smayilagha | Unsorted

Telegram-канал smayilagha - سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

-

سماییل ئاغا هونەرمەندی بێ دەعیە ودڵپاکی ناوچەی موکریان

Subscribe to a channel

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🍃وتەی جوان

پیرێژنێک دوو گۆزە ئاوی پێ بوو کە هەر دووکیانی بەم سەر و ئەوسەری دارێکدا هەڵواسیبوو و خستبونێ سەرشانی.

گۆزەیەکیان دەرزی دابوو نیوەی ئاوەکەی دەرژا سەر عەرز، لە حاڵێکدا ئەویتریان ساغ بوو و بە پڕی دەگەیشتە مەنزڵ. بۆ ماوەیەکی درێژ هەموو ڕۆژێ ئەو ڕووداوە دوو پاتە و چەندپاتە دەبۆوە و پیرێژن بەردەوام گۆزەونیوێکی، ئاو دەبردەوە ماڵێ. بەڵام گۆزەشکاوەکە خەجاڵەت بوو لەو گرفتە کە تەنیا دەتوانێ نیوەی ئەرکەکەی بەجێ بێنێ.

پاش دوو ساڵ، سەرەنجام گۆزەشکاوەکە وەدەنگ هات و لە ڕێگای کانێکەوە پیرێژنی دواند. پیرێژن زەردەخەنەیەکی کرد و گوتی: هیچ سەرنجت داوە؟ ئەو گوڵە جوانانەی ئەو ڕێگایە لە لای تۆوە ڕواون نەک لە لای گۆزە ساغەکە ئەگەر تۆ بەو شێوەیە نەبووبای ئەو جوانیانە شادی بەخشی ماڵی من نەدەبوون، لە ماوەی ئەو دوو ساڵە دا ئەو گوڵانەم ڵێوەدەکرد و بەوان ماڵەکەم دەڕازاندەوە.

🍃🍃هەرکام لە ئێمە لە جێیەکەوە شکاوین بەڵام هەر ئەو تایبەتمەندیانەیە کە ژیانی ئێمە لە لای یەکتر دڵگر و چێژ بەخشتر دەکەن. دەبێ فێر بین لە چاکەکانی مرۆڤ بگەرێین نابێ بە شوێن خراپەکاندا بگەرێین، کەوابو گشتمان لە شوێنێکەوە شکاوین و دەرزمان بردۆ وتەنیا جۆری ئەوان جیاوازە و ئەوەش خەجاڵەتی ناوێ زاتی ئێمە وایە!!!

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور



@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

سماییل  ئاغا گە‌ر ڕۆیی
وڵات پڕ بوو له نامۆیی
 شه‌و و شه‌وگه‌ڕ پڕ بوو له شین
خۆشه‌ویستیش تە‌ژی له قین
کوانێ تازه ده‌چڕێ "وە‌تە‌ن"
به دوو قۆڵی له گە‌ڵ "حە‌سە‌ن"
دوای وی خۆشی سه‌رجه‌م نە‌ما
نە‌ما په‌یکی بادی سه‌با
ڕۆیی بە‌رە‌و ناخی گڵکۆ
ئێمه‌ش پڕ له ناڵه و ڕۆڕۆ
عه‌هده به کۆ له لای کۆ بین
پڕ له یادی کۆن و نۆ بین
بڵێین به خاک بگرێ قه‌دری
نە‌ژاکێنێ سیمای به‌دری
مه‌رجمان ڕۆژی ئازادی بێ
(موژگێنی وە‌رزی شادی) بێ
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
به‌شێک له شینگێڕی بۆ سماییل‌ئاغای نە‌مر
@Nategh_majidi1400

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

سڵاو

سڵاوێک بە جوانی گوڵی سوور
سڵاوێک بە بێ پایانی جیهان
سڵاوێک نەخشینتر لە بەهار
سڵاوێک بە پتەوی پەیوەندی دڵەکان
سڵاوێک کە بیرهێنەری خۆشەویستیە

