ناگەیت بەو شتەی ڪە حەزی پێدەڪەیت
تاڪو ئارامی لەسەر نەگری
زیاتر لەوەی ڕقت لێی دەبێتەوە 🤍
گەر خاوەنی ڪەسێڪ
بووی لە پێڪەنینەڪانتا
خەمەڪانتی بینی لە
بێدەنگیت وشەڪانتی بیست
لە توڕەیت خۆشەویستی
هەست پێڪرد بزانە ئەوە
باشترین سەروەتی ژیانی تــۆیە🤍
ئێمە هەر شتێڪ پۆست ئەڪەین
نە باسی خۆمانەو نە باسی ڪەسێڪ
ئەوەی لێرە ئەینوسین و دایئەنێین
تێڪستێڪەو بۆ خزمەتێڪی ئێوەیە ♥..
ئەزیـزن..
قەدری بگرە
ڕۆژێك دێت ئەو ئەڕوات
ڕەنگە قەدەر بیبات
یان خۆی بڕوات
یان خودا
ئیتر گرینگ نییە
بەچی شێوازێك لێت وون ئەبێت
گرینگ ئەوەیە تۆ تا بژیت و
لە خۆشترین گۆشەی دنیابیت.!!
بەدڵ شكاوی گوزەر ئەكەی
قەدری بگرە
خودا هەموو ڕۆژێك پێت نابەخشێت
دڵی مەشكێنە
كێ ئەزانێت كەی جێتئەهێڵێت
كێ ئەزانێت
دوای ئەو چ ڕوخانێك ئەڕووخێی
تەنانەت پێكەنینەكانت
بۆنی گریان ئەگرێت
شتێك نامێنێت
بەناوی بزە و خەندە ئیتر ئەوانیش
شێوەی خەم ئەگرن قەدری بگرە :)
زۆر جوانن ئەو مرۆڤانەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەر وەک خۆیان ئەمێننەوە...
بارودۆخ کاریان لێ ناکات
ناسینی کەسانی تر ساردیان ناکەتەوە
تاڵی ژیان نابێتە هۆکار بۆ دوورکەوتنەوە
بینیبی ڕوناکیەکی تر مۆمی ژیانت ناکوژێنێتەوە
کە بایەخی زۆرت پێدان ئیهمالت ناکەن
مرۆڤی تەنگانەن و تەنها لە خۆشی لەگەڵت نین.!
قەدری ئەو کەسانە بزانە ئەگەر لە ژیانت بوونیان هەیە.
گەر ئێستا خۆم بکووژم بمکووژن خۆم فرێدەم لە بەرزای خۆم نووقمی ژێر دەریا و زەریا یەک زەرە بە خەیاڵما نایەت دوای ئەوە ئەژیم یا ئەمرم یا شەلەل ئەبم ..🙂💔
•
بیری ھەموو ئەو ڕۆژانە ئەکەم کە تێمان پەڕاندوە
ڕاستیەکەی زیاتر بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم کە قەرار وایە کە بێت ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە وێنەیمان کیشاوە
بیری تاڵ بەتاڵی ئەو پرچانە ئەکەم
کە بەسەر شانمەوە بەجێ ئەمان
بیری خودی تۆ ئەکەم
چەن خۆشە مرۆڤ بەھیوای شتێک یاخود کەسێکەوە بژی ھیوا بونم بە تۆ
لە زەتی ژیان کردن و لە زەتی نزیک بونەوە
لە خودای پێم بە خشی
ئاواتەکانمت گەورە تر کرد حەزەکانمت بۆ ژیان و ژیان کردن زیاتر وروژاند
بۆیە من قەرزاری خودی کەسایەتی تۆم بۆیە من تۆم کرد بە بەھاترین کەسی ژیانم و تۆم کرد ھاوبەش و ھاوژین و ھاو نەفەسم
من چاوەێی ئەوڕۆژانەم
کە بەڵێنی لە گەڵ پیر بونت پێم بەخشی
من چاوەرێی بۆنی ئەو قژە سپیانەم
کە لە بەردەمم بی وەنیتەوە
من کەسایەتی تۆم کرد
بە تەواوی رۆشن کەرەوە و ڕێڕەوی ژیانم
ھیوا ئەخوازم کە نائومێدو دڵ شکاو نەبم
(ئێستا لەکوێت پەیدا بکەم چۆن بتوانم تۆ بدوێنم
بەڵێن بێت لە ئامێزی مندا بنوی پرچەکانت بۆ دابێنم)
@xa9nm
ئێستا خێزانەڪەمم زیاتر خۆشدەوێ لە هاوڕێڪانم
ڪاتێ باران ئەبارێ نزا ئەڪەم لەجیاتی یاری ڪردن
ئێستا خۆم خۆم پێدەگەیەنم بێ ئەوەی ڪەس یارمەتیم بات ..
