە هەرکەسێ بوون ڕێك ئیهمالی کەن
، گەر نزیکترین کەسی خۆشتان بێ، چوونکە زەرەرتان لێئـەدات:
یەکەم: بەحەیاتی ووشەی ماشاء الله و خوا بەرەکەتی تێکات و خوا بتانپارێزێ و ئەو ووشانە نایەتە سەر زمانی!
دووەم: پرسیار زۆر ئەکات، بۆ نموونە ئەڵێ ئەوە خانووی خۆتانە، ئەو سەیارەیەت بە چەن کڕیوە، مەعاشەکەت چەنە و .لەگەڵ کێ شەریکی داهاتت چەندە..هتد.
سێهەم: زۆر باسی شتی خەڵك ئەکات، بۆ نموونە ئەڵێ فڵان کەس خانووەکەی وا خۆشە و سەیارەکەی وایە و ژنێکی جوانی هەی و مێردەکەی زۆر خزمەتی ئەکات و مناڵەکانی زۆر زیرەکن و پارەی چاکی دەستئەکەوێ و ... هتد.
حەدیس لە بارەی چاو حەسوودی زۆرن، تەنها ئاماژە بەمەیان ئەیەم:
پێغەمبەر، صلی الله علیه و سلم، ئەفەرمێ: چاو حەقە و گەر شتێ پێش قەدر بکەوێ ئەوە چاوە.
واتە کاریگەری چاو ئەوەنە بەهێزە گەر بێت شتێ بکەوێتە پێش قەدر ئەوا چاوە!
چۆن خۆت ئەپارێزی لە چاو؟!
- ووتنی زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران.
- بەیانیان و ئێواران هەر یەك لەم سوورەتانە سێ جار: الاخلاص، الفلق، الناس.
- زیکرکردن.
- دەرنەخستن و باس نەکردنی خێر و نیعمەتەکانت بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دانانی وێنەی مناڵ، سەیارە، ژن و مێرد، سەیران و گەڕان و ...هتد.
- دوعا کردن بەوەی خوا لە چاوی پیس بتپارێزێ.
- کاتێ چاو پیسێ پێت ئەڵێ چەن جوانە ئەو کراسە، ئەو سەیارەیە چەن خۆشە لێخوڕینی و خاووەکەتان زۆر خۆشە، تۆ یەکسەر پێی بڵێ: بڵی ماشاء الله، ئیتر بەنابەدڵی ئەڵێ ماشاء الله و ئینجا ئەڵێ خۆ چاوم پیس نیە و ڕەنگە لێشت عاجز بێ و قسەت لەگەڵ نەکات، ئەوە هەر زۆر باشتر، کەسی خوا نەناس و بێ شعوورت بۆچییە بیناسی، هەر کەسێ بێ؟!
- خاڵێکی تر کە ئافرەت زۆر تێی ئەکەوێ ئەوەیە کە باسی چاکی و باشی مێردی بکات بۆ ڕەفیقەکانی و بەتایبەت گەر ڕەفیقەکانی شوویان نەکردبێ، غەڵەت، غەڵەت، غەڵەت!
بۆ زانیاریتان، مرۆڤ خودی خۆشی ئەکات بەچاوەوە گەر ماشاء الله نەکات.
بە گاڵتە وەری مەگرن، یەك ئایەتی تایبەت لەسەر چاوی پیس و حەسوود هەیە (سورة الفلق)!
حەدیسێکی ترسناکیشمان هەیە، کەئەفەرمێ: زۆربەی ئومەتەکەم لەدوای قەزا و قەدر بەهۆی چاوەوە ئەمرن.
من ئاگادارم کردن ئێوەش خۆتان ماڵ و منداڵتان بپارێزن
🌿مرۆڤە باشەڪان...
هەرڪات ویستیان خراپ بن شکست
دەهێنن..!!
چونڪە لەناویاندا تۆوێڪی بچوڪ هەیە
پێی دەوترێن (ویژدان) رێگریان لێدەڪات🌿
"چەند ڕۆژێـکی دیاریکراوە"
بەجوانی میوانداری بکەن
نێوانی خۆتان و خودا چاک بکەن
قورئان بخوێنن
زیکر زۆر بکەن
لە دوعاکانتدا پێداگری بکەن و زۆر داوابکەن
لەگەڵ دایە و باوە زۆر چاک بن
سەردانی خزمان بکەن
دەستباری هەژاران بن
ئاگاتان لە هاوسێکانتان بێت
لەگەڵ خێزانەکانتدا میهرەبان بن
ڕەمەزان زۆر لەوە گەورەترە، لە خواردن و خواردنەوەدا قەتیس بکرێت...
