کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات
هەر من بەتەنێ شیفتە نیم، عالەمە شەیدات
گەر قیبلەیی ئیسلامە، ئەگەر موعجیزی زەردەشت
قیبلەی مەیە ئەمڕۆکە، فروغی روخی زیبات
مەخموری سوراحی شەوە، مینایە لەبەر خەو
من بم بەفیدای غەمزەیی ئەو نێرگسی شەهلات
سەودایی بڕانی سەری خۆیە دەسەریدا
هەر کەس وەکو زوڵفت دەسەریدا هەیە سەودات
ئەمڕۆکە ئەگەر لێمە کەنارە، قەدی سەرووت
هەر شەو لە کەناری منی زاری، بەخەیاڵات
توڕەت بەدەمێ دەکا زیندە، سەد دڵی مردە
ئیعجازی مەسیحێکە، دەکا زوڵفی چەلیپات
بۆیەم بەدەسی خۆ، بەسەری زوڵفەوە بەستی
تا ماچکەم ئەغزات؛ لەسەر دۆشەوە؛ تا پات
بەو جیلوەوە سەخرەی سەمما، دەخەیە ڕەقس
لۆمەی نییە، زاهید؛ کە ئەتۆی دی، بەسەما هات
سەرمایەیی عیشقت؛ سەنەما! دڵ بوو، ئەویش چوو
عوززا سیفەتان عیشوە فرۆشن؛ ئەمنیش: لات
شیرینە ئەگەر گوفتەی من، وەک لەبی قەندت
مەوزونە وەکو شیعری ئەدەب، قامەت و باڵات
🔸عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان"ئەدەب"
@trupkirezgari
هەر دەڵێم کاتێ ئەگەر دیتم بە هەستی پاکەوە
پێی دەڵێم ڕازی دڵم بەم حاڵەتە غەمناکەوە
هەرکە دەتبینم زمانم لاڵەبێ و نایێتە گۆ
چاوی شینت دەمخەنە بەحرێکی زۆر سامناکەوە
سینەکەت سینای تەجەللای سینە سافی و پاکیە
دەستی شێتی تێوەچێ مووسایە بەو ئیدڕاکەوە
چاوەکەم لەو لیستی نێوی یارەکانی پێشترم
غەیری ناوی خۆت نەبێ یەک یەک هەموویان پاکەوە
من خەرابی نێو خەراباتی ئەوینم چاوەکەم
تۆ کە ساقیت، پیاڵەیێک و ئەم چەلەشمان چاکەوە
تابەکەی چەشنی گەلم هەرچاوەڕێی ئایەندەبین
دایمە تینوو و بێ عەلەم بەم هەموە ئاو و خاکەوە
چیتە #ئاسۆ چاوەڕێی چەن چاک و چۆنی تابەکەی؟
وا چل و چەند ساڵە چیت دی؟بەستە ئیدی داکەوە
#محەممەدسەعیدنەجاڕی
🔸ئاسۆ
@trupkirezgari
سەودا لەگەڵت خۆشه ئەگەر باسی سەرم بێ
ئەو دڵمه هەیه داومه به تۆ با زەرەرم بێ
ماچێکی دەمت ئاوی حەیاتە و کەرەمێکه
ئاشق نیمه گەر ترسی کەس و گوێی خەتەرم بێ
ئەو باخی بەهێ تازه بەره حەیفە بژاکێ
تێراوی دەکەم شەرتە، به خوێنی جگەرم بێ
چەن خۆشه گوڵم دوور له ڕەقیب ماچی دەم و لێو
ئەو دەستە شلانەت گوڵه حەڵقەی کەمەرم بێ
هەرچی هەیه سەروا له خدەی دڵتی دەنووسم
بۆوەی کە له مەیدانی غەزەڵ ناوی گەرم بێ
هەی داخی به جەرگ نێوەکەتم بۆچی نەزانی
هەرتاکوو وەکوو زیکری شەوان، شەو لە بەرم بێ
دەستی من و داوێنی ئەتۆ جوابێ بفەرموو
جوابت چییه تۆ خوا دڵه با من خەبەرم بێ
ڕەحمێکی نەکرد بەو دڵه پڕ ژانەم و فەرمووی
عادەتیه دەبێ «سەرمەس»ـی من دەربەدەرم بێ
🔸مەهدی فەللاحی
#سەرمەس
@trupkirezgari
کە هاتی هەم دڵ و هەم لێو
به ناوت خەنده بارانه...
