سلام...🌷
روزتان بخیر...🌷
نمیگویم روزتان بخیر
که خیریست به کوتاهی روز
میگویم عاقبتتان بخیر،که خیریست به بلندای سرنوشت
عاقبتتان بخیر
غمهایتان فانی
شادیهایتان باقی
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
💐💐💐💐💐💐
سڵاو...🌷
ڕۆژتان باش...🌷
ناڵێم ڕۆژتان باش،
بۆیە خێر و باشییەڪەی کورتخایەنە،
بە کورتی تەنیا ڕۆژێڪ،
دەڵێم داهاتووتان باش،
ڪە خێر و بەرەکەت و باشییەکەی
بە درێژایی چارەنووستانە،
داهاتووتان باش،
خەمەکانتان ڕەوەنی
شادییەکانتان بەردەوام...!!!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
"چاوشارکێ"
هۆنراوەیەکی زۆر جوان لە مامۆستا هەوراز جوانڕۆیی👌
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🍁🌿🍁🌿🍁🌿🍁🌿
دایمە
کەسێڪ بۆ خۆشەویستی
هەڵبژێرە
کە ئەوەندە دڵی گەورە بێت،
کە پێویست نەکات،
بۆ ئەوەی لەنێو دڵی جێگات
ببێتەوە
هەرجار خۆت بچووک
بکەیتەوە...!!!
وە: #هەورازـجوانڕۆ
@Germyan
سڵاو...🌷
کازیوەتان جوان و پرشنگدار...🌷
ڕۆژ باش...🌷
دڵتان بە بێ کین...🌷
چاوتان بێ ئەسرین...🌷
ماڵی دڵتان دوور ببێ لە قین...🌷
ئیمڕۆتان باش ...🌷
داهاتووتان باشتر...🌷
#هەورازـجوانڕۆ
@Germyan
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بزەم تێ پێت،
بزەی زۆر تاڵ بە تۆ، بە ڕیش،
بە تۆی بێ کیش
بە تۆی بێکار هەمیش بێ ئیش
بە تۆی بێ دین،
بەناو دیندار
بە تۆی بێ عار هەی سەگی هار
شەرت بێ شەڕڤان لە ئاکامدا بتدەن لە دار،
بە تۆی بێ باب بە تۆی زۆر زۆڵ،
بە تۆی پەستی ئاگر لەکۆڵ
بە ڕیشی پان
بە چەکی دەست
ئەتۆی خوێنمژ گەوادی پەست
هەی خوێڕی مەست
هەی ئاژەڵی بێ هەست و نەست
هەی تف لە تۆ
مەستی بادە لائیک، دیندار
کاورای دووڕوو
ئەتۆ پیاو بەو نقاب لادە
تف بێ لە تۆ هەم لە بیرت باشتر بڵێم،
تف بێ لەوە داویە شیرت...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
دونیــای نــامـــوراد دڵــــم پــــڕە لێــت.
چەرخت نەسووڕێ و لە گەڕیان کەوێ
بـۆیــە هەمووکــات سەرینم تـەڕ بـوو
نەخـەوتم ئـەمن بێ گـریـان شــەوێ
#هەورازـجوانڕۆ 🌷🌷🌷
سڵاو...🌷
کازیوەتان جوان...🌷
ڕۆژتـــــان بــاش...🌷
ئاواتەخوازی لاچوونی خەم و کەسەر و ناکۆکییەکانی ژیانتانم و هیوادارم دڵتان تەژی بێت لە هیوا و مزگێن و دەرکی ماڵی دڵتان کراوە بێت بۆ شایی و خۆشییە بێسنوورەکان...🌷🌷🌷
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
(سەمای مەرگ)
چەند خۆشم لە
ڕەشبەڵەکی نێو شاییەکان دەهات،
بەس نەمدەزانی،
نەمدەتوانی،
نازانم چۆن بوو،
هەڵپەڕکێکەری چاکم نەدی،
یان بە دڵم نەبوو!
کەچی باشترین هەڵپەڕکێم لە
گەنجێک کۆڵبەڕ بینی،
حەزم دەکرد لە گڕوتینی،
بە تەنیا لاقێک،
شاخەوان بوو،
بە سەر هەڵدێری پڕ مین
دەهات و دەچوو...
بۆ هێنانی بژیوی ژیان،
بۆ چایی و قەند
بۆ پاڕوویە نان،
بۆ سەر سفره و خوان،
بۆ منداڵان
بۆ کڕینی جلوو بەرگ..،
کۆڵبەر بە تەنیا لاقێک سەماکەر بوو،
سەماکەری مەرگ...
