rounakideell | Unsorted

Telegram-канал rounakideell - ڕووناکیی دڵ

-

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست ئەم کاناڵە سەبارەت بە شێعر و کلیپی ئاشقانە بۆ ئێوەی خۆشەویست دانراوە. 🌹تکایە لەگەڵمانا هاوڕێ بن 🌹 تەبادڵ و پەێوەندی : @Hewraz_ciwanrro @Masoudamjadi 🔴 ڕووناکی دڵ ‌‌ Join👇 🆔 @rounakidell

Subscribe to a channel

ڕووناکیی دڵ

هەرچەندە کەسێک سەرقاڵیش بێت،🌹
ئــەگــەر خـۆشـەویـستـییــەڪـەی🌹
بۆ ئێوە ڕاستەقینەبێت، دایمە🌹
ڪـاتی هەیە بۆ ئێوە و بۆ🌹
بۆ بینیتان یـان قسە و🌹
باسڪردن لەگەڵتان🌹
ڪەواتە حـەزی🌹
ڕاستـەقینـە🌹
پیــرۆزە...🌹

   🌹🌹🌹وە: #هەورازـجوانڕۆ🌹🌹🌹

سـڵاو ڕۆژ بــــاش🌹
بــەیانی باش نیشتمان🌹
بــەیانی بـــاش هـــاوڕێیان🌹
بــەیــانی بــــاش هـــاوبیـــران🌹
هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەمووتان🌹

🌹🌹🌹🌹🌹




🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾

🌹🌹🌹🌹🌹

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

خالقم خوایە خالق حەوت ئاسـمان
ببەخــشە ئـەتۆ هــەڵەو تاوانــمان
بۆیە هەمـوومان موحتاجیـن بە تـۆ
لە کەرەمی خـۆت نەبین ڕەنــجەڕۆ

لەگشت شوێنێکی خاکی سەرزەوی
بۆ گەورەیی خوا سەربکەین نــەوی
کەواتــە یاڕەب دەسـمان بە دامــان
دیسان ببوورە هـــەڵە و تــاوانـمان
#هەورازـجوانڕۆ
@Germyan

سڵاو...🌷

کازیوەتان ڕوون...🌷

ڕۆژتان لێوڕێژی بەختەوەری ...🌷

براتان

#هەورازـجوانڕۆ

🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

در اندیشه‌ی زنی که خودکشی می‌کند
تهیایی هست
که فقط در دمای صفر پر می‌شود.
اندیشه‌های زنی که خودکشی می‌کند
نه شتاب‌زده‌اند
نه مبهم:
فقط سردند.

ذهن سفید نیست: یخ زده‌است.
بر لبه‌ی تیغ، احساسی از آرامش ظهور می‌کند
که ابدی می‌نماید.

با مغزی که به کوه یخ بدل می‌شود
چیزی در خاطره نمی‌ماند:
نه آن پوستِ لطیف، نه نام بچه‌ها،
نه سوز شعر.

زنی که خودکشی می‌کند، تصویر زنده‌ی تنهایی‌ست.
بر این قطعه‌ یخ هیچ‌کس نمی‌گذرد
که گلوله‌ای از قطبی به قطبی در گذر است.

ولی در استوا،
وقتی زنی خودکشی می‌کند
غمگنانه
باران می‌بارد.

: #فرانسیسکو هرناندز | ترجمه‌ی #محسن عمادی

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

لە بیر و هزری ئافرەتێک کە خۆکوژی دەکات خاڵانێکی زۆر بەرچاو لە لاوازبوون هەیە،
کە تەنیا و تەنیا لە ڕێژەی دەمای
سفر پڕ دەبێتەوە...
ئەو هزرانەی کە دەبنە هۆی خۆکوژی ئافرەتێک،
تەژی و لێوڕێژن لە بیرێکی خێرا و تێپەڕبوونی هەستێک لە گۆڕەپانی خەیاڵ،
  کەسێکی  ناڕوون و ئاڵۆزیش نین،
بەڵکوو سارد و بێڕۆحن...
زەینیان سپی نییە بەڵکوو ڕچێنێکە
لە خەون و خەیاڵ.
لەسەر لێوی تێژی تێخ،
هەست بە ئارامش و هێوربوونەوەیەک دەکات کە وەکوو ئارامشێکی هەتاهەتایی دێتە خەیاڵی...
لەگەڵ مێشکێک کە بووەتە کێوێک لە سەهۆڵ...
شتێک لە بیرەوەرییەکان نامێنێتەوە :
نە توێژاڵێکی نەرم و
نیان بە ناو هەستی ژنانە و نە ناوی مناڵەکانی و نە سۆزێکی شێعراوی...
ژنێ کە دەیهەوێت خۆکوژی بکات،
شێوازێکی زیندووە لە تەنیایی.
لەسەر ئەم تیکەسەهۆڵە هیچکەسێک تێناپەڕێت.
بەڵکوو وەکوو فیشەکێکی وێڵە،
کە لە جەمسەرێک بۆ جەمسەرێ تر لە هاتووچوودایە بێ ئەوەی کەسێک
ئاوڕێکی لێ بداتەوە...
بەڵام لە ناوچەی گەرمی (کەمەرەیی) زەوی ئافرەتێک کە  خۆکوژی دەکات هەورەکانی ئاسمان دڵپڕ دڵپڕ
خەریکی گریانێکی بەکوڵ دەبن...

وەرگێڕ: هەورازـجوانڕۆ


🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

باڵەندەی قـۆڵبـەست دەستـی زەمانم
گــیرۆدەی کیـنەی، دەسـتی دیـلبانم

داخوم ڕۆژێ بێ من بفڕم سـەربەست
بخـولێمۆ لە سـەر خاکی کـورسـانـم؟

#هەورازـجوانڕۆ

سڵاو...🌷
ڕۆژتان باش...🌷
ئیمڕۆتان پرشنگدار...🌷
ڕۆژی شەممەتان تەژی لە
#بیری چاک
#گوتاری چاک
#کردەوەی چاک
#هەورازـجوانڕۆ
🍁🍁🍁🍁


🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

🍁🍁🍁🍁

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ



کاتێک

ئەسپەخێراڪان

  ئیزنی بەشداریی گۆڕەپانی

کێبڕکێیان نییە،

هەر ڪەرێڪی شەل دەتوانێت بگاتە

هێڵی کۆتایی...

وە: #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

پەندی پێشینییان

1-نانت جۆین بێت و خوڵکت گەنمین

2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نییه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌

6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌

7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ منه‌تی قه‌ساب مەزانە

8- تا خاوه‌نماڵ دزی گرت،دز خاوه‌نماڵی گرت

9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌

10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌

12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌

13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌

14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی

15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌

16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌

17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات

18- مار ڕقی له‌ پوونگەیە، پوونگەیش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت

19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی

20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا

21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر بە خاوه‌نێتی

22- ماست نییه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

24- پاره‌ بده‌ و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌ر که‌

25- سه‌یری دایک بکه‌و ، کچه‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌

26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

27- شه‌ل نییه و بۆی ئەلەنگێ

28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

33-دووپشکه‌ له‌ خۆی به‌ شکه‌

34- بۆ ڕیش چوو سمێڵیشی دانا

35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا

36- به‌ قه‌د گڵێم خۆت قاچ ڕاکێشه‌

37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ

38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێی گرتووه‌

39- بانێکه‌ و دوو هه‌وا

40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

41- کونه‌مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گووکه‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب

47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خووی یه‌ک ئه‌گرن

50- نەدی و بەدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک گونیان بڕی


51- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌

52- کای کۆن به‌ با مه‌که‌

53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ

54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه

55- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نییە‌

56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی

57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌

58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه

59- کا هی خۆت نه‌بوو کادانەکه‌ هی خۆت بوو

60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه

61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

63- له‌ ئاوی خوڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌

64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌

65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت

66- باری که‌ر دایم قورسه

67-کچم لەگەڵ تۆمە  بووک تێ بگە

68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت

69- هه‌موو که‌س له‌ شواڵی خۆیدا پیاوه‌

70- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه

71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت

72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه

73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی

75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌

76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت

77- ته‌شی‌ڕێس ته‌شی‌ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت

78- بیانووی تڕ نانی جۆیە

79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپییه‌

80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌

81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌ڵێم نێره‌ تۆ ئه‌ڵێیت بیدۆشه‌

83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو هەژگی به‌ست به‌ دووچکەی خۆیەوە

84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ یان چەقەڵ

85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت

86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات

87- نانخۆرت بمرێ به‌س مشورخۆرت نه‌مرێ

88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌

87- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت

88- که‌ جام پڕ بوو لێی ئه‌ڕژێ

89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

90- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌
ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه

91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌

92-قوڕواق بە واقە گەورە نابێ

93-بلکێیتە دێزە ڕەش ئەبی، بلکێیتە خیگە چەور  ئەبی

94-نەما ئیتر خان لەپی لێدا

95-ڕێوی دەمی نەگەیشتە هاڵە، ئەیوت تاڵە

96-کوڵە تڕی نانی خۆی بڕی

کۆکردنەوە: #هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

‍ مترسک

برادر بزرگترم تا زنده بود، در مزرعه کار نمیکرد. وقتی مُرد، لباس هایش را مترسک مزرعه می پوشید. صبح روز بعد مترسک را با لباس هایش برده بودند. هرچه گشتیم پیدا نشد!. مزرعه مان ازصدای کلاغ ها، سیاه شد. چهل سالِ بعد که پیردخترِ همسایه مُرد، مترسک را توی اتاقش پیدا کردند، در حالیکه دکمه های پیراهنش باز بود .

علی ناصری

💐💐💐💐💐💐

@Germyan

💐💐💐💐💐💐

داهۆڵ...

براگەورەکەم تا کاتێ کە زیندوو بوو
لە مەزرا قەت کاری نەکرد،
کاتێ کە مرد،
سیپاڵەکانیمان ڪردە بەری داهۆڵی مەزرا.
بەیانی ڕۆژی دوایی
داهۆڵەکەیان بە سیپاڵەکانییەوە دزیبوو،
هەرچەند گەڕاین نەماندۆزییەوە!
مەزراکەمان پڕ بوو لە ڕەشایی قاڵاوەڪان،
چل ساڵ دواتر،
کە پیرەکچی جیرانمان
کۆچی دوایی کرد،
داهۆڵەکەیان لە ژوورەکەیدا دۆزییەوە
لەکاتێکدا کڵانەی کراسەکەی
باز بوو...

و: #هەورازـجوانڕۆ

@Germyan
@Germyan

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

(( سەمای سکڵ ))



کوتەسکڵێکی
چاوەڕێی شنەم،
لەبۆ سەمایەک بە ڕەشبەڵەکی
تین و تیشک و با...
بۆم گرنگ نییه
کوانووی ساردۆبوو خۆڵەمێشەکەم
لە دوای هەڵپەڕکێ
بەرەو کوێ ئەبا...
#هەورازـجوانڕۆ


سڵاو 🌸
کازیوەتان جوان🌺
ڕۆژتان تەژی لە بزه و🌸
جەستەتان تەژی لە وزە🌺

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

25ی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی
گەورەپیاوی لێهاتوو، کەسێکی دڵسۆز و دڵسووتاو،
ئەندازیاری نیشتمانەکەمان
کوردستان،
هەردەم لە یادەکان و بیری هەرمان

(ئەندازیار ئەدەب)

ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

‍ ‍ ‍ ‍ خەونی ماچێڪ

دوورم دەکەی سەدجار لە خۆت
ناشارەزای تۆ لە ئەوین

دیسان من هەر خۆشتم دەوێ
لە چاوم دێ بە خوڕ ئەسرین

بۆیە کە تۆ قیبلەی دڵی
ئەی قودسەکەی دڵ پڕ لە قین

وەرە تاکوو من پێت بڵێم
بیکەی ساڕێژ دڵت لە کین

بۆیە دونیا هێندە نییە
تێکەڵی کەی ژیان به شین

دونیا هەموو کاتێک خۆشە
باکوو ئاوات لەدڵ نەمرین

تەمەن خێرا و زۆر بێ‌وچان
دەنێ هەنگاو بە گوڕ بە تین

بۆیە گەڵای گەنجی تەمەن
نەکا دەس کات بە هەڵوەرین

دیسان دەڵێم لێت دەبوورم
وەرە تاوێک بێ‌خەم بژین

بدەین خەمی دونیا بە باد
بکەین یادی فەرهاد، شیرین

چلۆن ناویان بۆ هەتایە
درەوشەی دێ وەکوو زێڕین

لە کاتێکدا لە مێژساڵە
ناویان لە ناو دیرۆک تێرین

وەرە توخوا بێ‌وەفایار
چیدی نەکەم وشەچنین

بمدە ماچێک زۆر‌ مەزە‌دار
بەچێش تامدار وەکوو هەنگوین

هەوراز وەرە هەستە لە خەو
لایبە سیپاڵ خەونی قیرین

بەخوا ئەمن و خاتوو خەیاڵ
لە مێژساڵە کۆنە و پیرین....

#هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

بە دەنگی:

زوڵاڵ و بەسۆزی کاک

  #بێهرووزـبەڵاچێژ👇👇👇👇

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

قـووقووی کـەڵەشێر لـە دەمەو بەیان
حەپەحەپی سەگ لە کووچە و کۆڵان
ئاواز پاساری قاسپەی کەو سەریاڵ
کاتێک کیژی گوند گسک دەدا دەرماڵ
کاتێ کەژەوان دەڕوات بۆ کـوێسـتان
کـاتێ کاکی شوان ئەچێت لەگەڵ ڕان
دیمەنێک جـوانە لە سـروشتی گوند
کاتێـک کە هەتاو تیشک دەخاته دوند
دیسان دەسـتەملان بۆ خەیاڵی دوور
هەوراز و خــەیاڵ تێکەڵ بۆی چنوور
#هەورازـجوانڕۆ
@Germyan

سڵاو ...🌷

ڕۆژتان ئاوێتەی جوانیی و مزگێنی شایی...🌷

کازیوەتان جوان و تیشکی هەتاویی ژیانتان پرشنگدار...🌷
ژیانێک تەژی لە سەربەرزی و سەرفەرازیتان بۆ بەئاوات دەخوازم...
براتان
#هەورازـجوانڕۆ

@Germyan


🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

اینجا کوه های کوردستان است
جایی کە جنگلهایش را هر ساعت با آتش
غسل میدهند ، جهنمی کە شرارە هایش
را برمودای مرگ هزاران جان نامیدەایم

اینجا کوه های کوردستان است
جایی کە درختانش فریاد رنج سوختن سر میدهند
و جاندارانش جان!. کوردستانی تنها ماندە
اینجا فصل گرما
که فرا می رسد "مردمانش" مردمانی کە
شرافتشان تن میلرزاند "اعم از جنسیت"
جامەی جنگیدن برای سرکوب آتشی می پوشند
کە ناشی از بی توجهی است و اما شاید
گاهی اوقات هم  طمع و منافع شخصی انسانهایی دور از شرف انسانیت

اینجا اینجا کوه های کوردستان است
سرزمین هزاران مایی کە برای
زندە نگە داشتن نیازمند کمک هستیم.

اینجا کردستان است
جایی کە اگر گلولەی مرزبانان ، گرسنگی ،
تصادفات جاده ایی ، و بیکاری  سرت را برباد ندهد ، ناگزیر با هزاران درد و رنج زیر بار سنگین فشار جانکاه خمیدە و خمیدەتر میشوی...!

#دارستانە_سووتاوەکانی_کوردستان

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

ئێرە کێوەکانی کوردستانە...
جێگایە کە دارستانەکانی هەر کات و سات بە تینی گڕ غوسڵ دەدرێن،
جەحەندمێک کە پریشکی ئاگرەکەیان
ناو ناوەتە برموودای هەزاران گیان...

ئێرە کێوەکانی کوردستانە،
شوێنێک کە درەختەکانی بەدەم هاواری ئێش و ژانی سووتان و هەڵقرچانەوە دەناڵێنن و
گیانلەبەرانی هەردەم گیان دەدەن،
کوردستان تەنیا کەوتووە و لاواز ،
لێرە کە وەرزی هاوین و گەرما دێت،
دانیشتوانی  ، ئەو خەڵکانەی کە باسی چاکە و شەرافەتیان مووچرکێ دێنێتە لەشی هەر هەرکەسێک،
بەگشتی ڕەختی شەڕ دەپۆشن
بۆ سەرکوتکردنی هێرشی ئاگر و تین،
گڕتێبەردانێک کە بەرهەمی کەمتەرخەمیی و ڕەنگە دەستکردی تەماح و بەرژەوەندی  بڕێک مرۆڤی دوور لە واتای مرۆڤایەتی بێت...

ئێرە کێوەکانی کوردستانە، نیشتمانیی هەزاران کەس کە بۆ زیندومانەوەیان پێویستیان بە یارمەتییە...

ئێرە کوردستانە،
جێگایەک کە ئەگەر فیشەکی
سنوورپارێزەکان و
برسییەتی و کارەساتەکانی ڕێگاوبان و بێکاری‌ گیانت نەخاتە مەترسییەوە،
لە ئاکامدا هاوڕێ لەگەڵ هەزاران ژان و خەم و ئێش و باری قورسی زەختی گیانکێشی ژیان،
چەماو و چەماوتر دەبیت...

