عەزیز شاڕوخ
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەم چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم،تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە،بە شەرتی جاران،ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان:شار بە شار،ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت،گۆشەی ئەبرۆ،دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە،تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە،تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم
عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ بڕاو و مەحزوون
پێی هەوای بشکێ، پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون
خاکی ڕێی دڵبەری وە بزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنا بم
《وەفایی》
#عەزیز_شاڕوخ
#وەفایی
@Xunyager 🌱
مـــەھێڵە کچ بوونت ببێتە بیانوو بۆ ئەنجامنەدانی ئەوشتەی کە زەرورە بۆ حەیاتی خۆت بیکەیت و لەبەر قسەی ئەوانی تر چون کچیت نابێت بیکەیت
بھێلە کچ بوونت نموونەیی بێت بۆ تەحداکردنی ھەموو ئەو قسانەی کە ئەلێن « نا ئاخر تۆ کچیت»🤍😌.!
بە من چی ســەیری باخ و قـــەسری لوبنان
وەتـەن ســەحرا و کـەژ و کێوانی تۆ خۆش
ئەگـەر دونیــا نەما یەکــــــسەر بــە جــارێ
وەتەن گەرمیان و هەم کوێستانی تو خوش
#قانع
And you laugh, and you dance in the wind
And you sway, and you hug, and you kiss
But there's darkness behind those eyes
Even when you smile
Oh, summer child
You don't have to act like all you feel is mild
عشق ديدار دو روح است كه تاريكى ها
و روشنايى هاى وجود يكديگر را تماماً
پذيرفته اند :)
وەرە و لە ناو دڵی شەقار شەقارما سەوز بە
وەرە لە برینما سەر دەربێنە
بەڵام هەر بە مەرجێ
دوایی لە باوەشتا کامەرانیم بۆ بهێنە!
-شێرکۆ بێکەس
❞ ساڵانێک بو کە دەمویست لە سبەینەوە دەست پێ بکەم،بەڵام هەمیشە سبەی ڕۆژێک لە من لە پێشتر بو. ساڵانێک تێپەڕی تا زانیم دەبێت لە ئێستاوه دەست پێبکەم🪁❝
Читать полностью…لەبیرت نەچێت هێشتا کەسانێک هەن خۆشیان دەوێیت و گرنگیت پێدەدەن.
لەبیرت نەچێت هێشتا تۆ جوانترینی.
لەبیرت نەچێت هێشتا جوانترین دڵت هەیە کە بە خۆشەویستی لێدەدات.
لەبیرت نەچێت کە هێشتا سەرنجڕاکێشتر و خۆشەویستتریت.
لەبیرت نەچێت کە تۆ دروستکراوێکی شیرینی خودایت.
تۆ باشترینی دروستکراوەکانیت.
پیرۆزە ڕۆژی هاتنت بۆ سەر گۆی زەوی باشترین✨❤️
12/26
ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست ئەوهەموو
لاشەی غەدرە ئەنووقێنێ
ئازارەکان
بیر لە بەهارێکی سوور دەکەنەوە...
@Rradio_M
-شێرکۆ بێکەس
هیچکس موقع مرگش حسرت نمیخوره که کاش جای ۸ ساعت ۹ ساعت کار میکردم
ما تو اون لحظه حسرت آغوش و بوسه های نگرفته و سفرهای نرفته، محبت های نکردمون رو میخوریم..
به جۆرێک ئەتنووسمەوه
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر عەشق به سادەیی جوانه
عەشق یانی
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من..
#بەختیار_عەلی