کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
دیدەم هەموو شۆراوە بەشۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما
وازەن مەبە ڕوخسارەیی تۆ غائیبە قوربان
بنواڕە چلۆن نەقشە لەنێو دیدەیی تەڕما
🔸حەزرەتی نالی
@trupkirezgari
من و پیری خەرابات و دەری مەیخانە تا مردن
من و ساقی و مەی و جام و قسەی ڕەندانە تا مردن
بڕۆ زاهید موبارەک هەر بە تۆ بێ مەسجید و میحراب
من و ئەبرۆی بتان و گۆشەیی بتخانە تا مردن
مەکۆگای دز وەکوو خەڵوەی موریدی شێخە بۆ چیمە
من و بەزم و نیگاهی دلبەرم مەستانە تا مردن
لە شەوقی عەشقەوە من مەشعەلی بەزمی حەریفانم
وەرە پەروانە بڕوانە ئەمە سووتانە تا مردن
لە ئیجلالی گوڵا شەیدایە بولبول دۆستی ئیقبالە
وەک ئەهلی ئێستە ئەلبەتتە بەشی هیجرانە تا مردن
بەناز نازت دەکێشن عاشقان دەشڵێن گرانجانە
بە ڕۆح نازت دەکێشم من لەلام هەرزانە تا مردن
لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ هەرچی کە پێت خۆشە
دەبا ڕەحمەت نەبێ زەحمەت بدە و بەسمانە تا مردن
مەداری ئیتتیهامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە
بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن
جەفای دلبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە
وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن
وتم بۆ تەجرەبەی ئەهلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە
بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن
لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ
ئەساسی خیلقەتە حەمدی کە سەرگەردانە تا مردن
🔸حەمدی
@trupkirezgari
دەنگ : سابیر کوردستانی
بۆ کچێکی کاڵ
لە دوورەوە ناوت بیستوم،
نا شارەزا خۆشت ویستووم،
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی...
شەوەهای شەو
تەزووی شیرینیان پێ داوی.
نەتناسیوم!
بڕوا بکە نەتناسیوم ...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ.
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردە خەنەی ئێجگار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەرتووك و هۆنراوەیە.
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە!
دووربە لە من،
لە ژینی من،
لە چاوانی بەد بینی من.
دووربە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی
بۆ شا چەپکێك دەیانبەستم
عەبدوڵـڵا پەشێو
@trupkirezgari
وتم ئەی دڵ:
دە ڕێ کە، ڕێ کە، ڕێ کەوتی لەگەڵ مندا
بەڵام
حەیفم لە دەردی تەرکی ڕێکەوتت لە
ڕێ کەوتم
🔸سەید تاهیر هاشمی
مەی ئەسلەحەیه، لەشکره، پەرچەم
شۆڕشه دژی، دیکتاتۆری غەم
"هەژار"
/channel/trupkirezgari
دەڕوا لە هەوا سۆزی هەناسەم لە فیراقت
وەک ئاهی سەحەرخیزە هەتا عەرشی موعەللا
عاسی
@trupkirezgari
ئەی فەلەک دیسان لە دەس تۆ، شین و واوەیلا ئەکەم
ژەهری قەهری تۆ لەگەڵ دەردی دڵم، ئیفشا ئەکەم
وەختە یەکجاری لە دەس ئاشووبی فیتنەت شەق بەرم
من قسەی ڕاست و ڕەوان و خۆش و بێ پەروا ئەکەم
هێند خراپەم دی لە دەس ئەهلی زەمانە، عاقیبەت
لەم وەزیفەی هاتنە دنیایە، ئیستیعفا ئەکەم
نابەمە بەر دەستی هەر نامەردێ، عەرزی ئیحتیاج
من لە دنیا و لە مافیهاشی، ئیستیغنا ئەکەم
مورغی فەهمی هەر کەسێ، ناگاتە عەرشی فیکرەتم
من بە چەرخی ئاسمانی سفڵە، ئیستیهزا ئەکەم
تەبعی عالی وا دەبێ، سەیری بە کۆڵێ فەقرەوە
گاڵتە و سوحبەت، بە تاج و تەختی شاهنشا ئەکەم
ئەو کەسە ڕوو سوورە «نووری»، دوورە لێی نەوعێ بەشەر
من لەمەولا ڕوو لە دەشتی وەحشەتی سەحرا ئەکەم
🔸شێخ نووری شێخ ساڵح
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە
نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە
گیان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لە ناسینم ئەكەی
ئەم كەلامەت دڵتەزینە ئەوپەڕی دەرد و غەمە
گەر ئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ
كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە
وا مەفەرموو چاوەكانم كەس نییە ئاگای نەبێ
قابزی ڕۆحی پەپوولە نووری لەرزانی شەمە
🔸عەبدولخالق یەعقووبی
@trupkirezgari
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا
لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا
لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا
فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا!
سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا
خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا
دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا
🔸حەزرەتی نالی
سەروی باڵات چەندە مەوزوونە لە باخچەی حوسندا
پێوە پێچراوە سەراپا زوڵفی وەک لاولاوی تۆ
🔸ئەحمەد موختار جاف
گەر تالیبی یاری سا ڕوو بکە خورشید،،،
تاهیر بەگی جاف
عەشقی تۆ نەمکا بە بریان کێ هەیە بەحسم بکا
زوڵفی تۆ شێتم نەکا گەر، کێ هەیە لۆمەم بکا
گەر نەسووتێم بۆ برۆکەت تۆ لە دینم لا نەدەی
کەس نییە مانع بە ئیشم تا خودا یارم بکا
عەقڵ و هۆشت لێ بڕیوم خواردن و خۆراکی من
هەر غەمی تۆیە بەقوربان، ئەیکە کێ چارم بکا
هەڵبەتە حاڵم بزانی چیم بەسەر هاتووە لەبۆت
تێ دەگەی ئەوسا چلۆنم کێ هەیە مەنعم بکا
بۆ چی ناپرسی لە زارم زەڕەیە ڕەحمت نییە
ناوی مەجنوون وا لە دونیا هەر ئەوە عەینم بکا
سەد ئەڵێن فەرهاد بە شیرین عاشقە وەک من نییە
ئای کە چۆن مەنسوور ئەتوانێ تاکو تەقلیدم بکا
من وەکوو بولبول ئەتۆ گوڵ کوڵمی ئاڵت قەترەیە
یا وەکوو لەمپا بە ڕووی تۆ جوڕمی سووتانم بکا
یا ئەسووتێم یا ئەبێ بمرم بە مەقسەد گەر نەگەم
یا لە دونیا خۆ تەبەڕا خەڵقی با سەیرم بکا
ئەحمەدە تەقلیدی مەجنوون ئەکا بۆ لەیلەکەی
هەر وەکوو فەرهاد خەریکە ناوی خۆی مەعلوم بکا
🔸
ئەخۆل
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…شەوێکە تاڵ و تاریک و پڕ ئەندێشە و خەم و ئێشە
خوایا سا بە لوتفی خۆت بڵێ ڕۆژ بێتەوە ئەمشەو
🔸مینه جاف
بە دەم شەوی شکستی ئاخرین شێعر
بووم بە تەزوو
تەختەسەهوڵێک لە سینگم
ترپاندنێکی بێ حەزوو
یەک ئیشاڕە...
سووتاندی شەرحی ئارەزوو
🔸شەیدا مەحموودی شنۆ
ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ
یەک لوقمە کەبابێ
نێزیکە ئەجەل فرسەتە عومرێکی کە مابێ
با سەرفی سەفا بێ
جامێ بدە پەیمانەشکەن بێ بە هەموو دەم
تا عەهدی کەی و جەم
خەمرێ بدە بیدا بە هەموو جورعە شەبابێ
نەشئەی مەیی نابێ
بنواڕە کە دەورەی من ئەدا گونبەدی ئەفلاک
وەک کەرگەسی سەر لاک
تۆ بەر لەوە ئەییامی بەهارم بە شیتا بێ
بۆ بەزمی شیتابێ
سازیکە نەفس نۆبەتە سا سینە کەمانێ
ئەی پەنجە چغانێ
تارێ لە ڕەگی ڕۆح و لەسەر دەنگی ڕوبابێ
نەک نەشئە ڕوبابێ
حۆری نەسەبی خۆر لەقەبی ماهـ نیشانی
میوانە زەمانێ
پەروینە بڕەقسێت و سوهەیلە بە سەما بێ
تا خەیمە سەمابێ
غارەتگەری چینی بەسەر و توڕڕە و پەرچەم
یا جیسمی موتەڵسەم
ئاهـ و نیگەهی عەینی غەزالانی خەتا بێ
یا عەینی خەتا بێ
با جامی جەمم بێ قەدەح و ئابی بەقا مەی
ساقی حەتەمی تەی
ناڕازییە دڵ مومکینە ئەو وەختە ڕەزا بێ
جانانە ڕەزا بێ
هەر نەشئە لەسەر نەشئەیی هەر کامە لەسەر کام
هەر جامە لەسەر جام
ئەم عەسرە ئەسەف حەمدی لە دەریایی غەما بێ
وەک خۆر لە تەما بێ
🔸حەمدی
@trupkirezgari
@kurd_diary
کارێکی جوان
لە هاوڕێیەکی بەڕێز.
تابلۆی مانگ و ئەستێرە بە ڕۆژژمێری کوردیی
پاڵپشتی بن هاوڕێیان
بیماری عیشقی تۆم و نەخۆشی بەهانەیە
دەرمان ویسالی تۆیە بە فیکری محاڵی من
بۆ حاڵی خەستە، حەستەمە ژین بێ مژینی لێو
نۆشداروو پاشی مردنە ئاواتی کاڵی من
چاوم لە ڕێتە، چۆمەکە فرمێسکە، دڵ بووار
سەر بەردەبازە فەرموو ئەگەر دێیە ماڵی من
بۆ سورمە چاکە تۆزی بەری پێت و چاوەڕێتم
ڕەحمێ بکا بە حاڵی دڵم بای شەماڵی من
مەستم بە بێ شەڕاب و تەماشای جەماڵی تۆ
وەختاو وەخت دەبێتە شەڕابی حەڵاڵی من
🔸حەقیقی
بەشێ لە شێعری خەرمانی گوڵ
دڵی سووتاوە وەک من خاڵی لەعلی لێوی ڕەنگینی
بەڵێ بەختی ڕەشە وەک من سەری زوڵفی پەرێشانی
🔸ئەحمەد موختار جاف
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەر دەوارەکەی عەشیرەتم،
بە دارەتەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت
ڕانەهاتووە لەشم!
🔸سوارە ئیلخانیزادە
@trupkirezgari
دەزانی بۆ دڵەی شێتم کە هەم دەرمانی هەم ژانی
دەمێ شانی وەفات بێنە سەرم سووڕماوە نازانی!
ئەوین و خەم گڕیان بەردا دەسووتێم و دەناڵێنم
کوا عەقڵم بڵێ با بێ ئەمن هاتوومە مەیدانی!
🔸شەیدا مەحموودی شنۆ
ناوی تۆ نابەم بەدەم بمبێ لە دڵدا گەر تەڵەب
ناسکی تۆ خوا نەخواستە نەک لە ئاهم بگری تەب
ڕووی نییە ئەسڵەن لە ڕووتا چاوی هەڵبێ خۆر ئەگەر
چاوی هەڵبێ گێژ ئەبێ وەک بەنگی ئاوێنەی حەلەب
غەیری غوفران قەت لە دەرگاهی خواشت شت نەوێ
قەت لە بازاڕی تەڵەبدا چونکە نەمدیوە ئەدەب
ئیفتیخاری پێشوانە گەر لەگەڵ فەزڵا کرا
وەرنە تەحقیرە کە بەدخویان بکەن باسی نەسەب
ئیختیساسێکە سەری فەخرم گەیشتە ئاسمان
من لە عالەم دەر دەکا دەیکا لەگەڵ عالەم تەرەب
هەردوو هەمدەردین لەگەڵ گەوهەر بە یادی لێوی تۆ
مەوج لە دڵمانا دەدا بەحرێکی خوێن و توشنە لەب
خۆم دەزانم عاقیبەت حەمدی دەخەیتە باخەڵت
چونکە ڕەنگ زەردی دەوێ مەعلوومە جۆیایی زەهەب
🔸حەمدی
گەزەندەم بوو لە دڵداری، بە گەنجی دڵ دەڕەنجێنێ
نەکــا ڕۆژێ لە نــاکــاو، کــارەســاتێکی بخوڵقێنێ
کە پیر بووم من کوتم زۆر خۆشە ڕزگار بوون لە دڵداری
کەچی من نەمدەزانی، داری وشک زووتر گڕ ئەستێنێ
#عەونی
/channel/trupkirezgari
کەس نییە وەک من لە دەستی جەوری یار
هەمدەمی ڕەنج و جەفای ئەغیارێ داخ
بۆ غەمی من ئێستە دڵشادە ڕەقیب
ئەو بە تۆ دڵخۆش و من غەمبارێ داخ
🔸سەید تاهیر هاشمی
@trupkirezgari