تەلێسمی زۆڵفی خاوی ڕەش
بەدەستی تۆ پەرێشانه...
غەمی عەشقت که دەردم بوو
دوو سێ ڕۆژێکه دەرمانه..
وەره قەسرێ له گوڵ ساز کەین
له سەر ئەم ماڵه وێرانه...
که ئەفسانەی بەهەشت و سێو
حەدیسی مەیل و تاوانه..
گوناهم هەر تۆیی هەر تۆ
گوناهێکی چ ئاسانه...
من و شەوقی شەوی دیدار
عەزیزم تێکه پەیمانه..
به خۆشی چاوەکەی تۆیه
هەزار ئەستێره میوانه...
که مزگەینی ژوانت دا
له ئەم سەرده زمستانه...
مەسێح ئاسایی گیانت دا
به هەر چی گیانی بێ گیانه...،
🔸سیمین چایچی
@trupkirezgari
مژدە بە ئەویندارانی کتێب
"کۆتر و ماسی" نوێترین چیرۆکەشێعری
(فەرید ڕاژین)- کە تایبەت بە منداڵانی سەرەوەی چوار ساڵە، لە چاپ دەرهات و پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا.
@Faridrajin93
ناوەندی بڵاوکردنەوە، سنە، شەقامی ناسرخوسرۆ (نوشت افزار کاکتوس)
✍️ لە شاری سنه بەڕێوه دەچێت؛
@Dengikurdistan
📚/channel/asoyzhyanisaheb
#پەیڤکاتۆر
▪️گوێچکەکانم دەستی چاویلکەکەم ئەگرن
#بەیان_دانیکەشی
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
🆔 @koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
هاوارە! لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ
هاوارە! لە بێمیهریی ئەییام و غەمی تۆ
تا لەحزەیەکی سایەیی تۆ بێتە سەر ئێمە
وەک زولفی کەچت بۆیە دەکەومە قەدەمی تۆ
سەد میحنەتی تۆم دی، نەشکا شەرت و قەرارم
کوانێ بە فیدات، ئەوهەموو عەهد و قەسەمی تۆ؟
مەدحی خەتی تۆ زینەتی دیوانە، کە دەفتەر
گونجایشی بێ، بۆ خەتی مشکین ڕەقەمی تۆ
بێعەیبە سەراپا قەد و ئەندامی لەتیفت
عەیبێ کە هەتە، لێمە، کەمێ زوود ڕەمی تۆ
سەد خۆزگە بە ئەو وەختە کە تۆم یار و منیش بووم
مەحرەم بە هەموو چینی سەری زولفی خەمی تۆ
عاشق نییە هەر کەس لە جەفای یاری بناڵێ
ئارامی دڵی ئێمەیە ڕەنج و ئەلەمی تۆ
جانم بە بەهای ماچی لەبت حازرە قوربان
مەنواڕە کەم و زۆری؛ کەمی مە و کەرەمی تۆ
ئیمکانی ئەدەب هەر سەر و جانێکە، وەگەرنا
حەددی چییە جان بێتە بەهای ماچی دەمی تۆ؟
🔸ئەدەب
@trupkirezgari
دڵم ئەمڕۆکە پڕزەوق و زمانم خەنجەری تێژە
لە بەرچاوم پڵنگی شێرکوژی چابوک ئەڵێی گێژە
سەروماڵم فیدای مەردێک کە وا بێترس و هەقبێژە
لە شەوقی نیشتمان و شوعلە ئەستێرەی گەلاوێژە
برین و زامی جەرگی پڕ لە سۆم و پاکی ساڕێژە
لە بەرچاوم خەریکی خەندەیە خاکی وەتەن ڕەنگی
لەناویا لائەچێ کەمکەم شەڕ و شۆر و هەرا و جەنگی
بە زێڕی عالەمی نادەم سەراسەر کۆمەڵی سەنگی
ئەگەر باوەڕ ئەکەن تەپڵی بەشارەت دای لە گوێم دەنگی
مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یان شێتە یان گێژە
زەمانێکە بینای فکرم بەجارێ پەرت و ڕووخاوە
نەما خزمەت لەبۆ هۆزم بڕا ئەو شیعرە لێشاوە
ئەوا ئەمڕۆ سەبا موژدەی لەبۆ دڵ تازە هێناوە
ئەڵێن ئەو کاروانەی کۆمەڵی کوردە بەجێ ماوە
کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە
تەماشا ژینی خەڵکی کە ئەگەر نێرینە و پیاوی
چ ژینێکە ئەوی عەبدە لەناو خەڵکا نەبێ ناوی
هەتا کەی مەست و بێهۆشی هەتا کەی کوێری بێچاوی
برا گەردنکەچی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهراوی
دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە
لەبۆ نانی منەتباری نەکەی حوڕڕی لە دەست بەردەی
ڕەفیقی تۆ هەموو بەیداخە تۆ دایم لەبن پەردەی
ئەگەر جارێک بە سەربەستی بژی سەد جار ئەڵێی ئۆخەی
لە میوەی باخی ئازادی کەسێ بیخوا ئەڵێ هەی هەی
کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە
لە سەربەستی و لە ئازادی کەسێ بێزارە نامەردە
لە وەختێکا کە بێدەنگە بڵێ یا دارە یا بەردە
لە وەختێکا کە دەنگی دێ بڵێ وەحشی کەژ و هەردە
دەسا بۆ چیمە با بمرێ سەراپای هەر خەم و دەردە
ئەگەر چی زیندووە هەر مردووە دە فەرموو بینێژە
وەها چاکە لەمەولا ڕوو لە زانست کەی لە زۆر و کەم
بەسەر چوو خزمەتی تەپڵ و دەف و شانە و قژ و پەرچەم
ئەبێ یەک ڕێگە بۆ بەرزی وەتەن بگرن بە دەستی چەم
لەسەرتان بەشکە زوو لاچێ تەمی جەهل و مەراق و خەم
لە کوێ سەرکەوتنی غەربی بە دۆعا و کردنی نوێژە
ئەوی ئیشی کەوشدانانە بۆ بێگانە هەر کەر بوو
بە هیچی دانەنێی چاکە ئەبێ ناوی بنێی مردوو
وە یا دارێکی وشکی گەندەڵی پەڕپووت و بابردوو
کەسێ لاری لە سەربەستی ئەکا «موفتی» تەمەننا زوو
کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە
🔸موفتی_پێنجوێنی
@trupkirezgari
ژیلا حوسێنی کچی شێخ مێهران لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (٣١ی خەرمانانی ١٣٤٣ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمان پەروەردا له دایک بووە
ژیلا لە بەرەبەیانی هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٣٧٥ی ھەتاوی (٢٧ی ئەیلوولی ١٩٩٦ی زایینی) ھاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کە دەیانویست بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس بچنە شاری تاران لە رێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن و بە تەمەنێکی کەم و کارامەی ٣٢ ساڵییەوە لەگەڵ کچە دە مانگەکەی (ژینا) گیانیان لە دەست دەدەن.
"دڵتەنگی"
ئای چەن دڵتەنگی تۆم
لە ڕادەی پەشێویم
هەر مەپرسە...
خۆزگەم
چەمەڕایی کۆتایی بێ...
یان وێنەکەت بێتە قسە!
#فەلاح_وەیسی
@trupkirezgari
هۆ هۆنەکەی دڵ پڕ لە کوڵ
چاولێڵەکەی تاسە بە دڵ
ڕێژنێک ببارێنە و وەرە
ڕاماڵە ئەندێشە و ڕەمڵ
هاوشانەکەی هاودەنگی من
سەر دابنێ سەر شانی من
هەڵڕێژە کوڵ پڕ پڕ بە دڵ
تا دەرچێ بۆ تۆ گیانی من
خۆرم نەدی خەرمان بدا
تاوێ نەبوو سەرمان بدا
تولحی هەتاوم بۆ چیە
با هەر خەزان فەرمان بدا
کێ بێ خەیاڵە شایە ئەو
لەو هەردە هەر زانایە ئەو
با هەر بڵێن گێل وسڕە
بەو بارە قەت دانایە ئەو
ڕابێنە چاو و هەست و هۆش
سەر دامەنێ ئیتر لە کۆش
خۆزگە و خەمان دەرمان بکە
جامێکی مەستی بگرە تۆش
ئەمری ئەمیرانە نەکەی
لەو سینە تۆ لانە نەکەی
کێ هەڵدەکا تۆ هەڵبکەی
تووک و پەک و تانە نەکەی
تیرباری شانی هەوری دڕ
شەڕگەی خەیاڵی لێوی سڕ
با تێگەڕێ چاوساغی ڕێ
لێم تێدەگا ڕێبواری شڕ
جوانی بەوان زوو تێپەڕی
بۆ حێلی دڵ هەر ڕێبەری
دەستم بە داوێنی عەقڵ
تا کەی قەراری سەرسەری
میزانی سۆزداری و حەزی
زاکوون بە زەبری ئاوەزی
پێوانە نەکراوە بەشەر
لەو بەش کرانە ئەو بەزی
بەزمی زەمانە خۆش دەکا
مەمنووحەیە لێک جۆش دەکا
ئەرکانی ژین و دین دەبا
بادەی دەلوویی نۆش دەکا
#شەیدا_مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
بە بەردی فیرقەتت شیشەی دڵی بێچارە مەشکێنە
لە ناو زومرەی ڕەقیبان عاشقی ئاوارە مەشکێنە
ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا، بیدەرێ عاشق
کە تیفل و خوردساڵە، قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە
دەخیلم ئەی نەسیمی سوبحگاهی؛ مەسکەنی دڵمە
پەرێشانی مەکە، تۆ زوڵفی ئەو نازدارە مەشکێنە
بە قەتڵ و کوشتنت موختارە عاشق شۆخی شیرینت
لەسەر ڕۆح و دڵت فەرمانی ئەو سالارە مەشکێنە
کە من پەروانەیی شەمعی سەری دوو کوڵمی تۆم جانا
دڵی «ئەحمەد» بە فیتنەی ئەو سەگی پەتیارە مەشکێنە
🔸ئەحمەد موختار جاف
@trupkirezgari
/channel/Tarastransferbot?start=_tgr_AkK5PHc1Yjk0
Читать полностью…دڵم پڕخوێنە، جەرگم لەتلەتە بۆ لێوی گوڵنارت
نەخۆش و دەردەدارم من لە حەسرەت چاوی بیمارت
سەلیبی پەرچەمی تۆم دەسکەوێ چیمە لە ئیسلامی
کڵێسا جێگەمە جانا لە عیشقی زوڵفی زوننارت
وتی عاشق ئەبێ بەم کوشتنەت مەسروور ببی چونکە
لەناو عوششاقدا تەنها ئەتۆی قوربانی دڵدارت
شکا بازاری شەهد و شەککەر و شیرینییی قەنناد
لە ڕۆژێکۆ کە بیستوویانە خەڵقی نوتق و گوفتارت
ئەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ، قەڵەم جانا لە عەنبەر بێ
کە من مەیلم هەیە ئێستا بنووسم وەسفی ڕوخسارت
کە تۆ سەروی منی، بێچارە قومریی دڵ حەزینی تۆم
هەمیشە بولبول ئاسا وام لە دەوری باغ و گوڵزارت
نیگار ئەمڕۆ لەناو جەمعی ڕەقیبا پێی وتم ئەحمەد
مەحاڵە تۆ ئیتر دەستت کەوێ یاری دڵئازارت
🔸ئەحمەد_موختار_جاف
@trupkirezgari
وەکوو زریان، پشوو ئەدەم،
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵ ئەنیشم،
بەڵام لوتکه قەت بەرنادەم
دەستیان هێنا، تەوقه ئەکەم،
بەڵام دەستم قەت نافرۆشم
وەک نارنجۆک لەسەر کەمەر،
دائەنیشم،
بەڵام هەرگیز
لێوی بێدەنگی ناکرۆژم
وەک چۆن هاژەی چەم و کەنار،
باڵنده و دار،
جووته دڵدار،
له یەکتری وەڕەس نابن
منی قوربانیش له شۆڕش،
له عەشقی خاک،
له خاکی یار،
وەڕەس نابم ...
🔸شێرکۆ_بێکەس
@trupkirezgari
مامۆستا زیرەک(لالەبەدەستان)
دابەش کردن و ژەنینی تار: مەبەست بێچار
باوانەکەی بابی من تۆی هێز و هەناوم
لەو ڕۆژەی من لە تۆ بڕام لە ڕەنگ گۆڕاوم
هاتم لە جێژوانێ نەبووی شل بوو هەنگاوم
لە خەستەخانە کەوتووم چاو بە مۆلەق وەستاوم
کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
چریکەی قورینگان دێ لە حەوا دەڵێن کوێستانچین دێنەوە
شەوداوەتیان گرت بە ڕێزە ئەی لالەبەدەستان
چەند ڕێک و شۆخ و تەمیز، کیژۆڵەی کوردستان
باوانەکەی بابی زیرەک شۆخ و داماوی
بۆچی ماڵی وێران زەردی، لە ڕەنگ گۆڕاوی
کیژۆڵەی کوردستانی لە گەل بەجێماوی
براکوژراو و بە ملم ماڵت سووتاوی
کاغەز دەنووسم بۆ ئایشێ، بە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە
چریکەی قورینگان دێ لە حەوا دەڵێن کوێستانچین دێنەوە.
شەوداوەتیان گرت بە ڕێزە ئەی لالەبەدەستان
چەند ڕێک و شۆخ و تەمیز ئەی کیژۆڵەی کوردستان
چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمەت دندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین، مەرگم ڕەپێشت کەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ؟
ڕەبی لە پێشدا بمرم مەرگم ڕەپێشکەوێ
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ، داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆش گەلێک لەبەردڵانە
سوێند بە وەڵڵا و بیلـلایە بەو دەردی دە دڵمدایە
جوان و لێوئاڵ خاڵدارە، لەزەت هەر لەوەیدایە
پێمگوت وەرە با جووت بین زووبە وەرە سەودایە
دیقم کرد بۆ باڵای تۆ بە غەوسی لە بەغدایە
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ، داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆڤەندی وا خۆش گەلێک لەبەردڵانە
خۆشم دەوێ بە دینم کێژۆڵەی کوردستانە
🔸حەسەن_زیرەک
@trupkirezgari
دوێشەوێ من بووم و تۆ بووی و خەیاڵی ئاشقی
دەستی من کەوتبوە ئەستۆت و وەباڵی ئاشقی
دوێشەوێ بریا نەدەبڕاوە بە تیشکی بەربەیان
عومری شەو بەرتەسکە، بەرپانن خەیاڵی ئاشقی
مانگ و هەور و زەنگیی شەو، سێ شاهیدی من بوون شەوێ
مارەیان کرد بووکی دڵ، بوو بە حەڵاڵی ئاشقی
بەزم و دیلان و قریوە و هەڵبەزین تاکوو بەیان
وەی چ حاڵێکم هەبوو، خۆزگەم بە حاڵی ئاشقی
وردەماچ دەڕژا لە لێوم، لێوڕژی دەنگت دەبووم
"ان یکاد"یان هەڵدەواسی بۆ جەماڵی ئاشقی
داغی سەر جەرگم، بە ئاستەم شوێنەواری هەر نەبوو
کوڵمە بوو یەکجێ دەخەمڵاوە بە خاڵی ئاشقی
تاو و تین و ئارەقەت خووساندبووی بەژنی ملم
پەلکە دەشناوە بە شەو شیبای شەماڵی ئاشقی
ماڵی کاول بێ هەرای کردم لە خۆمی ڕاچەنیم
دەنگی نگریسی دەکا چۆڵم لە ماڵی ئاشقی
چاو بە ئەسرین، دەست بە جەوهەر، پێ بە کۆچ زووخاوی ناخ
ڕۆژ کە نەختێ دەیدەڵێنێن، شەو شەڵاڵی ئاشقی
پێم دەڵێ پیرێ کە تەعبیری خەوت ئاوا دەبێ:
ماڵبەکۆڵی و بێمورادی و ئاشبەتاڵیی ئاشقی
🔸لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
@trupkirezgari
وتیان : بنو،
ڪاتی بێدەنگییە!
هێستا لە قوژبنی دڵمدا
سۆیێڪ ماوە
هاندەری چاوەکانمە بۆ وشیاری...
مەلەکشا
وە. ڕزگار.ع
@meleksha
@trupkirezgari
ساڵان گوێسوانە و سەر دەركی ماڵان و كەلێن و کون و قوژبنی ژێرخان و سەرخان و نێو گیشەگیاو کادێن و پەرژین، جێگە و لانەی پەلەوەر و باڵندەکان بوون.
بەڵام ئێستا باڵندەکان بڵند و بەرز و دوور دەفڕن و ناوێرن تخوون و تووشی مرۆڤەكان و نەوەی ئادەم بن ...
کەرەستە و ئامێر و ئامرازی تۆراندنی باڵندەکان زۆرن.
کەوایە با باڵندەکان ئازار نەدەین و وەک پێشوو دۆست و هۆگر و بەخێوکاری باڵندەکان بین .
وەک ساڵان با کۆترەکان نامەبەر بن و بازەکان بە نیشتن لە سەر سەر و شانی مرۆڤەکان گەورە و پاشاکان دەست نیشان بکەن...
هەڵبژاردنی نێو ئامێر و کەرەستەیەکی ژەنگاوی وەک ئەم وێنەیە بۆهێلانە لە ناچاری و بێ شوێنیە...
ئێمەی مرۆڤ، شوێن و ژینگەی هەموو گیاندارانمان داگیر کردووە و شێواندوومانە و بە هەموو شێوەیەکیش خەریکی پیس کردنی ژینگەی خۆمانین...
🔸عەبدۆڵڵا حەمزە
@trupkirezgari
ئەوەندەی هەوری دەوری "شاخە گەورە"م
هەناسەی دابڕان گرتوویە دەورەم
بە باری ڕۆژگاری پڕ لە دەردان
خەمی سەنگینی بەفرینم لە سەردان
هەواران، یادی یارانی شیرینم
بە کۆ کۆچی عەزیزانم دەبینم
گوڵی خۆزگەی مناڵیمان بە ساڵان
خەزان تاڵاندی وەک خەون و خەیاڵان
زڕەی سازی ژیانی نابەدڵ خۆم
گڕەی سۆزی سەری سووتوی سکڵ خۆم
🔸ڕەحیم_لوقمانی
@trupkirezgari
"عەزیزەکەم"
نازدارەکەم دوێنێ شەوێ خەوتم
هاتییە خەیاڵی باوەشم
هاتی و جیهان یەکسەر ڕوون
بوو، بوویە دوو چاوانی گەشم
هاتی و هەناسەکەت هێنا
تێکەڵ بوونە هەناسەکەم
دەتکوت هەمووی وەدی هاتووە
هەرچی ئاوات و تاسەکەم
دەستت گرتم، دەستم گرتی
دنیا ببوو میوانی من
ئەوکاتەی تۆ بە ڕووحی خۆت
یەکسەر هاتی بۆ ژوانی من
سینگت کردە سەنیری من
سەرم دانا لەسەر باسکت
ئارام ئارام گوێم ڕادەگرت
لە زمزمەی وشەی ناسکت
ماچت کردم نەمدەزانی
کامە گوڵە نازم دەکا
فێری نەغمەی ئەوینداری و
بەستەی سۆز و سازم دەکا
خۆشەویستم دۆینێ شەوێ
هاتییە خەیاڵ و خەوی من
ڕووناکت کرد تاریکاییی
ئاسمانی نیوەشەوی من
تا بەربەیان لەگەڵ تۆ بووم
نەویدبەخشی ژیانم بووی
ئەگەر بتزانیبا ئازیز
هەمیشە ڕووح و گیانم بووی
ئێستا هەستاوم لە خەونا
بەڵام هەروا لەبەر چاومی
تۆ خەون نی تۆ ڕاستی
ئارامیی ناخ و هەناومی
🔸خاڵە قازی
@trupkirezgari
لە چی ترسای؟
لە چی تۆرای؟
بۆچی ڕووی خۆتت وەرگێڕا؟
وات ئەزانی دارستانی بەژنی جوانت ئەسووتێنم؟
کۆشکی بەرزی خۆشەویستت ئەڕووخێنم؟
ڕاستە گیانە، پشکۆ و بڵێسەی ئاگرم
هەرەسی بەفری تاسەم و
چاوەڕوانی هاوار و گرم و هۆڕ ئەکەم.
ڕاستە گیانە، هاوارێکی زۆر بەرزم و
ملە و زریان و لافاویش چاک ئەناسم!
بەڵام، بەڵام
خۆ تۆی ئازیز، ئێجگار لەوە باڵاتری
دەستی زریانت پێ بگات...
هەرەس بتکا بە ژێرەوە...
خۆر بتوانێ بتسووتێنێ...
شەپۆڵ یاریت لەگەڵ بکات.
تۆ سروودێکی تازەیت و
لەسەر لێوی ئەم وڵاتە
ڕۆژی بە هەزاران کەڕەت ئەتخوێننەوە
تۆ ئەو عەشقە پیرۆزەی وا
شەو تا بەیان
بەیان تا شەو
لە باوەشی گوڵجاڕێکا، پرچی جوانی دائەهێنی و
خۆشەویستی، لەناو کوورەی دڵی پاکتا ئەتوێتەوە.
لە چی ترسای
هەرچی دەماری ناو دڵمە، هەڵیکێشن
ناتوانن... نا...
خۆشەویستیت
لە بیر و مێشکم دەرکێشن!
🔸ژیلا_حوسەینی
@trupkirezgari
✅ پەیجی نوێی فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
🔺 https://www.instagram.com/fzkbeyan2017?igsh=dDBkNnNyNXNlN2ht
🆔 @fzkbeyan2017