سنوور
(بۆ مامۆستا حەسەن زیرەک)
بۆ وڵاتم
کە دەکێشن
مەودا و سنوور
نە چیاکان
نە ڕووبار و
نە جی پی ئێس
نە میتر و نە گوریس و کڕ
ئاڵای کوردی لێ هەڵدەدەم
تا ئەو جێیەی
شاباڵەکەی دەنگی زیرەک تیژ دەکا بڕ
✍ شــــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(خاک و چیا)
تۆ
بڵێ چیا
من دەڵێم
دەفەی شان و سینگی باوک
دەروازەی پڕ متمانەی باوان
دەبمە نەرمەشنەی کوێستان و
ساڵ و وەرزان
بۆ وی دەشنێم
تۆ
بڵێ خاک
من دەڵێم
باوەشی پڕ لە سێحری دایک
هەرێمێک لە مێخەکبەند و
بۆنی مان و ڕازی ئەوین
ئەوەی ئامێزی بەرنادەم و
منداڵانە
بۆی دەدوێم
شـــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
«پەرتەو» غەریبەکەی نێو ماڵی خۆی
د.شەماڵ ئیسماعیل پوور_سەقز
بە هاتنە سەرکاری حکومەتی پەهلەوی یەکەم و دروست بوونی حکوومەتێکی مۆدێڕن لە ئێراندا، کۆمەڵگای سوننەتی ئێران ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی بەسەردا هات. جیا لە چەندین لایەنی پۆزتیڤی بەرچاو و ڕۆشنبیرانە، بەداخەوە بۆ گەلانی نافارسی ئێرانی کۆمەڵێک ئاریشە و کێشەی تایبەتی زمانی و کلتووری بەدیاری هێنا. لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٢٠ی زایینیدا حکوومەت سیستمێکی سەقامگیری هەمەلایەنەی پەروەردەی بە زمانی فارسی دامەزراند و پەرەی زمانی بە فارسی دا و کەڵک وەرگرتن لە زمانەکانی تری بە یاساغ لە قەڵەم دا. بۆ باش بەڕێوە چوونی ئەم سیاسەتە کۆمەڵێک کاری تایبەتیان کرد کە ڕۆشنبیرانی ئەوکات لایان وابوو بەم کارانە دەتوانن یەکییەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی سیاسی وڵات دەستەبەر بکەن. بۆ لابردنی هەموو جیاوازییەکانی زمانی و کلتووری قۆڵیان لێهەڵماڵی و دامودەزگایەکی مەعریفی تایبەتیان دامەزراند و مامۆستای ناخۆ جێیی و فارسی زمانیان کردە مامۆستای قوتابیانی غەیرە فارس. بۆ دروستکردنی مەعریفەی نوێ کەسانێکی وەکوو" ڕەشیدیاسمی" یان کردە پێشەنگی ڕۆشنبێری و گۆڕانکاری، تا بتوانن بە پواز داری بە هێزی زمان بقەڵەشێنن و بە سانایی زمانی فارسی بکەنە تاقە زمانی سیستمی پەروەردە و هەموو ئاخاوتن و نووسینە فەرمییەکان. هەر لەو ساڵانەدا پەرە پێدانی زمانی فارسی لە کرماشان حاڵەتێکی سیستماتیکی بە خۆیەوە گرت و دواتر بە دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و سینەما ئەو زمانە بە سەر خەڵکی ناوچەکەدا سەپێندرا. ئەو داسەپانی زمانی یە، زمانێکی سەیر و سەمەرەی بە ناوی زمانی فارسی کرماشانی لێکەوتەوە. زمانێک وەکوو چێشتی مجێور و تێکەڵێک لە یاسا زمانییەکانی هەردوو زمانی کوردی و فارسی. ئەم زمانە دەسکردە لە ڕاستیدا نە کوردی یە و نە فارسی. بەم کارە کرماشانی لانەکەی ئەساتیر و پاڵەوان و مەڵبەندی چاونەترسی و کەڵەنووسەران و گەورەشاری کوردان زمان غەریب دەکەوێ و هەمووشتێک دەبێتە فارسی. دەردی سەرباری دەردان، کرماشان پڕ دەبێ لە بازرگانی ناکورد و زمانی کار و بازاڕ و بازرگانیش بە کوردی نامێنێ . ئەمە لە حاڵەتێکدایە کە کرماشان پڕە لە یارسان و جوولەکە و فەلە و سوننە و شیعە و هەروەها لە باری زمانی و زاراوەییەوە ، ناوەندێکە بۆ زاراوە کوردییەکانی گۆرانی و لەکی و کەلهوڕی و …
یە کێک لە سیاسەتەکانی حکوومەتی پاشایەتی جیاوازی دروستکردن و ئاژاوە نانەوە لە نێوان دانیشتوانی کرماشان و دەوروبەریدا دەبێت. لەم بارودۆخە ناسک و هەستیارەدا شاعیری مەزنی کورد پەرتەو کرماشانی لە دایک دەبێت و بەم ئازارانەوە بای باڵ ئەدات و لە نیو چینی خەڵکانی دژ بە سیاسەتی حکوومەتی پەهلەویدا پێدەگات و بە بەربەرەکانی خەڵکانی دەروەست و ئاوەژووکاری سیاسەتەکە، کۆمەڵێک شاعیر و نووسەر و هونەرمەند پێدەگەن و شۆڕشێکی هزری و ئەدەبی و هونەری لە کرماشاندا وەڕێدەخەن و پەرتەویش یەکێک لەم شۆڕەسوارانە دەبێت. خەباتی ئەم کەسانە بۆ زیندووڕاگرتنی زمانی کوردی بە هۆی چەند هۆکاری گەورەوە زۆر دژوار دەبێت کە ئاماژە بە چەندین خاڵیان دەکەین :
یەکەم، بە هۆی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و ئێراقەوە نائەمنی دروست دەبێت و ناهومێدی و ترس وشەڕ و بۆمب و توپباران مەودای کار و چالاکی بە دڵسۆزان نادات و تەنانەت وێژەی زاڵی ناوچەکەش دەبێتە وێژەی بەرگری و شەڕ و حیماسەی بەرەوانی .
