پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
(لاَ يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمَاً) صحيح سنن أبى داود رقم : (5004) وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2805).
واتە: حهڵاڵ نييه بۆ هيچ موسڵمانێك موسڵمانێكى تر بترسێنێت.
-----------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
#ڕاڤـەی فەرمودە/6
پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی:
{لَيْسَ الشَّدِيدُ بالصُّرَعَةِ ، إنَّمَا الشَدِيدُ الَّذِي يَملكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الغَضَبِ(بخاری/6114)}.
واتە:مرۆڤی ئازا ئەوەنییە كەخەڵك بدابەزەویدا ، بەڵكو ئازا ئەوەیە كە نەفسی خۆی بگرێت لەكاتی توڕەبوندا.
هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە:
|۱| ئاینی ئیسلام ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ دەکات و ڕێگرە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ، وە ڕەوشت جوانی فێری پەیڕەوانی دەکات.
|۲| حەرامە مرۆڤی بڕوادار لەكاتی توڕەبوندا مافی خەڵك پێ شێل بكات ، چونكە: زۆرجار توڕەبون وا لەخاوەنەكەی دەكات كەئاگای لە خۆی نامێنێت و مافی خەڵكانی تر زەوت دەكات.
|۳| ئەوانەی كە ڕقی خۆیان دەخۆنەوە خۆشەویستن بەلای پەروەردگارەوە وەك فەرمویەتی: [وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (سورة آل عمران/١٣٤)].
واتە: وە ئەوانەی ڕق و کینهی خۆیان دهخۆنهوه و خۆگرن ، له خهڵکی خۆش دهبن و لێبوردهن ، خوای میهرهبانیش چاکهکار و چاکهخوازانی خۆش دهوێت.
|٤| إن شاء الله لەئایندەیەکی نزیکدا چەند ڕێگەیەک دەخەینە ڕوو بۆچارەسکردنی توڕەبون....
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
بەوانەی کە دژایەتی الله(عَزَّ وَجَل) دەکەن و قورئانەکەی بەدرۆ دەزانن بڵێن:
وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴿الإِسْرَاءِ/٨٢﴾
ئەم (قورئانە) بۆ ستهمکارو خوانهناسان تهنها زیادکردنی زهرهرو زیان نهبێت هیچی تر نییه ، هیچ بههرهو سوودێکی لێ نابهن.
[تەفسیری ئاسان]
وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴿الإِسْرَاءِ/۸۲﴾
هاتنی ئەم (قورئانە) بۆ ستهمکاران هیچ زیاد ناکات بێجگه له خهسارهت مهندی.
[تەفسیری پوختە]
وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴿الإِسْرَاءِ/۸۲﴾
وە زاڵمان هیچ سودێک لەم (قورئانە) وەرناگرن جگە لە زیان ، چونکە بەهۆی دژایەتی قورئانەوە زیاتر ڕەنجەڕۆ و خەسارەت مەند دەبن.
[تەفسیری تەوحیدی]
وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ﴿الإِسْرَاءِ/٨۲﴾
وه ئهم (قورئانه) پیرۆزه هیچ شتێك بۆ ستهمكاران زیاد ناكات لهبهر ئهوهی به درۆیان زانیوه ، ئیلا زهرهرمهندی و بههیلاك چوون نهبێت.
[تەفسیری ڕێبەر]
------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
{وَذَكِّرْ فَإِنَّ ٱلذِّكْرَىٰ تَنفَعُ ٱلْمُؤْمِنِينَ.(سوڕەتی الذاريات/55)
واتە: وه ئامۆژگاریان بکهو بیریان بخهرهوه چونکه بهڕاستی ئامۆژگاری (ئهگهر سوودی بۆ بێ بڕوایان نهبێ) سوود ئهگهیهنێ به بڕواداران.}
#ڕاڤـەی فەرمودە/5
ئەی موسوڵمانان" دەبێت هەمووشتێکمان تەنها لەپێناو الله بێ (عز وجل)!
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:
{مَنْ أَحَبَّ لِلە وَأَبْغَضَ لِلە وَأَعْطَى لِلە وَمَنَعَ لِلە فَقَدِ اسْتَكْمَلَ الإِيمَانَ} الطبراني (8/159) (7613). حکم المحدث: صحیح.
واتە: هەر کەسێک خەڵکی خۆشبوێ لەبەر خوا ، وە ڕقیشی لێ بن لەبەر خوا ، شتێک ببەخشێ لەبەر خواو ، نەشی بەخشێ و بیگرێتەوە هەر لەبەر خوا ، ئەو کەسە بەدڵنیایی ئیمانداریەکەی تەواوە.
هەندێک لەسودەکانی ئەم فەرمودەیە:
۱ـ ئەم چوار سیفەتە" پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەک نیشانەیەکی تەواوی ئیمان دایناون ، بۆیە دەبێت زۆر وریابین لێیان کە توشی هەڵە نەبین لەم چوار سیفەتەدا....
۲ـ ئێمەی موسوڵمان هەرکسێکمان خۆشویست دەبێت تەنها لەپێناو خوا خۆشمانبوێ ، نەک بەرژەوەندیەکی دونیایی....
۳ـ وە ڕقیشمان لە هەرکەسێک بوو ، دەبێت تەنها لەپێناو خوا ڕقمان لێیبێت ، نەک لەبەر شتێکی شەخسی....
٤ـ دەبێت هەرشتێکمان بەخشی تەنها لەپێناو خوابێ ، وە ئەگەر دەستیشمان گرتەوە لە بەخشین هەر لەپێناو خوابێ....
۵ـ ئەم فەرمودەیە هۆکارێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئیمانداران و ، تۆکمەکردنی کۆمەڵگای موسوڵمانان....
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
پێغەمبەری خوا(ﷺ)فەرمویەتی:
{لا تکثر الضحك فإن كثرة الضحك تمیت القلب}.
واتە: زۆر پێمەکەنە چونکە زۆر پێکەنین دڵ ئەمرێنێ! (الترمذی:۲۳۰۵)
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
ئایا مرۆڤ کەتەلۆکی هەیە؟😕
دەبێت کەتەلۆکی مرۆڤ چیبێت؟😕
وەڵام:↓↓↓
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ﴿سُورَةُ الرُّومِ/۳۰﴾.
(ئهی ئینسان بهدڵێکی پاك و بێگهردهوه) ڕوو بکهره بهرنامهو ئاینی خواو ئهملاولا مهکه ، خهڵکینه ئێوهش پابهندی ئهو نهخشهیه بن که خوا ئێوهی لهسهر دروست کردووه (واته: قورئان کهتهلۆك و نهخشهی ژیانی ئادهمیزادهکانه لێی لامهدهن) ، هیچ جۆره گۆڕانکاریهك له هیچ نهخشهو دروستکراوێکی خوادا نی یه ، ئا ئهوهیه دینی ڕاست و دروست ، بهڵام زۆربهی خهڵکی ئهم ڕاستیانه نازانن.
------------------------------------------------------
FB:سێ خولەک لەپێناو الله
@se_xwlak_lapenaw_allah
#ڕاڤەی فەرمودە/۷
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
(إنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى البِرِّ، وَإِنَّ البِرَّ يَهْدِي إِلَى الجَنَّةِ، وإِنَّ الرَّجُلَ لَيَصْدُقُ حَتَّى يَكُونَ صِدِّيقًا. وَإِنَّ الكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الفُجُورِ، وَإِنَّ الفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَكْذِبُ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ الله كَذَّابًا) ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.
واتە: بێگومان ڕاستگۆیی ڕێنموی مرۆڤ دەكات بۆچاكەكاری ، وەچاكەكاریش ڕێنمویی مرۆڤ دەكات بۆ بەهەشت ، بێگومان مرۆڤی واهەیە بەردەوام قسەی ڕاست دەكات هەتا لای پەروەردگاری بەڕاستگۆ دادەنرێت ،
بێگومان درۆكردن مرۆڤ بەرەو خراپەكاری دەبا ، وەخراپەكاریش مرۆڤ بەرەو دۆزەخ دەبات ، بەڕاستی مرۆڤی واهەیە ئەوەندە درۆ دەكات هەتا لای پەروەردگاری بەدرۆزن دەنوسرێت.
هەندێ لەسودەکانی ئەم فەرمودەیە:
١ـ لەئیسلامدا پێگە و پلەی ڕاستگۆیی بەرزترین پێگە و پلەیە لەدوای پێگە و پلەی پێغەمبەرایەتی ، وەك خوای گەورە فەرمویەتی: { وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا}. (سُورَةُ النِّسَاءِ ــ ٦۹)
واتە: هەركەسێك گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم بکات ئەوە لەگەڵ ئەوانەدایە (لە بەهەشتدا) كەپەروەردگار ناز و نیعمەتی بەسەردا ڕشتون لە پێغەمبەران و ئەوانەیش کە پلەیان لەدوای پێغەمبەراندێت لە ڕاستگۆیان و شەهیدەكان و پیاوچاكان ، وە ئەوانە باشترین هاوڕێن.
٢ـ بەدەستهێنانی خوڕەوشتی بەرز بەخۆڕاهێنان لەسەرئاكارە جوانەكان دەستدەكەوێت ، وەهەروەها خۆنەپاراستن لە هەڵسوکەوتە ناشرین و ناپەسەندەکان خوڕەوشتی نابەجێ دەست دەکەوێت.
٣ـ گەورەیی تاوانی ئەوانەی كە درۆدەكەن بۆئەوەی خەڵك بخەنەپێكەنینەوە ، وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (وَيْلٌ لِمَنْ يُحَدِّثُ فَيَكْذِبُ لِيُضْحِكَ بِهِ الْقَوْمَ وَيْلٌ لَهُ وَيْلٌ لَه). (صحيح الجامع ــ ٧١٣٦).
واتە: سزاو تۆڵە بۆئەوانەی قسەی درۆ دەكەن بۆئەوەی خەڵك بخەنە پێكەنینەوە بەدبەختی بۆئەو ، بەدبەختی بۆئەو.
٤ـ هاندانی خەڵك بۆڕاستگۆی چونكە: هۆكاری هەموو چاكەیەكە ، وەترساندنیان لە درۆكردن چونكە: هۆكاری هەموو خراپەیەكە.
٥ـ كردەوەچاكەكان ڕێنموی مرۆڤەكان دەكەن بۆبەهەشت ، وەكردەوە خراپەكانیش ڕێنمویان دەكەن بۆدۆزەخ.
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم )
فەرموویەتی:
وعن مُعَاذٍ" أَنَّ رَسُول اللَّه ﷺ ، أَخَذَ بِيَدِهِ وَقالَ: يَا مُعَاذُ واللَّهِ إِنِّي لأُحِبُّكَ، ثُمَّ أُوصِيكَ يَا مُعاذُ لاَ تَدَعنَّ في دُبُرِ كُلِّ صلاةٍ تَقُولُ: اللَّهُم أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ، وحُسنِ عِبَادتِك. صحیح ألألباني في صحیح أبي داود ـ
الرقم: (1522)
واتە: ئەی موعاز واللەی من خۆشم ئەوێیت واللەی من خۆشم ئەوێیت ، ئامۆژگاریت دەکەم بە دوعایەک لەدوای هەموو نوێژێک وازی لێ نەهێنیت ، بڵێیت:
(اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ.
واتە: خوایە یارمەتیم بدە تاوەکو یادی تۆ بکەم ، سوپاسی تۆ بکەم ، وە یارمەتیم بدە تا بەجوانترین شێوە پەرستش بۆ تۆ بکەم.)
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah
((پێنج شت لە سروشتی پاکن))
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:
{خمس من الفطرة الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الإبط وتقليم الأظفار }. رواە البخاري و المسلم/حكم المحدث : [صحيح]
واتە: پێنج شت له سروشتی پاكه: خهتهنهكردن ، بهرتاشین ، نینۆك كردن ، توكی بن باڵ ههڵكهندن (لەسەردەمی ئەمڕۆدا تاشین ئاسانکاریە ، بۆیە دروستە) ، سمێڵ كورت كردنهوه.
-------------------------------------------------------------------
عَنْ أنَس بِن مالِك قالَ: (( وُقِّتَ لَنا رسولُ الله (صلي عليه وسلم) في قَصِّ الشّارب وَتَقلِيمِ الأظفار. وَحَلْقِ العانَةِ. وَنَتْفُ الإبطِ أن لا نَترُكَ أكثرَ مِنْ أربعينَ يوماً )) وقال مَرّةً أخرى أربعينَ لَيلَةً. صحيح المسلم
الصفحة أو الرقم: 258 / حكم المحدث : [صحيح]
واته: پێغهمبهرى خوا صلی الله علیه وسلم بۆى داناوین كه كورت كردنهوهى سمێڵ و نینۆك كردن و تاشینى مووى شەرمگاو توكى بن باڵ ههڵكێشان(تاشینیش دروستە) لهچل ڕۆژ یان چل شهو زیاتر وازلێ نههێنین!
تێبینی: کورت نەکردنەوەی سمێڵ و نینۆک نەکردن و نەتاشینی موی بن باڵ و شەرمگا لە چل ڕۆژ یان چل شەو زیاتر دروست نیە و حەرامە!
@sy_xwlak_lapynaw_allah
#ڕاڤـەی فەرمودە/4
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
{{ إنَّ الَّلهَ یَرفَعُ بِهَذَا الكِتَابِ أَقوَامَاً وَیَضَعُ بِهِ آخَرِینَ. }} صحيح المسلم ــ ۸۱۷
واتە: بێگومان خوا بە هۆی ئەم قوڕئانەوە کۆمەڵە خەڵکێک بەرزدەکاتەوە ، چەندان خەڵکی دیکەش نزم دەکاتەوە.
هەندێک لە سوودەکانی ئەم فەرمودەیە:
۱ـ پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: {{باشترینتان ئەوکەسەیە کە قورئان فێردەبێ و خەڵکیش فێردەکات}}. صحیح البخاری ــ ٥۹۲۷
۲ـ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: {{هەرکەسێک پیتێکی قورئان بخوێنێت دە چاکەی بۆ دەنوسرێت.}} رواە الترمذي وصححه الألباني ــ ۲۹۱۰
۳ـ گەر لەگەڵ قورئان و سونەت بیت ــ بەرنامە و ڕێبازی: قورئان و سونەت وەربگریت ، وە کار بە قورئان و سونەت بکەیت تا مردنت ، ئەوا سەربەرز و سەرفراز دەبیت (بە بەهەشت و لیقای الله عز وجل شاد دەبیت إن شاء الله) ، وە گەر پشت لە قورئان و سونەت بکەیت و جگە لەوە بەرنامە و ڕێبازێکی ترت هەبێت ، ئەوا زۆر بەدبەخت و سەر شۆڕ دەبیت ( بە دۆزەخ دەگەیت)!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"@sy_xwlak_lapynaw_alla
بۆ هەموو کار و شتێک..... بڵێن: إن شاء الله واتە: ئەگەر الله(عز وجل) ویستی لەسەربێت!
Читать полностью…#ڕاڤـەی فەرمودە/3
ئەی برا و خوشکی موسوڵمان" لەدینی خوا شارەزاببە!
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی:
(مَن یُرِدِ اللەُ بِهِ خَیرَاً یُفَقِّهەُ فِي الدِّینِ). رواه احمد.
واتە: خوا چاکەی بۆ هەر کەسێک بوێت ، لە ئاین تێیدەگەیەنێ و شارەزای دەکات!
هەندێک لە سودەکانی ئەم فەرمودەیە:
۱ـ فقه واتە: تێگەیشتنێکی قوڵ و دروست (تەواو) لە دین ، کە ئەمە جیایە لە هەبوونی کۆمەڵێک زانیاری و شارەزایی ڕواڵەتی.
۲ـ گەورەیی زانست و شارەزا بوونت لە دین بۆ دەردەکەوێ.
۳ـ ئەگەر بە دڵسۆزی هەوڵی فێربونی دین بدەی دڵنیابە الله (عز وجل) خۆشی دەوێی.
-------------------------------------------------------------------
@se_xwlak_lapenaw_allah