1081
★ کانال اشعار و دکلمه‌های دکتر عبدالرحمن شکور ★ شاعر، نویسنده، منتقد ★ مدرس زبان و ادبیات کوردی ★ فعال مدنی و فرهنگی ★ کارشناس ارزیاب رادیو و تلویزیون @RshHawraz★
موژدانه
وێڕای گەرمترین پیرۆزبایی، به بۆنه‌ی #۲۱‌ی_فێوریه ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و #۲ی_ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی زمانی کوردی، کاناڵی ئاکادێمیای زمانی کوردی هاوڕاز
بۆ فێرخوازان و تامه‌زرۆیانی زمانی شیرینی کوردی له به‌رده‌ست دایه.
تکایه به‌شدار بن و به دۆستان و هاوڕێیانتانی بناسێنن.
***
آموزش زبان کوردی و ظرافت‌های زبانی آن
✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین...
✌️تاکوو کوردانە بیر بکەینەوە.
✍️مدرس: دکتر عبدالرحمن شکور... "هاوڕاز"
@RshHawraz
***
به‌سته‌ری فێرگه: 👇
@fergeyKUhawraz
***
👇👇👇
@SklliDll2
Dibê Kurd
her roj Zimanê Dayikê bi bîr bînin.
tu çiqasî ji Dayîka xwe hez dikî,ewqasî jî, ji
Zimanê wê hez bike û fêr be.
#٢ی_ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێ.
/channel/SklliDll2
شه‌ڕ له لای من زۆر شیرینە.
من تێکده‌شکێم
تۆش
دێی و داگیرم ده‌که‌ی.
✍#ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
"ئه‌شکێ له ڕێبازگه‌ی مێژوودا"
له‌و ده‌مه و ساته‌ی که ده‌ستی حه‌زره‌تی قابیل
سوور کرا به خوێنی ئاڵی حه‌زره‌تی هابیل
له‌و ده‌مه و ساته‌ی له ناو خوێنی نه‌واده‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م
ئا وه‌کوڵ هات ژاری تاڵی دوژمنی
ئاده‌مییه‌ت مردبوو
گه‌رچی ئاده‌م به‌رگی ژینی کردبوو.
له‌و ده‌مه و ساته‌ی به ده‌ستی نابرایان
یۆسفی ونبوو له ناو چاڵاو خرا
له‌و ده‌مه و ساته‌ی به شه‌للاق و به خوێن دیواری چینێ چێ کرا
ئاده‌مییه‌ت مردبوو.
پاشی وان هه‌ر ئاده‌می هات و له بۆ ئاشی ژیان له‌نگه‌ر نه‌بوو
سه‌ت هه‌زاران ساڵ له ساتی مه‌رگی ئاده‌م ڕابرا
ده‌ستی ته‌قدیر هه‌ر له گه‌ڕیان به‌ر نه‌بوو
سه‌ت مه‌خابن ئاده‌مییه‌ت هه‌ر نه‌بوو.
ئه‌و سه‌ده‌ی مه
ڕۆژگاری مه‌رگی ئینسانییه‌ته
ئه‌و دڵه‌ی دونیا له چاکه‌ی خاڵیه
ئه‌و که‌سه‌ش ده‌دوێ له ئازادی له پاکی و پیاوه‌تی، ناحاڵیه
باسی مووسا یا نه عیسا یان محه‌ممه‌د تا که‌یه؟
ئه‌م سه‌ده‌ی مه ده‌وری "مووسا چۆمبه"یه
ڕۆژگاری مه‌رگی ئینسانییه‌ته
من که سیس‌بوونی گوڵێکی سوور و ئاڵ
یان نیگای بێده‌نگی منداڵێ نه‌خۆش و کرچ و کاڵ
ناڵه ناڵی بولبولێکی ناو قه‌فه‌س
بۆ خه‌می جوامێرێ دیلی ناو ڕکه‌س
یان ته‌نانه‌ت قاتڵێکی سه‌ر به‌دار
چاوه‌کانی من ده‌گریێنن وه‌کوو هه‌وری به‌هار
پڕ پیاڵه‌م ژاره ئه‌وڕۆ، تۆ بڵێ پڕ ژاری مار
کوا له باوه‌ڕدا ده‌گونجێ مه‌رگی یار؟
باس له سیس‌بوونی گه‌ڵایه‌ک نیه برا
سه‌ت مه‌خابن لێڕه‌وار بێ بن ده‌که‌ن
دێن و ده‌ستانی به‌خوێنیان
وا له به‌ر چاوی من و تۆ ون ده‌که‌ن.