ڕەمەزان=ژیان
#ئامۆژگاری
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
ئایا مەرجەكانی وەرگرتن و قبوڵكردنی كردەوە بریتین لە چی ؟
وەڵام :👇
✍... مەرجەكانی وەرگرتن و قبوڵكردنی كردەوە لە لای خوا سـێ مەرجن:
①ـــ ئیمان و باوەڕ بوون بە خوا و تەنها پەرستنی (الإيـمان بالله وتوحيده) ،
👈 خوای پایەبەرز فەرموویەتی :
🔮 [إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا ﴿١٠٧﴾] [الكهف] .
واتـــــــــــ⤵️ـــە:
🔹 ئەوانەی كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاكیان ئەنجامداوە چەندین باخیان بۆ هەیە لە فیردەوسدا و میوانداری دەكرێن .
👈وە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی :
◾️((قُلْ آمَنْتُ بِاللَّهِ ، ثُمَّ اسْتَقِمْ)) [صحيح مسلم 📚رقم : (٣٨)] .
🌺واتە : بڵـێ باوەڕم هێناوە بە خوا ، و ئەنجا بەردەوامیش ببە لە سەری .
②ـــ نییەت پاكی (الإخلاص) : كە بریتییە لە : ئەنجامدانی كردەوە بۆ خوا بە تەنها بە بێ پێش چاوی (رياء) و بە بێ بەگوێدا دانی خەڵك (سُمعة) و ناوبانگ دەركردن ،
👈 خوای پایەبەرز فەرموویەتی :
🔮[فَاعْبُدِ اللَّـهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ ﴿٢﴾] [الزمر] .
واتــــــــــــــ⤵️ـە :
🔹خوا بپەرستە و بە نییەت پاكییەوە دین داری بۆ ئەنجام بـدە .
③ـــ بە پێی ئەو شەرعە بێت كە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێی هاتووە (موافقة الشريعة) ،
👈خوای پایەبەرز فەرموویەتی :
🔮[وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ إِنَّ اللَّـهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿٧﴾] [الحشر] .
واتــــــــ⤵️ـــــە :
🔹ئەوەی كە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بۆی هێناون لـێی وەرگرن و ئەوەشی كە قەدەغەی كردووە لێتان وازی لێبێنن و خۆپارێزی بكەن لە تاوان و سزای خوا و لـێی بترسن چوونكە سزای خوا زۆر تووندە .
👈وە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی :
◾️((مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ)) [صحيح مسلم 📚رقم : (١٧١٨)] .
🌺واتە : هەركەسێك هەر كردەوەیەك ئەنجامبدات كە فەرمانی ئێمەی لە سەر نەبێت ئەوا ئەو كردەوەیە ڕەتدەكرێتەوە و قەبوڵ ناكرێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە: کتێبی 📗[بیرو باوەڕت وەربگرە لەقورئان و سوننەت]
✍...مامۆستامحمد عبدالرحمن کەلاری
خوای گەورە بیپارێزێت.
🔐 t.me/muhamadkalary .
خودا هەموومانی لەسەر شێوە تایبەتیەکەی خۆی دروست کردوە
لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە هەموومان ئافەریدەی جیاواز و دیارین
دووکەسی لە یەکتر چوو دەست ناکەون
دوو دڵیش بە هەمان ڕیتم لێنادەن
گەر خودا ویستبای لەیەک بچین ئەوا هەموومانی وەک یەک دروست دەکرد.
بۆیە ڕێز نەگرتنی جیاوازیەکان و سەپاندنی بۆچونی خۆت بەسەرئەوانی تردا ڕێز نەگرتنی ئەو سیستەمە پیرۆزەیە کە خودا دایناوە...
✍️ هاشم محمد
فـيـس بــوڪ ............
ئـەو شـانـۆ گەريەيــه كه پـڕ پـڕە له نوانـدى كەسايـه تيـەکان
كــه زۆر دورن لـە کـەسـایـەتـی خـۆيانــه وه ....!!!
ئـەكتـەرەكانى ئەو شانـۆيه ڕۆلى ....