#هەورازـجوانڕۆ
شەوی سێشەممە7خەرمانان 1396هەتاوی
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
هیروێ گوندیکی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێش
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
((تاسەمەند))
گەر تاریکترین
ژووری زیندانتان مێواندارم بێ و
پتەوترین کۆت و زەنجیرتان
دەسبازیم لە گەڵا بکا و
سەمفوونیای هەر شەوم هەڕەشە و
گوڕەشەی ئازار و جوێنتان بێ و
شۆڕترێن شمقارتان
هەردەم ماچی جەستەم کا و
چاوم بێبەش کەن لە دیتنی خۆر
بە چـــاوبەنی ڕەش،
بە گشتی بڵێم گەر بێبەشم کەن
لە تام و چێژی گشت خۆشیی و شادی...
پێکەنینم دێت،
بە پەلەقاژەی پووچ و بەتاڵتان
چون ئەرخەیانم قەت دەستان ناگات
بە داری هیوای
کەسێک تاسەمەند
لەبۆ ئازادی...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
ای سرزمین من!
پرتونادری
ای زخمهای باز تو فوارههای خون
باغ کدام عاطفه تاراج میشود
چون روی دامنت
یک آسمان ستارۀ خونین
افتاده روی خاک.
ای سرزمین من!
من زخمهای باز ترا دست می کشم
من از گلوی قرن
فریاد خون گرفتۀ صدها جوانه را
در ذهن زندهگی
بیدار می کنم
من گریههای سوگ هزاران ستاره را
با چشم آفتاب
آغاز می کنم.
ای سرزمین من!
وقتی که زندگی
از جادههای خون
با گاری شکستۀ سنگین اضطراب
تا سرزمین هیچ
پیموده می شود
در قابهای خالی دروازههای شهر
غول هزار فاجعه لبخند می زند
ای سرزمین من!
آن کیست
کیست
کیست
پشتارههای شرم
افگنده روی دوش
در سایهسار تیرۀ تاریخ
آیینه اش تمامی ابعاد مرگ را
در بر گرفته است
💞💞💞💞💞💞
ئەی نیشتمانەڪەم!
ئەی کە برینەقووڵەڪانی تۆ شەڵاڵی خوێن،
باخی ڪامین سۆز تاڵان دەبێتە سەر داوێنت،
ئەی ئاسمانێڪ ئەستێرەی خوێنینی
داکەوتوو لەسەر خاڪ.
ئەی نیشتمانی من!
ڪاتێک دەست بە سەر برینەناسۆرەڪانت دەکێشم
لە گەرووی سەدەیەڪ،
هاواری خوێنینی سەدان چرۆ لە
زەینی ژیان
ڕادەچڵەڪێنم،
من گریانم بە پرسەی هەزاران ئەستێرە،
تێکەڵ بە چاوی هەتاو،
دەست پێدەڪەم.
ئەی نیشتمانم!
ڪاتێک ژیان لە ڕێگای خوێنین بە گەرۆلەی قورسی دڵەڕاوڪێ،
هەتاکوو
نیشتمانی هیچ ڕێگا دەپێوێ،
لە قاپەوێنە خاڵییەکانی دەروازەی شار
دێوەزمەی هەزار کارەسات بزەم بۆ دەکات.
ئەی نیشتمانم !
ئەوە کێیە؟
کێیە؟
کێیە؟
کۆڵەباری شەرمەزاری خستووەتە
سەر شان و لە سێبەری
ڕەشی مێژوو تێنواڕەڪەی تەواوی چوارچێوەی مردنی داپۆشیوە؟
وەرگێڕ: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
((بنووس پێنووس))
خەریکم بنووسم
لە من ئیسرار لە منی خولیای شێتی
تاسەی پێگەیشتن و مەراقی ئامێزی
دڵدارێکی خەمبار...
بەڵام نووکی قەڵەم
لەرزۆک، ترسنۆک
لەوەی لە دوارۆژی نووسین
بدرێ لە سێدارەی چاوانێکی نەخوێندەوار و
بیرێکی تەسکی چاوچنۆکی
بێزار لە چیرۆکی ئەوین و یار،
ئاخ ڕۆحی سەرکەش
ڕۆحی ماندوو لە دەست چەتەی خوێڕی ،
ڕێگر تەنانەت لە خەونی
خولیا و چڤەی جێژوانی دوو دڵدار
ئەمجارەش بنووس پێنووس...
