کانال مسجد و خانقاه حضرت شیخ محمد عثمان سراج الدین ثانی "قدس سره العزیز" در سقز.
💠ژیاننامەی مەڕحوم حاجی مامۆستامەلائەحمەدی سەقز ،اعلی الله مقامه
لە شاشەی تلویزیۆنی ڕوداو
زندگینامه مرحوم جنت مکان حاجی #ماموستااحمدامام مشهور به ماموستای سقز یکی از مریدان خاندان نقشبندی
⬅️کۆنه واری شاری سه قز👇👇
@mejooysaqqez
ماڵ و مافێکی خەڵکی کە بە قەرزی دەگرن و یا لای ئێوەیە، لە کاتی خۆیدا بیدەنەوە خاوەنەکەی، هەر کەس بێت تۆفیری نییە و بە فێڕۆ بە شتی خۆتانی مەزانن و پەیمانەکان پتەو بگرن و پارێزەری بن کە خودا کەسانی وای خۆش دەوێت.
خودا لە دۆنیا و قیامەتدا بە چاوی ڕەحمەت ناڕوانێ بۆ ئەوانەی پەیمان و سوێندی خودا بە فیڕۆ دەشکێنن و نایپارێزن و ئەوان لە خراپەی ئاوا پاک نابنەوە مەگەر پەشیمان ببنەوە و تۆبەی لێ بکەن.
شێخ سوفیانی سەوری دەفەرمێت:
بۆ ماوەی پێنج مانگ نەمتوانی شەو نوێژ بکەم بەهۆی یەک تاوانەوە
وتیان چیە؟
فەرمووی: پیاوێکم بینی دەگریا
پێم وت ئەوە پیاوێکی ڕیا بازە.
/channel/saghezkh
هەر بژین و هەزاران سڵاوتان لێ بێت، ئێوە نووری چاومانن، ئێوەیەک کە ئاڵاهەڵگری ڕێبازی شەریعەتی پیرۆز و تەریقەتی دوور لە لاڕێن.
کامەران و سەرکەوتوو بن، ئەی هیواکانی شێخی زیائەددین و نەجمەددین و عەلائەددین و سیراجەددین.
نزای ڕۆژوو شکاندن
ذَهَبَ الظَّمَأُ،وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ،وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ
تونێتی ڕۆیی و نەما ،دەمارەکان تێر ئاو بوون
پاداشتیشمان مسۆگهربوو ، بهویستی خوای گهوره.
/channel/saghezkh
خاڵێک سەبارەت بە قەزای نویژی بەیانی لە گەڵ تەراوێحدا:
ئەو کەسەی دەیهەوێت نوێژی بەیانیان لە گەڵ خوێندنی نوێژی تەراویحدا بە جەماعەت قەزا بکاتەوە و فریای خوێندنی قنووت ناکەوێ،
دەتوانێ ئەم دۆعا و سەنا کورتە لە دوای هەڵسانەوە لە ڕکووعی ڕکاتی دووهەمدا بخوێنێت کە جێگەی خوێندنی قنووتە ئەسڵەکەی بۆ پڕ دەکاتەوە.
بڵێ
اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي يَا غَفُورُ وَ صَلَّى اللهُ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّمَ
ئەم بابەتە لەم سەرچاوانەدا هەیە:
📚حاشية الشرواني على تحفة المحتاج
📚حاشية البجیرمي على الخطيب
📚شرح المقدمة الحضرمية المسمى بشرى الكريم بشرح مسائل التعليم
📚نهاية الزين
📚الفقه المنهجي على مذهب الإمام الشافعي
/channel/saghezkh
کورتەی پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
ئەمجەد ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
کورتەی پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر و نووسەر و وەرگێڕ:
ئەمجەد ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئانی پیرۆز.
🌿🌿کورتەی پەیامەکانی جزمی یەکەمی قورئان🌿🌿
(سوورەی حەمد تا ئایەتی ۱٤۱ البقرە)
دەرهێنەر و نووسەر: ئەمجەد ئیمام
---------------------
بە ناوی اللە، بەدی هێنەری جیهانیان، ئەو خودایەی کە بەخشێنەرە و دڵۆڤان.
سپاس بۆ ئەو خودایە کە دەسەڵاتداری ڕاستەقینەیە و
پەرەستش تەنیا بۆ ئەو شیاوە و پشت بەستن هەر بەو ڕەوایە.
نزامان ئەوەیە خودا ڕێنموونیمان بکات بۆ ڕێگەی ڕاست کە ڕێگەی نیعمەت دراوانە و لە ڕێگەی چەوتی سەر لێشەواوان دوورمان خاتەوە.
گومان لە ڕاست بوونی کتێبی خودادا نییە و
قورئان ڕێنموونگەرە بۆ پارێزکاران.
بێ بڕواکان گوێ بە حەق نادەن، حەق نابینن و دڵیان بۆ وتەی حەق بەستراوە.
لە کافران خراپتر، کەسانێکن کە دەڵێن بڕوادارین و لە ژێر ناوی ئیماندا درۆ دەکەن و خەریکی گەندەڵی و چەوت کردنی ڕێگای خودان و گاڵتە کارن بە دین و بازرگانی بە ئایین دەکەن و حەق دەفرۆشن بۆ بەتاڵ و ئەوان دوو ڕوو و ڕیاکارن.
بانگەوازی خوا بۆ مرۆڤ، یەکخواپەرەستییە و دوور کەوتنە لە بتپەرستی و خوڕافات. قورئان کتێبکی بێ هاوتایە و بانگەواز بۆ پاراستنی مرۆڤ لە خراپە و دوور بوون لە سەرەنجامی دژوار و دۆزەخ دەکات.
خودا شەرمی لە بەیانی حەق نییە.
خراپەکاران کەسانێکن پەیمان شکێنن و گەندەڵ کارن و سنووری ڕەحم و بەزەیی ئەبەزێنن.
پێویستە مرۆڤ بیر لە چۆنیەتی خۆی بکاتەوە بۆ ناسینی حەق.
ئەوەی لە زەویدایە بۆ مرۆڤ تەسخیر کراوە و
خودا مرۆڤی بە جێنشین لە زەویدا داناوە و زانستی نێوەکانی پێ بەخشیوە.