مەلا.مرۆڤ دۆست ، ماف نـاس ، فەیلـە سوف ، ئازادى خواز ، نيشـتمان پـەروەر ، شاعير ) ئەبيـنن
لـەو شانـۆگەريه دا كەس ڕۆلى خـراپ ناكيريت
هەموو مرۆڤەكان كەسى دلسۆز و پاكن بێ هـەلەو گوناهـ
ئەگەر دونيايى مرۆڤـەکان وەک دنياى فەیسـبوك بوايه
ئەم سەر زەمينه بەهەشتێك بوو بۆ خؤى
((خـۆزگـە خـانـوێــكــم هەبووايــه لـه فـيـس بـوك هـیـچـی تـرم نـە دەويـسـت لـەم دوونـيـايـــه)))
🌿لەکوێ ئەژین ؟!
🌿تکایە ئێــــــــوە ئەزانن ئەو مرۆڤانە لەکوێ ئەژیـــــــــن ؟!!
🌿ئەو کەسانەی کەلە ئەنیستاگرام ،فیسبووک ،تیلی گرام ،تیک تۆک ،سناپ چات ....هتد پۆست ئەکەن لەکوێ ئەژین ؟!ئەوان زۆۆۆۆر جیاوازن چونکە:-
🌿ئەوان ڕقیان لەدرۆیە !
🌿ئاشکراشە چەنیان ڕق لەخیانەتە !
🌿هەموویان زۆر نەرم نیانن !
لەکـــــــــــــوێ ئەژیـــــــــن ؟!
🌿هەموویان دژی توندوتیژین !
🌿ئای کە بەڕێزن لەگەڵت !
🌿قسەی جوان دەردەبڕن !
ئای کە دنیایەکی خۆشە لەکوێ ئەژین ؟!
🌿ئەو ووشانەی دەری دەبڕن چەند جوانن !
🌿زۆر ڕوو خۆشن !
🌿توڕە بوون لایان عەیبەیە!!!
بەڵام من نازانم ئەم مرۆڤانە لەکوێ ئەژین جیهانی دەرەوە بۆچی وانیە ! ئایە ئەوانە تەنها پۆستن ؟!
🌿خۆزگە ئەو پۆستە جوانانەی کەدەکرێت لە هەڵس وکەوتی ڕۆژانەی ئەوان ڕەنگی بدایەتەوە ئیتر ژیانیش وەک گەڕان بەناو پۆستەکان خۆش ئەبوو !!
✍گەڵا
/channel/rollyafrat00001
مژدەت لێ بێـت،
دوای مردنت تەماشای تاکی پۆشاکـەکەت دەکـەن،
عەباکەت دەبینن، پۆشاکە فراوانەکەت دەبینن،
شایەتی ئەوەت بۆ دەدەن بەردەوام لەسەر تاعەت بوویتە و
لەسەر تاعـەت مردویـت...
شەوێکی درەنگ زەنگی موبایلەکەت لێی دا،
ئەو ئاگاکارەیـە کە بۆ شەونوێژ دات نابوو،
شایەتی ئەوەت بۆ دەدەن لەسەروی نوێژەفەرزەکانەوە،
پارێزگاریت لە نوێژە سوننەتەکانیش دەکرد...
قورئانەکەت کە لەسەر بەرماڵەکەتە،
شایەتی ئەوەت بۆ دەدەن بەردەوام دەتخوێندەوە
خوشکەکانت،
دوعاکان و خێرەکانیاندا یادت دەکـەن...
مژدەت لێ بێت،
بە ئیزنی خودا لە گۆڕەکەتدا هەست بەتەنیایی ناکەیت،
هەموو کارەباشەکانت لەوێ شادومانت دەکەن و
گۆڕەکەت ڕووناک دەکەن...
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
ئیبن القیم - رحمه الله - دەڵێت:-
پەروەردگار پاداشتی كهسێك بهزایه نادات كه تهنها بهزمان ذكر دهكات، ههرچهنده دڵیشی بێ ئاگا بێت ، بهڵام پاداشتهكهی وهك ئهوه نیه به دڵیش ئاگادار بیت.
📒 [ روضة المحبين - ٣٠٩ - ].
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
Читать полностью…بسم الله الرحمن الرحیم
🌿نەفس چیە ؟ جۆرەکانی نەفس :-
نەفس ،نەفس هەیە خاوەنەکەی سەربەرز وبەختەوەرعاقیبەت خێر دەکات ،بەڵام نەفس هەیە خاوەنەکەی سەر شۆڕودەکات خوای گەورە پەنامان بدات لەوجۆرەنەفسە.