ڕۆژتان باش ئازیزان



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

بەیانیت باش خەزانی باخی ژینم
بەیانیت باش خەیاڵی پڕ برینم

بەیانیت باش ڕووناکی هەردوو چاوم
بەیانیت باش سنووری بەش کراوم

بەیانیتان باش هاوڕێیانی بەڕێزەم.🌹🌹



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🌿💫

ســڵاو و سڵامەتی هاوڕێیانی ئازیز

بەیانی بەهاریتان وەڪ گوڵی هەمیشە بەهار ڕەنگین و بەدەق و پاراو.
بۆنی خۆشی گوڵی یاس و نێرگز هاوڕێی تەواوے ساتەڪانی ژیانتان.
ڕۆژتان پڕ لە جوانی و ئاسمانی ژیانتان ڕووناڪ.


@hoday_sher

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

بەهارت بێ بژار و ژانە سەر بێ
نەیار و نالەبارت دەربەدەر بـێ،

سەبا بۆتان سەما بێنێ هەمیشە
لە ساڵی نوێ گوڵی نوێتان وەبەر بێ،

لە چاڵێ دا بناڵێ زاڵ و زاڵم
بەرەی جرجاڵ و زاڵم هەر پەکەر بێ،

بەهاری نوێ وەڕازێنێ هومێدت
وەچی وەردی گوڵی هیوات وەبەر بێ،،،


ڕاوچی


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

هاوڕێیانی ئازیز نەورۆزتان پیرۆز


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

نەورۆزتان پیرۆز هاورێیان...
هیوادارم هەرچی ناخۆشی و پەژارەتانە کۆتایی پێ بێت و ساڵێکی خۆش و جوان و پڕ لە خۆشی چاوەڕوانتان بێت.



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🍃ڕۆژتان باش🍃

سڵاو لە زێد و جێگە و مەکانم
سڵاوتان لێ‌بێت هاوزمانەکانم

سڵاو بۆ وەتەن سڵاو نیشتمان
سڵاو بۆ ئێوەی خۆشەویستمان

سڵاو لە خاکت کوردستانەکەم
سڵاو لە سروشت پاک وڵاتمان..بەیانیتان باش🌹


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

ڕەسمی کوردەواری لە چوارشەممەی ئاخری ساڵدا

نا بۆ تەرەقە وبۆمب وتەق وتۆق وئازاری خەلکی



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

پەندی پێشینیان

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🌺🌺 نەورۆزانە بە کوردی فێر بین🌺🌺

هەترێ مەترێ، نەورۆزە وەرنە دەرێ، نەورۆزانەمان دەنێ،

سەری ساڵێ، بنی ساڵێ، یاخودا نەمرێ گەورەی ماڵێ،

هەلاوە مەلاوە، بێستانی سووور و ساوا،
کوڕتان ببێ بە زاوا، کچتان نەبێ بە چاوا،

هەلۆکان و مەلۆکان، دایک و بابی جندۆکان، ناردوویانم بۆ هێلکان،



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

دەنگی پڕلە هەستی تریفە ئەمیری

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

پیر شدیم و نفهمیدیم
دوست داشتن ...
ارزشش بیشتر از نبخشیدن اشتباهاتی است
که مرتکب می شویم!
پیر شدیم ...
ولی هنوز راه درست زندگی کردن را
پیدا نکرده ایم ...
مدام از شانس و اقبالمان شاکی می شویم.
جوانی را چه مفت ...
با حرص خوردن سر کردیم !
غافل از گذر ثانیه ها
و دقیقه های که برنمی گردند ،
مشغول شمردن بدبیاری هایمان می شویم.
جوانی را در پیری درمی یابیم ...
که دیگر پای راه رفتن
طاقت دوری
از اتاق تاریک و دنجمان را نداریم !
بازهم مشغول جوانی از دست رفته می شویم.
پس ما فقط حسرت خوردیم ...
هیچ وقت در لحظه زندگی نکردیم ...
قدیما می گفتن پای هم پیر شید!
ما حتی پای هم پیرهم نشدیم...

تک تک آدمها زخمی اند.
هرکس‌ درد خودش را دارد، دغدغه‌ و مشغله‌ خودش را دارد.
ذهنها خسته اند، قلبها زخمی اند.
برای دیگران آرزو کنیم بهترینها را،
یاری کنیم همدیگر را تا زندگی برایمان لذتبخش شود.
آدمها آرام آرام پیر نمی شوند.
آدمها در یک لحظه با یک تلفن، با یک جمله، یک نگاه، یک اتفاق و... پیرمی شوند، همدیگر را پیر نکنیم !!

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

ســڵاو هاوڕێیانی بەڕێز
بەیانیتان باش.

ڕۆژێڪی بە ڪام و تام و چێژتان بۆ ئاواتەخوازین.
هیوادارین دەرگاے خێر و بەرەڪەت، شادے و بەختەوەرے ڪراوە بێت بۆتان🌺



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

بەیانیەو سڵاوێڪی نوێ و یەڪگرتوو و دڵخوازتان پێشڪەش.

ســـڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست بەیانی و ڕۆژتان سەرڕێژ لە شادے و ئەوین


@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

ئازیزەکەم
دوابەیانی
ساڵی بەفر و
خوێن و
لوورەی گورگ و
حەپەی سەگمان
وا بەڕێ کرد
بڵێی وا بێ
ساڵی نوێمان پڕ گەزیزە و
پڕ نێرگس و
پڕ باران و
رەنگی خوا بێ
بڵێی وەرزی تازەی ژینمان
پڕ پەپوولەی
سەر باڵ سەوز و
پڕ ئەستێرەی گرشەدار و
پڕ هەواڵی گەرم و گوڕ بۆ
کارمامزەکەی
ئەودیو چیا بێ
بڵێی وابێ
پێکەنین و
بزە و
خۆشی بە سەر لێوی
هەژارانی
دنیا دا بێ

"رەسووڵ خدری "



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🌿💫

هاتی وێرانەی دڵم ئاوا بکەی، توخوا مەڕۆ
وەک نەسیمی بەربەیان بشنێ، بە چەشنی با مەڕۆ

ئاشقی چاوی ڕەشی تۆم و گوناهی دڵ چییە؟
عەکسی چاوت کەوتە ناو چاوم، بە بەر چاوما مەڕۆ

جێگرت هەرگیز نییە بۆوەی خەمی تۆ بێ وچان
ها لە سەر شان و دەروون و مێشک و ناو دڵیا مەڕۆ

ڕێگە سەد هێندە چەتوون و بەردەڵان بێ دێم هەتا
ئەو هەناری سینیەت بگرم لە ناو مشتا مەڕۆ

هێندە نوقمی سەیری جوانی و بەرزی باڵاتم، دەڵێن
کەس نییە شێتێ بە غەیری ئەو لە نێو شارا، مەڕۆ

وازدەهێنم من لە عالەم دێم بەڕەو ڕووگەت، هەتا
ئوقرە بگرێ و وەیحەسێنم لەش لە باوشتا مەڕۆ

شا کلیلی دەرکی بەختم ها لە ناو چاوی ڕەشت
زۆر لە مێژە قڵفە توخوا بیکەوە دەرگا مەڕۆ

یاری جوان و ڕێک و پێکم، شا ژنی دێهات و شار
بگرە دەستم، هەر بە تەنیا بێ منی شەیدا مەڕۆ

ئاگرت بەرداوە لێم هەر بۆیە دڵ هاوار ئەکا
مەیڕمێنە ماڵی دڵ، هەرگیز بە لاڕێدا مەڕۆ

ڕەنجی بێلان هەر کەسێ بیستی لە دنیا و قیامەتێ
بێ پشوو گریا، تکای کرد، جێی مەهێڵە، وا مەڕۆ

ا.ق.بێلان
1400/1/2

@hoday_sher

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

🌿💫

ئەرێ هۆی ڕێبوار گیان بە ڕێبوارت بم

"مامۆستا حەسەن زیرەڪ"

@hoday_sher

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

چاوتان گەش بەو هەموو جوانییە 😍😍


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

سڵاو ئازیزان ، بەیانی ئەوەڵ ڕۆژی ساڵی تازەتان بەخێر وخۆشی


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

بەنێوی خودای گەورە وبێ هاوتاوخوڵقێنەری ژیان

🍃سڵاوێڪ لە ناخی دڵەوە پێشڪەش بە هەموو ئێوە ئازیزانی بەڕێز و خۆشەویست ،

🍃 پێش هەموو شتێک بە بۆنەی هاتنی ساڵی2721 و نەورۆزی ڪوردەواری، پیرۆزبایی خۆمان تێڪەڵ بە بۆنی خۆشی گوڵانی بەهاری ئاوپڕژێن ڪراو بە بەفراوی کێو وشاخە سەر بەرزەڪانی کوردستان، پێشڪەشی ئێوە خۆشەویستان دەڪەین.

🍃زستان دوایین پشۆکانی کێشا و بەهار لەبەر هەیوانی نیشتمان چاوەڕێی هاتنە ژوورەوەیە.
هەناسەی بەهار ڕوحی وەبەر سروشتی نیشتمان ناوە و بزەی گوڵ وڵاتی ڕازاندۆتەوە،

🍃هیوادارین ساڵی نوێ دەسپێکی ژیانێکی ئاسوودە و پڕ لە خۆشی و ئارامی بێ بۆ هەموولایەک، ساڵێک بێ دوور لە شەڕ و شوور، نەخۆشی و ناخۆشی، تەنگی و چەڵەمە ،
سەرەتایەک بێ بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانێکی مرۆڤانە لە هەموو شوێنێکی جیهاندا

🍃 بەداخەوە سەدەی پێشوو شەڕوکوشت وکوشتار زۆر کرا!!!
هیوادارین ئاشتی وخۆشەویستی وبرایەتی ببێتە بناغە ودەسپێکی ئەم سەدەیە!!
ساڵی نوێ، ساڵی لە گۆڕ نانی تەواوی ئێش و ئازار، خەم و خەفەت و نەهاتەڪان بێت، هەروەها ساڵی وەدی هاتنی هیوا وحەزەڪان .

🍃 ئاواتە خوازین ساڵێڪی پڕ لە خۆشی و شادی، ڕزق و ڕۆزی و خێر و بەرەکەت بێ بۆ خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان و تەواوی ئەو ئازیزانەی وا بەلاتانەوە خۆشەویست وئازیزن .

لە ساڵی نوێدا، هێمنایەتی و تەبایی و یەکسانیش بۆ وڵاتی سەربەرز و نیشتمانی جوانمان بە ئاوات دەخوازین.

🌷 لێوتان ئاڵ به بزه و چاوتان گه ش به هیوا و دڵتان ڕوون به ئه وین بێت. 🌷



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

ﺁﺧﺮﺍﯼ ﺳﺎﻟﻪ
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺗﺎختند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺑﺎختند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺳوختند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺳاختند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﻧﻔﺲ ﮐﺸﯿﺪند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺍﺯ ﻧﻔﺲ ﺍﻓﺘﺎﺩند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ می خندیدند ﺍﻻﻥ ﮔﺮﯾﻪ می کنند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﮔﺮﯾﻪ می کردند ﺍﻻﻥ می خندند
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ آﻣﺪند(تولد)
ﺧﯿﻠﯽ ﻫﺎ ﺭفتند(مرگ)
آنهاییﮐﻪ ﺍﻣﺪند ﺷﺎﯾﺪ ﻫﻤﯿﺸﻪ نمانند
ﺍﻣﺎ آنهایی ﮐﻪ ﺭفتند ﺑﺮﺍی ﻫﻤﯿﺸﻪ ﺭفتند
ﺯﻧﺪﮔﯽ ﺧﯿﻠﯽ ﺳﺨﺘﻪ!!!!

ﺍﻣﺎ ﮔﺎﻫﯽ ﺑﻪ سختی اش ﻣﯽ اﺭﺯد
ﻣﻬﻢ ﻧﯿﺴﺖ ﮐﻪ ﺩﻧﯿﺎ ﺧﯿﻠﯽ ﻧﺎﻣﺮﺩﻩ
ﻣﻬﻢ ﺍﯾﻨﻪ ﮐﻪ ﻣﺎ ﻣﺮﺩ ﺑﺎﺷﯿﻢ
ﺑﯿﺎیید ﻗﺪﺭ همدیگر را ﺑﺪاﻧﯿﻢ
نگذﺍﺭﯾﻢ ﺍﺯ ﻫﻢ ﺩﻭﺭ ﺑﻤانیم !!


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

سڵاو هاوڕێیان
سڵاوێڪ لە ناخی دڵەوە
سڵاوێڪ بە چەپکێ گوڵەوە
سڵاوێڪ بە خۆشی نەسیمی بەر بەیان
سڵاوێڪ بە خۆشی شنەی بای کۆسالان
سڵاوێڪ بە جوانی دەشت و شاخ و کانی و ڕوبارو دیمەنی ڪوردستان

بەیانیتان باش ئازیزان

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

چاوم خەندە و
دڵم یاد و
سەرم سەودای تۆی تێدایە!

بیرم نایە
چەند پاییزە
شادیم زیزە و
خەمم،
چرۆی گوڵ بە دەمە!

زۆر ستەمە!
بەم جۆرەمان یەکتر دەوێ
ئەمن لێرە و
ئەتۆش لەوێ

ک_د_ئازاد



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

ماوەیەکە من خۆم فێری
نۆتەکانی باران ئەکەم
تا گیتاری با بژەنم و
پیانۆی ڕێژنە لێدەم و
لە کۆنسێرتی جۆگەکان و
لە کۆڕاڵی ڕووبار بگەم!.
ـــــــــــــــــــ
شێرکۆ_بێکەس


سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

بـــە نێوی خۆڵقێنەری ژیان

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست
بــــەیانیتان باش بەڕێزان
بە هێوای ڕۆژێکی خۆش بـــۆ هەموولایێک
کات و ساتەکانی ژیانتان
پڕ لە چرکە چرکەی خۆشی
داری تەمەنتان هیچکات خەزانی نەبێ
دڵتان لێوڕێژی عەشق و خۆشەویستی
بنەماڵەتان پڕاوپڕی لەش ساغی و هێمنایەتی.



سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە گیانە .....
بەدەنگی خۆشی مامۆستای نەمر تاییر تەوفیق

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…

سماییل ئاغای عەباسی(چەوگالی)

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌿💫

منداڵی

ئەو هەوای منداڵیە، چەل چەل ئەگەر دێتە سەرم
دێمەوە سەر عومری نوێ، وەک تازە لاوێ دڵگەرم

تۆ لە باوشما بە ناز و شەرمەوە دەڕوانی لێم
من وەکوو شێت، دەس بزێوو هیچ نەدیوو بێ شەرم

ڕێنوێن و ڕەمزی سەرکەوتن بوو ئەشقی تۆ، هەتا
نۆبەرەی کەم، ماچی لێوو مەم گوشینێکی نەرم

من لە بەر باران و هاژەی باو و چەخماخەی هەور
ئەوکەسەم وا هۆگری تۆ بووم و هەم، ئەی دڵبەرم

تا بە دینت گیانە نۆژەن بێتەوە کاولی خەیاڵ
دەتکەمە سەر دێڕی دیوان و هەوێنی دەفتەرم

چاوی تۆ فێرگەی ئەوینی دەوری منداڵی منە
دەمهەوێ بیکەم بە ڕووگەی خۆم و سوجدەی بۆ بەرم

تا لە سینەمدا دڵم ترپەی بێ ئەی ڕووناکی چاو
ڕووت تەماشاگەی دڵەو، چاوت نەزەرگەی مەنزەرم

ساڵیان تێپەڕ بوو ئەمما لەودەمێڕا چاوەکەم
هەر به هیوام ڕۆژێ بێی و ببیە یار و یاوەرم

چون دڵم کردۆتە قەسرێ پڕ لە ئەشقێ بۆت گوڵم
حازرم بۆ دەرکەوانیت تاکوو جووڵەی بێ سەرم

دەوری داوە حەسرت و ماتەم دڵی بێلانی پیر
هەستە دەی دەی بێرە با ڕوون بێتەوە دەور و بەرم

ا.قوڕەیشی.بێلان
١٣٩٩/١٢/١٨

@hoday_sher

سماییل ئاغای عەباسی (چەوگالی )
@smayilagha

Читать полностью…
Subscribe to a channel