مروڤ بە فریوی شەیتان، لە بەهەشتی خودا دوور کەوتەوە، بەڵام کاتێ بۆ لای ئەو گەڕێتەوە، خودا تۆبەی لێ پەسەندی دەکات.
خودا زەوی کردۆتە جێگای ژیان بۆ مرۆڤ و پێویستە بە شوێن کەوتنی ڕاستی و دروستی کە ڕێگای پێغەمبەرانە، پارێزگاری بکات و شوێنکەوتەی پڕ و ئووچ و درۆ نەکەوێت.
پەیمانێ کە لەسەر حەق بەستووتانە، مەیشکێنن و حەق بە هیچ شتێک مەفرۆشن و و ڕاست و ناڕاست تێکەڵ مەکەن و ڕێگە و قسەی ڕاست مەشارنەوە.
نوێژ بە ڕاستی بکەن و زەکات بدەن و کڕنۆش تەنیا بۆ خودا بەرن.
خەڵک بە چاکە فەرمان مەدەن، کاتێ خۆتان خراپە دەکەن و لە ئەنجامی ئەو ئیشە، ئەندێشە بکەن.
خۆڕاگر بن و نوێژ بکەن کە یارمەتیدەری ڕۆح و دەرونتانە.
خودا مرۆڤی بەسەر باقی دروستکراواندا گەورەیی داوە، بۆیە پێویستە مرۆڤیش پێگەی خوی لای خودا بناسێت و پارێزەری خۆی بێت لەو ڕۆژەی کە لای خودا کەس لە بری کەس، تاوان نادرێت و کەس بێ ئیزنی خودا فریای کەس ناکەوێت و یارمەتی نادرێت.
ستەمکاران و فیرعەونەکانی هەرسەردەمێک، خەڵک بە فەساد و خراپە دەکێشن، ئەوان بێ ئەخلاق و بێ بەزەیین، بۆیە پێویستە شوینیان نەکەون و یارمەتییان نەدەن تا خودا لە دستیان ڕزگارتان بکات.
خودا کتێب و فورقان، واتە هزری جیاکەرەوەی حەق و باتڵی داوەتە پێغەمبەران، بۆ ئەوەی ڕێنموونی خەڵک بکەن و لە بتەکانی دەرەوە و ناو دڵی خۆیان و هەواپەرستی دووریان خەنەوە.
پێویستە مرۆڤ لە پێناوی حەقدا، نەفسی هەوا پەرستی خۆی فیدا بکات، تا شایستەی دەرکی حەقیقەت ببێت.
خودا لە کەس ستەم ناکات و مرۆڤ خۆیان دەرحەقی خۆیان ستەمکارن.
کەسانێک هەن قسەی خودا دەگۆڕن و لە پێناویا دەبێ خراپەکەی بچێژن.
خودا نیعمەتی زۆری داوەتە مرۆڤ، پیویستە مرۆڤ لێیان کەڵک بگرێت و ژیانی پێ بەرێتە سەر، بەڵام گەندەڵی و خراپەی لەسەر نەکات.
ئەهلی ئیمان و عەمەڵی سوڵحاو، لە هەر چین و تاقمێک، لای خودا ڕێزیان هەیە و بە ئاکامی بەهەشتی خودا دەگەن.
ئەو دینە پاکەی بێتان خەڵات کراوە بە چاکی ڕای بگرن و لە پەیامەکانی تێفکرن و پارێزکار بن.
دووری بکەن لە نەزان بوون و بەهانە مەگرن لە بە جێهێنانی کاری حەقدا، خودا حەق دەردەخات لە هەر ڕێگایەکەو بێت.
دڵی گەلێ کەس وەک بەرد ڕەقە و بگرە لە بەرد ڕەق ترە و خودا ئاگادارە بەسەر هەموو شتێکدا کە ئەیکەن و ئەوان، پەیام و فەرموودەی خودا، دەگۆڕن بۆ دەسکەوتی خۆیان لە حاڵێکدا دوورن لە ئەندێشە و تێنافکرن.
خراپە بۆ کەسانێکە بۆ کڕینی شتێکی بێ ئەرزشی دونیایی، بە ناوی خوداوە درۆ هەڵدەبەستن.
ئێوە شتێک مەڵێن بە دەم خوداوە، کاتێ ئاگاداریتان لێی نییە.
بزانن ئەنجامی چاک بوون بۆ بەهشتە و خراپە بۆ دۆزەخ.
خودا لە ئەهلی دین، پەیمان دەسێنێت بۆ تەوحید و خزمەت بە دایک و باوک و مرۆڤانی تر بە تایبەت لێقەوماوان و هەژاران و دیسان بەڵێنتان لێدەگرێت لەسەر ئەوەی کە لە گەڵ یەکتردا قسە و ڕەفتاری شیاو و جوان بکەن.
ئەی مرۆڤینە خوێنی یەک بە ناحەق مەڕژێنن و ماڵی یەکتر مەخۆن و کەس لە ماڵی خۆی دەر مەکەن و کەس ئاوارە مەکەن.
کاتێ قسەی حەقتان بیست، شوێنی کەون با دژی خۆیشتان بێت، پێغەمبەران بۆ ئەو ڕێنموونییە ڕەوانە کراون.
حەسادەت مەبەن بەو فەزڵەی خودا بۆ سەر کەسانێک تر لە خۆتان پێیانی بەخشیوە.
باطل کنندههای روزه که از آنها زیاد سوال میشود :
1. داروی شیاف 🚫 روزه را باطل میکند.
2. قطره چشمی ⬅️ روزه را باطل نمیکند.
3. کحل و سرمه زدن⬅️روزه را باطل نمیکند.
4. قطره گوش🚫 روزه را باطل میکند.
5. قطره بینی 🚫 اگر به معده برسد روزه را باطل میکند.
❗️استعمال قطره بینی برای شخص روزه دار جائز نیست و اگر طعم آن را در گلو احساس کرد باید روزه اش را قضاء کند.
6. اسپری تنگی نفس🚫روزه را باطل میکند.
7. اسپری اکسیژن🚫 روزه را باطل میکند.
8. آمپول ⬅️خواه آمپول عضلانی باشد یا رگی یا پوستی روزه را باطل نمیکند.
👌(در مورد سرم و آمپول خوراکی و تغذیه ای احتیاط شود زیرا به رای برخی از علما روزه را باطل میکند)
9. آمپول پنیسیلین⬅️روزه را باطل نمیکند.
10. آمپول اَنسولین برای مرض قند⬅️روزه را باطل نمیکند.
11. آمپول بی حس کننده دندان و پرکردن و پاک کردن دندان⬅️ روزه را باطل نمیکند.
12. استفاده از عطر و بو کردن آن⬅️روزه را باطل نمیکند.
13. لب تر کن⬅️روزه را باطل نمیکند بشرط آنکه چیزی از آن را نخورد.
14. استفراغ عمدی🚫روزه را باطل میکند اما بغیر عمد⬅️ روزه را باطل نمیکند.
15. آمدن خون از بینی و افتادن دندان که همراه خون است⬅️ روزه را باطل نمیکند.
16. احتلام (آمدن آب منی در حالت خواب)⬅️ روزه را باطل نمیکند.
17. شنا و حمام کردن⬅️روزه را باطل نمیکند.
👌اما اگر شنا و حمام برای غسل واجب نباشد و آب به بینی و دهان یا گوش نفوذ کرده و داخل بدن شود روزه را باطل میکند.
18. خون گرفتن⬅️روزه را باطل نمیکند.
19. قورت دادن بلغم (خلط)🚫اگر عمدی باشد و توانایی بیرون انداختن آن را داشته باشد روزه را باطل میکند.
20. مزه کردن غذا⬅️ روزه را باطل نمیکند بشرطی که آن را قورت ندهد و بجز حالت نیاز انجام ندهد.
21. قرص هایی که زیر زبان گذاشته میشود بخاطر امراض قلبی🚫روزه را باطل میکند اگر مکیده شوند و به کاواک بدن وارد شوند.
22. خمیر دندان⬅️روزه را باطل نمیکند بشرطی که به معده نرسد اما بهتر است که استفاده نشود ، چون نفوذی سریع دارد.
23. مسواک زدن⬅️ روزه را باطل نمیکند.
/channel/saghezkh
فەزڵ و پاداشت و تایبەت مەندییەكانی ڕۆژوو
1- ڕۆژوو یهكێكه لهو كردهوانهی كهخودا پهیمانی داوه بههۆیهوه لهخاوهنهكهی خۆش بێت و پاداشتێكی گهورهی بداتهوه.
2- ڕۆژوو لهگهڵ قورئانی پیرۆزدا دهبنه شهفاعهت و تکاكار بۆ خاوهنهكهیان لهڕۆژی دواییدا.
3- ڕۆژوو هۆكارێكه لههۆكارهكانی بهدهست هێنانی تهقوا و خۆپارێزی.
4- ڕۆژوو پارێزهره مرۆڤی موسوڵمان خۆی پێ دهپارێزێت لهئاگر.
5- ڕۆژوو پارێزهری مرۆڤه له شهههوات و ئارهزووهكان .
6- بهڕۆژوو بوونی یهك ڕۆژ لهپێناو خودادا حهفتا ساڵ مرۆڤ لهئاگری دۆزهخ دوور دەخاتهوه
7- بهڕۆژوو بوونی یهك ڕۆژ لهپێناو خودادا بهقهد دووری نێوان ئاسمان وزهوی مرۆڤ لهئاگری دۆزهخ دوور دەخاتهوه.
8- بۆنی دهمی ڕۆژووەوان لهلای خوای گەورە له بۆنی میسك خۆشتره.
9- ڕۆژوو خاوهنهكهی لهدهرگای ڕهییانهوه دهكاته ژوورهوه بۆ نێو بهههشت.
10- ڕۆژوو دهبێته هۆی سڕینهوهی تاوانهكان.
11- پاداشتی ڕۆژووەوانان پاداشتێكی دیاری نهكراوه
12- ڕۆژووەوان دوو خۆشی بۆ ههیه
(١)کاتی ڕۆژوو شکاندن
(۲)کاتی گەیشتنی بە خزمەتی خوای پەروەردگار
13- ڕۆژوو دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى چهند ژوورێكی بهرز لهنێو بهههشتدا
/channel/saghezkh
گرینگی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورەﷻ
أنَّ رَجُلَينِ قَدِما على رَسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وكان إسلامُهما جَميعًا، وكان أحَدُهما أشَدَّ اجتِهادًا مِن صاحِبِه، فغَزا المُجتَهِدُ منهما، فاستُشهِدَ، ثم مَكَثَ الآخَرُ بَعدَه سَنةً، ثم تُوُفِّيَ، قال طَلحةُ: فرأيتُ فيما يَرى النَّائِمُ كأنِّي عِندَ بابِ الجَنَّةِ إذا أنا بهما وقد خرَجَ خارِجٌ مِنَ الجَنَّةِ، فأذِنَ للذي تُوُفِّيَ الآخِرَ منهما، ثم خَرَجَ فأذِنَ للذي استُشهِدَ، ثم رَجَعا إليَّ فقالا لي: ارجِعْ؛ فإنَّه لم يَأْنِ لكَ بَعدُ. فأصبَحَ طَلحةُ يُحدِّثُ به الناسَ، فعَجِبوا لذلك، فبلَغَ ذلك رَسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، فقال: مِن أيِّ ذلك تَعجَبونَ؟ قالوا: يا رَسولَ اللهِ، هذا كان أشَدَّ اجتِهادًا، ثم استُشهِدَ في سَبيلِ اللهِ، ودخَلَ هذا الجَنَّةَ قَبلَه. فقال: أليس قد مَكَثَ هذا بَعدَه سَنةً؟ قالوا: بلى. وأدرَكَ رَمَضانَ فصامَه؟ قالوا: بلى. وصلَّى كذا وكذا سَجدةً في السَّنةِ؟ قالوا: بلى. قال رَسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: فلَمَا بَينَهما أبعَدُ ما بَينَ السَّماءِ والأرضِ.
دوو پیاو پێكەوە هاتنە خزمەت حەزرەت ﷺ و موسڵمان بوون،
یەكێكیان هەوڵ و كۆششی زیاتر بوو لەوی تر و بەشداری غەزای كرد و شەهید بوو،
ئەویتریان دوای ساڵێک وەفاتی كرد.
