trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6850

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

/channel/gull_baji_nigar

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەش دەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتە دەر
سەری سەودا زەدە بێ‌خود بە تەمای پێنج و شەشە

"حەقیقی"

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا

مەقامی دەشتی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

"پێش ئەوەی دوو چاوی مەستی بێتە مایەی عەشقی من
من هەموو پرشنگی خۆری بەر بەیانم خۆش ئەوێ
پێش ئەوی دەنگی ئەوینی بێتە مایەی سۆزی دل
مانگ و ئەستێرە و گوڵ و باڵندەکانم خۆش ئەوێ"


[قاسملوو... تاڤگەیەک لە گوڵاڵە و
دڵێ لە پەمو...] بێکەس

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە حەسرەت زۆرە، شادی هەر بە دەگمەن سەر دەدا لێمان
هەموو ئەسبابی کایەین و ژیان کایە دەکا پێمان

#ناسر_ئاغابرا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

حەز دەکەی سوبحی قیامەت لە شەوا دەربکەوێ
پێی بڵێ: دوگمەیی ئاوێنەیی سینەت بکەوە

«حاجی قادر کۆیی»



/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تاوەکوو ساقیی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوەبڕکێ، دەست‌بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ

"هێمن"

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بەڕێزانی هاوڕێ کاناڵ
سپاسی بوونی سەوزتان.
بۆ ماوەیەکی نادیار ناتوانم دەخزمەتاندا بم بەناچار و نەوەدڵانە بەجێتان ئەهێڵم.

کاناڵ بەردەوامە و بەڕێوەبەرانی دیکە درێژە بە خزمەتی ئەدەبیاتی کوردی دەدەن
هیوای لەشساخی و تەندرووستیم هەیە بۆ هەرهەمووان.

لاتان خۆش، نیشتمان ئاوەدان.
کوردستانمان سەربەرز.
گەردنم ئازا کەن🙏

خزمەتکاری هەمیشەییتان

ترۆپکی ڕزگاری."ڕزگار.ع"

"هەرکەس ڕێگایێ بووەتە نەسیبی
گەلی ڕەفیقان! خوداتان لەگەڵ"
م.شەریف
❤️🌸

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔸جەماڵ موفتی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پەچەت لادە سڕی زوخم و پڕی زەخم و شڕی ڕووتم
هەتاوی ڕووت بە ڕووی ٭ڕووتا٭ گوڵم تاوێ بتاوێنه

بسووتێم با بە کڵپەی ئاگر و گڕکانی تیرێژ و
بە دوو قاتی گڕی خۆرت، کە دەڕوانی لە ئاوێنە

🔸هەڵگورد پەسوێ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە باخی سێوەکانتا لێم گەڕێ، با
دەمم بۆ دەم، دەسم بۆ مەم گەڕێ، با

گڕم! کڵپەم! بڵێسەی عیشقی هارم!
کنا، خۆت گێل مەکە، ئاخر هەژارم

🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

نامەیەک بۆ ئێڤرێست ئەو شاعێرەی،
شاری ئاواتەکانی کاک فوئادی بینی بوو!

پێشم کەوە هاوڕێ هاوبیر
ئێڤرێستی تا هەمیشە سەربەرز

پێشم کەوە هۆگرە دێرینەکەی ئاڵای سوور و ئەستێرەی پەنجپەڕ، پێشم کەوە

کۆڵان کۆڵانی شارەکان، دەشت و چیا،
ئەشکەوت لووتکە، بۆ قەراغی ڕۆبارەکان
بێوچان و بێ ماندوو بوون
ڕێخ بە ڕێخ و بەرد بە بەدری نیشتمانم نیایە ژێر پێ

نەمدۆزیەوە، نەمدۆزیەوە، ئەی کۆنە سەربازی ئەندێشەی کاک فوئادم، نەمدۆزیەوە!!

لە شێعرێکا ناونیشانی شارێکت دا
شاری ئاواتەکانی کاک فوئاد، پڕاوپڕ لە سەربەستی و ئازادی بوو.
بەختەوەری چەشنی شەپۆلی سەر دەریا
بە سەر دڵ و گیانی هەژاراندا لرفەی دەهات.

زۆر بۆی گەڕام!!
زۆر بۆی گەڕام و نەمدۆزییەوە

پێشم کەوە، پێشم کەوە ئەی هاوسەنگەری ئەندێشەی ڕوون

پێشم کەوە

ساڵەها لەم مەڵبەندە جگە عەبا و ئاڵا و مێزەرەی ڕەش، هیچم نەدی

جگە گرفە و لرفەی خوێن بەسەر دڵی زامداری نیشتماندا هیچم نەبیست

لەم وڵاتی مەرگەدا هیوا و ئازادی لە سێدارە دران، یەکسانی ئەفسانەیە و لە لاپەڕەی کتێبە نەخوێنراوەکانی یاسادا قۆڵبەست..

دەستم بگرە. چاوەکانم بێجگە ڕەشی هیچ ڕەنگێکی دیکە ناناسێ

دە ڕاپەڕە و بمبەرە سەر مەزاری سوورە گوڵ، بۆنی نێرگز و بەیبوون و هەڵاڵەم پێ بناسێنە

لووتم پڕە لە بۆنی خوێن
گوێیەکانم لێوانلێوی هاواری مەرگە

دانامرکێ!!
دانامرکێ ئاوری شۆرەکاتی سینگی شەقارشەقارم

دانامرکێ و گەیشتوومەتە دوا هەنگاوی ئەم هێڵەش
دوا ڕستە و دوا وشەی چیرۆکی ژیانێکی نامۆی پڕ دەردە

درێژە درێژە درێژ...
چیرۆکی کورتی ئەم ژینە حەپەساوە

بێزارم لە زریکەی خنکان بە سەر چرکەکانی ئەوین و خۆشەویستیدا

پێشم کەوە، پێش ئەوەی درەنگ کەوین

بەڵکوو واتای ئازادی لە ڕۆبار
هەڵمەت لە با، بەرخۆدان لە ترۆپکی کوێستان کۆ بکەمەوە
چەن تریفە لە ئەستێرە قەرز بگرم
قاسپە قاسپێ لە ئازادی و
کۆپلەیەک لە سۆزی بلوێری شوان تۆمار بکەم

ئینجا شێعرێکی نوێ بهۆنمەوە و لەسەر دڵی دایکە جەرگ سووتاوەکان بە شۆڵەیەک لە تیشکی خۆر بینووسمەوە

لەمێژە لەمێژە لەمێژ...، ئەم وڵاتە شێعرێکی نوێی پێویستە پڕ لە هیوای  هەڵفڕین بەسەر ئاسمانی بێ قۆرغدا......

🔸کاف.ب. سنەی باوان

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

حەزم لێتە
شاکار مورادیان

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

"لەبوو لێڵەی بەهارێکا
چی چرۆ بوو هەمووی ژاکا
ئاخر ئەوان نەیاندیبوو
لەئاسمانی ئەم وڵاتە
لەجێی باران
کیمیا داکا...

ساڵەهایە شەڕ تەواو بووە بەڵام هێشتا زامی سەردەشت ساڕێژ نەبووە...!"

بۆنی خەردەڵ لە جەستەی نیشتمانم ناسڕێتەوە!

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

/channel/gull_baji_nigar

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە جۆگە تێکەڵی چەم بێ و چەمیش تێکەڵ بە دەریا بێ
شەماڵیش پڕ لە هەستی بێ، نییە شت تاک و تەنیا بێ

بە قانوونی خودا، ئەشیا، ئەبێ تێکەڵ بەیەکتربن
ئیتر بۆچی من و تۆ تێکەڵی یەکتر ببین نابێ؟!

کە کێو و کەژ بکەن ماچی هەموو ئاسمانی بەرز و شین
شەپۆلیش هەر وەکوو دڵدار لە مل یەک دەستی ئاڵابێ

ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکات و لێی دوور بێ
کە تیشکی ڕۆژ زەمینی هەر وەکوو دولبەر لەکۆشا بێ

ئەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گەر تۆش نەکەی ماچم
هەمووی بێ کەڵکە ئەم ماچانە، بێ تۆ فائیدەی نابێ

ئەحمەد هەردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شـــادی جـارێـکی به میـوانی نەهـاتۆته دڵــــم
ڕەنگه خەڵوەتخانەیی خەم شوێنی نامەحرەم نەبێ

«هێمن»

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بەڵات دووری بەبەژنی پڕ لە خەستە
سەرەنجامت کۆنەشەڕابی خەستە
کۆنەژانت دزەی کردۆتە هەڵبەست
لەپێی خستووم دەڵێ پێم سا دە هەستە
لەسەر کەیکی تەمەن بیست و حەوت ساڵم
دەزانم ، ئەمما ئێشم کەوتە جـەستـە
بە لەش شاد و شەهیر و زۆر جەوانـم
بە دڵ ئەمما کەنفت و پیری خەستە
لەسەر گۆچان دەڕوا وا تەمەنی من
کەچی دەڵێن پێم ڕەعنایەوخوجەستە
بۆچی دەبێ هەواڵم ڕەشکوژی کــات؟
مەلی ئەوین غەوارە بن بە دەستە


🔶هەڵگورد سوڵتانی

شەهیر:پر ئاوازە
ڕەشکوژ :نشانەگیری بی هدف
/channel/HELLBESIT

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پەچەم لاداوە ئیللا من لە بۆ تۆ یاری شیرینم
لەبت هێنایە نێو گردن گومانت خستە نێو دینم
لەسەیری ئەو دڵەم هێستا سەرم سوڕماوە وەڵاهی
حیجابم چۆن فڕێداوە چلۆن لامداوە پەرژینم؟


🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پەچەت لادە ببینم ڕووت
ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێ ئەگەم یەزدان
چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

🔸ئەخۆل

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

قەت نەبوو ساتێک دڵم خاڵی لە دەردی کۆ نەبێ
دەردی تازەش هەر هەیە جا ئیدی کۆن بۆ نەبێ

عشقت تۆفانی بەپا کردۆتە نێو دەور و بەر
چۆن لە سۆنامی نەخنکێ جا مەگەر دڵسۆ نەبێ

ساقیا بۆم تێکە تا ئەو کاتە چاو ڕەنگی نەبێ
لێمگەڕێ با لەو دەورەدا با دەوری هەشت و نۆ نەبێ

🔸ئاسۆ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوی شەیدات تیری داوم لە سینە
قەڵەم و دەستیش هەروا لە کەمینە

پەڕوباڵم شکاوە چەشنی بولبول
دەخوێنێ ئەمما هەر مات‌وحەزینە

لەچاوانم سرووشکی سوور دەچۆڕێ
لەنێومندا شەپۆڕی ترس و شینـە

بڵێی ئاخۆ حاسڵ ببێ مورادم
لەنێو سەردا نەمێنێ بوغز و کینە

دەڵێم ڕۆژێ ئەتۆ بانگکەمە جێژوان
دڵی ئاشق و سەوداسەرم ببینـە

بەڵێنم داوە هەر ڕوژێ ئەمن دێم
بەرەو ئاسۆت گڕی ئەشقم بە تینە



🔸هەڵگورد سوڵتانی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

✅دێکلەمەی زۆر خۆشی مامۆستا #هێور_شنۆ سەبارەت بە کیمیابارانی شاری سەردەشت پێشکەش بە باڵای هەمیشە ڕاوەستاوی کوردانی جیهان

@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel