teyfeymang | Unsorted

Telegram-канал teyfeymang - 🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

-

گـــرۆپــی ریـــڪلام بـــەدلـــی خــۆتــان ریڪلام بـڪەن😌

Subscribe to a channel

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

#قانع_و__ڕۆنی_هەورامان

مامۆستا عوسمان محەممەد هەورامی گێڕایەوە و فەرمووی:

جارێکیان #مامۆستا_قانع لە دێی نەوتی دەبێ لە قەرەداخ، برنجی باشی دەبێ، بەڵام ڕۆنی چاکیان نابێت، دەیویست بێ بۆ سلێمانی ، مەلاژن دەڵێ، بەڵکو ڕۆنی چاکی هەورامان بکڕی .
قانع دەڵێ : باشە دەچم بۆ لای حاجیی ناسراوم بزانم ڕۆنی هەورامانی هەیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەچێتە سلێمانی و دەچێتە لای حاجی ، دەڵێ: ڕۆنی هەورامانت هەیە؟
دەڵێ:  بەڵێ،، مامۆستا دەفەرمێ چۆن بڕوا بکەم هی هەورامانە؟؟

حاجی دەڵێ: بەو قورئانەی خوا قەسەم هی هەورامانە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قانع ڕۆن دەکڕێ و دەهێنێتەوە  بۆ ماڵ و ئێوارە چێشت لێ دەنێن.

بۆنی پیسی ڕۆنەکە ئەو گەڕەکە دا ئەگرێ ، مەلا ژن دەەڵێ ئەوە ڕۆنی هەورامانە تۆ هێناوتە ، بۆنی پیسی بە هەموو لایەکدا بڵاو بووەتەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا هەڵدەستێ و دەچێتە بەردەمی قورئانەکە کە لەسەر  ڕەفەکە دانراوە و دەڵێ:

قورئانەکە تۆ دەستی منت بڕی ، ئەگینا من حاجی دەناسم!

وەرگیراو_لە_کتێبی_زایەڵەی_زرێبار
کۆکردنەوەی_مەلا_ئەحمەد_نەزیری

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

لە تەنهاییدا جوانی هەیە :

جیاوازیەکی یەکجار زۆر هەیە لەنێوان دابڕان و تەنهاییدا ، ئەو کەسانەی دابڕان هەڵدەبژێرن : کەسانێکن قوربانی دەست کۆمەڵگان ، ڕوبەڕوی تێنەگەیشتویی و بێڕێزی و بێ بەهای بونەتەوە ،  دواجار بڕیار دەدەن جیا ببنەوە ، ئەوان لەدورەوە  سەیری ئەم کۆمەڵگایە دەکەن ، ئەوان پشت بەستون بە ئەزمونە مرۆڤایەتیەکان .

ئاشتی و هێمنی تەنهایی نیە ، تەنهای گۆشەگیری نیە ،
تەنها بون لەگەڵ نەفسدا خۆپەرەستی نیە ، جیابونەوە لەکۆمەڵگایەکی پیس بوو ، بەڵگەیی پێگەیشتویی و ئاستی بەرزی ئاگاهی مرۆڤە .

مۆراکامی دەڵێت :
ڕوخانی قوڵ هێمنی دێنێت بەدوای خۆیدا .

مای سارتۆن دەڵێت :
تەنهایی دەرونت تەنها دەکات ، بەڵام
دەوڵەمەند بونی ئاگاهی یە .

جای فینلی دەڵێت :
هیچ شتێک وەک ئاشتی تەنهایی و هێمنی دەرونی ناتوانێت نهێنیەکانی دەرونت پێ ئاشنا بکات .


فرێدریک نیتشە دەڵێت :
تا ژیری مرۆڤ بەرزتر ببێتەوە ، کەمتر ئارەزووی قەرەباڵغی دەکات ، تەنهایی پێویستە تا خود گەشە بکات ، تەنهایی برینە قوڵەکان ئاشکرا دەکات و تیماری دەکات ، پرسەیەک ڕادەیەگەنێت بۆ کەم  و کورتیە ناوەکیەکانت .

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

کەوتنی مرۆڤ بەرامبەر بە ئازارە شاردراوەکانی ..