حەزرەتی طلحە بن عبیداللە دەفەرمێ: لەخەودا بینیم من لای دەرگای بەهەشتم، دەبینم ئەمە هەردووكیانە،
سەرەتا مۆڵەت درا بەوەیان کە ( دوای ساڵێک وەفاتی کرد)،پاشان مۆڵەت درا بەوەی کە شەهید بوو، پاشان
فەرموویان پێم:بگەڕێوە تۆ هێشتا كاتت نەهاتوە.
حەزرەتی طلحە بەیانی خەوەكەی لە ناو خەڵکدا باسكرد خەڵكی پێیان سەیر بوو،
هەواڵەکە گەیشتە پێغەمبەر خواﷺ و بۆیان باسكرد،
فەرمووی:لە چ شتێكی وا سەرتان سووڕماوە؟
فەرموویان: ئەی پێغەمبەری خوداﷺ، ئەوەیان هەوڵی زیاتر بوو پاشان شەهید كرا، كەچی ئەویتریان لە پێشدا چووە بەهەشت!
پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی:مەگەر ساڵێ دوای ئەو نەمایەوە؟
فەرموویان: بەڵێ.
فەرمووی:گەیشتە ڕەمەزان و ڕۆژووی گرت،
فەرموویان بەڵێ
ئەوەنە و ئەوەنە ڕكات نوێژی نەكرد و کڕنووشی نەبرد لە ساڵەكەدا؟
فەرموویان: بەڵێ.
پێغەمبەری خوا ﷺفەرمووی:
دەی نێوانیان لە نێوانی ئاسمانی و زەوی دوورترە.
حدیث سنن ابن ماجه رقم ۳۹۲۵
/channel/saghezkh
🎙 "کلاسهای مثنوی"
✅ زەنجیرە باسی شرۆڤەی مەسنەوی
▶️ مەجلێسی 59
☑️چیرۆکی نەچیرەکان و شێر 13
📜 بەیتی 1316 _ 1339
#پادکست_مثنوی_معنوی
✍: مامۆستا هادی ئەحمەدی
📍: پاوە- تەکیەی خالێسی
1403/11/28
لینک تمامی نشست ها (تەواوی ئەڵقەکان)
|| تلگـــــرام
|| اینستاگرام
|| فیسبـوڪ
|| mamosta.hadi.ahmadi">یوتیــــوب
|| mamosta_hade?_t=8kco8Zkq2fl&_r=1">تیــڪتـاک
کورتەی پەیامەکانی جزمی سێهەمی قورئانی پیرۆز.
دەرهێنەر نووسەر و وەرگێڕ:
ئەمجەد ئیمام
شرۆڤەی وتار:
ئەم وتارە و نووسراوە، وەرگێڕانی دەقی ئایەتەکان نییە، بەڵکوو هەڵگرتن و دەرهێنانێکی کورتە لە وانەکان و پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئانی پیرۆز.
🌿🌿کورتەی پەیامەکانی جزمی سێهەمی قورئانی پیرۆز.🌿🌿
ئایەتەکانی( ۲۵۳ تا ۲٨٦ سوورەی البقرە) و (۱ تا ۹۲ ئالی عیمران)
ژیان دەرفەتێکی کورتە، بۆیە تا هەن ببەخشن و لەو نیعمەتانەی کە پێدان دراوە کەسانی دیکەشی تێدا بەشدار کەن.
پاداشی کاری چاکە و بەخشین لە ڕێگای خودا چەندین و دەیان بەرامبەرە، بەو مەرجەی ئازار و منەتی بە دوادا نەکەن، کە چاکەکارییەکانتان، بەتاڵ نەبێتەوە. چاکە کردنیش لە ڕووی ڕیاکارییەوە هیچ کەڵکی بۆ ئەو کەسە نییە.
وتەی چاک و لێخۆش بوون لە خەڵک، بەخشینێکە کە چاکترە لە سەدقە و ئیحسانێ کە ئازار و منەتی تێدا بێت و ئێوە لەو شتانە ببەخشن کە خاوێن و بە کار هاتوو بن، کە ئەگەر بیدەن بە خۆتان، وەرگرتنیتان پێ خۆش بێت. بەخشین بە شاراوەیی باشترە و هەر بەخشینێک، لە تاوانەکانتان پاک دەکاتەوە و ئاکامی هەموو چاکەش بۆ خۆتانە.
مرۆڤ ناگاتە پلەی بەخشێنەری ڕاستەقینە، مەگەر لەو شتەی ببەخشێت کە خۆی خۆشی دەوێت.
بۆ ئەوەی بەخشینەکانتان جێگیر ببێت، بیدەنە ئەو کەسانەی توانای ئیشیان نییە و هەژارن و شەرمیش دەکەن لە داواکردن.
جیهانی ئافەڕێندراو، پان و بەرین و هێجگار گەورەیە و خودا کە بەدیهێنەر و ڕاگریە، سیفاتی نوقسانی وەک نەتوانین و ماندووبوونی بۆ نییە و بە هەموو شتی جیهان زانایە و دەسەڵاتی بەسەر هەموویدا هەیە.
دین بە زۆرەملی نییە، ڕێگەی ڕاست لە ڕێگای چەوت و لار ڕوون کراوەتەوە. کەسێک کە بڕوامەندە بە خودای تاقانە، هاوەڵ بۆ خودا دانانێت و ئەو کەسە لەسەر ڕێبازی پتەو و بنەمادار و ڕاستدایە.
خودا بڕواداران لە تاریکییەکانی ژیان دەردێنێ و بەرەو تیشکی حەقیقەت دەیانبات و بێبڕواکان، لە ڕۆشناییەوە بەرەو تاریکییەکان دەبرێن تا دەگەنە دۆزەخ.
پارێزگار بن بۆ ڕۆژێک کە بۆ لای خودا دەگەڕنەوە و هەرچیتان کردووە وەری دەگرنەوە و ستەمتان لێناکرێت.
حیکمەت و ئاوەزمەندی نیعمەتێکی گەورەیە، تێکۆشن کە خودا بتان داتێ و هەر کەس حیکمەت و ئاوەزمەندی پێدرابێ، چاکەی زۆری پێدەگات و ئاوەزمەندان لە هەموو شتێک وانەوەردەگرن.
هەرچی ئاشکرا یان لە نیهانی ناودڵتانە، خودا پێی ئاگاداره و هەمووی هەژماری سەرتان دەکرێت و خودا زیاتر لە توانای خۆتانتان لەسەردانانێت و کردەوەتان چی بێت، هەر ئەوە دێتەوە ڕێتان.
گەلێ لە ئایەتەکانی قورئان، مانایان ڕۆشنە و ئەوانە بنەمان، و گەلێ ئایەتیش هەڵگڕی مانای جۆراوجۆرن و مانای ڕاستەقینەیان لای خودایە. زانایانی ڕاستەقینەش بە هەموو ئایەتەکان بڕوادارن کە وتەی خودان و داواکارن خودا حاڵییان کات و گومڕا نەبن.
ستەمی ستەمکاران ڕۆژێک دەیان گرێت و سەرەو نخوون دەبنەوە بەرەو دۆزخ دەبرێن و خودا ستەمکاران هیدایەت نادات. ستەمکار دوورە لە هیدایەت و ڕێبازی خودا و تۆڵەی ستەم، دوور بوونەیە لە بەزەیی خودا و نزای هەموو خەڵک و جیهانیانیشی لە بەرە.
دین لای خودا هەر ئیسڵامە و چەندبەرەکی نێوان ئەهلی دینەکان، بە بۆنەی لادان له حەققەوە سەرچاوەی گرتووە. دین نابێ ببێتە هۆی سەرکەشی کردن و هەڵبستنی شتی بێبنەما. کەسی دیندار دەبێ حەق قەبووڵ کات، هەرچەن دژیشی بێت.
ئیماندار نابێ خۆی بە کەم بزانێ و بچێتە ژێر ڕکێفی ستەمگەر و بێبڕواکانەوە و
سەرکەوتوویی و نزمبوونەوە بە دەستی حیکمەتی خودایە کە شەو و ڕۆژی تاریک و ڕوون و مەرگ و ژیانی بەدەستە و ڕۆژیدەری ڕاستەقینە هەر ئەوە و ئەگەر خودا ویستی لە بوونی شتێک ببێت، ئەوە دەبێت.
خۆشەویستی خودا و پێغەمبەر، نیشانەی هەیە کە شوێنکەوتنی ڕێبازی پێغەمبەرە و زیکری خودا کردن لە شەو و ڕۆژ و کڕنۆش و سوژدە بردن لە نموونەی پەرەستش کردنی ڕێگەی پێغەمبەرانە و شوێن کەوتوانی ئەوان یارمەتی دەری ڕێگەی حەق بوون.
لە شتێک بدوێن و دیبەتی لەسەر بکەن کە ئاگاداریتان هەیە لەسەری و بێزانست لە هیچ شتێک قسە مەکەن.
فێڵ لە خودا ناکرێت و هەرکەس ویستی وا بێت، ئەوە خۆی پێوە دەبێت.
کەسانێ هەن، جۆرێ قسە دەکەن کە گوایە قسەی خودا دەکەن، کەچی ئەوانە درۆ دەکەن و خەڵک فریو دەدەن و خەڵک بۆ کۆیلە بوونی خۆیان ڕادەکێشن نەک بۆ لای خودا، لە حاڵێکدا هیچ پێغەمبەرێکی ڕاستەقینە وای نەکردووە و هەموویان خەڵکیان بە پێی زانستی کتێبەکانی خودا بۆ لای ئەو هان داوە کە لە بتپەرستی و خوڕافات و ساویلکەیی و کۆیلەیی ڕزگار ببن و جگە لەم ڕێبازە کە ئیسلامەتییە، ڕێگای تر وەرناگیرێت و زیانکارییە.
سووخۆری مەکەن، خودا بازرگانی حەڵاڵ کردووە نەک ڕیباخواردن، سووخۆری بەرەکەتی نییە و ماڵی پێ زیاد نابێت، بەڵکوو چاکە کاری و بەخشینە کە بەرەکەت دارە. ڕیباخواردن شەڕە لەگەڵ خودا و پێغەمبەر، بۆیە قەرز بە سوو مەدەن.
ئەگەر کڕین و فرۆشتنی گرینگتان کرد یان پارەتان دایە قەرز و یان وەرتان گرت، بینووسن و شاهیدیشی لەسەر بگرن و نووسەر و شاهیدەکان دادوەربن و نکۆڵی لە ئەرکیان نەکەن.
جوامێری پێشەوا سەڵاحەدینی ئەیوبی
ئەمڕۆ ٨٣٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردە و پێشەوا (سەڵاحەددین ئەیووبی کوردی ) تێدەپەڕێت..
ساڵی ١١٨٧ سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیوبی بە مەبەستی ئازادکردنی قودس بە زیاتر لە ٣٠هەزار جەنگاوەرەوە ڕوو لە قودس ئەکات، لەو سەروبەندەیا گەمارۆی شاری (تەبەرییە) ئەدات کە ژنی (میر ڕایمۆندی) مەسیحی خاوەندارییەتی شارەکەی ئەکرد بەناوی ( ئیشیڤا)، بۆ ڕزگارکردنی شار و خێزانی (میر ڕایمۆندی) لە ناو قودس کۆبوونەوەیەک بە بەشداری فەرماندە مەسیحییەکان ڕێک ئەخرێت، لە کۆبوونەوەکەیا (میر ڕایمۆندی) مێردی ئیشیڤا ڕای وایە کە نابێت سوپا لە قودس دەربچێت چونکە سوپاکەی پێشەوا سەڵاحەدین نزیکە لەقودس و ئەگەری هەیە هێرش بکەنە سەر قودس.
لەم کاتەیا میرەکانی دیکە پێی ئەڵێن: چۆن خێزانت لەو دۆخەدا بەجێ ئەهێڵیت؟
ئەویش لە وەڵامدا پێیان ئەڵێت: لە جوامێری سەڵاحەدین دڵنیام، ئەو ئەگەر شارەکەش بگرێت دەست بۆ ژن و منداڵی ناو شارەکە نابات.
دواتریش هەروا دەرچوو، لەپاش سەرکەوتنی پێشەوا سەڵاحەدینی ئەیوبی لەشەڕی حەتین سوپای پێشەوا ڕوویان لەشاری تەبەرییە کردەوە و شارەکە بەبێ شەڕکردن خۆی داوە بەدەستەوە، سوڵتانیش ڕێزی لە شاژنی شار( ئیشیڤا) گرتوو و بەسەلامەتی ناردییەوە بۆ لای مێردەکەی.
/channel/saghezkh
📍 بەربانگێك لە خانەقای بیارەوە
فەقێکان دەستەیەك سەرقاڵی خوێندن و دەستەیەك خەریکی ئامادەکردنی خوانی بەربانگن
2️⃣
t.me/Rozhgari • #بیارە
پس از این مرحله، منتظر چه چیزی هستیم؟
ﻓﻤﺎ ﺑﻌﺪ ﻫﺬا ﻧﻨﺘﻈﺮ؟!.
ﻗﺎﻝ ﻣﻜﺤﻮﻝ:
ﻛﻨﺎ ﺃﺟﻨﺔ ﻓﻲ ﺑﻄﻮﻥ ﺃﻣﻬﺎﺗﻨﺎ ﻓﺴﻘﻂ ﻣﻨﺎ ﻣﻦ ﺳﻘﻂ ﻭﻛﻨﺎ ﻓﻴﻤﻦ ﺑﻘﻲ،
ﺛﻢ ﺻﺮﻧﺎ ﺭﺿﻌﺎ ﻓﻬﻠﻚ ﻣﻨﺎ ﻣﻦ ﻫﻠﻚ ﻭﻛﻨﺎ ﻓﻴﻤﻦ ﺑﻘﻲ
ﺛﻢ ﺻﺮﻧﺎ ﻳﻔﻌﺔ ﻓﻬﻠﻚ ﻣﻨﺎ ﻣﻦ ﻫﻠﻚ، ﻭﻛﻨﺎ ﻓﻴﻤﻦ ﺑﻘﻲ ﺛﻢ ﺻﺮﻧﺎ ﺷﺒﺎﺑﺎ ﻓﻬﻠﻚ ﻣﻨﺎ ﻣﻦ ﻫﻠﻚ ﻭﻛﻨﺎ ﻓﻴﻤﻦ ﺑﻘﻲ
ﺛﻢ ﺻﺮﻧﺎ ﺷﻴﻮﺧﺎ ﻻ ﺃﺑﺎﻟﻚ!
ﻓﻤﺎ ﺑﻌﺪ ﻫﺬا ﻧﻨﺘﻈﺮ؟!.
امام مکحول رحمه الله میفرماید:
به صورت جنين در شکم مادرانمان بودیم آنگاه برخی از ما سقط شدند و ما از آن دسته بودیم که باقی ماندند
سپس به مرحلهی شیرخوارگی رسیدیم که در این مرحله نیز برخی از ما نابود شدند و ما در زمرهی باقی ماندگان قرار گرفتیم
سپس به سن بلوغ رسیدیم و در این سن برخی از ما نابود شدند و ما از باقی ماندگان بودیم
سپس جوان شدیم و در این سن برخی از ما نابود شدند و ما با بازماندگان باقی ماندیم
تا این که به پیری رسیدیم
پس از این مرحله، منتظر چه چیزی هستیم؟
📚 تفسير امام قرطبی
/channel/saghezkh
💠 امام ربانی رَحِمهُ اللّٰهُ تَعَالَى می فرمایند:
در ماه مبارڪ رمضان طوری برڪات نازل می گردد، ڪه برڪاتی ڪه در طول بقیه ماه های سال نازل می شوند نسبت به برڪاتی ڪه در ماه مبارڪ رمضان نازل می گردند بسان نسبت قطره با دریا هم نیست.
🔸بدین خاطر الله متعال ﷻ قرآن و تمام ڪتاب های آسمانی را در همین ماه نازل ڪرده است. ماه مبارڪ رمضان چنان ماه خجسته و با برڪتی است ڪه بر اثر فیض و برڪت هر یڪ از لحظاتش ابدال ها و اولیاء ها پرورش می یابند.
📚 مڪتوبات شریفه امام ربانی
/channel/saghezkh
🌿🌿کورتەی پەیامەکانی جزمی دووهەمی قورئان🌿🌿
(سوورەی ۱٤۲ تا ئایەتی ۲۵۲ البقرە)
خودا خواستی بۆ هەر کەس ببێت ڕێنموونی ڕێگەی ڕاستی دەکات و خواستی خودا ئەوە نییە ئیمانی ئێوە بە خەسار ببات.
شوێن کەوتنی پێغەمبەر کارێکی گەورەیە کە هیدایەت دراوان لە سەری هەن.
ئەهلی کتێب دەزانن کە قورئان و پێغەمبەر حەققن و خودا بێ ئاگا نییە لەوەی دەیکەن.
حەق لای خودایە کەواتە لە گوماندا مەمێننەوە.
لە ئەنجامی کاری چاکدا پێشبڕکێ بکەن.
پێغەمبەر ڕەوانە کراوە بۆ ئەوەی لە خدە خراپەکانی دڵ، پاکتان کاتەوە و کتێبی خودا و حیکمەت، فێری ئێوە بکات و ئاگاداریتان باتێ لەو شتانەی لێی بێ ئاگا بوون.
یادی خودا بکەن، خوداش یادتان دەکات و سپاسی خودا بە جێ بێرن و ناسپاسی مەکەن و خۆڕاگربن کە خودا لە گەڵ خۆڕاگراندایە.
وامەزانن ئەوکەسانەی لە ڕێگای حەقدا گیانی خۆیان بەخت کردووە، مردوون، ئەوان لای خودا زیندوون.
خودا بە نەبوونی و مردن و نەخۆشین و نوقسانی، ئەزمونتان دەکات و
کاتێ گرفتاری و ناخۆشی هاتە ڕێتان، بیرتان بێتەوە هەموو لای خوداوە هاتوون و بۆ لای ئەو دەگڕێنەوە، خوداش ڕەحمەت و هێوری و هیدایەتی خۆی دەنێرێتە سەرتان.
ئەو کەسانەی ڕاستییەکانی هیدایەت و ڕۆشنگەری دەشارنەوە،
دوورن لە بەزەیی خودا، مەگەر بگەڕێنەوە و خۆیان چاک بکەن.
خودای ئێوە، پەورەدگاری بێهاوتایە و بەخشندە و دڵۆڤانە و جگە لەو خودایەک نییە.
لە دروست بوونی ئاسمانەکان و زەوی و شەو و ڕۆژ و دەریاکان و باران و گیانلەبەران و با و هەورەکاندا نیشانە بۆ ئاوەزنمەندان هەیە.
ڕۆژێک دەبێت شوێن کەوتوانی بەتاڵ، بێزاری بکەن لەو کەسانەی شوێنیان کەوتوون و پێوەندی نێوانیان دەچڕێت و هەموویان لە یەکتر بێزاری دەکەن، کە ئەو بێزارییە بێ ئەنجامە بۆیان.
لە شتە پاک و حەڵاڵەکان بخۆن و شوێنی ڕێگای شەیتان مەکەون چونکوو ئەو بۆ گەندەڵی و خراپەتان دەبات.
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان واجبی سەرشانی ئیماندارانێکە بتوانن بیگرن و ڕۆژوو گرتن، بۆ ئەوەیە پارێزگار بن.
مانگی ڕەمەزان، ئەو مانگەیە قورئانی تێدا نازڵ کراوە کە هیدایەت گەر و ڕۆشنگەرە بۆ مرۆڤ.
ویستی خودا ئەوە نییە دژواریتان لەسەر دانێت.
هەر کات بەندەگانی خودا، خودایان ویست، خودا نزیکە و نزای ئەوان وڵام دەداتەوە.
سنوورەکانی خودا مەبەزێنن و ماڵی یەک بە ناحەق مەخۆن و بەرتیل(ڕیشوە) بە دەسەڵاتداران مەدەن کە ماڵی خەڵکتان بۆ زەوت کەن و بزانن چاکەکاری لە پارێزگاریدایە.
ئەگەر لە ڕێگای حەقدا، لە گەڵ کەسانی ناحەق، تێکهەڵچوون و بە شەڕ هاتن لە ئەندازە و سنوور دەرمەچن کە خودا تەجاوزکارانی ناخۆش دەوێت.
فیتنە لە کوشتن خراپترە، تێکۆشن بۆ ئەوەی فیتنە نەمێنێت و دوژمنایەتی تەنیا بەرامبەری ستەمکاران ڕەوایە.
لەبەر خودا ببەخشن و خۆتان بە دەستی خۆ، تیا مەبەن و چاکە بکەن کە خودا لە گەڵ چاکانە.
تۆشەی چاکە پاشەکەوت بخەن و بزانن باشترین تۆشە، پارێزگارییە.
لە خودا، تەنیا، داوای ماڵی دونیا مەکەن، بەڵکوو داوای باش بوونی دونیا و ئاخیرەتتان بکەن.
لە مرۆڤان، کەسانێ هەن، سەیر دەمێنی لە قسەی ڕواڵەتییان و خودایش بە شاهید دەگرن کە ڕاستکردارن، بەڵام کاتێ گەورەیی بە دەست دێنن، گەندەڵی پێک دێنن و نەسڵ کوژی دەکەن و ماڵی خەڵک وێران دەکەن و بە خراپە کردن سەروەری بە دەس دێنن.
ئەی بڕواداران، ڕێگای خودا بە تەواوی بگرن و نیعمەتی ڕۆشنگەری و ئیمان و هیدایەتی خودا بە هیچ شتێک مەگۆڕنەوە.
بزانن لە ڕێگای چوونە بەهەشت و خۆشبەختی، دژواری و سەختی دێتە ڕێتان، بەڵام بزانن یارمەتی خودا نزیکە و بزانن هەر چاکەیەک بکەن، لای خودا گوم نابێت.
لەوانەیە گەلێ شتی ناخۆش بێتە ڕێتان کە پێتان ناخۆشە، بەڵام لە ڕاستیدا باش بووە بۆتان و لەوانەشە شتێکتان پێخۆش بێت کە بۆتان خراپە.
پاشگەز بوونەوە لە ئیسلام، ئەبێتە هۆی بە فیڕۆ چوونی کردەوە چاکەکان و ئەوانەی بڕوادارن و لە ڕێگەی حەقدا تێدەکۆشن و بۆ حەق کوچ دەکەن، لە ژێڕ ڕەحمەتی خودادا دەبن.
ئاگادار بن قومارکردن و شەراب خواردن، زیانیان زۆرترە لە کەڵکیان و ئاوەز و ماڵ تێکەدەرن.
لێ خۆش بوون لە خراپەی خەڵک، پێشکەشی ئەوان بکەن و
بانگەوازی خوداش بۆ خۆشبەختی و لێخۆشبوونە و خودا نیشانەکانی خۆی دەردەخات بۆ بیرکردنەوەتان.
ئێوە ناوی خودا مەکەنە کاڵای سوێند خواردن بۆ ئەوەی بە خاس و چاکساز و پاڕێزگار بن.
نیشانەکانی خودا بە گاڵتە مەگرن و بیری نیعمەتەکانی خودا بکەن کە کتێب وحیکمەتی داوەتە ئێوە بۆ ئەوەی پەندی لێگرن.
ئەنجام دانی نوێژەکان بپارێزن و بۆ خودا هەستن و تێکوشن.
ئەو پارەی بە قەرز دەیدەنە کەسێ، ئەوە داوتانەتە خودا و خوداش چەند بەرابەری دەکاتەوە بۆتان.
زۆر بوون نیشانەی حەق بوون نییە، خۆڕاگری و مانەوە لەسەر حەق و سەرکەوتوویی لە خودا داوا بکەن.
ئەگەر خودا دەستەیەک لە مرۆڤ بە دەستەیەک تر سەرکوت نەکات، زەوی پڕ دەبێ لە گەندەڵی و خودا بۆ جیهانیان بەخشێنەرە.
خودا قورئانی بە جوبڕەئیلدا ناردۆتە سەر دڵی پێغەمبەر کە هیدایەتگەر و موژدەدەرە بۆ شوێنکەوتوانی و تەنیا دڵ خراوان دووری لێدەکەن.
دووری بگرن لە سێحر و شوعبەدە و خوڕافات کە ئەبنە هوی فیتنە و بە یەکادانی مرۆڤ و بنەماڵەکان و تێکچوون و سەرلێشەوانتان، بەڵکوو شوێنی ئیمان بە حەق و ڕاستی و پارێزگاری کەون.
ئەی ئیمانداران لە بارەی پێغەمبەردا و لە ناوبردنیدا ئەدەبتان ببێت و ڕێزی لێ بگرن.
لە خراپەی خەڵک، چاو پۆشی کەن و بزانن هەرچی دەکەن و پێشی دەخەن، لای خودا پارێزراوە و پێتان دەگاتەوە و خودا لە قیامەتدا لە نێوان مرۆڤدا دادوەری دەکات.
لە ستەمکارترینەکان ئەو کەسانەن، ڕێگای مزگەوت و تەقوا لە خەڵک دەگرن و بۆ وێران بوونی پێ هەوڵ دەدەن.
ڕوو لە هەر کوێ بکەن، خودا لەوێ هەیە، خودایەک کە بەدی هێنەری جیهانە و هیدایەتی ڕاستەقینە لای خودایە و بەس و لادان لە ڕێگەی ئیسلام، زیانکارییە و مایەی پێخۆش بوونی بێ بڕاواکانە.
ڕێزی قورئان بپارێزن و بێ ڕێزی بە قورئان تەنیا بێ بڕواکان دەیکەن کە ئەوە زیانکاری گەورەیانە.
ستەمکاران هیچ جێگە و پێگەیان لای خودا نییە.
مزگەوتی کەعبە ماڵی هێمنی و ئەمنە و خزمەت بە مزگەوت کاری گەورە پێغەمبەرانی وەک ئیبڕاهیم و ئیسماعیلە کە داوایان کرد خودا پەرەستش و نزاکانیان وەرگرێت و لەسەر ئیسلامییەت ژیان و کۆچیان کرد و ئێوەش تێکۆشن، خۆتان و وەچەتان لەسەر ئێسلامیەت بژین و داوای لێخۆش بوون لە تاوانەکانتان لە خودا بکەن و بگەڕنەوە بۆ لای خودا و سفارشی بەرەی تازەتان بە تەسلیم بوون بە ڕێبازی خودا و ئایینی پیرۆز بکەن و مەمرن مەگەر لەسەر موسڵمانی.
هەمووتان بەرپرسی ئیشی خۆتانن و چیتان کردووە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە و کەس لە بری کەس حیسابی لەسەر ناکرێت.
لە ستەمکارترینی مرۆڤ، ئەوانەن کە ڕاستییەکان دەشارنەوە لە حاڵێکدا خودا بە هەموو شت ئاگادارە.
دعای هنگام افطار
ذٙهٙبٙ الظّٙمٙأُ،وٙابْتٙلّٙتِالْعُرُوقُ،وٙثٙبٙتٙالْأَجرُ إنْ شٙاءٙ اللّٰهُ عٙزّٙوٙجٙلّٙ
تشنگی بر طرف شد و رگها تر و خیس شدند ان شاءالله اجروپاداش بر جای ماند.
سنن ابی داود
اَللّهُمَّ لَکَ صُمْتُ وَ بِکَ آمَنْتُ وَعَلیکَ تَوَکَّلتُ وَ عَلی رِزْقِکَ اَفْطَرتُ
خداوندا,برای تو روزه گرفتم وبه تو ایمان آوردم وبر تو توکل کردم وبا رزقت ,افطار نمودم
سنن ابی داود
/channel/saghezkh
نیەتى ڕۆژوو دەبێ لەشەودا بێت پێش دەركەوتنى فەجر واتە نوێژی بەیانی
پێویستە لە سەر هەموو موسوڵمانێك هەر لە شەوەوە (واتە: پێش دەركەوتنى فەجر نوێژی بەیانی) نیەتى بە ڕۆژوو بوونی هەبێ
پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمێ:
مَنْ لَم يُجْمِع الصِّيَامَ قَبْلَ الفَجْڕ فَلا صِيَامَ لَهُ
واتە: ئەو كەسەى نیەتى ڕۆژووى نەبێت پێش دەركەوتنى فەجر ئەوا ڕۆژوەكەى بەتاڵە.
پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمێ:
مَنْ لَمْ يُبَيِّت الصِّيَامَ مِن الليلِ فَلا صِيَامَ لَهُ
هەركەس نیەتى ڕۆژوو لە شەودا نەهێنێت ئەوا ڕۆژوەكەى بەتاڵە.
واتە بەدڵ واجبە بڵێت:
سبەینێ بەڕۆژوو دەبم لە واجبی ڕەمەزانی ئەمساڵ بۆ خوای گەورە
/channel/saghezkh
بسمە تعالی
با توجه به ثبوت شرعی رؤیت هلال ماه در غروب امروز جمعه ١٠ اسفند ١٤٠٣ در اورامان لذا فردا شنبه ١١ اسفند ١٤٠٣ اولين روز ماه مبارك رمضان خواهد بود.
/channel/saghezkh
خوای پەروەردگار دەفەرمێ
( أَيَحْسَبُ الإنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدًى )
ئایا ئینسان وا دەزانێت پشگوێ دەخرێت لێ پرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێت
﴿ أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ )
ئایا واگومان دەبەن ئێوەمان بێ هودە دروست کردووە ،ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟
{ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ }
واتە من جنۆکەو ئینسانم بۆ بەندایەتی دروست کردووە.
/channel/saghezkh
🎙 "کلاسهای مثنوی"
✅ زەنجیرە باسی شرۆڤەی مەسنەوی
▶️ مەجلێسی 58
☑️چیرۆکی نەچیرەکان و شێر 12
📜 بەیتی 1262 _ 1316
#پادکست_مثنوی_معنوی
✍: مامۆستا هادی ئەحمەدی
📍: پاوە- تەکیەی خالێسی
1403/11/21
لینک تمامی نشست ها (تەواوی ئەڵقەکان)
|| تلگـــــرام
|| اینستاگرام
|| فیسبـوڪ
|| mamosta.hadi.ahmadi">یوتیــــوب
|| mamosta_hade?_t=8kco8Zkq2fl&_r=1">تیــڪتـاک