دووهەم ، دروست بوونی ئاڵۆژی ئایینزایی ڕۆشنبیران و نووسەران و خەمخۆران بە خۆیەوە خەریک دەکات و بە داخەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەپڕژێنە سەرکاری زمانی و کلتووری و….
سێهەم : خەمساردی ناسیونالیزمی کورد لە عاست کرماشان هۆیەکی تری ئاڵۆزی و بێ برنامە بوون و خەمسارد بوون لە بەرانبەر زمان و کلتووری کوردیدا بوو تاڕادەیەک کە کەسانێکی بەڕەواڵەت ئاکادێمیکی کورد ڕەوتەکەی ڕەشیدیاسمی یان دووپات کردەوە و بە کەیفی خۆیان تابووتیان بۆ زمانی کوردی دروست کرد و بە هیوا بوون ئاخر بزمارەکانی لێدەن و زمانی فارسی کرماشانییان زەق کردەوە و بە ئاشکرا گوتیان، تەنیا لادێ نشینەکان کوردن و خەڵکانی ئەسڵە شاری لە کرماشان خاوەنی ئەم فارسییەن. هەر ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی کە خەڵکانی ئەسڵە شاری پێیان شوورەیی بێت بە زمانی دایک و بابیان بدوێن و لە کوردی دوور بکەونەوە .
بەم پێودانگە پەرتەو کرماشانی دەبێتە هێمای مانەوەی زمانی کوردی بە زاراوەکانی گۆرانی و کەلهوڕی. پەرتەو بە ڕواڵەت و بە پێی فوڕمی شێعری کلاسیک نووسە. بەڵام لە ڕاستیدا شێعرەکانی سەردەمیانە و تەواو نوێن و داڵغەی ئەمڕۆی کۆمەڵگایان بە کۆڵەوە ناوە. پەرتەو بە بێ ئەوەی سەر بە هیچ ڕەوتێکی کۆمەڵگا بێت، شارەزای هەمووشتێکی کۆمەڵگایە. بە پێی ئەو شارەزاییە و دەرکی ساتەوەختی هەستیاری کرماشان، شێعری کوردی دەنووسێ و شوناسێکی دووربارە بە شاعیرانی کرماشان دەداتەوە.
دیسان لێرەدا پرسیاری دیکە دێنە ئاراوە و ئەویش ئەوەیە کە ئەو هەموو ئاسەوارە تایبەتی یە چیان لێدێ و سەر لە کوێ دەردێنن و بە کام خەرەند دا ڕۆدەچن و چۆن بێ سەر و شۆێن دەکرێن؟ مەگەر دەکرێ گوندێکی وەکوو بۆگەبەسی هیچ شتێکی لێ نەدۆزرابێتەوە؟ کێن ئەوانەی هەموو ئەو شتانە بە ئاسایی بێ سەروشوێن دەکەن و سووک وئاسان دەیان توێننەوە؟ ئاسەوار و شتی بە نرخی ئەم گەلە چی لێدێ؟
دووهەم وڵام ڕەنگە ئەوەبێ کە خاتووزین بە بیستنی چیرۆک و حەکایەتی ئەفسانەیی و ئوستوورەیی وەها نەخش و حاڵەتگەلێکی لە زەیندا خولقابێت و ئەو پەیکەرە فانتازیا و خەیاڵاویانەی دروست کردبێ کە بەڕای نووسەری ئەم دێڕانە کەمتر ڕێی تێدەچێ و لەوەناچێت وەها بووبێت.
ژیانی خاتووزین وەکوو دیکەی هونەرمەندانی کورد پڕە لە دەرد و ژان و بێکەسی و تەنیایی. بەداخەوە تا زیندوو بوو کەس ئاوڕی لێنەداوە و کەس بە هونەرمەندی نەناسی! پاش مەرگی ناو و ناوبانگ دەردەکات و بە قەولی موفتی پێنجوێنی قەبرەکەی دەکرێ بە باغچە و بە گوڵ!
شایانی باسە کە کەسوکار و بنەماڵەکەی هاوکاری دەبن و گڵی بۆ دێنن و قوڕی لە گەڵ دەگرنەوە وخۆشی دەکەن و کارەکەی بەهێند وەردەگرن و گوایە یەکێک لە بووکەکانی وەکوو قوتابییەکی باش هونەرەکە فێر بووە و دەتوانێ کاری هونەری ئەوتۆ بکات. بەڵام بەداخەوە نایکات و هیچ ناوەند و شوێنێکیش نییە ئەو خاتوونە هونەرمەندە بۆ کاری هونەری هان بدات و پشتیوانی بێت.
کۆتا قسە ئەوەیە کە خاتووزین هونەرمەندێکی گەورەی کوردە وکارەکانی لە گەڵ ئەوەدا پێناسەی ئاکادمیکیان نییە، جێگە و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە و دەبێ بەهای تایبەتیان پێ بدرێن. لە ڕاستیدا هونەری مودێڕن قەرزداری ئەو کارانەن و دەبنە سەرچاوەیەک بۆ کاری جوان و ڕیشەداری هونەری.
شتێکی تریش کە دەبێتە هۆی حەسرەتێکی ئەبەدی بۆ ئەم گەلە، ئەوەیە کە بەداخەوە دەیان و سەدان کەسی خاوەن بەهرەی هونەری وەک خاتووزین ژیاون و هەلیان بۆ نەڕەخساوە و هونەرەکەیان لە گەڵ خۆیان بردۆتە گۆڕەوە.دەیان هوەرمەند بە ناوی تەنەکەساز و هەوڕگەر و عەڕابەساز و تەختەتاش وئاشەوان و بەردکونکەر و بیرهەڵکەن و هتد لەم وڵاتەدا ژیاون و خاوەنی بەهرەی ناوازەی هونەری بوون و کەس کاری بەهێند وەرنەگرتوون و کەس سەرنجی نەداونەتێ و بەداخەوە مۆمی هەست و خوڵقێنەرییان کوژاوەتەوە وهونەرەکەیان لە گەڵ خۆیان بردۆتە ژێر خاک.