مەترسە داچڵەکێ
لە خەوێکی مەغناتیسی
دەسکردی مێشکشۆری بێ مێشک
بنووسە تەنانەت
بۆ بنچک و تەڵەسک و دار
بنووس لە ڕێکورک و
کووچە و کۆڵانی بێڕێوگاری شار
بنووسە لە هاوین و
گەڵای بێڕۆحی خەزان و
زستانی کفنپۆش،
تا دەگاتە چرۆ و گۆپیتەی بەهار...
بنووسە و ڕەش کە لێنووس
بنووس پێنووس،
بنووس...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بەیــانە بەیـــان، بەیــان بوو بەیـان
بەیانیت ڕووناک ئەی خاوەنبـەیــان
تاریکی ڕۆییشت دە هەستە لە خەو
بەیـانت ڕووناک وەک ڕۆژی بەیــان
#هەورازـجوانڕۆ
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
سڵاو...🌸
ڕۆژتان جوان...🌸
دڵتان مەکۆی شایی...🌸
وڵات ئاوەدان و بەرقەرار....🌸
براتان #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
هەر ڕۆژ ڪاتی ڕۆژاوابوون تەواوی دڵپڕییەکانم کۆ دەکەمەوەو و جگەرەیەڪ لەسەر لێوم بەرەو ڕێگای کۆڵانەکە دەڕۆم...
ڪۆڵان، ڪە نە،
جێژوانی دەسبازییەکانمان...
ڕاستی پێم نەگوتی :
لە دوای تۆ بوومەتە ڕەشپۆشی شەقامەکان...
وەڪوو تەواوی کاتەکانی ئێستام ڪە نابێتەوە بەشێک لە ڕابردووم،
ڕۆشتنی تۆ تووشی چیبکەم، چیبکەمێکی ڪردووم ڪە تەواوی ڕۆژگارم دێشێ،
دەستت لە دەستی ڕەقیبە و قاقای پێکەنینەڪانتان دەیریم دەکات،
تۆ تەنیا کەسێک بووی،
بەڵام بە ئەنازەی تەواوی دونیا
بوویتە خوێ بە سەر ئازاری زامەکانم،
بەڵام من لێت دەبوورم!
لێت دەبوورم،
بە ڕەنگی ئاڵی لێوەکانت و
ماچەکانت و ...
من بەڵێنم داوە کە
قوڵفی بکەم لێوی بارنیشتووم و
ئێستاش بەبێ شەراب
مەستی یادی تۆم...
🌼وە #هەورازـجوانڕۆ🌼
🌹🌷🌹🌷🌹🌷🌹
🌸🌸( هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))🌸🌸
هەرچەن وەکوو مار خزایتە ماڵم
خەمت بەرداوە گشت ماڵ و حاڵم
ئازارت داوم ئۆقرەت لێ گرتووم
لە ژان و ئێشت هەردەم دەناڵم
((هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
هەرچەن کە ویستت بشکێ کەماڵم
شپرزیشت کرد شێوە و جەماڵم
سفرەت دڕاندم چرات کوژاندم
گەر قۆڵبەستم کەی ببەستی باڵم
(( هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
هەرچەن بیر دەکەی لە ئاستت لاڵم
بە بیری تۆڵەت گەلێک سەرقاڵم
خۆ تاڵیشت کرد خەونی شیرینم
وەکوو مێردەزمە هاتییە خەیاڵم
((هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
هەرچەن کە ڕنیت میوەیی کاڵم
ئافەتت خستە ناو گەنم و گاڵم
تاڵانیشت کرد گشت ڕەز و باخم
کردت بە خەڵووز کوێستان و یاڵم
((هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
هەرچەن ڕەنگزەرد و تۆزێ بێحاڵم
قەت خەیاڵ نەکەی ڕوو لە زەواڵم
گەر کە بمخەیتە سووچی زیندانێ
تا کەس نەزانێ باس و هەواڵم
((هەر دەیڕوخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
هەرچەن کە بە خوێن ئیمڕۆ شەڵاڵم
تەماحت کردە سەر خەت و خاڵم
ئیتر نەمماوە هیچ ترسێکم لێت
لەبۆ ڕاونانت قۆڵ هەڵ دەماڵم
((هەر دەیڕووخێنم کۆشکی تۆ زاڵم))
#هەورازـجوانڕۆ
75)...