قێزی دێ حه‌یوان به حه‌یوان‌بوونی له‌و ئینسانگه‌له‌ی
دێن و ده‌رحه‌ق گیانی ئینسان کاری سه‌ت دوژمن ده‌که‌ن.
باس له سیس‌بوونی گه‌ڵایه‌ک نیه برا
دایبنێ مه‌رگی هوزاری ناو ڕکه‌ش بێ‌جێ کرا
دایبنێ
یه‌ک شاخه گوڵ هه‌ر قه‌ت له دونیا شین نه‌بوو
هه‌ر له بنیات قاقڕستان بوو جیهان
قه‌ت لێڕه‌وار و هین نه‌بوو
چۆڵگه‌یێ کاکی به کاکی و بێ‌سنوور
ژین له ناو خه‌ڵکانێ پڕ مه‌ینه‌ت به‌ڵام مات و سه‌بوور
باس له مه‌رگی خۆشه‌ویستی
مه‌رگی حه‌ز
باس‌وخواسی مه‌رگی ئینسانییه‌ته.
✍ وه: #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
/channel/skllidll2
پیرۆز بێت سەری ساڵێ نوێی زایینی لە گشت بەشەر
هیوامە هەر لە سەرەتای ساڵەوە، هەتاوی بەختی گەل دەرکەوێ و
دێوەزمەی نەهاتی و شەوەی نەگبەتی لە سەر مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی لابچێ.
ئاسۆیەکی روون و درەوشاوەم بۆ هەموو مرۆڤی راستەقینەی جیهان ئاواتە.
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
ماسیلەکان خاس دەزانن
قوڵایی حەوز، ڕادەی چنگی کتکەکانە
گۆڕەوشارە زەوی و
زەمان
پیر و گەمژە و کەڕ و کوێرە
لە پشت مەتەرێزی دیانەکان
ئیتر وتەیەک بوونی نیە
زۆر لەمێژە لە هەر ئەوکێ زنجیرێ ڕواوە
و زمان لە ناو زارەکانا، گەنیوە.
زار ئەگەر بێتەوە گۆ
ژار و خوێنی لێ دەچۆڕێ.
#نصر‌ت_رحمانی
✍وەر؛ #ڕ_ش_هاوڕاز
🎨 وێنەکە کاری ژیری دەسکردە
👇👇👇
@Skllidll2
تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە قەت، یەلدا نەبێ!
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
📖یه‌لدای بێ تۆ
ده پێم بڵێ
چاوه‌ڕوانی کام یه‌لدا بم؟
کام یه‌لدایه شادم ده‌کات؟
ئاخر ماڕز!
کاتێ تۆ نیت
هه‌مووی شه‌وگاری ژیانم
ده تێ بگه
رۆژگاریشم هه‌ر یه‌لدایه.
★
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
🎙 خوێندنه‌وه:
خاتوو باران + ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
هیـچ هەواڵت هەیە مارز چەنێ دڵ تەنگە لە بۆت؟
بێقەراری چەوی مەست و خەمی هیجرانە لە سۆت؟
خەبەرت نینە کە دڵ، پــــڕ بە عەڕش ناڵەیەتـــی!؟
کەلەلا کەوتوە لە دەنگت، بەدەوار! مەستە لە بۆت؟!
