کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
خوا لە تەنیایی خۆیدا قسەی لەگەڵ مووسا دەکرد
من لەگەڵ کێ؟
مەلی تەنیاش بۆ درەختێک دەخوێنێ
من بۆ کێ؟
🔸شێرزاد حەسەن
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی
من چووم لە خەیاڵی ئەو و ئەو ناچێ خەیاڵی
پەڕ پەڕ بوو تەمەن ،
پیری مقەستێکی لەدەست بوو
نەیتوانی زەمەن،
زەڕەیە هەڵپاچێ خەیاڵی
دەرچوون لە دەری مەکتەبی عیشقت گەلێ سەختە
دەرچووم و
لەدەر چوو،
کەچی دەرناچێ خەیاڵی
ڕۆچوون لە خەمۆشی شەوی بێ شەمع و شەرابە
ڕۆچووم لە خەم و
هەر ئەوە ڕۆناچێ خەیاڵی
پاچی نیگەهت،
گەرچی کە کێوی دڵی ڕوخاند
نەیتوانی فەلەک تیشەیی داپاچێ خەیاڵی
خاڵە لە خەیاڵت وەکوو چی وایە گوڵی تۆ؟
بێ وێنەیە دەیکووت،
وەکوو هیچ ناچێ خەیاڵی
لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی
لاناچێ و،
لاناچێ و،
لا ناچێ خەیاڵی....
🔸خاڵە قازی
@trupkirezgari
من ئەگەر ئاوی حەیاتیشم بەبێ تۆ بدەنێ
یاڕەبی دەردی بێ دەرمانی ئەتۆشم بگەنێ
من ئەگەر دەست و تفەنگیشم لێ دوور بێتەوە
هەر بەڵێنیت دەدەمێ دڵ بۆخۆی شێعران دەتەنێ
🔸هەڵگورد سوڵتانی
@trupkirezgari
لە من نابێ بپرسی وەسفی شێواوی دەروونم چون
زەنەخدانی ئەتۆیە مەحبەسی دڵ چاهی هاڕووتم
خودا ڕەحمێ بکا بەم بێوجوودە تا موزەییەن بێ
ئەوی ڕێگە و گوزەرگاتە بە قەترەی ئەشکی یاقووتم
🔸زاری
@trupkirezgari
ههرچهنده باش بیت ، بهخشنده بیت ، بێ زیان بیت
لهژیاندا كهسانێك ههن بڕیاریان داوه باشییت نهبینن
كهچی لهگهڕان بهدوای ههڵهیهكتدا نابیناش بن دهیدۆزنهوه
ئهمهش وانهیهكه ههتا بزانین چاکەو سەرکەوتن دوژمنیان زۆرە
🔸عهبدولڕهحمان سدیق
@trupkirezgari
سەوزەزارانی بەهاری ئەو دڵەم
پڕمەینەتە
تازە دەرچوو چەهچەهەی بولبول
لە باخم زەحمەتە
🔸ڕزگار.ع
@trupkirezgari
تەمەنێکه ڕێگا دەبڕم
کەوشی پۆڵام داڕزاوه
گۆچانی ئاسنم شکاوه
توێشەم خاڵی، ڕۆحم تەنیا
خۆم غەریب و دڵم هێلانەی باڵندەی
هەزار ئاواتی سووتاوه...
🔸مەلەکشا
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە
Читать полностью…حەز دەکەم قەت لەسەرت کەم نەبێ موویەک، چونکە
هەیە پەیوەندی لەگەڵ ژینی من ئەو هەودایە
🔸هێدی
@trupkirezgari
لە پاش مردن چی دەبێت
نازانم
نامهەوێ بزانم
گۆزەگەر
لە پاشماوەی خاکی لەشم چی چێدەکات
بەڵام
پێمخۆشە لە گڵی گەرووم
فیکفیکەیەک چێ کات.
