دواتر تێدەگەیت
من چەندم خۆش ویستووی ،
کاتێک کەئیتر کەسێک نیە
غیرە لە ڕووتی شان و ملت بکا!
@xa9nm
ڤید سادە دانێم بۆتان!؟
ئەگەر
پەیوەندیەکانت لەگەڵ هەموواندا باش بوون
ئەوە تۆ
دوو ڕوویەکی دەرەجە یەکی
Bash 😂💗
بەھـارێک بوو جوانی، بـوو بەسوخرەی پـایزی پیری
بەسەرچوو بـاغ و بـاقی مـاوەوەی مشتێ چڵــو چێوە
♡︎
﴿محوی
@xa9nm
هەمووئەوناهەقیانەی ژیان لەگەڵی کردووم هەموو ئەوحەسرەتانەی خستیە دڵمەوە چاوەڕوانی و تەواوی شەکەتی و تەواوی گلەییەکانم هەڵگرتـون بۆ قـیامـەت...!!
@xa9nm 💗
سڵاو خاتوونەكەم،
سوپاس بۆ ھەبوونت
سوپاس بۆ ئەو جوانیانەی
بەخشیووتە بەژیانی من،
سوپاس بۆ ووشەكانت،
سوپاس بۆ ھێمنیت
سوپاس خاتوونەكەم
سوپاس بۆ ھەبوونت،
سوپاس بۆ لەرەی دەنگت،
سوپاس بۆ گرنگیپێدان و
جوانكردنی دونیای پیس
سوپاس بۆ دەركردنی گڵاوی ژیان
بەخۆڵەمێشی چاوەكانت!
سوپاس بۆ دروستكردنی
ئەو ھەستەی كەھەست
بەھەبوونی خۆم بكەم،
سوپاس بۆ ئەو جوانیانەی لەتۆدا ھەن.
سڵاو خاتوونەكەم
سوپاس بۆ میھرەبانی زۆرت،
سوپاس بۆ گرنگیپێدانی ھەمیشەییت،
سوپاس بۆ ئەو چەترەی لەم
زەمەنی ڕق و كینەدا لەسەر سەرت ڕاگرتووم،
سوپاس بۆ ئەو چاوانەی پڕن لەخۆشویستنم
سوپاس بۆ ئەو ووشانەی پڕن لەگیان
لەو خەونانەی پڕن لەژیان،
سوپاس بۆ ئەو دەستانەی پڕن لەگوڵ
سوپاس بۆ ئەم ژیانەی تۆی تێدایت
سوپاس بۆ ھەموو شتێك.🤍
هیچ کەس نـازانێت !!
چەند دەرفەتمان مـاوە بۆ ژیان
ئێمە نازانیـن دوایـن هەناسەمـان
لەگەڵ کام ئـازاری ژیـان کۆتایی دێـت
دواین زەردەخەنەمان بـەڕووی چ مرۆڤێکدا دەکەین
دوایـن هـەنگـاومان ماڵئـاوایی کردن دەبێت لـە کام کەسەخۆشەویستەکانمـان
دوایـن وشـە چی دەبـیت کاتـێڪ کە گـوێمان لێی دەبـیـت!!
تـۆ هیـچ کاتێـڪ بـیرت کردۆتەوە
ڕەنگە رۆژیک بـێت و بێ مالـئـاوایکردن
هـەمووان جێ بهێلیت
چـاوەرێی چـیـت وەرە لـەئـەمرۆدا
بـەخـۆشەویسـتـیەوە بژی
ڕەنگـە سـبـەیی درەنگـ بێت.!
دووبارە هەوڵ بدەرەوە ، تۆ ئەتوانیت ،ئەزانم ماندوویت ئەتەوێت هەندێک جار دابنیشیت و بە ژیان بڵێیت مەگەر هەوڵم بۆ نەدایت ، هیلاک نەبووم بۆت ؟!..... سەرت بەرز بکەرەوە ، ژیان شوێنی هەوڵدانە نەک گلەییکردن ،هەموو قسەکانت هەڵگرە بۆ لای خودا
مرۆڤە گەورەکان بەربەستی گەورەیان تێپەڕاندووە ، تۆ خودات لەگەڵە .... دەستپێبکەرەوە ،هەموومان بە بەرز و نزمی ژیان تێپەر ئەبین ،وە هەموومان رۆژی باش و رۆژی ناخۆشمان هەبووە لەژیانماندا بەلام هەموو کات شتێکی گرنگ لە کاتە ناخۆشەکانتەوە فێر ئەبیت شتی زیاتریش لەسەر ژیان و بەرزی و نزمیەکان فێر ئەبیت هەموو کات ئەبێت ئەم سێ شتە بزانیت ...تۆ کێیت؟ئامانجی تۆ چییە لە ژیاندا ؟چارەنووست چی دەبێت کاتێک لێرە کۆتاییت پێدێت ؟
𝚢𝚘𝚞'𝚛𝚎 𝚝𝚑𝚎 𝚛𝚎𝚊𝚜𝚘𝚗 𝚒 𝚋𝚎𝚕𝚒𝚎𝚟𝚎
𝚒𝚗 𝚝𝚛𝚞𝚎 𝚕𝚘𝚟𝚎 ➰
تۆ هۆکاری ئەوەی باوەڕم بە
خۆشەویستی ڕاستەقینە بێت➰
-
ئەی خۆشبەختی شەوانی من ، لەكوێیت؟
مەگەر نابینی خەوی ئارامبەخش
لەچاوم تۆراوە و
لە قوڵای تاریكییەكاندا
خامۆش و تەنیا جێماوم؟
@xa9nm 💗
ناھێلم بێتاقەتیم ١ دەقە زیاتر بخایەنێت😂🙂!