(دووکەڵی کین)
بیستوومە پەشیمانی،
بیستوومە کە دێیتەوە،
بیستوومە بیرم دەکەی ...
نەکەی...
نا نا نەکەی...
نەتبیستووه کە دەڵێن :
( (نەماوە ئیتر، خان لەپی لێ دا...؟))
چون لە ژیلەمۆی جەرگی سووتاوم
بەرامەی بۆکز و بۆسۆیەک دێ
لە ڕەنگی نەفرەت و
دووکەڵەکەی هەڵدەزنێ و دەچێ و
دەچێ هەتاکوو خودی
عەرشەکەی خودا...
گەڕانەوەت نابەخێر،
ئەی نامۆکەی ناسیاوی خەیاڵ و خەونم...
بەخێر نەیەیتەوە
ئەی کەڵکیتی داڕزێنەری باخەکەی تەونم...
چۆن لە ڕووت هات کە بێیتەوە؟
پێم سەیرە ڕاسی،
ئەی خودی واتای ئەمەگنەناسی...
دێیتەوە خەزانەشەختەلێدراوەکەی
باخی دڵ و ئاسەواری ڕووخاوی ئەترەشپەڕیوی ڕۆحی خەسته و
گۆچانی چەماوی جەستەم،
ببینی؟
نااااااا
نا نا نەکەی،
ئامان و دەخیل گەر بۆیە دێی،
نێچیری کۆیلەت ببینی بەچاو...
لەمن بە تۆ نەسیحەت
بەرەو کەلاوەکەی جێ پێی جارانت
قەت نەنێی هەنگاو...
#کورد #کوردی #کوردستان #kurd #kurdi #kurdistan #هێمن_موکریانی #عەبدوڵڵا_پەشێو #شێرکۆ_بێکەس #نالی #مەحوی #قانع #وەفایی #بەختیار_عەلی #خانای_قوبادی #ئەحمەد_موختار_جاف #بێسارانی #مەولەوی #هەژار #هەژار_موکریانی #دڵدار #جەلال_مەلەکشا
سڵاو و ڕێز و
حورمەتێکی
#بێسنوور و
#بێکۆتایی و
#بێحەد و
#بێپایان...
بۆ خزمەتی ئێوە
ئازیزان و
#دڵسووتاوان و
#بەڕێزان و
#هۆگران
لە کۆتاییدا
#لایەنگرانی زمانی دایکی...
منیش بەش بەحاڵی خۆم
#جوانترین و
#خاوێنترین و
#ڕازاوەترین
سڵاو و سپاستان پێشکەش دەکەم و سەری ڕێز و نەوازش و کڕنوش دادەنوێنم لە هەمبەر سۆزداریتان بە زمانی دایکی ..
ئیمڕۆتان عەترین دەکەم بە چەپکە گوڵەکانی ،
#نێرگز و
#وەنەوشەو
#هەڵاڵە و
#بۆژانە و
#گوڵەحاجیانە و
#هەرمەڵە و
#هێرۆ و
#سوێسەن و
#چنوور،
#گەزیزە و
ئاوێتە لەگەڵ
#سەمفوونیای #جریوەی #پاساری و #یاهوویاهووی #کۆتر
#کووکووی قومری و
#ئاوازی #بولبۆل و
#قاسپەی #خاسەکەوی نساری کوێستانی وڵات پێشکەشی
ئێوەی
مێرخاس، #دەلال و #دلۆڤان و #جوامێر و #هێژا #ڕێزدار و #ئەمەگناس و #زانا و #دانا...
ڕۆژتان جوان و پیرۆز
بچووکتان #هەورازـجوانڕۆ
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
ئەی ئازادی
هونراوە وەرگێڕ لە شێعرێکی فارسی
#هەوراز_جوانڕۆ
#دەنگ_خەبات_فدایی
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
″گۆڕێک لە کوێستان″
تەرمی هاوڕێکەی لەسەر پشتی ئەسپەکەی نابوو،
هەوساری ئەسپیش لە دەستی و
ڕێگاش تک تک دەنەخشا
بە گوڵڕەنگی خوێن...
هەر بەو شەوە گەیاندییە گوند
کە بیسراوێنێ،
مەلای ئاوایی و
بڕێک لەو خەڵکە پێکەوە
گوتیان:
نا، قەت نابێت لێرە بینێژی
بۆیە کە مەردوو کفن نەکراوەو،
نەکراوە نوێژی
هاوڕێکەی بە بزەیەک تاڵ،
دیسان لەقاوی
ئەسپی گرت و ئەسپیش
بەو شەوە دیسان ملی ڕێگای
پڕ لە هەورازی گرتە بەر...
کە گەشتنە بەرزایی کوێستان
جێگای کۆبوونی یاران و دۆستان،
ئەسپ دانەوی و هاوڕێکەی
تەرمەکەی داگرت،
بە جل و ڕەختی خوێناڵینی،
وەکوو هێمای کەسێک
بە بیری ئاشتی،
لە ژێر پیرەداری کوێستانی خەمین،
گۆڕی بۆ کەند و
بە جلەکەی خۆی هەر
لەوێ ناشتی.
هۆنراوەی: #هەورازـجوانڕۆ
خوێندنەوە: #خاتووـژیکاڵ
مۆنتاژ کاک ( #خالیدـجوانڕۆ)
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
موژدە یاران کۆترەکانی دووروڵاتم دێنەوە
شاهەڵۆی خوێنینپەڕی خاک و وڵاتم دێنەوە
کۆوەبن تێکڕا بەرەوپێش وازی کۆڕی عاشقان
چونکە ئەمڕۆ هۆگرانی ڕێ نەجاتم دێنەوە
ساقی سازت بێنەوە بۆ کۆڕ و بەزمی عاشقان
خادمانی باوەفا و سوورخەڵاتم دێنەوە
ئاوپژێن کەن ڕێ و بان و گوڵپژێن کەن دەشت و دەر
کارەوانی میللەتێکی ڕووبەهاتن دێنەوە
درەفەتا هەڵناکاوێ یەکتر لە ئامێزی گرن
هۆگرانی مەشخەڵی سووری خەباتم دێنەوە
موژدە یاران کۆترەکانی دوور وڵاتم دێنەوە
شاهەڵۆی خوێنینپەڕی خاک و وڵاتم دێنەوە
#سەید_سمایل_شاهۆیی(شاهۆ_موکریانی)
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
(ژیانی تاڵ)
لە ناو چەکەرەی بیری مناڵیما
لە نیشتمانی خەون و خەیاڵیما
زۆر شتم لە بیر ماوە
هەستی حەز بە گەورەبوونم
دەرچوونم لەم ژیانە بێڕەحمانە بێوچانە
قەت فرمێسکی دایکم لە بیر ناچێ
کاتێک دەیگرتمە ئامێزی و دەیکردم ماچێ
باوکیشم کە زۆر جار دەمدی
بە جگەرەی سەر لێوی
بەو حاڵی پەشێوی
لەسەر ئەسپی خەیاڵ
ئێواران بە دەستی خاڵی
درەنگانێ دێر دەهاتەوە ماڵ،
لە کۆمەڵگای پڕ نەفرەتی شارێکی بێڕەحم
لە ماڵێکی دارین و بەردین
هاوڕێی هەر ڕۆژەمان
هەژاری بوو نەداری بوو،
بێکاری بوو
ئەوینێکی پتەو لە نێوانمان بوو
بەڵام بێدەنگ بێدەنگ
تۆزێک دڵتەنگ
وابزانم ئەویش برسی بوو...
هێندەی پێ نەچوو
باوکم ورەی ڕووخا
وزەی نەما
باڵی ڕەش و زاڵی ناخۆشین
سێبەری خستە سەری
خەمێتری خستە سەرمان
نەبوونی پارەی دەرمان
ڕۆژگار بە خەیانەت هێدی هێدی
دواهەناسەکانی گرت و
ئەویشی سەندەوە لێمان
ڕۆحی هەڵفڕی بۆ کەشکەڵان
بۆ ئاسمان
قاپی وێنەی سەردیوار
سەرنجم بۆ خۆی ڕادەکێشێ
دایک و بابم
دایکم بەو لێوەئاڵە
بەو قژەکاڵە
لەگەڵ بزەیەک
تاکوو ئێستا نەمدیوە ئیتر لەو ماڵە
پرسیارم کرد جارێک لە دایکم!
کەی دوای دێ ئەم دۆخ و حاڵە؟
سەیرێکی کردم وگوتی:
ئەبێ خەم تەڵاق بدەین
ئێمە لەم ماڵە
دوای ساڵانێکی زۆر
کێشە و خەمێکی ئێجگار جۆراوجۆر
هێشتا خەم و خەفەت
خاوەنی ماڵە
هەر وەکوو کوێخا لەسەرمان زاڵە...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بەخوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ👇👇👇
111)...
