زۆر پڕم..
پڕ لە هەموو شتێک
هەموو کێوەکان بێنمە خوار خاڵی نابمەوە
مرۆڤ کە پڕبوو لەتوڕەیی، مەرگیش نایتاسێنێ..
هەست ئەکەم ڕۆژێک دێیتەوە بۆ لام
پڕی ئەکەیتەوە شوێنی خاڵیت لە ژیانم
ئەبیتە هیوا بۆ دڵی شکاوم
ئەبیتە هێز بۆ جەستەی ڕوخاوم
دێیت و بە پێکەنینێکت ئەیکوژیت گشت خەمەکانم
رۆژێک هەر دێت بیسڕیت فرمێسکەکانم
پێم بڵێی من لێرەم ئازیزترین کەسم
هەست ئەکەم دێیت و بە کۆتایی ئەهێنی تەنیاییم
ڕاستی ئەڵێن هەستەکانم
ئەڵێن تۆ هەر دێیتەوە ناو ژیانم....
#Aᴠɪɴ ✍🏻
کە تۆم ناسی خاوەن دڵێکی شکاو بووم
ئێستا بە هەموو پارچە شکاوەکانی دڵمەوە خـۆشـمەوێـی🤍➰
#Aᴠɪɴ
هێڵەکانی ناو دەستت ئەڵێن کە خۆشت ئەوێم
نیگاکانت هاوار ئەکەن کە تامەزرۆی ناو ئەم دڵەی🤍!
#Aᴠɪɴ
منیش وەکو ماملێ بڵێم یادی بەخێر؟
بڵێم یادی بەخێر ، ڕۆژێک من و تۆ دۆست بووین نەک دوژمن...
"چێنەر گوڵەباخ"
#Aᴠɪɴ
تۆ مەچۆ بۆ شـەر
من پیاوێکی بەد خـۆم
کە شەر ھەڵگیرسا ڕائەکەم بۆ شەر
بە تفەنگەکەم تاڤگەکان ئەترسێنم
ماڵە باجێنـەی ھەورەکان تێکدەدەم
بەڵام....
تۆ مەچۆ بۆ شەر
با کەسێک ھەبێ ، منارەکان بژمێرێ
با کەسێ ھەبێ دەست بەسەر گومـبەزە ھەتیوەکان دابێنێ..