ئێساش ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە چیتر خەمسارد نەبین و ئەو کەسانە بناسین و هەلی کار و چالاکی هونەرییان بۆ بڕەخسێنین و دەستیان بگرین. نەتەوەی بێ هونەر بوونی نییە و هونەر بە هەموو لقەکانییەوە دەبێتە پێناسەی گەل.
قۆزاخەیەك له خەون و بۆنی فیراق
مەڕۆ هاوڕێم
لەم قۆزاخه تەریكەدا
خەونەكانم
جینگڵی
زامدارێكی نێو پێخەف و
قەتماخەی
زامێكی دەمداپچڕاوی
چێشتەنگاوێكی كرمنن
تەنیا به سروەی سووكی هەناسەت
پەپوولەی هەستی قەتیسم
بای باڵ دەدا و
بۆ شكانێ دێته جۆش
مەڕۆ هاوڕێم
تۆ شەكەت و من لەپێكەوتوو
بەرەو نەمانه ئەم ڕێیه
به لقی بێگیانی داری گوێڕێوه
چلووره هەناسەی بێخاوەن و
سەدان ئەوینی سەرما بردووه
مەڕۆ هاوڕێم
خۆ له ئامێزی زستان خستن
سووتانی هەناوی ئاگره و
شایلۆغانی تابۆكان
بۆ سەما كردن لەبەر دەم
روخسارێكی دزێودا
پێملبوونه پێملبوون
مەڕۆ هاڕێم
ئەم زستانه
دەیان چلەی گۆپاڵ بەدەستی
چاوشینیشی بێت
بەهارێكی گەش بەڕێوەیه
پیرەزریان
چەند شێتانه
له سەر جەمسەری كۆتایی
كورسی زستانا
ڕۆمانی فیراق دەنووسێ
وا له حەنجەرەی
شەماڵا
له سەر شوستەی وەسڵ
جووتێ قومری عاشق سەما دەكەن
له پەنجەرەی
دیوانی پیرەئەویندارەكەی موكریانەوه
رۆحی شاعێر
ئاوێتەی
چریكەی ئەهوورایی "ماملێ"یه و
هەناسەكەم:
« وەرەوه به شەرتی جاران
رۆژێ سەد جارت فیدا بم»
✍ شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(کامێرای ڕۆح)
ڕۆحم
کامێرای ڕووتە و
چرکەچرکە
وێنەی شازت لێهەڵدەگرم
پڕپڕ دەبم
لە جوانیت
لە شیرینیت
لە ئەوێنت
ئەوسا جوانی دیتوو
بێ خەم دەمرم
کاتێ
پۆلێ فریشتەی خودا
دەورم دەدەن
لێم دەپرسن لە ئیمانم
لە خۆشەویستی دەستکردی ئەو
دەیخەمە سەر سەفحەی ڕۆحم
با بیبینن
سەدان وێنەت نیشتمانم !
✍ شــــــــــەماڵ ئیسماعیلپوور
@taqetirega
(پیرۆزی)
هەرکەس بەشتێکەوە ماوە و
پیرۆزە بۆی
هەموو شتێکی بۆ دەبەخشێ و
دەیپارێزێ وەک گلێنەی چاوانی خۆی
منیش زیندوومانم بە سێ شتە
خاک و
ئازادی و
زمانم
ئەوەی ئەمانەم لێبستێنێ
چی خۆی لەلا پیرۆزترە
دەیخەمە ژێر کەوشەکانم
شەماڵ ئیسماعیلپوور
@taqetirega
زریان
زریانم کچی کوردم
کاڵ و شیرین و وردم
ڕەزاشیرین و جوانـــم
گوڵی باغ و بێستانـــم
دڵم گەش و بـــێگەردە
کانیاوی شاخ و هەردە
حەزم زۆر لە زانینــــــە
زانین گوڵزاری ژیــــــنە
دایە و بابەم خۆش دەوێ
دڵـــــــــم لایان دەسرەوێ
وایە هیوا و ئــــــــــاواتم
پڕ ئاشتی بێ وڵاتـــــــــم
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(پەیکەر)
ئەو دیدانەی
جوانی نەکەن بە تاپۆی ژین
دەشتە پێڵووی شۆرەکاتن
قاقڕێکن پڕ دڕکەزێ
ئەو پەنجەیەی
کەزیەی تەڕی شۆڕابە دانەهێنێ
شنەی باڵی مێشوولەیەک
دەیتەزێنێ و زوو دەبەزێ
قەفی زەنجیر دەیچەمێنێ
ئەو هەنگاوەی بۆ ڕزگاری
بڕوا بەخۆبوون نەزانێ و
چەقیبێت و نەیبێ حەزێ
لە مردندا باڵا دەکا
ئەو ڕۆحەی وا
کێڵگەی بیری مرۆڤ نەبێ و
کانی ئازادی تێنەزێ
شـــــــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(چەمەڕا)
هیچ ئاسمانێ
پێی ناڕەوێ
ئەو هەورەی وا
لێزمەی باران بیباتەوە
ڕشەبا قەت
پێی نانەوێ
ئەو چیایەی
بۆ گۆرانی زارۆکی زیت
گوێ هەڵدەخا و
بە ئاوازێک دەنگ دەداتەوە
جەنگ و هەرا ناگرێتە خۆی
گۆڕەپانی ئەو چیرۆکەی
پەیکەری ئاشتی لەسەر شانە و
پیرەدایکی دێموکراسی
بۆ نەوەی نوێی دەڵێتەوە
هیچ هێزێک پێی دانامرکێ
ئەو ئاگرەی
تا زەردە دێتە سەر سەران
بە دەوریدا سەما گەرمە و
شەوەزەنگێک
بەدەستی ژن دەکرێتەوە
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(کاروان)
ئەم کاروانەشەوپێوە
ئۆقرەی خستۆتە کازیوە و
چی کاروانچییە سارەوانە
وشیار وشیار
لە کاروانکوژە تێپەڕیوە
گوێی داوەتە قاسپەی ئەو کەوەی
چیدی لە ڕکەدا ناخوێنێ و
لەسەر دووندێک
بەدەم شەونمەسروودێکی
سەر پەڕەی گوڵی سەربەستییەوە
حەزەکانی بۆ ئاسۆ چڕیوە
باری کاروان
چەپک چەپک سوورەگوڵە
پڕپڕ لە بۆنی ڕزگاری