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
سنووری لێو بکەی پەرژین
قاچاخی کەی بزەی کەنین
ژیان پڕ کەی لە تۆی نەفرەت
تەلوەن بکەی وشەی ئەوین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
گەر بمکوژی بە قار و قین
تاڵی بکەی تامی شیرین
ژینم پڕ کەی لە ناکامی
ساتەکانم پڕ کەی لە شین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
لەبۆ کۆڵبەر بکەی کەمین
سنوورەکان پڕکەی لە مین
ئەگەر بیبڕی زمان لە بێخ
بەناوی خاک بە ناوی دین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
بیسەپێنی یاسای گرین
بمدەی ئازار لە جەغزی ژین
ئەرخەیانم سەد هێندەی تر
قەتیس بکەی بزە و زەقین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
دیسان ئەڵێم هەر بە یەقین
خوێنڕێژتر بی لە تەمووچین
پەلپەلم کەی بە بێ ڕەحـمی
خوێنم تێر کات دڵی زەوین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
ئەی دوژمنی دڵ پڕ لە کین
ورەم بەرزە و زۆریش بەتین
هەرچی ئەکەی بیکە نەیار
بۆ دواقسەم خەتمی زێڕین
((کوڕنوش نابەم هەرگیز بۆ ژین))
#هەورازـجوانڕۆ
🔴جوانییەکانی زمانی کوردی:
#قیڕەی قاز
#قاسپەی کەو
#جریوەی چۆلەکە
#گمەی کۆتر
#چەهچەهەی بولبول
#نەڕەی شێر
#خشەی مار
#گرمەی هەور
#چرپهی باران
#خرمهی تەرزە
#خشپهی گهڵا
#خوڕهی چهم
#لرفهی لافاو
#هاژهی ئاو
#خڕەی بەرد
#لورەی گورگ
#قروسكهی تاژی
#زرمەی چەم
#گیزەی مێش
#شریخەی هەور
#کیفەی مار
#کناچهی پۆڕ
#قوولەی کەمتیار
#حهپهی سهگ
#حیلهی ئهسپ
#گارهگاری مریشك
#بۆڕەی مانگا
#واقەی چەقەڵ
#زیکەی زیکزیکە
#هاڕەی شاخ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
ئەگەر
هێلکە بە هێزێکی دەرەکی
بشکێت،
واتای ڪۆتایی ژیانە،
بەڵام
ئەگەر بە هێزێکی ناوخۆیی بشکێت،
واتای سەرەتای ژیانە،
باشترین گۆڕانەکان دایمە
لە ناخی خۆتانەوە دەست
پێدەکات.
وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌼🌺🌼🌺🌼🌺🌼🌺🌼🌺
شــاگە و هێســایی هاوڕێی هێژا🌼
کــــازیوەی دووشەممەتان ڕازاوە🌺
ئێمڕۆ هــەوڵ بدەن بۆ گــۆڕانێک🌼
کە لە ناختەوە دەستی پێکردووە🌺
براتان: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌼🌺🌼
🌸🌾🍁🌷🌸🌾
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌷🌸🌾🍁☘🌾
لە بیرتە ئاخەرین جار
دڵخۆش، کەیفخۆش دووبــــەدوو
کردمان یاری چاوشارکــێ،
دەمـانژمارد زووبــــــەزوو
وتم ببەســــــــــتە چاوت،
تاکوو خۆم بشــــــارمەوە
گوتت باشە و چاوت بەست
فرمێسک هات لە چاومەوە
بۆیە چاوەکــــــــــــانی تۆ
کانگای ئەوین بوون و هەست
پاشان بۆ شاردنەوەی چاو
کردت بە پەردە دوودەست
منیش نەمتوانی بچــــــم
عەینەن هەروەک پیاوێ گەوج
لە زریای ئەویـــــــــنی تۆ
نغرۆ کرام لە دەس مەوج
نازانم چۆن باس بکەم بۆت
