shabeytikurdi | Unsorted

Telegram-канал shabeytikurdi - شابەیتی کوردی

895

ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی رەخنە،شێعر و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ: @kamilkasnazani @mehdi_bayzidi لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/diwexani_edeb

Subscribe to a channel

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
رۆژ و شەو
دائیم له بەر دیدەی خەیاڵم حازری

سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر
ئێره و ئەوێ؟
ـــــــــــــــــ
#کوردی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
لەبەر بەیانا  لەبەر بەیانا
با نەسیم بشنێ لە بەربەیانا

لە ڕەوزەی بەرزی شای مەدینەوە
بڵاو بێتەوە بەسەر دڵانا
ـــــــــــــ
#نامی
عەللامە مامۆستا عەبدولکەریم مودەرریس
ــــــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ @shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
#قسەی_زێڕین
ــــــــــــــــــــــ

"مرۆڤ سروشتێکی نامۆی هەیە بۆ خۆشەویستی.
تا تەمەنت بەرەو هەڵکشان بڕوا، لە بەردەمیدا منداڵ‌تر دەبیتەوە و پێویستیت بە کەسێکه که هەستەکانت بلاوێنێتەوە "


لە زمانی لییۆن‌ــەوە
له کتێبی سیسەمی خوێناوی
ــــــــــــــــــــــــ
#جەبار_عوسمان
ـــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــ
#شەو بە ڕۆژ ئاڵاوە
یا سونبول لە دەوری بەرگی گوڵ؟

یا پریشان گشته بر روی تو
زلف پر ز تاب؟
ــــــــــــــــ
#وەفایی
#شەو🌙
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
هه‌ر له‌حزه و هه‌ر نه‌فه‌س،
له هه‌وری ڕه‌حم و که‌ره‌م

ڕه‌حمه‌ت بڕێژه خودا،
سه‌ر خاته‌می ئه‌نبیا
ـــــــــــــ
#زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
ــــــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ @shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#قسەی_زێڕین
ــــــــــــــــــــ
کێشەی دنیا ئەوەیە کە
خەڵکانی بەزەین پڕ لە گومانن و
گەمژەکان، پڕ لە متمانە...
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#چارلز_بۆکۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
ئەی رەسوولی کەریمی گەوره سیفات
نوختەیی خەتتی لەوحی مەوجوودات

عەقڵ دەرکی کەماڵی تۆ ناکات
هەر زەمان،هەر دەقیقه،هەر ساعات

به ژمارەی تەواوی مەخلووقات
به سەراپای وجوودت سڵاوات
ـــــــــــــــ
شاعیر: #زاری
#زاری_خۆشەویست_ترین_شاعیری_من
وێنەگر: #ڕووناس_کەریم‌نژاد
شوێن: #کەسنەزان
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
وتی پێم دەفعەیێ #شەو بێ
کە ڕۆییم
ڕوومەتی دەرخست

شوعاعی خستە عالەم
یەعنی من
شەمعی جیهانێکم
ــــــــــــــ
#سەید_قەیدار
#شەو🌙
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
چاکیت دەوێ؟
جوانیت دەوێ؟
ئەگەر وایە خودات دەوێ و
گەرەکتە تاریکی لە خۆت بڕەوێنی

چارە چییە؟
ڕێگا کامە؟


دەبێ سەدەف بشکێنی هەتا مراری بوونی خۆت بنوێنی
دانە هەتا نچێتە نێو خاک و نەشکێ گوڵ و گیا و درەخت ناڕوێ

دە بشکێنە
خۆت بشکێنە
هەتا خودا
هەتا چاکی
هەتا جوانی
لە بەرامبەر چاوانتەوە خۆ بنوێنێ.

ــــــــــــــــــــــــــ
نووسەر:مایسترئیکهارت(1262-1328)پیتۆڵ،عارف،شاعیر و وتاربێژی بەناوبانگی ئەڵمانی.

