🥀🥀🥀
ئیبن قەیم ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
تاوان و خراپەکان ئەگەر زۆربوون مۆر لەسەردڵی خاوەنەکەی دەدرێت ، وەئەو کەسەش لەغافڵ و بێ ئاگاکان دەبێت .
📚الداء والدواء .
=========
الذُّنوب إذا تكَاثَرَت طُبِعَ علىٰ قَلبِ صاحِبِها، فَكانَ مِن الغَافِلِين.💧
📚إبنُ القيّم رَحِمهُ الله
الداء والدواء
@tamasak_biktab✍
خۆشویستنی علــم .
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ دەفەرموێت :ـ
هەرکەسێک خوای گەورە خێری بۆی بوێت
شارەزای دەکات لەدین .
📚رواە البخاري .
عەبدوڵڵای کوڕی عەون ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی :
باسکردنی خەڵکی دەردوو نەخۆشیە وەزیکروو یادی خودای گەورە دەرمان وچارەسەرە.
📚[ سیر اعلام النبلاء (۳٦۹/٦)]
••🌱🔖
❞ئەگەر براڪەت متمانەی پێڪردیت و نهێنیەك لەنێھێنیەڪانی خۆی بۆی باسڪردی ، پێویستە لەسەرت ڪەوا بڵاوی نەڪەیتەوە لەنێوخەڵکیدا ، لەبەرئەوەی ئەمە خیانەتڪردنە لەئەمانەت .❝
◆شێخ صالح الفوزان "حفظە الله"
◆شرح الکبائر 416
@tamasak_biktab
چ ڪاتێك تەڪبیرەی جەژنی ڕەمەزان دەست پێ ئەڪات و چۆنە؟
پرسیارڪرا لە ابن عثيمين " رحمە الله " لە وەڵامدا ئەفەرموێت:
❝تەڪبیرەی ڕۆژی جەژن دەست پێ ئەڪات لە خۆرئاوابوونی ڪۆتا ڕۆژ له ڕەمەزان ، تاوەڪو ئیمام ئامادەئەبێت بۆ نوێژی جەژن ، وە چۆنیەتیەڪەشی ئەوەیە ڪەوا ئەلێت «الله أكبر الله أكبر ، لا إله إلا الله ، و الله أكبر ، الله أكبر و لله الحمد» ، یاخود ئـەلێت :«الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إله إلا الله ، و الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، و لله الحمد» واتە یان ئەوەتا سێ جار تەڪبیرە ئەلێت ، یاخود دووجار هەردووڪی دروستە ، بەڵام پێویستە ڪەوا ئەم شەعایرە ئاشڪرا بڪرێت ، پیاوان لەمزگەوت و بازاڕ و ماڵەوە بەئاشڪرا بیکەن ، بەڵام بۆ ئافرەت باشترە ڪەوا بە نھێنی بیڪەن .❝
◆(مجموع فتاوى ابن عثيمين) (٢٦٩/١٦) .
🍃📚
عومەری کوڕی خەطاب ـ ڕەزای خوای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :
دووربکەوەرەوە لەوشتانەی زیانت پێدەگەیەنێت ، وەپابەندو پەیوەستبە بەهاوڕێی چاکەکارەوە لەبەرئەوەی کەمە بیدۆزیتەوە .
📚 شُعب الإيمان (٨٨٢١)
🌸🍃
🔖 «اعتَزِل مَا يُؤذِيكَ، وعَليكَ بِالخَليلِ الصَّالِحِ
وقلَّمَا تَجِدُهُ».
عُمر بن الخطاب رضي الله عنه.
📚 شُعب الإيمان (٨٨٢١)
@tamasak_biktab
🌸🍃
📚زانای پایەبەرز ـ شێخ ساڵح فوزان ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ
کەسی باوەڕدار کردەوە بەسوننەت دەکات وەکردەوە بە داب و نەریت ناکات کەخەڵکی لەسەر دەڕۆن بەبێ بەڵگە .
📚[کلمات رمضانية ۲۱/ رمضان ۱٤٤۰ هـ ]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹قالَ العلاًمة صالح الفوزان حفِظهُ الله
المسلم يعمل السُنة ولا يعمل العادات
والتقاليد التي عليها الناس من غير دليل
📚[كلمات رمضانية ٢١ / رمضان ١٤٤٠هـ]
@tamasak_biktab🍃
■وەك دیارە لەم دوایانەدا یادى جەژنى خۆشەویستى دەگێڕدرێت(بەتایبەتى لەنێوان خوێندڪاراندا)ئەوەش جەژنێڪە لە جەژنەڪانى گاورەڪان، جل و بەرگەڪان بەتەواوى دەڪرێن بە سوور و گوڵى سوور دەگۆڕنەوە.....ئایا ئەم بۆنەیە چ حوڪمێڪى هەیە؟
■وە چ ئاماژەو ڕوونڪردنەوەیەڪتان هەیە بۆ موسڵمانان لەم بۆنەیەدا؟
◈وەڵام//
◆یادگێڕانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك:
①ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەڪى نی یە لە شەرع دا.
② ئەوە بانگت دەڪات بۆ عەشق و غەرامات.
③ ئەوە بۆ سەرقاڵ ڪردنى دڵە بە شتى بێ مانا و پێچەوانەى سەلەفى صاڵحە❪ڕەزاى خوایان لێ بێت❫
❜بۆیە لەم ڕۆژەدا نابێت و حەرامە ڪە هیچ دروشمێك ڕووبدات چ لەبوارى جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوەڪان و دیارى بەخشین،وە لەسەر موسڵمانان پێویستە ڪە بە عزەتەوە دەست بە دینەڪەیانەوە بگرن و دواى ئەوانە نەڪەون❛
"داوا لە خواى گەورە دەڪەم ڪە موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو فیتنەیەڪى دیار و نادیار"
◆شێخ أبن عثيمين " رحمە الله "
◆مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين/16/199
فوزەیلی کوڕی عیاض ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
ژیانی پاک و چاک ، ئیسلام و سوننەتە .
📚[ ذم الــــــــکلام (٢٣٧)]
🌸🍃
إنّ مِن الذُّنوبِ ما لا يكفّرهُ إلا الهمّ.
تاوان و گوناهەی،واهەیە هیچ شتێک نایسڕێتەوە تەنها خەم نەبێت .
إِبنُ القَيِّمْ - رَحِمَهُ الله .
🌸🍃
❞یوسفی ڪوڕی الحسین فەرموویەتی 'گوێم لە "ذالنون " ی میسڕی بوو دەیفەرموو "زانایان ئامۆژگاری یەڪتریان ئەڪرد بەسێ شت ، وەبەنامە بۆ یەڪتریان ئەنوسی ،
◎هەرڪەسێك نھێنی وپەنھانیەڪەی باشبێت ، خوای گەورە ئاشڪراییەڪەی باش دەڪات.
◎وەهەرڪەسێك نێوان خۆی و خوا چاك بڪات ، خوای گەورە نێوان ئەو و خەڵڪی چاك ئەڪات.
◎وەهەرڪەسێك ئەمری ئاخیرەتەڪەی چاك بڪات ، خوای گەورە ئەمری دونیای بۆ چاك ئەڪات❝
◈السیر (141/19)
@tamasak_biktab
دواعي البهجة والسّرور لا تنطفئ طالما في حياتك أحباب لا تذبل أفراحك في قلوبهم، وهم في قلبك بهجةُ الأيام، الحمدلله على أُلفة أشخاصنا المميَّزين، ومحبّتهم، وقُربهم، وتقديرهم، هم رزق يُحمد على بلوغه، ونعيم لا يُرجى زواله، وسرور يُبتغى دوامه، ووصل يُؤمَّل ثوابه .
Читать полностью…🫀🍃
موحیبەتی خودا ھێندە گەورەیە لەتێڕامانێک دڵ دێنێتە لەرز ، خۆگەر بەندە غافڵ بوو توندی ڕوولە دڵێ دەڪا ، سا مەملەڪەتی دڵ بۆ موحیبەتی رب العالمین دەبێت ھێندە پاک بێت شوێنێک و دڵ ڕەقی و ویستێ بۆ غیان بەویستی زاتی بەرزی نەمێنێت ، خدام لەخۆشەویستانت بین 🤲🏻🫀
••🌸🌿
❞بەردەوام گەشبینبه وەئەوەی خوای گەورە بیەوێت دەبێت ، وەڪەسێڪی ڕووخوش و دەمبەخەندەبەو سینەفراوان بە ، دونیا گەورەو فراوانە وەڕێگاش ڪراوەیە ئائەوە خێرو چاڪەیە. ❝
◆شێخ ابن عثيمين " رحمە الله"
◆[ شرح ریاض الصالحین ـ ج ٤ص ٨٧]
قال ابن الجوزي رحمه الله :
أعقل الناس محسن خائف،
وأحمق الناس مسيء آمن .