وە: #هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

سڵاو...🌸
ڕۆژتان جوان...🌸
کازیوەی بەرەبەیانتان باش🌸
تەژی لە بــۆنی دڵڪێشی ژیان🌸
تەژی لە هیوا بە داهاتووی ڕوون🌸
تەژی لە ورەی پۆڵایین🌸
تەژی لە بزەی پێکەنین🌸
تەژی لە وزەی ئەرێنی 🌸
سەرەتای ڕۆژی سێشەممەتان
لێ پیرۆز...🌸
لە دەرگای مەزنانەی مەزن🌸

هیوای #هەورازـجوانڕۆ 🌸
بۆ ئێوە دڵێکی پاڪە و🌸
لەشێڪی ساق و🌸
مێشکێڪی هێور🌸
ڕۆژتان باش...🌸
براتان #هەورازـجوانڕۆ🌸

@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

(دەڵێم بڕۆ)

هۆنراوەی #هەورازـجوانڕۆ
بە خوێندنەوەی #ناسرغوڵامی #مەهجوور


🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

((شاپەڕی خەیاڵ))


دەیکەم
بە پێنووس،
خەمنووسی خەمم،
بە جەوهەر ئەوین لە
لێنووسی دڵ،
شاپەڕی خولیای خەون و
خەیاڵم،
دەنووسم لەسەر سنوور
بێسنوور،
جا حەز و تاسەم،...
کە چەند تامەزرۆی
دیتن دوبارە و گەرمی
هەناسەم...
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

خيلـي از اونايـي
كه بودن، ديگه نيستـن،
چون ديگه اونايي نيسـتن كه بودن!

🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂

زۆرکەس لەوانە کە بوون نەمــاون
بوونەتە نەنــــاس هەمیش گۆڕاون
بە خەیاڵ خۆیــان  بـــراوەن ئەوان
کـــەچـی وانییە و ئـــەوان دۆڕاون
بۆیە لە سـۆزی من بـووگن بێ بەش
لــــە دڵ و مێشکــم تــەواو سـڕاون
#هەورازـجوانڕۆ

ســـڵاو...🌷
ڕۆژتان باش.🌷
بیرتان  باش...🌷
دڵتـان بـــاش...🌷
ژینتـــان بەدڵ...🌷
هیوادارم ئیمڕۆتان تەژی شایی بێ...🌷
باشترین ئاواتەکانتان بۆ ئاواتەخۆازم...🌷
براتان #هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ #داستان_کوتاه

پنج سالم بود...
خواهرم مرا در کمد انداخت و در را قفل کرد
به او فحش دادم و با خود فکر کردم: او بی رحم ترین خواهر دنیاست!
در تاریکی گریه کردم...
بیهوش شدم...
به هوش که آمدم
سربازان خواهرم را کشته بودند!

#احسان_افشاری

پێنج ساڵان بووم...
خوەیشڪەگەورەکەم منی خستە نێو یەغانەکەو  دەرەڪەی لە پشتەو لێ داخستم،
زۆر قسەی پیسم پێڪرد،
لەگەڵ خۆم وا بیرم دەڪردەوە  ڪە ئەو بێڕەحمترین خوەیشڪی دونیایە!
لە تاریڪیدا زۆر گریام...
لە هۆشی خۆم چووم...
ڪە بە هۆش هاتمەوە،
سەروازەڪان خوەیشڪەمیان کوشتبوو!

وە: #هەورازـجوانڕۆ


🌻🍀🌷🌸💐🥀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🍀🌼🌹🌷🌾

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

Were were hevale min were
بیا بیا ای یارم بیا
Were ey dermane min were
بیا ای دررمانم بیا
Ber bi çole sewitî,
به صحرای سوزان دل
Were ava jiyane were
چو آب زندگی بیا
Were were hevale min were
بیا بیا ای یارم بیا
Were ey dermame min were
بیا ای درمانم بیا
Were din û baweriya min
بیا دین و ایمان من
Were, li benda min bimîne
بیا صبر و قرار من
Tu avayee tu pishtini ،tu şîna dilê me yê sor dikî
تو آوایی تو نجوایی
تو سوگ سرخ دل مایی
Were derde min derman bike
بیا درد دلم را درمان کن

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺

  یارەکەم وەرە وەک جاران وەرە
لەبۆ دڵەی من بە دەرمان وەرە
وەرە سەردانی سەحرای گڕی دڵ
وەکوو فێنکایی ئاو ژیان وەرە
یارەکەم وەرە وەک جاران وەرە
شەفا و ئازاری گشت دەردان وەرە
ئەی بڕوای بەتین دین و ئیمانم
ئەی سەبر و قەرار خەرامان وەرە
ئەی چڤەی ژوان و سەمفوونی دەنگم
ئەی پرسەی خەمی دڵزامان وەرە
وەرەوە دیسان ئەی هەستەکەی دڵ
بۆ دەرمانی دڵ بە دەرمان وەره
وەرگێڕ: #هەورازـجوانڕۆ

🌷🍀🌼🌹🌷🍀
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌷🌼🍀🌹🌼🍀

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

‍ ‍ ‍ ‍ ((سەمفونیای هاوار))

خەیاتے دارستان

هات و ،ئەمجارەش فریوێڪی

بەحەزی ڪرد،

جل و بەرگی هەموانے دڕی..!