من دەمڕوانی وەکوو شێت
تێروتەسەل سەیـــــرم کرد
لە تەوقی سەر تاکوو پێت
ئەوکات بە عەشق و سۆزێک
تێر و پڕ بە تاســـــەی دڵ
وەکوو مەلی غەزەڵخوان
ئاواتەخواز لە ســـەر چڵ
دەمکرد نیگاهی بـــــاڵات
تۆیش دەستت لەسەر چاو بوو
نەتدەزانی تۆ بــــــە من
بەخوا ڕۆحم نەمــــابوو
لە عەزرەت دیلبوون چاوت
هەر لە لای تۆ مامـئەوە
ڕێک وەکوو شێتودەیری
لە دەورتا دەخولامەوە
وتت ئەوا دەژمـــــــێرم
شەش و حەوت و هەشت و نۆ
ئەتۆیش خۆت حەشار بده
ئەوا هــــاتم بەدووی تۆ
ویستت لە دوای ژماردن
کە بۆم بــــدەی پەلامار
بۆیە زوو زوو دەتژمارد
گەشتی بە لووتکەی ئەژمار
ئیـــتر خێرا و دەستووبرد
تۆ چاوانـــــــت کردنــەوە
بەڵام من هەر لە پەنات بووم
لە بیرم چوو شاردنــــەوە
وەتزانی من لێـــت دوورم
هەر لەوێ بــۆت دەمڕوانی
تۆش منت گرت بە هێواش
زۆر بە خێــرا و ئاســـانی
بۆیە بــەڕاس نەمـــــــوێرا
بەجێت بهێڵــــــــم لـەوێ
چاک چاکێ من دەمزانـی
دڵ بێ تۆ قەت ناسرەوێ
ترسام نەکا ونت کـــــەم
بێت بە خەڵووز هەنـاوم
ئەی ئۆخــــــەژنی ناخـم
لە دووریت زۆر ترسـاوم
تەنیا بۆ چــرکە و ساتێ
نەکرا خۆم لێت بکەم ون
زانیـــــــم دووریت ئاگرە
دەســـــووتێنێ سەروبن
ئەوسا وتت نۆرەی تۆس
چاوداشاری بە نــــــــۆرە
تاکوو خۆم بدەم حەشار
یاسای کایەس بەمـــجۆرە
تۆ هەڵهاتی بۆ شـــــــاردن
منیش گێلگێل چاوم بەست
سەد بریا چاوم کــــــوێر با
تێنەگەشتـــــم لە مەبەست
بریـــــا نەمـــــژماردایــــــە
بۆیە وتــــت بـــیژمـــــێرە
بەس تۆ ڕجـات لێ کــردم
قەتقەت نەڵێم من دێــرە
وتت من وەک تۆ نـــاکـەم
باشباشێ خۆم دەم حەشار
هێدیهێدی و لە سەرخۆم
نەمــــدۆزیتەو شاربـــەشار
بڕوم بۆ کــــــــۆڵانێ دوور
ئەوسا تـــــــۆ بگەڕێی بۆم
چەن خــۆشە وێـــــڵم ببی
بەڕاست عاشق کایەی تۆم
ژماردنم دەست پــــێ کرد
یەک و دوو و سێ و چوار
بەپێی یاسای کایــــەی تۆ
گەیشتمە نوقتئئئەی هەزار
کـــــەچی من دەستم لابرد
یەخــــەی شاییـــــم دادڕی
بۆیە تۆم ون کرد یەکـسەر
فرمێسکــــی خەمم نەسڕی
لە مـــێژە بە دووت وێـــڵم
ئەی هاوکایەی بـــــێ وەفا
لە کـــووچە و کـۆڵانی شار
ئیتر من نـەمـدی ســـــــەفا
تۆ قــەت خـۆت نەڕۆیشتی
بەڵـــکوو ڕۆح منیشت بــرد
داخم بۆچی و کــــام تـاوان
منت وەیــــلانی خـــۆت کرد
ئیستاش من هەروەک جاران
ئاواتمــە بیـــن دووبــــەدوو
بـــــۆیە چاوەڕێــــم کـــە تۆ
بڵێی یـــاری تـــــەواو بـــوو...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بەخوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇
❣ ئەگەر تۆ بی گونــاحی من
❣ دڵ و هــەستیش بلاوێـنی
❣ڕازیــم بە تــۆ و زۆر دڵنیام
❣ڕەشماڵی خەم دەشـاوێنێ
❣چەن دڵخۆشم بە تۆ ڕازیم
❣ ئەوینی تۆ بـــۆم مبــاحە
