trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6786

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

ڕاگەیاندن

بەداخەوە ماوەیەک لەمەوپێش پەیجی پێشووی ئنیستاگڕامی فێرگەی بەیان fzkbeyan@ لەلایەن ئنیستاگڕامەوە سڕدراوە و ناچار بووین پەیجێکی نوێ بەم پێناسەیە fzkbeyan2017@ دروست بکەینەوە.
لەم پەیجە نوێیەدا هەموو چالاکییەکانی ناوەندی بەیان و لقەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنەوە تا ئێستا دیسان ئاپلۆد کراوەتەوە. داواکارین بە فاڵۆکردن، ناردن و ستۆڕیکردن، لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی زیاتری پەیجەکەمان یارمەتیدەرمان بن.

لەگەڵ ڕێز و سپاسی بێبڕانەوەمان
بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢۵ی کوردی


پەیجی نوێی فێرگەی زمانی کوردیی بەیان

🔺 https://www.instagram.com/fzkbeyan2017?igsh=dDBkNnNyNXNlN2ht



🆔 @fzkbeyan2017

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی



کوردە وەسفی کوردستانت، خۆشترە تا سەد کێتاب
سیاچەمانە خۆشترە بۆ تۆ هەتا چەنگ و ڕوباب

شۆڕشی قەلبت ببێ و گوێ ڕاگری بە دەنگی نەی
جەرگی بەدگۆی کوردستانت، هەڵئەقرچێ وەک کەباب

دەنگی شمشاڵ و خرۆشی دەف، بگاتە هەر دڵێ
حاسڵی "كشف القبورە" ڕۆشنە زومرەی عەزاب

ئافەرەم بۆ تۆ وەتەن، وا خاک و خۆڵت گەوهەرە
غەیرە مەحسوورە تەعامت، زۆر و بێ حەد و حیساب

من لە دنیادا هەوارم ماڵەگەورە و شێرە بێ
ڕۆژی مەحشەر چاترم بۆ دەفتەر و نامە و کیتاب

مامۆساکانمان ئەڵێن دنیا نموونەی ئاخرە
تێ بفکرێ خۆت ئەزانی کێیە حازر بۆ عەزاب

سابتت کرد «قانعا» کوردان لە گشت کەس چاترن
مژدە بێ بۆ کوردەکانی هەرزەکارانی شەباب

"مامۆستا قانع"



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆن میخەکێکی خۆش بەسەرما تێپەڕی،
هەستم کرد لە پشتی سەرمەوەیە و لە حاڵێکدا ئەملاولای داوێنی کراسەکەی هەڵگرتوە کە لە عەرز نەدرێ، بەدواما دێ و لە ناکاو دەڵێ:
ئەرێ ڕۆڵە بێقەزابی تۆزێ هێواشتر بڕۆ با بتگەمێ...

بە تووندی ئاوڕم دایەوە، پیرە پیاوێکی جامانە بەسەری لێبوو، یەک عومر میهرەبانی بە چرچ و چۆڵەکانی دەم و چاویەوە دیار بوو
میخەکبەندێکی زۆری بە هەردووک دەستی هەڵاوەسیبوو و بە بۆنیان شەقامی ئاوەدان کردبۆوە...

نیگامان لێک درا
وتی: دایکی دایکەکەم میخەک بەندت ناوێ بۆ دایکت؟ بۆ دایە گەورەت ، کچێ بۆ خۆت،
ئێستا کچە گەنجەکانیش لەسەر جلی کوردی لە ملی ئەکەن....

هەرچەند خۆم چەند دانە میخەکبەندم هەبوو، میخەکبەندێکم لێ کڕی، چونکە بۆ چرکەساتێک بیرەوەری دایەگەورەمی بۆ زیندوو کردمەوە.....

ئاخ دایەگەورە بۆنخۆشەکەم، ئەم ڕۆژانە زۆرتر بیرت ئەکەم...

🖋️#زیوەر_عەبدوڵڵاهی


@ziwarabdollahipoet

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔸وێنەی تایبەت
پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیان


بەناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت....!