متمانە و بڕوای

بە بەڵێنی درۆ کڕی...!

لەو پەڕی دارستانەوە

شمشاڵژەنی سرووشت

لەژێر چەپۆڪی دێوەزمەی زەمان

سەمفوونیای بێدەنگے دەژند...!!!

#هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

🍁🍂🍁🍂🍁
🍂
🍁
📚شێعر

📖سەربازی ون

کە وەفدێ دەچێتە شوینێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجە گوڵینەیەک دێنێ.
ئەگەر سبەی،
وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ:
کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم:
گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیە
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای،هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ،
هەر ئەشکەوتێ،
لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاتە، لەسەر هەر بستە زەمینێ،
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ،
مەترسە!
کەمێک سەرت داخە و
تاجە گوڵینەکەت دانێ...

✍عەبدوڵڵا پەشێو
🍁
🍂
🍁🍂🍁🍂🍁
#شێعر
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

پروردگارا
در این شب
دفتر دل دوستانم را
به تو میسپارم
با دستان مهربانت
قلمی بردار
خط بزن غمهایشان
و دلی رسم کن
برایشان به بزرگی دریای و پر از
شادی و خروش

شبتون بخیر
‌‌

🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷

خوایە
لەم شەوەدا
لێنووسی دڵی هاوڕێیانم
دەسپێرمە دەستی تۆ و
بە دەستی پڕ لە دلۆڤانیت
خەمەڪانیان بسڕەوە و
دڵێڪ بکێشە بۆیان بە
پانتایی زەریا و
تەژی  لە جۆش و خرۆش...

شەوتان ڕازاوە...

وە: #هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

جوانترین سوێندی ( زۆرابی سپهری)

سوێند بە بڵقی دڵبەدوای قەڕاخی چۆمێک،
بە کورتی شایی ئەو ساتانەی کە تێپەڕین
کە خەمیش تێدەپەڕێت!
بەو جۆرەی ڪە تەنیا و تەنیا وەک  بیرەوەرییەک دەمێنێتەوە،
ساتەکان ڕووت و بێپەردەن،
کەواتە
بۆ کات و ساتەکانت هیچکات سیپاڵی خەم مەدوورێنە...!!!
ژیان وەک پووشەکایەکە ڪە بۆ خۆمان کردوومانەتە کێوێکی قورس
ژیان تەنیا چاکەیە ڪە کردوومانەتە دڕک،
ژیان بێجگە نمەنمەی بارانی بەهار واتایەکی نییە،
ژیان واتای جێژوان و بینینی یارە،
ژیان واتای ئەوین و خۆشەویستییە،
واتای دلۆڤانیکردنە بە خەڵکی،
ئەگینا هەر خوێڕییەک ئەتوانێ ژیان بکات،
ژیان ئەزموونی تاڵی زۆری هەیە و
چەند کۆڵان و ڕێکورکە و بە قەدی تەواوی درێژی تەمەن بیاوانی ڕووتی هەیە،
ئێمە چیمان کردووە و چی ئەکەین لەم ماوە کورتەدا...🍁🍁


وە: #هەورازـجوانڕۆ🌸

@Germyan
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

‍ 🌸🌺🌸🌺🌸
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
‍ 🌸🌺🌸🌺🌸

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

((پیاسەی دووکەسی))


کڕخەو لە خەوێکی
دەسکرد بووم...
بە دەنگی
دەوڵ و زوڕنا
ڕاچەنیم،
کە بینیم شاییە و
یار بە جلی سپی بووکێنی
گۆلاوگۆلاو
فرمێسکی دەسڕی و...
منیش،
ساڵانێکە
هێشتا خەوی پیاسەی
دووکەسی دەبینم ...