ئایا کامەنەفس لای خوای گەورە پەسەندە؟
خوای گەورە لەقورئانی پیرۆز جۆرەکانی نەفسی بۆ دیاری کردووین وزۆر بەجوانی ئاماژەی پێداوە وبەسەر سێ جۆردا دابەشی کردووە :-
۱-یەکەم جۆری نەفس کەخوای گەورە باسی کردووە بریتیە لە (لَأَمَّارَةٌ)
خوای گەورە سەبارەت بەم جۆرە نەفسانە لەقورئاندا لەسەر زمانی ژنەکەی عزیزی میسر فەرموویەتی )وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ ( 53 )یوسف
(دهشێت یوسف یان ژنهکهی عهزیزی میسر وتبێتی) منیش نهفسی خۆم بهری ناکهم، چونکه بهڕاستی نهفس (ئهگهر به نووری خواناسی ئاوهدان نهبێت) زۆر فهرماندهره بهگوناهو ههڵهو تاوان، مهگهر نهفسێك که پهروهردگارم میهرهبانی پێ کردبێت، بهڕاستی پهروهردگارم لێ خۆشبوو میهرهبانه.
(نەفسی لَأَمَّارَةٌ)ئەو جۆرە نەفسەیە کەزۆربەی جار یان هەمیشە فەرمان بەتاوان اکات فەرمان بەگوناهـ دەکات وئەم جۆرە نەفسە بەدکارە ئارامی لەخاوەنەکەی هەڵتەنیوەو وای لێکردووە ئامۆژگاری نەبیستێت بەو ئامۆژگارییە هەوڵی گۆڕان نەدات ئەگەر ڕەحمی پەروەردگار نەبێت کەمجار ام جۆرە نەفسانە بەرەو ئیمان ئەڕۆن دەگەڕێنەوە .
۲-دووەم جۆری نفس بریتیە لە(اللَّوَّامَةِ)
نفسی اللَّوَّامَةِ واتە نەفسێکی لۆمەکار ئەم جۆرە نەفسە نەفسێکی پەسەندە لای خوای میهرەبان وبێ هاوەڵ کەی زۆربەی ئیمانداران ئەگرێتەوە ٳن شاء الله خاوەنی ام جۆرە نەفسە لەکاتی ئەنجامدانی تاوان خێرا پەشیمان ئەبنەوەو دەگەڕێنەوە لای پەروەردگاریان لۆمەی خۆیان ئەکەن داوای لێخۆش بوون اکەن ودەڵێن خوایە نفسم زاڵبوو بەسەرمدا ولەسۆزو لێخۆشبوونت بێ ئومێدنیم خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا سوێندی پێ دەخوات و لەباسی ام جۆرە نەفسەدا لەقورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت :[وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (2)القیامة]
واتە: سوێند ئهخۆم به نهفسی لۆمهكار، كه نهفسی مرۆڤی ئیمانداره له دونیادا لۆمهی خۆی ئهكات، باوهڕدار كاتێك كه تاوانێك دهكات لۆمهى خۆى دهكات بۆ ئهم تاوانهت كرد، یان ئهگهر خێرو چاكهیهك بكات لۆمهى خۆى دهكات بۆچی كهمت كردو زیاترت ئهنجام نهدا، بهڵام كافر له دونیادا چهندێك كوفرو تاوان بكات لۆمهى خۆى ناكات، بهڵام له قیامهتدا كافر لۆمهی خۆی ئهكات، هیچ كافرێك نیه ئیلا له ڕۆژی قیامهتدا لۆمهی خۆی ئهكات بۆ له دونیادا ئیمانت نههێناو كردهوهی چاكت نهكردو پهشیمان دهبێتهوه.
۳-سێیەم جۆری نەفس بریتیە لەنەفسی(المطمئنة)
نەفسی المطمئنة واتە نەفسی هێمن وئارام
ئەو جۆرە نەفسانە ئەگرێتەوە کە بۆ چرکە ساتێک لە یادی پەروەردگاریان دانابڕێن ئارام ودامەزراوە ، هەموو هیواو ئاوات وئارەزووی بەدەستهێنانی ڕەزانمەندی پەروەردگارە ،ئەم جۆرە نەفسە خاوەنەکەی سەربەرز وبەختەوەرە لەدونیاو دواڕۆژدا لەسەرەمەرگدا پێیان دەوترێت [(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ * ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً * فَادْخُلِي فِي عِبَادِي * وَادْخُلِي جَنَّتِي) الفجر٢٧-٣٠]
واته : ئهی خاوهن نهفسی هێمن، دڵ و دهروونی پڕ له ئارامی، بگهڕێرهوه بۆ لای پهروهردگارت، ئهو له تۆ رازییهو تۆش لهو رازیت، بچۆره ریزی پیاوچاكانمهوه، بچۆرە بەهەشتەکەمەوە .
خوای گەورە لەنەفسی خراپ بمان پارێزێت .
✍️گەڵا
#ڕۆژوو_ماناى_چییە ❓
واتای ڕۆژوو لەڕووی زمانەوانی و(شەرع)ە وە
#یەکەم : ڕۆژوو لە زمانەوانییەوە : واته : خۆگرتنهوه .
#دووەم : ڕۆژوو لە شەرعدا: (( بریتییه لهخۆ گرتنهوهیهكی تایبهت : كهئهویش خۆ گرتنهوهیه لهخواردن وخواردنهوه ، وجیماع كردن له سپیدهوه تاوهكو مهغریب و لهگهڵ ههبوونی نییهت بهوهی كهبهڕۆژو دهبیت (1)
وە وتراوە : 💎(الإمساك عن الأكل والشرب والجماع، وغيرها مما ورد به الشرع في النهار على الوجه المشروع، ويتبع ذلك الإمساك عن الرفث والجهل وغيرها من الكلام المحرم والمكروه) (2)
#خۆ_گرتنهوهیه لهخواردن وخواردنهوه ، وجیماع كردن ، وجگه لهمانهش لهڕۆژدا كهلهشهرعدا هاتووه بهشیوهیهكی شهرعی ، وهههروهها خۆ دوور گرتن لهقسهی پڕ وپووچ وبهتاڵ وههر قسهیهكی حهڕام ومهكروه.
وە قسە وبۆچوونی هەڵبژێردراو لەشەرعدا لەپێناسەی ڕۆژوودا :
ئەوەیە بوترێ : #بهندایهتی_كردنه بۆ خودا بهخۆگرتنهوه لهخواردن ، وخواردنهوه ، وههموو ئهو شتانهی ڕۆژوو بهتاڵ دهكهنهوه لهگهڵ ههبوونی نییهتدا لهبهیانییهوه تاوهكو ئاوا بوونی خۆر ، لهلایهن كهسێكی دیاری كراوهوه ، بهچهند مهرجێگی دیاری كراو .(3)
وه ناوی ڕۆژو نراوه به ئارامگرتن ( #صبر) ؛ لهبهر ئهم فهرموودهیه (صوم شهر الصبر وثلاثة أيام من كل شهر يذهبن وحر الصدر) (4) (5).
#واتـــــــــــــــه : ڕۆژوو گرتنی مانگی سهبڕ وسی ڕۆژ لهههموو مانگیك كین وبوغز و ناپاكی دڵ لادهبات .
وه بۆچوونیك ههیه دهڵیت ئهم ئایهته پیرۆزه مهبهست لیی ڕۆژووه :
🔮{ وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ (6)
#واتـــــــــــــــه : وه له كاروبارهكانتاندا پشت به ههموو جۆرهكانى #ئارامگرتن_ببهستن ، ههروهها پشت به نویژیش ببهستن.
چونكه ڕۆژوو دهبیته هۆی ئارام گرتنی دهروون و خۆگرتنهوه لهئارهزووهكان (7)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) التعريفات للجرجاني، ص177، والمصباح المنير، للفيُّومي، 1/352.
(2) كتاب الصيام من شرح العمدة لشيخ الإسلام ابن تيمية، 1/ 24.
(3) انظر: الشرح الممتع، لابن عثيمين، 6/310
(4) انظر: شرح العمدة، 1/ 25.
(5) أخرجه أحمد، 38/ 168، برقم 3070، ورقم 23077، و34/ 240، برقم 20737، والبزار، برقم 1057، وقال الألباني في صحيح الترغيب والترهيب، 1/ 599: ((حسن صحيح )) .
(6) سورة البقرة، الآية: 45.
(7) أخرجه ابن أبي حاتم في تفسيره، 1/ 154 عن مجاهد بن جبر في قوله: ( وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاَةِ ) قال: الصبر الصيام. وسنده صحيح [وانظر: شرح العمدة، كتاب الصيام، لابن تيمية، 1/ 25].
🌿اللهــــــــــــم ٲغثــــــــــــــــــــنا🤲
اللهــــــــــــــــــم ٲغثــــــــــــــــــــنا🤲
اللهــــــــــــــــم ٲغثـــــــــــــــــــــنا🤲
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
🌙 تامەزرۆى نوێژی تەراویح و 🌙
🌙 بەرەڪەتی پارشێوو🌙🌕
🌙 بەربانگی ئێوارانـم🌄
💖💐🌼خوایە گیان💖💐🌼
🌙 بمان گەیەنی بە مانگی رەمەزان🌛
💙اللهم بلغنا رمضان يارب