🔸مەحوی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لەبیر چۆتەوە چەن وەختە وا عەبدی وەفاداری

لەلام وابوو کە یارێکی وەفــادار و وەفــا جۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی، وەهایە ڕەسم و ئەتواری

ئەگەر چی بێوەفا و مەیلە بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بەقوربانی نیگاهی دیدە و لێــوی شەکـەرباری


🔸ئەحمەد موختارجاف

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بریا چڵە موویێکی سەری بام و وەریبام
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی
نەزەری‌بام
ئەشکی سەری موژگانی بە دۆعاوە لەریبام
بخزایەمە سەر کوڵمی نە هەرگیز گوزەری‌بام
یا نا پەڵەهەورەی بە مەسەل چەتری سەری بام

سەد خۆزگە ئەوەی خۆفی لەشەڕ عەینی عەدەم بوو
نەخشی بزەیێکی بەدووسەد باغی ئیرەم بوو
ورشەی نیگەهی گرشەیی سەهبایی قیدەم بوو
ئەو تیغە ببوایەم کە بە دەستێوە عەلەم بوو
هەم جەوشەنی ئەم جەنگەیی جەنگ هەم سوپەری بام

گەردی ڕوخی ئاوێنە ببوایەم لە حزوورا
بیسڕایێوە ئینجا بەسەری پەنجەیی نوورا
ئاوێنە و ئاوێنە لە نیزیک و لە دوورا
بیزایە ئیلانووری عەلانووری لە توورا
یاڕەب چ دەبوو جەیبی دە جوببەی دەبەری‌بام

دوێ شەو لە خەوا سوورە گوڵێک بووم لە بەهەشتا
بۆ عەتری مە ڕۆییشتبوو تا ئەو پەڕی دەشتا
قەت موعجیزێ وا نابێت و نەبووە لە سروشتا
گریام سەرەڕای ئەوهەمۆ سەر خۆشییە هێشتا
خۆزیا چڵەخاری سەری دیواری دەری بام

بوومە چڵەخارێ بە شەکەرخەندێ گڕی دام
گڕگڕ بەشەقەی باڵی ئەوین تاکو فڕیبام
وەک بەرقی نەزەر تا دەری کاشانە بڕیبام
یابولعەجەبا عوجبی دەغاپێشە بڕی دام
حەق بوو لەبن ئەوڕێشەوەڕا هەڵبوەریبام

ڕۆییشت و کوتم ئەی دڵی غافڵ بە چ نابی
شوێن هەڵگری ئەو نابی هەتا مەستی هەوا بی
فەرمووی عەجەبا بابە چ شەیئێکی عوجابی
وا وردبەوە هەر خۆتی لە خۆت عەینی حیجابی
وەی سۆزی لەسەوداسەری تۆزی ئەسەری بام

عومرێکە لە دووی بۆیەکی وا بێ پەڕوپۆمە
نەخشێکە لەنێو ئاوێنەیی هەستی بەسۆمە
یاری مە لەچینە کەچی ڕوویی مە لە ڕۆمە
چین چین بچەمابامەوە دەمکوت حەقی خۆمە
سەدچین کە لە چین تاکو بەڕۆم هەمسەفەری بام

جارێکی بە هەڵکەوتی قەزا هەمسەفەری بووم
وەک بەندی لە پێڵاوی لە بەرپێی نەزەری بووم
گەهـ قەوسی عەسا گەهـ لکی دەستاڕی سەری بووم
هاتایەهەتا هەرخەبەرێک موختەبەری بووم
بێ هیچ حەزەرێک سەدبری هەر دەرحەزەری بام

وا ڕۆح دەگەڕاوە لەپەنا دڵ وەتەنی بوو
خامەم هەموودەم تەختی ڕەوانی سوخەنی بوو
ئەشکم سەدەفی دووڕی شەهیدی دەهەنی بوو
لەو ڕۆژەوە غەم بەرگی گڕین پیرەهەنی بوو
گڕ بەرگی بویستایە خودا پڕ بە بەری بام

چین نەقشێکی بی وێنەیە ڕۆم ئاوێنەبەندە
هەر وێنە کە دەنوێندرێ بەو وێنەوە بەندە
وەسفی لەقەڵەم نایە ، چییە و چۆنەووچەندە
کێوێکە دووسەد هێندی ئەوێرێستێ بڵەندە
خۆزیاکوو لەسەد ئاوێنەڕا وێنەگەری‌بام

