من ئێستا ڕێک لەو شوێنەم ،کە ماجید خراتها ئەڵێت:
کێشەم ئەوەیە بێجگەلە تۆ هیچ کەسێکی دیکەم خۆش ناوێ'
…
خودا دەفەرموێ؛ ئێمە پشت و بازوی تۆ بەهێز دەکەین «بەهۆی براکەتەوە» ،کەواتە تۆش لە نیعمەتی برا تێبگە و قەدری بزانە'
…
ئەوە سەری ساڵیش نزیک بۆوە ،بەڵام من جیاواز لەهەمووان نامەوێت نوسینەکانم لەسەر ئەم شەوە بێ، تەنها دەمەوێ چەن شتێ بیری خۆم و ئێوەش بهێنمەوە ؛لە ئازارەکان دەست پێبکەم ؟یان ئەو خەمانەی هەزار ساڵی تریشی بەسەرا بڕوا بەردەوامە؟ نا وا باشترە ئەوە بلێم کە ؛بە بڕوای من بەبێ هیچ سوودێک تەنها بۆ شەوێک خۆتان ماندوو مەکەن! ئاهەنگ مەگێرن و گوناحی زیاتر مەکەن ..لەبەر ئەوەی درۆیە تۆ ناتوانی یەک شەو دڵخۆشبی گەر بەبۆنەی دڵخۆشیەوەیە ئەوا فەرموو هەموو ڕۆژەکانی ساڵ دڵخۆشبە بۆ تەنها ئەو شەوە بەو بیانووە خۆت دڵخۆش ئەکەی ؟ '
کۆتا شەوی دیسەمبەری 2022
…
شتێک نەما باسی بکەم، ئێوەشم بە قسەکانم زیاتر نائومێد کرد، بەڵام لەبیرتان بێت لەو پەڕی نائومێدیدا، ھەمیشە نائومێدیەکی تر بوونی ھەیە، لەکۆتای بیرکردنەوە بە ئازارەکان ھەمیشە بیرکردنەوەیەکی بە ئازارتر ھەیە، لەکۆتایشدا ھەمیشە شتەکان بەرەو خراپتر ئەڕۆن'
…
من بە تەنیا بە هەموو کات و رووداوە ناخۆشەکانی ژیان تێپەریوم.
هەموو شەوێک فرمێسکەکانم دەسرم و هەوڵ ئەدەم ئەو شەوە تێپەرێنم
ببوورە ئەگەر وا رەفتارم کردووە کە پێویستم بەکەس نەبووە چوونکە هەرگیز کەس نەبوو بۆم لە کاتێکدا زۆرترین پێویستیم پێیان بوو'
…
وای بە حاڵی ئەو کەسەی هاتۆتە «خانم»چەناڵ*
بۆ ئەوەی بزانێ کام پۆست لەگەڵ ژیانی دەگونجێ'.
ئەو کەسەی لە بەردەمتا بەردەوام پێ ئەکەنێ
زیاتر لە ھەموو کەسانی چواردەورت شەرمەزار بووە
لە ژیانیا نزیکترینەکانیشی ڕۆشتن
ھەموو شەوێکیش پێش ئەوەی بخەوێ بیر ئەکاتەوە
لە ھەموو ئەوانەی ڕویاندا و لە خۆی دڵتەنگ ئەبێ
کەمێک بێزاری و دڵتەنگی دایئەگرێ و سبەینێ
بەخەبەر دێتەوە و عەیبی نییە لەگەڵ خەڵکی
گفتووگۆ ئەکا و پێ ئەکەنێ وەک ئەوەی ھەموو شتێک باشە'
…