کوردستان تۆ بەهەشتی عەدنانی
📖 #قانع
✍ #فاتێح_ئەرژەنگی
📸 #جەمیل_محەممەدی
❤️☀💚
@sherjamilmohammadi
نە ژنی ئێمە
نە ژیانی ئێمە
نە ئازادی ئێمه
هیچی لە هی ئێوە ناچێ...
ئێمە خوێنمان ئەڕێژن و
ئێوە لەخوێناوی ئێمە
ماسی ئەگرن
سووتاون بۆ حیزەماچێ...
#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
شێرکۆ وتی:
کورد و خوا لەیەک ئەچن
هەردوو بێ شەریک، بێ کەسن
نەیدەزانی
خوا لە بێ کەسی خودموختارە
ئەوە کوردە
خۆی نەبێ، هانای هەر نییە
تەواوی بێ کەسوکارە...
#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
"چاوشارێکه*"
چاوم گرت و
ورده... ورده
به فێڵهوه تا "ده"م ژمارد:
یهک، دوو
سێ، چـــوار
حهوت و نۆ و ده...
خۆت حهشار دا و
پهلکه وردیلهکهی قژتم
دیت له پشت ئهو تاشه بهرده...
"جـــــــــۆ گیانهکهم"
وهره دهرێ و
ئهمجارهیان
تۆ بژمێره ههتاکوو "ده"
***
چاوت گرت و
"ده
ههشت...
هـــــــــاتم؛
خۆت قایم که؛
ســـــــێ، دوو..."
بانگم کردی:
"بێ پهیدام که"...
گهڕان گهڕان
ماندوو بووی له "چاوشارێکه"
وهڕهز،
دانیشتی له جێ خۆت
ئهتگوت بهدوامی ساڵێکه...
لهپڕ هاتم
ماچم کردی و
بـــــزه گرتی
وتم: "من شـــــار"
ئهبێ چاو بگری جارێکه...
8/4/97- مهریوان
#جهمیل_محهممهدی
#چاوشارێکه_جۆجۆینێ_قهلهقهله
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammdi
تــۆ نــازانی پێدەکەنی کەوانی بـرۆت بـــــاز ئەبێ
ڕیزێ خەدەنگی پڕنــــازت لە مژۆڵان دەرباز ئەبێ
بمهاوێژە بە خەندەیێ، بمخەرە بەر ڕێژنگی خۆت
دڵم حەزەو شەهیدبوونە با لەم ڕێگە سەربازە بێ
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
نەشێوێ شیرنی شێوەت لە منا
سووڕی ئەم گەردوونە تاڵە
شەکر زۆری چەن خراپ بێ
جۆری تۆ بۆ من حەڵاڵە...
نەڕووخێ روخی خەندە ئاژۆت
خەم زاڵمێ بێ زەواڵە
دەربایس سەری سپی نیم
ڕووم لە ڕووی تۆ گەش و ئاڵە...
دارەڕای ئەم ماڵی عەشقە
گیانە، گیانە...
ئەر من شێوام
ئەر من ڕووخام
تۆ گەرم ڕایبگرە ئەم یانە...
ئەتۆ ببە هەروەکوو هەی
شۆڕەبییەکەی هەموو وەرزم
من پێکەوەی
سایەی باڵات
گەشترین پیاوی سەرعەرزم
عەهد و وەفا و ڕەنجی دووریت تێکەڵ بووە
لەگەڵ بیر و دڵ و وزە
منیش مردم
تۆ پەنجەمۆرەکەت بیر نەچێ
بیست و حەوتی سەرماوەزە...
#جەمیل_محەممەدی
٤٠٠٫٠٩٫٢٧- مەریوان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"حەوت دانگ"
لێم مەپرسە
کام قاتە جل بکەیتە بەر!!
کام لەچک بدەیتە شانت و
کام حگاڵت بدەیتە سەر!!
کێ ئەڵێ پێوەری جوانی
شەش دانگی ها به جلەوە و
یەکیان جوانی و شۆخی دوولبەر!!
من تۆم له هەرچێکا دیبێ
لە سپی و سوور و گوڵ گوڵی
پەمەیی یان رەش و ئەسمەر
حەوت دانگ جوانی خۆت بردووتە
رەنگ و گوڵ کەی دێنە نەزەر؟؟
#جەمیل_محەممەدی
۴۰۰٫۰٨٫۲٨- سەقز
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"ئەلفوبێی دووریت"
لەم چەن ساڵە پێکەوەبوونه
به "بێ تۆییت" ڕانەهاتـــم
ئەلفوبێــیت فێر نەکردووم
کوێرم،
لاڵــــم،
بێ ســـەواتم...
