1889
ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کاناڵ: @Kamil_kasnazani
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین
مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆی تیژ ئەکا بۆ سەربڕین
گیان ئەوا دەرچوو، بڵێ لاکاتەوە
با شەرەفیابی تەماشایی ببیــن
باغی حوسنە تەلعەتت، لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم ، هەڵفڕین
شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چیــن
چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا ؟
یا بفەرموو بمکوژن، یا بێژە بین
خۆ نییە یەک لەحزە ئەی (زاری) نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر، سەد بریــن
ـــــــــــــــــــــــ
#زاری
#مەلا_کەریم_زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
@shabeytikurdi 🪻
دەترسم بمکوژێ
ئەم دەردە
بێ تۆ
ــــــــــــــ
#نالی
ـــــــــــــــ
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
#Dîwarnûs
@shabeytikurdi
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
بە ماچی لێوت ڕۆژوو ئەشکێنم
حەقی ڕابردوو لە تۆ ئەسێنم
ـــــــــــــــ
#عەلی_کەسنەزانی
#حەیات
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــ
عوششاقی جگەرسووختە هەر
حەسرەتە بەشیان
لوتفی نییە مەعشووقە
لەبۆ عاشقی فانی
ــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
خۆشم دەوێی
خۆشەویستیت
گێچەڵەکە و
لە دنیادا یەخەم دەگرێت
خۆشم دەوێی
خۆشەویستیت
دڵنیامە
چەقۆیێکە و
لەسەر ڕێگا سەرم دەبرێت
ـــــــــــــــــــــــــــ
#خدر_کۆساری
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
من أعطاك عذراً
زائفاً للرحيل...
أعطه ألف شكر لعدم البقاء...
ئەگەر کەسێک بە بیانوویکی درۆوینە
دەیەوێ تۆ بە جێ بێڵێ
بێژە هەزاران جار سپاس بۆ نەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــــ
#نزار_قەبانی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
سەر و سامانمت پرسی
مەپرسە
سەری تۆ خۆش،
نە سەر ماوە،
نە سامان
ــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــ
@shaneytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌹
ــــــــــــــــــ
ئەم کاتەتان باش
من ناوم 'ناڕەزاییە'، لەدایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەرییم
لێرە بەدواوە.. . من سەر بە هۆزی بێدەنگیی نیم
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
هەتا هەتایی چاوەڕوانیی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم....
ــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌹
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
شەوی یەلدا، لە بەزمی دڵبەرا
هەرگیز چرام ناوێ
لە تۆی فانووسی پیراهەن
تەنی وەک شەمعی کافوورە
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
بە فیکری مووشکاف ئەمشەو
قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی
بەقەد تاری نەبوو یەلدا
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
برا، فکری چرا! کیبریتی فرسەت
تا لە دەستایە
شەوی یەلدا لە پێشە
ڕۆژی عومرت وەختە ئاوا بێ
ـــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
لەبەردەم کەعبەیا گەر مەنعه سەییادی
لەبەر چی بوو؟
لەبەر میحرابی ئەبرۆتا،
دوو چاوت قەتڵی عامی کرد
ــــــــــــــــــ
شاعیر: #زێوەر
خەت: #جەمشید_ئەمینی
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
ئەگهرچی بێ سوبات و
کەم وەفا بوو
لە عیشقی وا دڵم
حەیرانە هێشتا
ــــــــــــــــ
#سەید_تاهیر_هاشمی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
ڕێی خۆشەویستیت دەزانم
بەڵام بەفر گرتوویەتی
چاوی حەزی تۆ دەبێنم
هەوری خەزان ڕشتوویەتی
ـــــــــــــــــــــــــــ
#جەمیل_رەنجبەر
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
🌺@shabeytikurdi
ـــــــــــــــ
خودا نەکا له گەردنم
کەمەندی زوڵفی تۆ دەرێ.....
ــــــــــــــ
#زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
ــــــــــــــ
🌺@shabeytikurdi
@shabeytikurdi 🌺
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نەونەمام! فەسڵی بەهار و
جەژنی قوربان هاتەوە
مەوسیمی سەیر و تەوافە
بۆچی نەتبینم ئەمن!؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#موخلیس
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم
لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!
ـــــــــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
#ڕەمەزانی_پیرۆز
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــ
بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی
منیش ئەبرۆیی یارم_
_دی و
چووم و وتم قازی
بە حەق ماھی نەوم دی
ــــــــــــــ
#حەمدی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەگەڵ دەنگی پیاوێک بە ئاگا دێمەوە دەپرسێ:
یارمەتییە ئەو کورسییە ببەم؟
بەبێ ئەوەی بە خۆم بزانم، دەبینم دوو کورسیم بردووە، یەکێک بۆ خۆم،
یەکێکیش تا بیرم نەچێ چەندە بێ تۆم.
ـــــــــــــــــ
#تەلعەت_تاهیر
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
شێخ محەممەدی خاڵ و دوانەی ئیسلامەتی و کوردایەتی
#لاپەڕەی_گۆچان
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئارەقی سەر ڕوومەتت
ئابی حەیاتە، زەمزەمە
هەر کەسێ نۆشی بکا
تا ڕۆژی مەحشەر نامرێ
ـــــــــــــــــــــــــــ
#زێوەر
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
یا چۆن بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی ناو دارستان؛
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی ، خۆشم ئەوێی!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
شەوی یەلدا
ـــــــــــــــــــــــــــ
#عەدنان_کەریم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
مونحەریف نابم لە ڕێی عیشق
ئەر شەوی یەلدا بڕۆم
زوڵفی وەک یەلدایی دڵدارم
هەتا دەستگیرمە
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سالم
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
شەوی یەلدایە یا
دەیجوورە ئەمشەو؟
کە دیدەم دوور لە تۆ
بێ نوورە ئەمشەو
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
پەیکانی موژەی ناوەتەسەر
قەوسی دوو ئەبرۆی
بۆیێ لە تەن و جانەوە
خوێن دێ بە ڕەوانی
ـــــــــــــــــــــــــــ
#سافی_هیرانی
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
بێخەیاڵی من مەبە گەرچی خەیاڵت دووره لێم
بگره دەستم بێمرووەت گەرچی قەهرت سووره لێم
من دەمێکه دێم له دووی عەشقت دەوان و تۆ گوڵم
وەردەگێڕی خۆری روخسارت که ڕۆژ بێنووره لێم
ـــــــــــــــــــــ
#چاوڕەش
#ئیسماعیل_کەسنەزانی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
دەکا تەرکی
خەیاڵی خاڵی لەیلا
ئەگەر مەجنوون
لە حوسنی باخەبەر بێ
ـــــــــــــــــــــــــــ
#ناری
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
@shabeytikurdi 🌺
ـــــــــــــــــــــ
حەیف نییە
پاییز بێت و
با بێت و
باران بێت و
تۆ بڕۆیت...!؟
ـــــــــــــــــــــ
#کامیار_قوبادی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌺
@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــ
بێ دیدارەکەی وەک ڕۆژت،
تارە!
سوبحی عوشرەتم
وەک زوڵفی شامت!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#ئەدەب
ــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