وتارێک لەسەر تیۆری فێربوون و شێوازی وانەگووتنەوە
زانکۆی ئازادی سەقز
۲۲ی سەرماوەزی ۱٤۰۳
(کامێرای ڕۆح)
ڕۆحم
کامێرای ڕووتە و
چرکەچرکە
وێنەی شازت لێهەڵدەگرم
پڕپڕ دەبم
لە جوانیت
لە شیرینیت
لە ئەوێنت
ئەوسا جوانی دیتوو
بێ خەم دەمرم
کاتێ
پۆلێ فریشتەی خودا
دەورم دەدەن
لێم دەپرسن لە ئیمانم
لە خۆشەویستی دەستکردی ئەو
دەیخەمە سەر سەفحەی ڕۆحم
با بیبینن
سەدان وێنەت نیشتمانم !
✍ شــــــــــەماڵ ئیسماعیلپوور
@taqetirega
( ئایەت )
هەموو ڕۆژێ
لەسەر شەریعەتی شێعر و
عـــــــــەشق
ئایەتێک بۆ ژیان
دەنووسمەوە
ئەوە کۆتایی پێغەمبەرێکی
عاشقە !
شــــــەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
ژانی شێعر
وشەی شێعرم
وەک گەردیلەی پێش هەر بوونێک
لەنێو گەردەلوولی قوڵەهەستێ
دێن و دەچن
پێکدا دەدرێن ، دەسوێن ، دەترازێن
لێک گیر دەبن
شێتم دەکەن
تا وەک مەشکەژەنێکی شەکەت
تۆزە ڕۆنێکیان لێدەگرم
کەچی کاتێ
لەگەردانەی یادی تۆدا
خۆ بە باڵای شۆخت دەگرن
دەبنە شێعر و خوناوکە و
نمەڕستەی خۆشەویستی
پەڵەهەورن
باش دەزانم
گەر تۆ نەبی
پێش پشکووتنی چاویان
بەژانی شێعرێکەوە دەمرم
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(کەنار)
گوتم :
دەریات بۆ دەهێنم
بەردەرکەکەت دەکەم بە ڕۆخ
دەبمە
شەماڵی سەر ئاو و
شەپۆل دێنم لە بۆ تۆی شۆخ
#شه ماڵ_ئیسماعیل_پوور✍🏻
#شه_پۆل_نه_سری🎙️
@taqetirega
هێما
شەماڵ ئیسماعیل پوور
بە ئەو زەردەی لەسەر لێوت بەجێما
بــە چـــاوێ بۆ ژیانم بوو بــــە هێما
خـــــەیاڵم هەر شەباوێزی ملی تۆن
دوو چاوی دووری دیدەم هەر لە ڕێ ما
هــــەناسەم ئاوێزانی هێڵی غــــەیبە
لەسەرخۆ چووی لەسەرخۆ چوو لە جێما
بە شیرینی و بە تاڵی هـــــەرچی دەیڵێی
وزەی ڕێمن وەیــــا زەنجیر لــــە پێمــــا
لـــەبۆ کۆچی عـــەزیزت وا دەسووتێی
دڵــم سووتا بە سووتانت ئـــــــەرێ ما؟
لەرەی سینەت گــــەزۆی ڕێگا دەڕێـــژن
هەتا ونبووی لەبەر چاو بۆی بەهێ ما
لە تاڤگەی ڕووت شەرابی لەنجە دەڕژێ
بزەت دەپژێ بــە سەر دەشت و هەرێما
بـــــەڵاگەردانی باڵات کـــــوێیە جێگەی
"شەماڵ"ت مانگ و ساڵان هەر لەوێ ما
@taqetirega
شێعر : #شەماڵ_ئیسماعیلپوور
خوێندنەوەوچێکردن: #دەریا_ئازەرپوور
___
(کۆیلەی خۆزگە)
شەماڵ ئیسماعیل پوور
بەدوای چیدا وێڵن
گەلحۆیانی ژیاندزراو
ئەی ئەوانەی
زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ
تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و
بۆگەنستانی بیری چەوتیان
مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ
لەجێی گێژی و سەرگەردانی
لەجێی تەقڵە و داپەڕین و
کەرمەستی نێو دانگەی کوێخا
لە خەرمانی بیرتان بدوێن
لەنێو کانی هزری خۆتان
لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا
گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن
دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش
ببنە ماسی چەقی دەریا
دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت
نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا
@taqetirega
@asoyzhyanisaheb
( شاخەوانی)
✍️ شەماڵ ئیسماعیلپوور
لە کوردستانی دێرینم
هەر لووتکەیەک خاوەن ڕازە و
جێپێی سەدان قارەمان و
شاسوارە لەسەر شانی
هەر شارێکی نیشتمانم
گەورە سڕڕی لە دڵدایە و
دیرۆک دیرۆک
بۆتە مان و ناونیشانی
بۆ نەغەدەی سندووسیشم
بوونە هێما
هەڵۆبوون و شاخەوانی
@taqetirega
(کۆیلەی خۆزگە)
شەماڵ ئیسماعیل پوور
بەدوای چیدا وێڵن
گەلحۆیانی ژیاندزراو
ئەی ئەوانەی
زیوار ساتێک بوونی ئێوە لەخۆ ناگرێ
تاکەی لەنێو تەڵەی چەنە و
بۆگەنستانی بیری چەوتیان
مەلی مردووی ڕۆحی سستان ئۆقرە دەگرێ
لەجێی گێژی و سەرگەردانی
لەجێی تەقڵە و داپەڕین و
کەرمەستی نیو دانگەی کوێخا
لە خەرمانی بیرتان بدوێن
لەنێو کانی هزری خۆتان
لەگەڵ نەغمەی وردە زیخا
گۆرانی بۆ عەشق بچڕێن
دەبا ئیتر وردە بێچووی ئەم کەنارەش
ببنە ماسی چەقی دەریا
دەبا چی تر ڕۆڵەی چیا و بەڕوو و پێدەشت