ئەمەیە پێوەندی نێوان
دووری ئەتۆ و
سەرڕێژی کانی شێعری من؛
تا لە دوورەوە بۆنت بکەم
وشە و دێڕم هەر زیاو ئەکا
لاپەڕەی ئەم شێعرنامەم
پەڕپەڕ ڕوو لە تەواو ئەکا؛
تۆ بێرەوە
من حەزم لەو هاتنەوەیە
چاپی نامەم خراو ئەکا...
#جەمیل_محەممەدی
18ی خەزەڵوەرانی 400
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ناوی تۆ
ئامێژەنی شێعرمە
بێ تۆ نە هەست دەزێ و
نە دەنگی پێی کۆرپە شێعرێک دێتە زرمە...
تۆ هاوخوێنترین نامۆ و
ئۆقرەدەرترین مەودای دووری لە شێعرمدا؛
بۆیە هەرکەس
تەنیا ساتێ
لە جێژوانی وشە وشەی شێعرەکانما ڕاوەستابێ
دەزانێ تۆ لەیلای منی و
منی بێ تۆش قەت قەت نابێ...
#جەمیل_محەممەدی
سنە/ ٩٤٫١١٫٧
🌹🌹
@sherjamilmohammadi
"خۆشم ئەوێی"
لەبیرتە کە جار بە جارێ
بە من ئەڵێی:
بۆچی بە زار دەری نابڕم خۆشم ئەوێی؟!
بۆ نازانی
دەمەوبەیانی هیچ ڕۆژێ
من بێ ماچت،
تا بەر درگاکەش بڕ ناکەم!؟
کاتێ ئێشێک ڕووت تێ دەکا
من زیاتر لە تۆ هیلاکم!؟
بۆ نازانی
کە همیشە ئیقرار ئەکەم
ڕۆژ تا بە شەو
بۆ بزەیێکی سەر لێوت هەڕا دەکەم!؟
خۆشەویستی خۆت گەورەیە
نەوەک من پیاوێکی چاکم...
بۆ نازانی منی شاعیر
هەست و زەوقم دەکەم بە قوربانی باڵات
لە شێعرێکی تەواو پاکم!؟
با بزانی خۆشەویست گیان
بۆ سەلمانی خۆشم ئەوێی
لە دۆڕانی
هەست و نستیشم بێ باکم...
#جەمیل_محەممەدی
مەریوان_ ٩٩٫١١٫٢٩
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"وەفا"
تاقە گوڵم
ئەی تاوە بارانی خەیاڵ
ئۆقرەی دڵم؛
ئازیزەکەی دوور لە دیدە
حەکیم، مەڵهەم و هاوەڵم...
من درەختی هەرچوار وەرزی حەوشەکەتم
تۆ ڕواوی لەسەر چڵم،
بنجی عەشقت هێندە گورخە
بە چریکەی هیچ بولبولێک نابێ قڵم...
......
دەجا شەرت بێ
عەهد و وەفام هەتا سەربێ
هەرخۆم داری حەوشەکەت بم
هەر خۆم چڵ و پەل و پۆت بم،
ئەرێ دڵم
تاقه گوڵم،
قەت قەت تۆ بەجێ ناهێڵم
مەگەر گەردون وشکم بکا،
دامڕزێنێ و
بکات زڵم...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
🎞 #ھەر_کورد_ئەبين
📝 #ئیبراهیم_ئەحمەد
#حەتمەن گوێى لێ بگرن و فێرى منداڵەکانتانى بكەن#
🌹🌹
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بووین و
هەر کورد ئەبین...
لە پێش ئاگر پەرستیدا
لە پێش موسوڵمانێتیدا
لە دیلی و لە سەربەستیدا
هەر کورد بووین و
هەر کورد ئەبین...
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم، مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم...
نە نەنگییە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی؛
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و
هەر کورد ئەبین...
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن،
خەبات و چاڵاکی ئەوان
بۆ من هیوایە و پشتیوان،
ورە و پەندیان لێ وەردەگرم
هاو خەباتیانم تا دەمرم...
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم...