چین هیمەتی ئەو ئەکمەلی کەونەینە  بە ئیما
ڕۆم ئاوێنەیی دڵ بەمەسەل هەر لە قەدیما
هەر ئێسمی موسەمما بێ بە سیمایی وەسیما
وەک سیڕڕی (وَلَموبِالسّینِ)ی یاسینا
ئەی خوایە کەمەربەستەیی دەستەو نەزەری بام

ئەوڕۆژە لە تائیف بە کوڵ و کۆوە دەڕۆیی
سووڕمابوو لەسەر سەختی سەرانی سەرەڕۆیی
بوایەم بە درەختی چڕ و پڕ بالق و پۆیی
کەوتایە وەمن هەرچێ هەبوو بەد و کڵۆیی
لق لق بە بەر و پۆوە بە سەرگەردی سەری بام

هەستم بە هەوایێکەوە بەستوویە سەر و پێچ
پێچرانەوەیە و تێکەوەپێچانە لەسەی پێچ
گەهـ وەک مەلی بۆران پێنجم و گەهـ تەتەریی پێچ
ئێستا مەسەلی ئەمن و خەتاخوارە لەگەڵ خێچ
بریا بە بری خوا ، لە خواری خۆ بەری بام 

خەتتی نەبوو تا خەت بەخەتی دەفتەری بوایەم
(ن و القلم) هەم قەڵەم و جەوهەری بوایەم
سەر حەڵقەیی دەرد و سەری حەڵقەی دەری بوایەم
سەرتابەقەدەم گوێ سەدەفی گەوهەری بوایەم
سەر نامە بەنامی نەمرا نامەبەری بام

هەر کو لەسەری کویی بەقاڕوو دەنوێنێ
بەرقی نەزەری هەورەتریشقەی دەبەزێنێ
هەستم بەبەر تەپڵەوە شمشێر دەوەشێنێ
ئەمواجی ئەشک کەشتیی غەم وەردەگەڕێنێ
دیدەم لەسەری لانەدەچوو دیدەوەری بام

غەم ڕایەڵ و پۆی هەستی بەسۆی بێ کەس و دەرمە
هەمڕازی لەهەوراز و نشێوانی سەفەرمە
هەم ڕاگوزەری پێچ و پەناکانی نەزەرمە
دەمسازی گڕی عەشقی نەبی و عەزمی خەتەرمە
مێحڕابی هیلالەین و بەتاقی زەفەری بام

هەرکاتێ بەسەرهاتی نەبی دێ بە زمانا
ئەشکم دەشکێ و خوێنە کوفارەی لەچەمانا
وەک تیری قەزا بفڕێ لە یالێ لەکەوانا
ئەوکەس کە لەتەکمانە لەمان و لە نەمانە
بەو شەوڕەوەکەی شاهیدی شەققولقەمەری بام


🔸قاسم موئەیەدزادە"هەڵۆ"

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی، تیشکی، ڕووناکیی
من ڕووبارم،
نائارام، پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا،
مەنگ و خامۆش و سامناکی
لە دۆزەخی عیشقی خۆتا
بمسووتێنه
من جەننەتی چاوی تۆ،
بە بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوە
ڕۆحی یاخیم دەستەمۆ کە
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەوری عیشقی تۆدا
دەخولێمەوە
ئەمە دوایین جارە دەژیم
من خدر نیم
تاوێ،
تەنیا تاوێ لە لات دادەنیشم
ماڵت ئاوا، من ڕەوتەنیم..!


🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

مامۆستا حەسەن زیرەک
چیت لێ کردم


سوێندم خواردووە بە پەرچەمت
تا دەم نەنێمە نێو دەمت
نابم بە شەریکی خەمت

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئااااااخ
تۆبی‌ تۆ سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێک دەمبەن بۆ گوێی قەبری
بزانن لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری

یاڕەبی چی بوو ، وات لێ کردم
جێژنەش ڕۆی خوڵکت نەکردم



چاو و ئەبرۆ لەیەک زیرن
میسلێ شاهان بە تەگبیرن
ساحەبی کۆت و زنجیرن

یاڕەبی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە ڕۆی خوڵکت نەکردم



ئاااای ئەی ئازیزەکەم ، ئاااااخ ئاای
ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی

جا بۆچی چی بوو چیت لێ کردم
جێژنە هات خوڵکت نەکردم



ئەو گەڕەکە سەرانسەرە
تێیدایە ناسکە دولبەرە
نەخۆشم بۆت ئای نازدارە

یاڕەبی چی بوو وات لێ کردم
ئەی بە بێهوودە پیرت کردم



#حەسەن_زیرەک

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەنگاونان لە تاریکی

هەر پارشێو دەستی بە کارکردن دەکرد.  هەویر شێلان و نان کردن، مانگا دۆشین و تاقەتکردنی ماڵات، گەوڕماڵین و شیاکەڕشتن، نان و چای سازکردن بۆ دەشتەوان، گسکدان هەر له دیواخان هەتا دەرماڵان، مەشکەژەندن و تەپاڵەپێژان، ئاویەدان و سپی کردنەوەی ماڵ و... وێنەی شمقار لە هاتوچوودا بوو. تازە پاش هەموو ئەمانە دەچووە یارمەتی پیاوان. شەغرەی دەخست، گێرەی دەکرد...

هەموو جارێ ماڵە ئەعیانی ناوچە بە خانمیان دەگوت خۆزگەم به خۆت بۆ کڵفەتت.
ئەو کچە کڵفەتە جگە لەمانە زۆریش دەستڕەنگین بوو. لە چەندین جۆر چێشت‌‌لێنان و مەشکە خۆشکردن و کڵاو و گۆرەوی‌چنین و زۆر کاری دیکە.
بەڵام شتێ کە جێی سەرسووڕمان بوو، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر و یەکڵایەنانە بوو بۆ ئەو بنەماڵە. کاتێ لەگەڵ چەرچی و قەرەچی و وردەواڵە فرۆشی نێودێ دەکەوتە چەقە کردن هەتا شتێک بە دوو قران هەرزانتر بۆ ماڵی ئاغا بکڕێ، ژنانی ناودێ به گاڵتە لێیان دەپرسی ئەرێ تۆ و خانم بن‌ئامۆزان؟

ڕۆژێک ئەو بنەماڵە چوون بۆ سەیران. لە پڕ تووشیان بوو بە تووشی گایێکی شێتەوە. هاکا گاشێتی چاوسوور خانمی داپڵۆساند، کەچی کچە، پەیتاپەیتا خۆڵی دەپژاندە نێوچاوانی گاشێت. چەند پیاوێک هاتنە یارمەتیان. هاواری کرد کامتان بەهێزترن، کلکی ڕاگیر بکات و یەکێکی تر بە تێڵا بدا لە نێو شاخانی هەتا ئەوانی دیکە بە گوریس قولەفیسکەی ببستن.
ئەم کارەی لە نێو دێ دەنگی دایەوە. کەچی ڕۆژی دوایی کاتێ منداڵێکیانی ماچ کرد، پێیان گوت جارێکی دیکە ئەم هەڵە دووپات نەکەیتەوە، تۆ هاوشانی ئێمە نیت.

تەنیا کوڕێکی خۆشکەزای هەبوو جار جارێک سەردانی دەکرد. دیارە لە ژیانیدا دڵسۆزێکی وەهای نەبووە. بەڵام کاتێ هەواڵی جوانەمەرگ‌بوونی خۆشکەزاکەی بیست، بەدەم کارەوە چەند فرمێسکێکی هەڵوەراند. تەنانەت خانم ئیزنی ئەوەی پێدا کە بۆ ماوەیێک بڕواتەوە ناوچەی خۆیان و لای خۆشکی دانیشێت. کەچی وتی پێویست ناکات. بەڵام کاتێ کچی ئەو بنەماڵە کۆچی دوایی کرد، ئەم لە دایکی زۆرتر خۆی دەڕنی. فریای فرمێسک نەدەکەوت. لە گۆڕستان وێنەی عازیەتباران کوڵوانەکەی بەراوەژوو لەکۆڵ کردبوو. بە دەم شین و شەپۆڕەوە دەیلاواندەوە:
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەش دەوار، لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار.