گەرووم فیک فیکەیەک بێت لە دەستانی مناڵێڪی هار و هاجدا
پەیتاپەیتا
هەناسەی گەرمی لە نێو گەروومدا
خول بدات
هەتا هاواری گەرووم
گوێیەکان ئازار بدات و
خەونی قورسی نوستووان ئاڵۆز بڪات
ئاواش تۆڵەی بێدەنگی و مافی تاساوای مەرگاوییم بستێنێ..!
🔸وەرگێڕاوە
@trupkirezgari
ژنانی کوردی ئێمە زۆر بەکارن
لە ڕۆژی جەنگ و هاوارا سوارن
لە کار و کردەیی خانوویی خۆیان
سوبوک دەستن لەگەڵ پیاویانا یارن
لە هۆنین و چنینا گشتی وەستا
لە دوورین و بڕینیشدا سەلارن
لە لایێ تەون ئەکەن، لاکێش ئەهۆنن
لە لایێ خورج ئەهۆنن بێستارن
بەڕەو جاجم ئەکەن، ڕەنگی بەنیشی
لە هۆڕ و تێڕ کردن، بێژمارن
هەنێکیان کۆچ ئەڕانن، موو ئەڕێسن
هەنێکیانش خەریکی جێ هەوارن
لە ئاوایی نەبێ سەردار و کوێخا
لە خزمەت کردنی میوان لە کارن
ئەگەر تەدبیری بۆ کارێ لە دەس بێ
لە گفتوگۆیی کۆمەڵ حيصصةدارن
لەسەر ئەم کار و کردە، کیژی کوردان
بەنامووسن بەئادابن، بەعارن
کچی شێخ و سەرۆک و دەوڵەمەندان
لە خوێنین و نووسینشدا دیارن
چنینی سنگەوانە و، دەستەوانە
پوشین و گۆرەویی کیژانی شارن
لە کوردستان نەمێنێ پیاو ئەسیری
لە پێکهێنانی کاری، ژن بەکارن
🔸ئەسیری
مەعلوومە کە تۆ پادشەهی و
ئێمە گەدای ڕووت
شاها!چ دەبێ گەر
نەزەرێکت بەگەدا بێ!
حوسنی چییە گوڵزارێ
کە نامەحرەمی بێتێ
گوڵشەن ئەوەیە:
قەت چ گوڵی لێ نەچنابێ!
سەد جار وەنەوشە
بەسەبا بێتە تەمایل
حەددی چییە جانا
بەسەری زوڵفی دوو تابێ!
🔸ئەدەب
@trupkirezgari
من گەیشتوومەتە جێگایەک هیوام بە هیچ نەبێت ، ئەوەش پلەیەکی گرنگە ئینسان پێبگات.. کە هیوات نەبوو هیچ کات تێکناشکێیت.. هیوات نەبێت ، هەموو شتێک باش دەبێت
🔸 بەختیار عەلی
@trupkirezgari
چـراغم جیـا، چـراغم جیـا
هەرکەسێ کەردش تۆ جە من جیا
نائومێد نیشۆ وە بەختی سیا
زیانش چێش بی، ئەر من تۆم بدیا؟
🔸بێسارانی
@trupkirezgari
پەروانەیی شەوقم مەخەرە ئاگری میحنەت
شەمعی دڵەکەت هەڵکە لەبۆ بەزمی نیگارم
مۆرەی دڵی برد زولفی لەبۆ تەختەیی سینە
لەم نەردە مەڵێن وا مەیە، دێم فێری قومارم
🔸سالم
@trupkirezgari
لە ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەزی ۲٦۲۱ی کوردی (۱۳۰۰هـ-۱۹۲۱ز) لە گەڕەکی سەرقەڵا (حەوزەگەورە)ی شاری بۆکان (بە وتەی هەندێک لە نزیکانی لە گوندی هەرمێڵەی نێوان سەقز و بۆکان)
منداڵێک چاوی بە ژیان هەڵدێ کە ناوی #حەسەنی لێ دەنێن و بە هۆی لێهاتوویی و چالاک بوونییەوە نازناوی "زیرەکـ"ـی پێ دەبەخشرێ و بەمجۆرە بە "#حەسەن زیرەک" ناوبانگ دەردەکا.