دە وەرە پێـــــم بڵـــێ زانیوتە بەهار، نەخشە لە تۆ؟!
پەرەسێلــکەی تەرەبووتم، قەتوو پرسیوە لە خۆت؟!
سەر بە هەش! دەفتەری ژینم هەموو خەمڵیوە لە تۆ
هەمــــوو دونیا گەیــــــی تێم، ئەو دڵە قوربانیە لۆت
نە بە قەمچـــی بـــــڕۆ هەتتیوە! کە دات لەو دڵەما
نە بە چاوانــــــێ کە پڕ پڕ لە تکای نا نە مــــەڕۆت
ڕایێ ئێژی لە حەز و سەت کەڕەتیش تەفرە دەڕۆی
بەگـــومانم لە بەڵێنــــی و لە وتە و گفت و لە گۆت
کەی کچــی کوردی ئەوەن دڵشکەنە وەک تۆ کە هەی؟
ڕەببی دەرکت بە قوڕێ...خانە خەراب! خۆت و درۆت.
#ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
کەماڵــــم دا لە شاباشی جەماڵی
سەریشـم با لە ماچی وردە خاڵی
بە بای وادەی دەدەم شەش دانگی ژینم
بە تــــەنیا جارێ بۆم بێنـــــــێ هەواڵی
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
🌹 لە خۆشی ودمی خامە و دڵی گەورەی مامۆستا‌م؛ ئەندازیار سەججادی
ناسراو بەڕامان، لە شاری سەقزی سەربەرز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپای حوسنت دڵی بردم بەتاڵان
ئەتۆ شازی لەناو گەردن بەخاڵان
هەزار دڵ بێت بە فیدای تۆ خەرامان
هەلێکە ژیــن لە گەڵ خاوەن کەماڵان
#ڕامان_سەجادی
👇👇👇
@Skllidll2
کە تۆ بێ من کەژی بێ ئاو و کانی
ئەمیش بێ تۆ خەمینم خۆ دەزانی
وەرە با دەس لە ئامێز، یاری یەک بین
کە بوونی نیە گوڵم دونیایی سانی
✍ هاوار لاجانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چلۆن پێت وایه نیه دونیایی سانــی؟
فکــــــر ناکه‌ی خودا بۆچ ئافرانــــــی؟
گـــــومانت قه‌ت نه‌بێ ژینێ له نوێوه
له چاوه‌ڕوانـــــــی تۆ دا گه‌ر بزانـــــی
له‌کارزانــــێ پڕۆگرامــــــــی به ده‌سته
وه‌گه‌ڕ خا ژینێ پڕ خۆشی و لە جوانی
ئه‌شـــــێ ئیمانه‌که‌ت ئه‌ونه به‌هێز بێ
به چاوی دڵ بچیه سه‌یری خودانــــی
نیه مه‌علوولێ بێ عیلله‌ت، به بێ شک
به چاوی سه‌ر ئه‌به‌د تۆ "له‌ن ته‌رانــی"
ئه‌تــــۆ ئاوی زوڵاڵی، دێی به پاکـــــــی
له سه‌رچاوه‌ی خودان و خێوی کانـــی
خه‌مین بۆ داده‌نیشـی کاکه بـــێ یار؟
په‌یا که یارێ شیرین چه‌شنی هانی😊
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
✅ هه‌ر وا شتێکن نووسی له بۆ کاکه کەریم حیسامی، ناسراو بە هاوار لاجانی
@havarelajani
و
به خۆشی خامه‌ی ده‌سی😊
بمێنێ بۆ بیرەوەری
👇👇👇
@Skllidll2
💠 کە هەینی هات ...