سەبارەت بە کەوتنی مرۆڤ بەرامبەر ئازارە شاردراوەکانی ، ئەو ئازارانەی لەتاریکی ناخدا مرۆڤ دەیشارێتەوە ، مرۆڤ بەجۆرێک دەژی دەنگپۆشێک دەبەستێت لەدڵی ، دڵێک هەڵگری سێ لەسەر چوار خەم و نائومێدی و بێزاریە ، بەڵام کاتێک قاوەکەی لە دەستی دەکەوێتە خوارەوە دەتەقێتەوە !

لەناو پێکهاتەی هەمان حاڵەتدا ( ساموێل بیکێت ) پێمان دەڵێت : هەمومان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین لەناو جیهانێکدا هەژارە لەڕوی ماناوە ، ئازارەکانمان بەبێدەنگی هەڵدەگرین ، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک شتی سادەوە دەڕوخێین !

دۆستۆیفسکی زیاتر دەڕوات و دەڵێت : دەکرێت ئەو حاڵەتانەی وردت دەکات ، ئەو هەڵوێستانەی ئازارت دەدات مایەی تێڕامان و گرنگی هیچ کەسێک نەبێت ، بەڵام بۆ تۆ وەک هەموو جیهانە !

ساراماگۆ ی پورتوگالی دێت و دەرگای ئەم دیالۆگەمان دادەخات ، دەڵێت : مایەی داخە بەڕێزان مرۆڤەکان هەمیشە خراپترین ساتەکان هەڵدەبژێرن بۆ داڕمان ، ئەو ساتانەی بۆ خەڵکانی دیکە پوچ و بێمانایە ..

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

" کاتێک جەنگ تەواو دەبێت ، ئێمە هاوسەرگیری دەکەین ، وە زەوی گووڵ دەگرێ  وەکو تۆ چۆن گوڵت گرتووە ،
وە جوانترین مناڵی کچمان ئەبێت لە تەواوی گەردوونا "


ئەم نامەیە لە گیرفانی سەربازێکی مردوو دۆزرایەوە ، لەساڵی ١٩٣٩.

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

تۆ یەکێکیت لەو مرۆڤە جوانانەی لەناو دڵی ڕوناکبیر و خەڵکانی ڕۆشنبیردا بونت هەیە ، متمانە تەنهایە ، هەموان بانگەشەی ئەوە دەکەن خزمایەتیان هەیە لەگەڵ متمانەدا ،
متمانە بناغەی پەیوەندیەکانە ،
کاتێک متمانە دەڕوخێت … هەموو شتێک دەڕوخێت ، هەموو شتێک لەسەر متمانە بونیاد دەنرێت ، وەک فرمێسک کاتێک لەچاو دێتە خوارەوە بەدڵنیایی ناگەڕێتەوە ،
متمانە وەک ژیان وایە ، دووجار نابەخشرێت بەمرۆڤ ،
متمانە وەک تەباشیر وایە بەردەوام بچوک و بچوکتر دەبێتەوە کاتێک هەڵە دەکەیت !
متمانە وەک کۆشکێکی لمین وایە ، بونیاد نانی ئەستەمە ، بەڵام ڕوخاندنی زۆر ئاسانە …
من باش لەو هەستە تێدەگەم تۆ متمانەت بە کۆمەڵگا لەدەستداوە …

ئازاد بون لە پەیوەندیە ساختەکان ، لەماسک پۆشەکان ، پەیوەندیە تاقەت پڕوکێنەکان : لەبنەڕەتدا دەستکەوتە ، دەبێت شانازی بکەیت بەبونتەوە ، تۆ بۆ هەتا هەتایە لەناو کتێبخانەکاندا زیندوویت ، لەهەموو ماڵێکی ئاوەندا بونت هەیە ، کتێبەکانت ، تێکستەکانت بەزیندوویی دەمێننەوە …

فەرهاد شانازی کتێبخانەی کوردیە ، ئەو بەتەنها خاوەنی زیاتر لە ٨٠ کتێبە ، فەرهاد هەتا هەتایە دەژی

پێشکەشە بە پیاوی جوان ( فەرهاد پیرباڵ )

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

جیاوازی نێوان بون و نەبونت تەنها ناوەکەتە لەسەر ناسنامە !

#خۆشناو_محەمەد

دەبێت تێبگەیت لەژیاندا کۆمەڵێک دیمەن و حاڵەتی دیکەش هەیە ، تاڵتر ، تاریکتر ، ئازاربەخشتر ، ژیانمان پڕیەتی لەئازاری قوڵ ، مرۆڤی بێهێز بەرگەی ئەم ژیانە ناگرێت ، دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئازاری سەختتر ، لەژیاندا حاڵەتی هێندە ئازار بەخش بونی هەیە مرۆڤ هەموو چرکەیەک ئارەزوی مەرگ دەکات ، مرۆڤ هەموو چرکەیەک تامی مەرگ دەکات ، ئازارێک هیچ کات سەروەت و سامان ناتوانێت کاڵی بکاتەوە ،

هەمیشە کۆمەڵێک فەزای خاڵی بونی هەیە ، کۆمەڵێک بۆشایی لەژیانی مرۆڤدا دروست دەبێت ، تا زیاتر بیری لێبکەیتەوە زیاتر قوڵ دەبێتەوە ! ئەوەندە قوڵ ، گەر شارەزا نەبیت بەدڵنیایی تێیدا نوقم دەبیت ،

( مرۆڤەکان کاتێک درۆ دەکەن ، دەیانەوێت شتێک بپۆشن ، ئیدی جۆر و حاڵەتی ئەو شتەی دەیشارنەوە جیاوازە ) .

مرۆڤ لەگەڵ خودی خۆیدا دیالۆگ دەکات ، بەتایبەت پاش هەڵوێستێک دیدارێک یان ئەزمونێک ، زۆرکات ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە ، بەڵام ئایا کام ڕێگا ڕاستە مرۆڤ لەگەڵ خۆیدا بدوێت ؟ کەسانێک هەیە سەرزەنشتی خۆیان دەکەن ، سزای خۆیان دەدەن بەبێ ئەوەی کەس هەستیان پێبکات !

لەلایەکی دیکەوە کەسانێکی دیکە ئەسڵەن باکیان بەکەس نیە و سەرزەنشت مانایەکی نیە لای ئەوان ، ئەسڵەن لەگەڵ خودی خۆیاندا نادوێن !

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

هیچ شتێک ئەرزشی نەماوە
هەرچی هەیە بۆم بێ بەهایە
ڕەشبینیش سنوڕی تێپەڕاندووە

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

موسڵمانان ئاگادار دەکرێنەوە کە سەیری ئەو فیلمە نەکەن🚨🚨

نوێترین فیلمی تۆڕی نێتفلیکس بەناوی "The Deliverance" کە فیلمێکی چەشنی ترسناکە و چەند ڕۆژێکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام داوادەکرێت کە موسڵمانان بەتایبەتی بینەری فیلمەکە نەبن لەبەر ئەوەی جادووی ڕەش لە فیلمەکە بەکارهێندراوە.

زۆر کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایان گەیاندووە کە دوای سەیرکردنی فیلمەکە توشی حاڵەتی سەیر سەیر بوونەتەوە و گوێبیستی دەنگی سەیر دەبن لەنێو ماڵەکەیان.

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

تاکە پیاو بەو پەڕی شکۆوە باسی لە گەورەیی ئافرەت کردبێت.

پێغەمبەرمان محمد ە ﷺ🌱❤️.

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

مرۆڤ ناتوانێت بە یەک هەفتە یان مانگێک یان ساڵێک خۆشەویستی بکات، خۆشەویستی پێویستی بەگرفتە، ماندوێتی، کاتی خراپ، گرفتی گەورە، کاتێکی دور و درێژی دەوێت تا ببێتە خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە.

خۆشەویستی ئەوکاتە دەستپێدەکات هەڵپە کۆتایی دێت، ناکرێت مرۆڤ بڵێت دەریام خۆشدەوێت و لەکەناری دەریا ڕاوەستابیت، دەبێت بەناو قوڵایی دەریادا مەلە بکەیت، بەرگەی شەپۆلەکانی بگریت، ئاوی سوێری دەریا بخۆیتەوە، قاچەکانت بەردی دەریا برینداری بکات، قوڵایی تاریکی ببینیت، کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ کەنار دەریا جیاوازتر دەیبینیت، وەک نمونەیی نایبینیت، تۆ بەرکەوتنت هەبوە لەگەڵ کەم و کورتیەکانیدا، تاریکیەکانی دەناسیت، توڕەیی دەریا دەناسیت ئیدی ئەوکات یان بۆ هەمیشە دەریا و هەمو ناو دەریات خۆشدەوێت یان ڕقت لێی دەبێت

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

کاتێک ( سوقرات ) دانایی بەکار دەهێنێت و دەڵێت :

قسە بکە تا بتبینم ، ئەو لەناو وشەکاندا بۆ ئاوێنەدانەوەیەک دەگەڕا خودی بەرامبەر ببینێت ، تا ڕۆناکی ڕۆحی بەرامبەر ببینێت ، بەڵام پاش تێپەڕینی دووهەزار ساڵ دۆیستۆڤسکی دێت ، دۆستۆ دیالۆگ دەکات لەگەڵ فەلسەفەکەی یەکەم مامۆستا و دەڵێت : هەرگیز وا تێنەگەیت تەنها لەبەر ئەوەیی قسەت لەگەڵدا دەکەم دەمناسیت

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

من لەو جۆرە مرۆڤانە بووم زەریاکانم دەبڕی لەپێناو هەرکەسێک ، ئەو کەسانەی تەنانەت لەیەک شەقام نەپەڕینەوە لە پێناو مندا ، زۆر لێبوردە بووم ، لە کاتێکدا هیچ هەڵەیەکم نەبوو ، زۆر درەنگ تێگەشتم خەڵک خەمبارییان نەکردووم یان ببنە هۆی بیهیوایم ، بەڵکو بیرکردنەوەکانم هەڵە بوون ، من پێموابوو هەموو کەسێک هەمان دڵی منی هەیە ...

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

ئیزابێل خۆشەویستەکەم ..
نەم توانی بەو شێوەیە هەنگاو بنێم  خەونم بوو ،
نەم توانی لەگەڵ خۆمدا بژیم ،
من زیاتر لەداوای لێبوردن  قەرزاری تۆم بومە هۆکاری ئازار دانت ،
هەموو یەکێک لە ئێمە ڕۆڵێکی هەیە لەژیاندا .. گەر ئەمە ئەو ڕێگایە بێت ڕۆڵی منی تێدا تەواو ببێت ، دڵنیام دەبێت شایستەی بو بم ،
زۆر دەمێک بوو دەبوو کاتی من کۆتایی بێت .. پێش ئەوەی تۆ بناسم پێم وابوو کاتەکانم کۆتایی هاتووە ، بەڵام کاتێک تۆ خۆشت ویستم .. گەر سەد ساڵی دیکەش بژیابام زیاتر لەوەم داوا نەدەکرد ..
بەباشترین شێوە خۆشم ویستی و هەمیشە وادەبم ..
تۆ شایستەی کەسێکی باشتریت لەمن …
هەموو ئەوەی داوای دەکەم بتوانیت بمبوریت لەهەموو ئەو زیانانەی بەتۆم گەیاند ..
سوپاس بۆ هەموو ئەو ڕۆژانەی پێکەوە  بەسەرمان برد …

The Light Between Oceans 2016

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

مرۆڤ بەردەوام جلەکانی دەگۆڕێت تا پاک و خاوێنی بپارێزێت ، بەڵام بیرۆکە و ئایدیاکانی هەڵدەگڕێت لە کاتێکدا چڵکنترە لە جلەکانی ، لەوەش سەیرتر بەرگری لەو بیرۆکە کۆنانەی دەکات

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

کاتێک ( سوقرات ) دانایی بەکار دەهێنێت و دەڵێت :

قسە بکە تا بتبینم ، ئەو لەناو وشەکاندا بۆ ئاوێنەدانەوەیەک دەگەڕا خودی بەرامبەر ببینێت ، تا ڕۆناکی ڕۆحی بەرامبەر ببینێت ، بەڵام پاش تێپەڕینی دووهەزار ساڵ دۆیستۆڤسکی دێت ، دۆستۆ دیالۆگ دەکات لەگەڵ فەلسەفەکەی یەکەم مامۆستا و دەڵێت :

هەرگیز وا تێنەگەیت تەنها لەبەر ئەوەیی قسەت لەگەڵدا دەکەم دەمناسیت

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

شیرینێم گەر چی کە تۆ دووری لە من
چاوانت دایم هەر وان لە بەرچاوم
هەرچەنە ڕێگا تاریکە لە من
تۆی چرای ڕۆشنکەرەوەی ژیانم...
1:58

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

ئایا خۆشەویستی ئەزمونێکی ژیانە و لەڕێگەی هۆرمۆناتەوە دادگایی دەکرێت ، یان بەرجەستەکردنی پەیوەندیەکی قوڵترە لەتوانایدا هەبێت جەستە تێپەڕێنێت ؟