وەرگێڕ: #موحەمەدهادی_مورادی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــ
من نازانم
زەڕنەقووتە چۆن لە هێلکە سەر دەردێنێ؟
من نازانم
ئەستێرە چۆن لە ڕووبارى شیناییدا
مەلە دەکا و دەجریوێنێ؟

من نازانم
تۆ لە کوێوە وەکوو تیشکێ
کشاى بۆ ناو چەمى گیانم؟

تۆ چۆن زانیت منى غەمبار
بێ وڵات و دەزگیرانم؟
ـــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi🪻
زەڕنەقووتە:بەچکەی باڵندەی پەڕ دەرنەکردوو

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
هەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و
مەقسەدی

خودپەسەندی بێ،
یەقین ئیزهاری نادانی دەکا
ـــــــــــــــــ
#نالی
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
قوربانی کەسێ بم
کە بە قوربانی نەبی بێ
ـــــــــــــــ
#بیخود
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
اجرام که ساکنان این ایوانند
اسباب تردد خردمندانند
هان تاسر رشته خرد گم نکنی
کانان که مدبرند سرگردانند


🪻🪻🪻

ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ لە عاسمانانن
ھۆی گێچەڵ و مشتومڕی زانایانن
چین و چ دەکەن؟ کێوە دەچن؟ چۆن ھاتن؟
خۆشیان وەکوو من نەزان و سەرگەردانن
ـــــــــــــ
شاعر: #خەیام
وەرگێڕ: #هەژار
خەت: #ڕەحمان_نەجاڕی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــــ
له به‌حری ئايه‌تی حوسنت
عه‌جه‌ب مه‌غرووق و داماوم

كه‌نار و ساحيلی عيشقت
چ ناپه‌يدا و پايانه
ــــــــــــــــــــ
#موحەممەدخانی _سەلیمی
ـــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
مەڕوانه بۆ ڕووم، زەرد هەڵگەڕاگه
چەرمگ بووگەسەو هەموو سەر و مووم

بێ دڵ ببینه، سووره له عیشقت
مردنیش له ڕێت من ناوەستێنێ
ــــــــــــــــ
#ئیسماعیل_کەسنەزانی
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــــــــ
هەواڵم گەر ئەپرسی ناتەواوە
وەکوو زوڵفی پەرێشانت بڵاوە

قەڵای سەبرم بە تیری چاوی جادووت
وەکوو قەلبی پەرێشانم شکاوە

دڵی بیمار ئەگەر تیمار ئەکەی تۆ
دەسا بۆ کەی؟ لە سەد لادا کولاوە

چرای شەوقم بە لوتفی تۆ ئەگیرسا
بەبێ عوزر و بەهانە بۆ کوژاوە

کە تۆی سالاری بەزمی مەی‌فرۆشان
لە نۆبەی من پیاڵە بۆ ڕژاوە؟

ئەگەر مەیخانە یان مەسجید نەمێنێ
ئیتر بتخانە وێران و گڵاوە

سەری بێ زەوق و ژینی بێ‌مەزەی دڵ
نەمێنێ چاکترە لەم بەیت و باوە

لە بەختی من بۆ وا مەیخانە چۆڵە
وە یا دەرگا لە عالەم داخراوە

ئەگەر وا بێ، #فەنایی مەرگی چاکە
بڵێن وا چوو بە ناکامی، نەماوە
ـــــــــــــــــ
شاعیر: #فەنایی 
مامۆستا عەبدوڵڵا کاتب

خوێندنەوە: مامۆستا ئەییوب قوربانی
#سەدای_ڕۆح
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

شێعرێکی جوانی مامۆستا فەنایی  بۆ جەنابی شێخ موحەممەدعوسمانی نەقشبەندی

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــــ
بخوێنن،
هەوڵی زانین دەن!!
جەهالەت دوژمنی کوردە

کەسێ دانا بێ،
هەرگیز دوژمنی خۆی وا بەخێو ناکا
ـــــــــــــــــ
#قانع
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
ئاوێنەی ماڵەوەم شکاند
مەپرسە بۆ
پڕ بوو لە من ، خاڵی لە تۆ !
ــــــــــــــــــ
#ک_د_ئازاد
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