پاش ساڵەهای ساڵ کارەکەری و بارەبەری، زستانی پیری بەسەردا هات. بە چاوی کەم حوکم و گوێی گران و پشتی کووڕ. لە ماڵێکدا دەژیا، چۆڵ و هۆڵتر لە ئاسیاوی ئاو لێبڕاو. تووشی چەندین جۆرە وەهم و خەیاڵ و پەرێشانی ببوو. ئاخریشی ڕۆژێک بە داماوی و زەلیلی سەری نایەوە. چەند کەسێک بە خێری خۆیان ناشتیان و ناوی لە ناواندا ون بوو. پیرە پیاوێک دەیگوت کەسێک نەزانێ بۆ مردووی خۆی بگری، خۆشی هەر گۆڕبەگۆڕ دەبێ.

گۆستاڤ فلۆبێر/ حسن افشار

خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو کچە سەرەڕای ئەو هەموو توانا و هێز و هونەرە هیچ خوێندنەوەیێکی لە مرۆڤ‌بوون و تەنانەت ژن‌بوونی خۆی نەبوو. بە شێوەی نائاسایی بنەماڵەی ئەربابی له خۆی خۆشتر دەویست. بۆیە دەبووە بەڵاگەردانیان. بە شادی ئەوان شاد و بە خەمی ئەوان خەمبار بوو.

ڕەنگە ئەو کچە نانێکی لەگەڵ ئێمەی کوردا خواردبێت. ئێمه لە مێژوودا کەواسووری بەرلەشکەری بێگانە بووین. زۆر دڵسۆزیمان بۆ ئەدەب و هونەر و مووسیقای بێگانە کردووە. بەڵام بۆ خۆمان وا نین، بۆیە وا پەرێشانین.

🔸عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٤/٠٧

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک
لەناو گلێنەی چاوما قەتیس ماوە
هەوری ئازار
بەسەر کێڵگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی هەڵاوە...

🔸جەلال_مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شار باغە وەحشێک بوو
پڕ لە پەنجەی ڕۆشەنبیری
پڕ لە ئێسکی فریشتەی ئەخلاق و
پڕ لە جنجڕوکی تابلۆی نینۆککاری
لە کێوی کوڵمەی پڕ لە ژێلی نیگای دڵبەر کە وەسەر کەوتی
پێچێک سەرتر لە عەنکاوە
دوو شێر
لە چادرێکدا
لەسەر ئیمپڕاتووری بێشەڕەفی شەڕیانە
ئەو شێعرە
لە دووکەڵی قەلیانێک دەچێ
کە لە سییەی شەکەتی دێمۆکڕاسی دێتە دەرێ
ماچێک لە لێوی موجەسسەمەی دین و
ماچێکیش
لە لێوی تەڕی پەیکەری مێژوو
ئەوڕۆ
شەممەیە
قوتابخانەکان کراونەوە و
بێچۆ مرۆڤ
خەریکن
وانەی وەحشی بوون دەخوێنن


تروسکه هۆنیا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا

لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەھلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا

بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەھ زینەت لە ئەفسەردا

گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میھری تۆ
هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا

تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ
لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا

نە فەرھاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ
لە دڵ من نەقشی تۆم ھەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا...

🔸سالم

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین

بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین

لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت

لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین

لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات

بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین

سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران

وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین

تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن

لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین

لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز جودا نابم

لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین

ستادەم خۆم و جان و دڵ بە سالم وەختێ ڕابووری

لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین

🔸سالم

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بە شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ


🔸نالی

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم

ھەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من

🔸بێخود

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەرچی گوڵێ هەیه، جوانه
بەڵام جوانتر له هەموویان،
ئەوەیانه که عاشقان
ئەیدەن به یەک
هەرچی ژنه نزیکەکانی من هەیه
هەر هەموویان خۆشەویستن
بەڵام له هەموان خۆشەویستتر،
دایکمه
...