نەبنە کۆیلەی خۆزگە و بریا
@taqetirega
(نووری ئاتەشگا)
خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی
چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی
گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز
میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی
من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم
با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی
ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن
من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی
پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش
هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی
ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن
لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی
سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو
جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
شڕۆڤەی شێعری کچی بەیان
شاعیر: سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٦)
شرۆڤەکار :شەماڵ ئیسماعیلپوور
من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم:
گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی:
چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەڵێم:
ھەتا ھەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر ھەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی ھەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێ ژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە
شۆڕەبی کە بۆتەداری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.
باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە لەلای ھومێدێکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەھاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵی کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە
پێم مەڵێ نەھاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژھەڵات
ڕۆژھەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەھاتووە
چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە
@taqetirega
(نووری ئاتەشگا)
خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی
چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی
گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز
میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی
من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم
با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی
ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن
من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی
پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش
هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی
ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن
لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی
سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو
جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی
شەماڵ ئیسماعیل پوور
خوێندنەوە : مونیر کورد
@taqetirega
(تاقیکاری)
✍️ شەماڵ ئیسماعیلپوور
بۆ ڕێوبان و سەردەراوان
کاتێ
پردێک هەڵدەبەستن
لە تاقیکاری یەکەم جارا
ئەندازیار و بەڵێندەری
لە بن پردا ڕادەوەستن
دەبا
ئەو کاتەش مەرەنگۆز
لە دار، هێمای ژین و جوانی
بۆ خنکاندن
دادەمەزرێنێ قەنارە
وەکوو یەکەم ئەزموونکردن
دارتاش و فەرماندەرەکەی
با پێی بدرێن لە سێدارە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*مەرەنگۆز : دارتاش
قەنارە : سێدارە
@taqetirega
(نەزانی)
سەدمخابن
گەر
زیندان و شەق و زللـە و
باتۆم و گوللـەش نەمێنێ
کۆترە دایکەی
ئەم هەرێمە
هەر بە زمانی بێگانە
بۆ زارۆکانی
دەگمێنێ !!!