📙 [ التبصرة (1/351) ]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیبن جەوزی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت : دەفەرموێت :ـ
ژیرترین کەس ئەوکەسەیە چاکەکارەو لەخۆی دەترسێت ، وەگەمژەترین کەس ئەوکەسەیە خراپەکارەو لەخۆی ئەمینە .
📚[ التبصرة ( ۱/۳٥۱)]
📚
پێناسەی زانستی بەسوود وکردەوەی چاک .
زانای پایەبەرز ـ شێخ ناصر سەعدی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
🍃 زانستی بەسوود :
زانستی بەسوود ئەو زانستەیە دڵ و ناخ پاک ڕادەگرێت ، بەرهەمی دەبێت بۆ دونیاو دواڕۆژ ، وە ئەوەیە کەلەپێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ هاتووە لەفەرمودەو لەتەفسیرو لەفقهـ ، وەئەوەی یارمەتیدەرە لەزانستەکانی عەرەبی بەئەندازەی باری کاتەکە وەئەوشوێنەی مرۆڤی تێدایە ، وە ئەوەی دەبێتە یارمەتیدەر دەگۆڕێت بەپێی گۆڕانی حاڵەتەکان . (٧١)
کردەوەی چاک :ـ
کردەوەی چاک ، ئەو کردەوەیەیە کە ئیخڵاص و نیازپاکی کۆکردووەتەوە ، وەبەپێی شوێنکەوتنی پێغەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ وەئەوە نزیکبوونەوەیە لەخودای گەورە ، بەباوەڕهێنان بەوەی واجبە لەو سیفاتانەی کەمال و تەواون بۆ خودای گەورە ، وەئەوەی شایەنی پەرستنەیەتی بەسەربەندەکانیەوە لە عیبادەت ، وە بەپاک ڕاگرتن لەوەی شیاو نییە بۆ خودای گەورە پەروەردگار وە لەبەڕاست خستنەوەی خودای گەورە وە بەڕاستخستنەوەی نێردراوەکەی ـ صلی الله علیەوسلم ـ لەهەموو هەواڵێک کە پێیداوین وە لەوەی تێپەڕیوە وڕابردوو بووە ، وە لە ئەوەی لەنێردراوان وەرگیرابێت ، وەکتێبەکان و فریشتەکان ، وەحاڵ و بارەکانی دواڕۆژ ، وە بەهەشت و ئاگرو پاداشت و سزا وەجگە لەوە " (٧٥)
📚 من شرح جوامع الاخبار .
@tamasak_biktab
الله أڪبَر اللهُ أڪبَرُ اللهُ أڪبَر
لا إلهَ إلّا الله، و الله أڪبَر
الله أڪبَر ولِله الحَمد🍃🌙
پێشەوا ئیبن قەیم ـ ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
ئەوەی ڕۆشت لاناچێت بەخەم و خەفەت بەڵکو بەڕازیبوون سووپاس کردن و ئارامگرتن .
📚 زاد المعاد ( ٣٢٧/٢)
چۆنیەتی تەیەمووم کردن .
هاتووە لەعەمماری کوڕی یاسرەوە ـ ڕەزای خودای گەورەی لێبێت ـ کە پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم پێی فەرمووە :ـ
ئەوەندەت بەس بوو وابکەیت ، جا پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ بەهەردوو لەپی دەستی کێشای بەزەویدا پاشان دوای ئەوە فووی پێدا کرد ، پاشان مەسحی دەم و چاوی وەهەردوو دەستی خۆی کرد .
📚رواە البخاري (٣٣٨) وللفظ لە ، ومسلم ( ٣٦٨ )
#سودێک
👈زانای پایەبەرز ـ شێخ ئیبن عثیمین ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
تەیەمووم بەتاڵ نابێتەو بەڕۆشتنی کاتەکەی ، ئەگەر تەیەموومت کرد بۆ نوێژی بەیانی وەلەسەر پاکی دەستنوێژی خۆت مابیتەوە تا نوێژی عیشا ، ئەوا تەیەمومەکەت ڕاست و درووستە .
📚 [ الشرح الممتع ( ١/٤٢)]
🌸🍃
گەرڪەسێک بەڕاستی ھاوڕێیەتی تۆی ویست وپاڪانە بۆخوا خۆشی ویستی ، بۆی بسەلمێنە ڪە یەڪەم وڪۆتاڪەسی ئەویت و ھەموو ھاوڕێیەتییەك وەک یەک نییە ، بۆی بژی تاوەڪوو بۆت بمێنێت ،🌸ھەمیشە بمێنیت🌻.
Читать полностью…"پێناسەی زانستی بەسوود وڪردەوەی چاك"
زانستی بەسوود : العلم النافع
❜زانستی بەسوود ئەو زانستەیە دڵ و ناخ پاك ڕادەگرێت ، بەرهەمی دەبێت بۆ دونیاو دواڕۆژ ، وە ئەوەیە ڪەلەپێغەمبەری خودا 【️ ﷺ】 هاتووە لەفەرمودەو لەتەفسیرو لەفقھ، وەئەوەی یارمەتیدەرە لەزانستەڪانی عەرەبی بەئەندازەی باری ڪاتەڪە وەئەوشوێنەی مرۆڤی تێدایە ، وە ئەوەی دەبێتە یارمەتیدەر دەگۆڕێت بەپێی گۆڕانی حاڵەتەڪان .❛
ڪردەوەی چاك : العمل الصالح
❜ڪردەوەی چاك ، ئەو ڪردەوەیەیە ڪە ئیخڵاص و نیازپاڪی ڪۆڪردۆتەوە ، وەبەپێی شوێنڪەوتنی پێغەمبەری خوا 【️ ﷺ 】 وەئەوە نزیڪبوونەوەیە لەخوای گەورە ، بەباوەڕهێنان بەوەی واجبە لەو سیفاتانەی ڪەمال و تەواون بۆ خودای گەورە ، وەئەوەی شایەنی پەرستنەیەتی بەسەربەندەڪانیەوە لە عیبادەت ، وە بەپاك ڕاگرتن لەوەی شیاو نییە بۆ خودای گەورە پەروەردگار وە لەبەڕاست خستنەوەی خودای گەورە وە بەڕاستخستنەوەی نێردراوەڪەی 【️ ﷺ 】لەهەموو هەواڵێك ڪە پێیداوین وە لەوەی تێپەڕیوە وڕابردوو بووە ، وە لە ئەوەی لەنێردراوان وەرگیرابێت ، وەڪتێبەڪان و فریشتەڪان ، وەحاڵ و بارەڪانی دواڕۆژ ، وە بەهەشت و ئاگرو پاداشت و سزا وەجگە لەوە❛
◈شێخ ناصر السعدي " رحمە الله "
◈ من شرح جوامع الاخبار
@tamasak_biktab
پێغەمبەری خودا ـ صلی الله علیەوسلم ـ دەفەرموێت :-
دونیا کاڵاو شتو مەکە وەباشترین شتی دونیاش ئافرەتێکی چاکەکارە .
📚 صحیح مسلم : ١٤٦٧
🌸🍃
قـــــورئان چــــارەسەرە 👇
پێشەوا ئیبن قەیمی جەوزی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:ـ
کۆی نەخۆشیەکانی دڵ ئەوەیە :
نەخۆشی گومانەکان و ئارەزووەکان ، وەقورئان چارەسەرە بۆ هەردوو جۆرەکە .
📚[مفتاح دار السعادة (۱۸۷/۱)]
🌸🍃
پێغەمبەری خودا ـ ﷺ ـ دەفەرموێت :ـ
نزیکترین شوێن کەبەندە نزیک بێت لەپەروەردگاری لەسوجدەدایە جا زۆر بپاڕێنەوە .
📚صحيح الجامع 1175
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قال ﷺ:
"أقربُ ما يكونُ العبدُ من ربِّه و هو ساجدٌ ، فأكثروا الدعاءَ"
📚صحيح الجامع 1175
🌺🍃
✏قال ابن عون -رحمه الله- :
يا إِخوتَاه أُوصِيكُم بِثَلاثٍ :
قِراءةُ القُرآن
ولُزُومُ السُّنَّة
والكَفُّ عنِ الناس
📚| تاريخ دمشق ٣٦١/٣١.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👈ئیبن عەون ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
خوشک و براکانم ئامۆژگاریتان دەکەم بەسێ شت :ـ
خوێندنەوەی قورئان ،
وەپابەندبن بەسوننەت،
وەدەستگرتنەوە لەئازاردانی خەڵکی .
📚 | تاریخ دمشق ( ٣٦١/٣١)|.
@tamasak_biktab🌿🌺
فوزەیلی کوڕی عـــیاض ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ
گوێمەدەرێ بەوەی بەخراپ باسبکرێیت لەلای خەڵکی ئەگەر تۆ کەسێکی باشبیت لەلای خودای گەورە پەروەردگار .
📚 الفضیل بن عیاض .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
••
ومَا عليكَ أَنْ تكُونَ مذمومًا عندَ النَّاس إذَا كنتَ محمودًا عنْدَ الله عزَّ وَجلّ.
- الفُضيل بن عيّاض •
🌸🍃