لە کتێبی (بتەکەت بشکێنە) لا/۵۸:
الله عز وجل وەحی بۆ داود (علیە السلام) ڕەوانە کرد و پێی فەرموو:
ئەی داود ، بەندە صادیقەکانم ئاگاداربکە ، با بەخۆیانەوە سەرسام نەبن (خۆ بەزلزان نەبن - لەخۆبایی نەبن) و شان لەسەر کار و کردەوەکانیان دانەدەن ، چونکە هەر بەندەیەکم ڕووبەڕووی دادگایی کردەوە و داتپەروەری خۆمم بەسەردا سەپاند سزای دەدەم بەبێ ئەوەی ستەمی لێبکەم ،
مژدە بە بەندە خەتاکارەکانم بدە: هیچ گوناهێک لای من گەورە نییە بۆ لێخۆشبون و چاوپۆشی لێ دەکەم!.
--------------------------------------------------------------
سەرچاوەی گێڕانەوەکە:
إحیاء علوم الدین ۵۲۸/۳.
@se_xwlak_lapenaw_allah
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی:
العينُ تُدخِلُ الرجلَ القبْرَ ، وتُدخِلُ الجملَ القِدْرَ.
واتە: چاو(چاوەزار - چاو و نەفەس) پیاو ده کاته گۆڕەوە ،
وه حوشتر ده کاته مه نجەڵەوه.
الراوي:جابر بن عبدالله و أبو ذر المحدث:الألباني المصدر:صحيح الجامع الجزء أو الصفحة:4144 حكم المحدث:حسن
#ڕاڤـەی فەرمودە/2
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
{إِنَّ اللهَ لاَ یَقبَلُ مِنَ العَمَلِ إِلاَّ مَا كَانَ لَهُ خَالِصَاً ، وَابتُغِيَ بِهِ وَجهُهُ}.رواه النسائی.
واتە: بێگومان خوا ئەو کردەوانە وەردەگرێ کە تەنها بۆ ڕەزامەندی ئەو ئەنجام دراون!
هەندێک لە سودەکەنای ئەم فەرمودەیە:
۱ـ هەرکارێکی چاکمان کرد دەبێ تەنها مەبەستمان خوابێ(لە پێناو خوا ئەنجامی بدەین) ، جا بیکەینە نیشانە کارێک کە بۆ خوا دەیکەین ، ئەگەر بەڕاستی بۆ خوا بێ ، ئەوەیە کە هیچ چاوەڕوانیەکمان لەو کەسە نەبێ کە چاکەی لەگەڵدا دەکەین!
۲ـ هەموو ئیش و کارێک ، جا دەرز خوێندن بێ لە قوتابخانە ، یان ئیشکردن بێ لەماڵەوە یان شوێنێکی دیکە یان یارمەتیدانی کەسێکبێ ، پێویستە بەجوانی ئەنجامی بدەین و ، وەک وتمان لەپێناو خوابێ!
۳ـ ئەمفەرموودەیە جیاکەرەوەیە لە نێوان کاری وەرگیراو لای خوا و کاری وەرنەگیراو لای خوا ، بۆیە دەبێ هەموو هەوڵمان لەسەر جەوهەری کارەکان بێ نەک ڕواڵەتی کارەکان!
٤ـ هەر قسەیەک ویستمان بیکەین یان هەر کارێک ویستمان ئەنجامی بدەین ، واباشترە نیەتی خۆمان پاک بکەین ، ئنجا ئەنجامی بدەین!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵی (سـێ خـولـەک لـە پـێـنـاو الله) لە تیلیگرام.