لێرە هەنار مۆسیقای دەنكەكانی خۆی دەژەنێت. تیشک لە باڵندەكانەوە فێری نیشتنەوە بووە لەسەر ئاو، فێر بووە لە خوێنی ئێوەدا گەرا دانێت...
دەڵێت: با خۆر زۆر بێت، با هەتاو زاوزێ بكات.
بەختیـــار عەلی
خۆزگەم بەودەم كە سەرى كوچەى تۆم مەنزڵ بوو
كلى چاوم له گڵی دەركى دەرت حاسڵ بوو
چونكه وەك سۆسەن وگوڵ پاك بو زمان ودڵمان
قسەمان يەك بو ئەگەرچى بە زمان و دڵ بوو
هەرچى پرسيم وگەرام بۆ سەبەبى ئيشى فيراق
كامه كامڵتره لەوبارەوه ناكامڵ بوو
# جەنابی_حـافـر_شـیـرازی
ماڵی عاریفان
سێ وتەی (مەحمود دەروێش)، کە لە دیدی من لە ھەرە وتە جوان و بەمانا و پڕ بڕشتەکانن:
یەکەم:
"ھەندێکجار؛ بۆ ھەمووان دەنووسین، بۆ ئەوەی یەک کەس بیخوێنێتەوە."
دووەم:
"چەند (ھەواڵپرسین)، بە مانای بیرت دەکەم وترا، کەچی ھەر تێنەگەیشت."
سێیەم:
"حەز دەکەم لەگەڵت بدوێم؛ لەگەڵ ئەوەش ھەندێکجار ھیچم نیە بۆ وتن."
🌸🌹🌸
ئێوارە یە کزەی بــادێ
هەور ئاسمانی گرتووە
ئێوارەیە و داری پــایز
ئاهەنگی مردن دەگێڕێت
گەڵا ..
گەڵا سەرچۆپی گرتوووە
مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی
#دەفەرمووێ
بێ گشت کەسێ بەسەر بچێ
بێ تۆ هەرگیز بەسەر ناچ
@SLEMANI888
🌸🌹🌸
ئیستا وەک جاران نەماوم
زۆر بیت لێ ناکەمەوە
بۆ ئەوەی لەگەڵت بدووێم
هیچ بیانوو یەک نادۆزمەوە
ئیستا هەبی یاخود نەبی ..
وەک و یەکە .
بڵێ ئەچم بۆ جێیەک و لەگەل کێش بی ؛
نالێم مەکە!!
🌸🌹🌸
لە ئەحبابی قەدیمی بەزمی ئولفەت مـاوەتن دوو تەن
یەکێ پەروانە هەمدەردە، یەکێ بولبول کە هەمفەردە...
.
واتە: ماوەتن : ماوە،،
لە دۆستانی کۆنی ئاشنایی تەنها دووکەس ماوە کە لەسەر ڕێگەی خۆیان مابن و لایان نەدابێ و هەر بەردەوام بێ لەسەری. یەکێکیان پەروانەیە و کە هاودەمی چرایەو لەگەڵی دەسووتێ و ئەویشیان بولبولە کە هەر ئاوازی دڵدارانە و لەگەڵیاندا بەردەوام بۆ ڕووی گوڵ دەخوێنێ
.
.
مەحوی گیان
بەردەوامی بە هیچ پەیووەندیەڪ
مەدە ئەگەر تیایدا هەستت
نەڪرد لەوانی تر تایبەت
تـــری لـای❤️
🌸🌹🌸
لــەو رۆژەوە رۆیـــــشتووە تـــۆراوە دڵـــــی مــــن
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەرو شوێن ماوە دڵی من
ئــاخــۆ بــە چ شـــاخێکەوە گیرســاوە دڵــی مــن
یــاخــۆ بــە چ داخێکـــەوە ســـووتاوە
دڵـــی مــن
(بێخود)
🌸🌹🌸
زۆر بڵێ بوومە
هەریەکێ ببینم تۆ بناسێت
دەبێ ئەحواڵی پەنجا کەسی لێ بپرسم
ئینجا لە نێویاندا بتشارمەوەو
هەواڵێکی بچوکی تۆم دەستکەوێ
تەڵعەت تاهیر
🌸🌹🌸
خوێندنەوەی نیان ڕۆحی شیعر
#نــــــــاری
دەفەرمووێ بەغەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردم...
🌸🌹🌸/channel/slemani888
شیعری دابەشکردنی میرات ، بەرهەمی شیعری ، شاعیری چەوساەکانی کوردستان ( مامۆستا قانع )
خوێندنەوە
مامۆستا فاتیح شارستێنی