کانت لەڕێگەی گۆشەنیگای فەلسەفەوە تیشک دەخاتە سەر ئەم حاڵەتە و دەڵێت : خۆشەویستی ڕاستەقینە ئارەزووە جەستەییەکان و هۆڕۆمانە کاتیەکان تێدەپەڕێنێت ، خۆشەویستیەک لەسەر بنەمای ئارەزوو بێت ، کاتێک ئارەزوو نەما کۆتایی دێت و ماڵئاوایی دەکات ، بەڵام خۆشەویستیەک لەسەر بنەمای ڕێز بونیادنرابێت ، لەتوانایدا هەیە بمێنێتەوە .

شۆپنهاوەر پێی وایە : ئەوەی ئێمە دەیبینین و ناومان لێناوە خۆشەویستی ، هیچ نیە جگە لەئەزمونێکی ژیان ، ئەزمونێک ئارەزووە سێکسیەکان پاڵنەریەتی ، پاڵنەرە هۆڕمۆنیەکان دەیجوڵێنێت ، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خۆشەویستی تەنها پەردەیەکە لەپشتیەوە سروشت ئارەزووەکانی شاردۆتەوە لەپێناو بەردەوامی .

لەکۆتایی ئەم تراژیدیایەدا نیتشە بەدەنگێکی بەرز ڕایدەگەیەنێت : خۆشەویستی تەنها سۆز نیە ، یان تەنها پاڵنەرێکی هۆڕمۆنی ، بەڵکو ئازارێکە ڕێگا تاریکەکانی بونمان بۆ ڕوناک دەکاتەوە .

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

دەکەویتەوە یادی نیشتیمان ،
تا ئەو ڕادەیەی هەست دەکەیت گیانت دەکێشن. 
هیچت پێناکرێت تەنها چاوەڕوانی نەبێت ..
ڕۆژێک لەڕۆژان خۆر هەڵدێت ..
یەکەم سات خێرا هەستی پێناکەیت ،
چونکە سەختە بتوانیت تێبگەیت ..
لەپڕ دەکەویتەوە یادی شتێک ،
یان کەسێک کە دەتبەستێتەوە بەڕابردووەوە ..
شتێک یان کەسێک تەنها بۆ ئەوە دروست بووە تێبگەیت ،
هەست بکەیت ئەو شوێنە ئەو کەسە بەستراوە بەژیانتەوە .

Brooklyn (2015) 🎞️ | Dir.John Crowley 📽️

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

کاتێک ژنێک خۆشیدەوێیت ئامادەیە لە پاریسەوە بانگێشت نامەکەت قبوڵ بکات و بێتە شام
کاتێکیش دڵی لێت دەشکێ ئەو لەوە بێ تواناترە قوتووی شەکرەکەت بداتێ.

"نزار قەبانی"

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

زۆر کات هەست دەکەم بۆ خەڵک باش نییم ، ژیان لەگەڵ مندا سەختە ، بە مەبەست نییە بەڵام زۆربەی کات ڕەخنە دەگرم ، هەروەها وا باشترە خەڵک لەگەڵ مندا نەبن ، من ماندوویان دەکەم ، دواتر بێهیوا دەبن

- ڕەستن کۆڵ

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

مرۆڤ ناتوانێت بوەستێت لەخەون بینین ، خەونەکان خۆراکی ڕۆحن هەر وەک چۆن خواردن خۆراکی جەستەیە .
لەژیانماندا ، لەبونماندا زۆرکات دەبینیین خەونەکانمان تێکدەشکێن ، ئارەزووەکانمان ورد دەبن ، بەڵام بەردەوامین لەخەون بینین ، گەر بەردەوام نەبین ڕۆحمان دەمرێت .

ــ پاولۆ کۆیلۆ

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

هەموو شتێک کۆن دەبێت ، دەپروکێت ، لەنێو دەچێت
تۆ بمێنەرەوە با من کۆن نەبم و نەپروکێم و لەنێو نەچم

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

بیرکردنەوە …

خۆشناو محەمەد

هیچ کات ڕۆژێک لەڕۆژان بیرت کردۆتەوە ، لەماوەی سەد ساڵی ئاییندەدا ، بەدیاریکراوی لەساڵی ٢١٢٤ دا ،
پاش سەد ساڵی دیکە ،. هەمومان نێژراوین ، هاوکات هاوڕێ و نزیکەکانمان هەمویان لەژێر خاکداین ،ماڵەکانمان پڕ دەبێت لەخەڵکی دیکە ، ئەو خانوانەی دەجەنگاین تا دروستی بکەین ! هەموو ئەوەی ئێستا هی ئێمەیە دەبێت بەهی ئەوان ،

زۆرینەی کەرەستە و پێویستیەکانمان دەبێتە نەناسراو ،. تەنانەت ئۆتۆمبێلەکانیشمان ، ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەیەکی زۆرمان تێدا سەرف کرد ، بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەو ئۆتۆمبێلە دەکرێتە پاشەڕۆیەکی ڕزیوو ، یان دەکرێت لای کەسێک بێت شتی کۆنە کۆدەکاتەوە ! 

نەوەکانمان دەزانن ئێمە کێین ، بەڵام یادمان ناکەن ، چەند کەس لەئێمە هەیە یادی باپیرە گەورەی بکات ؟ لەیادمان دەکەن ،. پاش مردنمان تەنها چەند ساڵێک باس دەکرێین ، دواتر دەبینە وێنەیەکی ئاسایی لەسەر ڕەفەی کتێبخانەی کەسێک ، پاش چەند ساڵێک چیرۆکەکانمان ، وێنەکانمان ، کارەکانمان ون دەبێت !  تەنانەت نابین بە یادەوەری ،. کاتێک گەیشتن بەم ئاستە لەبیرکردنەوە بەدڵنیایی تێگەیشتنمان ، هاوکێشەکانمان بۆ ژیان دەگۆڕێت ،. دەبینە مرۆڤێکی جیاواز ،

هەمیشە هەوڵی زیاتر دەدەین ، ناوەستین بەدیار شتێکەوە بەهای نەبێت لەم ژیانەدا ،. هەموو شتێک دەگۆڕم و چێژ دەبینم لەو گەشتانەی بەنیاز نەبوم بیکەم ، ئەو ئامێزانەی نەم بەخشی ، ئەو ماچانەی بۆ منداڵەکانمان و خۆشەویستەکانمان ،

هەموان دەیانەوێت ئەو وێنەیە لەمن دروست بکەن خۆیان دەیانەوێت ، نامەوێت هیچ کەسێک نزیکم بێت ، نامەوێت کەس گرنگی بەمن بدات ، دەمەوێت پشتگوێ بخرێم ،

ئەو مرۆڤەی سەختی ژیان پەروەردەی دەکات ، نابێتە خوێندکاری هیچ کەس !
- دۆیستۆفسکی

لەناو پێکهاتەی تراژیدیای پەشیمانیدا ( کامۆ ) دەڵێت : لەسەر چی پەشیمان بم ؟ هیچ کات هیچ ڕۆژێک بەقوڵی پەشیمانی شتێک نەبووم ، هەمیشە دەمزانی چی ڕوو دەدات ، هەموو ڕۆژەکانم ، سبەینێم !

شاعیر و بیرمەندی توڕە ( ئیمیل سیۆران ) سەبارەت بە پەشیمانی دەڵێت : پەشیمانی چیە ؟
مرۆڤ ئارەزووی ئەوە بکات خۆی بەتاوانباری بدۆزێتەوە ، چێژ ببینێت لە لەت لەتبونی دەرونی !
ڕەشتر لەڕاستی دەرونی خۆی ببینێت ،

نیتشە چەکوشی جینالۆجیا دێت و دەڵێت : گەورەم ئازاری ویژدان و گاز گرتن لەپەنجەی پەشیمانی ، وەک گازگرتنی سەگ وایە لەبەرد !
لێرەدا مەبەستی گەمژەییە !
پاش ئەم گفتوگۆیانە سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ مامۆستای ئەدیبان ( لیۆ تۆڵستۆی ) بەخەمێکی قوڵەوە کۆتایی دەهێنێت بە ئاڵۆزیەکان و دەڵێت :  بەڕێزان سوێندتان بۆ دەخۆم ( ژیان لەگەڵ پەشیمانیدا وێستگەی ئازارە ) !

سەبارەت بە تراژیدیای فەلسەفەی گریان ..
فەیلەسوفی ڕوخان و شاعیری توڕە ( ئیمیل سیوران ) دەڵێت : تەنها یەک ئاماژە پێمان دەڵێت ئێمە لەهەموو شتێک تێگەیشتووین ، گریانی بێ هۆ ! کاتێک مرۆڤ بەبێ هۆکار دەگری لەهەموو شتێک تێگەیشتووە .

نیتشە چەکوشەکەی بەکاردەهێنێت و هاوڕا دەبێت و دەڵێت : لەساتە خۆشەکاندا ، لەلوتکەی شادیدا گوێبیستی گریان هاواری ترسناک دەبین ، گریانی بەکوڵ بۆ شتێک ، شتێک کەلەدەستماندا بەبێ ئەوەی بتوانین بیگەڕێنینەوە ،

دۆیستۆفسکی دەرونناسی مرۆڤایەتی بەقوڵی باس لەسایکۆلۆجیای گریان دەکات و دەڵێت : سەخترین گریان ئەو گریانە نیە پێش یان پاش قسەکردن دێت ، بەڵکو ئەو گریانەیە لەناوەڕاستی قسەکردندا هەناسەمان دەبڕێت ، ناچارمان دەکات بوەستین ،

کۆتایی : سەرچاوەی فەلسەفەی سیاسی و ڕۆحی سەدەی ڕوناکی ( شارل مۆنتیسکیو ) تراژیدیاکەمان بۆ تەواو دەکات و دەڵێت : بەڕێزان ئەو ساتەی مرۆڤ لەدایک دەبێت پێویستە بگرین نەوەک ئەو کاتەی دەمرێت !

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

ئازار و شکست چۆن دەتوانێت مرۆڤ کامڵ بکات؟

سەبارەت بەم گرفتە قوڵە فەلسەفییە، فەیلەسوفی پورتوگالی (جۆزیە ساراماگۆ) وەڵاممان دەداتەوە: مرۆڤ بە ئامۆژگاری کامڵ نابێت، مرۆڤ بە وتار کامڵ نابێت، مرۆڤ بە ئەزمونی ئەوانی دیکە کامڵ نابێت، مرۆڤ کاتێک کامڵ دەبێت  لەدەستدان بەشێک لەدڵی ببات، پشتی نەوی بکات لەتاو شکستی خۆشەویستانی، چرچ و لۆچ ڕوخساری داگیربکات لەتاو چڕی و سەختی بیرکردنەوە! وزەکانی بڕوات، جەستەی تەنک ببێت، جەستەیەک ڕاکردنێکی سادە لەڕێاگەیەکی هەڵەوە بتوانێت بیدات لەزەوی، مرۆڤ کاتێک کامڵ دەبێت و پێدەگات ژیان لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیدەکێشێت.

دۆستۆڤسکی لە وڵامدا دەڵێ :

بەڕێزان گرفت لەوەدا نیە مرۆڤ دەبێت بەرگەی ئازار بگرێت تا کامڵ ببێت، بەڵکو دەبێت مرۆڤ لەکامڵ بوندا مانایەک بدۆزێتەوە.

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

مرۆڤ ناتوانێت بە یەک هەفتە یان مانگێک یان ساڵێک خۆشەویستی بکات، خۆشەویستی پێویستی بەگرفتە، ماندوێتی، کاتی خراپ، گرفتی گەورە، کاتێکی دور و درێژی دەوێت تا ببێتە خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە.

خۆشەویستی ئەوکاتە دەستپێدەکات هەڵپە کۆتایی دێت، ناکرێت مرۆڤ بڵێت دەریام خۆشدەوێت و لەکەناری دەریا ڕاوەستابیت، دەبێت بەناو قوڵایی دەریادا مەلە بکەیت، بەرگەی شەپۆلەکانی بگریت، ئاوی سوێری دەریا بخۆیتەوە، قاچەکانت بەردی دەریا برینداری بکات، قوڵایی تاریکی ببینیت، کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ کەنار دەریا جیاوازتر دەیبینیت، وەک نمونەیی نایبینیت، تۆ بەرکەوتنت هەبوە لەگەڵ کەم و کورتیەکانیدا، تاریکیەکانی دەناسیت، توڕەیی دەریا دەناسیت ئیدی ئەوکات یان بۆ هەمیشە دەریا و هەمو ناو دەریات خۆشدەوێت یان ڕقت لێی دەبێت

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

تۆ ناونیشانی کتێبەکەی من بووی
بەڵام من تەنها باسێک بووم لە کتێبەکەی تۆ.
تۆ تەواوی چیرۆکەکەی من بووی
بەڵام من تەنها چەن ڕستەیەک بووم


Movie : (500) Days of Summer

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

Movie : Meet joe black 🌀

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

هیچ شتێک لە پێنوسی دەستی خائین ترسناکتر نییە , فیشەک تەنها چەند کەسێک دەکوژێت ، بەڵام پێنوسی دەستی خائین میللەتێک لەناو دەبات !

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

سەبارەت بە تراژیدیای فەلسەفەی گریان ..
فەیلەسوفی ڕوخان و شاعیری توڕە ( ئیمیل سیوران ) دەڵێت : تەنها یەک ئاماژە پێمان دەڵێت ئێمە لەهەموو شتێک تێگەیشتووین ، گریانی بێ هۆ ! کاتێک مرۆڤ بەبێ هۆکار دەگری لەهەموو شتێک تێگەیشتووە .

نیتشە چەکوشەکەی بەکاردەهێنێت و هاوڕا دەبێت و دەڵێت : لەساتە خۆشەکاندا ، لەلوتکەی شادیدا گوێبیستی گریان هاواری ترسناک دەبین ، گریانی بەکوڵ بۆ شتێک ، شتێک کەلەدەستماندا بەبێ ئەوەی بتوانین بیگەڕێنینەوە ،

دۆیستۆفسکی دەرونناسی مرۆڤایەتی بەقوڵی باس لەسایکۆلۆجیای گریان دەکات و دەڵێت : سەخترین گریان ئەو گریانە نیە پێش یان پاش قسەکردن دێت ، بەڵکو ئەو گریانەیە لەناوەڕاستی قسەکردندا هەناسەمان دەبڕێت ، ناچارمان دەکات بوەستین ،

کۆتایی : سەرچاوەی فەلسەفەی سیاسی و ڕۆحی سەدەی ڕوناکی ( شارل مۆنتیسکیو ) تراژیدیاکەمان بۆ تەواو دەکات و دەڵێت : بەڕێزان ئەو ساتەی مرۆڤ لەدایک دەبێت پێویستە بگرین نەوەک ئەو کاتەی دەمرێت !

Читать полностью…

🛡️گروٌبہيہ ريہكہلآمہ🛡️

تۆڵە کردنەوە یاری گەمژەکانە!

ئارسەر مۆرگن

ــــــــــــــــــــــــــــــ

شرۆڤەی سیمای فەلسەفی ئەم وتەیە:-

لە دوو ساڵی ڕابردوودا شێوازێکی نوێی باسکردنی یارییەکانم هێنایە کۆمەڵگەی یاریکردنی کوردی ئەویش بابەتی Themes "دیوی فەلسەفی" یارییەکان، کە تا ئێستا هەر خۆم درێژەم پێداوە و لەسەریشی بەردەوام دەبم.

لەم بابەتەدا باسی ئەم سیمایەتان بۆ دەکەم "تۆڵەکردنەوە یاری گەمژەکانە" کاتێک دوو دەستە لە هاوڵاتیانی شوێنێک یان دوو لایەن ناکۆکی لە نێوانیان ڕوودەدات، ئەوا ئەگەر کــ'ـوشتنی لێ بکەوێتەوە، بە تێپەڕبوونی کات لایەنی قوربانییەکە بە دوای دەرفەتێک دەگەڕێن تۆڵەی قوربانییەکەیان بکەنەوە. بەمەش ناڕاستەوخۆ دێنە ناو یارییەک، ئەم یارییە بەردەوام دەبێت هەر جارە و لایەنێک باجی گەمژەیی خۆیان دەدەن و ژمارەیەک لاو و گەورە دەبێتە قوربانی. چەند نەوەیەک درێژە دەکێشێت... بەڵام ئەگەر نەچنە ناو یاری تۆڵە کردنەوە و ڕاستەوخۆ کۆتایی بە کێشەکە بهێنن و لە شوێنی خۆیدا هەموو شتێک وازلێ بهێنن و نەهێڵن کەس بمرێت، ئەوا بازنەی تۆڵەکردنەوەش کۆتایی دێت و کەس ناچێتە ناو یارییەک کە هەر جارە و لایەنێک باج بدات و ببێتە قوربانی کە هەرگیز کۆتایی نایەت.

Читать полностью…
Subscribe to a channel