‍ @shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
من ئێستا پڕ بووم لە باران
ئەڵێی گۆمی بەر سایەقەم
ـــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
ـــــــــــــــــــــ

‍ @shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

ڕازی دڵ ئیفشا بکەن
خەڵوەتگەهی خاسانە شەو
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
#شەو🌙

@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
ئەمن ئەی نیشتمان
تۆم هەر لەبیره
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#هێمن
ــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــ
خوداوەندا
قەدیر و قادر و
قەییوم و بێچوونی

کەرەم‌ کە
ڕەحمەتت با بێ
کەرەم کاری کەریمانە
ــــــــــــــــــــــ
#سەلیمی
موحەممەدخانی سەلیمی
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

تۆ کە سووتانت نەدیوە
مەنعی گریانم مەکە
ــــــــــــــ
#وەفایی
ـــــــــــــــ
#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
#Dîwarnûs
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
مەلای مزگەوتی
عیشق و خۆشەویستیم

خەم و دەرد و خەفەت
بوونە بەراتم...
ــــــــــــــــــ
شاعیر: #سەرمەس مێهدی فەللاحی
خەت: #ئیسماعیل_حەق‌تەڵەب
ـــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shaeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
‏لێیان پرسیم بۆ ناخەوی
‏بۆ شەیدای درێژی شەوی

‏ئەوەی لە ئەوین تێ ناگا
‏حەز بە بێداری شەو ناکا

‏من کە دایم مەستی ئەوم
‏چیم داوە لە خەوی شەوم
ــــــــــــــــ
#هێمن
#شەو🌙
ـــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
هیچ کەس موبتەلای
دووری یار نەبۆ

چون من سەرگەردان
بێقەرار نەبۆ
ـــــــــــــــــــــ
#مەولەوی
ـــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــــ
مونتەهای ئەم زوڵمەتی هیجرانە،
ڕۆژی وەسڵ ئەبێ

ئاخری نووری شەفەق
ئەڕژێ لە هەر دامانی شەو
ــــــــــــــــ
#شێخ_نووری_شێخ_ساڵح
#شەو🌙
ـــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــــــ
بە زەرد و سووری دنیا
زەردەواڵەت لێ نەگۆڕابێ

بە ھەنگی تێ بگەی،
ھەر نێشە،
نۆشێکی نییە زەنبوور
ـــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ـــــــــــــــــــــ
▪️ نێش: چزوو
▪️ زەنبوور: زەردەواڵە

🔸 واتە: شتی ڕەنگاوڕەنگ و جوانی دنیا وات لێ نەکات زەردەواڵە کە زەرد و سوورە لێت بگۆڕیەت و بە هەنگی بزانیت، چونکە زەردەواڵە تەنیا چزووی هەیە و پێوەت ئەدات، هەنگوینی نییە پێتی ببەخشێت، کە واتە بە شتی جوان هەڵمەخەڵەتە ئەگینا زەرەر ئەکەیت ...
@shabeytikurdi 🪻

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ــــــــــــــــــ
لە دڵتا گەر پڕە دەرد و خەیاڵات

لە دیداری موحەممەد بە سڵاوات
ــــــــــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…

شابەیتی کوردی

@shabeytikurdi
ـــــــــــــــــــ
بەقەد زەڕڕاتی بەفرێ دێتە خوارێ
بەقەد بارانی پڕخێری بەهارێ

سەڵاتی خوا و سڵاوی پاکی کوردێ
لەسەر ڕۆحی موحەممەددا ببارێ
ـــــــــــــــــ
#کامیل_کەسنەزانی
ـــــــــــــ
اَللّهُم‌َّصَل‌ِّعَلَی‌سَیِّدِنا‌مُحَمَّدِِوَعَلَی‌آلِه‌ِو‌َصَح٘بِه‌ِوَسَلِّم
#سڵاواتی_هەینی_لەبیر_مەکە 🤍
@shabeytikurdi

Читать полностью…
Subscribe to a channel