فیدای دڵتەنگی ئەمرۆت بم ،کە نەشتویست بەسەر خۆتی دا بهێنیت و نکۆڵیت لەوە کرد کە «باشی»'
…
ئەو ڕەش پۆش وەک باڵی شەیتانەکان
ئەمن سپی پۆش وەک پاکی فریشتەکان
کێ ئەیزانی ئەکەوینە ئەوینێکی ئەوها مەحاڵەوە!'
…
من هێشتا بە دەستم نەهێناوە ئەوەنە غیرەی لێ ئەکەم ،وای بەو حاڵەی ڕۆژێک بە دەستت بهێنم'
…
من ئیتر هیچ شتێک ناکەم، سەیرە لەناکاو وا هەست دەکەم هەموو شتێک لە ناوەوەم کۆڵیان دا، ئیتر خەم لە هیچ شتێک ناخۆم چی ڕوو ئەدات با بدات، دانیشتووم سەیرێکی ئەم جیهانە ئەکەم وەک ئەوەی شتێک بێت کە موڵکی من نەبێت و مافم نەبێت بەژداری تێدابکەم'
…
هەوڵمدا پارچە شعرێکی تازە بنووسم
بەڵام هەرچەندی مێشکم هێناو برد هیچ نەبوو جگە لە؛ سەر ئێشە سەر ئێشە سەر ئێشە سەر ئێشە سەر ئێشە'
گەیشتوومەتە جێگایەک کە ئیتر لای من
شەو و ڕۆژ جیاوازی نیە ،
لەگەڵ ئەوەی ئەزانم کە نابێت بیرت بکەم
بەڵام شتێک هەر تۆم ئەهێنێتەوە بیرم
هێشتا خۆشم ئەوێی'
…
ئەزانم نایدرکێنیت هەستی لە مێژەت، منیش هەروام دەترسم لە عیشقت کە عیشقی سەردەمیانە بێت، هەستی لە مێژەت لوتفێ لە تۆ بێ، هەتایی لە من دێ'
…
ئەو هەستەی کە سیناریۆیەک لەسەرتدا دروست ئەکەی کە ئەزانیت روونادات، بەڵام دڵخۆشت ئەکات'
…
کەش و هەوای ئەمشەوانە هێندە خۆشە ، ئینسان حەز ئەکات ، بچێتە خەوێکی قوڵەوەو ماوەیەکی درێژ لەسەر جێخەوەکەی هەڵنەستێت ، بەڵام هەموو ئینسانێک چرکە ساتێکی هەیە ، لەهەموو شتێک بێزار دەبێت ، مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە ، لە شتی دووبارە وەڕەز دەبێت ، حەزی بە تاقیکردنەوەی نوێیە ، بەڵام ئیتر شەوانێک دێت لەخودی خۆشت بێزار دەبیت ، لە شارەکەت ، لە گەڕەکەکەت ، لە ژوورەکەت ، تەنانەت لە ئاوێنەکەشت کاتێک هەموو بەیانیان هەڵدەستی و دەبینیت ، درزێکی نوێ لە ناختدا دروست بووە'
…
من لە جەماعەتی خۆشمدەوێی و خۆشمدەوێی نیم!
من سوودەکانی سینگڵیت پێ دەلێم و تۆش بریاردە..
•خۆت خاوەنی خۆتیت ،ئەتەوێ بچیتە دەرەوە ئەچی.
•ئەتەوێ بخەوێ ئەخەوی لەسەر ئەرزەکەش بێ ،جلەکانیش لەسەر بێدەکەت دادەنێیت.
•سێ بۆ چوار سەعات خەریکی خۆگۆرین دەبیت بە ئیسراحەت کەس پەلەت لێناکا.
•کەسیش لەگەڵت نابێ کە ئەچیتە پێش ئاوێنە وە نەهێڵێ سەیری خۆت بکەی!.
•ئینجا ناچار نیت لای کەس خۆت شیرین بکەیت..
•کە باوکی نەخۆش کەوت بچی کێک و شوکلاتەی بۆ ببەی.
•یان دایکی بەیانیان ڕەسمی گوڵ دابنێت تۆش لەکۆمێنت ئیمۆجی دڵەکەی بۆ دانێی.
•هیچ ناکەی، کە بتەوێ قەڵەو بی خۆو قەڵەو ئەکەی بتەوێ قژت بژ کەی یا خاو دیسان بەدڵی خۆتی ئەکەی.
•برۆت دێتەوە سمێڵت دێتەوە گرنگ نابێ بەلاتەوە.
وە هەندێ جاریش لەخۆوە هەست بە تەنهاییەکی زۆر دەکەیت بەڵام ئەوە هەر کێشە نیە ،چونکە دەتوانم تەنهاییەکەم بە لەفەیەکی بەرگر یان شاورمە پڕکەمەوە'
…
تەمەن و دڵ دوو مەملەکەتی جیاوازن ،دڵ مەحاڵەکان هەڵدەبژێرێ تەمەنیش بەو مەحاڵە پێ دەکەنێ'
…
من ئەسڵەن لەو خانمانەم کە خۆشم هەندێ وەخت بیرم دەچێتەوە دەبێ ئەوە بکەم کە قەرار بوو بیکەم ،خانمێکم ئەسڵەن ئەوەی لەمندا دەگوزەرێت بێمنەتیە تاقەتی سەر ئێشەی کەس کەسم نیە لێگەڕێن خۆم بەخۆم بم و با هەر لەناو خۆم دابم'
…
ئەبوو ببمە لەیلا بۆت ببمە شیرین وە ڕەنگە ئایدا، بەڵام ناا، تۆ نە ئەبوویتە مەجنوون، نە شاخت کون ئەکرد و نە شیعرت ئەوت، من ئەگەر جلی تەواوی مەعشوقەکانی دوونیاشم لەبەر کردبا دیسان تۆ عاشق نە ئەبووی'
…
من؟
هەر لەگەڵ بەرەبەیان روخسەت لەمەحاڵ ئەخوازم و ئەرۆمە ئەوپەری خەیاڵ بە دیار ئاوێنەی خەیاڵەوە دا ئەنیشم، ئەروانم لەخۆم ئەروانم لە ئازارەکانم ئەروانم لەو تەمەنە پر تەنیاییەم ئەروانم، لەوێ ژورێک دروست ئەکەم پەنجا بەسی بێ تەنیاییم گەلێ گەورە بووە'
…