مانەوە لە ماڵەوە وەڪ پاداشتە لە ڪاتێڪدا
پێشتر وەڪ سزا بوو بۆم
ئێستا زیاتر گرنگی بە تەندروستیم ئەدەم.
وێنەی زیاتر ئەگرم بەڵام دایان نانێم
ئارام دەبمەوەو چێژی لێ دەبینم
ڪاتێڪ بە تەنیام
زوو ئەخەوم و زوو هەڵئەستم ..
"ئێستا متمانە بە هیچ ڪەس ناڪەم"🤍..
هەموو مرۆڤێڪ ڪۆمەڵێك خەمی نهێنی هەیە
جگە لە خۆی ڪەس درڪی پێ ناڪات .
زۆرجار ئێمە پێی دەڵێین ڪەسێڪی سارد .
لە ڪاتێڪدا ئەو لەناو ئازاردا دەڪولێت !
ئەگەر شەوێکی زستان لەدەرەوە بم
بێ باڵتۆ بێ چەتر
تەواوی گیانم شۆراوەی باران بێت
لەسەر شۆستەکانی ئەم شارە وەک سەگ هەڵ لەرزم
دەست و لێوم لە سەرمادا شین و مۆر ببێتەوە ،
تەنها بە خەیاڵی باوەشێکی تۆ
دەتوانم گەرم ببمەوە ..!🤍
وەرە قسەیەک بکە و بلێ بیرت دەکەم
با هەست نەکەم لای تۆ قیمەتم نیە
مەهێلە ئەوها بم
بڕینیشم کراوە بێت
وەکو درزی دیوارە کۆنەکان
خەڵک وا تێ ئەگات زۆر بریندار نەبووم
بەس کێشکە ئەوەیە خەڵک خۆش باوەڕە
زۆر شەرمە ها !
چەندین ساڵە باسی چیرۆکی خۆم و خۆت دەکەم !
سلاوێکم لێ بکە با هاورێکانم هەست نەکەن
کە درۆم کردووە !
با هەست نەکەن مردوو لە دڵم دا ئەپەرەستم
ئێمەش دڵمان هەیە بەس
کەس نیە گرینگی پێبدات بلێت بۆ دڵتەنگی ؟
بۆ ئەمرۆ پێناکەنی ؟
بۆ مێشکت لێرە نیە؟ بۆ بۆ بۆ؟
کەس نیە بلێت بۆ ؟🙂💔
خۆتت خۆشبـوێ
باش بزانە ھەر كەسێكی و ھەر جۆرێكی
خەسڵەتێكی تایبەت لە تۆدا ھەیە كە كەسانی تر
خۆزگەت پێ ئەخوازن، ھەر ئەكرێت شەوان كەسانێک پێش خەوتن بیرت لێبكەنەوە كەسانێک ھەن پێیان بكرێ
خێمەیەک لە پێش ماڵەكەت ھەڵئەخەن و تاقیامەت وەک شا ئەژین بزانە كە تۆیەكی تر بونی نییە 🤍🍒!
@Sh1llk