نیازی خەباتمان شەڕ نییە
دەست خستنەوەی ئازادییه
بەڵام کە نرخی ئازادی
مردن بێ، ئەمرین لە پێناوی...
🌹🌹
🆔 @kakehmedmuftizade
/channel/kakehmedmuftizade
قەت خەفەت ناخۆم بە لۆمەی دوژمن و تانەی ڕەقیب
میوەڕن کەی بەرد ئەخا هەرگیز بە داری بێ بەرا
#قانع🖊
🔻🔻🔻
🆔 @Nsaran
ئەگەر ویستت دەرسی شەرافەت بخوێنی
بڕۆ زانکۆی
سەرگڵکۆی شەهید ببینە
ئەگەر ویستت ئەوینی نیشتمان بتگرێ
دڵی دایک و بابێکی شەهید بدوێنە...
ئەوەیە ڕەمزی نەمریی شەهیدان
وانەی پیرۆزیی کوردستان
#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
چ شۆڕشێکە؟
کورد ببێتە مەتەرێزی بەرخۆدان
ببێتە قەڵخان و خەڵتان و شەهید
بۆ ئازادی
ئەگەر ساقەی سەری کوردستان نەبێ...
#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
"تۆبه"
دهروونم حاڵی بێ حاڵه و
وهکوو دهروێش دهناڵێ،
گڕی گرتووه چبکهم من
ههموو عالهم
له شێتیم کهوتنه قاڵێ...
ئهڵێم: چیته!؟
ئهڵێ: مهستم
به مهستانهی سریوهی چاو غهزاڵێ...
ئهڵێم: بۆچی!؟
ئهڵێ: لاڵم
له وهسفی خانهقای شیرین کهماڵێ...
ئهڵێم: کهنگێ!؟
ئهڵێ: مردووم
به ڕێکهوتی تریفهی مانگ جهماڵێ...
ئهڵێم: له کوێ!؟
ئهڵێ: ههر کوێ
که عاشق بۆی نییه حاڵ و مهحاڵێ...
ئهڵێم: بهسیه تۆ دهروێشی
له چیته وا گڕوگاڵێ!؟
ئهڵێ: تۆبه
"جهمیل" تهکیهی وهلاناوه
له وهرزی کیژه کوڵم ئاڵێ...
#جهمیل_محهممهدی
3/5/1394- سنه
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammdi
🎬 فیلم یک دقیقهایی نفسگیر، شاهکاری از “گاسپار پالاسیو* ”
نام فیلم :
*«تولدت مبارک_* Happy birthday»
فیلم کوتاه یک دقیقه ای "تولدت مبارک" شاهکاری از "گاسپار پالاسیو" است، این فیلم درباره زنی است که میخواهد در روز تولد همسرش او را با صدای ساختگی آژیر سورپرایز کند اما...
در فیلم کوتاه «تولدت مبارک» ، به کارگردانی گاسپار پالاسو ، خانوادهای بعد از شنیدن صدای آژیر خطر ، به سمت پناهگاه میروند. اما رفتاری غیرمنتظره از پدر سر میزند و اتفاقاتی رخ میدهد که در نتیجه آن، دیگر هیچ چیز مانند قبل نخواهد شد. .
فیلم این مفهوم را به ما منتقل میکند که همهی آدمها در شرایط و بزنگاههایی خطرناک خودِ واقعیشان را نشان میدهند.
شاید وقتی که فکر میکنند دیگر همه چیز تمام شده است.
بسیاری از اوقات، چنان بیرحمانه به تمام انسانیت خود و داراییهای انسانی مان آسیب میزنیم و پلهای پشت سرمان را ویران میکنیم که شاید دیگر هیچ وقت فرصت جبرانش را نداشته باشیم.
*این فیلم می تواند تلنگری برای همه ما باشد تا بیش از پیش به اعمال، حرفها، فکرها بیاندیشیم و از آدمها بت درست نکنیم .*
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammdi
"ئێستە کچێک نیشتمانمە"
ئەو
قژی ڕەشی دەق داوەتە سەر ماڵێک لە سلێمانی
بە ڕەگەز چووەتە سەر حەپسەخانی نەقیب
رەنگ و سیمای بوێرانە،
چاوەکانی
شێعر و سروودی ئەی ڕەقیب؛
زردەخەنەیێک زەرد زەرد پرشنگ ئەدا لە لێویەوە
ئەڵێی خۆره بە ئاڵاوە
قەت قەتیش لێی نابێتەوە؛
حگاڵەکەی دەوری ملی، میراتیی هەژاری موکریان
هەنبانەبۆرینەیێک وانەی
لێ ئەچۆڕێ بۆ کوردستان؛
ئەو لە خیرەتا چووەتە سەر خوشکە لەیلای لە خانەقین،
مەرگ نەبێ ناچەمێتەوە
با ئەم پشیلە سپڵەیەی سینگ و گوێ بڕاوە
بیکا بە قین
بیترسێنێ لە هەڵواسین
ئەو نامرێ
هەزار ڕۆڵەی ها لە نۆژین...
مەگەر ژیلا خۆی بێ و ژنانە بیهۆنێتەوە؛
عایشە شان لە دیاربەکرا ،
لە گەروویا نۆت نۆت بیچڕێنێتەوە...
ئەو شێرەژنەکەی کۆبانییە و
چەکی قەڵەمی کردووەتە شان
زمانە دایکیـەکەی فیشەکیەتی
دوژمنی کردوەتە نیشان...
ئەو ئاواتەکەی شێرکۆیە و
کچە ئەکتەری ناو دیوانەکەی،
ئێسته ئەو نیشتمانی شێرکۆ و هەموو کوردان
پەڕەیێکە لە مێژووی کۆنی کوردستان
ئێستە ئەو..
ئەووو... ئەوووو
تاقە زارا کەی نیشتمان...
#جەمیل_محەممەدی
13ی بەفرانباری 400ی هەتاوی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"شیلهی ماچ"
مەل ڕچابوو
تاکوو ئاسۆ وەدەرکەوت،
خۆر وەنەوزێکی دا و
بە قامی کەلدا سەرکەوت
کانی لە بن داوێنەوە
هات بەرەو خوار بە شێنەوە...
چووزە گیا پای تێدا رچی
هەتاو جلی بوکێنی کردە بەر
خاتوو پرشەنگەکەی کچی و
ماچێکی گرت
لە لێوی ئاو،
ئەوەندە گەرم
یەخی جەستەی تهواو تواو،
مەل دابەزی و
پەیکێ شیلەی ماچی لێوی
کچی خۆر و کوڕی کانی
مەستی کرد و
بە گۆرانی
چریک چریک چریکانی...
#جەمیل_محەممەدی
مەریوان_97.5.2
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
تا زرێبار کچ بێ وەک تۆ پێکەنێ
هەر مەریوان جێی ژوانە بۆ ئەڕۆی؟
تۆ کە کەعبەی ئەم موسڵمانەی مەڕۆ
جێممەهێڵە کافرانە، بۆ ئەڕۆی؟
تاکوو زوڵفی خاوی تۆ شانە بکا
پەنجەکانم بوون بە شانە بۆ ئەڕۆی؟
من یەکەم پاییزی خۆمت پێ دەدەم
بۆ کراسێکی کچانە بۆ ئەڕۆی؟
#سوهەیب_عەلی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
مادرم
پیامبری بود
با یک زنبیل معجزه
یادم هست
در اولین سوز زمستانی
النگوهایش را
به بخاری تبدیل کرد.
#تارا_محمدصالحی
.................
دایکم
پێغەمبەرێ بوو
بە سەوەتەیێ موعجزە
لەبیرمە کە
لەیەکەمین سزەی سەختی زستانی
بازنەکانی
کرد بە زۆپایێ پڕ وزە...
وە: #جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"لە نەگبەتی ئێوەیە..."
لە نەگبەتی ئێوەیە
ئاسمان کوێرە و
بە بەیاخی هیچ بووکەبارانەیێ ناڕوانێ
هەور نەزۆک و
باران لێڵە؛
کانی قۆڕ ئەڕشێتەوە
جێ پێی شەمەندەفەری رووبارەکان وشک و برینە
لە خەونیشدا ناگاتە ئێستگەی هیچ زەریایێ...
لە نەگبەتی ئێوەیە
وەرز لە وەرز ئەوەڕێ
زستان هەرەس ئەباتە سەر سنووری ناوچەیێکی پاییز و
لووتکە بەرزەکانی خۆی
چەمەری توانەوە دەخوێنن؛
کاتێ پواز ئەبێتە سیخوڕی دارستانێ
من چۆن نەترسم
لە گوێچکەی دیواری ماڵەکەمان
لە قاپەشکاوی موبایلەکەم...