بۆ نێو دەستی ئەوانەی
بۆ قومێک کازیوە و تاڵێک لە هەتاو
جەرگی شەوەزەنگیان دڕیوە
ئەم کاروانە
لە بەیاندا پشوو دەدا و
لە پێدەشتی چیای ئاوات
بارگەی دەخاتە دەم کانی
ئەوجێیەی کابەی مرادە و
ڕێگەی دووری بۆ بڕیوە
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
"جەللاد"
من و جەللاد
بەشخوراوین
دیکتاتۆڕێک یەکیخستووین
لە نێو هۆدەی ئینفرادی
لەم دۆزەخەوە دەنگ هەڵدەبڕین
چ لێک ناگەین
ئەو لە مرۆڤبوون بێ بەشە و
منیش لە ئازادی
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(کامێرای ڕۆح)
ڕۆحم
کامێرای ڕووتە و
چرکەچرکە
وێنەی شازت لێهەڵدەگرم
پڕپڕ دەبم
لە جوانیت
لە شیرینیت
لە ئەوێنت
ئەوسا جوانی دیتوو
بێ خەم دەمرم
کاتێ
پۆلێ فریشتەی خودا
دەورم دەدەن
لێم دەپرسن لە ئیمانم
لە خۆشەویستی دەستکردی ئەو
دەیخەمە سەر سەفحەی ڕۆحم
با بیبینن
سەدان وێنەت نیشتمانم !
✍ شــــــــــەماڵ ئیسماعیلپوور
@taqetirega
خوێندنەوەی شێعرێکی مامۆستا هێمن و شێعرێکی خۆم بۆ خوێندکارەکانم لە زانکۆ
تار: شاهۆ شوکروڵڵایی
@taqetirega
پێش بە پەرەسەندنی ئەو سیخورمە گورچووبڕە دەگرێ کە نووسەرانی کوردی فارسی نووسی کرماشان لە گورچووی زمان و کلتووری کوردییان دا. ئەو کەسانەی کە فۆلکلۆری کوردی و گێڕانەوەی کوردییان کردە فارسی و بە زمانی فارسی دەرخواردی خەڵکی خۆیان داوە. پەرتەو بە دڵنیاییەوە لە گەڵ زمانی کوردی تێکەڵ بووە و هەرئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بتوانێ ئاوا جوان و بێگرێ و کوردانە بنووسێ.
نووسین و شێعری پەرتەو ڕەسەنە، چونکە خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندی کوردییە. خاوەنی ئەندێشەیەکی ساحێب جەسارەتە و وەکوو کێو لە بەرانبەر ئەندێشەی زاڵدا ڕادەوەستێ و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێ. یەکێک لە شاکارەکانی پەرتەو شێعری ئەرمەنییە. مەی و ئەرمەنی دوو هێمای تایبەتن کە پەرتەو شارەزایانە لەو شێعرەدا گونجاندوونی. بە شارەزایی خۆی سەر بە هیچ دینێک نیشان نادا و دەیەوێ بڵێ کرماشان گەورە شارێکی فرە دین و فرە ئاینیزایە و دەبێ هەموان بە ئاشتی و خۆشەویستیەوە پێکەوە بژین. لەم شێعرەدا ئەرمەنی هێمای کەسێکی شادیهێنەرە و شاعیر بۆ دەربازبوون لە خەمە قورسەکانی پەنای بۆ دەبا.ئەرمەنی دەبێتە کەسێکی بێ لایەنی نیشتمان خۆشەویست کە هەموو بیر و بۆچوونەکان دەخاتە بن چەتری خۆیەوە . شاعیرلەم شێعرەدا بە وردی کۆمەڵگای کرماشان وێنا دەکات.کۆمەڵگایەکی لەسەر باڕووت خەوتوو ، ئەگەر یەکتری نەناسن و بەحورمەتەوە لە هەمبەر یەکدا نەجووڵێنەوە ، گڕکانێک شارەکە و ناوچەکە دەکاتە کۆڵوو. بەراشکاوی باس لە نائومێدییەکانی دەکات و ڕۆژ و شەوی وەکوو دوودانە دوالیزمی بەرچاوی کۆمەڵگای کوردی، وەکوو یەکە و بۆ پسانی جەرگی شەو پەنا بۆ مەی و ئەرمەنی دەبات. لە ماڵی خۆیدا خۆی بە بێخانمان دەزانێ و دژ بوونی خۆی لە هەمبەر زمانفرۆشان و بێ شۆناسان نیشان دەدات. بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەر زاڵکردنی زمانی نەخوازراو بەسەر خەڵکی زمانپاراوی شارەکەیدا ئەم دێڕە شێعرە دەنووسێ و بەئاشکرا دەڵێ : ئەگەر لە ماڵی خۆمدا و لەشاری خۆمدا بە زمانی خۆم نەدوێم ، غەریب و غەوارە و بێخانمانم. لە کۆتاییدا بڕوایەکی قووڵی بە کاری هونەری هەیە و دەچێتەوە خەڵوەتی خۆی و درێژە بە کارەکانی دەدات. کۆتا قسەم ئەوەیە کە پەرتەو تا زیندوو بوو پاڵەوانی پاراستنی زمانەکەی بوو و بە مردنیشی ئەدەبی کرماشان زیندوو بۆوە و جارێکی تر شوناسی ڕاستەقینەی خۆی پێناسە کردەوە. شێعرەکانی لە دووتوێی کتێبی«کوچە باغی ها» دا بە هیمەتی دوکتور موحەمەد عەلی سوڵتانی چاپ کراون و چاو و دڵی خوێنەری کوردی پێ ڕوون بۆتەوە. با لە گەڵ دەست خۆشی کردن لە دکتور سوڵتانی ئەم گلەییەشی لە خزمەتدا بکەین کە لە نووسینەوە و چاپی شێعرەکاندا ڕێنووسی کوردی ڕەچاو نەکردووە.
