'🦚🤎' تۆ جوانترین نهێنی منیت ... @xorawabun @sh4jw4n ᴏᴡɴᴇʀ @Avo_zangana 💙 𝙳𝙰𝚃𝙴 𝙲𝚁𝙴𝙰𝚃𝙴𝙳 25𝙰𝚙𝚛𝚒𝚕 🖤! @ShajwanBot چـیتان لـە دڵدایە لـێرە پـێم بـڵێن
هەندێک جار لە خۆتەوە دڵ تەنگەبی
خۆشت نازانی لەبەر چی
لەوانەیە لەبەر ئەو قسانە بێت
کە نەتوانییوە بە کەسی بڵێی
مرۆڤ کاتێک بێدەنگ ئەبێت دڵی تەنگە
ئەو کاتانەشی زۆر ئەدوێ دڵی شکاوە
-
شەوشاد❤️🔥
نە نەفرەت لە كەس دەكەم و
نە كەس گوناهباردەكەم
چونكە دەزانم
لە ڕۆژگارێكدا دەژیم هەركەسێك بیەوێت خۆی بێت,
تا ساتی مردنی تەنیا دەمێنێتەوە.
نەبەز گۆران
وەكجاران نەماوم
تا زیاتر لە پیریی نزیك ببمەوە،
زیاتر هەست بە ترپەی دڵی ژیان دەكەم
دەزانم ئەوەی بۆ هەمیشە لێم دورناكەوێتەوە و دەبێتە هاودەمی ژیانم
سێبەرەكەم و هەستكردنمە بە نەزانین
بیر لە رابردوو ناكەمەوە
بیر لە ئێستاش ناكەمەوە
بیر لە سبەینی دەكەمەوە، دەبێ سبەینێ چەند دوربم لە ژیان.💛
..
سێ شەمەیەک
دەستبەرداری ڕەنگی ئەو جلوبەرگانە دەببین
کاتی خۆی لە یەکێک لە مۆڵەکانی شار، لەسەر ویست و ئارەزووی کەسێک بە نرخێکی گرانبەها کڕیوومانە.💚
..
دووشەممەیەک ..
لەبەر ئاوێنە، چرچ و لۆچیەکانی ڕووخسارمان دەبینین و ئیتر
واز لە هەموو ئەو خەونانە دەهێنین، کە بە نیاز بووین لەگەڵ کەسێکدا لەژێر ئاسمانێکی شیندا،
پێیان بگەین.🧡
..
حاڵی مرۆڤ بە دەست خۆی نییە
كە وێنەیەك دەبینێت
كە گوێ لە گۆرانییەك دەگرێت
كە رستەیەك دەخوێنێتەوە
ئەسڵەنە گەر هیچیش نەبووبێت
كتوپڕ دڵ وردوخاش دەبێت.🧡
..
چ کارمان بە جودا کردنەوەی حا و عەینە ؟
مادام وشەی : خۆشمدەوێی ،
ئەو دوو پیتەی تێدا نییە !
تەڵعەت تاهیر
ڕۆژێک لە شەقامێکی جەنجاڵی شار
بە خاتری ئەوەی ئاسوودەییم لێ ون نەبێت
دەستم بەدەڵمەوە دەگرم
بێ ئاگا لەوەی; ئاسوودەیی چاوەکانی تۆ بوون
لەپشتی باخچەکانی هەنارەوە،
دووشەممەیەک ونم کردوو نەمدۆزیەوە.🧡
..
ڕۆژێک لە شەقامێکی جەنجاڵی شار
بە خاتری ئەوەی ئاسوودەییم لێ ون نەبێت
دەستم بەدەڵمەوە دەگرم
بێ ئاگا لەوەی; ئاسوودەیی چاوەکانی تۆ بوون
لەپشتی باخچەکانی هەنارەوە،
دووشەممەیەک ونم کردوو نەمدۆزیەوە.💛
..
•How are you?
- exhausted
٠چــۆنــیــت؟
-مـــانـــدوو:)
💔😅
بە ئازارێکی زۆرەوە بەلای دەرمانخانەکاندا
تێدەپەڕم،
بەر لەوەی پێویستم بە دەرمان بێت، پێویستم
بەوەیە; زەنگی تەلەفۆنێکم بۆ لێبدەی
و گوێم لە دەنگت بێت
بەڵام هەمیشە پیاوێکی کورتەباڵای نامەرد هەیە،
هۆکاری ئەم دووریەی
نێوان من و تۆیە و ڕێگە نادات بە ئاسانی دەنگت
بڕژێتە ناو تەنیاییمەوە.💚
..
ئەگەر بۆت گرینگ بێت' رێگایەك ئەدۆزیتەوە ئەگەر نا' بیانوویەك دەدۆزیتەوە
..
وشەكانی من...
بە حوزنەوە بۆتۆ دەبارێن
دەمێكە ئەندامە مانگ ئاساكانی جەستەتم خۆشدەوێن
تا ئەو ئاستەی هەستكەم نایابترینی ئەم دونیایەت
لە كێوەكانەوە گوڵی شادیت بۆ دێنم
سونبلی شین، زەنبەق و
یەك سەبەتە ماچی شێتانە!
دەمەوێت ژیانت بۆ بكەم بە بەهارێكی پڕ لە گیلاس.
پاپلۆ نیرۆدا
ئەگەر لە دونیایەكی دیكە یەكتریمان بینییەوە
ئەمجارە بڵێ: خۆشمدەوێیت
یان من یەكسەر پێتدەڵێم: حەیفە گەر نەیڵێیت
چونكە ژیان هەمیشە كورتە.💛
..
هەموو ئەو شتانەی
كە خۆشم دەوێن هی من نین
دەریا هی من نییە
پاییز هی من نییە
عەشق هی من نییە!
تەنها
ئەو برینە هی منە
دەمباتە سەر شەقامێك و
ئاشنام دەكات بە بازاڕی یادەوەرییەكان و
نزیكم دەكاتەوە لە مەرگێكی جوان.
غادە السمان
اللهُمَّ أكفني بحلالك عن حرامك، وأغنني بفضلك عمَّن سواك 🌿.
Читать полностью…خوایە گیان لە ١٥ شعبان و لەم شەوە موبارەکە لەم کەسانەمان قبووڵ بکەییت 🤲🏻
Читать полностью…زمان ھێندە بەشوێن جوانیتدا رایکردووە
پیتە قەڵەوەکانی لاواز بووە..
بۆیە جار جار بەھەولێری بانگت دەکەم:
درەکەم
تەڵعەت تاھیر
دڵم لەگەڵتۆیە تەنانەت لە دووریش♥️.
انا قلبي معاك حتى بالبعد♥️.
دڵ كە شكا...
ئیتر هیچ شتێك لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە
لەو كاتانەدا وەك بڵێیت لە قەراغ شەقامێكی قەرەباڵغدا وەستاوی
هەوڵدەدەی مەجالێك بكەیتەوە تێپەڕیت
هەم ئارامیت دەوێت، هەم سەبر
هیچیانت دەستناكەوێت و
كاتێك دەزانی
لەگەڵ پاسێكی یادەوەریدا تووشی پێكدادان بوویت!
شهریان بەهرۆز
زۆر لە دار دەچیت :
چهند كۆنتر بیت ، ئاگری گهورهتر دەکەیتهوه
كهی شهراب زانی چ غهدرێكی له ترێ كردووه
ئینجا دهمناسیت ،
ئێستا لهوه به تهمهنترم دۆستم ههبێ .
ئێستا لهوه به تهمهنتری دۆستت ههبێ .
وهك ژن و پیاوێكی پیر بهیهك دهگهین :
به دیار شۆربای مهراقهوه له غهدری دنیا دهڕوانین و
ههرایهكی خۆش دهنێینهوه
تۆ پیرهژنێكی نورانی و
بۆنی شلەی قەیسی بەرەبەیانی جەژنت گرتووە ،
منیش پیرهمێردێكی عیناد : تۆ خوات دهبێ و منیش تۆ !
تەڵعەت تاهیر
لـێــیـــگــەڕێــن
با ئەو شێتە بە دڵـی خۆی جنێوەكانی بە دنیا بدا
تا ئێستا مرۆڤ بە ڕەوانبێژیی ھیچی پێنەكرا
تەڵــعــەت تاھیـر
ببورە کە بێ ھەسـتم ، ببورە کە سەیری ناو چاوەکانت ناکەم ! بەڵام ھێشتا لە ناو ئەم ھەموو بێھەستی و کەلێنی ڕۆحەمدا 'خۆشمدەوێی'
🦚
لەو ساتەدا کە پێت وایە خەریکی بە تەنیا جەنگ دەکەی، یەکێک لە حەوت ئاسمان سەرووترەوە ئاگای لێتە.. :)
♥️
دڵم تەنگە....
بۆ شەكری ناو قەندانەكە
بۆ پەنیر و كاكڵەی گوێز
بۆ بۆنی خۆشی خاكی كۆڵان بە كۆڵان،
بۆ قیژە و هاواری منداڵان، لەو دیوو حەوشەی ماڵەوە
ماڵی باوك بەهانەیە،
دڵم بۆ منداڵی
دڵم بۆ نیوە ونبووەكەم
دڵم بۆ خۆم، تەنگە!
نیكی فیروزكوهی
من پیاوێکی کلاسیکم،
بۆ نموونە:
ئێستاش بۆئەوەی پێتبڵێم خۆشم ئەوێیت
بۆنی گوڵێک ئەکەم و سەیری تۆ ئەکەم.
وریا ئەمین
بەم نا وەختە دڵم تەنگە.!
چاوەڕوانی نامەی تۆیە..
مالی بەختم چۆڵو کپە..
ترسناکە...زۆر نامۆیە
لە کوێی گوڵم.!
گەڵی سەیرە ھاوار و ناڵەم نابیستی
منت بە خەیاڵ دانایە
لە شادی و خۆشیا مەستی..!
پشکۆی ئەوین
ژیان شەوان بەیادی تۆوە بێدارم
حەیفە خەوم لێكەوێت
كاتێك ژیان ئەوەندە بێڕەحمانە كورت
بێت
چیستا یەسرەبی
وریابە!
کەلەباوەشت کردم
مەمگوشە،
ئینسان لەم وڵاتە
پڕ پڕە لە فرمێسک.
.
“تەڵعەت تاهیر”