با کل دنیا هم حرف بزنی تا خودش نیاد حالت خوب نمیشە.
لەگەڵ هەموو دونیا قسە بکەیت تا خۆی نەیەت خاڵت باش نابێ.
…
من نامەوێت مێشکی خۆم پر بکەم لەو شتانەی کە پەیوەندی بەمنەوە نییە، هەموو ئەو شتانەی لە دونیادا ڕووئەدەن بۆ من گرنگ نین، هەموو شتێک کە لە دەوروبەرمدا و لەم شارەدا دەگوزەرێت بۆ من گرنگ نییە، تکایە تۆش شتانێک بۆمن باس مەکە کە بۆ من گرنگ نیە'
…
نوسین ئاسان نیە! وەک هەندێ کەس خۆیان هەڵواسیوە بە نوسین و دوو کەلیمەی کۆپی کراویان ریز کردووە و پۆستی دەکەن ـ وەکو وابێ لایان نوسین زۆر ئاسانە!! بەڵام وانیە.. تۆ دەبێ بزانیت چی دەنوسیت؟ بزانیت مەبەستت چیە؟ ئایا ئەوەی دەتەوێت بیگەیەنیت دروستە؟ باشە؟خراپە؟ خەڵکی تێدەگەن لەوەی کە دەتەوێ یان هەر بۆ ئەکتیڤ و حەزە؟ ،بەڵێ هەر بەجدی نوسین مێشکێکی فراوانی دەوێت و دەیەوێت کە زۆر بخوێنیتەوە زۆر فێربیت ئینجا هەوڵی نوسین بدەیت نەک بێیت و یەکسەر خۆتی پێوەکەیت'
…
چۆن فێری بێدەنگی نابین؟ لەکاتێکدا لە کۆمەڵگەیداین کە لە قوتابخانەکان دەرەجەکان لەسەر بێدەنگین'
…
تا زیاتر بچمە دەرەوە و دونیا ببینم، زیاتر حەز دەکەم بگەڕێمەوە ژوورەکەم و ڕابکەم بۆ خەوتن، لە خراپترین باری دەروونی خۆمدام و کەس ئەوە نازانێت'
Читать полностью…لەم نۆ ڕۆژەی ئیمتیحانا بۆم دەرکەوت خەویش منی خۆش ناوێت ،ئەوە تەنها منم کە ئەوم خۆشدەوێت'
…
بەڕادەیەک ھەست بە بێزاری دەکەم کە ناتوانم باسی بکەم لەناکاو خۆم لەھەموو شت دابڕاند، ھیچ شتێک بە ھی خۆم نازانم و خۆم بە ھیچ شتێک نابەستمەوە، بەڕاستی نازانم من چیم دەوێت و بیر لەچی دەکەمەوە بەڵام ئارەزوویەکی زۆرم ھەیە ئەم شوێنە جێبھێڵم من بەڕاستی زۆر بێزار و دڵتەنگم'
…
بە نھێنی خۆشم بوێیت باشترە، وانییە؟ خۆ دەبێ لە دڵی ھەمووماندا نھێنییەک ھەبێت ،نھێنییەک کە نەتەوێ لەگەڵ خۆشتدا باسی بکەی'
…
گەر دەپرسی لە نەبوونت چیم دەکرد،
ڕاستیەکەی شتی زۆر جوان هەبوو بیان کەم
بۆ نموونە یاریم لەگەڵ پشیلەکان دەکرد،
گوڵەکانم ئاو دەدا، سەیری فیلمم دەکرد،
لەمانای گۆرانیە کۆنەکان تێدەگەیشتم،
ڕۆمانە درێژەکانی دۆستۆڤیسکی'م دەخوێندەوە،
لە هەمووی جوانتر، جارێکیان لە تەنیایی ژوورەکەمدا
«هەوڵی کێشانی نیگایەکی تۆمدا»'
…
ھەندێك فیلم ھەیە؛ لەگەڵ كۆتایی ھاتنیدا، حەزدەكەیت خۆشت لەگەڵیدا تەواو بی و كۆتایی بێت'
Читать полностью…