#هەورازـجوانڕۆ

🌸🌾🍁🌷🌸🌾
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌷🌸🌾🍁☘🌾

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

"برایم بخوان محمد"

شعر و صدا: الیاس علوی
موسیقی: Crows in the rain – Please be well, is it too late

می خواهم برگردم
از دره سرازیر شوم
روبه رویم مزرعه گندم باشد
درختان زردآلو
و گل های خشخاش...

برایم بخوان محمد
تا از یاد نبرم
محله‌ی غمگين مان را
که من از بردن نامش شرم داشتم
"ده متری ساختمان"
ده متری افغانی‌ها
کولی‌ها
بلوچ‌ها
ده متري قرض
اردوگاه
نامه ی تردد ...

هی افغانی
حواست کجاست؟
این را کودکی گفت
که تازه زبان باز کرده بود
و من ترسیدم
از "گل‌شهر" تا "ورامین" ترسیدم
و کودکان به لهجه‌ام خندیدند

به آینه نگاه کردم
به چشمان بادامی ‌م
که مرا از صف نان بیرون می‌کرد
و فاصله‌ام میان خانه تا مرز بود
چون یهودی که نامش
فاصله‌ی میان اردوگاه تا مرگ بود

"بهارو يارو قلب بی قرارم "
آری بلند بخوان محمد
تا محبوبم از پشت سيمان‌ها وسیم‌هاي خاردار بشنود
ما در همان کوچه هاي تنگ عاشق شديم
آرام قدم زدیم
آرام خندیدیم
و آرام گم شدیم
من ويزاي پناهندگي بشردوستانه گرفتم
و به اين جزيره‌ي دور آمدم

محمد
گاهی فکر می‌کنم این خیابان‌ها را
نمی‌شناسم
درخت‌هاي اوكاليپترس مرا به یکدیگر نشان می‌دهند

و شب‌ها
پرنده‌ی ناشناسی به کلکینم می‌کوبد
به آوازی محزون می‌گوید
بیگانه.. بیگانه

می‌خواهم خودم را پیدا کنم
تو را پیدا کنم از میان گور هاي دسته جمعی
محبوبم را
از لای دیوار های آوارگی
زن اول قصه از ایوان صدایم بزند
و من
با تمام پاهایم بدوم ...

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

دەنگی بەسۆزی کاک بێهرووز بەڵاچێش پێشکەش بە ئەندامانی کاناڵی...
@Germyan
@Germyan

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

گۆرانیی پەشیمانم بە دەنگی کاک شاهۆ حسێنی، پێشکەشی ئێوە ئازیزان

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

تەنیا و غەریب
لە چوار ڕێیانی گەردوونا ڕاوەستاوم
وەکو باوە ئادەم تەنیا
لە خاکێکی ڕەش خوڵقاوم!
بەهەشتی خوام لەبەر حەوا فڕێ داوە
بەڵام حەوا...
لە دواژوانگەی بەر جەننەتی چاوەکانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم
ڕۆیی و ئیتر نەهاتەوە!
ئێستا، تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا، سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و
لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە!
ئێستا لێرە، شاعیرێکم
زامەکانم دەهۆنمەوە
گۆرانیبێژێکی تەنیام و
لە شەوێکی بێ بواردا...
دەنک دەنک
خەمەکانم دەنووسمەوە!

#جەلال_مەلەکشا‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌  ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

((نوازەی ڕوانین))

ڕۆحێک فڕی
جەستەیەک گیانی گرت.
گۆچانێک شکا و
دوور خرا،
چاویلکەیەک
بێ‌کەڵک کەوت...
هەمووی ئەمانە
بەرهەمی
یەکەم‌ڕوانینی
تۆ بوو...

#هەورازـجوانڕۆ
@Germyan

سڵاو ...🌷
ڕۆژتان شیرین..🌷
ساتتان پڕ زەقین...🌷
لێوتــان بە کـــەنین...🌷
چاوتان بێ ئەسرین...🌷
دڵتـانیش بــێ کــیـن...🌷
بە شـــادی بـــژین ...🌷
ورەتان بە تین...🌷
#هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

‍ (مەڵبەندی ترسنۆکەکان)