❣هەرگیز ئەمن نــاکەم تەوبە
❣ لە عەشقی تۆ و لەم گوناحە
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
(خەونی ماچێڪ)
دوورم دەکەی سەدجار لە خۆت
نـاشــارەزای تۆ لە ئەوین
دیسـان هـەر من خۆشتم دەوێ
لە چــاوم دێ بەخوڕ ئەسرین
بۆیە کـە تـــۆ قیبلەی دڵی
ئەی قودسـەکەی دڵ پڕ لە قین
وەرە تــاکوو من پێت بڵێـم
بیکەی ســاڕێژ دڵت لـە کین
بـــۆیـــە دونیـا هێندە نییە
تێکــەڵی کەی ژیـان به شین
دونیـا هەموو کاتێک خۆشە
باکـوو ئاوات لەدڵ نەمرین
تەمـــەن خێرا و زۆر بێوچـان
دەنێ هەنگـاو بەگـوڕ بەتین
بۆیە گـەڵای گەنجیی تەمـەن
نەکا دەس کات بە هەڵــوەرین
دیسـان دەڵێم لێت دەبوورم
وەرە تــاوێک بێخـەم بژین
بدەیـن خــەمی دونیا بەباد
بکەین یـادی فـەرهــاد شیرین
چلۆن نــاویان بۆ هەتایە
درەوشەی دێ وەکوو زێــڕین
لە کاتێکـــدا لــەمێژ ســاڵە
ناویــــان لەناو دیرۆک تێرین
وەرە تــوخـوا بێوەفـایار
چیدی نەکــەم وشــەچنین
بمدە مـاچێـک زۆر مـەزەدار
بەچێژ تامدار وەکوو هەنگوین
هەوراز وەرە هەستـــە لـە خەو
لایبە سیپــاڵ خەونی قیریـن
بەخـوا ئەمن و خاتوو خەیـاڵ
لەمێژ سـاڵە کۆنە و پیرین
#هەورازـجوانڕۆ
سڵاو.🌸
کازیوەتان پڕ لە تیشکی هەتاو.🌸
ڕۆژتان باش 🌸
دڵتان گەش🌸
هیوادار و ئاواتەخوازم ئیمڕۆتان تەژی بێت لە مزگێن و هەواڵی دڵخۆشکەر🌸
(شکانی تاسە)
ئەگەر ئەمجارە گەڕایتەوە،
چەند دانە کارگی لۆ و پڕی دەمێ لە
کۆچەڵەیەک بنێشتی خوەشەنەکراو و
قومێ ئاوی فێنکی کانی و
بنچکێ خوژە و بەڕەزای تاش و
گوڵەچنوورێک بۆ بەرشاڵ و
سەمفوونیایەک بە سۆزی شمشاڵی
شوانی چاوەڕێی بێری و
قاسپەی خاسەکەوی (چاو بە
هاژەی ڕوو بەخاڵ) و
ساتێک لەگەڵ دڵەخورپە و
بیرەبیرەی کارمامز و پاشان
بە باوەشێک لە گوڵەبۆژانەی
کوێستان کە بۆنی سوخمە و سەلتەکەی
دایکم وەبیر دێنێ، وەرەوە...
بۆیە بیستوومە لە دایەگەورەم،
لەبۆ شکانی تاسە و عەزرەتی
دیداری وڵات،
دیتن و بیستن ئەمانە بەگشت
لەبۆ دامرکان گڕی ناخی دڵ،
گەلێک بەکەڵک و بەنرخ و باشه
خۆت باش دەزانی،
ئەم دڵەی کەیلم مەزار و گۆڕی
هەزاران خۆزگە و
حەسرەت و کاشە...
#هەورازـجوانڕۆ
سپاس بۆ زەحمەتەکانی کاک
#فەلاحی وەیسی
(( ڕەوتی ئەوین))
گوڵم وەرە،
وەرەوە ئەمجارە ژوانگەمان
قوژبنێک لە کەلاوە ڕووخاوەکەی
نیشتمان بێ و
بەڵێن ئەدەم
خۆشترین چێژ و ڕاستەقینەترین
ڕەوتی ئەوینت پێ بناسێنم،
بە مەرجێک لە ڕێبازی شەهیدانا
پیاسەیەک بکەین و
لە تەقەدۆسی سۆزی پیرۆزیان
دەستنوێژی پاکی بگرین و
پاشان بە لاساییکردنەوەی دوایین ماچیان
لە خاک لە کاتی گیانکەنیشتیان،
دوای ماچێکی پیرۆز بە تاسەوە
یەکتر لە ئامێز بگرین...
وەکوو فێرخوازی وانەی پاکبوونیان
کە بەڵێنیان تا دواهەناسە
بۆ خاک بردە سەر
لەبۆ ئەوینمان بژین و
بمرین!!!
#هەورازـجوانڕۆ