تا تێکستێ ئەھێنم و کۆپی ئەکەم و مەیک ئاپی بۆ ئەکەم تێلێگرام ریفرێش ئەبێ ماقوولە!؟🥺
اللهُمَ لا تُريني في دراسَتي هماً ، اللهُمَ وفَقني وكُن لي عونآ ومُعيناً 💛"
خوایـە گیان لە خوێندنەکەم زەحمەتیـم نیشان نەدەی ، خوایە سەرکەوتوم بکـە و ببە بە پـشت و پـەنام.🕸
@xa9nm
وەڵام نەدانەوەم بۆ نامەکەت هەموو کاتێک مانای ئیهمالکردن نییە
لەوانەیە خەمباربم و نەمەوێت لەگەڵم مندا خەمبار بیت.
یاخود لەوانەیە ماندوو بم و هێزم نەبێت باشترین خۆم
پێشکەشی تۆ بکەم
لەوانەیە نوقمی ژیانیکی تر بووبم و کاتم بۆ خۆم نەمابێت
جیهانێک کە تۆ هیچ دەربارەی نازانیت
بیانوویەک بۆ کرداردەوەکانم بهێنەوە من هەر چییەک بێت دوو ڕوو نیم گەر تۆم نەوێت ڕاستەوخۆ پێدەڵێم
ڕاکردن هەڵنابژێرم
@xa9nm💔🌚
هەرکاتێک بیری لێدەکەمەوە لە کۆتایی دەگەم بەو دیالۆگەی نەوید محەمەد زادە کە دەڵێت:
« ئەگەر خۆشی ناویستم بۆچی خەندەی بۆ ئەکردم ؟ »
@xa9nm
نووسیم: “من زۆر خەمبارم” و چووم نوستم
هاوڕێکانم، خێزانەکەم و
ئەو کەسەشی خۆشم دەوێت
خوێندبوویانەوە،
بەیانی شوێنی
نامە هاتووەکانم بەتاڵ بوو،
هەروەها دڵیشم.:)
@xa9nm💗
دڵم نایە دوعات لێکەم
نەوەک خوا گیرەی دوعا بیت
تەنھا ئەڵێم چۆن بۆت شێتم
ئاوا بۆ کەسێ شەیدا بیت
یاخوا ئەو ھەستەی وا ئێستا
بۆ جوانیت من ئەسوتێنێ
ڕوو لەتۆ بکا و چی لەمن کرد
کت و مت وات بەسەر بێنێ
تا ئەوکاتە پەشیمانیت
منت وە بیر بێنێتەوە
ئازارێ دڵت بشکێنێ
ھەرگیز لەبیرت نەچێتەوە💛!
"دەرباز یونس"
من و تۆ
تۆ جلهكانت به تهنافهكهوه جێهێشتبوو
من شیعرێكی نیوهناچڵ
تۆ جانتاكهت له بیرچووبوو
من پێڵاوهكانم تهواو له پێ نهكردبوو
تۆ بیرت چووبوو لێوهكانت سوور بكهی
من پاكهتی جگهرهكهم له بیر چووبوو!
تۆ سهعاتهكهت بیر چووبوو
من چاویلكهكهم..
ئاخر دهمێك بوو یهكتریمان نهدیبوو!🤍
سەد ساڵی تریش تێپەڕێت
ھێشتا ھەر کەسەو بۆنی کەسێکمان لێدێت
کە جێی ھێشتووین
ھەر کەسەو بیری کەسێک دەکەین
کە ئەو لێمان بێ ئاگایە
وەک مردنی ماسیــیەکی بچووک
لـەکەناری دەریایەکدا
مرۆڤەکان لە بێ ئاگایی یەکتر دەمرن 🤍!
خۆشمدەوێی وەکو ئەوەی سبەی بمرم
غەریبیت دەکەم وەکو ئەوەی هەتا هەتایە بژیم
لەنێوانی من و ژیاندا تۆ هەیت
بۆیە ئێستا لەگەڵ دنیا، لەو ژن و مێردە دەچین لەبەر خاتری منداڵەکەیان جیا نابنەوە...
ڕقم لەو پرسیارەتە کە دەپرسیت «چەنێک خۆشتەوێم؟»
ئێستا من چیت پێ بڵێم؟
بڵێم زۆر؟
زۆر چەنێکە؟
ئەی زۆر زۆر چەنێکە؟
زیاد لە زۆر چی؟
بڵێی کەم نەبێت؟
نا مەپرسە ئەو پرسیارە مەپرسە
خۆشەویستی پێوانە ناکرێت
خۆشەویستی نە چەندێتیە نە چۆنێتی
خۆشەویستی و گوتنی تەنھا پێویستی
بە نیشانەی سەرسوڕمان ھەیە و بەس خۆشمدەوێیت، ئیتر ئەمە بێ پایان زۆر دەکات.!
@Shanu_work
چەندین جار
خەیاڵم فێر ئەکەم
دوور بفڕێت
پێی ئەڵێم ھەزاران میل ببڕێت
کەچی کە دێتەوە
سەرشانی چەند تاڵێ پرچی تۆی پێوەیە
و یەخەی کراسەکەی
ھەمووی جێگەی لێوە
ناڵێ خۆم شەیدام و
ئەڵێ ئەو بزێوە.!