دوێنێ دێرێ
دەمەو ئێوارە
تەنی وەکوو کاتی تۆرانی سێبەر لە سەرم
ڕۆشتمە نێو قەڵای تاریکی
باخێکی چڕی سووتاو
پڕ لە سەمفوونیای ناڵەی بالۆرەی
ترس و ئستیفراق
بەدوای ڕۆحی خۆم بووم
چووم، هاتم و چووم
ون بووم
نامۆ، ماندوو، ماندوو
دانیشتم لەسەر کۆتە دارێکی
خاوەن دیرۆکی بەرخۆدان
زۆرتر لە پیرەدارەکەی مامۆستا جەلال دەچوو
کوژراوی دەستی پوازی نەیار بوو!
بەڵام هەر مابوو
پرسیارم لێ کرد
لە خوا
لە وڵات
لە خەم
لە قەیرانەکانی سەردەم
لە تێرنەخواردنی مرۆڤ
لە گۆشت و ئێسقانی یەک‌ تر
لە ئاکامی بێبەرهەم
پرسیاری زۆر و وەڵامی ناجۆر
منیش هەردەم ترسنۆکتر لە جاران
چ کارەساتێک خولقاوە
شەمشەمەکوێرە
بە سینی چایی هێنا بۆم
لەجیاتی چایی
پیاڵەیە خوێن لەگەڵ کڵۆی قەندی خەم
گوتی:
بیخۆ، خەڵاتی ئێمەیە بۆ ترسنۆکەکان
بزەیەک تاڵی بۆ کردم
دوای وتووێژ
دوای قسەی درێژ
کە هاتم بگەڕێمەوە
هەستامەوە
لەرزیم و کەوتم
کە بینیم
لەجێی من جوانیم
بە بزەیەک سەیرم دەکات و
لەوێ لەسەر کۆتەی دارە
منی پیر، منی لەرزۆکی زەویگیر
بە گۆچانی لقێکی دار
لە باخ هاتمە دەر
بەرەو شار
بەرەو شارێ پڕ لە هاوار و
دووکەڵ و ژان
شارێ کە بووەتە مەڵبەندی
ترسنۆکە بێدەنگەکان....
#هەورازـجوانڕۆ
🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

بەخوێندنەوەی #هەورازـجوانڕۆ 👇👇👇

Читать полностью…

ڕووناکیی دڵ

مرد جوانی از مشکلات خود به
حکیمی گلایه می کرد...
و از او خواست
که راهنمایی اش کند...
حکیم آدرسی به او داد.
و گفت به این
مکان که رسیدی ساکنان آن هیچ مشکلی
ندارند،
می توانی از آنها کمک بطلبی.
مرد هیجان زده به سمت آدرس رفت
با تعجب دید کە  آنجا قبرستان است...
به راستی کە
تنها مُردگانند که مشکل ندارند.
دوست من اگر مشکلی داری یعنی تو زنده ای...

🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷

گەنجێک چوو بۆ لای، زانایەکی پیر
زانایەک بیرمەند، خاوەنـــــی تەدبیر
کردی ســـــکاڵا لە ژیــــانی سەخـت
بۆ گەن‌ئیقباڵیی و بۆ خراوی بەخت
دای پێی نیشانێک پیرەپــیاویی ژیـر
بەو گەنجەی کە ژین کردبووی یەخسیر
وتی:  پێی بـــڕۆ بـــــۆ ئەم نیــشانە
جوان جوان بگەڕێ بۆ ئەم مەکــانه
داوای یارمــــــــەتی تۆ بــکە لــەوێ
یان بەخەڵک بـڵێ :  ڕێنـوێنیت دەوێ
پیاوی لاو تەواو بە دڵخۆشی و شەوق
کەوتە ڕێ و چوو بە خۆشیی بە زەوق
کاتێک کە گەیشت بەو مەکانە و شوێن
بینی گۆڕســانە و زیندووان لە کوێن؟
بەڵێ ئەو پیاوە ئــــەو پــــیاوی زانـا
پیــــاوێک زۆرزان و عالمـــــی دانــــا
ویستی بەو کـــــوڕە بسەلمێنێ جوان
تەنیا هەر مردوو بێ خەمەو بێ زوان
تەنیا هەر مردوو نــانـــــاڵێ لـــە ژین
نایکـــات ســکـاڵا نایکــات قار و قین
کەواتە ئەگەر تــــــــۆ کــێشەت زۆرە
یاسای مرۆڤە گشتی بــــــــەم جــۆرە
بۆیە تۆ زیندووی و خودای بانی سەر
بۆ تۆی دانـــــاوە قــــــازانج و زەرەر
مردوویش هیچکاتێ نایـــکات سکاڵا
بۆیــــــــــە ئەو کفنی کردووە بە ئاڵا
#هەورازـجوانڕۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@rounakideell
@rounakideell
@rounakideell
🌺🌺🌺🌺🌺🌺

Читать полностью…
Subscribe to a channel