له نەگبەتی ئێوە
تاریکی
تێمی ئەم کەشەی پڕووکاندووە
هیچ خۆرێ نییە ڕوونی بکاتەوە...
ئێوە سەفەری شنەیێکی شەماڵاویتان کرد بە ئەفسانە
بوون بە پەتا و
چوونەتە جەستەی داربامەکان
هەموو بەهارێ
بەسەر زکی هەزار بەرەوە، لە بار ئەچن...
لە نەگبەتی ئێوەیە
دەڵە سەگەکانی ئەم شارە حیز بوون
تووتەڵەکان ژمارەیان لە مرۆڤ زیاترە؛
قشقەڕە سڵ لە هیچ داهۆڵێک ناکا
مووچە گەنمێ نەما
لە ژیرکەوشی بەرازەکان پێشێل نەکرابن؛
ئێوە شێر و پڵەنگی کوێستانەکانتان
لەقەفەسدا خەساند...
لە نەگبەتی ئێوەیە
ئێستە هیچ تێخێ
نووکی فیشەکی هیچ خامەیێ ناتاشێ،
لەناو دڵەوە ئەیانبڕن،
مێشکیان پڕ ئەکەن لە وایرۆس؛
کاتێ دەفتەرە سپیەکانیشتان قاچاخ کرد
باوکم چۆن نەترسێ لە نووسینم؟
دایکم چۆن حەز لە شێعرێکم بکا؟
لە نەگبەتی ئێمەیە
ئێوە نەگبەتتر و نەگبەتتر دەبن...
#جەمیل_محەممەدی
مەریوان_ ٩٩٫١١٫٢٨
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"ژیان چی پێوەیە کزەی جەرگم..."
نیگاهت
گەردەلوولێکە لە پاکی
هەزار تاوانباری وەک من لە خۆیدا نوقم دەکا و
ئارامیت نەرمە شەپۆلێکی پێوەیە
دڵم پڕ ئەکا لە فرمێسک...
ژیان چی پێوەیه کزەی جەرگم
دەبا هەر گەورە نەبای و
هەرچرکەساتێ
هەزار گەورەی دڵکاولی وەک منت بچووک بکردبا...
ئێمە ڕێی تەمەنمان پێوی و
گەلێک دوورین لەیەک،
چ گێڕانەوەیێ!؟؟
بیللا ئەونەی گڕوگاڵێکی تۆ ناژی...
ژیان چی پێوەیە کزەی جەرگم
منی پیری بە مانا ژیری خۆم و خودا دۆڕاو
مامەڵە لەسەر حیچ ئەکەین
تۆ بە نیگاهێ کوێر حاڵی ئەکەی
کە چەنێ خوداییت...
من بێزارم لە داهاتوو
لە ئێستەم و
ئەم ڕۆژە ڕێ بڕاوە،
وەڵڵا بێزووی نیشتمانی مناڵی تۆ دەکەم...
ژیان چی پێویە کزەی جەرگم
کە تۆ بتەوێ بیزانی
بەرزاخی ئەم چەرخە گلۆرە و
پڕە لە دڕک و ڕێوی
هاتی! هاتی!
لێی مەوەستە
بچۆ تا تەشق بە بوێری،
دوو دڵ مەبە لە وڕینەم
کە من پیرێ خەرابم و
لە دڵ داڕزاو و خوێڕی...
#جەمیل_محەممەدی
٩٩٫١١٫١٧_ مەریوان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"هەوارچی..."
خۆ تۆ هەوارچی نەبووی!
درگا و بانەکەت چۆڵ کرد و
گەڕەکێ بیرەوریت جێ هێشت!؟..
ئەوە نییە دەنگی قاقای پێکەنینت
فڕکەی دێ بەم ئاقارە،
لەکوێی؟
هەتا جارێکیتر بەدەم زەردەیێکەوە پیرانم بۆ بکەی
بە هێزی لەپی دەستەوە
ناوشانم پڕ بکەی لە مێهرەبانی...
خۆتۆ هەوارچی نەبووی!؟
بە دوای کۆچی جگەرگۆشەکەتدا چووی!؟؟
ساڵت بەدەم ساڵەوە سووتاند
هاوارت ئەکرد بە جەرگ
شەوێ دەرد و
شەوەکی مەرگ...
دەی خوات لەگەڵ هەوارچی گیان؛
تۆ هەرلەو ساڵەوە
دارقۆخەکەت کە نەخۆش کەوت
هێدی هێدی خۆت لێ ون بوو و
ڕۆح بە گیانتەوە دی نەسرەوت...
زستانی تەمەنت
هاتە ڕێبەندان،
ئیسە نە پەنەجەرەی دیوەکەت جیڕەی دێ و
نە ئاوێنەکەت وێنەت ئەنوێنێ...
گۆچانە بێ نازەکەت
لەخۆت گومتر، هەر دیار نییە...
هەوارچی گیان
داری باڵات ئەگەرچی کفن پێچە
بەڵام بیرەوەرییەکانت
لێرە وەک بەهارن،
چیرۆکەکانی قەدیمت
هات و چووەکانی ڕێی کانی چەرموو و
ویزواوشکەنی و دەرەپەمانت
لەسەر زارن
مەینەتیەکانی بێ هاوسەری و
دەربەدەری شار و دێهاتت دیارن
قەت نامرن
یادیان سەوز و بەرقەرارن...
هەوارچی گیان
ئاخۆ چەنێ هیوا
لە مێشکە بێ هەواڵەکەتدا بووبێ و
چەنێ ئۆخەی بە سەر دڵتەوە قەتیس مابێ
فاتێ گوڵباخیەکەم
فاتێ مەینەتیەکەم
شەوەکەت هات و
شەوەکیەکەیشت هات؛
کۆڵی مەینەتیەکەت فڕێ دە و
بحەسێوە
یاخوا هەزاران گوڵەباخ بگرێ
ئەم دیدارەت
لەگەڵ خێوە...
#جەمیل_محەممەدی
٩٩٫١١٫٠٩- سەقز
پێشکەش بە ڕۆحی هەموو دایکانی هەوارچینی ڕێگەی نەهاتنەوە و
#دایەگەورەی ئازیزم...
هەوار و نشینگەی تازەت پیرۆز لە ژێر سایەی ڕەحمەتی خواوە..
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"پەڵپ"
قەیرێکە
دووی نیوەشەو هاتووە بە گژمدا
خەو بە چاومەوە قەتیس ماوە و
وەنەوزدانم تەقیوە؛
دڵم پەڵپی
گڕوگاڵێکی قەڵەمیە،
گیری وشەم
پیتەکان
ناقمیان پێ هەڵچنیوە؛
هەر تل ئەخۆم
بە سەر هێڵی دەفتەرەکەم
هیچ پێخەف و تاریکییێ نامدوێنێ
تازه خەوم لێ زڕاوە
کۆرپەی دڵم بێتاقەتە و
شیری شێعری لێ بڕاوە...
#جەمیل_محەممەدی
مەریوان؛ ۹۹٫١٠٫٢٥
🌹🌹
@sherjamilmohammadi
"جێژوانی یەکەم"
ئەم
ئاوێنەی شێت کردووە
ئەوەندە کە تێی ڕاماوە؛
فۆکلەقژی شانە دەکا
جارێ بەم لا و
جارێ بەولا
جارێ بە پشت هەڵیەداوە؛
جلی بۆتە شانە هەنگ و
دە جۆر عەتری لێ پژاوە...
پشتێنەکەی هەر باز دەکا و تنی دەکا
ورتە ورتیە و
هەزار رەنگی لێ گۆڕاوە...
ئەو
سووراوێ وەک نەققاشی
بە نیگاریەوە سواوە،
برۆ، مژۆڵ
کوڵم و لاجانگ،
بۆنی ئەوینیان تێزاوە؛
جارێ ناوچاو دێنێتە یەک
جارێ خەندە ئەداتە لێو
تاکوو بزانێ کامە ناز
لەلای یاری دێ بە چاوە؛
هێنده دڵە ڕاوکێیەتی
جانتاکەی لێ بە جێ ماوە...
ئەم بەرەو ئەو پێ دەگرێت و
چاوەڕوانی تیا ڕواوە؛
ئەو بەرەو ئەم تامەزرۆتر
دڵەتەپەی بێ حەساوە...
چ ڕومانێکە ئەم عەشقە و
چ تاسە و بێقەرارییێک
لە پشت دیداری ئەم و ئەو
تەمەنێکە قەتیس ماوە؛
جێژوانی یەکەم
چ ژوانێکە
خۆشەویستی لێ ئەبارێ و
هەزار هەستی تیا نەخشاوە...
#جەمیل_محەممەدی
٩٩٫١٠٫١٥- مەریوان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi