کاتێک هەواڵی مردنی خالیدی کوڕی وەلید، گەیشتە مەدینە و عومەری کوڕی خطاب بیستیی، دانیشت زۆر گریا و وتی:
« هەموویان ڕۆشتن و بەتەنیا جێیان هێشتم."
دابڕانی خۆشەویستان، تامی شیرینیی ژیان ناهێڵێت
آبو ئیسحاق رحمة اللە دەفەرمووێت.
نوێژەکانم وەکو خۆۍ نەماوە پیر بوومە ، ئێستا هەڵ دەستم بۆ نوێژ تەنها {البقرە و أل عمران} دەخوێنم لەوە زیاتر ناتوانم .
ئەبێ ئێمە چی بلێین....!!؛🥺
یا مقلب القلوب ثبت قلوبنا علۍ طاعتك.
ئەگەر ئافــرەت کتێبێکی خوێندەوە، وەکو ئەوە وایە کە هاوسەر و منداڵەکانیشی خوێندبێتیانەوە!
ـــ ـــــ ــــــ ــــــ ـــــــ ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ
إذا قرأت المرأةُ كتاباً، فكأنَّ زوجَها قرأهُ والأولاد.
#ابن_حزم_الأندلسي
#اقرأ
ئەگەر خودا بمخاتە بەهەشتەوە ... 🥺
- دەچم بۆ لای ئاسیای خێزانی فیرعەون و لێی دەپرسم،
چۆن بەرگەی ئەو هەموو ناڕەحتیەت گرت؟
- دەچم بۆ لای عوسمان و لێی دەپرسم،
چۆن لەیەک ڕکاتدا خەتمێکت کرد؟
- دەچم بۆ لای ئەو ١٠ هاوەڵەی مژدەی بەهەشتیان پێدراوە، لێیان دەپرسم، چۆن خەوتان لێ کەوت کە زانیتان دەچـنە بەهەشتەوە؟
- دەچم بۆ لای بیلال و دەڵێم بانگێکم بۆ بدە،
دەمێکە تامەزرۆم بیسەری بانگدەری پێغەمبەری خودابمﷺ
- دەچم بۆ لای ئیمامی عومەر لێی دەپرسم، چ هەستێکت هەبوو کە بوویتە هاوەڵی پێغەمبەری خوداﷺ، کە پێشتر دوژمنێکی سەرسەختی بووی؟
- دەچمە خزمەتی پێغەمبەری خوداﷺ، لەخزمەتیدا دادەنیشم و زۆر لەگەڵیدا دەدوێم، پێی دەڵێم: ئاواتەخوازبووم لە دونیادا بگەمە خزمەتت، سوپاس بۆ خوا ئەوا هاتمە خزمەتت، داوای لێ دەکەم هەندێ قسەم بۆ بکات...
- دەچم بۆ لای خودا گەر شەرەفی بینینیم پێ ببەخشێت، بەڵام لە شۆکبوونمدا نازانم چی پێ دەڵێم😭🧡
خودایە لەگەڵ خۆشەویستانماندا شادمان بکە بە بەهەشت
🌿هاوسەرێکی باش هەڵبژێرە بۆ کچــــــــەکەت.
عـــــمری کوڕی خطاب(خوا لێی ڕازی بێت)دەفرموێت :-
"کـــــچ بەشوودان بەندکردنە،سەیربکەن بزانن کچەکانتان لای کێ بەند دەکەن ".
🌿زیـــــــدی کوڕی ثابت دەفـــەرموێت :-
هاوسەر لەقورئاندا ســـــــەرۆکە پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە : [وٲلفیا سیدها لدا الباب].
#کتاب _الفروع
واتە: ئافــــــرەت کاتێک هاوســــــــەرگیری دەکات ناتوانێت هیچ کارێک بکات ئیلا بەئیزنی هاوســــــەرەکەی نەبێت ،جا ئەگەر هاوسەرەکەی باشـــبوو ئەوا بەختــــــەوەر دەبێت لەگەڵی وە ئەگەر نا بەپێچـــــــەوانەوە .
🌿ڕەبیعی کوڕی خُثَيم (بەڕەحمەت بێت) :
لەسەر ڕێگا شتە ئازاربەخشەکان وەکو بەردو دار لادەداو دەیفەرموو : ئەمە بۆ دایکم.
(واتە : پاداشتی ئەو کارە چاکە پێشکەش بەدایکم).
سەرچاوە : کتاب الزهد لابن مبارك.
چـــۆن دەبیت بە کەسێکی فێر خواز :
١- ئەگەر تێنەگەیشتی پرسیار بکە
٢- واز لە خـــووە خراپەکانت بێنە
٣- پـــلان بۆ پێشکەوتنت دابنێ
٤- لەجیاتی ئەوەی زۆر قسە بکەی گــوێ بگرە
٥- کــتێب بخوێنەوە
👑📚 ڕێزی ئافرەت بۆ مێردەکەی
بە گەورە تـەمـاشـاکـردنـی لـەلای ئـافـرەتـانـی سەلەفـ صالحـ:
ئوم دەرداء فەرموویەتی:
"گەورەمـ بۆی گێڕامەوە" مەبەست پێی مێردەکەی بوو
ئەبو دەرداء
رَضِـيَ اللهُ عَـنْهُ
قاضی عیاض رَضِيَ اللهُ عَنْهُ فەرموویەتی:
دروستە ئافرەت بانگی مێردەکەی بکات بە "گەورەمـ" وە ئافرەت مێردەکەی بە گەورە تەماشا
بکات و ڕێزی لێ بگرێت.✨👑
بەشـی_ئافرەتـانے_السَّلـف
🌿بۆ خەندەی سەرلێوان
پیاوێک دەچێتە مەتبەخەکەی دەبینێت ژنەکەی خەریکی گۆشت چاککردنە !
پیاوەکە دەڵێت :
ژنەکە لەو چوار منداڵەی هەمانە ، کامیانت زۆر خۆش دەوێ ؟
ژنەکەش دەڵێت : هەمویان .
پیاوەکە : ئەی چۆن دڵت جێگەی چوار کەسی تێدەبێتەوە ..؟؟
ژنەکە: ئەوە ئیشی خوای گەورەیە، دڵی دایک جێگەی هەموو منداڵەکانی تێدا دەبێتەوە ..!!
پیاوەکە خەندەیەکی کردو وتی :
ئێستا ئەزانم کە تۆش لەوە تێدەگەی کە چۆن دڵی پیاو جێگەی چوار ژنی تێدەبێتەوە ، چونکە ئەوە ئیشی خوایە و شەرعی خوایە و حەڵاڵیشە .
ژنەکەش بێ یەک و دوو چەقۆکە ئەخاتە سەر دڵی پیاوەکە و ئەیکوژێت !
خوا لێی خۆش بێت.. شێواز و تاکتیکێکی زۆر جوانی هەبوو بۆ کردنەوەی بابەتەکە ، بەڵام شوێنەکەی هەڵە بوو کە لە مەتبەخە و هەموو چەکە قورسەکان لەوێدایە .
کەواتە دەبێت لەم چیرۆکە فێری ئەوە بین کە بزانین شوێن و جوگرافیای تەواو هەڵبژێرین بۆ قسەکردن🦦
وقال ابن عباس رضي الله عنهما: خُيِّر سليمان بن داود عليهما السلام بين العلم والمال والملك فاختار العلم فأعطي المال والملك معه.
ئیبن عەباس فەرمووی: سولەیمانی کوری داود بژاردەی پێدرا لە نێوان زانست و دەسەڵات و ساماندا ئەو زانستی هەڵبژارد دوای ئەوە پەروەردگار دەسەڵات و سامانیشی پێدا
قال ابن عباس:
ليس في الدنيا مما في الجنة إلا الأسماء
واتە:
خۆشیەکانی بەهەشت لە دنیادا تەنها وەک ناو هەن
🌿پیاوێکی هەژار کەخواردنی ڕۆژانەی مناڵەکانی دەست ناکەوێت ..!
ئەیەوێت نانێک بە دزییەوە لەمارکێتەکە ببات.!!