✍ د.عەبدوڕەحمان شەکوور " هاوڕاز "
🎙 خوێندنه‌وه: #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
/channel/SklliDll2
سڵاو و ڕێز ئەزیزەیل هاوڕێ. شەوەکیدان وەخەیر و خوەشی. ڕووژدان لێوڕێژ لە دڵخوەشی و شادی
ژیایندان پڕ لە بەختەوەری و کامەرانی
هاینە هەر شوونێ، لەشدان ساغ، سقاندان ئازا، بژیەین وە سڵامەتی و سەربەرزی.
#ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
لە بۆ عیشوە و مەکر، خێو و خودانی
هەزاران ڕەنگ دەئافرێنی و خودا نی
کە دەتبینم سەراپای لەش دەتاســـێ
بە سیحری ناز، لە شۆفاران جودا نی
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
#٢ی_ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێ.
👇👇👇
/channel/SklliDll2
۲۱ فێوریه
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی(زگماکی) پیرۆز بێ.
✌️✌️✌️
/channel/SklliDll2
وس بن ... وسسسسسس
مافی درۆ... وسسس
یونیسێڤ... تۆش وسسس
مناڵپارێز... وسسس
پارێزه‌ر... زانا
خوڵقێنه‌ر... توانا
وس بن .... وسسسسس
العیاذ ناڵێم...
ئه‌رێ تۆش... خودا!!
😔😔
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
به‌یانیت باش...
به‌یانیت باش وڵاتــــــی ماد، دیاکـــــــۆ
به‌یانیت باش ده‌ر و ده‌شت و که‌ژ و کۆ
به‌یانیت باش مه‌هاباد، فه‌خـری کوردان
به‌یانیت باش مه‌ریـــــوان و جوانـــــڕۆ
به‌یانیت باش سه‌قز، شاری گــــڕ و تین
سڵاو قه‌ندیل سڵاو ئه‌ی شاری ماکـــــۆ
ئه‌تۆ سه‌رده‌شت، ئه‌تۆ بۆکانـــی ڕاسان
ئه‌تۆ ورمێ، نه‌غاده و شاره‌که‌ی شنــــۆ
له کــــرماشان هه‌تا ئیلام و قه‌ســـــرێ
له بانه و خانێ ڕا تا شاره‌که‌ی خــــــــۆ
سنه‌ی خوێناوی هه‌ر نابێ له بیر چـــێ
به‌یانیت باش ڕوح و گیانم فیـــدای تۆ
به‌یانیت باش دیاربه‌کـــــــــری خه‌باتم
سه‌ری‌کانــی، له قامیشلو، له حه‌مکــــۆ
سڵاو هه‌ولێر، به‌یانیت باش دهـــــۆکم
له که‌رکووک و سلێمانی و له هه‌ڵشــــۆ
له شنگالـــــی به گڕ سووتاو ده‌که‌م یاد
له شینی کیژی دیلــی چۆن نه‌که‌م ڕۆ؟
سڵاو ئه‌ی نیشتمانـــــــی سور خه‌ڵاتـم
له عه‌شقی تۆیه خـــۆر هه‌ڵدێ له ئاسۆ
ده‌که‌م ته‌رخان له پێناوت سه‌ر و گیان
هه‌تاکــــــوو ئه‌و دڵه‌م لێی دێ ته‌پوکۆ
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
/channel/SklliDll2
📖 خه‌م و ده‌م
سوێند به ئه‌و بڵقه ته‌مه‌ن کورته له ده‌م ڕووباره
یان به‌وێ ساتێ به شادی ڕابورد
که‌سه‌ریش ڕاده‌برێ
ته‌نێ هه‌ر بیره‌وه‌رێک جێ دێڵی
ساته‌کان رووتن و قوت
به‌رگی خه‌م مه‌بڕه به باڵای ده‌م و کاتت هه‌رگیز.
✍ وەر: #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
یەلدا؛
«له باوەشی مردن‌دا، ژیان دەچێنین»
👇👇👇
@Skllidll2
بوی یلدا را می شنوی؟
انتهای خیابان آذر
پاییز عزم رفتن دارد🍁🍂
✍ ؟؟؟
👇👇👇👇👇
ده‌نگی پێی یه‌لدا ده‌بیسی؟
هه‌ستێ ڕاگره
له‌وپه‌ڕ شه‌قامی سه‌رماوه‌ز
پیره پاییز
بارگه‌ی کۆچی له کۆڵ ناوه و
بووک زستان
به جلکی سپی
به‌ره‌و کاوینی به‌فرانبار
به ترووکه ترووکه‌ی به‌فره‌وه
ڕێ ده‌پێوێ.
✍ وه‌رگێڕانێکی ئازاد:
#ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
خاک و دایک
جووته خوشکن
هیچ ده‌زانی؟
ئه‌میان
چه‌پکێ نێرگز ئه‌دا
له سه‌ر سینگی و
ئه‌ویان
به گوڵ
ده‌خه‌مڵێنێ ده‌سته‌کانی.
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
بعد از این نامی نبر از من و بردار برو!
بی مروت! دل من کردی تو بر دار، برو
ساده دادم دل بیچاره به کشتش دادم
با خدا شکوه کنم قاتل خونخوار! برو!
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
بیکە خاتر ریشی چەرمووم، لێــــــوەکانت سوور مەکە
خوێندەڵێنی بۆ دەکەی دڵ، فوو لە نەفخی سوور مەکە
خاکی دەرکت بێ بە سەر دژ، لار و لەنجەت کوشتمی
لامەسەب! ڕەوتت کەوانە، ماڵـــــی دڵ خاپوور مەکە
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@Skllidll2
💠 که هه‌ینی هات...
✍ د.عەبدوڕڕەحمان شەکوور "هاوڕاز "
🎙خوێندنه‌وه: ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
که هه‌ینی هات...
✨
که هه‌ینی هات
به شاباڵی شه‌ماڵ وه‌ره
به جلی ئه‌رخه‌وانیه‌وه
با لێوه‌که‌ت
ماکیاجی ئه‌رخه‌وانی بێ
قژگیره‌که‌ی سه‌رت هه‌ر وا
ملوانکه
ده‌سبه‌ندی ده‌ستت
پاوانه‌ی پێت
لاکی نه‌ینووک... هه‌ر هه‌موویان
✨
که هه‌ینی هات و
تۆش هاتی
دوگمه‌ی سینگت بترازێنه و
جووته لیمۆت
به گوڵێکی ئه‌رخه‌وانی بخه‌مڵێنه
✨
پازده‌ی مانگه و خه‌زه‌ڵوه‌ران
خه‌زه‌ڵ زه‌رد و رووخسارم... زه‌رد
به‌رگه‌ی تا هاتنی گوڵان ناگرم نا
گوڵوه‌رانی دار ئه‌رخه‌وانه‌که‌ی جێ‌ژوان نابینمه‌وه
✨
که هه‌ینی هات و
تۆش هاتی
ده با باڵات
له دار ئه‌رخه‌وان کا و
له به‌ژنت
ئه‌رخه‌وان بتکێ
ره‌نگه ئه‌وه دوا دیدار بێ
ئه‌م هه‌ینی‌یه
جێژوانم ئه‌رخه‌وانی که.
✨
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
📅 ۱۵‌ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی
👇👇👇
@skllidll2
شەمم بە تاکوو هەم شەمزینی تۆ بم
لە سەر ڕێبازی عەشق و دینــی تۆ بم
ژیان چەشنـی هەور دێت و دەئاژوێ
بە پەیمانێک هەوێنــــــی ژینی تۆ بم
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
بە چی لێوت بشوبهێنم؟ بە هانــــی؟
وەرە و گیانی لە نوێم پێ بە دەهانی
نیگات تیری سکەندەر نین ئەدی چن
تێرۆریستانی چاوت بوون بە جانــی
✍ #ڕ_ش_هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2