کەسێکە سەرانسەری ژیانی پڕی بەدبەختی و سەختی و چەرمەسەری و تەژی زەحمەت و ئاوارەگی و دەربەدەری دەبێ.
قەت ڕووی ئاسوودەگی و هێمنایەتی بە خۆوە نابینێ.
هەر لە منداڵییەوە لە نێعمەتی عەبدوڵڵای باوکی بێبەری دەبێ و لە ۱۱ ساڵیدا بە هۆی شووکردنی خاتو ئامینی دایکی زیاتر نازی دەشێوێ. ئەم ڕووداوانەی سەرەتای ژیانی دەبنە دەسپێکی ئاوارەگی و دەربەدەرییەکەی کە بەشێکی هەرەزۆری ژیانی ئەم هۆنەرە ناوازە لە خۆ دەگرێ.
دەسپێکی گۆرانی چڕینی لە تەمەنی ژێر ۱۰ ساڵیدا دەبێ لەگەڵ "عەبە چاوەش" و "حەمەحسێن چاوەش" لە شایی شار و گوندەکانی دەوروبەر گۆرانی دەڵێ.
#دەورانی_لاویەتی
#حەسەنی گەنج هەر ماوەیێک لە شوێنێ دەگیرسێتەوە بە گەلێک هۆکارەوە ناچار دەبێ پەڕیوەی شوێنێکی دیکە بێت.
بۆ بژیوی ژیان بە کاری جۆراوجۆرەوە خۆی سەرقاڵ دەکات.
ماوەیەک دەبێتە کارەکەری خان و ئاغاواتی هەرمێڵە و هاوکات بە هۆی دەنگی خۆشیەوە ڕێگای پێ دەدرێ کە بڕواتە دیوەخانی خان.
لە لایێکەوە بە گۆرانی وتن کۆڕی میوانانی خان دەڕازێنێتەوە و لە لایەکی دیکەوە بەشداری شەوداوەت و ڕەشبەڵەکی کیژ و کوڕانی دێی هەرمێڵە دەکات.
سەردەمانێک بە شاگرد کەبابچیێتی ڕۆژگار تێدەپەڕێنێ.
لە شاری مەراغە ماوەیێک ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێ لەگەڵ دوکتور زەندی (باوکی خاتوو میدیای زەندی کە دواتر دەبێتە ژنی حەسەن) ئاشنا دەبێ و دەبێتە خزمەتکاری ماڵیان.
لە تەمەنی دەوروبەری بیست ساڵاندا لە سەقز دەبێتە شاگرد شۆفێری مینەخانی ئەردەڵان لە نێوان سەقز و بانەدا، کەچی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێک بە ناوی مەحموود نارنجی قوڕەدەرەیی بە ماشێن دەکوژێت و دەکەوێتە بەندیخانە.
#پەڕیوەبوونی_بۆ_عێراق
لە گێرە و کێشەی بەندیخانە و کوشتنی ئەو کوڕە گەنجەدا، دایکی، ژنەکەی حەسەنی کە "مەحبووبە"ی ناو بووە لە کوڕەکەی تری بەناوی حسەین مارە دەکا.
ئەم ڕووداوە لە سەر هەست و ڕۆحی ناسکی #حەسەن_زیرەک هێند کاریگەری دەبێ کە کوردستانی ڕۆژهەڵات جێدەهێڵێ و بەرەو عێراق سەرخۆی هەڵدەگرێ.
پاش گەیشتن و ساقامگیربوونی لە شاری بەغدا بە هۆی چەن کەسێکەوە بە کارەکەری میوانخانەی شەمالەلکەبیر (فندق الشمال الکبیر) دادەمەزرێ.
لە تاراوگەش هەستی هونەری و دەنگخۆشی لە سینگ و گەروویدا هەدا نادا و ڕۆژێکیان کە لەگەڵ کاری پاک و خاوێنکردنی میوانخانەکە بە مۆرەمۆر گۆرانی دەڵێتەوە کە بە هەڵکەوت میوانێکی تایبەت بە ناوی جەلالی تاڵەبانی گوێ لێ دەبێ کە سۆز و چریکەی دەنگەکە سەرنجی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و دەبێتە هۆی ئەوە کە لەگەڵ خۆی بیباتە بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا.
ساڵی ۲٦٥۳ی کوردی(۱۳۳۲هـ-۱۹٥۳ز) یەکم دەنگی خۆی لەوێ تۆمار بکا.
ئەمجارە دەنگی مامۆستا #حەسەن_زیرەک بەسەر شەپۆلە ڕادیۆیییەکاندا سنووران دەبەزێنێ و لەو ماوەیەدا لە بەغدا نزیک بە ۷٥ گۆرانی کوردی تۆمار دەکا و بڵاو دەبێتەوە کە ئەم دەرفەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە ناو و ناوبانگی ئەم هونەرمەندە بە کوردستان و هەر شوێنێ کە کوردی تێدایە و ڕادیۆ بەغدا دەبیسێ بڵاو بێتەوە و نەدیدە بیکاتە ناسیاو و خۆشەویستی گەلەکەی.
#گەڕانەوە_بۆ_ئێران
پاش شۆڕشی ۲٦٥۸ی کوردی (۱۹٥۸ز-۱۳۳۷هـ) -کە بە شۆڕشی ۱٤ی ژووئییە بەناوبانگە و تێیدا پاوشایەتی عێراق و حکوومەتی مەلیک فەیسەڵی دووهەم دەڕووخێ و
عەبدولکەریم قاسم حوکوومەت بەدەستەوە دەگرێ- #حەسەن_زیرەک بە بۆنەی گۆرانی گوتنی بۆ چوونەسەر تەختی مەلیک فەیسەڵی دووهەم، لە ترسان و ناچار عێراق بەجێدێڵێ و ڕوو دەکاتەوە ئێران.
دەڕواتە تاران و میوانخانەی حەقیقەت (مسافرخانە حقیقت) لە ناسر خوسرەو کە ئەو سەردەمە مەکۆی کوردەکان بووە لە تاران،
بە هەڵکەوت پوورزای دوکتور زەندی دەبینێتەوە و داوای لێدەکا کە بیبا هەتا چاوی بە دوکتور زەندی بکەوێتەوە کە سەردەمانێ لە مەراغە بەردەستیان بووە.
بەم بۆنەوە مامۆستا #حەسەن_زیرەک دەڕواتە ڕادیۆ کوردی تاران هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ میدیای زەندی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ کە بەرهەمی ئەو ژیانە دوو کچن:
بە ناوەکانی ئارەزوو (مەهتاب) و مەهناز (ساکار).
لە تاران لەگەڵ مووزیکژەنە بەناوبانگەکانی ئەو کاتەی ئێران و کوردەکانی نیشتەجێی تاران وەکوو:
🎶 موجتەبا میرزادە (۱۳۸٤-۱۳۲٤ هەتاوی) ڤیۆڵۆنژەن،کەمانچەژەن
🎶 حەسەن یۆسف زەمانی (۱۳۸۸-۱۳۱۰ هەتاوی)
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و گەشەی زانستی پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…لە شۆن باڵاکەت دنیام بۆچییه
تخوا با بمرم دڵسۆزم نییە
دەردێکم گرتووە باقی دەردانە
تواو حەکیمەکان پێ سەرگەردانە...
فولکلۆر
@trupkirezgari
به گریەم پێکەنی خەندەت بەشینه
دەڵێی پاش گریه نۆرەی پێکەنینه
دڵت گەر سەد یەکی سینگت نەرم با
نەرم بووی ئێسته بۆ ماچێک لەسینه
🔸هەژار
@trupkirezgari
چۆن نەپۆشم ڕەش هەتاهەم؟ کەس نەما هاوڕازی دڵ
چۆن نەکەم دەنگ بولبولانم هەڵبڕاون چڵ بەچڵ
🔸ئاسۆ
@trupkirezgari
دڵ لە داخی جەوری دونیا پڕ لە ئازار و غەمە
ئەشکی چاوانم بەخوڕ دێ هەر وەکوو سەیلی چەمە
سەیری ڕووی دونیا ئەکەم گەرچی لەلای عالەم ڕووناک
وەک تری گەر سەیر ئەکەی تۆ وا لە بەرچاوم تەمە
هەر بناڵم من بەدائیم قوڕ بەسەر خۆمدا بکەم
دەرحەقی بەختی بەد و یا تالعی ڕەش هەر کەمە
توولی عومرم ڕابوارد گشتی غەم و دەرد و خەفەت
هیچ سەرم خاڵی نەبوو لە موسیبەت و سەدەمە
لازمە ئەم جارە من سەر هەڵگرم بۆ خۆم بڕۆم
بەڵکوو ڕەحمێ کا خوداوەند هەر ئەوی جێی کەرەمە
نامەوێ لیباسی چاک و خواردن و تەعمی لەزیز
چونکە لەو ڕۆژەی کە بوومە بەرگی من هەر ماتەمە
گلەیی بۆ چی ئەکەی «لوتفی» لە تەقدیری خودا
شوکری زاتی حەق بکە بۆ دەردی دڵ وەک مەرهەمە
#لوتفی
@trupkirezgari
ئاگر لە جەستەی شاخ و دارستان
دەنگی ناڵە و شیوەنی گیانلەبەرەکان دەنێو ئاگردا
ئاگر لە جەستە و ناخی هەر مرۆڤێ بەر دەدا
ئاگر لە جەستەی ئەو نامرۆڤە بەرببێ وا بە ئەنقەس ئاگر لە جەستەی شاخ و دارستان و گیانلەبەرەکانی بەردەدا
😔😔😔
چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ
من بەڵێنت ئەدەمێ دڵ لەبەری ڕانەچەنێ
مەمی تۆ ناوی بڵاو بۆتەوە، ئەمما خۆیان
تازە خڕ بوون و زەمانێکی دەوێ تا دەگەنێ
🔸هێدی
@trupkirezgari
دەمکوژی بەم دەردەوە یا چارەیی دەردم دەکەی؟
ئەی خودا! هەر هەڵوەدا و موحتاجی نامەردم دەکەی؟
هەروەکوو جاران لە سەر تەختی مرادم دادەنێی؟
یا نه، شووم و ماڵخراپ وەک کوندی سەر بەردم دەکەی؟
دەمکەیه مەجنوونی عالەم، دڵ به دەست دێنم؟ وە یا
عاشقی ڕوخساری لەیلا، وێڵی هەر هەردم دەکەی؟
من به دڵگەرمی لەمەولا دەچمه نێو گوڵزاری عیشق
یا نه، مەحڕوومم له گوڵشەن، مات و دڵسەردم دەکەی؟
ئەی خودا! جاران به لوتفت هیچ خەم و دەردم نەبوو
ئێسته بێلوتفی، که تووشی سەد خەم و دەردم دەکەی
زوو لە نێو خۆشبەختەکان تاقانه بووم و بێنیاز
ئێسته لای پەژموردەکانی دڵ بەخەم، فەردم دەکەی؟!
🔸سەید کامیل ئیمامی
"ئاوات"
@trupkirezgari
عەبدولخالق کوڕی سەید حوسێن ئەفەندی مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد ناسراو بە ئەسیری (لەدایکبووی ١٨٩٥ لە کەرکووک، عێراق – مردووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٢ لە کەرکووک). لە بنەماڵەیەکی ئایینیی زانست پەروەردەدا ژیاوە. لە گەشتی خوێندنی مەلایەتیدا گەلێک شاری باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەڕاوە، لە کۆتاییی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لە کەرکووک لە مەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووە. ناوبراو جگە لە زمانی کوردیی، شارەزایی ھەریەک لە زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبیشدا ھەبووە.
سەرەتای خوێندنی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئاغای مستەفا ئاغا لای مەلا محەممەدی وەستا فەتاح بووە. بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئایینی لە ساڵی ١٩١٣ ڕووی کردووەتە ھەڵەبجە، ناوچەی جوانڕۆ، بانە، سەقز، سنە و چوڕ. لە دواییدا گەڕاوەتەوە کەرکووک و لای مەلا عەلی حیکمەت دوا قۆناغی خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دوازدە زانستییەکەی ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٢٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لەم گەشتەیدا بەیرووت و ئیزمیری بینیوە. لە گەشتی ئەستەمبوڵی چاوی بە نەجمەدین ئەفەندی برا بچووکی و شێخ عەبدولقادری شەمزینی کەوتووە کە خەریکی خەباتی کوردایەتی بوون، و لەسەر دەستی ئەوان وانەی خەباتی نەتەوەیی فێربووە، بۆیە کە لە ساڵی ١٩٢١ گەڕاوەتەوە کەرکووک و دەستی بە خەباتی کوردایەتی کردووە و شیعری نەتەوەیی ھۆنیوەتەوە، تاکو بووەتە شاعیرێکی ناسراوی کورد و لەگەڵ شاعیرانی وەک ئەحمەد موختار جاف، فایەق بێکەس و مەلای گەورەی کۆیە جێی حاجی قادری کۆییان لە ھۆنینەوەی شیعری نەتەوەیی گرتووەتەوە.
ئەسیری لە ساڵی ١٩٣٥ بە مووچەخۆر لە دادگای شەرعی کەرکووک دامەزراوە، لە پاشاندا لە ساڵی ١٩٤٣ بووە بە باشکاتبی کارگێڕی ماڵی قاسیرین لە کەرکووک تا ساڵی ١٩٥١. لەو ساڵەوە بۆ جاری دووەم گەڕاوەتەوە دادگای شەرعی. لەم کارەیدا ماوەتەوە تا ساڵی ١٩٥٨ خانەنشین کراوە. ئەسیری ژنی نەھێناوە، ماڵی لە ناو خانەقا بچووکەکەی بووە لە گەڕەکی ئەخی حوسێن لە کەرکووک. لەو کاتەی مووچەخۆری میری بووە کاری کشتوکاڵیشی کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٠ تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە لە قوڕگی تا لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٢ لە تەمەنی ٧٢ ساڵی لە شاری کەرکووک کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ محیەدین نێژراوە.
@trupkirezgari
خۆم داوەتە دەست تاسی خەمت لێ مەکە حاشا
بۆ گێلە دەکا دڵ، لە شەشوبێش و لە کاشا؟
پابەندە لە من بێمە قەرەی خاڵ و دووخانت
گرتووتە تەما گێلی سەما بێتە تەماشا؟
بنواڕە لە بەر دەرکی شەش و دابێ لە گەڵ من
تاسێ لە گلارەی نەزەرت لێم بووە بەخشا
تا دێم هەڵیدەم مۆرەیی دڵ داخەمە پاڵت
هەڵدێی بە هەرا شەشدەری لێ دەگری لە پاشا
گرتووتە لە من ڕێگە، کەچی ڕێگە بە من چی؟
لاچووە لەسەر مۆرە دەبێ بمکوژی پاشا!
جێ مۆرەمە کوژراوە تکی ناتە دوو چاوم
چاوت دوو تەکی چاوەکەمی داوە لە ئێشا
یەک یەک دەکوژی مۆرەیی دڵ گێلە لە خۆ کەم
بەس گێلە کرام و نەگەییم، کەوتمە پاشا
زنجیری دەکەم زنجی حەزت تا لەبی دوو گوێ
خشپەی نەفەست دێ لە گوێ و بوومە پەریشا
دەرناکەوێ دوو خاڵی بەرانبەر سەرێ هەڵنێ
دوو خاڵی چەناگەی تۆیە، نەقشی لە نەقاشا
دڵ پڕ خەمە بۆ خاڵ و گەمەی هەست و قەرارت
لەو بەردەدڵە نەبووە لە کێوان و لە تاشا
پرسیویە کە کاتی گەمە بوو، هاتی سەحەر بۆ؟
شەو ئیژێ سپێدەم نە لە دۆڕانی ئەپۆشا
🔸سەحەر موعێزی
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە
Читать полностью…