trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6850

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

جەور و میحنەت تا بەگەنگێ، ڕەنج و ئازارم بەسە

🔸ئەدەب

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کوردستان لە ناو دڵمانە!

من دەمهەوێ یاخی بم
نامەوێ چیتر کوردستان  لە ناو دڵمدا بیشارمەوە!
دەری دێنم
بە نسار و نشێو و پێدەشتی
بە گەڵا و چرۆ و لق و دارستانی
بە ڕووبار و زرێبار و تاڤگەکانی
ڕوو دەکەمە کێو و تەلان و شاخەکانی
بە هەورازدا دەسووڕم
سوجدە دەبەم بۆ کانیی بۆ بەرد و
خاکی

بست بە بستی کۆ دەکەم
کێل بە کێلی شەهیدانی
گوڵڕێژ دەکەم

سنوور بە دەوریدا دەکێشم
دەستی پیسی داگیرکەری دەشکێنم
چاوی چڵکنی نەیاری دەردێنم

ناڕۆم
کۆچ ناکەم
دەمێنم
ئەمما لە دڵدا ناوی دەردێنم !

نامهەوێ لە ناخم ڕایگرم
نامهەوێ لە خەیاڵ دەگەڵیدا بژیم

لە دڵدا دەری دێنم!

کوردستان
ئەو خاکەیه لە سەریدا پیاسە دەکەم
لەسەری سووڕ دەخۆم
ڕەشبەڵەک دەگێڕم
سەما دەکەم
بۆشی شەڕدەکەم...

چیتر نامهەوێ لە نێو دڵمدا ببی خاکەکەم

هەتا لە نێو دڵمدا هەبی ئەی کوردستان...
یەخسیری!

ڕزگارت دەکەم
لەسەر نەخشەی ناتەواوی دنیا
ڕەسمە ونکراوەکەت ڕوون دەکەم
ئاڵاکەشت بۆ هەڵدەکەم.

ئەمجار بەدەنگی بەرز ئەیڵێمەوە
ئەتپەرەستم کوردستانەکەم


@trupkirezgari

ڕزگار.ع

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئیش

دڵ بە دوو ئەفسانە کەوت وای ئەزانی وا ئەبێ
ئیشی دنیا ڕەنجی پێ ناوێ بە خۆی کوتا ئەبێ
نەیدەزانی ئەو بە (ئارەق) داری ئومێد ئاو بدا
گەر بە خوێن پەینی بکا ئەوسا سەمەر پەیدا ئەبێ
لە فزی (نابێ) نابێ بیزانی کە لاوی کوردی تو
هەر کۆشش دێتە بەر باغی ئەمەل ئیحیا ئەبێ
(طالع) وئیقباڵە وەهمی پایەبەندی بێهونەر
عەزمی مەردانەت ببێ هەرچیت نیاز بێ وا ئەبێ
ئەی برا لادە لە فکری کۆن و زوو سا ڕاپەڕە
کارەکەت چارێک بخە، ڕەنجت هەبێ خۆی چا ئەبێ
مردنە ژینت بە بێکاری، لە سستی لابدە
هەر بە ڕەنجی لاوی وەک تۆ، نیشتمان ئاوا ئە بێ

🔸دڵدار


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەتەوێ، لە ئەوین بپەیڤی؟
ڕاوەستە با بزانم،
لە پشتی دەرکەوە
کۆڵەیان لێ نەگرتووین!
ئاماژە زمانی ئەوینە و
هیچ بەکرە شۆڤارێک نازانێ
ژوانگەمان لە کوێیە
ئەگەر هەر متمانە بە چاوی یەک بکەین!...

🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@smkoopakzad
کار بە ئاوڕەنگ لەسەر کووپەی زاغڵەمە
کاری: د. مێهری پاکزاد

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

دوکتور میهری پاکزاد

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەرتە


شەرتە ئیدی تاکو ماوم قەت هەڵە و سەرچڵ نەبم
داوی خاوی ڕاوی چاوی شۆخی سرک و سڵ نەبم

تا دڵێ قەندیلی تەزبێ بۆ دڵم ئاگر نەبێ
بەفری کوێستانی تەزی بم قەت شەرارەی کڵ نەبم

یا کەسێ قەدری نەزانێ بیتەزێنێ هەستی من
هەروەکوو شەختەی دڵی بم قوڵتی گەرمی کوڵ نەبم

شەرتە لەو باغەی کە بولبول ڕێزی کەمتر بێ لە قەل
چێژی بێ ڕێزی نەچێژم بۆ سەفا ماتڵ نەبم

یا گوڵی ئیلهامی شیعرم تەڕ نەبێ تەرکا غەزەل
ڕوو لە چیمەن وەر بگێڕم شیعری تەڕ بۆ گوڵ نەبم

ئەو دڵەی هۆدەی ئەوینم دەیکوژم ئاسوودە بێ
تا جەفا پیشەی گوڵانە، با زەلیلی دڵ نەبم

چەندە خۆشە گەر بە تانەم پێ نەڵێن: بۆ وا دەڵێ؟
دیمەنی شێت و خولێ بم سێبەری ئاقڵ نەبم

با نەزانم دەستی بەربینم لە دەستی دۆس ئەچێ
تا بە هێزی دەستی تۆڵە بۆ گەرووی مێمڵ نەبم

کوا کەسێ چەشنی "پەشێو" بێت و بڵێ ڕاسیش بکا؟!
شەرتە نەمتوانی گوڵێ بم، وەک دڕووی پێکوڵ نەبم


🔸عەلی سەلیمی بابامیری
"پەشێو"

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ، ساقی وەرە، هذا طریق العاشقین

پەروانە خۆی ئاوێتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، هذا طریق العاشقین

🔸وەفایی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەی بلبلی، بەهرە زلی، گەروو بچووکی نەغمە خۆش!
ئەی باڵداری هونەرمەندی بەستە و ئاوازی پڕ لە جۆش!

ئەی ئەو مەلەی کە سڵ ئەکەی لە گیاندارانی ڕووی زەوی
ڕاوکەر نیم داوی پڕ لە دان بنێمەوە تۆی تێ کەوی

فڕی هاتی نیشتیتەوە لەسەر لق و پۆپی دارێ
لە باخێکی نزیک منا، بەسەر بەری نەو بەهارێ

بە ئاواتی ژێر سێبەری حەسانەوەی پاش ماندوو بوون
تا وچانێ بدەی بە باڵ زاخاوێ بە ناخی دەروون

یان بە دەنووکی ئارام و ئاواتی گەش، بە سەربەستی
لەو سەر لق و پۆپی دارە هێلانەیەک هەڵببەستی

منیش لە نزیکی تۆوە، چاوم لە جێی پیرۆزت بوو
دەمەو بەیان و زەردەپەڕ، گوێم لە دەنگی بە سۆزت بوو

خۆزگەیەکم ئەهاتەدی: بۆ خۆت خەریکی خوێندنی
لە باخی ئەم ژیانەدا دڵخۆشی گوڵ بۆن کردنی

ئەم وت: ئۆخەی وا ئەو مەلە خەمی کۆنی بەبا ئەدا
تەمی دیلێتی ناو قەفەس لە توێی دەروونی لا ئەدا

کەچی داخەکەی داخانم بەردە وردەی دەستی هەواڵ
خۆی گەیاندە هێلانەکەو تۆش بۆی فڕی بە جووتە باڵ

یادێکی پڕ لە ناسۆرە ئەوەی بۆ من مابێتەوە
خەمی تەراندنی وەها هیچ تەمی ناڕەوێتەوە


🔸کاکەی فەلاح

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گەر ئەمبیستی ، چەند بریندارانە ئەدوێم !

' لەم دۆزەخەدا ، باوەشێک ! لەم مەنفایەدا ، بارانێک ! '

چەندین کتێبم کردەوە،
حەرفێک نەهاتە ژووەرەوە هەناسەیەکی تۆی هەڵگرتبێ.
ئەو هەموو قەسیدەیەم داخست، ڕستەیەک پێی نەوتم شەوباش!
دەرگا نەما نەینووسمەوە، کەسێ خۆی نەکرد بە دڵما
بۆنی عەترەکەی تۆی لێ بێت!
زستان کۆچی سپیی کرد و پایز لە غەریبیی گەڕایەوە و
تۆ دیار نەبوویت.
ئەڵێن کتێبێک بەڕێوەیە،
دێت و چرای قسەکانی تۆ هەڵئەکا،
ئەو دەمەی دائەگیرسێیت و ئەڵێیت:
تەفسیری خەونەکانی ئاسمان
هەر بە خەیاڵی ئەستێرە ئەکرێت
پێناسەی ئازارەکانی ڕووبار
هەر لە دڵی ماسییەکاندا مەوج ئەدات !
ئەی ئەبێ من چەند لاپەڕە ڕەشکەمەوە
هەتا بە ئاگرەکەی دڵ بڵێم؛ خامۆش مەبە،
هەتا بە گوڵێک بڵێم قۆپچەی کراسەکەت بترازێنە!
ئاخۆ چەند هەناسەم ئەوێت
هەتا ئەگەمە کەشتییەکی شکاوی کەنارەکانی دڵ،
لەوێ عاشقێکی پەناهەندە نایەوێت
حیکایەتی پیربوونی بەختەوەری،
بەسەرهاتی هەڵنوتانی ژیان لە مردن،
چیرۆکی بوورانەوەی لێوێک لە ماچێکدا
بۆ هیچ کەسێ بگێڕێتەوە و بڵێ؛
من لێرە نیم .. من لە کەستان ناچم ..
من شەقامێکی بێ خەڵکم .. من لێرە نیم!

دواجار ئەبێت چەند ئێوارەی تر لە خودا قەرز کەم
هەتا ئەگەمە ئەو پەڵە چنارانەی
لە دەرەوەی – شوێن – وەستاون.
ئیتر دەستم لە دەستی زەمەن ببێتەوە و
ئیتر بەیانیان لە ویتەویتی گوڵ بەئاگا بێم
ئیتر هەتا باران بژی، منیش قەت خۆشنەکەمەوە!
ئەمەیە ترسی پەڕینەوەی من لە ڕووبارێک
کاتێ ئەگاتە کەناری تۆ، وشک ئەبێت!
ئەمەیە هەڵنەکردنی من
لەگەڵ سێبەری قسەکانی ناو دڵی تۆ.
ئەمەیە داستانی گەمارۆدانی:
شارەکەی دڵی من
باخچەکەی خەونی من
ماڵە پڕ تەنیاییەکەی شەوی من
ئێوارە غەمگینەکەی قەسیدەی من!
من و تۆ؛
تازە مەحاڵە
ڕووخساری ونبووی یەکتری
لەم وێنە خۆڵەمێشییەی ژیاندا بدۆزینەوە !
تۆ کە رۆژێک
گوێت لە دەفی "سەفەرژەنەکان" نەگرتووە
گوڵی چ خەونێک ئەخەیتە جانتاکەی منەوە؟
من بەم باڵە بریندارانەشەوە هێشتا فڕینم لێ ئەتکێ!
من ڕۆیشتم! تا ئەبەد سەفەرم سەلامەت،
تا ئەبەد تەنییاییم پیرۆز.. تا ئەبەد!

🔸جەماڵ غەمبار

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تۆ گڕت خستە گیان
تا نەسووتێ دارستان


ئەودەستانەت بە هەزار لێو ماچ ئەکەم

بە هەزار گەڵای سووتاو
بە هەزاران سووتماکی باڵی پەپوولە
بە ملوێن ملوێن چاو لەگڕ
چەپک چەپک گوڵ و نەفەر نەفەر شۆڕەبی
فڕیت...

ڕزگار.ع

ڕۆحت شاد
کاک سمایلی ژینگەدۆس

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەڵدەکەم

من کە بێدەنگم ئەوێستا چاوەنۆڕی هەل دەکەم
هەل کە بۆم هەڵکەوت ئەنجا باسکمی لێ هەڵدەکەم

زۆر بەئومێدی خودا لەو خاکە پاکەی دەردەکەم
دوژمنە بێگانە ئاخر چۆن دەگەڵ وی هەڵدەکەم

نابی چیدی داری من بخوات و لێی سواربی حەریف
داری دامەی خۆم لەبۆ لای خانی ئاغا هەڵدەکەم

نایەڵم تاریکی چیدیکە وڵاتم داگرێ
خوا مەدەدکار بێ چرای زانستی تێدا هەڵدەکەم

وەک جگێن وایە زەمان هەر کەس جگی خۆی تێدەخا
تا چەقی هەمووان بهینێ من جگی خۆم پەل دەکەم

نامەوێ من سەربڵندی خۆم و دایم کۆشش
بۆ بڵیندی و بەرزی و، ئازادبوونی گەل دەکەم

قەت دەگەڵ بێگانەکان وەڵڵاهی دانووم ناکوڵی
من کە شاهێنم چلۆن ئاخەر ڕەفیقیی قەل دەکەم

هەر کەسێ دەربارەی ئەو قەومە بەد بدوێ برا
وا دەدەم مستێک لە زاری من ددانی کەل دەکەم

هەر کەسێ بۆ لای سنوور و سەرحەدی خاکی وەتەن
بێ، دەدەم بەردێک لە لاقی دەسبەجێ ئەو شەل دەکەم

هێندە فێڵاویم کە دوژمن وێم کەوی تا هەردوو گوێ
قوم دەبێ، چونکە بەفێڵ ئەو تووشی لیتە و زەل دەکەم

خۆش بی بووزووی خۆم چ محتاجم بەپەشمی خاریجە
تاکو جاوی خۆم هەبی بۆ جامەیی مەلمەل دەکەم

ساردی و گەرمی ڕۆژگارم چێشتووە بەخودا گەلێک
بێ ئەوەی محتاجی کەس بم مشکلی خۆم حەل دەکەم

دوێ شەوێ دایکی وەتەن (هێمن) لە خەودا پێی گوتم
ڕۆڵە کردارت حیسابە، کەنگی گوفتار حەل دەکەم


🔸مامۆستا هێمن

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە هەوری چاوی من دایـم دەبارێ
سروشکی خەم بە خوڕ وا دێتە خوارێ
بە گشتی هەم هەناسە و شێعرەکانم
هەمووی خنکان لە گریاندا بە جارێ

🔸شەیدا مەحموودی، شنۆ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دواین کۆچ...

ڕۆژێ ئاخر ڕۆژی من دێ، سەد مەخابن نیم لەوێ
دڵ بە جەورت ڕەنگە ڕابێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

ڕەنگە ساتێ بێ دڵی وەیلان و دێوانەت لە دووم
بێ و وەکوو من هەڵوەدا بێ، سەد مەخابن  نیم لەوێ

تێپەڕی ژین و بە حەسرەت چوو هەموو عومرم کەچی
بۆنی سیگاری ئەتۆ و ڕێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

پڕ لە ئاواتی ویساڵت چاو لە چاوەڕوانی چوو
نامەکانت دێنە بەر پێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

تاکوو بووی پڕ بووم لە شێعر و نیو نگات لای من نەبوو
ئێستە دەیبینی و دەڵێی کێ؟ سەد مەخابن نیم لەوێ

پاشی کۆچت من بەرەو کۆچ بووم لە خۆم و نیشتمان
یادی من گرتوویەتی جێ؟ سەد مەخابن نیم لەوێ

تامی دەنگت تامی ژین بوو وا لە من زەوت و کەچی
تامی لێوت خستە نێو ژێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

هەر سکاڵام بوو نەچی و یەک ئاوڕت بەملا نەدا
چاوەکانت دێن وەکوو چێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

خۆزگە سەدخۆزیا بە درگای ماڵ و ژوورە چۆڵەکەت
سەردی دەستت ڕادەمووسێ، سەد مەخابن نیم لەوێ

یادەکانت پاشەکەوتی شێعری ئەمجارەی منن
گرتی چاوانت تەم و شێ؟ سەد مەخابن نیم لەوێ...

ژاڵە، سەفی یاری✍️

شێ، نم

چێ، سازکراو/ئامادە

ژێ، زە

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە دەڵێی شەیدای گێسوومی، چ دەکەی لەسەری سەوداییم؟

کە دەڵێی پەروانەی ڕوومی، چ دەکەی لە دڵی سووتاوم؟

🔸وەفایی

دێرینە شێعری کوردی

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و من سەوزەگیا

🔸حەزرەتی نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔴 ئاگاداری گرنگ سەبارەت بە ڕۆباتێک هاونێوی ڕۆباتی «چاوەدێر»،ی کوردستان تکنیک

⭐️ وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا

« تکایە سەرنج بدە 👇»

📝

بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا

بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوانەی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بە دەستمان گەیشتووە و خۆشمان پێ و شوێنی ئەو بابەتە کەوتووین ڕۆباتێکی تێلێگرامی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێری کوردستان تەکنیک لە هیندێک کۆڕ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

بەڕێزان، لەو بارەوە پێویستە ئاگادارتان بکەین لە مێژە کوردستان تەکنیک بە شێوازی جیا جیا کەوتووەتە ژێر گوشاری بانگەشەی نەشیاو و نابەجێ و پلاندرانە کە بە خۆشییەوە هەموو جارێک بە وریایی ئێوە دڵسۆزان هەوڵەکانیان پووچەڵکراوەتەوە.

ناحەزانی زمانی کوردی و کورد هەر کات کە زانییان ناتوانن کوردستان تەکنیک لەبەر چاوی دڵسۆزانی کورد ڕەش بکەن هەوڵێکی پووچەڵی دیکە دەدەنەوە، دوایین هەوڵیان ئەوەیە بە سازکردنی ڕۆباتی هەو ناوی ڕۆباتی چاوەدێر تا بە شێوازێکی نوێ هەوڵ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانە نادیارەکانی خۆیان بدەن.

⬅️ تکایە خۆشەویستان

هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێن ئەو ڕۆباتانە کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە کورد و کوردستانەوە نییە لە لایەن هەندێک مرۆڤی نەفس نەزم و بێ بنەما لە ناو ڕۆباتێکی بۆتساز کە ئەویش هیچ جۆرە سەرچاوە و خاوەن داری دیار نییە ساز دەکرێن و بە ناوی خۆیانەوە کە وەک بەرنامە نووسی ڕۆبات پێناسە دەکەن بۆ پلانە نادیارەکانیان دەخزێنەوە ناو کۆڕ و بەکارهێنەرانی تلیگڕامەوە هەر بۆیە داواکارین پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە کە لە پێناو بەرژەوەندی تاک و هەروەها خزمەتی ڕاستەوخۆ بۆ بەرەو پێش بردنی پلانەکانی خاوەنی سەرەکی ڕۆباتی « بۆتساز» هەنگاو دەنێن.

داواکارین و تکایە پێش کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە ڕۆباتانە لە سەرچاوە و خاوەنەکەی دڵنیا بن.


🔸 🔸 🔸 🔸 🔸

🔴 کاناڵی سەرەکی کوردستان تەکنیک
⚪️ کاناڵی ڕێنمایی ڕۆباتەکان | ڤیدیۆیی
🟢 کۆڕی پشتیوانی
💻 بەشی پشتیوانی1
💻 بەشی پشتیوانی2

☀️ کوردستان تەکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام!

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دوکتور میهری پاکزاد

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‌ فرمێسکی ڕونوو


تۆ گوتت: "من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ"
من گوتم: "تاکو به ئاواتت بگەی دینم دەوێ"

هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی له دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانی دڵ و دینم دەوێ؟

بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تا بەکەی؟
شاعیری گەش بینم و کوا چاوی ڕەش بینم دەوێ؟!

ئەی پەریزادی مەهابادی! ئەتۆ ون بووی له من
تۆم هەبێ له کوێ پەریزاده و پەری چینم دەوێ

ڕوتم و یاقوت و ئاوریشمم له بیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ

تۆ نەدیوی بۆیه شەو چاوم له ئاسمانێ بڕی
تۆ بەدی کەم، گرشه گرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟!

تا وەکو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵای نەمان
چاوەبڕکه، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ

ژوانی بن سیلەو پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانه نەمرم یادی دێرینم دەوێ

کوانێ ئەو شەوگاره بێدەنگه له ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی به! حەجمینم دەوێ

کوانێ ئەو ڕۆژەی که سەرچۆپیم دەگرت، بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ به بازن و پەنجه نەخشینم دەوێ؟

شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، له شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان، دەشتی ڕەنگینم  دەوێ

من به فرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەرده بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی به فرینم دەوێ

خۆشه ویستی من کچه کوردێکه پاک و نازەنین
باخەوانه پیرەم و باخی به پەرژینم دەوێ

نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرم به فڵێبازی و درۆ
یاری نازداری له باری دیاری شەرمینم دوێ

من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی وفاییم بۆچیه ؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێره زانینم دەوێ

بۆ دەبێ زێندین له زیندانم بکا چونکه گوتم:
" ئەزمەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئه مم، زینم دەوێ؟"

نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من، دەنا
خوێنی شیرینم دەوێ، کوا تەرمی خوێنینم دەوێ ؟!

بواری وەم نادەن له نێو مێرگه (چەکۆ) هەڵتووتەکێم
چونکه پرسەی دایکی مل به کوێن و سه رشینم دەوێ

نایەڵن ئاسووده دانیشم له داوێنی چیام
قاسپه قاسپی خاسەکەو بێ! گرمەیی مینم دەوێ ؟!

ئارەزوومه هەرچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟


نامەوێ خوێن بڕژێ یان بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقە و گوڵاڵە و بۆنی نەسرینم دەوێ

هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوێ هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئوف و جەرگی بەبرینم دەوێ.

درزی ئاژن ب دڵم لەسوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییە، مەودام بدەن تۆزکاڵی تەسکینم دەوێ

جێی گەرم،پارووی نەرم خۆشە؛ بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ

بۆ بە زاری مەزنی خوازی تاڵە وەک کەکرە و زەرەند
گەر بڵێ من پاسەوانی قسەری شیرینم دەوێ؟

دێوی شەو سمکۆڵ دەکا لێم و دەبۆڵێنێ دەڵێ
بۆ لەسەر دانی هەموو ئێوە تەوەرزینم دەوێ

بۆ فریشتەی داد بە سینەی پڕ لە کینە و داخەوە
هاتە کوردستان کوتی: بۆ سغرە حەوسینم دەوێ

سەققز و سەردەشت و سابڵاغ و سنەی کرد، غەرقی خوێن
سێی تری ویستن گوتی:بۆ سفرە حەوسینم دەوێ

کەی ڕەوایە بمدەنە بەر کوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ

کورد مەەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ

زۆر بە ئاواتم کە کوردستانەکەم بێکێشە بێ
ئاشتی خوازم کوا وڵاتی پڕ ڕق و کینم دەوێ؟

تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ

لاشەڕم، کوا بەدفەڕم؟ ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ.

بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگەناسینم دەوێ؟

بۆ ب گژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ

سەخت و ناهەموارە ئەم ڕێگایە کوردی کۆڵندەر
بۆ خەباتێکی درێژخایەن گوڕ و تینم دەوێ

دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خۆشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ

بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توندوتیژی گەل
لاوی کارامەی بەجەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ

کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم لە کوێ شینم دەوێ؟


حەزرەتی هێمن
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

که‌ی ده‌بێ، وه‌ک بولبول و گوڵ دابنیشین پێکه‌وه
ئه‌و به خه‌نده‌ی لێوی ئاڵ، من به گریه و شینه‌وه

گه‌ر بڵێم قوربانی تۆ بم، ڕوو له من که له‌حزه‌یه
وه‌رده‌گێڕێ شه‌معی ڕوخساری به ده‌م ئامینه‌وه.....

🔸ناری
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەری پەیکەر
لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم
خەیاڵی مەمکەکانی گرد و نەرمت دێتە بیری من
کە وەختێ پڕبەچنگ لیمۆ و بەی و سێو و ھەنار ئەگرم
خوڕەی فرمێسک و نەعرە و فوغانی خۆم لەبەر چاوە
کە شەو من گوێ لە دەنگی نەعرەیی ھەوری بەھار ئەگرم

🔸ئەحمەد موختیار جاف

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ ‍ 📚ناوی کتێب: مژاوا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار


مژاوا  تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.

ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.

مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
بەو شێوازە ڕۆمانی مژاوا لە ناخی خۆیدا بە هیوای سەرکەوتنی ئەو خەونەی لە هەزارەی ئەندێشەی مرۆڤی ئێمەدا لە کۆتاییی خۆیدا بەردەوام بە تراویلکە گەیشتووە و ئەو کەسانەی دیسانیش لە کۆتاییی شکانێکی تردا لە قووڵاییی مژێکدا ون دەبن، ڕەنگە لە نیشتیمانێکی مژاویدا دیسانیش ڕۆژێک گڕی هیوایەک لە قووڵاییی ئەم مژستانەوە  بانگیان بکات ...

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.me/MadyarPub

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

نازی دڵ وەک شیشە و سەختیی دڵت وەک سەنگی سەخت
کێیە غەیری من؛ بەدەستی خۆی بدا: شیشە لە سەنگ؟
ڕاستی، تا زوڵفی بەتاتای چەنگیی تۆ نەگرم بەدەست
ڕۆژ و شەو ناڵەی حەزینم، دێتە گوێت؛ وەک دەنگی چەنگ

🔸ئەدەب


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەوی تاریکە، لێم شێواوە ڕێگا
بەیانی هات و زۆری ماوە ڕێگا
ژیانی من وەکوو ئەم شەو وەهایە
بەرەو هەر لا دەچم، بەسراوە ڕێگا


گوڵی سەربەرزی لاولاوی کورتەژینی
دەمێکە سەیری باخ و پێکەنینی
بە ناکامی سەری دانا کە بمرێ
هەتاکوو ڕەنگی ئەم دنیایە ببینێ


🔸م. شەریف
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

/channel/gull_baji_nigar

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەمت بێنە، دڵم مەشکێنە، دەستم بگرە ئەوجاریش
بە وشیاریم دەیە ساقی، کە نەڕژێ جامی سەهباکەم

غەریب و بێکەس و ئاوارە کەوتووم، دوور لە ڕووحی خۆم
بە دەردی بێ دەوا ماوم، ڕەفیقان کوا مەسیحاکەم

🔸وەفایی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەناسەت سەد بەهاری پێوەیە گەرچی لە من دووری
ئەگەر تۆ بێی قەڵای زستان بە ئاماژە و بە فوو دەشکێ

🔸ڕەسووڵ سوڵتانی

@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel