وەکوو کۆتایی چیرۆکێکی ناخۆش
خۆشەویستەکەت بە جێ دێڵی و هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تر دەکەی
ئەو پیاوە نییە کە تەواوی تەمەنی گەنجیت
ئەتویست لەگەڵی پیر بیت
کە خەونی ماڵی جوانت هەبوو لەگەڵی
پیاوێک کە شعر ناخوێنێتەوە و گاڵتەی پێدەکا
هەر قەسیدەیەکی بۆ بکەی بە دیاری چڵت لێ هەڵدێنێ
پیاوێکی هەتا بڵێی ڕەشبین
لەسەر شانی ڕاستیشت دەخەوێ
چونکە سادەیە و نازانێ
خەوتن لەسەر شانی چەپ
ئاڕاستەکەی جوانترە
تۆ دەخەویت و ئەو نایەت بە قوڵی سەیرت بکا
بەڵام لانی کەم لە دیار سەرتەوە نییە
کاتێ بە دەم خەوەوە
بانگی خۆشەویستە کۆنەکەت دەکەی..!
گەر تۆ بمری من دەبمە چا گێڕی ئەو پیاوانەی، هیچ نازانن شەر نەبێ، هیچ نازانن توڕەیی نەبێ، هیچ نازانن کوشتن نەبێهـ🖤»
Читать полностью…ئەبێ دوای من کێ شعرت بۆ بهۆنێتەوە، کێ شەوانە نەخەوێ ئەگەر بزانێ دڵتی عاجز کردووە، کێ بە بیستنی ناوی دوای هەموو شەڕێ بە گیانێک کۆتایی پێ بێنێت، ئەبێ دوای من کێ بزانێ توڕە بوونت هەر نازێکە شکێنەر نی بەڵکو پێویستیت بە باوەشێکە، ئەبێ شارەزای کاتی خەوتنت بێت بۆ بێزاری خۆی زەنگت بۆ لێنەدات بە ئاگا بێیت، ئەبێ دڵی گەورە و میهرەبان بێ؟ بۆ قسە ڕەقەکانت سنگێکی پۆڵایینی هەبێت ئەترسێم لە بیری بچێت ژەمەکانت لە کەیا ئەخۆیت، بیری بچێت پێش خەوتنی سەرەتا بە تۆ بڵێت خۆشم ئەوێیت، ئەبێ وەکو من خودا شێتی کردبێت بتوانێت بۆ خۆشبەختیت بۆ زۆر دیمەن خۆی کوێر کردبێت، ئەبێ دوای من کەسێک هەبێت بەرگەت بگرێت، لە ناخۆشیا وەکو شاخێک لە پشتت بێت!
Читать полностью…گەر تۆ بمری، منیش ئەمرم
بەڵام گەر من مردم، زیندوو بمێنەوە خواردنەکانت بە باشی بخۆ، شەوانە باش بخەوە وابزانە کە هیچ شتێ ڕووینەداوە وابزانە من هەر بوونم نەبووە ژیانێکی خۆش بژی بەبێ من دڵنیابە کەسێکی باشتر لە من دەدۆزیتەوە تەنیا بزانە من بۆ تا هەتایە تۆم خۆشدەوێ، تەنیا بژی بۆ من🖤»