خاوەنی مارێکێتەکە پێی زانی..!!
🌿بەڵام ...
بۆ ئەوەی لای مناڵەکەی خەجاڵەتی نەکات ...'
بەجوانترین شێوە هاوکاریان کرد ....
🌿ئەوانەی لای ئێمەش کاتێ یارمەتیەک دەبن بۆ هەژارێک کامێراکەی ڕووتێدەکات و زوو زوو پێی دەڵێت هەستت چۆنە هاوکاریمان کردی سوپاسی کێ دەکەیت ؟!!!
🌿ئەمە بەدەر لەوەی پێش هاوکاری کردنەکە دەبێ چینێکی باش بگری بەحەماسەوە داوای هاوکاری بکات !!!
🌿لەکۆتایشدا وێنەیەکی لەگەڵ دەگیرێت بۆ پەیجەکە !!
🌿'ئێمە پێویستمان بەو خێرخوازانەیە کەچارەخوازبن نەک بریندارکەر بن هیوادارم ئەمە وانەیەک بێ بۆمنیش وئێوەی بەڕێزیش .
🌿خوای گەورە لەمن وئێوەش خۆش بێت 🤲
گرنگی بدە بەو دەنگەی کە هەمیشە🌿
پێت دەڵێت ئەمە حەڵاڵە و ئەمە حەڕامە
ویژدانی زیندوو نیعمەتە
یەکەم کتێبمان ئەم کتێبە دەبێت بۆخوێندنەوە💙🖐🏻
خانمان داخڵی گرووپ بن بەهیوای سود بو هەموو لایەک 🫶🏻
/channel/+Mcmy310P2Bc5NzNi
موسى عليه السلام وتی بە خضر:
ئامۆژگاریم بکە، فەرمووی: هیچ کەس بە تاوانەکانی عەیبدار مەکە
لە حەقی خۆتان خۆش بن لەبەر اللە ...
أبو علي الحسين کوڕی عبد الله الخرقي دەڵیت :
شەویک لەگەڵ أحمد بن حنبل مامەوە بینیم کە بەس دەگری
بەیانی ووتم ئەی باوکی عبدﷲ بۆ چی حاڵت ئاوا بوو شەو ؟
فەرمووی : بیری جەڵد لیدانەکەی معتصم دەڪردەوە کە لە زیندان زیاتر لە ٣٠٠ جەڵدم لیدرا بە ناحەق و ئەمڕۆ لە ووانە ووتنەوەڪەم ئەم ئایەتەم دەخویند : {وجزاء سيئةٍ سيئةٌ مثلها فمن عفا وأصلح فأجره على الله}،
بۆیە سوجدەم برد و لە سوجدەکە لێی خۆش بووم .
📖: مناقب الإمام أحمد - لابن الجوزي (467).
#لێبوردەیی 😊
مژدە لەو کەسەی کە خاوەن کچە
محمدی کوڕی سلیمان فەرموویەتی : «کوڕ نیعمەتن ، وە کچیش چاکەن ، وە خوای گەورە لێپرسینەوە دەکا لەسەر نیعمەت ، و پاداشت ئەداتەوە لەسەر چاکە »
[ الآداب الشرعية لابن مفلح ٤٥٤]
ناپیاوێک ئەگێڕێتەوە:
"باوکمم لە خانەی پیران بەجێهێشت، هاتمەوە بە هەمان پاس بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. هێشتا لە ناو پاسەکە دانیشتبووم، دیمەنێکی منداڵیم هاتەوە یاد.
ئەویش ئەوە بوو شەوێک خەریکی نووسینی وانەیەکم بووم، خەریک بوو تەواوی بکەم، گڵاسێک ئاو ڕژا بەسەر دەفتەرەکەم. منیش تێر گریام چونکە نەمدەتوانی بینووسمەوە. ئەوەندە گریام تا بەسەر دەفتەرەکەم خەوم لێکەوتبوو.
کە خەبەرم بوویەوە، بینیم باوکم هەرچەندە خوێندەواریشی نەبوو، بەڵام دەستی بە نووسینی وانەکەم کردبوو و چۆن من وشەکانم نووسیبوونەوە، بە هەمان شێوە و دەستنووسی خۆی، ویستبووی لاسایی
ئەوەی من بکاتەوە و ئەرکەکەی بۆ تەواوکردبووم.
ئەو هاندانانەی باوکم بوون بە هۆی ئەوەی خوێندن تەواو بکەم و بگەمە خەونەکەی منداڵیم.
بەپەلە لە پاسەکە دابەزیم و ڕۆشتمەوە بۆ لای، بینیم بەکوڵ دەگری و زۆر ناڕەحەتە، لێم پرسی بۆچی دەگریت؟
وتی: بیستم پاسێک وەرگەڕاوە، ترسام ئەو پاسە بێت کە تۆی تیادا گەڕایتەوە.
چەند جار ڕزگارم دەکەیت لە نەهامەتییەکانی ژیان، باوکە!!!؟؟
شەرمەزارم.
وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
کاتی خۆی :
بهدهگمهن پیاو ورگی ههبوو
ژن بێ چهقۆ و نهشتهرگهری
كۆرپهی ئهبوو
مناڵ شیری دایكی ئهخوارد
ههر جوانیش بوو
ژوری نوستن،دانیشتن و میوانیش بوو
کاتی خۆی..
ئافرهت له گهنجیا
بۆ مناڵ بێ هیوا نهبوو
ههموو زوو دووگیان ئهبوون و
تیایانا ههبوو دووانهبوو
ئهوسا ههرچهن گرانی بوو
لهش ساغ و سهر سهلامهت بوو
شێرپهنجه و جهڵده زۆر كهم بوو
دهردی گران ههڵامهت بوو
نه تهلهفزیۆن كۆنتڕۆڵ،
نه گسك كارهبایی بوو
نه سپلیتی سارد و گهرم
ههوا ههر ههوای خوایی بوو
خواردنیشمان نه چهور و نه سوركراوه
ههر گیایی بوو.......
ژيانيكى زؤر ساده
خه ممان هه ر له ياد نه بوو
به كورتى هيچمان نه بوو
به ﻻم ژيانى هه موومان شاهانه بوو ...
۞وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّيٓۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ (٥٣)
من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسەی کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبوردە و میھرەبانە
خوای گەورە لە تاوانی ئاشکرا و تاوانە زۆرەکانی ترمان خۆش بێت
گومانی بێتاوانی بە کەسی ئامۆژگاریکەر هەڵەیە
🌿خۆزگە ئەکرا مامۆستا پێش (ا ' ب)
.... فێری ئەوەی بکردینایە کە تەداخولی ژیانی کەس نەکەین
خۆزگە ئەکرا لە سەر شەقام جگە لە ھێمای ھاتو چۆ ھێمایەک ھەبا بڵێ زیادە رەوی بەرامبەر خاتوون .....
قەدەغەیە
خۆزگە ئەکرا لە جێ بوختان بەیەک کردن
خۆشەویستیمان دروست کردبا
خۆزگە ئەکرا لە ڕۆژە سەختەکان خەم ڕەوێنێک ھەبوایە
ئەبوو فێری ئەوە بووینایە کە ڕەوشت بە جلوو بەرگ نییە
خۆزگە فێر ئەکراین ئازادی تەنھا سنورێکە بۆمان نیە بیبەزێنین .
خۆزگە مامۆستاکان پێش یاساکان فێری ڕێزگرتنیان کردباین
خۆزگە ئەکرا کە ھەڵەیەک ئەکەین نکۆڵی نەکەین و داوای لێبوورد بکەین ..
خۆزگە ئەکرا وازمان لە دڵ رەقی و خۆ بە گەورە زانی ئەھێنا
خۆزگە وخۆزگە و خۆزگە
خۆزگە کۆتای نایە باژیان جوان بکەین پێکەوە
🌿خێــــــزانی سعیدی کوڕی المسیب دەفەرموێت :-ئێــــــمە قــسەمان ئەکــــرد لەگەڵ هاوسەرەکانمان بەو جۆرەی ئێوە قســــەدەکەن لەگەڵ ســــــــەرکردە وئەمیـــــــرەکانتان .!
🌿ئافرەتانی پێشینی ئێــــمە ئاوها ڕێزی هاوسەرانیان ئەگرت بۆیە باوک ڕێزوشکۆی بێ سنوری هەبوو لەماڵەوە !
✍گەڵا
ئەي ئافرەت
مەکسی هی کۆڵان و بازاڕ نیە!
چەفیە بۆ فڕێدانه سەر مل نیە!
عابا بۆ بەدەستەوەگرتن نیە!
هەرشته و له شوێنی خۆی دابنێ
🌿ئەو دەمەی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کەم دەکەیتەوە
دەبینیت زۆر کەس پێشت کەوتون،
هەیە قورئانی لەبەرکردووە،
هەیە مۆڵەتی قیرائەتێکی وەرگرتوە،
هەیە چەندین فەرموودەی لەبەکردووە،
هەیە دایک وباوکی لەخۆی ڕازیکردووە،
هەیە نێوانی خۆی و خودای چاک کردووە...
تۆش بەسەر موبایلەکەتەوە
چەن ساڵێکی تەمەنت بەزایە داوە...
خۆت بەشتانێک و کەسانێکەوە سەرقاڵ کردووە،
کە سوودیان بۆ دونیا و قیامەتت نەبووە
پێداچوونەوەیەک بە ژیانتدا بکەرەوە
پێش ئەوەی پەشیمان ببیتەوە،
لەو دەمەی پەشیمانی سوودی نییە🌿
پارە--کورسی ---ئافرەت ---دەسەڵات
زۆر کەسی ڕسوا کرد
زۆر کەسی تاقیکردەوە
زۆر ناخی دەرخست
زۆر بەڵێنی پوچەڵکردەوە
زۆر ماسکی ڵابرد
زۆر چڕو چاوی بؤگەن کرد
خودا هەموو لایەک بپارێزێت -----
الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا (46)
🌿ئێـــــــــمە ئەگەر ئازاری ئـــــــــەو کەسانە بدەین کـــــــــە خۆشیان دەوێین ئـــــــەی چی لەوانە بکـــــــــــــەین کە ڕقیــــــــــان لێمانە ؟!
Читать полностью…یەقین و گومان لە هەبوونى دەست نوێژ
خوشک و براى موسڵمان زۆر بە وردی ئەم دوو خاڵە گرنگە سەبارەت بە یەقین و گومان لەهەبوونى دەست نوێژ بخوێنەوە ، چونکە ئەم دوو حاڵەتە ڕۆژانە توشی زۆرێک لە خەڵکی دێت کە ڕەنگە زۆرجار حوکمە شەرعییەکەى وەک خۆى نەزانن.
یەکەم : کەسێک دڵنیایە و یەقینی هەیە کە دەست نوێژی گرتووە بەڵام گومانی هەیە لەوەی دەست نوێژەکەی ماوە یان شکاوە :
هەر کەسێک دڵنیا بوو لەوەی دەست نوێژی گرتووە بەڵام گومانی هەبوو لەوەی دەست نوێژەکەی شکابێت ئەوا پێویست نی یە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە و ئەو گومانە هیچ کاریگەرى نیە و نوێژەکەى دەکات ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە مەزهەبی حەنەفی ، و شافعی ، و حەنبەلیەکان ، و بۆچوونی زۆربەی زانایانی شەرع زانە.
دووەم : کەسێک دڵنیایە و یەقینی هەیە کە دەست نوێژەکەى شکاوە بەڵام گومانی هەیە لەوەی دەست نوێژی گرتۆتەوە :
هەر کەسێک یەقین و دڵنیا بوو لەوەی دەست نوێژی شکاوە بەڵام گومانی هەبوو لەوەی ئایا دواتر دەست نوێژی گرتۆتەوە یاخود نا ئەوا پێویستە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە و نابێ کار بەو گومانە بکات و بەو شێوەیە نوێژەکەى بکات هەریەک لە: ابن حزم ، و نەوەوی و جگە لەوانیش کۆدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە .
--------------------