( شەماڵ ئیسماعیل پوور)
@taqetirega
(بەستە)
تۆ
لە من بدوێ و
منیش لەتۆ
لە لەنجەتدا ناوم بێنە
لە ئاخاوتنی لەسەرخۆ
ناوت دەکەم بە سەربەندێک
هەمیشە بێتە سەر زارم
ئەوین ئازادیم نەداتێ
دەینێژمە نێو شەوی تارم
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(سێزدەبەدەر)
بنەماڵە دوای سیستمی پەروەردە پێکهاتەیەکی بەهێزی ترە کە دەتوانێ لە سەر تاک شوێنی بەر چاوی هەبێ. دایکان و باوکانی سروشت خۆشەویست لە هەموو ئاکار و کردەوەکانیاندا دەتوانن منداڵەکانیان بە شێوەیەک بار بێنن کە شیاوی شارۆمەندێکی بە تەواو مانا بێت. شارۆمەندی ساغ دەستکردی بنەماڵەی ساغ و پەروەردەی ڕێکوپێکە. منداڵ لە هەموو ڕۆژانی چوونە نێو سروشت و گەشت و سەیران و سێزدەبەدەر و پشوودان و هتد لە گەڵ بنەماڵەدایە و بنەماڵەکان دەتوانن خۆشەویستی سروشت بخەنە دڵی منداڵانەوە و بەم کارە شارۆمەندێکی بەرپرس لە بەرانبەر سروشتدا پێبگەیەنن. کۆمەڵگای سروشت خۆشەویست بە گشتی کۆمەڵگایەکی خاوەن بەزەیی و بێ توندوتیژییە.بۆ وێنە منداڵانی ئێمە لە هەر جێیەک پشیلەیەک ببینن ، دەبێ بێ سێ ودوو بەردێکی تێبگرن و سەگ بە حەوشەیەکی پێبکەن و ژنان و پیاوانیش دەبێ لاقێکی لێ بە عەرزی دابدەن و بە فسە و ختە هەڵیبڕن. دەیان کردەوەی ناشیرینی تری دژ بە ئاژەڵ و سروشت دەبیندرێ کە هەموو ڕۆژێ دووپات دەبنەوە و بوونەتە شتێکی زۆر ئاسایی و نۆڕمێکی کۆمەڵگا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەندامانی کۆمەڵگا لە ئاست هەموو گیانداران خاوەن بەزەیین و تا ئەو جێیەی بۆیان دەکرێ ژیانیان دەپارێزن. هەر وەها ئەو بنەماڵانەی کە لە بەر دەرکەی خۆیان گیا و گوڵ و دار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەعەمەل دێنن، لە ماڵیات و پووڵی ساڵانەی شارەداری مەعاف دەکرێن. لە هەر بنەماڵەیەکدا لانی کەم گیانلەبەرێک هەیە کە خۆیان بە بەخێو کردنیەوە خەریک دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی خۆشەویستی سروشت و گیانلەبەرانی.
نیشتمانپەروەر کەسێکە کە بە خۆشەویستییەوە لە سروشتی زێدەکەی دەڕوانێ و هەمیشە خزمەتکاری زێدەکەیەتی. ئەم خۆشەویستییه یەکێک لە توخمەکانی پێکهێنەری کەسایەتییە، کە لە ڕێی پەروەردەوە لە ڕۆح و دەروونی تاکدا چەکەرە دەکا و سەوز دەبێ.بەڵام ئەم توخمە لە دڵ و دەروونی زۆربەی تاکەکانی کورددا نییە و هەستی سروشت خۆشەویستی غەوارەیە.ئەو کۆمەڵگایانەی کە بە هۆی شەڕوشۆر و توندوتیژی وداگیرکراوی ودەیان ئاوەڵناوی ترەوە لە بارودۆخێکی ناجێگیر و سەقامنەگرتوودان،چەمکی نیشتمانپەروەری تەنیا بۆ پاراستنی نیشتمان لە دەست داگیرکەر و نەتەوی هاتۆتە ئاراوە و سەر و خوێن بەخشین لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بووە و تاکی نیشتمانپەروەر هەموو ژیانی بۆ ئەمە تەرخان کردووە.هەربۆیە ڕەنگە بە کەموکورتی زانیبێ کە باس لە سروشت و دار و بەرد وئاژەڵ و کیسەڵ و گیا و گژی نیشتمانەکەی بکا و وا پەروەردەکراوە کە تەنیا بەرگری کردن لە خاک و نیشتمان بە کردەوەی شیرانە بزانێ. کاتی ئەوە هاتووە کە بۆ هەموو ئەو چەمکانەی کە ساڵانێکی دوور و درێژە لە سەر زار و زمانمانن ، پێناسەیەکی تازەبکەین و شان بە شانی پێناسە تازەکان بۆ هەر چەمکێک بڕۆینە پێش.