شێرکۆ بێکەس

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔸وێنەی تایبەت

پێشکەشتان

سەردەمانێک بوو...
زوو تێپەڕی.



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ڕۆژێک دادێ
لە سەر شوێنی هەر تۆپێک
ناو قاپووڕی هەر موشەکێک و گوللەیەک
شین دەکەین و دەڕوێینەوە
شەڕ و ئاژاوە لە میژوو دا دەنێژین
لە ئاشتی و ئاوەدانی دەدوێینەوە
ڕۆژێک دادێ...


🖋️#زیوەر_عەبدوڵڵاهی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاومەستە، دە هەستە بێرە لام خونچەگوڵم
ماچم دەیە، بمدوێنە، مەشکێنە دڵم
لەم دەفری مەیەت کاسەیەکم بۆ تێکە
تا نەبووە بە دەفر و کاسە و گۆزە، گڵم

خەییام - هەژار

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شیعرەکانت ها لە کوێ

🔸 شەهرام قەدیمی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‎ئەگەر ئاوێنە تەشبیە کەم بە ڕوویی تۆ ئەمن ڕووت بم
‎هیلاکی دەردی دووریت و کوژراوی تێغی ئەبرۆت بم

‎بە غەیری تۆ بە دڵدارێ بدەم هەر دڵ ، وەفادارا
‎بە دوو زوڵفی تەنافینت لەگەڵ سێدارەدا جووت بم

‎بەبێ دوو چاوی مەستی تۆ ئەگەر مەست بم بە بادە و مەی
‎بە ناکامی لە وەسڵی تۆ هیلاکی چاوی جادووت بم

‎لە دڵ ناڕوێ ئەنیسی من ئەگەر بێت و لە فیکرت کەم
‎حەڵاڵ بی بمکوژە خوێنم فیدایی دەست و بازووت بم

‎لە دووری تۆ ئەگەر شاد بم لە شادی دوور و بێبەش بم
‎بە حوکمی قودرەتی باری کە مەنفی هێند و بێرووت بم

‎ئەگەر بیدەم بە جەننەت من غوڵامیی کۆیی تۆ جانا
‎لە مایەی وەسڵی تۆ جانا بە دائم ڕووت و نابووت بم

‎بەرابەر کەم لەگەڵ لێوت ئەگەر لەعلی بەدەخشانی
‎منی(عاسی)لە هیجرانت بەقوربان ڕووت و نابووت بم

‎مامۆستا عاسی🔸


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە مردم شین و گریانت بە من چی؟
لە سەر مەیتم لە خۆ دانت بە من چی

کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟

لە شانت دام،لە شانم گەر نەدەی شان
... کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟

بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم
ئەگینا سەر لە کێــــل دانت بە من چی

بەرۆکت دامەخە ئێـــستا ئـــەگیـــنا
بەرۆک دادڕانی قەبرانــت بە من چی؟

بە زیندویی بە باللــۆرەم نـەدوێــنی
کە مردم خەتمی قورئانـت بە من چی؟

کە رێــبوارت نەگــرتە سێــبەری خۆت
«سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟

🔸ڕێبوار



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

له‌دوگمه‌ی سوخمه‌ی دوێنێ نوێژی شێوان،،
به‌یانی دا سفێده‌ی باخی سێوان...!!!

له‌خه‌وفی ته‌لعه‌تی ڕۆژ هه‌ر وه‌کوو شێت،،
به‌رو زه‌ردی هه‌ڵات و که‌وته‌ کێوان...!!!

دووچاوی من که‌وا که‌یلی سوروشکن،،
ده‌پێون ئاوی به‌حری خوێ به‌پێوان...!!!

مه‌که‌ن لۆمه‌ی په‌شێوی دڵ که‌ ئه‌مشه‌و،،
په‌شێواوه‌ له‌به‌ر په‌رچه‌م په‌شێوان...!!!

شه‌رابی له‌علی ڕومانی له‌ نالی،،
حه‌رامه‌ بێ مه‌زه‌ی ماچێکی لێوان...!!!

🔸نــالی

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ

فەرامۆشی نییە بەو خەڵکە ئێستێ
لەلای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاری و هاوارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالعیشی تارە بێ تۆ

کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ

خەمی خۆی بەس بوو «سافی» وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ

🔸سافی_هیرانی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی‌ تر ماچ کەم زاری «تۆ»...!

#هێمن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەو گوڵەی ئاواتی گەل بوو، پێم بڵێ‌ بۆچی ونە
چاو لە تاوی خوێن دەڕێژێ‌، دڵ لە تاوی كونكونە
خۆی نەماوە، شیعرەكانی تیری جەرگی دوژمنە
گەر هەبێ‌ شاعیر لەناو كوردا، بەڕاستی "هێمنە"
خۆشەویستی ئەو هەمیشە وا لەناو هەستی منە

🔸مامۆستا هێمن


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا

هەر کەسێ ئیزهاری دانایی بکات و مەقسەدی
خود پەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا

خەرقە پۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بێتە نێو جیلوەی بە زوشتیی خۆی بە عوریانیی دەکا

زابیتەی تەبعم سەوارە، ئیدعای شاهیی هەیە
موحتەشەم دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا [١]

شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەریی
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنی ئارایی کەماڵ
خەت بە خەت ئیزهاری نەقشی سوڕەتی مانی دەکا

ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم بە کوردی و فارسی
عارەبت، ئیزهاری چالاکی یو چەسپانی دەکا

خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زولفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا

هودهودی دڵ حەبسی بەڵقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامەن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا

ئەو کەسەی تەحدیسی نێعمەت بێ موراد و مەتڵەبی
میسلی نالی ئیمتیسالی ئەمری یەزدانی دەکا [٢]

🔸نالـــــی


[١] موحتەشیم دیوان: دیوەخانی قەرەباڵغ؛ ئاماژە بە شاعیرێکی فارسیشە بە نێوی موحتەشیم
[٢] تەحدیسی نێعمەت: باس کردنی ناز و نێعمەت. ئیمتیسال: گوێ ڕایەڵی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕخەتەر

ئەی میروەحەی جەماڵی مەهاسای دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر

جاڕووکەشی مەنازیلی جانان لە خەڵوەتا
فەڕڕاشی فەڕشی سەبزە، بەهاران، لە دەشتودەر

ماڵش دەدەی بە دەم لە دەمی خابی سوبحدەم
هەم زولفی قیرگوونەو هەم چیهرەیی قەمەر

باری لە سروەکەت بە شنەی ئەنگەبینی گەز
کردوویە جونبوشت بە هەماغووشی نەیشەکەر

وەختی تەوافی عاریزی دڵبەر شنۆیی تۆ
لەغزش دەخا بە توڕڕە لە سەر تا بە پێی کەمەر

کەی دێتە خەندە غونچەدەمێ بێ وەزیدەنت
گەر تۆ نەبی درەختی چەمەن ناگرێ سەمەر

ئەحیاکونی جەمیعی نەباتاتی عالەمی
ڕەعنا کشا لە تەربیەتت قامەتی شەجەر

ئابی حەیاتە ئاتەشی ئەفسوردەیی دەمت
تەحریکی تۆیە گڕ لە تەنوورا کە دێتە دەر

میحنەت ئەوەندە زۆرە، هێندە دڵم تەنگ بووە
دوودی هەناسەیی سەحەرم هەوری گرتە بەر

شەهرێکە پڕ لە زوڵم و مەکانێکە پڕ لە شین
جایێکە پڕ لە شۆر و وڵاتێکە پڕ لە شەڕ

سەربانی پڕ لە کەژدوم و دیواری پڕ لە مار
گەودالی پڕ لە ڕەهزەن و سەحرایی پڕخەتەر

توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەد نەکا بە سولەیمانییا گوزەر

«سالم» ـسیفەت لە بێکەسیا با نەبێ هیلاک
من کردم، ئەو نەکا لە غەما خوێنی خۆی هەدەر


🔸سالم


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەیبەتی شەڕەنگێزی ئەم ئێوارە وەچاوەکانت دەچێ
کاتێ کە تووڕەی و من دەسەڵاتی خۆشویستنتم نییە!

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven

Читать полностью…
Subscribe to a channel