سەرچاوەکان:
١- نەوبەتی - عەلی ئەشرەف - کوچە باغی ها - تاران - سۆها ( ١٣٨٩)
٢- وتاری( سیاست های زبانی پهلوی اول در کردستان و پیامدهای آن)- نووسەران حسەین ڕەسووڵی- ڕەزا دێهقانی- عەلی رەزا کەریمی - گۆڤاری اطلاعات تاریخ فرهنگی، زستانی ۱۳۹۵- ژماره
@taqetirega
هەڵۆ هەر بەرزە
پاییزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە
با تەز و سەردە بە تۆز و گەردە
دیارە لای شەختەیە، ناخۆش خەوەرێ
دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵدەوەرێ
هەورە ڕەشپۆش و بە گریە و ناڵە
سەرەتای شیوەنی مەرگی ساڵە
بە گژەی سەردی هەناسەی کەژ و کۆ
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرە هەڵۆ
داخەکەم بۆ گوڕ و تینی جوانیم
ئەو دەمەی چۆن و چ بووم، بۆ وانیم
هێز و سۆمای نییە باڵ و چاوم
مامەوە گردە نشین بێ ڕاوم
دوورە گۆشت پۆڕ و کەوم، وەردەکەوم
گۆشتە نێچیرێ مەگەر بێتە خەوم
پیریە پاییزی وەرزی ژیانە
وردە هەنگاوی بەرەو گۆڕنانە
وا هەلۆی مردنە ڕاوی کردم
ڕاو بەتاڵی منە هاکا مردم
مردنیش هێندە نە سووک و سانا
سەری لێ گێژە هەزاران زانا
چم بە سەردێ کە نەمام و مردم
پەڕی بەر بایەک و خۆڵی وردم
گیان بەرەو کوێ دەفڕێ ڕوون نییە بۆم
تۆ بڵێی بچتەوە لای باوە هەڵۆم؟
تۆ بڵێی ڕاوێ هەبێ لەو بەرزە
پاش هەموو چەرمەسەری ئەم عەرزە
داخم ئەو ڕازە لە بن سەرپۆشە
سەفەری نابەڵەدی ناخۆشە
دڵ و دیدەم کە بە دنیا فێرە
چەندی پێم بکرێ دەمێنم لێرە
ژین گەلێ شیرینە فیزی ناوێ
بۆ مەبەست سەر دەنەوێنم تاوێ
چاری ئەم دەردە لەلای قاڵاوە
گەرچی زۆر پیرە، بەلاوی ماوە
دەچمە لای و بەوە چم لێ نایە
ڕەشییە و ئاوی ژیانی لایە
سەرنەوی دای لە شەقەی شاباڵان
هاتە وێرانەیەکی جێ ماڵان
بوو بە میوانی قەلێکی ڕووڕەش
چەپەڵ و ڕژد و لە مەردی بێ بەش
قەل قڕی: لێم مەیە پێش، زۆرداری
خوا شوکر زۆر بە کەنەفتی دیاری
زووبه چیت لێم گەرەکە پێم بێژە
دوور لە من بگرە لەشم بە نوێژە
وتی ئەی لالە قەلەی هەر لاوم
پیرم و زۆر لە مەرگ ترساوم
هەمە پرسێک و دەبێ بمبووری
هۆی چییە تۆ که لە مردن دووری؟
وەک دەڵێن ئێوە بە چل ساڵ باڕن
تووشی تووش نایەن و کۆسپ و باڕن
ڕێیەکەم پێ بڵێ بۆ هەرمانم
تۆی لە لات، دەست دەکەوێ دەرمانم
سوێند دەخۆم پاشان هەتا بشمێنم
هەر کەوێ ڕاوێ بکەم بۆت دێنم
قەل گوتی: هۆزی هەڵۆ زۆر خاون
سەیرە لام چۆنە کە خاوەن ناون
باب و کاڵت بە نەزانی مردن
بیری سەربەرزییە وای لێ کردن
هەر کەسێ بەرزەفڕە زوو دەمرێ
بای بڵندایی سەر و دڵ دەگرێ
ماڵی ئێوە کە له لووتکەی کێوە
لای جن و دێوە، بەڵای زۆر پێوە
خوێنه پۆڕ پۆڕگی دەخاتە خوێنێ
گۆشت کەوی تازە گرفتی دێنێ
جگەر و سی و دڵی مامر ژەهرە
تا وەها بێ تەقەلات بێ بەهرە
دەتەوێ زۆر بژی خۆش ڕابوێری
خۆ لە پەندم گەرەکە نەبوێری
وەرە وەک ئێمە بژی نزم نەوی
شەو لە سەر گەندەڵه دارێک دەخەوی
خواردنی باشی کە تۆ نەتدیوە
گۆشتە بارگینی گەنیو تۆپیوە
کردنی چینە لە پەین و شیاکە
تاوتینی لەشە بۆ دڵ چاکە
پەندی باپیرە بە میرات ماوە
خوێنی زامی کەرە سۆمای چاوە
گفتی من گەوهەرە بۆت هەڵڕێژم
تاقە دوو ڕێت لەبەرە، پێت بێژم
یان لە ناو بۆگەن و نزمایی ژیان
یان بە سەربەرزییەوە بسپێرە گیان
ڕاچەنی لەم وتەیە پیرە هەڵۆ
هاتە بەر چاوی گەلێ کەند و کڵۆ
کەوتە ناو گێژی خەیاڵات و خەمان
مان ئەگەر وا بێ چ شیرینه نەمان
وتی: پیرۆز بێ لە خۆت ئەم ژینە
جەژنی تۆ بۆمە شەپۆڕ و شینە
کێ بە سەربەرزی ژیابێ تاوێ
ژینی قاڵاوی بە پووشێک ناوێ
چاوەڕێی مەرگە گیان با بیبا
پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا
بە هەڵۆیی کە لە ژین بێ بەش بم
نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم
بۆ شتێک ئێستە لە خۆ بێزارم
من هەڵۆ بۆچی بە تۆ بەکارم
مەرد ئەگەر کاری بە نامەردانە
دەردی سەرباری هەموو دەردانە
کەوتە خۆ دای لە شەقەی باڵی دیسا
ئاگرێکی لە دەروون داییسا
ڕاستەوخۆ بۆ سەر و هەر بۆ سەر چوو
هەردی جێ هێشت و لە هەوران دەرچوو
قەل هەزار ساڵی ژیا بەو تەرزە
سەرنەوی و هێشتە هەڵۆ هەر بەرزە
مامۆستا هەژار
@taqetirega
خاک و هونەر لە پەنجەکانی«خاتووزین» دا
شەماڵ ئیسماعیل پوور
ناوچەی تورجان بەشێک لە موکریانە و خاوەنی گەلێک ئاوایی ناودارە کە هەرکامیان بە بۆنەی کەسایەتییەک یاخۆ چەندین کەسایەتی خاوەنی ناو و ناوبانگێکی کوردستانین. تورجان وەکوو دارولعیلم و ناوەندی زانین چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری گەورەی لە خۆیدا پەروەردە کردووە کە شوێن پەنجەیان بەسەر مێژووی ئەم گەلەدا دیارە. زەمبیل وەکوو ناوەندی تەریقەی قادری خاوەن چەندین کەسایەتی ئەم بوارە بووە و هەر وەها شاعێر و هونەرمەندی ناوداریش لەو ئاواییەوە سەریان هەڵداوە . قاقڵاوای ئاوات و شێعریش وەکوو ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە نێو ئەو کۆمەڵە گوندەدا دەدرەوشێتەوە. قەرەگوێزیش خاوەنی پرشنگی خۆیەتی و بە خێڵی پیرەشاهۆ و سوارەوە خاوەن ناوە. گەردیگلان و جەمیان و شیلاناویش هەرکام خۆیان بە کەسایەتی ئەدەبی و نووسەری چالاکەوە دەناسێنن و هەرکامیان بێشکەی کەسایەتی ناوداری ئەم نیشتمانەن. لە پەنا ئەم ئاواییە پرشنگدارانەدا بۆگەبەسی خاوەن قەڵا و مێژووی کۆنیش بە بۆنەی خاتووزینی هونەرمەندەوە پرشنگ داوێ و سەرێکە لە نێو سەراندا. با بزانیین خاتووزین کێیە و چۆن بە پلەی هونەرمەندی گەیشتووە؟
بە پێی ڕێکەوتی سەر پێناسەکەی خاتووزین ساڵی ١٣٠٠ لە ئاوایی بۆگەبەسی لە دایکبووە، بەڵام بنەماڵەکەی دەڵێن گوایە زەمانی قاجارەکانی لە بیربووە. وەکوو هەموو کچانی ئەو کاتی گوندەکەی گەورە دەبێ ونەخوێندەواری و بەشخوراوی پێناسەی سەرەکی و تایبەتییان دەبێت. لە زستانی دوور و درێژی کوردستاندا و لە بن کورسی و لە دەوری تەندووردا ڕۆحی لە گەڵ ئەدەبی زارەکی ئاشنا دەبێت و ڕەنگە ئەوەش سەرەتا بووبێت بۆ دروست بوونی خەیاڵات و بیری فانتازیای خاتووزین. لە ڕێی ئامۆژنییەوە لە گەڵ هەوڕگەری ئاشنا دەبێت و پەنجەکانی بە قوڕە سوورە دەسپێرێ و قاپ وقاچاغی گڵین دروست دەکات.
بە تەنیا مانەوە و ناچاربوون بۆ بژیو پەیدا کردنی ژیان، مەجبووری دەکات بۆ فرۆشتن گڵینە و گۆزە وشتی قوڕین دروست بکات. هەر ئەوە دەبێتە هۆی کارامە بوون و لێهاتوویی و دەست ڕەنگینی خاتووزین. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شارەزاتر و لێزانتر یاری هونەرمەندانە بە قوڕ دەکات و وردە وردە دەچێتە حەوزەی هونەر و ئافراندنەوە.
خاتووزین بە گشتی خاوەنی بەهرەی هونەری بووە. گۆرەوی بەنی بە نەخش و نیگاری تایبەتەوە دروست کردووە . کڵاوی گوڵینگداری مەرەزی پیاوانەی جیاواز لە حاڵەتی ئاسایی چنیوە. بەداخەوە بۆ ماوەیەک مەجبوور دەبن ماڵیان بەجێ بێڵن و بچنە ئاوایی قڕوچای گەورک و لەم ماوەیەدا هەمووشتەکانی لە بۆگەبەسی دەدزرێ. خاتووزین بە زەوقی خۆی کە تەواو هونەرمەندانە بووە، کاری جیاوازی بە ئەنجام گەیاندووە و دەفری زۆر تایبەتی درووست کردووە. دەڵێن جاروبار شێعریشی هۆنیوەتەوە و لەو مەیدانەشدا چالاکی بووە و بە داخەوە کەس نەبووە شتێکی لێ تۆمار کردبێت یاخۆ شتێکی لێ لەبیرمابێت. خاتووزین جوانپەرەست بووە، هەرکەسێکی جوانی دیتبێ لێی چۆتە پێشێ و بەجۆرێک پێی گوتوە کە جوانە و جوانی یەکەی سەرنجی ئەوی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە. بۆخۆشی خاتوونێکی جوان و لەبەردڵان و ڕەزا شیرین و بەژن و باڵا جوان بووە.
خاتووزین لە فیناڵی پەیکەرتاشانی ئێراندا ساڵی 73ی هەتاوی لە تاران بەشداری دەکات و پلەی یەکەمی ئەو فیناڵە بەدەست دێنێ. نموونەی کارەکانی ئەم هونەرمەندە لە خانەی کورد لە شاری سنە هەڵگیراوە و خراوەتە بەر دیدی بینەران.
کارەکانی خاتووزین لە بەشی پەیکەرتاشیدا دووبەشن: یەکێک ئەو ئاژەڵانەن کە بە جۆرێک لە جوگرافیای ژیانی هونەرمەند دا هەن و ڕۆژانە دەیان بینێ و لە گەڵیاندا دەژی و دووهەم بوونەوەری ئەفسانەیین کە هەرکامیان لە چەند ئاژەڵ دروست بوون کە وێنەی ئەم بوونەوەرانە لە پەیکەرەکانی ئیلامی کۆنینەدا زۆر دەبینرێ و نموونەی زۆر بەرچاوی ئەم بوونەوەرانە پەیکەری شێرداڵە کە شێرێکی باڵدارە.
پرسیاری جەوهەری لێرەدا ئەوەیە کە خاتوونێکی هونەرمەندی نەخوێندەوار لە ساڵانی چل و پەنجا و شەستی هەتاویدا و لە گوندێکی کوردستاندا چۆن توانیویەتی ئەم ئاسەوارە بخولقێنێ و ئەو مامەڵە هونەرمەندانە لە گەڵ هونەر و پەیکەرسازیدا بکات؟
تەنیا دوو وڵام بە زەین دەگات: یەکەم ئەوەیە کە بۆگەبەسی گوندێکی کۆن و پڕ لە ئاسەواری کۆنینەیە و خاوەنی قەڵایەکی دەسکردە و وێدەچێ خاتووزین ئاسەواری مێژوویی لەم چەشنەی بە چاو دیتبێ و لە دیتنی ئەو ئاسەوارە بەهرەی وەرگرتبێ و ئەو پەیکەرە تایبەتانەی سازکردبێ و پەیکەری گریۆفێنی خستبێتە دونیای هونەرەوە و نەتەوەی کوردی لەم پەیکەرە ناوازانە بێ بەش نەکردبێ. بەڕای نووسەر ئەمە زۆر ڕێتێدەچێ و زۆر لە ڕاستەقینەوە نزیکە.
(کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت )
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت ، زانستیش دەچێتە زیندانەوە. چونکە مامۆستا خاوەن زانستە و تاکی کۆمەڵگا بە هۆی مامۆستاوە فێرە زانست دەبێت و دەبێتە کەسێکی زانستی .
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو منداڵانی ئەو کۆمەڵگایەش زیندانی دەکرێن. چونکە مامۆستا پێشەنگ و سەرچەشن و تاقانە مرۆڤێکە وا بەشێوەی فەرمی و زانستی لەگەڵ بیر و هزری منداڵاندا دەژیەت و دەبێتە چرای بیر و هزر و تێگەیشتوویی ئەوان.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت،هەموو بیرەجوانەکانیش زیندانی دەکرێن. چونکە مامۆستا سەرچاوەی هەموو بیرەجوانەکانی کۆمەڵگایە و هەر ئەویش بیری فەیلەسووف و زاناکان شی دەکاتەوە و تێکەڵ بە بیر و هزر و خوێنی کۆمەڵگای دەکات.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، ئازادی قۆرغ دەکرێت و دەچێتە بەندەوە. چونکە مامۆستا بیری ئازادیخوازی و بەئازادی ژیان فێری منداڵان و تازەلاوان و بەرەی داهاتوو دەکات.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت ، کتێب دەچێتە بەندەوە. چونکە یەکەم هاوڕێ و یار و دڵداری کتێب مامۆستایە و هەر ئەویش تام و چێژی خوێندنەوە دەخاتە ڕۆح و مێشکی منداڵانەوە.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو جوانی و ئاکارە جوانەکان دەخرێنە بەندەوە. چونکە مامۆستا نوێنەری ئاکاری جوان و مامۆستای تاکی کۆمەڵگایە بۆ ئەخلاق جوانی.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو قوتابخانەکان دەبنە زیندان. چونکە قوتابخانە تەنیا جێگایەکە تێیدا مامۆستا و قوتابی ڕاهێنانی ژیانی سەربەست و پڕکەرامەتی تێدا دەکەن و ژیان تەنیا لەوێ بۆنی پاکی و جوانی و زانایی دەدا.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، زیندان بۆنی ژیان و قوتابخانە و جوانی لێدێ و دەبێ ئەو هیوایەمان لەدڵدا بێت کەوا هەموو زیندانەکان ڕۆژێک بکرێنە قوتابخانە.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت،........
شـــــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
شێعری کتێب : لەلایان ژوان کاکه باوه
دەست خۆش گیانە بۆ شێعرە خۆشە😍👏
شاعێر: دکتۆرشەماڵ ئێسماعیل پوور
#منداڵانی_نیشتمان
🌸 @mandalana 🌸
لاپەڕێی ئێنستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
(پیرەوڵات)
چاوەکانم بۆ نیشتمان
تاکوو ببن بە کامێرا و
چرکە چرکە جوانی و ژیان بنوێننەوە
پەنجەکانم بۆ پێنووس و
شەکاندنەوەی بەژنی ئاڵا
تا ببمە لاپەڕەیەک
لە پەرتووکی ئەم جیهانە و
دێڕ بە دێڕم بخوێننەوە
زار و لێوم بۆ ستران و
بەیتە خەبات
بۆ هاواری ماف و حەزان
بۆ جوڵانی تەختی زۆردار
بۆ کازکازەی پاش کارەسات
بیر و مێشکم بۆئازادی
بۆ دیل کردنی ئەو بیرانەی
هەڵاواردن دەکەن بە داب
بۆ قەڵاچۆی ئەو بیرۆکەی
سووکی دەکا لەبەر چاوم
پیرەوڵاتی داکوباب
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(پەیکەر)
ئەو دیدانەی
جوانی نەکەن بە تاپۆی ژین
دەشتە پێڵووی شۆرەکاتن
قاقڕێکن پڕ دڕکەزێ
ئەو پەنجەیەی
کەزیەی تەڕی شۆڕابە دانەهێنێ
شنەی باڵی مێشوولەیەک
دەیتەزێنێ و زوو دەبەزێ
قەفی زەنجیر دەیچەمێنێ
ئەو هەنگاوەی بۆ ڕزگاری
بڕوا بەخۆبوون نەزانێ و
چەقیبێت و نەیبێ حەزێ
لە مردندا باڵا دەکا
ئەو ڕۆحەی وا
کێڵگەی بیری مرۆڤ نەبێ و
کانی ئازادی تێنەزێ
شـــــــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(پیرەوڵات)
چاوەکانم بۆ نیشتمان
تاکوو ببن بە کامێرا و
چرکە چرکە جوانی و ژیان بنوێننەوە
پەنجەکانم بۆ پێنووس و
شەکاندنەوەی بەژنی ئاڵا
تا ببمە لاپەڕەیەک
لە پەرتووکی ئەم جیهانە و
دێڕ بە دێڕم بخوێننەوە
زار و لێوم بۆ ستران و
بەیتە خەبات
بۆ هاواری ماف و حەزان
بۆ جوڵانی تەختی زۆردار
بۆ کازکازەی پاش کارەسات
بیر و مێشکم بۆئازادی
بۆ دیل کردنی ئەو بیرانەی
هەڵاواردن دەکەن بە داب
بۆ قەڵاچۆی ئەو بیرۆکەی
سووکی دەکا لەبەر چاوم
پیرەوڵاتی داکوباب
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(خوێنی من)
خوێنم لە خوێنی کەس ناچێ
کە دەیڕێژن
جیهان دەنوێ
مرۆڤەماف سەکتە دەکا و
حەقیقەت و ڕاستی دەمرێ
تەنیا جەستەی ئەو کەسەی
خوێنەکوردی تێگەڕاوە
هەر لە جوگرافیای ڕکەی خۆمدا
باڵ لێدەدا و
قەقنەسئاسا
بۆم دەسووتی و
ئاگر دەگرێ!!
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(سنە)
سنە
کیژێکی گەڕناسی باڵابەرزی
گەردنکێلە
قژی
داوەتە دەم شەماڵی نەسرەوتن
بۆنی کەزیەی
ماڵبەماڵ بەسەردەکاتەوە و
شەوار شەقام شەقام
بەدەم گەڕیانی عەشقەوە
سروودی بەرخۆدان دەڵێ
پەنجەکانی
بە خوێنی ئاڵی
هەڵۆ و تەوارەکانی دەنەخشێنێ و
بە پۆپەشاخی کوچکەڕەشەوە
سوور دەنووسێ ژن
بە قژی دایکی ڕۆڵەکوژراوی نیشتمان
بە پشتوێنی ئارێزەوە
سپی سپی دەنووسێ ژیان
بە هەوری دەسرۆکەی گەڕی دیلان
بە قەڵافەتی ئاویەرەوە
سەوز سەوز دەنووسێ ئازادی
شەماڵ ئیسماعیل پوور
taqetirega
"کە شار گڕوو بۆ ژان دەگرێ "
شەوه ژانێك له باڵای
ئەستێرەیەکەوه پێچراو ئێمه بەیان
هەر هەموومان
تارایەكی زێڕینمان
به روخساری عەشقدا دا
ژانێك پەڵه هەورێكی داگرت و
ئێمه پاش نمەبارانێك
لێومان به لێوی نێرگزەوه شەڕابی كرد
ژان له قەڵافەتی شارەوه ئاڵا و
قرمەی شكانی ئێسكەكان
دەنگۆی پێچایه شەوی شار و
ئێمه موچڕكێكی ڕەنگ ترساوی باڵا بەرزمان
به دەروازەی شارەوه هەڵواسی
ئەم دەروازه ئەڵبۆمێكی
بەساڵاچووی ڕەنگ بزڕكاوی به سنگەوه
چەند روخسارێكی زراو تۆقیو و
بەژنی چەماوەی پەرتووكا و
دەریایەك شەپۆلی خنكاو و
چەند ملوانكەی خۆڵەمێشی هەنیسك و
لەسەر هەموانەوه دوو ماری راساوی
سەر كۆته دارێكی گەندەڵ
.............................
شار پیره پیاوێكی بەسامه
نه رۆژ ژومێرێكی له باخەڵدا و
نه كاتژومێرێكی به مەچەكەوه
لێره ... ئەمڕۆ دوێنێیه و دوێنێ سبەی
لەبن كەوای مراد خانی ئەم پیاوەدا
سینەیەك پڕ راز و تاسه
فایلی دوێنێی سەدان هیلالی جێژنی قوربان و
فایلی ئەمڕۆی رۆحی سەوزی مناڵان و
فایلی سبەی هەگبەیەك حەز و تاسه و
داڵانێك له كۆتایی بەرزەخ و
هەیوانێك و
شۆڕابەی هێشوه ترێ
له گیرفانی سەر دڵیدا
وێنەی دەیان
نامرابەگ شەرەفخان و
شۆڕەسواری جوانەمەرگه
...................
ئێره شاره و پیرەپیاو
ئەلبومێكی نوێی به دەستەوه
ئێره شاره و بەفر
كلوو كلوو پێڵوی چاومان
قورس دەكا و ......
سۆمامان
بۆ دیتنی
گەزیزەی قەدپاڵی گوند و
فوارەی گۆڕەپانی ناوەندی
شار هەر بەگوڕه
ئێره شاره و.........
شەماڵ ئێسماعیل پوور
@taqetirega