(شەماڵ ئیسماعیل پوور)
@taqetirega
هاونیشتمانیی ئازیزم
هاوڕێی شیرینم
هەر وەکوو نەورۆزی کوردەواری گۆڕان و نوێبوونەوە دەکەینە وانەی ژیان و لە گۆڕان ناترسین و جیهانێکی نوێتر ئەزموون دەکەین. سەختی و دژوارییەکان هاسان دەکەینەوە. خۆمان لە زیندانی میشکی چەقبەستوو ڕزگار دەکەین و بە بیرێکی ڕەها و ئازادەوە دەژین. وەکوو ئاگری نەورۆز گڕ و گەرما و خۆشەویستی بەژیانمان دەبەخشین. بۆ نەیاران دەبینە گڕ و مەشغەڵان و بۆ نەتەوەکەمان دەبینە گەرما و بۆ خۆشەویستی دەبینە باڵوێز.وەکوو ئاگر ژیان دەبەخشین. ڕووناکیدەر دەبین و هەموو بیرە کۆن و نەخوازراوەکان دەسووتێنین.
وەکوو گەڕی شایی نەورۆزی ، یەکدڵی و پێکەوەبوون دەکەینە دروشم و لە شادی و خەمی یەکتردا دەبین. بڕوا بەوە دێنین وا هەموو ڕەنگەکان پێکەوە جوانن و هەموو بیرەکان پێکەوە ژیان سازن. ژن و پیاو پێکەوە دەبن بە ژین و ژنیش دەکەینەوە پێشەنگی ژیان.
نەورۆز تەنیا جەژنێکە وا هەموو دەنگ و بیرەکان پێکەوە کۆ دەکاتەوە و ئێمەش دەیکەینە هێمای ژین و پێکەوە ژیان. ئوستوورەکەی دەپارێزین و پشتمان بە خۆمان و شاخ و گڕ و سروشتەوە دەبەستینەوە.
بووکی نیشتمان باڵای ڕازەوەی سروشتە و نیشتمانپەروەر ئەوە کەسەیە وا ئەو بووکە دەپارێزێ و لەگەڵ سروشتی ڕازاوە کولتوور و زمان دەکاتە هێمای مانەوە و زیندوومانی و بێگومان ئێمە ئەو کەسە نیشتمانپەروەرەین.
نەورۆز دەڵێ تەنگانان بەریان کورتە و هیچ سەرمایەک تا سەر نییە و ئێمەش لە تەنگانان دەرباز دەبین و دەگەینە فەرعانی.
شادی ڕوخساری جیانەکراوەی نەورۆزە و دەیکەینە پێناسەی ژیان و ئازادی خۆشەویستیمان.
نەورۆز بۆ ئێمە ڕۆژی ڕەنگدانەوەی کولتوور و زمان و شوناسی نەتەوایەتیمانە. هەموو ڕۆژەکانی ساڵ کولتوور و زمان و شوناسمان دەپاڕێزین تا لە نەورۆزی داهاتوودا شەرمەزاری خۆمان و نەورۆز و نەوەی داهاتووی گەلەکەمان نەبین.
نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە وانەی نەورۆز!
شەماڵ ئیسماعیل پوور ،نەورۆزی 2724 ی کوردی
@taqetirega
(نووری ئاتەشگا)
خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی
چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی
گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز
میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی
من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم
با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی
ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن
من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی
پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش
هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی
ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن
لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی
سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو
جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی
دەنگ و ئاواز: هونەرمەند وەستا حەسەن کاکایی
شیعر: شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
ئەو دەمەی دەپژێ لە دڵمان سۆز و دەنگی تاهیری
دڵ دەخەمڵێ وەک گوڵستان نامێنێ هیچ ئایری
سێحری دەنگی دێتە سەر باڵی شەماڵ و پێم دەڵێ
وا لە قوڕگی تاهیری دا هەست و فەن و ماهیری
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
(مزگێنی)
هۆ گەزیزە
شۆخە کیژی مزگێنیدەر
هاتی؟
بەڵام
لە چی دەدوێی ، لە کام خۆشی
بۆکام بەهار
بۆکام جوانی
بۆکام نەورۆز پەلدەکێشی
لێرە زستان
نەک چلەیەک
نە دوان و سیان
چلەچلە مەرگی پێیە
بۆ کوێ دەچی
سەد هەواریش بگوێزیەوە
خێوە دەردان
لە سەر ڕێیە
هاتی ....
بەڵام
چاوێک نییە
سێحری ڕەنگت بیهەژێنێ
دەنگێک نییە
لە لاپاڵێک
بەلاتەوە بچریکێنێ
ئەوانەی وا دوورە مەرگن
بازرگانی پیسی و شەڕن
کوێر و کەڕن
هەرگیز لە جوانی تێناگەن
پیستر لە هەر ڤایرۆسێکن
گولن ، گەڕن
جوانییەکانی مرۆڤ دەدزن
لە نێو چاوی ئەهریمەن و
تاریکیدا
هەڵی دەچنن
ڕێگە لە زەروان و خۆر دەگرن
بڵێسەی ئاگر هەڵدەلووشن
کە "با" نەبوو
قورسن، ترسن
لاسارێکی شڕودڕن
تووشن
کە گەردەلوول
وەگەڕکەوت
سووکن ، خوێڕین ، بابردەڵەن
پووشن
هۆ گەزیزەی چاوگەی جوانی
هەرچەند سەبر
کۆشکی بەختی لێڕووخاندووم
سەدان زێڕینە هەلی لێئەستاندووم
بەڵام
بڵێ بەهار بەسەبر بێ
هەلم بدا با ئەم جارەش
پشتم بە چیا و خۆر ببەستم
ئەوسا
دەبمە پیرەداری سەر ڕێ
سەخت و بەهێز
تا هاتنی مامەنەورۆز ڕاودەستم!
شەماڵ ئیسماعیل پوور
@taqetirega
مقامی پێ
لە ڕازی پرچی خاوی تۆ دەبا پرسن لە بارانێ
بەدەر لەو هەورە نازارە کەسێ ئەم ڕازە نازانێ
کە ناوت دێتە سەر زارم ، سروودی نیشتمانی دڵ
ئەمن چەکداری خاکت بم لەبۆ گیانت بدەم گیانێ
شنەی باخچە و سەفای عەشقی بە پایزدا گوزەر ناکەی
وەرە شەختەم لەسەر لابە بە نەرمەشنەی بەهارانێ
شەقام دەچڕێ بەگوێماندا ، لە گۆرانی و مەقامی پێ
مەلی بەختە دەکا تەقڵە ، دەبا بفڕێتە سەر شانێ
کە دەستت دێتە نێو دەستم ، ئەوین تێیدا دەکا لانە
لە سینەمدا پەری عەشقی ، لەسەر تەختی وەکوو خانێ
پەڕەی لێوت لەرەی دێت و لە ئامێزم گوڵاو دەپژێ
پەپوولێک دێتە سەر خونچەی، کەسێ بەم ماچە نازانێ
وشە و شێعرم وەکوو داران،گەڵا دەگرن لە ڕووی جوانت
گەرووم چیدی لە دووم نایا ، دەسا پیت بێ لە چاوانێ
ئەگەر شێعریش نەبێژم بۆت، هەموو لەم ڕازە لێزانن
لە بۆنی زوڵفی تۆ دەشنێ ، شەماڵ ناخرێتە گیرفانێ
شەماڵ ئیسماعیل پوور
وتاری شەماڵ ئیسماعیلپوور بۆ کۆڕی ڕێزلێنان لە خاتوو موفیدە مەزهەر ، ڕۆژی 31ی پووشپەڕی 2723ی کوردی لە سەقز
@taqetirega